Return to Video

ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە

  • 0:01 - 0:03
    ئەمەوێ دەست بەن لە دەموچاوتان.
  • 0:04 - 0:05
    دەی.
  • 0:06 - 0:07
    هەست بەچی دەکەن؟
  • 0:07 - 0:09
    نەرمی؟ ئیسفنجی؟
  • 0:09 - 0:12
    هی خۆتانە وانییە؟ هەست بە خۆتان دەکەن؟
  • 0:13 - 0:15
    ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە.
  • 0:15 - 0:19
    ڕاستییەکەی هەست بە هەزارەها
    بوونەوەری میکرۆسکۆپی ئەکەن
  • 0:19 - 0:21
    کە لەسەر دەم و چاو و
    پەنجەکانتان دەژین.
  • 0:22 - 0:24
    هەست بە هەندێک لە کەڕووەکان دەکەن
  • 0:24 - 0:27
    کە لە پاکەرەوەی هەوای
    ژوورەکانەوە هاتووەتە خوارەوە.
  • 0:27 - 0:29
    هۆکاری هەستیاری پێستمانن و
  • 0:29 - 0:31
    ئەو بۆنی کەڕووەکەی کە لێماندێت.
  • 0:32 - 0:36
    هەست بە هەندێک لەو
    سەد ملیار بەکتریایە دەکەن
  • 0:36 - 0:38
    کە لەسەر پێستمان دەژین.
  • 0:38 - 0:42
    خەریکی خواردنی ڕۆنی سەر پێستتان و
    خۆزیادکردن بوون،
  • 0:42 - 0:45
    ئەو بۆنانە درووست دەکەن
    کە لە لەش دێت.
  • 0:46 - 0:48
    تەنانەت ئەگەریشی زۆرە
    دست بۆ بکتریاکانی پیسایی بەرن
  • 0:49 - 0:52
    کە دوایین جار لە تەوالێت دوای
    ئاو پیاکردن بەرتان کەوتبێت،
  • 0:52 - 0:55
    یان بەکتریاکانی لە بۆرییەکانی
    ئاودا دەژین و
  • 0:55 - 0:58
    دوایین جار کە خۆتان شتووە
    هاتووەتە سەر لەشتان.
  • 0:59 - 1:00
    ببورن.
  • 1:00 - 1:01
    (پێکەنین)
  • 1:01 - 1:05
    تەنانەت لەوانەشە لێدانەوەیەکی
    مایکرۆسکۆپیشت کردبێت
  • 1:05 - 1:09
    لەگەڵ دووان لەو جۆرە مۆرانانەی
    لەسەر ڕووخسارمان دەژین،
  • 1:09 - 1:10
    ڕووخساری هەموومان.
  • 1:11 - 1:14
    شەویان لەسەر دەم و چاوتان
    بەسەربردووە و
  • 1:14 - 1:16
    لەوانەیە تەنانەت لەسەر لوتیشتان
    جووت بووبێتن.
  • 1:16 - 1:19
    (پێکەنین)
  • 1:20 - 1:24
    تەنانەت زۆرێکیان ئێستا شتەکانی
    ناو سکیان دەکەنە کونەکانی پێستتانەوە.
  • 1:24 - 1:26
    (پێکەنین)
  • 1:26 - 1:28
    سەیری پەنجەکانتان بکەن.
  • 1:28 - 1:30
    هەست بە چی دەکەن؟ قێزەون؟
  • 1:30 - 1:33
    زۆر بەحەسرەتن دەستتان
    بە سابون و تایت بگات؟
  • 1:34 - 1:36
    ئێستا هەست بەوە دەکەن،
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام لەمەودوا هەست بەوە ناکەن.
  • 1:39 - 1:41
    بۆ سەد ساڵی پێشوو،
  • 1:41 - 1:43
    پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەبووە
  • 1:43 - 1:46
    لەگەڵ ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی نزیکمان.
  • 1:46 - 1:48
    ئەگەر پێتان بڵێم مێرووێک
    لە ماڵەکەتاندایە یان
  • 1:48 - 1:49
    بەکتریایەک لە دەستشۆرەکەتاندایە.
  • 1:49 - 1:52
    چارەسەرێکی مرۆیی دەبوو
    تایبەت بۆ ئەوە،
  • 1:52 - 1:55
    بەرهەمێک بۆ لەناوبردن، و کووشتن، و
  • 1:55 - 1:56
    پاککردنەوە.
  • 1:57 - 2:01
    ئێستا هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ
    لابردنی ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی جیهانەکەمان.
  • 2:02 - 2:07
    بەڵام بەوە، ئێمە باشترین سەرچاوەی
    تەکنەلۆجیای نوێ فەرامۆش دەکەین
  • 2:07 - 2:08
    لەسەر ئەم هەسارەیە.
  • 2:09 - 2:14
    سەد ساڵی پێشوو چارەسەرە مرۆییەکانی
    بەخۆیەوە دیوە بۆ کێشە میکرۆبییەکان،
  • 2:14 - 2:20
    بەڵام سەد ساڵی دواتر چارەسەرە
    میکرۆبییەکان دەبێت بۆ کێشە مرۆییەکان.
  • 2:21 - 2:23
    من زانام، و لەگەڵ توێژەرەوەکان کاردەکەم
  • 2:23 - 2:26
    لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلاینای باکور و
    زانکۆی کۆلۆرادۆ
  • 2:26 - 2:30
    بۆ پەردەهەڵدانەوە لە ژیانە
    مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان، و
  • 2:31 - 2:35
    ئەوەی زۆر جار لە نزیکترین
    ژینگەی چواردەورمانە
  • 2:35 - 2:38
    لەژێر قەنەفەکانمان بێت، لە حەوشەی پشتەوە،
  • 2:38 - 2:39
    یان لە ناوکی سکماندا.
  • 2:40 - 2:43
    بۆیە ئەم کارە دەکەم چونکە
    دەرکەوت زۆر کەم دەزانین
  • 2:43 - 2:45
    لەسەر ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی
    زۆر نزیکە لێمانەوە.
  • 2:46 - 2:49
    هەتا چەند ساڵێکیش لەمەوبەر،
    هیچ زانایەک نەیدەتوانی پێتان بڵێت
  • 2:49 - 2:51
    چی مێروو یان میکرۆب
    لە ماڵەکانتاندا دەژی --
  • 2:53 - 2:56
    ماڵەکانتان، شوێنەکەی لەهەموو
    شوێنێک باشتر شارەزایین.
  • 2:57 - 2:58
    من و چەند کەسێکی تری تیمەکە
  • 2:58 - 3:01
    گوێ پاکەرەوە و مووکێش و
  • 3:01 - 3:02
    تەکنەلۆجیای دی ئێن ئەی
    پێشکەوتوومان پێیە
  • 3:02 - 3:05
    بۆ دۆزینەوەی ژیانە
    مایکرۆسکۆپییەکەی نزیکمان.
  • 3:06 - 3:10
    لەو کارەیا، زیاتر لە
    ٦٠٠ جۆر مێروومان دۆزییەوە
  • 3:10 - 3:12
    کە لە ماڵەکانی ئەمریکادا دەژین،
  • 3:12 - 3:15
    هەموو شتێک لە جاڵجاڵۆکە و قالونچەوە
  • 3:15 - 3:17
    بۆ مۆرانە بچووکەکانی خۆیان
    بە پەڕەوە هەڵدەواسن. و
  • 3:18 - 3:23
    زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ جۆری
    بەکتریا و کەڕوومان دۆزییەوە
  • 3:23 - 3:25
    کە لەناو تەنەکەخۆڵەکانماندا دەژین،
  • 3:25 - 3:29
    هەزارەهای تریش لەسەر جلەکانمان
    یان لە گەرماوەکانماندا دەژین.
  • 3:30 - 3:32
    زیاتر ڕۆشتین، و
  • 3:32 - 3:34
    سەیری میکرۆبەکانیشمان کرد
  • 3:34 - 3:38
    کە لەناو لەشی هەر یەکێک
    لەو مێروانەیا دەژین لە ماڵەکانمان.
  • 3:39 - 3:42
    لە هەر مێروێکدا، بۆ نموونە،
    لە زەردەواڵەیەکدا
  • 3:42 - 3:46
    دارستانێکی مایکرۆسکۆپی دەبینین
    لەناو قاپێکی پێتریدا،
  • 3:46 - 3:49
    جیهانێکی چنەندین جۆری بونەوەر.
  • 3:49 - 3:52
    سەیری گەردوونە زیندەییەکە بکەن!
  • 3:54 - 3:56
    زۆرێک لە جۆرەکانی سەیری دەکەن
    تەنانەت تا ئێستاش
  • 3:56 - 3:57
    هیچ ناوێکیان نییە.
  • 3:58 - 4:01
    زۆرێک لە ژیانەکانی چواردەورمان
    بە نەزانراوی ماونەتەوە.
  • 4:02 - 4:05
    بیرمە یەکەم جار کە جۆرێکی
    نوێم دۆزییەوە و ئەبوو ناوی بنێم.
  • 4:05 - 4:09
    کەڕوێک بوو کە لە هێلانەی
    زەردەواڵەدا دەژیا.
  • 4:09 - 4:11
    سپی و گەندەموو بوو، و
  • 4:11 - 4:14
    ناوم نا "موکۆر نیدیکۆلا،"
  • 4:14 - 4:17
    بە لاتینی واتا ئەوەی
    لە هێلانەی ئەوی تردا دەژی.
  • 4:18 - 4:21
    ئەمە وێنەکەیەتی لەسەر
    دەیناسۆرێک گەشە دەکات،
  • 4:21 - 4:24
    چونکە هەمووان دەیناسۆرەکانیان
    بەلاوە سەرنجڕاکێشە.
  • 4:25 - 4:27
    ئەوکاتە لە زانکۆ بووم، و
  • 4:27 - 4:31
    زۆر دڵخۆش بووم کە ئەم
    جۆرە ژیانە نوێیەم دۆزییەوە.
  • 4:31 - 4:33
    باوکمم بانگ کرد و وتم،
  • 4:33 - 4:36
    "باوکە! جۆرێکی نوێم لە بوونەوەری
    مایکرۆسکۆپی دۆزییەوە."
  • 4:37 - 4:38
    پێکەنی و پێی وتم،
  • 4:38 - 4:41
    "زۆر باشە، هیوادارم چارەسەرێکیش
    دۆزیبێتەوە بۆی."
  • 4:41 - 4:43
    (پێکنین)
  • 4:43 - 4:44
    "چارەسەرکردنی."
  • 4:45 - 4:48
    باوکم گەورەترین هەوادارمە،
  • 4:48 - 4:52
    لەو ساتە ناخۆشەدا کە دەیویست
    ئەو شێوە نوێیەی ژیان بکوژم،
  • 4:52 - 4:55
    بۆم دەرکەوت کە نائومێدم کردووە،
  • 4:55 - 4:57
    وەک کچێک و وەک زانایەکیش.
  • 4:57 - 5:01
    لەو ساڵانەدا کە خەریکی گەڕان بووم
    لە تاقیگەکان و حەوشەی ماڵەکان،
  • 5:01 - 5:05
    لێکۆڵینەوەم دەکرد لەسەر
    ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی چواردەورمان،
  • 5:05 - 5:07
    قەت ئامانجە ڕاستەقینەکەی خۆمم
    بۆ ڕوون نەکردبۆوە.
  • 5:08 - 5:10
    ئامانجی من دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک نییە
  • 5:10 - 5:13
    بۆ کووشتنی ژیانە مایکرۆسکۆپییە
    نوێکەی چواردەورمان.
  • 5:13 - 5:17
    ئامانجم دۆزینەوەی تەکنەلۆجیایەک بوو لەم
    ژیانە نوێیە، یارمەتی ڕزگارکردنی مرۆڤ بدات.
  • 5:19 - 5:25
    فرەچەشنی ژیانەکەی ناو ماڵەکانمان
    زیاترە لە لیستێکی ١٠٠,٠٠٠ جۆری.
  • 5:25 - 5:29
    سەد هەزار سەرچاوەی نوێی چارەسەرە
    بۆ کێشەکانی مرۆڤ.
  • 5:30 - 5:33
    ئەزانم قورسە باوەڕ بکەیت
    شتێک ئەوەندە بچووک بێت
  • 5:33 - 5:34
    یان یەک خانە بێت
  • 5:34 - 5:36
    بتوانێت کارێکی بەهێز بکات،
  • 5:36 - 5:37
    بەڵام دەتوانن.
  • 5:37 - 5:40
    ئەم بوونەوەرانە کیمیاگەری مایکرۆسکۆپین،
  • 5:40 - 5:43
    توانای گۆڕینی ژینگەکەی خۆیان هەیە
  • 5:43 - 5:45
    بە زنجیرەیەک ئامرازی کیمیایی.
  • 5:46 - 5:49
    ئەمە واتای ئەوەیە کە دەتوانن لەسەر
    هەرشوێنێکی ئەم هەسارەیە بێت بژین، و
  • 5:49 - 5:51
    هەر خواردنێکیان لەچواردەور بێت دەیخۆن.
  • 5:53 - 5:57
    واتا دەتوانن هەموو شتێک بخۆن
    لە پاشماوەی ژەهراویەوە بۆ پلاستیک، و
  • 5:58 - 6:03
    دەتوانن بەرهەمی پاشماوەی وەک ڕۆن و
    وزەی پاتری و
  • 6:03 - 6:05
    تەنانەت پارچەی بچووکی ئاڵتوونی
    ڕاستیش بەرهەم بهێنن.
  • 6:07 - 6:10
    دەتوانن ئەوەی ناخورێت
    بیکەن بە شتێکی بەسوود.
  • 6:11 - 6:13
    دەتوانن شەکر بکەن بە مەی.
  • 6:14 - 6:16
    تام ئەیەن بە چکلێت، و
  • 6:16 - 6:18
    هێزی گەشەسەندن ئەیەن بە گڵ.
  • 6:18 - 6:20
    من پێتان دەڵێم
  • 6:20 - 6:23
    لە سەد ساڵی دوواتردا ئەم بوونەوەرە
    مایکرۆسکۆپییانە
  • 6:23 - 6:24
    کێشەی زیاترمان بۆ چارەسەر دەکەن.
  • 6:25 - 6:27
    خۆشمان کێشەی زۆرمان هەیە لێیان هەڵبژێرین.
  • 6:28 - 6:32
    چەند شتێکی بچووکمان هەیە:
    جلەکانی بۆنیان ناخۆشە یان خواردنی سوک.
  • 6:32 - 6:35
    کێشەی گەورەشمان هەیە:
  • 6:35 - 6:38
    نەخۆشیی، پیسبوونی ژینگە، جەنگ.
  • 6:39 - 6:41
    ئەمەش ئەرکی منە:
  • 6:41 - 6:44
    نەک تەنیا ژیانە مایکرۆسکۆپییەکانی
    چواردەورمان تۆمارکەم،
  • 6:44 - 6:48
    بەڵکو دۆزینەوەی ئەوەی
    لەچیدا زۆر باش دەتوانن یارمەتیمان بەن.
  • 6:49 - 6:50
    ئەمە نموونەیەکە.
  • 6:50 - 6:52
    بە مێروێک دەستمان پێکرد،
  • 6:52 - 6:54
    زەردەواڵەیەک کە لە زۆر ماڵدا دەژی.
  • 6:55 - 7:00
    لەناو زەردەواڵەکەدا جۆرێک بوونەوەری
    مایکرۆسکۆپی کەمناسراومان دۆزییەوە
  • 7:00 - 7:01
    کە توانایەکی تایبەتی هەیە:
  • 7:02 - 7:03
    دەیتوانی بیرە دروستکات.
  • 7:04 - 7:07
    ئەمە خەسڵەتێکە تەنیا چەند
    جۆرێکی کەمی سەر هەسارەکە هەیانە.
  • 7:07 - 7:10
    ڕاستییەکەی، هەموو ئەو بیرە
    بازرگانیانەی کە هەیە
  • 7:10 - 7:14
    ئەگەری زۆرە تەنیا لە سێ جۆری
    بونەوەری مایکرۆسکۆپییەوە هاتبێتن.
  • 7:15 - 7:19
    بەڵام جۆرەکەی ئێمە دۆزیمانەوە، بیرەیەکی
    درووست ئەکرد تامی هەنگوین بات، و
  • 7:20 - 7:22
    دەشیتوانی بیرەیەک درووست بکات
    کە کەمێک ترش بێت.
  • 7:23 - 7:27
    ڕاستییەکەی، بوونەوەرە مایکرۆسکۆپییەکەی
    لە سکی زەردەواڵەکەدا دەژی،
  • 7:28 - 7:30
    دەیتوانی بیرەیەکی ترشی
    بەنرخ درووست بکات
  • 7:30 - 7:33
    باشتر لە هەر جۆرێکی تری
    سەر ئەم هەسارەیە.
  • 7:35 - 7:38
    ئێستا چوار جۆر هەیە کە دەتوانن
    بیرەی بازرگانی درووست بکەن.
  • 7:39 - 7:42
    ئەوەی پێشتر بەلاتەوە مەگەز بوو،
  • 7:42 - 7:44
    ئێستا وەک سەرچاوەی بیرەیەکی
    تامخۆشی داهاتوو سەیریکە.
  • 7:46 - 7:47
    وەک نموونەی دووەم،
  • 7:47 - 7:51
    لەگەڵ توێژەرەوەکان کارم کرد
    لە هەڵکەندنی گڵی حەوشەی پشتەوەی ماڵان.
  • 7:51 - 7:56
    لەویا، میکرۆبێکمان دۆزییەوە کە دەیتوانی
    جۆرە دژە بەکتریایەکی نوێ درووستکات،
  • 7:56 - 7:59
    دژە بەکتریایەک کە دەتوانێت
    بەهێزترین بەکتریای جیهان بکوژێت.
  • 8:00 - 8:03
    ئەمە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر بوو،
  • 8:03 - 8:04
    بەڵام با ئەم نهێنییە بزانن:
  • 8:05 - 8:07
    لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا،
  • 8:07 - 8:09
    زۆربەی دژەبەکتریاکانی بازاڕ
  • 8:09 - 8:12
    لە بەکتریای هاوشێوەی خۆڵەوە هاتووە.
  • 8:12 - 8:15
    هەموو ڕۆژێک، ئێوەش و منیش و
    هەر یەکێکمان لێرە و
  • 8:15 - 8:17
    لەسەر ئەم هەسارەیە،
  • 8:17 - 8:22
    لەلایەن بەکتریای هاوشێوەی ناو گڵەوە ڕزگاردەکرێین
    کە زۆربەی دژەبەکتریاکان دروست دەکەن.
  • 8:23 - 8:25
    ئەوەی وەک پیسی سەیر دەکرد،
  • 8:25 - 8:27
    ئێستا وەک دەرمان سەیریکە.
  • 8:28 - 8:31
    لەوانەیە نموونەکەی زۆرترین
    گرنگی پێدەدەم هی هاوپیشەیەک بێت
  • 8:31 - 8:34
    کە لێکۆڵینەوە لەسەر قەوزەیەکی
    مایکرۆسکۆپی حەوزی مەنگ دەکات،
  • 8:34 - 8:38
    کە لەدوای ئەو پیسایی
    مانگایەوە ناونراوە کە تیایا دۆزراوەتەوە.
  • 8:38 - 8:42
    شتێکی ئاسایی بەلاتەوە و
    ئەوەنە شایەنی باسکردن نابێت،
  • 8:42 - 8:46
    جگە لەوەی توێژەرەوەکانی
    دۆزیانەوە ئەگەر وەک خواردن بیەیت بە مشک،
  • 8:46 - 8:48
    وەک کوتانێکە دژی فشاری دەروونی
    دوای داخورپانی دەرونی.
  • 8:50 - 8:52
    کوتانە دژی ترس.
  • 8:53 - 8:57
    ئێستا ئەوەی وەک قەوزەی
    ئاوی مەنگ دەیبینیت، وەک هیوایەک سەیریکە.
  • 8:58 - 9:00
    چەندین نموونەی مایکرۆسکۆپی تر هەیە
  • 9:01 - 9:03
    کە کاتم نییە ئەمڕۆ باسیان بکەم.
  • 9:03 - 9:09
    نموونەم یانێ لەسەر چارەسەرەکانی
    کە لە سێ جۆرەوە یەن،
  • 9:09 - 9:13
    بەڵام بیهێنەرە بەرچاوت ئەبێت
    ئەو ١٠٠,٠٠٠ جۆرەی تری تەنەکە خۆڵەکەت
  • 9:13 - 9:14
    دەتوانن چی بکەن.
  • 9:15 - 9:18
    لە داهاتووا لەوانەیە بتوانن واتلێکەن
    سەرنجڕاکێشتر بیت
  • 9:19 - 9:20
    یان زیرەکتر
  • 9:21 - 9:23
    یان زیاتر بژیت.
  • 9:24 - 9:27
    بۆیە ئەمەوێ دووبارە سەیری پەنجەتان بکەن.
  • 9:27 - 9:29
    بیر لە هەموو بوونەوەرە
    مایکرۆسکۆپییەکان بکەنەوە
  • 9:29 - 9:31
    کە نەزانراون.
  • 9:31 - 9:34
    بیر بکەنەوە ئەبێ لە داهاتوودا لەوانەیە
    بتوانن چی بەدیبێنن
  • 9:34 - 9:35
    یان چی بکەن
  • 9:36 - 9:38
    یان لەوانەیە بتوانن
    ژیانی کێ ڕزگار بکەن.
  • 9:39 - 9:41
    ئێستا هەست بە چی دەکەیت
    بۆ پەنجەکانت؟
  • 9:42 - 9:43
    کەمێک بەهێزن؟
  • 9:45 - 9:47
    ئەوە لەبەر ئەوەی هەست
    بە داهاتوو دەکەن.
  • 9:47 - 9:48
    زۆر سوپاس.
  • 9:49 - 9:53
    (چەپڵەلێدان)
Title:
ژیانە مایکرۆسکۆپییەکەی ماڵەکەت -- و سەر دەم و چاو ببینە
Speaker:
ئانی مادین
Description:

سەیرێکی دارستانە مایکرۆسکۆپییەکەی لەشی خۆت و چواردەور بکە: بوونەوەری بچووک کە لەسەر ڕوومەتەکانت، لەژێر قەنەفەکەت و لەناو خۆڵی حەوشەکەتدا دەژین. پەیوەندییەکی دووژمنکارانەمان هەیە لەگەڵ ئەو میکرۆبانە --پاکیان دەکەینەوە، لەناویان دەبەین، و دەیانکوژین -- بەڵام بەپێی میکرۆب زان ئانی مادین، سەرچاوەی تەکنەلۆجیای نوێ و دەرمانن کە هێشتا نەدۆزراونەتەوە. ئەم کیمیاگەرە میکرۆسکۆپییانە پیس نین، وەک مادین دەڵێت -- ئەمانە داهاتوون

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:07

Kurdish subtitles

Revisions