1 00:00:01,290 --> 00:00:03,000 ئەمەوێ دەست بەن لە دەموچاوتان. 2 00:00:03,586 --> 00:00:04,857 دەی. 3 00:00:05,586 --> 00:00:06,989 هەست بەچی دەکەن؟ 4 00:00:07,013 --> 00:00:08,896 نەرمی؟ ئیسفنجی؟ 5 00:00:09,493 --> 00:00:12,103 هی خۆتانە وانییە؟ هەست بە خۆتان دەکەن؟ 6 00:00:13,109 --> 00:00:14,812 ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە. 7 00:00:15,387 --> 00:00:18,632 ڕاستییەکەی هەست بە هەزارەها بوونەوەری میکرۆسکۆپی ئەکەن 8 00:00:18,656 --> 00:00:21,197 کە لەسەر دەم و چاو و پەنجەکانتان دەژین. 9 00:00:22,481 --> 00:00:24,203 هەست بە هەندێک لە کەڕووەکان دەکەن 10 00:00:24,227 --> 00:00:27,107 کە لە پاکەرەوەی هەوای ژوورەکانەوە هاتووەتە خوارەوە. 11 00:00:27,131 --> 00:00:29,098 هۆکاری هەستیاری پێستمانن و 12 00:00:29,122 --> 00:00:30,674 ئەو بۆنی کەڕووەکەی کە لێماندێت. 13 00:00:32,045 --> 00:00:36,189 هەست بە هەندێک لەو سەد ملیار بەکتریایە دەکەن 14 00:00:36,213 --> 00:00:37,859 کە لەسەر پێستمان دەژین. 15 00:00:38,453 --> 00:00:42,359 خەریکی خواردنی ڕۆنی سەر پێستتان و خۆزیادکردن بوون، 16 00:00:42,383 --> 00:00:44,645 ئەو بۆنانە درووست دەکەن کە لە لەش دێت. 17 00:00:45,564 --> 00:00:48,479 تەنانەت ئەگەریشی زۆرە دست بۆ بکتریاکانی پیسایی بەرن 18 00:00:48,503 --> 00:00:52,163 کە دوایین جار لە تەوالێت دوای ئاو پیاکردن بەرتان کەوتبێت، 19 00:00:52,187 --> 00:00:55,311 یان بەکتریاکانی لە بۆرییەکانی ئاودا دەژین و 20 00:00:55,335 --> 00:00:57,794 دوایین جار کە خۆتان شتووە هاتووەتە سەر لەشتان. 21 00:00:58,666 --> 00:00:59,817 ببورن. 22 00:00:59,841 --> 00:01:01,309 (پێکەنین) 23 00:01:01,333 --> 00:01:04,897 تەنانەت لەوانەشە لێدانەوەیەکی مایکرۆسکۆپیشت کردبێت 24 00:01:04,921 --> 00:01:08,646 لەگەڵ دووان لەو جۆرە مۆرانانەی لەسەر ڕووخسارمان دەژین، 25 00:01:08,670 --> 00:01:10,338 ڕووخساری هەموومان. 26 00:01:10,877 --> 00:01:13,523 شەویان لەسەر دەم و چاوتان بەسەربردووە و 27 00:01:13,547 --> 00:01:16,395 لەوانەیە تەنانەت لەسەر لوتیشتان جووت بووبێتن. 28 00:01:16,419 --> 00:01:19,009 (پێکەنین) 29 00:01:19,970 --> 00:01:24,132 تەنانەت زۆرێکیان ئێستا شتەکانی ناو سکیان دەکەنە کونەکانی پێستتانەوە. 30 00:01:24,156 --> 00:01:26,212 (پێکەنین) 31 00:01:26,236 --> 00:01:27,700 سەیری پەنجەکانتان بکەن. 32 00:01:28,366 --> 00:01:30,467 هەست بە چی دەکەن؟ قێزەون؟ 33 00:01:30,491 --> 00:01:32,871 زۆر بەحەسرەتن دەستتان بە سابون و تایت بگات؟ 34 00:01:34,372 --> 00:01:35,986 ئێستا هەست بەوە دەکەن، 35 00:01:36,010 --> 00:01:38,622 بەڵام لەمەودوا هەست بەوە ناکەن. 36 00:01:39,454 --> 00:01:41,379 بۆ سەد ساڵی پێشوو، 37 00:01:41,403 --> 00:01:43,380 پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەبووە 38 00:01:43,404 --> 00:01:46,019 لەگەڵ ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی نزیکمان. 39 00:01:46,043 --> 00:01:48,165 ئەگەر پێتان بڵێم مێرووێک لە ماڵەکەتاندایە یان 40 00:01:48,189 --> 00:01:49,423 بەکتریایەک لە دەستشۆرەکەتاندایە. 41 00:01:49,447 --> 00:01:51,774 چارەسەرێکی مرۆیی دەبوو تایبەت بۆ ئەوە، 42 00:01:51,798 --> 00:01:54,934 بەرهەمێک بۆ لەناوبردن، و کووشتن، و 43 00:01:54,958 --> 00:01:56,251 پاککردنەوە. 44 00:01:56,843 --> 00:02:00,718 ئێستا هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ لابردنی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی جیهانەکەمان. 45 00:02:01,822 --> 00:02:06,515 بەڵام بەوە، ئێمە باشترین سەرچاوەی تەکنەلۆجیای نوێ فەرامۆش دەکەین 46 00:02:06,539 --> 00:02:07,755 لەسەر ئەم هەسارەیە. 47 00:02:08,624 --> 00:02:14,270 سەد ساڵی پێشوو چارەسەرە مرۆییەکانی بەخۆیەوە دیوە بۆ کێشە میکرۆبییەکان، 48 00:02:14,294 --> 00:02:19,758 بەڵام سەد ساڵی دواتر چارەسەرە میکرۆبییەکان دەبێت بۆ کێشە مرۆییەکان. 49 00:02:20,511 --> 00:02:22,880 من زانام، و لەگەڵ توێژەرەوەکان کاردەکەم 50 00:02:22,904 --> 00:02:26,180 لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلاینای باکور و زانکۆی کۆلۆرادۆ 51 00:02:26,204 --> 00:02:29,798 بۆ پەردەهەڵدانەوە لە ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان، و 52 00:02:30,817 --> 00:02:34,685 ئەوەی زۆر جار لە نزیکترین ژینگەی چواردەورمانە 53 00:02:34,709 --> 00:02:37,867 لەژێر قەنەفەکانمان بێت، لە حەوشەی پشتەوە، 54 00:02:37,891 --> 00:02:39,310 یان لە ناوکی سکماندا. 55 00:02:40,083 --> 00:02:42,953 بۆیە ئەم کارە دەکەم چونکە دەرکەوت زۆر کەم دەزانین 56 00:02:42,977 --> 00:02:45,298 لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی زۆر نزیکە لێمانەوە. 57 00:02:46,281 --> 00:02:48,754 هەتا چەند ساڵێکیش لەمەوبەر، هیچ زانایەک نەیدەتوانی پێتان بڵێت 58 00:02:48,778 --> 00:02:51,391 چی مێروو یان میکرۆب لە ماڵەکانتاندا دەژی -- 59 00:02:52,508 --> 00:02:55,931 ماڵەکانتان، شوێنەکەی لەهەموو شوێنێک باشتر شارەزایین. 60 00:02:56,607 --> 00:02:58,347 من و چەند کەسێکی تری تیمەکە 61 00:02:58,371 --> 00:03:00,564 گوێ پاکەرەوە و مووکێش و 62 00:03:00,588 --> 00:03:02,454 تەکنەلۆجیای دی ئێن ئەی پێشکەوتوومان پێیە 63 00:03:02,478 --> 00:03:05,070 بۆ دۆزینەوەی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان. 64 00:03:06,222 --> 00:03:10,282 لەو کارەیا، زیاتر لە ٦٠٠ جۆر مێروومان دۆزییەوە 65 00:03:10,306 --> 00:03:12,206 کە لە ماڵەکانی ئەمریکادا دەژین، 66 00:03:12,230 --> 00:03:14,727 هەموو شتێک لە جاڵجاڵۆکە و قالونچەوە 67 00:03:14,751 --> 00:03:17,319 بۆ مۆرانە بچووکەکانی خۆیان بە پەڕەوە هەڵدەواسن. و 68 00:03:18,090 --> 00:03:23,415 زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ جۆری بەکتریا و کەڕوومان دۆزییەوە 69 00:03:23,439 --> 00:03:25,454 کە لەناو تەنەکەخۆڵەکانماندا دەژین، 70 00:03:25,478 --> 00:03:29,012 هەزارەهای تریش لەسەر جلەکانمان یان لە گەرماوەکانماندا دەژین. 71 00:03:30,326 --> 00:03:31,870 زیاتر ڕۆشتین، و 72 00:03:31,894 --> 00:03:33,610 سەیری میکرۆبەکانیشمان کرد 73 00:03:33,634 --> 00:03:37,762 کە لەناو لەشی هەر یەکێک لەو مێروانەیا دەژین لە ماڵەکانمان. 74 00:03:38,508 --> 00:03:41,918 لە هەر مێروێکدا، بۆ نموونە، لە زەردەواڵەیەکدا 75 00:03:41,942 --> 00:03:46,152 دارستانێکی مایکرۆسکۆپی دەبینین لەناو قاپێکی پێتریدا، 76 00:03:46,176 --> 00:03:49,453 جیهانێکی چنەندین جۆری بونەوەر. 77 00:03:49,477 --> 00:03:51,930 سەیری گەردوونە زیندەییەکە بکەن! 78 00:03:53,531 --> 00:03:55,960 زۆرێک لە جۆرەکانی سەیری دەکەن تەنانەت تا ئێستاش 79 00:03:55,984 --> 00:03:57,211 هیچ ناوێکیان نییە. 80 00:03:57,903 --> 00:04:00,726 زۆرێک لە ژیانەکانی چواردەورمان بە نەزانراوی ماونەتەوە. 81 00:04:01,830 --> 00:04:05,333 بیرمە یەکەم جار کە جۆرێکی نوێم دۆزییەوە و ئەبوو ناوی بنێم. 82 00:04:05,357 --> 00:04:08,851 کەڕوێک بوو کە لە هێلانەی زەردەواڵەدا دەژیا. 83 00:04:08,875 --> 00:04:11,100 سپی و گەندەموو بوو، و 84 00:04:11,124 --> 00:04:13,668 ناوم نا "موکۆر نیدیکۆلا،" 85 00:04:13,692 --> 00:04:16,695 بە لاتینی واتا ئەوەی لە هێلانەی ئەوی تردا دەژی. 86 00:04:17,952 --> 00:04:20,796 ئەمە وێنەکەیەتی لەسەر دەیناسۆرێک گەشە دەکات، 87 00:04:20,820 --> 00:04:23,917 چونکە هەمووان دەیناسۆرەکانیان بەلاوە سەرنجڕاکێشە. 88 00:04:24,686 --> 00:04:27,002 ئەوکاتە لە زانکۆ بووم، و 89 00:04:27,026 --> 00:04:30,748 زۆر دڵخۆش بووم کە ئەم جۆرە ژیانە نوێیەم دۆزییەوە. 90 00:04:30,772 --> 00:04:32,548 باوکمم بانگ کرد و وتم، 91 00:04:32,572 --> 00:04:35,990 "باوکە! جۆرێکی نوێم لە بوونەوەری مایکرۆسکۆپی دۆزییەوە." 92 00:04:36,574 --> 00:04:38,075 پێکەنی و پێی وتم، 93 00:04:38,099 --> 00:04:41,367 "زۆر باشە، هیوادارم چارەسەرێکیش دۆزیبێتەوە بۆی." 94 00:04:41,391 --> 00:04:42,837 (پێکنین) 95 00:04:42,861 --> 00:04:44,033 "چارەسەرکردنی." 96 00:04:45,202 --> 00:04:47,909 باوکم گەورەترین هەوادارمە، 97 00:04:47,933 --> 00:04:52,303 لەو ساتە ناخۆشەدا کە دەیویست ئەو شێوە نوێیەی ژیان بکوژم، 98 00:04:52,327 --> 00:04:54,873 بۆم دەرکەوت کە نائومێدم کردووە، 99 00:04:54,897 --> 00:04:57,058 وەک کچێک و وەک زانایەکیش. 100 00:04:57,082 --> 00:05:01,008 لەو ساڵانەدا کە خەریکی گەڕان بووم لە تاقیگەکان و حەوشەی ماڵەکان، 101 00:05:01,032 --> 00:05:04,712 لێکۆڵینەوەم دەکرد لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی چواردەورمان، 102 00:05:04,736 --> 00:05:07,272 قەت ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆمم بۆ ڕوون نەکردبۆوە. 103 00:05:08,444 --> 00:05:10,360 ئامانجی من دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک نییە 104 00:05:10,384 --> 00:05:12,784 بۆ کووشتنی ژیانە مایکرۆسکۆپییە نوێکەی چواردەورمان. 105 00:05:13,315 --> 00:05:17,447 ئامانجم دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک بوو لەم ژیانە نوێیە، یارمەتی ڕزگارکردنی مرۆڤ بدات. 106 00:05:19,495 --> 00:05:25,247 فرەچەشنی ژیانەکەی ناو ماڵەکانمان زیاترە لە لیستێکی ١٠٠,٠٠٠ جۆری. 107 00:05:25,271 --> 00:05:29,239 سەد هەزار سەرچاوەی نوێی چارەسەرە بۆ کێشەکانی مرۆڤ. 108 00:05:30,448 --> 00:05:33,149 ئەزانم قورسە باوەڕ بکەیت شتێک ئەوەندە بچووک بێت 109 00:05:33,173 --> 00:05:34,331 یان یەک خانە بێت 110 00:05:34,355 --> 00:05:35,674 بتوانێت کارێکی بەهێز بکات، 111 00:05:35,698 --> 00:05:37,035 بەڵام دەتوانن. 112 00:05:37,059 --> 00:05:39,904 ئەم بوونەوەرانە کیمیاگەری مایکرۆسکۆپین، 113 00:05:39,928 --> 00:05:42,786 توانای گۆڕینی ژینگەکەی خۆیان هەیە 114 00:05:42,810 --> 00:05:45,129 بە زنجیرەیەک ئامرازی کیمیایی. 115 00:05:45,925 --> 00:05:48,908 ئەمە واتای ئەوەیە کە دەتوانن لەسەر هەرشوێنێکی ئەم هەسارەیە بێت بژین، و 116 00:05:48,932 --> 00:05:51,319 هەر خواردنێکیان لەچواردەور بێت دەیخۆن. 117 00:05:52,552 --> 00:05:56,861 واتا دەتوانن هەموو شتێک بخۆن لە پاشماوەی ژەهراویەوە بۆ پلاستیک، و 118 00:05:58,075 --> 00:06:02,590 دەتوانن بەرهەمی پاشماوەی وەک ڕۆن و وزەی پاتری و 119 00:06:02,614 --> 00:06:05,456 تەنانەت پارچەی بچووکی ئاڵتوونی ڕاستیش بەرهەم بهێنن. 120 00:06:06,729 --> 00:06:10,290 دەتوانن ئەوەی ناخورێت بیکەن بە شتێکی بەسوود. 121 00:06:10,747 --> 00:06:13,129 دەتوانن شەکر بکەن بە مەی. 122 00:06:13,926 --> 00:06:15,839 تام ئەیەن بە چکلێت، و 123 00:06:15,863 --> 00:06:17,599 هێزی گەشەسەندن ئەیەن بە گڵ. 124 00:06:18,453 --> 00:06:19,620 من پێتان دەڵێم 125 00:06:19,644 --> 00:06:22,791 لە سەد ساڵی دوواتردا ئەم بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییانە 126 00:06:22,815 --> 00:06:24,420 کێشەی زیاترمان بۆ چارەسەر دەکەن. 127 00:06:24,960 --> 00:06:27,233 خۆشمان کێشەی زۆرمان هەیە لێیان هەڵبژێرین. 128 00:06:27,762 --> 00:06:31,689 چەند شتێکی بچووکمان هەیە: جلەکانی بۆنیان ناخۆشە یان خواردنی سوک. 129 00:06:32,464 --> 00:06:34,501 کێشەی گەورەشمان هەیە: 130 00:06:34,525 --> 00:06:37,826 نەخۆشیی، پیسبوونی ژینگە، جەنگ. 131 00:06:39,326 --> 00:06:41,010 ئەمەش ئەرکی منە: 132 00:06:41,034 --> 00:06:44,264 نەک تەنیا ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی چواردەورمان تۆمارکەم، 133 00:06:44,288 --> 00:06:47,537 بەڵکو دۆزینەوەی ئەوەی لەچیدا زۆر باش دەتوانن یارمەتیمان بەن. 134 00:06:48,681 --> 00:06:50,046 ئەمە نموونەیەکە. 135 00:06:50,070 --> 00:06:51,702 بە مێروێک دەستمان پێکرد، 136 00:06:51,726 --> 00:06:54,074 زەردەواڵەیەک کە لە زۆر ماڵدا دەژی. 137 00:06:54,707 --> 00:06:59,634 لەناو زەردەواڵەکەدا جۆرێک بوونەوەری مایکرۆسکۆپی کەمناسراومان دۆزییەوە 138 00:06:59,658 --> 00:07:01,047 کە توانایەکی تایبەتی هەیە: 139 00:07:01,775 --> 00:07:03,010 دەیتوانی بیرە دروستکات. 140 00:07:03,886 --> 00:07:07,411 ئەمە خەسڵەتێکە تەنیا چەند جۆرێکی کەمی سەر هەسارەکە هەیانە. 141 00:07:07,435 --> 00:07:10,296 ڕاستییەکەی، هەموو ئەو بیرە بازرگانیانەی کە هەیە 142 00:07:10,320 --> 00:07:13,823 ئەگەری زۆرە تەنیا لە سێ جۆری بونەوەری مایکرۆسکۆپییەوە هاتبێتن. 143 00:07:14,729 --> 00:07:18,811 بەڵام جۆرەکەی ئێمە دۆزیمانەوە، بیرەیەکی درووست ئەکرد تامی هەنگوین بات، و 144 00:07:19,596 --> 00:07:22,238 دەشیتوانی بیرەیەک درووست بکات کە کەمێک ترش بێت. 145 00:07:23,043 --> 00:07:26,876 ڕاستییەکەی، بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکەی لە سکی زەردەواڵەکەدا دەژی، 146 00:07:27,607 --> 00:07:29,904 دەیتوانی بیرەیەکی ترشی بەنرخ درووست بکات 147 00:07:29,928 --> 00:07:33,387 باشتر لە هەر جۆرێکی تری سەر ئەم هەسارەیە. 148 00:07:34,676 --> 00:07:37,800 ئێستا چوار جۆر هەیە کە دەتوانن بیرەی بازرگانی درووست بکەن. 149 00:07:39,197 --> 00:07:41,512 ئەوەی پێشتر بەلاتەوە مەگەز بوو، 150 00:07:41,536 --> 00:07:44,473 ئێستا وەک سەرچاوەی بیرەیەکی تامخۆشی داهاتوو سەیریکە. 151 00:07:45,925 --> 00:07:47,454 وەک نموونەی دووەم، 152 00:07:47,478 --> 00:07:50,834 لەگەڵ توێژەرەوەکان کارم کرد لە هەڵکەندنی گڵی حەوشەی پشتەوەی ماڵان. 153 00:07:51,493 --> 00:07:55,550 لەویا، میکرۆبێکمان دۆزییەوە کە دەیتوانی جۆرە دژە بەکتریایەکی نوێ درووستکات، 154 00:07:55,574 --> 00:07:58,707 دژە بەکتریایەک کە دەتوانێت بەهێزترین بەکتریای جیهان بکوژێت. 155 00:07:59,690 --> 00:08:02,899 ئەمە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو، 156 00:08:02,923 --> 00:08:04,301 بەڵام با ئەم نهێنییە بزانن: 157 00:08:05,164 --> 00:08:07,084 لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا، 158 00:08:07,108 --> 00:08:09,397 زۆربەی دژەبەکتریاکانی بازاڕ 159 00:08:09,421 --> 00:08:11,630 لە بەکتریای هاوشێوەی خۆڵەوە هاتووە. 160 00:08:12,269 --> 00:08:15,294 هەموو ڕۆژێک، ئێوەش و منیش و هەر یەکێکمان لێرە و 161 00:08:15,318 --> 00:08:17,060 لەسەر ئەم هەسارەیە، 162 00:08:17,084 --> 00:08:21,503 لەلایەن بەکتریای هاوشێوەی ناو گڵەوە ڕزگاردەکرێین کە زۆربەی دژەبەکتریاکان دروست دەکەن. 163 00:08:23,225 --> 00:08:24,898 ئەوەی وەک پیسی سەیر دەکرد، 164 00:08:24,922 --> 00:08:26,853 ئێستا وەک دەرمان سەیریکە. 165 00:08:28,402 --> 00:08:31,048 لەوانەیە نموونەکەی زۆرترین گرنگی پێدەدەم هی هاوپیشەیەک بێت 166 00:08:31,072 --> 00:08:33,968 کە لێکۆڵینەوە لەسەر قەوزەیەکی مایکرۆسکۆپی حەوزی مەنگ دەکات، 167 00:08:33,992 --> 00:08:37,611 کە لەدوای ئەو پیسایی مانگایەوە ناونراوە کە تیایا دۆزراوەتەوە. 168 00:08:38,388 --> 00:08:42,346 شتێکی ئاسایی بەلاتەوە و ئەوەنە شایەنی باسکردن نابێت، 169 00:08:42,370 --> 00:08:45,892 جگە لەوەی توێژەرەوەکانی دۆزیانەوە ئەگەر وەک خواردن بیەیت بە مشک، 170 00:08:45,916 --> 00:08:47,967 وەک کوتانێکە دژی فشاری دەروونی دوای داخورپانی دەرونی. 171 00:08:49,842 --> 00:08:51,746 کوتانە دژی ترس. 172 00:08:53,418 --> 00:08:56,640 ئێستا ئەوەی وەک قەوزەی ئاوی مەنگ دەیبینیت، وەک هیوایەک سەیریکە. 173 00:08:58,077 --> 00:09:00,481 چەندین نموونەی مایکرۆسکۆپی تر هەیە 174 00:09:00,505 --> 00:09:02,649 کە کاتم نییە ئەمڕۆ باسیان بکەم. 175 00:09:03,122 --> 00:09:08,506 نموونەم یانێ لەسەر چارەسەرەکانی کە لە سێ جۆرەوە یەن، 176 00:09:08,530 --> 00:09:12,876 بەڵام بیهێنەرە بەرچاوت ئەبێت ئەو ١٠٠,٠٠٠ جۆرەی تری تەنەکە خۆڵەکەت 177 00:09:12,900 --> 00:09:14,173 دەتوانن چی بکەن. 178 00:09:14,751 --> 00:09:18,079 لە داهاتووا لەوانەیە بتوانن واتلێکەن سەرنجڕاکێشتر بیت 179 00:09:18,758 --> 00:09:20,065 یان زیرەکتر 180 00:09:21,035 --> 00:09:22,912 یان زیاتر بژیت. 181 00:09:24,483 --> 00:09:26,635 بۆیە ئەمەوێ دووبارە سەیری پەنجەتان بکەن. 182 00:09:27,185 --> 00:09:29,471 بیر لە هەموو بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکان بکەنەوە 183 00:09:29,495 --> 00:09:30,942 کە نەزانراون. 184 00:09:30,966 --> 00:09:33,971 بیر بکەنەوە ئەبێ لە داهاتوودا لەوانەیە بتوانن چی بەدیبێنن 185 00:09:33,995 --> 00:09:35,168 یان چی بکەن 186 00:09:35,708 --> 00:09:37,854 یان لەوانەیە بتوانن ژیانی کێ ڕزگار بکەن. 187 00:09:39,071 --> 00:09:40,874 ئێستا هەست بە چی دەکەیت بۆ پەنجەکانت؟ 188 00:09:41,502 --> 00:09:43,007 کەمێک بەهێزن؟ 189 00:09:44,564 --> 00:09:46,591 ئەوە لەبەر ئەوەی هەست بە داهاتوو دەکەن. 190 00:09:47,210 --> 00:09:48,372 زۆر سوپاس. 191 00:09:48,803 --> 00:09:53,424 (چەپڵەلێدان)