Return to Video

من باتمانم - ئێیمی ڕای

  • 0:10 - 0:14
    لە شەواندا لە کاتی فڕین،
    سەیری ئەم جیھانە دەکەم،
  • 0:14 - 0:21
    پاسەوانێکی بێدەنگ، پارێزەرێکی ھۆشیار،
    سوارچاکی ڕەش، من...
  • 0:23 - 0:26
    زۆر چاکە .کەواتە، من باتمان نیم.
    من تەنھا شەمشەمەکوێرەیەکم.
  • 0:26 - 0:29
    بەلام وەکو باتمان، زۆر جار بەھەڵە
    لێم تێدەگەن.
  • 0:29 - 0:32
    خەلک پێیوایە من ترسێنەرم،
    نامۆم و مەترسیدارم.
  • 0:32 - 0:37
    تەنها ئەگەر چیرۆکی منیان زانیبایە، ئەوا،
    وەکو پالەوان سەیریان دەکردم.
  • 0:37 - 0:38
    کاتێک خەڵک بیریان لێدەکەنەوە،
  • 0:38 - 0:42
    زۆربەی بیر لە خوێن مژەکان دەکەنەوە
    کە دەیانەوێ خوێنیان بمژن.
  • 0:42 - 0:44
    بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە
    زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری شەمشەمەکوێرە هەیە،
  • 0:44 - 0:48
    تەنھا ٣ دانەیان شەمشەمەکوێرەی خوێنمژن.
  • 0:48 - 0:51
    لەم ٣ جۆرەش،
    تەنھا ١ دانە خوێنی شیردەرەکانی لاپەسەندە،
  • 0:51 - 0:54
    و ھەرچەندە ئەم شەمشەمەکوێرانەش
    زۆربەی خۆراکیان لە ئاژەڵ دەستدەکەوێت.
  • 0:54 - 0:56
    لەوانەیە ئەمەش ھێشتا ھەر باش نەبێ،
  • 0:56 - 1:01
    بەلام شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان
    لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باشی مرۆڤەکان بن.
  • 1:01 - 1:05
    مادەیەکی کیمیایی بەناوی دیسمۆتپلس لە
    شەمشەمەکوێرەی ساڤیای خوێنمژ بەدی دەکرێت
  • 1:05 - 1:07
    کە چارەسەری خوێن مەین دەکات،
  • 1:07 - 1:11
    ئێستاش بەکاردەھێنرێ
    بۆ قوربانیانی جەڵتەی مێشک.
  • 1:11 - 1:16
    زیاتر لەو ١٠٠٠ جۆرە شەمشەمەکوێری کە ماون
    لە ٪٧٠ لەسەر مێروەکان دەژین.
  • 1:16 - 1:19
    ئەم شەمشەمەکوێرانە جڵەوگیری
    خوێنمژە ڕاستەقینەکان دەکەن:
  • 1:19 - 1:22
    مێشەکان، گازە قێزەونەکانیان
    تەنھا بێزارت ناکەن
  • 1:22 - 1:26
    بەلکو نەخۆشی بڵاودەکەنەوە،
    وەکو ڤایرۆسی ڕۆژئاوایی نیل.
  • 1:26 - 1:30
    شەمشەمەکوێرەیەکی قاوەیی بچوک دەتوانێت
    ١٠٠٠ مێروو بخوات لە ھەر کاتژمێرێکدا،
  • 1:30 - 1:35
    و کۆمەڵەی شەمشەمەکوێرە کلکدارە مەکسیکیەکان
    دەتوانن چەندین تەن لە مۆرانە بخۆن
  • 1:35 - 1:36
    تەنھا لە شەوێکدا.
  • 1:36 - 1:38
    بەتەنھا لە ئەمریکادا،
  • 1:38 - 1:42
    شەمشەمەکوێرەکان نزیکی
    ٣.٧ بیلیۆن دۆلار دابین دەکەن
  • 1:42 - 1:44
    بۆ پاراستنی کێڵگەکان،
  • 1:44 - 1:48
    کە گشتیان سودی لێدەبینن
    لەو خواردنەی خزمەتیان کردووە.
  • 1:48 - 1:51
    شەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان، مێگاباتیشیان
    پێدەوترێ بەھۆی قەبارە گەورەکەیانەوە،
  • 1:51 - 1:55
    دەورێکی گرنگ دەبینن لە
    گواستنەوەی دەنکە ھەڵاڵەی ڕووەک.
  • 1:55 - 1:58
    کاتێک بەنێو گوڵەکاندا دەرۆن
    لە کاتی خواردنی شیلە و میوەکان،
  • 1:58 - 2:03
    ئەم شەمشەمەکوێرانە ھەڵاڵە و تۆ دەگوازنەوە
    کە یارمەتی دروستبونەوەی ڕووەک دەدات.
  • 2:03 - 2:04
    بۆنموونە، باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا،
  • 2:04 - 2:09
    میوەی دوریان تەنھا بەھۆی شەمشەمەکوێرەی
    ئەشکەوتەکانەوە نێکتە شیلە دەگوازرێتەوە.
  • 2:09 - 2:12
    جۆرەکانی تریش شیلەی قۆخ و مۆز دەگوازنەوە،
  • 2:12 - 2:15
    و ڕووەکی ئەگەیڤ کە تەکیلەی لێ بەرھەمدێت.
  • 2:15 - 2:16
    بەبێ ئەوان،
  • 2:16 - 2:20
    زۆربەی خۆراکی ڕووەکەکانمان ناتوانن
    ئەمە بەرھەمبێنن کە ئێمە حەزی پێدەکەین.
  • 2:20 - 2:26
    ھەر وەک پاڵەوانانی ژینگەی کارلێک کردوو،
    شەمشەمەکوێرەکانیش ڕۆڵی دەگمەنی خۆیان ھەیە.
  • 2:26 - 2:29
    شەمشەمەکوێرەکان سەرچاوەی داڕشتنی
    بیرۆکەی فڕینی ڕۆبۆت بوون
  • 2:29 - 2:32
    و تەنانەت فڕۆکەیەکی سیخوری وزە کارا،
  • 2:32 - 2:39
    ھەروەک ئەوان تەنھا شیردەرەکان
    توانای فرینی ڕاستەقینەیان ھەیە.
  • 2:39 - 2:45
    ئێكو لوكێيشەن، جۆرە سۆنارێکی بایۆلۆجیە،
    کە شەمشەمەکوێرەکان بەکاری دێنن بۆ گەڕان
  • 2:45 - 2:47
    و دۆزینەوەی نێچیر لە تاریکی.
  • 2:47 - 2:50
    گەرچی ھەڵەتێگەشتنێکی باو ھەیە
    کە شەمشەمەکوێرەکان کوێرن،
  • 2:50 - 2:53
    لە ڕاستیدا، گشت جۆری شەمشەمەکوێرە دەبینن.
  • 2:53 - 2:57
    و تەنانەت ھەندێکیان چاویان دەگونجێنن
    بۆ باشتر بینین لە تاریکیەکی لێڵدا.
  • 2:57 - 3:00
    زۆر خەڵک نیگەرانن لەبارەی
    توشبونیان بەھۆی شەمشەمەکوێرەکان،
  • 3:00 - 3:04
    وەک ھەموو جۆرە ئاژەلەکانی تر،
    ئەوانیش نەخۆشی ھەڵدەگرن، وەکو گازی سەگ.
  • 3:04 - 3:10
    لە ڕاستىدا، كەمتر لە ٥٪ى هەموو
    شەمشەمەکوێرەکان ئەم ڤايرۆسە هەڵ دەگرن.
  • 3:10 - 3:13
    ئەمەش وەک دەست کەوتنی
    ھەمان ئەنجامە لە کاتی فرێدانی دراو
  • 3:13 - 3:19
    ھەشت جاری یەك بەدوای یەكدا.
  • 3:19 - 3:21
    وایدابنێ كە شەمشەكوێرەكان
    زۆربەی كات نەخۆشن
  • 3:21 - 3:23
    لە ڕاستیدا شەمشەكوێرە نەخۆشەكان،
  • 3:23 - 3:27
    ئەوانەی ڕەفتارێكی نائاسایی دەكەن،
    لەڕۆژدا وەدەردەكەون،
  • 3:27 - 3:29
    یاخود توانای فڕینیان نییە،
  • 3:29 - 3:31
    دەگونجێ ڕووبەڕووی مرۆڤانێك بووبێتنەوە.
  • 3:31 - 3:35
    باشترین ڕێگە بۆ پارێزگاری لەخۆمان
    پاراستنی ئەوانیشە لەھەمان كاتدا،
  • 3:35 - 3:37
    بەتەندروست ھێشتنەوەیان،
    و پاراستنی نشینگەیان،
  • 3:37 - 3:41
    و ڕێگریكردن لە مەترسیەكانی
    گوازرانەوەی نەخۆشی.
  • 3:41 - 3:44
    لە ئەمریكایی باكووردا، شەمشەكوێرەكان
    لە ژێر ھەڕەشەی نەخۆشیەكی كوژەردان
  • 3:44 - 3:47
    پێی دەڵێن نەخۆشی لوتى سپى.
  • 3:47 - 3:49
    ئەم ھەوكردنە خۆڕسكە وا دەكات
    ئەوان بەئاگا بێنەوە
  • 3:49 - 3:51
    لەكاتی بێئاگابوونەكانی وەرزی زستاندا.
  • 3:51 - 3:55
    ناتوانن ھیچ جۆرێكی خواردن وەدەستبخەن،
    بۆیە وزەیەكی زۆر بەكاردێنن،
  • 3:55 - 3:57
    لەكۆتایدا دەمرن بەھۆی برسی بوونیانەوە.
  • 3:57 - 4:01
    گشت شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتەکان
    بەھۆی نەخۆشی لوتی سپییەوە لەناو چوون،
  • 4:01 - 4:04
    ڕەنگە ڕێژەی مردنیان بگاتە لە ٪ ٩٠.
  • 4:04 - 4:06
    گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی
    ژینگەش
  • 4:06 - 4:09
    هەڕەشەن بۆ بنەچەی شەمشەكوێرەكان.
  • 4:09 - 4:14
    بۆ نموونە، لە بەفرانباری ٢٠١٤ لە،
    ئوستراڵیا شەپۆلێکی گەرمایی بەھێز تۆمارکرا
  • 4:14 - 4:18
    بووە ھۆی مردنی١٠٠،٠٠٠ شەمشەكوێرە.
  • 4:18 - 4:21
    خەڵکانێک تەنھا دەیانەوێ
    سەیری سوتانی جیھان بكەن،
  • 4:21 - 4:25
    ئەوان لە سەرانسەری جیھاندا لەژێر مەترسی
    كاریگەری ئەو شوێنانەن كەپێیان دەڵێین ماڵ،
  • 4:25 - 4:27
    زۆنگاوەكانی مانگروڤ،
  • 4:27 - 4:28
    دارستانە كۆنە گەشە سەندووەكان،
  • 4:28 - 4:31
    و، بێگومان، ئەشكەوتی شەمشەكوێرەكانیش.
  • 4:31 - 4:36
    لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی ئەم چیرۆكەم،
    بەڵام دەبێ پارێزگاریم لێ بكرێت.
  • 4:36 - 4:38
    ئێستا دوای ئەوەی چیرۆكە
    ڕاستەقینەكەی ئێمەت زانی،
  • 4:38 - 4:41
    دەتوانی فێری پاراستنی
    ئەم ئاژەڵە پاڵەوانانە ببیت.
  • 4:41 - 4:44
    سندوقی شەمشەكوێرەكان بەباشی وێنەكراوە،
  • 4:44 - 4:47
    ئاسانترین ڕێگە بۆ دابینكردنی
    نشینگەیەكی شەمشەكوێرە.
  • 4:47 - 4:50
    بەکارنەهێنانی دەرمانی مێروکوژەکانە،
    کە زیانیان پێدەگەیەنێت
  • 4:50 - 4:54
    کاتێک کە خۆراک بە مێرووەکان دەدەین
    لەوەیە یەکەم کەس بیت کە شوێنەکە جێبێڵیت.
  • 4:54 - 4:59
    بەدووربە لەڕۆشتن بەنێو ئەشكەوتەكاندا
    لەو کاتەی ئەوان لە بێئاگای خۆیاندان،
  • 4:59 - 5:02
    خۆپاكردنەوە لە دوای
    سەردانیكردنی ئەشكەوتەكان.
  • 5:02 - 5:05
    گەر شەمشەكوێرەیەكی نەخوازراوت ھەیە
    لەژێر بنمیچەكەتدا،
  • 5:05 - 5:09
    پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە بكە
    تا بەسەلامەتی ئێمە بگوازنەوە.
  • 5:09 - 5:13
    گەر تووشی شەمشەكوێرەیەك بوویتەوە،
    ھەوڵ مەدە خەریكی بیت،
  • 5:13 - 5:17
    لە جێی ئەوە پەیوەندی
    بە چاودێری ئاژەڵان بكە.
  • 5:17 - 5:20
    لەوانەیە باتمان دەیەوێ
    ناسنامەکەی پارێزراو بێت،
  • 5:20 - 5:24
    بەلام باشترین ڕێگە بۆ یارمەتیدانی
    شەمشەمەکوێرەکان زیاتر فێربوونە دەربارەیان
  • 5:24 - 5:27
    و بڵاوكردنەوەی ڕاستیەكان
    کە ئەوان پاڵەوانی ڕاستەقینەن،
  • 5:27 - 5:31
    تەنانەت گەر كارە چاکەکانیان نەبینراویش بن.
Title:
من باتمانم - ئێیمی ڕای
Description:

بۆ سەیرکردنی تەواوی وانەکە: http://ed.ted.com/lessons/i-m-batman-amy-wray

‎چی بەشەودا دەفڕێت، و جیھانەكەمان دەپارێزێ لە مەترسی?
‎پیاوی شەمشەكوێرە؟ شەمشەكوێرەكان؟ وەك باتمان ھەڵە تێگەشتنێك ھەیە لەبارەی شەمشەكوێرەكانەوە، ئیمی رای ئەو ئەفسانەیە دەخاتەڕوو كەشەمشەكوێرەكان وەك مەترسیەكی خراپ لێكدەدەنەوە و دەڵێت لەبری ئەوە، دەبێت ئەوان وەك پاڵەوانێك تەماشا بكەین وەك پارێزەرێك بۆ ئێمە دابنرێن.

وانه لە لایەن ئێیمی ڕای ، فلیم کارتۆن لە لاین تێد-ید.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:48
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
himdad muhammed edited Kurdish subtitles for I'm Batman - Amy Wray
Show all

Kurdish subtitles

Revisions