0:00:06.688,0:00:09.604 لە ١ی ئەیلولی ١٩٥٣ دا، 0:00:09.604,0:00:13.240 ویلیام سکۆڤیڵ دەسکێکی سوڕاوەی دەستی و[br]مشارێکی هەرزانی کونکردنی بەکار هێنا 0:00:13.240,0:00:17.946 بۆ کون کردنی کەلە سەری کوڕێکی گەنج،[br]و چەند بەشێکی گرنگی مێشکی لێکردەوە 0:00:17.946,0:00:20.806 و بە لولەکێکی کانزایی هەڵیمژییە دەرەوە. 0:00:20.806,0:00:25.111 بەلام ئەمە دیمەنی فیلمێکی ترسناک[br]یان ڕاپۆرتێکی پۆلیسیی سامناک نەبوو. 0:00:25.111,0:00:29.811 دکتۆر سکۆڤیڵ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین[br]پزیشکی پسپۆڕی دەماری سەردەمی خۆی، 0:00:29.811,0:00:35.114 و کوڕە گەنجەکەش "هێنری مۆڵایسن" ئەو[br]نەخۆشە بەناوبانگەی کە بە "ه.م." ناسراوە، 0:00:35.114,0:00:40.466 کە کەیسەکەی چەندین زانیاری سەرسوڕهێنەری[br]بەخشی لە بارەی چۆنیەتی کارکردنی مێشکمانەوە. 0:00:40.466,0:00:43.866 هێنری کە منداڵ بووە، لە ڕوداوێکدا [br]کەلەسەی درزی بردووە 0:00:43.866,0:00:49.610 و زوو دوای ئەوە توشی فێ لێهاتن و بورانەوە[br]و لە دەستدانی کۆنترۆڵی جوڵەی جەستەی بووە. 0:00:49.610,0:00:53.901 پاش بەرگەگرتنی چەندین ساڵ لە فێ لێهاتن[br]و تەنانەت وازهێنان لە خوێندنی ئامادەیی، 0:00:53.901,0:00:57.009 ئەم کوڕە گەنجە بێچارەیە[br]ڕوی کردە دکتۆر سکۆڤیڵ، 0:00:57.009,0:01:00.202 دکتۆرێکی سەرکەش کە بە نەشتەرگەرییە[br]مەترسیدارەکانی ناسرابوو. 0:01:00.202,0:01:04.259 نەشتەرگەری بەشیی مێشک بۆ چەندین دەیە [br]بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشە دەروونییەکان 0:01:04.259,0:01:07.793 لەسەر بنچینەی ئەو باوەڕەی کە چالاکییە[br]مێشکییەکان بە تەواوی بەستراونەتەوە 0:01:07.793,0:01:10.478 بە ناوچە هاوتاکانیانەوە لە مێشکادا. 0:01:10.478,0:01:14.162 بەهۆی سود وەرگرتن لەم نەشتەرگەرییەی [br]بۆ کەمکردنەوەی فێ ی نەخۆشە دەروونیەکان، 0:01:14.162,0:01:17.378 سکۆڤیڵ بڕیاری دا بەشی هیپۆکامپەس[br]ی مێشکی ه.م. لاببات، 0:01:17.378,0:01:21.142 کە بە بەشێک لە لیمبیک سیستم دادەنرا و [br]پەیوەندی هەبوو بە هەستەکانەوە 0:01:21.142,0:01:23.781 بەڵام ئەرکەکەی نەزانراو بوو. 0:01:23.781,0:01:26.352 لە ڕوکەشدا،[br]نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو. 0:01:26.352,0:01:30.593 فێ کانی ه.م. بەتەواوی نەمان،[br]بە بێ هیچ گۆڕانێک لە کەسایەتیدا، 0:01:30.593,0:01:32.854 و تەنانەت ئاستی زیرەکیشی زیادی کرد. 0:01:32.854,0:01:36.616 بەڵام یەک کێشە هەبوو:[br]بیرەوەرییەکانی زیانی زۆری پێگەشتبوو. 0:01:36.616,0:01:39.907 جگە لەوەی زۆربەی بیرەوەرییەکانی[br]دەیەی پێشووی لە دەست دا، 0:01:39.907,0:01:43.290 ه.م. نەیدەتوانی بیرەوەری نوێ درووست بکات،[br]بیری دەچوەوە کە چ ڕۆژێکە، 0:01:43.290,0:01:48.111 قسەی دووبارە دەکردەوە و تەنانەت [br]چەند ژەمێکی دەخوارد بەدوای یەکدا. 0:01:48.111,0:01:52.333 کاتیک سکۆڤیڵ پسپۆڕێکی دیکەی ئاگادار کردەوە[br]لە دەرئەنجامەکان بە ناوی وایڵدەر پێنفیڵد، 0:01:52.333,0:01:56.588 خوێندکارێکی دکتۆرای نارد بە ناوی [br]برێندا میڵنەر تا لێکۆڵینەوە لە ه.م. بکات، 0:01:56.588,0:02:00.464 لەماڵی باوانیدا دەمایەوە و زۆربەی ڕۆژەکانی[br]بەسەر دەبرد بە ئەنجامدانی ڕۆتینی سەیر و 0:02:00.464,0:02:04.297 سەیرکردنی فیلمی کلاسیکی [br]بۆ یەکەمجار، جار لە دوای جار. 0:02:04.297,0:02:07.402 ئەوەی بۆی دەرکەوت لەڕێگەی زنجیرەیەک[br]تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنەوە 0:02:07.402,0:02:10.608 نەک تەنها هاوکارییەکی زۆر گەورەبوو [br]بۆ لێکۆڵینەوەکانی یادەوەری 0:02:10.608,0:02:13.601 بەڵکو پێناسەی یادەوەری دووبارە نووسییەوە. 0:02:13.601,0:02:16.692 یەکێک لە دۆزینەوەکانی میلنەر تیشکی[br]خستە سەر ئەو ڕاستییە ئاشکرایەی 0:02:16.692,0:02:21.577 کە هەرچەندە ه.م. نەیدەتوانی یادەوەری نوێ[br]درووست بکات هێشتاش هێێندە زانیاری بیردەما 0:02:21.577,0:02:26.185 لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر کە بتوانیت [br]ڕستەیەک تەواو بکات یان دەستشۆر بدۆزێتەوە. 0:02:26.185,0:02:28.358 کاتێک میڵنەر ژمارەیەکی[br]هەڕەمەکی پێدا، 0:02:28.358,0:02:31.123 دەیتوانی بۆ ماوەی[br]پانزە خولەک لە یادی بمێنێت 0:02:31.123,0:02:33.474 بە دووبارە کردنەوەی بۆ خۆی بە بەردەوامی. 0:02:33.474,0:02:38.064 بەڵام تەنها پاش پێنج خولەک، بیری دەچوەوە[br]کە تەنانەت تاقیکردنەوەکەش ڕویداوە. 0:02:38.064,0:02:41.812 زاناکانی دەمارناسی وەک یەکەیەکی[br]هاوشێوە لە یادەوەرییان دەڕوانی، 0:02:41.812,0:02:45.800 کە هەموو یادەوەرییەکان هاوشێوەن و[br]لە سەرانسەری مێشکدا زەخیرە بوون. 0:02:45.800,0:02:49.868 ئەنجامەکانی میڵنەر نەک تەنها یەکەم بەڵگە [br]بوون بۆ ئەو جیاکارییەی ئێستا پێی ئاشناین 0:02:49.868,0:02:52.156 لە نێوان بیرەوەری [br]کورت خایەن و درێژ خایەندا، 0:02:52.156,0:02:55.785 بەڵکو نیشاندەری ئەوەشن کە هەر یەکێکیان[br]ناوچەیەکی جیاواز لە مێشک بەکار دەهێنن. 0:02:55.785,0:02:59.369 ئێمە لە ئێستادا دەزانین کە درووست بوونی[br]یادەوەری چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت. 0:02:59.369,0:03:04.834 کاتێک زانیاری هەستیی نوێ بە شێوەیەکی کاتیی[br]لە توێکڵی مێشکدا دەنوسرێتەوە لە لایەن دەمارەکانەوە. 0:03:04.834,0:03:06.742 دەگوازرێتەوە بۆ هیپۆکامپەس، 0:03:06.742,0:03:11.876 کە پڕۆتینی تایبەتی تیایدا کار دەکات بۆ [br]بەهێز کردنی پەیوەندییە دەماریەکانی توێکڵ. 0:03:11.876,0:03:13.749 ئەگەر ئەزموونەکە[br]بەشی پێویست بەهێز بوو، 0:03:13.749,0:03:16.682 یان لە چەند ڕۆژی سەرەتادا [br]جار جار بیرمان بکەوێتەوە، 0:03:16.682,0:03:22.147 ئەوکات هیپۆکامپەس یادەوەرییەکە دەنێرێتەوە[br]بۆ توێکڵ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە زەخیرە ببێت. 0:03:22.147,0:03:25.371 مێشکی ه.م. دەیتوانی شێوە [br]سەرەتاییەکان درووست بکات، 0:03:25.371,0:03:29.325 بەڵام بەبێ هیپۆکامپەس کە [br]بتوانێت یادەوەرییەکە بچەسپێنێت، 0:03:29.325,0:03:33.361 یادەوەرییەکان دەسڕانەوە.[br]وەک ئەو وشانەی لەسەر لم دەنوسرێن. 0:03:33.361,0:03:36.565 بەڵام ئەمە تاکە تایبەتمەندی[br]مێشک نەبوو کە میڵنەر دۆزییەوە. 0:03:36.565,0:03:41.194 لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکەی میڵەر داوا [br]لە ه.م. کرد خەت بەسەر ئەستێرە سپییەکەدا بهێنێت 0:03:41.194,0:03:45.753 لە بۆشاییە تەسکەکەی نێوان هێڵی[br]دوو ئەستێرە هاوچەقەکەی دیکەدا 0:03:45.753,0:03:49.263 لە کاتێکدا کە کاغەز و قەڵەمەکەی[br]تەنها لە ڕێی ئاوێنەیەکەوە دەبینی. 0:03:49.263,0:03:52.490 وەک هەر کەسێکی دیکە کە تاقیکردنەوەیەکی[br]ناخۆشی وەها بکات بۆ یەکەم جار 0:03:52.490,0:03:54.297 ئەنجامەکەی زۆر خراپ بوو. 0:03:54.297,0:03:57.685 بەڵام سەرسوڕهێنەرانە، پاش[br]هەولی دووبارە باشتر بوو. 0:03:57.685,0:04:01.151 هەرچەندە هەوڵەکانی[br]پێشووی هیچ لە یاد نەبوو. 0:04:01.151,0:04:06.644 ناوەندەکانی جوڵەی بێئاگا ئەو شتەی [br]لەیاد مابوو کە مێشکی بەئاگا لەیادی کردبوو. 0:04:06.644,0:04:11.690 ئەوەی میڵنەر بۆی دەرکەوت ئەوە بوو کە[br]یادەوەری بەیانکردنی ناو و ڕێکەوت و واقیعەکان 0:04:11.690,0:04:17.256 جیاوازە لە یادەوەری کرداریی[br]پاسکیل لێخوڕین یان واژۆکردن. 0:04:17.256,0:04:19.500 و ئێستا ئێمە دەزانین کە یادەوەری کرداری 0:04:19.500,0:04:22.852 زیاتر پشت بە گرێی سەرەکی[br]و مێشکۆکە دەبەستیت، 0:04:22.852,0:04:26.117 بەشانیک کە ساغ بوون لەناو مێشکی ه.م. دا. 0:04:26.117,0:04:29.476 ئەم جیاوازییە لە نێوان "زانینی شتێک"[br]و "زانینی چۆنییەتی" دا 0:04:29.476,0:04:32.960 بناغەی داناوە بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکانی[br]بواری یادەوەری لەو کاتەوە تا ئێستا. 0:04:32.960,0:04:38.152 ه.م. لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا مرد پاش بەسەربردنی[br]ژیانێکی ئارام بە گشی لە خانەیەکی چاودێریدا. 0:04:38.152,0:04:42.556 لە ماوەی چەندین ساڵدا، ئەو لەلایەن زیاد[br]،لە ١٠٠ پسپۆڕی دەمارەوە پشکنینی بۆ کرا 0:04:42.556,0:04:45.750 کە ئەمەش وایکرد مێشکی ئەو زۆرترین [br]لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابێت لە مێژوودا. 0:04:45.750,0:04:48.915 کە مرد، مێشکی پارێزرا و پشکنرا 0:04:48.915,0:04:52.356 پێش ئەوەی لەت بکرێت[br]بۆ زیاد لە ٢٠٠٠ پارچە 0:04:52.356,0:04:57.624 وێنە بگیرێت بۆ دروست کردنی نەخشەیەکی[br]دیجیتاڵی بە وردییەک لە ئاستی تاکە دەمارە خانەکاندا، 0:04:57.624,0:05:02.017 هەموو ئەمانەش لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا[br]کە ٤٠٠،٠٠٠ کەس تەماشای دەکرد. 0:05:02.017,0:05:04.684 هەرچەندە ه.م. زۆربەی ژیانی بە[br]لەیادکردنی شتەکانەوە بردە سەر، 0:05:04.684,0:05:07.602 خۆی و هاوکاریکردنی[br]بۆ تێگەشتنمان لە یادەوەری 0:05:07.602,0:05:10.013 لە یادماندا دەمێنێتەوە[br]بۆ نەوەکانی داهاتووش.