1 00:00:06,688 --> 00:00:09,604 لە ١ی ئەیلولی ١٩٥٣ دا، 2 00:00:09,604 --> 00:00:13,240 ویلیام سکۆڤیڵ دەسکێکی سوڕاوەی دەستی و مشارێکی هەرزانی کونکردنی بەکار هێنا 3 00:00:13,240 --> 00:00:17,946 بۆ کون کردنی کەلە سەری کوڕێکی گەنج، و چەند بەشێکی گرنگی مێشکی لێکردەوە 4 00:00:17,946 --> 00:00:20,806 و بە لولەکێکی کانزایی هەڵیمژییە دەرەوە. 5 00:00:20,806 --> 00:00:25,111 بەلام ئەمە دیمەنی فیلمێکی ترسناک یان ڕاپۆرتێکی پۆلیسیی سامناک نەبوو. 6 00:00:25,111 --> 00:00:29,811 دکتۆر سکۆڤیڵ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پزیشکی پسپۆڕی دەماری سەردەمی خۆی، 7 00:00:29,811 --> 00:00:35,114 و کوڕە گەنجەکەش "هێنری مۆڵایسن" ئەو نەخۆشە بەناوبانگەی کە بە "ه.م." ناسراوە، 8 00:00:35,114 --> 00:00:40,466 کە کەیسەکەی چەندین زانیاری سەرسوڕهێنەری بەخشی لە بارەی چۆنیەتی کارکردنی مێشکمانەوە. 9 00:00:40,466 --> 00:00:43,866 هێنری کە منداڵ بووە، لە ڕوداوێکدا کەلەسەی درزی بردووە 10 00:00:43,866 --> 00:00:49,610 و زوو دوای ئەوە توشی فێ لێهاتن و بورانەوە و لە دەستدانی کۆنترۆڵی جوڵەی جەستەی بووە. 11 00:00:49,610 --> 00:00:53,901 پاش بەرگەگرتنی چەندین ساڵ لە فێ لێهاتن و تەنانەت وازهێنان لە خوێندنی ئامادەیی، 12 00:00:53,901 --> 00:00:57,009 ئەم کوڕە گەنجە بێچارەیە ڕوی کردە دکتۆر سکۆڤیڵ، 13 00:00:57,009 --> 00:01:00,202 دکتۆرێکی سەرکەش کە بە نەشتەرگەرییە مەترسیدارەکانی ناسرابوو. 14 00:01:00,202 --> 00:01:04,259 نەشتەرگەری بەشیی مێشک بۆ چەندین دەیە بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشە دەروونییەکان 15 00:01:04,259 --> 00:01:07,793 لەسەر بنچینەی ئەو باوەڕەی کە چالاکییە مێشکییەکان بە تەواوی بەستراونەتەوە 16 00:01:07,793 --> 00:01:10,478 بە ناوچە هاوتاکانیانەوە لە مێشکادا. 17 00:01:10,478 --> 00:01:14,162 بەهۆی سود وەرگرتن لەم نەشتەرگەرییەی بۆ کەمکردنەوەی فێ ی نەخۆشە دەروونیەکان، 18 00:01:14,162 --> 00:01:17,378 سکۆڤیڵ بڕیاری دا بەشی هیپۆکامپەس ی مێشکی ه.م. لاببات، 19 00:01:17,378 --> 00:01:21,142 کە بە بەشێک لە لیمبیک سیستم دادەنرا و پەیوەندی هەبوو بە هەستەکانەوە 20 00:01:21,142 --> 00:01:23,781 بەڵام ئەرکەکەی نەزانراو بوو. 21 00:01:23,781 --> 00:01:26,352 لە ڕوکەشدا، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو. 22 00:01:26,352 --> 00:01:30,593 فێ کانی ه.م. بەتەواوی نەمان، بە بێ هیچ گۆڕانێک لە کەسایەتیدا، 23 00:01:30,593 --> 00:01:32,854 و تەنانەت ئاستی زیرەکیشی زیادی کرد. 24 00:01:32,854 --> 00:01:36,616 بەڵام یەک کێشە هەبوو: بیرەوەرییەکانی زیانی زۆری پێگەشتبوو. 25 00:01:36,616 --> 00:01:39,907 جگە لەوەی زۆربەی بیرەوەرییەکانی دەیەی پێشووی لە دەست دا، 26 00:01:39,907 --> 00:01:43,290 ه.م. نەیدەتوانی بیرەوەری نوێ درووست بکات، بیری دەچوەوە کە چ ڕۆژێکە، 27 00:01:43,290 --> 00:01:48,111 قسەی دووبارە دەکردەوە و تەنانەت چەند ژەمێکی دەخوارد بەدوای یەکدا. 28 00:01:48,111 --> 00:01:52,333 کاتیک سکۆڤیڵ پسپۆڕێکی دیکەی ئاگادار کردەوە لە دەرئەنجامەکان بە ناوی وایڵدەر پێنفیڵد، 29 00:01:52,333 --> 00:01:56,588 خوێندکارێکی دکتۆرای نارد بە ناوی برێندا میڵنەر تا لێکۆڵینەوە لە ه.م. بکات، 30 00:01:56,588 --> 00:02:00,464 لەماڵی باوانیدا دەمایەوە و زۆربەی ڕۆژەکانی بەسەر دەبرد بە ئەنجامدانی ڕۆتینی سەیر و 31 00:02:00,464 --> 00:02:04,297 سەیرکردنی فیلمی کلاسیکی بۆ یەکەمجار، جار لە دوای جار. 32 00:02:04,297 --> 00:02:07,402 ئەوەی بۆی دەرکەوت لەڕێگەی زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنەوە 33 00:02:07,402 --> 00:02:10,608 نەک تەنها هاوکارییەکی زۆر گەورەبوو بۆ لێکۆڵینەوەکانی یادەوەری 34 00:02:10,608 --> 00:02:13,601 بەڵکو پێناسەی یادەوەری دووبارە نووسییەوە. 35 00:02:13,601 --> 00:02:16,692 یەکێک لە دۆزینەوەکانی میلنەر تیشکی خستە سەر ئەو ڕاستییە ئاشکرایەی 36 00:02:16,692 --> 00:02:21,577 کە هەرچەندە ه.م. نەیدەتوانی یادەوەری نوێ درووست بکات هێشتاش هێێندە زانیاری بیردەما 37 00:02:21,577 --> 00:02:26,185 لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر کە بتوانیت ڕستەیەک تەواو بکات یان دەستشۆر بدۆزێتەوە. 38 00:02:26,185 --> 00:02:28,358 کاتێک میڵنەر ژمارەیەکی هەڕەمەکی پێدا، 39 00:02:28,358 --> 00:02:31,123 دەیتوانی بۆ ماوەی پانزە خولەک لە یادی بمێنێت 40 00:02:31,123 --> 00:02:33,474 بە دووبارە کردنەوەی بۆ خۆی بە بەردەوامی. 41 00:02:33,474 --> 00:02:38,064 بەڵام تەنها پاش پێنج خولەک، بیری دەچوەوە کە تەنانەت تاقیکردنەوەکەش ڕویداوە. 42 00:02:38,064 --> 00:02:41,812 زاناکانی دەمارناسی وەک یەکەیەکی هاوشێوە لە یادەوەرییان دەڕوانی، 43 00:02:41,812 --> 00:02:45,800 کە هەموو یادەوەرییەکان هاوشێوەن و لە سەرانسەری مێشکدا زەخیرە بوون. 44 00:02:45,800 --> 00:02:49,868 ئەنجامەکانی میڵنەر نەک تەنها یەکەم بەڵگە بوون بۆ ئەو جیاکارییەی ئێستا پێی ئاشناین 45 00:02:49,868 --> 00:02:52,156 لە نێوان بیرەوەری کورت خایەن و درێژ خایەندا، 46 00:02:52,156 --> 00:02:55,785 بەڵکو نیشاندەری ئەوەشن کە هەر یەکێکیان ناوچەیەکی جیاواز لە مێشک بەکار دەهێنن. 47 00:02:55,785 --> 00:02:59,369 ئێمە لە ئێستادا دەزانین کە درووست بوونی یادەوەری چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت. 48 00:02:59,369 --> 00:03:04,834 کاتێک زانیاری هەستیی نوێ بە شێوەیەکی کاتیی لە توێکڵی مێشکدا دەنوسرێتەوە لە لایەن دەمارەکانەوە. 49 00:03:04,834 --> 00:03:06,742 دەگوازرێتەوە بۆ هیپۆکامپەس، 50 00:03:06,742 --> 00:03:11,876 کە پڕۆتینی تایبەتی تیایدا کار دەکات بۆ بەهێز کردنی پەیوەندییە دەماریەکانی توێکڵ. 51 00:03:11,876 --> 00:03:13,749 ئەگەر ئەزموونەکە بەشی پێویست بەهێز بوو، 52 00:03:13,749 --> 00:03:16,682 یان لە چەند ڕۆژی سەرەتادا جار جار بیرمان بکەوێتەوە، 53 00:03:16,682 --> 00:03:22,147 ئەوکات هیپۆکامپەس یادەوەرییەکە دەنێرێتەوە بۆ توێکڵ بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە زەخیرە ببێت. 54 00:03:22,147 --> 00:03:25,371 مێشکی ه.م. دەیتوانی شێوە سەرەتاییەکان درووست بکات، 55 00:03:25,371 --> 00:03:29,325 بەڵام بەبێ هیپۆکامپەس کە بتوانێت یادەوەرییەکە بچەسپێنێت، 56 00:03:29,325 --> 00:03:33,361 یادەوەرییەکان دەسڕانەوە. وەک ئەو وشانەی لەسەر لم دەنوسرێن. 57 00:03:33,361 --> 00:03:36,565 بەڵام ئەمە تاکە تایبەتمەندی مێشک نەبوو کە میڵنەر دۆزییەوە. 58 00:03:36,565 --> 00:03:41,194 لە تاقیکردنەوە بەناوبانگەکەی میڵەر داوا لە ه.م. کرد خەت بەسەر ئەستێرە سپییەکەدا بهێنێت 59 00:03:41,194 --> 00:03:45,753 لە بۆشاییە تەسکەکەی نێوان هێڵی دوو ئەستێرە هاوچەقەکەی دیکەدا 60 00:03:45,753 --> 00:03:49,263 لە کاتێکدا کە کاغەز و قەڵەمەکەی تەنها لە ڕێی ئاوێنەیەکەوە دەبینی. 61 00:03:49,263 --> 00:03:52,490 وەک هەر کەسێکی دیکە کە تاقیکردنەوەیەکی ناخۆشی وەها بکات بۆ یەکەم جار 62 00:03:52,490 --> 00:03:54,297 ئەنجامەکەی زۆر خراپ بوو. 63 00:03:54,297 --> 00:03:57,685 بەڵام سەرسوڕهێنەرانە، پاش هەولی دووبارە باشتر بوو. 64 00:03:57,685 --> 00:04:01,151 هەرچەندە هەوڵەکانی پێشووی هیچ لە یاد نەبوو. 65 00:04:01,151 --> 00:04:06,644 ناوەندەکانی جوڵەی بێئاگا ئەو شتەی لەیاد مابوو کە مێشکی بەئاگا لەیادی کردبوو. 66 00:04:06,644 --> 00:04:11,690 ئەوەی میڵنەر بۆی دەرکەوت ئەوە بوو کە یادەوەری بەیانکردنی ناو و ڕێکەوت و واقیعەکان 67 00:04:11,690 --> 00:04:17,256 جیاوازە لە یادەوەری کرداریی پاسکیل لێخوڕین یان واژۆکردن. 68 00:04:17,256 --> 00:04:19,500 و ئێستا ئێمە دەزانین کە یادەوەری کرداری 69 00:04:19,500 --> 00:04:22,852 زیاتر پشت بە گرێی سەرەکی و مێشکۆکە دەبەستیت، 70 00:04:22,852 --> 00:04:26,117 بەشانیک کە ساغ بوون لەناو مێشکی ه.م. دا. 71 00:04:26,117 --> 00:04:29,476 ئەم جیاوازییە لە نێوان "زانینی شتێک" و "زانینی چۆنییەتی" دا 72 00:04:29,476 --> 00:04:32,960 بناغەی داناوە بۆ هەموو لێکۆڵینەوەکانی بواری یادەوەری لەو کاتەوە تا ئێستا. 73 00:04:32,960 --> 00:04:38,152 ه.م. لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا مرد پاش بەسەربردنی ژیانێکی ئارام بە گشی لە خانەیەکی چاودێریدا. 74 00:04:38,152 --> 00:04:42,556 لە ماوەی چەندین ساڵدا، ئەو لەلایەن زیاد ،لە ١٠٠ پسپۆڕی دەمارەوە پشکنینی بۆ کرا 75 00:04:42,556 --> 00:04:45,750 کە ئەمەش وایکرد مێشکی ئەو زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابێت لە مێژوودا. 76 00:04:45,750 --> 00:04:48,915 کە مرد، مێشکی پارێزرا و پشکنرا 77 00:04:48,915 --> 00:04:52,356 پێش ئەوەی لەت بکرێت بۆ زیاد لە ٢٠٠٠ پارچە 78 00:04:52,356 --> 00:04:57,624 وێنە بگیرێت بۆ دروست کردنی نەخشەیەکی دیجیتاڵی بە وردییەک لە ئاستی تاکە دەمارە خانەکاندا، 79 00:04:57,624 --> 00:05:02,017 هەموو ئەمانەش لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا کە ٤٠٠،٠٠٠ کەس تەماشای دەکرد. 80 00:05:02,017 --> 00:05:04,684 هەرچەندە ه.م. زۆربەی ژیانی بە لەیادکردنی شتەکانەوە بردە سەر، 81 00:05:04,684 --> 00:05:07,602 خۆی و هاوکاریکردنی بۆ تێگەشتنمان لە یادەوەری 82 00:05:07,602 --> 00:05:10,013 لە یادماندا دەمێنێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتووش.