ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە
-
0:01 - 0:03ئەمەوێ دەست بەن لە دەموچاوتان.
-
0:04 - 0:05دەی.
-
0:06 - 0:07هەست بەچی دەکەن؟
-
0:07 - 0:09نەرمی؟ ئیسفنجی؟
-
0:09 - 0:12هی خۆتانە وانییە؟ هەست بە خۆتان دەکەن؟
-
0:13 - 0:15ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە.
-
0:15 - 0:19ڕاستییەکەی هەست بە هەزارەها
بوونەوەری میکرۆسکۆپی ئەکەن -
0:19 - 0:21کە لەسەر دەم و چاو و
پەنجەکانتان دەژین. -
0:22 - 0:24هەست بە هەندێک لە کەڕووەکان دەکەن
-
0:24 - 0:27کە لە پاکەرەوەی هەوای
ژوورەکانەوە هاتووەتە خوارەوە. -
0:27 - 0:29هۆکاری هەستیاری پێستمانن و
-
0:29 - 0:31ئەو بۆنی کەڕووەکەی کە لێماندێت.
-
0:32 - 0:36هەست بە هەندێک لەو
سەد ملیار بەکتریایە دەکەن -
0:36 - 0:38کە لەسەر پێستمان دەژین.
-
0:38 - 0:42خەریکی خواردنی ڕۆنی سەر پێستتان و
خۆزیادکردن بوون، -
0:42 - 0:45ئەو بۆنانە درووست دەکەن
کە لە لەش دێت. -
0:46 - 0:48تەنانەت ئەگەریشی زۆرە
دست بۆ بکتریاکانی پیسایی بەرن -
0:49 - 0:52کە دوایین جار لە تەوالێت دوای
ئاو پیاکردن بەرتان کەوتبێت، -
0:52 - 0:55یان بەکتریاکانی لە بۆرییەکانی
ئاودا دەژین و -
0:55 - 0:58دوایین جار کە خۆتان شتووە
هاتووەتە سەر لەشتان. -
0:59 - 1:00ببورن.
-
1:00 - 1:01(پێکەنین)
-
1:01 - 1:05تەنانەت لەوانەشە لێدانەوەیەکی
مایکرۆسکۆپیشت کردبێت -
1:05 - 1:09لەگەڵ دووان لەو جۆرە مۆرانانەی
لەسەر ڕووخسارمان دەژین، -
1:09 - 1:10ڕووخساری هەموومان.
-
1:11 - 1:14شەویان لەسەر دەم و چاوتان
بەسەربردووە و -
1:14 - 1:16لەوانەیە تەنانەت لەسەر لوتیشتان
جووت بووبێتن. -
1:16 - 1:19(پێکەنین)
-
1:20 - 1:24تەنانەت زۆرێکیان ئێستا شتەکانی
ناو سکیان دەکەنە کونەکانی پێستتانەوە. -
1:24 - 1:26(پێکەنین)
-
1:26 - 1:28سەیری پەنجەکانتان بکەن.
-
1:28 - 1:30هەست بە چی دەکەن؟ قێزەون؟
-
1:30 - 1:33زۆر بەحەسرەتن دەستتان
بە سابون و تایت بگات؟ -
1:34 - 1:36ئێستا هەست بەوە دەکەن،
-
1:36 - 1:39بەڵام لەمەودوا هەست بەوە ناکەن.
-
1:39 - 1:41بۆ سەد ساڵی پێشوو،
-
1:41 - 1:43پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەبووە
-
1:43 - 1:46لەگەڵ ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی نزیکمان.
-
1:46 - 1:48ئەگەر پێتان بڵێم مێرووێک
لە ماڵەکەتاندایە یان -
1:48 - 1:49بەکتریایەک لە دەستشۆرەکەتاندایە.
-
1:49 - 1:52چارەسەرێکی مرۆیی دەبوو
تایبەت بۆ ئەوە، -
1:52 - 1:55بەرهەمێک بۆ لەناوبردن، و کووشتن، و
-
1:55 - 1:56پاککردنەوە.
-
1:57 - 2:01ئێستا هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ
لابردنی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی جیهانەکەمان. -
2:02 - 2:07بەڵام بەوە، ئێمە باشترین سەرچاوەی
تەکنەلۆجیای نوێ فەرامۆش دەکەین -
2:07 - 2:08لەسەر ئەم هەسارەیە.
-
2:09 - 2:14سەد ساڵی پێشوو چارەسەرە مرۆییەکانی
بەخۆیەوە دیوە بۆ کێشە میکرۆبییەکان، -
2:14 - 2:20بەڵام سەد ساڵی دواتر چارەسەرە
میکرۆبییەکان دەبێت بۆ کێشە مرۆییەکان. -
2:21 - 2:23من زانام، و لەگەڵ توێژەرەوەکان کاردەکەم
-
2:23 - 2:26لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلاینای باکور و
زانکۆی کۆلۆرادۆ -
2:26 - 2:30بۆ پەردەهەڵدانەوە لە ژیانە
مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان، و -
2:31 - 2:35ئەوەی زۆر جار لە نزیکترین
ژینگەی چواردەورمانە -
2:35 - 2:38لەژێر قەنەفەکانمان بێت، لە حەوشەی پشتەوە،
-
2:38 - 2:39یان لە ناوکی سکماندا.
-
2:40 - 2:43بۆیە ئەم کارە دەکەم چونکە
دەرکەوت زۆر کەم دەزانین -
2:43 - 2:45لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی
زۆر نزیکە لێمانەوە. -
2:46 - 2:49هەتا چەند ساڵێکیش لەمەوبەر،
هیچ زانایەک نەیدەتوانی پێتان بڵێت -
2:49 - 2:51چی مێروو یان میکرۆب
لە ماڵەکانتاندا دەژی -- -
2:53 - 2:56ماڵەکانتان، شوێنەکەی لەهەموو
شوێنێک باشتر شارەزایین. -
2:57 - 2:58من و چەند کەسێکی تری تیمەکە
-
2:58 - 3:01گوێ پاکەرەوە و مووکێش و
-
3:01 - 3:02تەکنەلۆجیای دی ئێن ئەی
پێشکەوتوومان پێیە -
3:02 - 3:05بۆ دۆزینەوەی ژیانە
مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان. -
3:06 - 3:10لەو کارەیا، زیاتر لە
٦٠٠ جۆر مێروومان دۆزییەوە -
3:10 - 3:12کە لە ماڵەکانی ئەمریکادا دەژین،
-
3:12 - 3:15هەموو شتێک لە جاڵجاڵۆکە و قالونچەوە
-
3:15 - 3:17بۆ مۆرانە بچووکەکانی خۆیان
بە پەڕەوە هەڵدەواسن. و -
3:18 - 3:23زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ جۆری
بەکتریا و کەڕوومان دۆزییەوە -
3:23 - 3:25کە لەناو تەنەکەخۆڵەکانماندا دەژین،
-
3:25 - 3:29هەزارەهای تریش لەسەر جلەکانمان
یان لە گەرماوەکانماندا دەژین. -
3:30 - 3:32زیاتر ڕۆشتین، و
-
3:32 - 3:34سەیری میکرۆبەکانیشمان کرد
-
3:34 - 3:38کە لەناو لەشی هەر یەکێک
لەو مێروانەیا دەژین لە ماڵەکانمان. -
3:39 - 3:42لە هەر مێروێکدا، بۆ نموونە،
لە زەردەواڵەیەکدا -
3:42 - 3:46دارستانێکی مایکرۆسکۆپی دەبینین
لەناو قاپێکی پێتریدا، -
3:46 - 3:49جیهانێکی چنەندین جۆری بونەوەر.
-
3:49 - 3:52سەیری گەردوونە زیندەییەکە بکەن!
-
3:54 - 3:56زۆرێک لە جۆرەکانی سەیری دەکەن
تەنانەت تا ئێستاش -
3:56 - 3:57هیچ ناوێکیان نییە.
-
3:58 - 4:01زۆرێک لە ژیانەکانی چواردەورمان
بە نەزانراوی ماونەتەوە. -
4:02 - 4:05بیرمە یەکەم جار کە جۆرێکی
نوێم دۆزییەوە و ئەبوو ناوی بنێم. -
4:05 - 4:09کەڕوێک بوو کە لە هێلانەی
زەردەواڵەدا دەژیا. -
4:09 - 4:11سپی و گەندەموو بوو، و
-
4:11 - 4:14ناوم نا "موکۆر نیدیکۆلا،"
-
4:14 - 4:17بە لاتینی واتا ئەوەی
لە هێلانەی ئەوی تردا دەژی. -
4:18 - 4:21ئەمە وێنەکەیەتی لەسەر
دەیناسۆرێک گەشە دەکات، -
4:21 - 4:24چونکە هەمووان دەیناسۆرەکانیان
بەلاوە سەرنجڕاکێشە. -
4:25 - 4:27ئەوکاتە لە زانکۆ بووم، و
-
4:27 - 4:31زۆر دڵخۆش بووم کە ئەم
جۆرە ژیانە نوێیەم دۆزییەوە. -
4:31 - 4:33باوکمم بانگ کرد و وتم،
-
4:33 - 4:36"باوکە! جۆرێکی نوێم لە بوونەوەری
مایکرۆسکۆپی دۆزییەوە." -
4:37 - 4:38پێکەنی و پێی وتم،
-
4:38 - 4:41"زۆر باشە، هیوادارم چارەسەرێکیش
دۆزیبێتەوە بۆی." -
4:41 - 4:43(پێکنین)
-
4:43 - 4:44"چارەسەرکردنی."
-
4:45 - 4:48باوکم گەورەترین هەوادارمە،
-
4:48 - 4:52لەو ساتە ناخۆشەدا کە دەیویست
ئەو شێوە نوێیەی ژیان بکوژم، -
4:52 - 4:55بۆم دەرکەوت کە نائومێدم کردووە،
-
4:55 - 4:57وەک کچێک و وەک زانایەکیش.
-
4:57 - 5:01لەو ساڵانەدا کە خەریکی گەڕان بووم
لە تاقیگەکان و حەوشەی ماڵەکان، -
5:01 - 5:05لێکۆڵینەوەم دەکرد لەسەر
ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی چواردەورمان، -
5:05 - 5:07قەت ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆمم
بۆ ڕوون نەکردبۆوە. -
5:08 - 5:10ئامانجی من دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک نییە
-
5:10 - 5:13بۆ کووشتنی ژیانە مایکرۆسکۆپییە
نوێکەی چواردەورمان. -
5:13 - 5:17ئامانجم دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک بوو لەم
ژیانە نوێیە، یارمەتی ڕزگارکردنی مرۆڤ بدات. -
5:19 - 5:25فرەچەشنی ژیانەکەی ناو ماڵەکانمان
زیاترە لە لیستێکی ١٠٠,٠٠٠ جۆری. -
5:25 - 5:29سەد هەزار سەرچاوەی نوێی چارەسەرە
بۆ کێشەکانی مرۆڤ. -
5:30 - 5:33ئەزانم قورسە باوەڕ بکەیت
شتێک ئەوەندە بچووک بێت -
5:33 - 5:34یان یەک خانە بێت
-
5:34 - 5:36بتوانێت کارێکی بەهێز بکات،
-
5:36 - 5:37بەڵام دەتوانن.
-
5:37 - 5:40ئەم بوونەوەرانە کیمیاگەری مایکرۆسکۆپین،
-
5:40 - 5:43توانای گۆڕینی ژینگەکەی خۆیان هەیە
-
5:43 - 5:45بە زنجیرەیەک ئامرازی کیمیایی.
-
5:46 - 5:49ئەمە واتای ئەوەیە کە دەتوانن لەسەر
هەرشوێنێکی ئەم هەسارەیە بێت بژین، و -
5:49 - 5:51هەر خواردنێکیان لەچواردەور بێت دەیخۆن.
-
5:53 - 5:57واتا دەتوانن هەموو شتێک بخۆن
لە پاشماوەی ژەهراویەوە بۆ پلاستیک، و -
5:58 - 6:03دەتوانن بەرهەمی پاشماوەی وەک ڕۆن و
وزەی پاتری و -
6:03 - 6:05تەنانەت پارچەی بچووکی ئاڵتوونی
ڕاستیش بەرهەم بهێنن. -
6:07 - 6:10دەتوانن ئەوەی ناخورێت
بیکەن بە شتێکی بەسوود. -
6:11 - 6:13دەتوانن شەکر بکەن بە مەی.
-
6:14 - 6:16تام ئەیەن بە چکلێت، و
-
6:16 - 6:18هێزی گەشەسەندن ئەیەن بە گڵ.
-
6:18 - 6:20من پێتان دەڵێم
-
6:20 - 6:23لە سەد ساڵی دوواتردا ئەم بوونەوەرە
مایکرۆسکۆپییانە -
6:23 - 6:24کێشەی زیاترمان بۆ چارەسەر دەکەن.
-
6:25 - 6:27خۆشمان کێشەی زۆرمان هەیە لێیان هەڵبژێرین.
-
6:28 - 6:32چەند شتێکی بچووکمان هەیە:
جلەکانی بۆنیان ناخۆشە یان خواردنی سوک. -
6:32 - 6:35کێشەی گەورەشمان هەیە:
-
6:35 - 6:38نەخۆشیی، پیسبوونی ژینگە، جەنگ.
-
6:39 - 6:41ئەمەش ئەرکی منە:
-
6:41 - 6:44نەک تەنیا ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی
چواردەورمان تۆمارکەم، -
6:44 - 6:48بەڵکو دۆزینەوەی ئەوەی
لەچیدا زۆر باش دەتوانن یارمەتیمان بەن. -
6:49 - 6:50ئەمە نموونەیەکە.
-
6:50 - 6:52بە مێروێک دەستمان پێکرد،
-
6:52 - 6:54زەردەواڵەیەک کە لە زۆر ماڵدا دەژی.
-
6:55 - 7:00لەناو زەردەواڵەکەدا جۆرێک بوونەوەری
مایکرۆسکۆپی کەمناسراومان دۆزییەوە -
7:00 - 7:01کە توانایەکی تایبەتی هەیە:
-
7:02 - 7:03دەیتوانی بیرە دروستکات.
-
7:04 - 7:07ئەمە خەسڵەتێکە تەنیا چەند
جۆرێکی کەمی سەر هەسارەکە هەیانە. -
7:07 - 7:10ڕاستییەکەی، هەموو ئەو بیرە
بازرگانیانەی کە هەیە -
7:10 - 7:14ئەگەری زۆرە تەنیا لە سێ جۆری
بونەوەری مایکرۆسکۆپییەوە هاتبێتن. -
7:15 - 7:19بەڵام جۆرەکەی ئێمە دۆزیمانەوە، بیرەیەکی
درووست ئەکرد تامی هەنگوین بات، و -
7:20 - 7:22دەشیتوانی بیرەیەک درووست بکات
کە کەمێک ترش بێت. -
7:23 - 7:27ڕاستییەکەی، بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکەی
لە سکی زەردەواڵەکەدا دەژی، -
7:28 - 7:30دەیتوانی بیرەیەکی ترشی
بەنرخ درووست بکات -
7:30 - 7:33باشتر لە هەر جۆرێکی تری
سەر ئەم هەسارەیە. -
7:35 - 7:38ئێستا چوار جۆر هەیە کە دەتوانن
بیرەی بازرگانی درووست بکەن. -
7:39 - 7:42ئەوەی پێشتر بەلاتەوە مەگەز بوو،
-
7:42 - 7:44ئێستا وەک سەرچاوەی بیرەیەکی
تامخۆشی داهاتوو سەیریکە. -
7:46 - 7:47وەک نموونەی دووەم،
-
7:47 - 7:51لەگەڵ توێژەرەوەکان کارم کرد
لە هەڵکەندنی گڵی حەوشەی پشتەوەی ماڵان. -
7:51 - 7:56لەویا، میکرۆبێکمان دۆزییەوە کە دەیتوانی
جۆرە دژە بەکتریایەکی نوێ درووستکات، -
7:56 - 7:59دژە بەکتریایەک کە دەتوانێت
بەهێزترین بەکتریای جیهان بکوژێت. -
8:00 - 8:03ئەمە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو،
-
8:03 - 8:04بەڵام با ئەم نهێنییە بزانن:
-
8:05 - 8:07لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا،
-
8:07 - 8:09زۆربەی دژەبەکتریاکانی بازاڕ
-
8:09 - 8:12لە بەکتریای هاوشێوەی خۆڵەوە هاتووە.
-
8:12 - 8:15هەموو ڕۆژێک، ئێوەش و منیش و
هەر یەکێکمان لێرە و -
8:15 - 8:17لەسەر ئەم هەسارەیە،
-
8:17 - 8:22لەلایەن بەکتریای هاوشێوەی ناو گڵەوە ڕزگاردەکرێین
کە زۆربەی دژەبەکتریاکان دروست دەکەن. -
8:23 - 8:25ئەوەی وەک پیسی سەیر دەکرد،
-
8:25 - 8:27ئێستا وەک دەرمان سەیریکە.
-
8:28 - 8:31لەوانەیە نموونەکەی زۆرترین
گرنگی پێدەدەم هی هاوپیشەیەک بێت -
8:31 - 8:34کە لێکۆڵینەوە لەسەر قەوزەیەکی
مایکرۆسکۆپی حەوزی مەنگ دەکات، -
8:34 - 8:38کە لەدوای ئەو پیسایی
مانگایەوە ناونراوە کە تیایا دۆزراوەتەوە. -
8:38 - 8:42شتێکی ئاسایی بەلاتەوە و
ئەوەنە شایەنی باسکردن نابێت، -
8:42 - 8:46جگە لەوەی توێژەرەوەکانی
دۆزیانەوە ئەگەر وەک خواردن بیەیت بە مشک، -
8:46 - 8:48وەک کوتانێکە دژی فشاری دەروونی
دوای داخورپانی دەرونی. -
8:50 - 8:52کوتانە دژی ترس.
-
8:53 - 8:57ئێستا ئەوەی وەک قەوزەی
ئاوی مەنگ دەیبینیت، وەک هیوایەک سەیریکە. -
8:58 - 9:00چەندین نموونەی مایکرۆسکۆپی تر هەیە
-
9:01 - 9:03کە کاتم نییە ئەمڕۆ باسیان بکەم.
-
9:03 - 9:09نموونەم یانێ لەسەر چارەسەرەکانی
کە لە سێ جۆرەوە یەن، -
9:09 - 9:13بەڵام بیهێنەرە بەرچاوت ئەبێت
ئەو ١٠٠,٠٠٠ جۆرەی تری تەنەکە خۆڵەکەت -
9:13 - 9:14دەتوانن چی بکەن.
-
9:15 - 9:18لە داهاتووا لەوانەیە بتوانن واتلێکەن
سەرنجڕاکێشتر بیت -
9:19 - 9:20یان زیرەکتر
-
9:21 - 9:23یان زیاتر بژیت.
-
9:24 - 9:27بۆیە ئەمەوێ دووبارە سەیری پەنجەتان بکەن.
-
9:27 - 9:29بیر لە هەموو بوونەوەرە
مایکرۆسکۆپییەکان بکەنەوە -
9:29 - 9:31کە نەزانراون.
-
9:31 - 9:34بیر بکەنەوە ئەبێ لە داهاتوودا لەوانەیە
بتوانن چی بەدیبێنن -
9:34 - 9:35یان چی بکەن
-
9:36 - 9:38یان لەوانەیە بتوانن
ژیانی کێ ڕزگار بکەن. -
9:39 - 9:41ئێستا هەست بە چی دەکەیت
بۆ پەنجەکانت؟ -
9:42 - 9:43کەمێک بەهێزن؟
-
9:45 - 9:47ئەوە لەبەر ئەوەی هەست
بە داهاتوو دەکەن. -
9:47 - 9:48زۆر سوپاس.
-
9:49 - 9:53(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە
- Speaker:
- ئانی مادین
- Description:
-
سەیرێکی دارستانە مایکرۆسکۆپییەکەی لەشی خۆت و چواردەور بکە: بوونەوەری بچووک کە لەسەر ڕوومەتەکانت، لەژێر قەنەفەکەت و لەناو خۆڵی حەوشەکەتدا دەژین. پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەیە لەگەڵ ئەو میکرۆبانە --پاکیان دەکەینەوە، لەناویان دەبەین، و دەیانکوژین -- بەڵام بەپێی میکرۆب زان ئانی مادین، سەرچاوەی تەکنەلۆجیای نوێ و دەرمانن کە هێشتا نەدۆزراونەتەوە. ئەم کیمیاگەرە میکرۆسکۆپییانە پیس نین، وەک مادین دەڵێت -- ئەمانە داهاتوون
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:07
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Meet the microscopic life in your home -- and on your face | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Meet the microscopic life in your home -- and on your face | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Meet the microscopic life in your home -- and on your face | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Meet the microscopic life in your home -- and on your face |