WEBVTT 00:00:06.688 --> 00:00:09.604 لە ١ی ئەیلولی ١٩٥٣ دا، 00:00:09.604 --> 00:00:13.240 ویلیام سکۆڤیڵ دەسکێکی سوڕاوەی دەستی و مشارێکی هەرزانی کونکردنی بەکار هێنا 00:00:13.240 --> 00:00:17.946 بۆ کون کردنی کەلە سەری کوڕێکی گەنج، و چەند بەشێکی گرنگی مێشکی لێکردەوە 00:00:17.946 --> 00:00:20.806 و بە لولەکێکی کانزایی هەڵیمژییە دەرەوە. 00:00:20.806 --> 00:00:25.111 بەلام ئەمە دیمەنی فیلمێکی ترسناک یان ڕاپۆرتێکی پۆلیسیی سامناک نەبوو. 00:00:25.111 --> 00:00:29.811 دکتۆر سکۆڤیڵ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پزیشکی پسپۆڕی دەماری سەردەمی خۆی، 00:00:29.811 --> 00:00:35.114 و کوڕە گەنجەکەش "هێنری مۆڵایسن" ئەو نەخۆشە بەناوبانگەی کە بە "ه.م." ناسراوە، 00:00:35.114 --> 00:00:40.466 کە کەیسەکەی چەندین زانیاری سەرسوڕهێنەری بەخشی لە بارەی چۆنیەتی کارکردنی مێشکمانەوە. 00:00:40.466 --> 00:00:43.866 هێنری کە منداڵ بووە، لە ڕوداوێکدا کەلەسەی درزی بردووە 00:00:43.866 --> 00:00:49.610 و زوو دوای ئەوە توشی فێ لێهاتن و بورانەوە و لە دەستدانی کۆنترۆڵی جوڵەی جەستەی بووە. 00:00:49.610 --> 00:00:53.901 پاش بەرگەگرتنی چەندین ساڵ لە فێ لێهاتن و تەنانەت وازهێنان لە خوێندنی ئامادەیی، 00:00:53.901 --> 00:00:57.009 ئەم کوڕە گەنجە بێچارەیە ڕوی کردە دکتۆر سکۆڤیڵ، 00:00:57.009 --> 00:01:00.202 دکتۆرێکی سەرکەش کە بە نەشتەرگەرییە مەترسیدارەکانی ناسرابوو. 00:01:00.202 --> 00:01:04.259 نەشتەرگەری بەشیی مێشک بۆ چەندین دەیە بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشە دەروونییەکان 00:01:04.259 --> 00:01:07.793 لەسەر بنچینەی ئەو باوەڕەی کە چالاکییە مێشکییەکان بە تەواوی بەستراونەتەوە 00:01:07.793 --> 00:01:10.478 بە ناوچە هاوتاکانیانەوە لە مێشکادا. 00:01:10.478 --> 00:01:14.162 بەهۆی سود وەرگرتن لەم نەشتەرگەرییەی بۆ کەمکردنەوەی فێ ی نەخۆشە دەروونیەکان، 00:01:14.162 --> 00:01:17.378 سکۆڤیڵ بڕیاری دا بەشی هیپۆکامپەس ی مێشکی ه.م. لاببات، 00:01:17.378 --> 00:01:21.142 کە بە بەشێک لە لیمبیک سیستم دادەنرا و پەیوەندی هەبوو بە هەستەکانەوە 00:01:21.142 --> 00:01:23.781 بەڵام ئەرکەکەی نەزانراو بوو. 00:01:23.781 --> 00:01:26.352 لە ڕوکەشدا، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو. 00:01:26.352 --> 00:01:30.593 فێ کانی ه.م. بەتەواوی نەمان، بە بێ هیچ گۆڕانێک لە کەسایەتیدا، 00:01:30.593 --> 00:01:32.854 و تەنانەت ئاستی زیرەکیشی زیادی کرد. 00:01:32.854 --> 00:01:36.616 بەڵام یەک کێشە هەبوو: بیرەوەرییەکانی زیانی زۆری پێگەشتبوو. 00:01:36.616 --> 00:01:39.907 جگە لەوەی زۆربەی بیرەوەرییەکانی دەیەی پێشووی لە دەست دا، 00:01:39.907 --> 00:01:43.290 ه.م. نەیدەتوانی بیرەوەری نوێ درووست بکات، بیری دەچوەوە کە چ ڕۆژێکە، 00:01:43.290 --> 00:01:48.111 قسەی دووبارە دەکردەوە و تەنانەت چەند ژەمێکی دەخوارد بەدوای یەکدا. 00:01:48.111 --> 00:01:52.333 کاتیک سکۆڤیڵ پسپۆڕێکی دیکەی ئاگادار کردەوە لە دەرئەنجامەکان بە ناوی وایڵدەر پێنفیڵد، 00:01:52.333 --> 00:01:56.588 خوێندکارێکی دکتۆرای نارد بە ناوی برێندا میڵنەر تا لێکۆڵینەوە لە ه.م. بکات، 00:01:56.588 --> 00:02:00.464 لەماڵی باوانیدا دەمایەوە و زۆربەی ڕۆژەکانی بەسەر دەبرد بە ئەنجامدانی ڕۆتینی سەیر و 00:02:00.464 --> 00:02:04.297 سەیرکردنی فیلمی کلاسیکی بۆ یەکەمجار، جار لە دوای جار. 00:02:04.297 --> 00:02:07.402 ئەوەی بۆی دەرکەوت لەڕێگەی زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنەوە 00:02:07.402 --> 00:02:10.608 نەک تەنها هاوکارییەکی زۆر گەورەبوو بۆ لێکۆڵینەوەکانی یادەوەری 00:02:10.608 --> 00:02:13.601 بەڵکو پێناسەی یادەوەری دووبارە نووسییەوە. 00:02:13.601 --> 00:02:16.692 یەکێک لە دۆزینەوەکانی میلنەر تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییە ئاشکرایەی 00:02:16.692 --> 00:02:21.577 کە هەرچەندە ه.م. نەیدەتوانی یادەوەری نوێ درووست بکات هێشتاش هێێندە زانیاری بیردەما 00:02:21.577 --> 00:02:26.185 لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر کە بتوانیت ڕستەیەک تەواو بکات یان دەستشۆر بدۆزێتەوە. 00:02:26.185 --> 00:02:28.358 کاتێک میڵنەر ژمارەیەکی هەڕەمەکی پێدا، 00:02:28.358 --> 00:02:31.123 دەیتوانی بۆ ماوەی پانزە خولەک لە یادی بمێنێت 00:02:31.123 --> 00:02:33.474 بە دووبارە کردنەوەی بۆ خۆی بە بەردەوامی. 00:02:33.474 --> 00:02:38.064 بەڵام تەنها پاش پێنج خولەک، بیری دەچوەوە کە تەنانەت تاقیکردنەوەکەش ڕویداوە. 00:02:38.064 --> 00:02:41.812 زاناکانی دەمارناسی وەک یەکەیەکی هاوشێوە لە یادەوەرییان دەڕوانی، 00:02:41.812 --> 00:02:45.800 کە هەموو یادەوەرییەکان هاوشێوەن و لە سەرانسەری مێشکدا زەخیرە بوون. 00:02:45.800 --> 00:02:49.868 ئەنجامەکانی میڵنەر نەک تەنها یەکەم بەڵگە بوون بۆ ئەو جیاکارییەی ئێستا پێی ئاشناین 00:02:49.868 --> 00:02:52.156 لە نێوان بیرەوەری کورت خایەن و درێژ خایەندا، 00:02:52.156 --> 00:02:55.785 بەڵکو نیشاندەری ئەوەشن کە هەر یەکێکیان ناوچەیەکی جیاواز لە مێشک بەکار دەهێنن. 00:02:55.785 --> 00:02:59.369 ئێمە لە ئێستادا دەزانین کە درووست بوونی یادەوەری چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت. 00:02:59.369 --> 00:03:04.834 کاتێک زانیاری هەستیی نوێ بە شێوەیەکی کاتیی لە توێکڵی مێشکدا دەنوسرێتەوە لە لایەن دەمارەکانەوە. 00:03:04.834 --> 00:03:06.742 دەگوازرێتەوە بۆ هیپۆکامپەس، 00:03:06.742 --> 00:03:11.876 کە پڕۆتینی تایبەتی تیایدا کار دەکات بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییە دەماریەکانی توێکڵ. 00:03:11.876 --> 00:03:13.749 ئەگەر ئەزموونەکە بەشی پێویست بەهێز بوو، 00:03:13.749 --> 00:03:16.682 یان لە چەند ڕۆژی سەرەتادا جار جار بیرمان بکەوێتەوە، 00:03:16.682 --> 00:03:22.147 ئەوکات هیپۆکامپەس یادەوەرییەکە دەنێرێتەوە بۆ توێکڵ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە زەخیرە ببێت. 00:03:22.147 --> 00:03:25.371 مێشکی ه.م. دەیتوانی شێوە سەرەتاییەکان درووست بکات، 00:03:25.371 --> 00:03:29.325 بەڵام بەبێ هیپۆکامپەس کە بتوانێت یادەوەرییەکە بچەسپێنێت، 00:03:29.325 --> 00:03:33.361 یادەوەرییەکان دەسڕانەوە. وەک ئەو وشانەی لەسەر لم دەنوسرێن. 00:03:33.361 --> 00:03:36.565 بەڵام ئەمە تاکە تایبەتمەندی مێشک نەبوو کە میڵنەر دۆزییەوە. 00:03:36.565 --> 00:03:41.194 لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکەی میڵەر داوا لە ه.م. کرد خەت بەسەر ئەستێرە سپییەکەدا بهێنێت 00:03:41.194 --> 00:03:45.753 لە بۆشاییە تەسکەکەی نێوان هێڵی دوو ئەستێرە هاوچەقەکەی دیکەدا 00:03:45.753 --> 00:03:49.263 لە کاتێکدا کە کاغەز و قەڵەمەکەی تەنها لە ڕێی ئاوێنەیەکەوە دەبینی. 00:03:49.263 --> 00:03:52.490 وەک هەر کەسێکی دیکە کە تاقیکردنەوەیەکی ناخۆشی وەها بکات بۆ یەکەم جار 00:03:52.490 --> 00:03:54.297 ئەنجامەکەی زۆر خراپ بوو. 00:03:54.297 --> 00:03:57.685 بەڵام سەرسوڕهێنەرانە، پاش هەولی دووبارە باشتر بوو. 00:03:57.685 --> 00:04:01.151 هەرچەندە هەوڵەکانی پێشووی هیچ لە یاد نەبوو. 00:04:01.151 --> 00:04:06.644 ناوەندەکانی جوڵەی بێئاگا ئەو شتەی لەیاد مابوو کە مێشکی بەئاگا لەیادی کردبوو. 00:04:06.644 --> 00:04:11.690 ئەوەی میڵنەر بۆی دەرکەوت ئەوە بوو کە یادەوەری بەیانکردنی ناو و ڕێکەوت و واقیعەکان 00:04:11.690 --> 00:04:17.256 جیاوازە لە یادەوەری کرداریی پاسکیل لێخوڕین یان واژۆکردن. 00:04:17.256 --> 00:04:19.500 و ئێستا ئێمە دەزانین کە یادەوەری کرداری 00:04:19.500 --> 00:04:22.852 زیاتر پشت بە گرێی سەرەکی و مێشکۆکە دەبەستیت، 00:04:22.852 --> 00:04:26.117 بەشانیک کە ساغ بوون لەناو مێشکی ه.م. دا. 00:04:26.117 --> 00:04:29.476 ئەم جیاوازییە لە نێوان "زانینی شتێک" و "زانینی چۆنییەتی" دا 00:04:29.476 --> 00:04:32.960 بناغەی داناوە بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکانی بواری یادەوەری لەو کاتەوە تا ئێستا. 00:04:32.960 --> 00:04:38.152 ه.م. لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا مرد پاش بەسەربردنی ژیانێکی ئارام بە گشی لە خانەیەکی چاودێریدا. 00:04:38.152 --> 00:04:42.556 لە ماوەی چەندین ساڵدا، ئەو لەلایەن زیاد ،لە ١٠٠ پسپۆڕی دەمارەوە پشکنینی بۆ کرا 00:04:42.556 --> 00:04:45.750 کە ئەمەش وایکرد مێشکی ئەو زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابێت لە مێژوودا. 00:04:45.750 --> 00:04:48.915 کە مرد، مێشکی پارێزرا و پشکنرا 00:04:48.915 --> 00:04:52.356 پێش ئەوەی لەت بکرێت بۆ زیاد لە ٢٠٠٠ پارچە 00:04:52.356 --> 00:04:57.624 وێنە بگیرێت بۆ دروست کردنی نەخشەیەکی دیجیتاڵی بە وردییەک لە ئاستی تاکە دەمارە خانەکاندا، 00:04:57.624 --> 00:05:02.017 هەموو ئەمانەش لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا کە ٤٠٠،٠٠٠ کەس تەماشای دەکرد. 00:05:02.017 --> 00:05:04.684 هەرچەندە ه.م. زۆربەی ژیانی بە لەیادکردنی شتەکانەوە بردە سەر، 00:05:04.684 --> 00:05:07.602 خۆی و هاوکاریکردنی بۆ تێگەشتنمان لە یادەوەری 00:05:07.602 --> 00:05:10.013 لە یادماندا دەمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتووش.