ئەمەوێ دەست بەن لە دەموچاوتان. دەی. هەست بەچی دەکەن؟ نەرمی؟ ئیسفنجی؟ هی خۆتانە وانییە؟ هەست بە خۆتان دەکەن؟ ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە. ڕاستییەکەی هەست بە هەزارەها بوونەوەری میکرۆسکۆپی ئەکەن کە لەسەر دەم و چاو و پەنجەکانتان دەژین. هەست بە هەندێک لە کەڕووەکان دەکەن کە لە پاکەرەوەی هەوای ژوورەکانەوە هاتووەتە خوارەوە. هۆکاری هەستیاری پێستمانن و ئەو بۆنی کەڕووەکەی کە لێماندێت. هەست بە هەندێک لەو سەد ملیار بەکتریایە دەکەن کە لەسەر پێستمان دەژین. خەریکی خواردنی ڕۆنی سەر پێستتان و خۆزیادکردن بوون، ئەو بۆنانە درووست دەکەن کە لە لەش دێت. تەنانەت ئەگەریشی زۆرە دست بۆ بکتریاکانی پیسایی بەرن کە دوایین جار لە تەوالێت دوای ئاو پیاکردن بەرتان کەوتبێت، یان بەکتریاکانی لە بۆرییەکانی ئاودا دەژین و دوایین جار کە خۆتان شتووە هاتووەتە سەر لەشتان. ببورن. (پێکەنین) تەنانەت لەوانەشە لێدانەوەیەکی مایکرۆسکۆپیشت کردبێت لەگەڵ دووان لەو جۆرە مۆرانانەی لەسەر ڕووخسارمان دەژین، ڕووخساری هەموومان. شەویان لەسەر دەم و چاوتان بەسەربردووە و لەوانەیە تەنانەت لەسەر لوتیشتان جووت بووبێتن. (پێکەنین) تەنانەت زۆرێکیان ئێستا شتەکانی ناو سکیان دەکەنە کونەکانی پێستتانەوە. (پێکەنین) سەیری پەنجەکانتان بکەن. هەست بە چی دەکەن؟ قێزەون؟ زۆر بەحەسرەتن دەستتان بە سابون و تایت بگات؟ ئێستا هەست بەوە دەکەن، بەڵام لەمەودوا هەست بەوە ناکەن. بۆ سەد ساڵی پێشوو، پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەبووە لەگەڵ ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی نزیکمان. ئەگەر پێتان بڵێم مێرووێک لە ماڵەکەتاندایە یان بەکتریایەک لە دەستشۆرەکەتاندایە. چارەسەرێکی مرۆیی دەبوو تایبەت بۆ ئەوە، بەرهەمێک بۆ لەناوبردن، و کووشتن، و پاککردنەوە. ئێستا هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ لابردنی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی جیهانەکەمان. بەڵام بەوە، ئێمە باشترین سەرچاوەی تەکنەلۆجیای نوێ فەرامۆش دەکەین لەسەر ئەم هەسارەیە. سەد ساڵی پێشوو چارەسەرە مرۆییەکانی بەخۆیەوە دیوە بۆ کێشە میکرۆبییەکان، بەڵام سەد ساڵی دواتر چارەسەرە میکرۆبییەکان دەبێت بۆ کێشە مرۆییەکان. من زانام، و لەگەڵ توێژەرەوەکان کاردەکەم لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلاینای باکور و زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆ پەردەهەڵدانەوە لە ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان، و ئەوەی زۆر جار لە نزیکترین ژینگەی چواردەورمانە لەژێر قەنەفەکانمان بێت، لە حەوشەی پشتەوە، یان لە ناوکی سکماندا. بۆیە ئەم کارە دەکەم چونکە دەرکەوت زۆر کەم دەزانین لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی زۆر نزیکە لێمانەوە. هەتا چەند ساڵێکیش لەمەوبەر، هیچ زانایەک نەیدەتوانی پێتان بڵێت چی مێروو یان میکرۆب لە ماڵەکانتاندا دەژی -- ماڵەکانتان، شوێنەکەی لەهەموو شوێنێک باشتر شارەزایین. من و چەند کەسێکی تری تیمەکە گوێ پاکەرەوە و مووکێش و تەکنەلۆجیای دی ئێن ئەی پێشکەوتوومان پێیە بۆ دۆزینەوەی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان. لەو کارەیا، زیاتر لە ٦٠٠ جۆر مێروومان دۆزییەوە کە لە ماڵەکانی ئەمریکادا دەژین، هەموو شتێک لە جاڵجاڵۆکە و قالونچەوە بۆ مۆرانە بچووکەکانی خۆیان بە پەڕەوە هەڵدەواسن. و زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ جۆری بەکتریا و کەڕوومان دۆزییەوە کە لەناو تەنەکەخۆڵەکانماندا دەژین، هەزارەهای تریش لەسەر جلەکانمان یان لە گەرماوەکانماندا دەژین. زیاتر ڕۆشتین، و سەیری میکرۆبەکانیشمان کرد کە لەناو لەشی هەر یەکێک لەو مێروانەیا دەژین لە ماڵەکانمان. لە هەر مێروێکدا، بۆ نموونە، لە زەردەواڵەیەکدا دارستانێکی مایکرۆسکۆپی دەبینین لەناو قاپێکی پێتریدا، جیهانێکی چنەندین جۆری بونەوەر. سەیری گەردوونە زیندەییەکە بکەن! زۆرێک لە جۆرەکانی سەیری دەکەن تەنانەت تا ئێستاش هیچ ناوێکیان نییە. زۆرێک لە ژیانەکانی چواردەورمان بە نەزانراوی ماونەتەوە. بیرمە یەکەم جار کە جۆرێکی نوێم دۆزییەوە و ئەبوو ناوی بنێم. کەڕوێک بوو کە لە هێلانەی زەردەواڵەدا دەژیا. سپی و گەندەموو بوو، و ناوم نا "موکۆر نیدیکۆلا،" بە لاتینی واتا ئەوەی لە هێلانەی ئەوی تردا دەژی. ئەمە وێنەکەیەتی لەسەر دەیناسۆرێک گەشە دەکات، چونکە هەمووان دەیناسۆرەکانیان بەلاوە سەرنجڕاکێشە. ئەوکاتە لە زانکۆ بووم، و زۆر دڵخۆش بووم کە ئەم جۆرە ژیانە نوێیەم دۆزییەوە. باوکمم بانگ کرد و وتم، "باوکە! جۆرێکی نوێم لە بوونەوەری مایکرۆسکۆپی دۆزییەوە." پێکەنی و پێی وتم، "زۆر باشە، هیوادارم چارەسەرێکیش دۆزیبێتەوە بۆی." (پێکنین) "چارەسەرکردنی." باوکم گەورەترین هەوادارمە، لەو ساتە ناخۆشەدا کە دەیویست ئەو شێوە نوێیەی ژیان بکوژم، بۆم دەرکەوت کە نائومێدم کردووە، وەک کچێک و وەک زانایەکیش. لەو ساڵانەدا کە خەریکی گەڕان بووم لە تاقیگەکان و حەوشەی ماڵەکان، لێکۆڵینەوەم دەکرد لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی چواردەورمان، قەت ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆمم بۆ ڕوون نەکردبۆوە. ئامانجی من دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک نییە بۆ کووشتنی ژیانە مایکرۆسکۆپییە نوێکەی چواردەورمان. ئامانجم دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک بوو لەم ژیانە نوێیە، یارمەتی ڕزگارکردنی مرۆڤ بدات. فرەچەشنی ژیانەکەی ناو ماڵەکانمان زیاترە لە لیستێکی ١٠٠,٠٠٠ جۆری. سەد هەزار سەرچاوەی نوێی چارەسەرە بۆ کێشەکانی مرۆڤ. ئەزانم قورسە باوەڕ بکەیت شتێک ئەوەندە بچووک بێت یان یەک خانە بێت بتوانێت کارێکی بەهێز بکات، بەڵام دەتوانن. ئەم بوونەوەرانە کیمیاگەری مایکرۆسکۆپین، توانای گۆڕینی ژینگەکەی خۆیان هەیە بە زنجیرەیەک ئامرازی کیمیایی. ئەمە واتای ئەوەیە کە دەتوانن لەسەر هەرشوێنێکی ئەم هەسارەیە بێت بژین، و هەر خواردنێکیان لەچواردەور بێت دەیخۆن. واتا دەتوانن هەموو شتێک بخۆن لە پاشماوەی ژەهراویەوە بۆ پلاستیک، و دەتوانن بەرهەمی پاشماوەی وەک ڕۆن و وزەی پاتری و تەنانەت پارچەی بچووکی ئاڵتوونی ڕاستیش بەرهەم بهێنن. دەتوانن ئەوەی ناخورێت بیکەن بە شتێکی بەسوود. دەتوانن شەکر بکەن بە مەی. تام ئەیەن بە چکلێت، و هێزی گەشەسەندن ئەیەن بە گڵ. من پێتان دەڵێم لە سەد ساڵی دوواتردا ئەم بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییانە کێشەی زیاترمان بۆ چارەسەر دەکەن. خۆشمان کێشەی زۆرمان هەیە لێیان هەڵبژێرین. چەند شتێکی بچووکمان هەیە: جلەکانی بۆنیان ناخۆشە یان خواردنی سوک. کێشەی گەورەشمان هەیە: نەخۆشیی، پیسبوونی ژینگە، جەنگ. ئەمەش ئەرکی منە: نەک تەنیا ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی چواردەورمان تۆمارکەم، بەڵکو دۆزینەوەی ئەوەی لەچیدا زۆر باش دەتوانن یارمەتیمان بەن. ئەمە نموونەیەکە. بە مێروێک دەستمان پێکرد، زەردەواڵەیەک کە لە زۆر ماڵدا دەژی. لەناو زەردەواڵەکەدا جۆرێک بوونەوەری مایکرۆسکۆپی کەمناسراومان دۆزییەوە کە توانایەکی تایبەتی هەیە: دەیتوانی بیرە دروستکات. ئەمە خەسڵەتێکە تەنیا چەند جۆرێکی کەمی سەر هەسارەکە هەیانە. ڕاستییەکەی، هەموو ئەو بیرە بازرگانیانەی کە هەیە ئەگەری زۆرە تەنیا لە سێ جۆری بونەوەری مایکرۆسکۆپییەوە هاتبێتن. بەڵام جۆرەکەی ئێمە دۆزیمانەوە، بیرەیەکی درووست ئەکرد تامی هەنگوین بات، و دەشیتوانی بیرەیەک درووست بکات کە کەمێک ترش بێت. ڕاستییەکەی، بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکەی لە سکی زەردەواڵەکەدا دەژی، دەیتوانی بیرەیەکی ترشی بەنرخ درووست بکات باشتر لە هەر جۆرێکی تری سەر ئەم هەسارەیە. ئێستا چوار جۆر هەیە کە دەتوانن بیرەی بازرگانی درووست بکەن. ئەوەی پێشتر بەلاتەوە مەگەز بوو، ئێستا وەک سەرچاوەی بیرەیەکی تامخۆشی داهاتوو سەیریکە. وەک نموونەی دووەم، لەگەڵ توێژەرەوەکان کارم کرد لە هەڵکەندنی گڵی حەوشەی پشتەوەی ماڵان. لەویا، میکرۆبێکمان دۆزییەوە کە دەیتوانی جۆرە دژە بەکتریایەکی نوێ درووستکات، دژە بەکتریایەک کە دەتوانێت بەهێزترین بەکتریای جیهان بکوژێت. ئەمە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو، بەڵام با ئەم نهێنییە بزانن: لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا، زۆربەی دژەبەکتریاکانی بازاڕ لە بەکتریای هاوشێوەی خۆڵەوە هاتووە. هەموو ڕۆژێک، ئێوەش و منیش و هەر یەکێکمان لێرە و لەسەر ئەم هەسارەیە، لەلایەن بەکتریای هاوشێوەی ناو گڵەوە ڕزگاردەکرێین کە زۆربەی دژەبەکتریاکان دروست دەکەن. ئەوەی وەک پیسی سەیر دەکرد، ئێستا وەک دەرمان سەیریکە. لەوانەیە نموونەکەی زۆرترین گرنگی پێدەدەم هی هاوپیشەیەک بێت کە لێکۆڵینەوە لەسەر قەوزەیەکی مایکرۆسکۆپی حەوزی مەنگ دەکات، کە لەدوای ئەو پیسایی مانگایەوە ناونراوە کە تیایا دۆزراوەتەوە. شتێکی ئاسایی بەلاتەوە و ئەوەنە شایەنی باسکردن نابێت، جگە لەوەی توێژەرەوەکانی دۆزیانەوە ئەگەر وەک خواردن بیەیت بە مشک، وەک کوتانێکە دژی فشاری دەروونی دوای داخورپانی دەرونی. کوتانە دژی ترس. ئێستا ئەوەی وەک قەوزەی ئاوی مەنگ دەیبینیت، وەک هیوایەک سەیریکە. چەندین نموونەی مایکرۆسکۆپی تر هەیە کە کاتم نییە ئەمڕۆ باسیان بکەم. نموونەم یانێ لەسەر چارەسەرەکانی کە لە سێ جۆرەوە یەن، بەڵام بیهێنەرە بەرچاوت ئەبێت ئەو ١٠٠,٠٠٠ جۆرەی تری تەنەکە خۆڵەکەت دەتوانن چی بکەن. لە داهاتووا لەوانەیە بتوانن واتلێکەن سەرنجڕاکێشتر بیت یان زیرەکتر یان زیاتر بژیت. بۆیە ئەمەوێ دووبارە سەیری پەنجەتان بکەن. بیر لە هەموو بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکان بکەنەوە کە نەزانراون. بیر بکەنەوە ئەبێ لە داهاتوودا لەوانەیە بتوانن چی بەدیبێنن یان چی بکەن یان لەوانەیە بتوانن ژیانی کێ ڕزگار بکەن. ئێستا هەست بە چی دەکەیت بۆ پەنجەکانت؟ کەمێک بەهێزن؟ ئەوە لەبەر ئەوەی هەست بە داهاتوو دەکەن. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)