Return to Video

چی ڕوودەدات کاتێک هیپۆکامپەس لاببەیت؟

  • 0:07 - 0:10
    لە ١ی ئەیلولی ١٩٥٣ دا،
  • 0:10 - 0:13
    ویلیام سکۆڤیڵ دەسکێکی سوڕاوەی دەستی و
    مشارێکی هەرزانی کونکردنی بەکار هێنا
  • 0:13 - 0:18
    بۆ کون کردنی کەلە سەری کوڕێکی گەنج،
    و چەند بەشێکی گرنگی مێشکی لێکردەوە
  • 0:18 - 0:21
    و بە لولەکێکی کانزایی هەڵیمژییە دەرەوە.
  • 0:21 - 0:25
    بەلام ئەمە دیمەنی فیلمێکی ترسناک
    یان ڕاپۆرتێکی پۆلیسیی سامناک نەبوو.
  • 0:25 - 0:30
    دکتۆر سکۆڤیڵ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین
    پزیشکی پسپۆڕی دەماری سەردەمی خۆی،
  • 0:30 - 0:35
    و کوڕە گەنجەکەش "هێنری مۆڵایسن" ئەو
    نەخۆشە بەناوبانگەی کە بە "ه.م." ناسراوە،
  • 0:35 - 0:40
    کە کەیسەکەی چەندین زانیاری سەرسوڕهێنەری
    بەخشی لە بارەی چۆنیەتی کارکردنی مێشکمانەوە.
  • 0:40 - 0:44
    هێنری کە منداڵ بووە، لە ڕوداوێکدا
    کەلەسەی درزی بردووە
  • 0:44 - 0:50
    و زوو دوای ئەوە توشی فێ لێهاتن و بورانەوە
    و لە دەستدانی کۆنترۆڵی جوڵەی جەستەی بووە.
  • 0:50 - 0:54
    پاش بەرگەگرتنی چەندین ساڵ لە فێ لێهاتن
    و تەنانەت وازهێنان لە خوێندنی ئامادەیی،
  • 0:54 - 0:57
    ئەم کوڕە گەنجە بێچارەیە
    ڕوی کردە دکتۆر سکۆڤیڵ،
  • 0:57 - 1:00
    دکتۆرێکی سەرکەش کە بە نەشتەرگەرییە
    مەترسیدارەکانی ناسرابوو.
  • 1:00 - 1:04
    نەشتەرگەری بەشیی مێشک بۆ چەندین دەیە
    بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشە دەروونییەکان
  • 1:04 - 1:08
    لەسەر بنچینەی ئەو باوەڕەی کە چالاکییە
    مێشکییەکان بە تەواوی بەستراونەتەوە
  • 1:08 - 1:10
    بە ناوچە هاوتاکانیانەوە لە مێشکادا.
  • 1:10 - 1:14
    بەهۆی سود وەرگرتن لەم نەشتەرگەرییەی
    بۆ کەمکردنەوەی فێ ی نەخۆشە دەروونیەکان،
  • 1:14 - 1:17
    سکۆڤیڵ بڕیاری دا بەشی هیپۆکامپەس
    ی مێشکی ه.م. لاببات،
  • 1:17 - 1:21
    کە بە بەشێک لە لیمبیک سیستم دادەنرا و
    پەیوەندی هەبوو بە هەستەکانەوە
  • 1:21 - 1:24
    بەڵام ئەرکەکەی نەزانراو بوو.
  • 1:24 - 1:26
    لە ڕوکەشدا،
    نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو.
  • 1:26 - 1:31
    فێ کانی ه.م. بەتەواوی نەمان،
    بە بێ هیچ گۆڕانێک لە کەسایەتیدا،
  • 1:31 - 1:33
    و تەنانەت ئاستی زیرەکیشی زیادی کرد.
  • 1:33 - 1:37
    بەڵام یەک کێشە هەبوو:
    بیرەوەرییەکانی زیانی زۆری پێگەشتبوو.
  • 1:37 - 1:40
    جگە لەوەی زۆربەی بیرەوەرییەکانی
    دەیەی پێشووی لە دەست دا،
  • 1:40 - 1:43
    ه.م. نەیدەتوانی بیرەوەری نوێ درووست بکات،
    بیری دەچوەوە کە چ ڕۆژێکە،
  • 1:43 - 1:48
    قسەی دووبارە دەکردەوە و تەنانەت
    چەند ژەمێکی دەخوارد بەدوای یەکدا.
  • 1:48 - 1:52
    کاتیک سکۆڤیڵ پسپۆڕێکی دیکەی ئاگادار کردەوە
    لە دەرئەنجامەکان بە ناوی وایڵدەر پێنفیڵد،
  • 1:52 - 1:57
    خوێندکارێکی دکتۆرای نارد بە ناوی
    برێندا میڵنەر تا لێکۆڵینەوە لە ه.م. بکات،
  • 1:57 - 2:00
    لەماڵی باوانیدا دەمایەوە و زۆربەی ڕۆژەکانی
    بەسەر دەبرد بە ئەنجامدانی ڕۆتینی سەیر و
  • 2:00 - 2:04
    سەیرکردنی فیلمی کلاسیکی
    بۆ یەکەمجار، جار لە دوای جار.
  • 2:04 - 2:07
    ئەوەی بۆی دەرکەوت لەڕێگەی زنجیرەیەک
    تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنەوە
  • 2:07 - 2:11
    نەک تەنها هاوکارییەکی زۆر گەورەبوو
    بۆ لێکۆڵینەوەکانی یادەوەری
  • 2:11 - 2:14
    بەڵکو پێناسەی یادەوەری دووبارە نووسییەوە.
  • 2:14 - 2:17
    یەکێک لە دۆزینەوەکانی میلنەر تیشکی
    خستە سەر ئەو ڕاستییە ئاشکرایەی
  • 2:17 - 2:22
    کە هەرچەندە ه.م. نەیدەتوانی یادەوەری نوێ
    درووست بکات هێشتاش هێێندە زانیاری بیردەما
  • 2:22 - 2:26
    لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر کە بتوانیت
    ڕستەیەک تەواو بکات یان دەستشۆر بدۆزێتەوە.
  • 2:26 - 2:28
    کاتێک میڵنەر ژمارەیەکی
    هەڕەمەکی پێدا،
  • 2:28 - 2:31
    دەیتوانی بۆ ماوەی
    پانزە خولەک لە یادی بمێنێت
  • 2:31 - 2:33
    بە دووبارە کردنەوەی بۆ خۆی بە بەردەوامی.
  • 2:33 - 2:38
    بەڵام تەنها پاش پێنج خولەک، بیری دەچوەوە
    کە تەنانەت تاقیکردنەوەکەش ڕویداوە.
  • 2:38 - 2:42
    زاناکانی دەمارناسی وەک یەکەیەکی
    هاوشێوە لە یادەوەرییان دەڕوانی،
  • 2:42 - 2:46
    کە هەموو یادەوەرییەکان هاوشێوەن و
    لە سەرانسەری مێشکدا زەخیرە بوون.
  • 2:46 - 2:50
    ئەنجامەکانی میڵنەر نەک تەنها یەکەم بەڵگە
    بوون بۆ ئەو جیاکارییەی ئێستا پێی ئاشناین
  • 2:50 - 2:52
    لە نێوان بیرەوەری
    کورت خایەن و درێژ خایەندا،
  • 2:52 - 2:56
    بەڵکو نیشاندەری ئەوەشن کە هەر یەکێکیان
    ناوچەیەکی جیاواز لە مێشک بەکار دەهێنن.
  • 2:56 - 2:59
    ئێمە لە ئێستادا دەزانین کە درووست بوونی
    یادەوەری چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت.
  • 2:59 - 3:05
    کاتێک زانیاری هەستیی نوێ بە شێوەیەکی کاتیی
    لە توێکڵی مێشکدا دەنوسرێتەوە لە لایەن دەمارەکانەوە.
  • 3:05 - 3:07
    دەگوازرێتەوە بۆ هیپۆکامپەس،
  • 3:07 - 3:12
    کە پڕۆتینی تایبەتی تیایدا کار دەکات بۆ
    بەهێز کردنی پەیوەندییە دەماریەکانی توێکڵ.
  • 3:12 - 3:14
    ئەگەر ئەزموونەکە
    بەشی پێویست بەهێز بوو،
  • 3:14 - 3:17
    یان لە چەند ڕۆژی سەرەتادا
    جار جار بیرمان بکەوێتەوە،
  • 3:17 - 3:22
    ئەوکات هیپۆکامپەس یادەوەرییەکە دەنێرێتەوە
    بۆ توێکڵ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە زەخیرە ببێت.
  • 3:22 - 3:25
    مێشکی ه.م. دەیتوانی شێوە
    سەرەتاییەکان درووست بکات،
  • 3:25 - 3:29
    بەڵام بەبێ هیپۆکامپەس کە
    بتوانێت یادەوەرییەکە بچەسپێنێت،
  • 3:29 - 3:33
    یادەوەرییەکان دەسڕانەوە.
    وەک ئەو وشانەی لەسەر لم دەنوسرێن.
  • 3:33 - 3:37
    بەڵام ئەمە تاکە تایبەتمەندی
    مێشک نەبوو کە میڵنەر دۆزییەوە.
  • 3:37 - 3:41
    لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکەی میڵەر داوا
    لە ه.م. کرد خەت بەسەر ئەستێرە سپییەکەدا بهێنێت
  • 3:41 - 3:46
    لە بۆشاییە تەسکەکەی نێوان هێڵی
    دوو ئەستێرە هاوچەقەکەی دیکەدا
  • 3:46 - 3:49
    لە کاتێکدا کە کاغەز و قەڵەمەکەی
    تەنها لە ڕێی ئاوێنەیەکەوە دەبینی.
  • 3:49 - 3:52
    وەک هەر کەسێکی دیکە کە تاقیکردنەوەیەکی
    ناخۆشی وەها بکات بۆ یەکەم جار
  • 3:52 - 3:54
    ئەنجامەکەی زۆر خراپ بوو.
  • 3:54 - 3:58
    بەڵام سەرسوڕهێنەرانە، پاش
    هەولی دووبارە باشتر بوو.
  • 3:58 - 4:01
    هەرچەندە هەوڵەکانی
    پێشووی هیچ لە یاد نەبوو.
  • 4:01 - 4:07
    ناوەندەکانی جوڵەی بێئاگا ئەو شتەی
    لەیاد مابوو کە مێشکی بەئاگا لەیادی کردبوو.
  • 4:07 - 4:12
    ئەوەی میڵنەر بۆی دەرکەوت ئەوە بوو کە
    یادەوەری بەیانکردنی ناو و ڕێکەوت و واقیعەکان
  • 4:12 - 4:17
    جیاوازە لە یادەوەری کرداریی
    پاسکیل لێخوڕین یان واژۆکردن.
  • 4:17 - 4:20
    و ئێستا ئێمە دەزانین کە یادەوەری کرداری
  • 4:20 - 4:23
    زیاتر پشت بە گرێی سەرەکی
    و مێشکۆکە دەبەستیت،
  • 4:23 - 4:26
    بەشانیک کە ساغ بوون لەناو مێشکی ه.م. دا.
  • 4:26 - 4:29
    ئەم جیاوازییە لە نێوان "زانینی شتێک"
    و "زانینی چۆنییەتی" دا
  • 4:29 - 4:33
    بناغەی داناوە بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکانی
    بواری یادەوەری لەو کاتەوە تا ئێستا.
  • 4:33 - 4:38
    ه.م. لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا مرد پاش بەسەربردنی
    ژیانێکی ئارام بە گشی لە خانەیەکی چاودێریدا.
  • 4:38 - 4:43
    لە ماوەی چەندین ساڵدا، ئەو لەلایەن زیاد
    ،لە ١٠٠ پسپۆڕی دەمارەوە پشکنینی بۆ کرا
  • 4:43 - 4:46
    کە ئەمەش وایکرد مێشکی ئەو زۆرترین
    لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابێت لە مێژوودا.
  • 4:46 - 4:49
    کە مرد، مێشکی پارێزرا و پشکنرا
  • 4:49 - 4:52
    پێش ئەوەی لەت بکرێت
    بۆ زیاد لە ٢٠٠٠ پارچە
  • 4:52 - 4:58
    وێنە بگیرێت بۆ دروست کردنی نەخشەیەکی
    دیجیتاڵی بە وردییەک لە ئاستی تاکە دەمارە خانەکاندا،
  • 4:58 - 5:02
    هەموو ئەمانەش لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا
    کە ٤٠٠،٠٠٠ کەس تەماشای دەکرد.
  • 5:02 - 5:05
    هەرچەندە ه.م. زۆربەی ژیانی بە
    لەیادکردنی شتەکانەوە بردە سەر،
  • 5:05 - 5:08
    خۆی و هاوکاریکردنی
    بۆ تێگەشتنمان لە یادەوەری
  • 5:08 - 5:10
    لە یادماندا دەمێنێتەوە
    بۆ نەوەکانی داهاتووش.
Title:
چی ڕوودەدات کاتێک هیپۆکامپەس لاببەیت؟
Speaker:
سام کیان
Description:

کاتێک هێنری مۆڵایسن (کە لە ئێستادا بە ه.م. ناسراوە) کەلەسەری درزی برد لە ڕوداوێکدا، بورانەوە و فێ لێهاتنی دەستی پێکرد. لە هەوڵێکدا بۆ جارەسەر کردنی، نەشتەرگەری سەرکەش دکتۆر ویلیام سکۆڤیڵ، هیپۆکامپەسی ه.م. ی لابرد. خۆشبەختانە، فێ لێهاتنەکان نەمان – بەڵام لەگەڵیشیدا یادەوەری درێژخایەنی نەما! سام کیان باسی ئەم کەیسە پزیشکییە سەرسورهێنەرەمان بۆ دەکات، بە وردەکارییەوە باس لە هەموو ئەو شتانە دەکات کە ه.م. فێری کردین دەربارەی مێشک و یادەوەری.
دەرهێنان لەلایەن ئانتۆن بۆگاتی، خوێندنەوە لەلایەن ئەدیسۆن ئەندرسن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:26

Kurdish (Central) subtitles

Revisions