0:00:10.218,0:00:13.647 لە شەواندا لە کاتی فڕین،[br]سەیری ئەم جیھانە دەکەم، 0:00:13.647,0:00:20.646 پاسەوانێکی بێدەنگ، پارێزەرێکی ھۆشیار،[br]سوارچاکی ڕەش، من... 0:00:22.686,0:00:25.884 زۆر چاکە .کەواتە، من باتمان نیم.[br]من تەنھا شەمشەمەکوێرەیەکم. 0:00:25.884,0:00:28.933 بەلام وەکو باتمان، زۆر جار بەھەڵە [br]لێم تێدەگەن. 0:00:28.933,0:00:31.712 خەلک پێیوایە من ترسێنەرم،[br]نامۆم و مەترسیدارم. 0:00:31.712,0:00:36.841 تەنها ئەگەر چیرۆکی منیان زانیبایە، ئەوا،[br]وەکو پالەوان سەیریان دەکردم. 0:00:36.841,0:00:38.276 کاتێک خەڵک بیریان لێدەکەنەوە،[br] 0:00:38.276,0:00:41.602 زۆربەی بیر لە خوێن مژەکان دەکەنەوە [br]کە دەیانەوێ خوێنیان بمژن. 0:00:41.602,0:00:44.459 بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە [br]زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری شەمشەمەکوێرە هەیە، 0:00:44.459,0:00:47.500 تەنھا ٣ دانەیان شەمشەمەکوێرەی خوێنمژن. 0:00:47.500,0:00:50.678 لەم ٣ جۆرەش،[br]تەنھا ١ دانە خوێنی شیردەرەکانی لاپەسەندە، 0:00:50.678,0:00:54.462 و ھەرچەندە ئەم شەمشەمەکوێرانەش [br]زۆربەی خۆراکیان لە ئاژەڵ دەستدەکەوێت. 0:00:54.462,0:00:56.425 لەوانەیە ئەمەش ھێشتا ھەر باش نەبێ، 0:00:56.425,0:01:00.540 بەلام شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان[br]لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باشی مرۆڤەکان بن. 0:01:00.540,0:01:04.506 مادەیەکی کیمیایی بەناوی دیسمۆتپلس لە [br]شەمشەمەکوێرەی ساڤیای خوێنمژ بەدی دەکرێت 0:01:04.506,0:01:06.517 کە چارەسەری خوێن مەین دەکات، 0:01:06.517,0:01:10.925 ئێستاش بەکاردەھێنرێ [br]بۆ قوربانیانی جەڵتەی مێشک. 0:01:10.925,0:01:16.339 زیاتر لەو ١٠٠٠ جۆرە شەمشەمەکوێری کە ماون[br]لە ٪٧٠ لەسەر مێروەکان دەژین. 0:01:16.339,0:01:19.014 ئەم شەمشەمەکوێرانە جڵەوگیری[br]خوێنمژە ڕاستەقینەکان دەکەن: 0:01:19.014,0:01:22.384 مێشەکان، گازە قێزەونەکانیان [br]تەنھا بێزارت ناکەن 0:01:22.384,0:01:25.706 بەلکو نەخۆشی بڵاودەکەنەوە،[br]وەکو ڤایرۆسی ڕۆژئاوایی نیل. 0:01:25.706,0:01:29.955 شەمشەمەکوێرەیەکی قاوەیی بچوک دەتوانێت [br]١٠٠٠ مێروو بخوات لە ھەر کاتژمێرێکدا، 0:01:29.955,0:01:34.587 و کۆمەڵەی شەمشەمەکوێرە کلکدارە مەکسیکیەکان[br]دەتوانن چەندین تەن لە مۆرانە بخۆن 0:01:34.587,0:01:36.423 تەنھا لە شەوێکدا. 0:01:36.423,0:01:37.727 بەتەنھا لە ئەمریکادا، 0:01:37.727,0:01:41.559 شەمشەمەکوێرەکان نزیکی [br]٣.٧ بیلیۆن دۆلار دابین دەکەن 0:01:41.559,0:01:44.072 بۆ پاراستنی کێڵگەکان، 0:01:44.072,0:01:47.547 کە گشتیان سودی لێدەبینن [br]لەو خواردنەی خزمەتیان کردووە. 0:01:47.547,0:01:51.231 شەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان، مێگاباتیشیان[br]پێدەوترێ بەھۆی قەبارە گەورەکەیانەوە، 0:01:51.231,0:01:54.656 دەورێکی گرنگ دەبینن لە [br]گواستنەوەی دەنکە ھەڵاڵەی ڕووەک. 0:01:54.656,0:01:58.138 کاتێک بەنێو گوڵەکاندا دەرۆن [br]لە کاتی خواردنی شیلە و میوەکان، 0:01:58.138,0:02:02.791 ئەم شەمشەمەکوێرانە ھەڵاڵە و تۆ دەگوازنەوە[br]کە یارمەتی دروستبونەوەی ڕووەک دەدات. 0:02:02.791,0:02:04.402 بۆنموونە، باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، 0:02:04.402,0:02:09.396 میوەی دوریان تەنھا بەھۆی شەمشەمەکوێرەی [br]ئەشکەوتەکانەوە نێکتە شیلە دەگوازرێتەوە. 0:02:09.396,0:02:11.716 جۆرەکانی تریش شیلەی قۆخ و مۆز دەگوازنەوە، 0:02:11.716,0:02:15.131 و ڕووەکی ئەگەیڤ کە تەکیلەی لێ بەرھەمدێت. 0:02:15.131,0:02:15.880 بەبێ ئەوان، 0:02:15.880,0:02:20.214 زۆربەی خۆراکی ڕووەکەکانمان ناتوانن [br]ئەمە بەرھەمبێنن کە ئێمە حەزی پێدەکەین. 0:02:20.214,0:02:25.821 ھەر وەک پاڵەوانانی ژینگەی کارلێک کردوو،[br]شەمشەمەکوێرەکانیش ڕۆڵی دەگمەنی خۆیان ھەیە. 0:02:25.821,0:02:29.245 شەمشەمەکوێرەکان سەرچاوەی داڕشتنی [br]بیرۆکەی فڕینی ڕۆبۆت بوون 0:02:29.245,0:02:32.297 و تەنانەت فڕۆکەیەکی سیخوری وزە کارا، 0:02:32.297,0:02:39.146 ھەروەک ئەوان تەنھا شیردەرەکان [br]توانای فرینی ڕاستەقینەیان ھەیە. 0:02:39.146,0:02:44.520 ئێكو لوكێيشەن، جۆرە سۆنارێکی بایۆلۆجیە،[br]کە شەمشەمەکوێرەکان بەکاری دێنن بۆ گەڕان 0:02:44.520,0:02:46.798 و دۆزینەوەی نێچیر لە تاریکی. 0:02:46.798,0:02:49.670 گەرچی ھەڵەتێگەشتنێکی باو ھەیە [br]کە شەمشەمەکوێرەکان کوێرن، 0:02:49.670,0:02:52.539 لە ڕاستیدا، گشت جۆری شەمشەمەکوێرە دەبینن. 0:02:52.539,0:02:57.489 و تەنانەت ھەندێکیان چاویان دەگونجێنن[br]بۆ باشتر بینین لە تاریکیەکی لێڵدا. 0:02:57.489,0:03:00.374 زۆر خەڵک نیگەرانن لەبارەی [br]توشبونیان بەھۆی شەمشەمەکوێرەکان، 0:03:00.374,0:03:04.260 وەک ھەموو جۆرە ئاژەلەکانی تر، [br]ئەوانیش نەخۆشی ھەڵدەگرن، وەکو گازی سەگ. 0:03:04.260,0:03:09.813 لە ڕاستىدا، كەمتر لە ٥٪ى هەموو [br]شەمشەمەکوێرەکان ئەم ڤايرۆسە هەڵ دەگرن. 0:03:09.813,0:03:13.216 ئەمەش وەک دەست کەوتنی [br]ھەمان ئەنجامە لە کاتی فرێدانی دراو 0:03:13.216,0:03:19.045 ھەشت جاری یەك بەدوای یەكدا. 0:03:19.045,0:03:21.169 وایدابنێ كە شەمشەكوێرەكان [br]زۆربەی كات نەخۆشن 0:03:21.169,0:03:23.323 لە ڕاستیدا شەمشەكوێرە نەخۆشەكان، 0:03:23.323,0:03:26.813 ئەوانەی ڕەفتارێكی نائاسایی دەكەن، [br]لەڕۆژدا وەدەردەكەون، 0:03:26.813,0:03:28.672 یاخود توانای فڕینیان نییە، 0:03:28.672,0:03:31.408 دەگونجێ ڕووبەڕووی مرۆڤانێك بووبێتنەوە. 0:03:31.408,0:03:34.966 باشترین ڕێگە بۆ پارێزگاری لەخۆمان [br]پاراستنی ئەوانیشە لەھەمان كاتدا، 0:03:34.966,0:03:37.334 بەتەندروست ھێشتنەوەیان، [br]و پاراستنی نشینگەیان، 0:03:37.334,0:03:40.997 و ڕێگریكردن لە مەترسیەكانی [br]گوازرانەوەی نەخۆشی. 0:03:40.997,0:03:44.338 لە ئەمریكایی باكووردا، شەمشەكوێرەكان [br]لە ژێر ھەڕەشەی نەخۆشیەكی كوژەردان 0:03:44.338,0:03:46.760 پێی دەڵێن نەخۆشی لوتى سپى. 0:03:46.760,0:03:49.293 ئەم ھەوكردنە خۆڕسكە وا دەكات [br]ئەوان بەئاگا بێنەوە 0:03:49.293,0:03:51.474 لەكاتی بێئاگابوونەكانی وەرزی زستاندا. 0:03:51.474,0:03:54.571 ناتوانن ھیچ جۆرێكی خواردن وەدەستبخەن،[br]بۆیە وزەیەكی زۆر بەكاردێنن، 0:03:54.571,0:03:57.064 لەكۆتایدا دەمرن بەھۆی برسی بوونیانەوە. 0:03:57.064,0:04:00.997 گشت شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتەکان[br]بەھۆی نەخۆشی لوتی سپییەوە لەناو چوون، 0:04:00.997,0:04:04.231 ڕەنگە ڕێژەی مردنیان بگاتە لە ٪ ٩٠. 0:04:04.231,0:04:05.935 گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی[br]ژینگەش 0:04:05.935,0:04:08.780 هەڕەشەن بۆ بنەچەی شەمشەكوێرەكان. 0:04:08.780,0:04:13.535 بۆ نموونە، لە بەفرانباری ٢٠١٤ لە،[br]ئوستراڵیا شەپۆلێکی گەرمایی بەھێز تۆمارکرا 0:04:13.535,0:04:18.095 بووە ھۆی مردنی١٠٠،٠٠٠ شەمشەكوێرە. 0:04:18.095,0:04:20.519 خەڵکانێک تەنھا دەیانەوێ [br]سەیری سوتانی جیھان بكەن، 0:04:20.519,0:04:25.264 ئەوان لە سەرانسەری جیھاندا لەژێر مەترسی [br]كاریگەری ئەو شوێنانەن كەپێیان دەڵێین ماڵ، 0:04:25.264,0:04:26.647 زۆنگاوەكانی مانگروڤ، 0:04:26.647,0:04:28.284 دارستانە كۆنە گەشە سەندووەكان، 0:04:28.284,0:04:31.337 و، بێگومان، ئەشكەوتی شەمشەكوێرەكانیش. 0:04:31.337,0:04:35.636 لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی ئەم چیرۆكەم، [br]بەڵام دەبێ پارێزگاریم لێ بكرێت. 0:04:35.636,0:04:38.051 ئێستا دوای ئەوەی چیرۆكە [br]ڕاستەقینەكەی ئێمەت زانی، 0:04:38.051,0:04:40.992 دەتوانی فێری پاراستنی[br]ئەم ئاژەڵە پاڵەوانانە ببیت. 0:04:40.992,0:04:44.218 سندوقی شەمشەكوێرەكان بەباشی وێنەكراوە، 0:04:44.218,0:04:47.388 ئاسانترین ڕێگە بۆ دابینكردنی [br]نشینگەیەكی شەمشەكوێرە. 0:04:47.388,0:04:50.278 بەکارنەهێنانی دەرمانی مێروکوژەکانە،[br]کە زیانیان پێدەگەیەنێت 0:04:50.278,0:04:54.451 کاتێک کە خۆراک بە مێرووەکان دەدەین[br]لەوەیە یەکەم کەس بیت کە شوێنەکە جێبێڵیت. 0:04:54.451,0:04:58.539 بەدووربە لەڕۆشتن بەنێو ئەشكەوتەكاندا[br]لەو کاتەی ئەوان لە بێئاگای خۆیاندان، 0:04:58.539,0:05:02.000 خۆپاكردنەوە لە دوای [br]سەردانیكردنی ئەشكەوتەكان. 0:05:02.000,0:05:04.917 گەر شەمشەكوێرەیەكی نەخوازراوت ھەیە [br]لەژێر بنمیچەكەتدا، 0:05:04.917,0:05:09.233 پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە بكە [br]تا بەسەلامەتی ئێمە بگوازنەوە. 0:05:09.233,0:05:12.615 گەر تووشی شەمشەكوێرەیەك بوویتەوە، [br]ھەوڵ مەدە خەریكی بیت، 0:05:12.615,0:05:16.934 لە جێی ئەوە پەیوەندی[br]بە چاودێری ئاژەڵان بكە. 0:05:16.934,0:05:19.768 لەوانەیە باتمان دەیەوێ[br]ناسنامەکەی پارێزراو بێت، 0:05:19.768,0:05:23.727 بەلام باشترین ڕێگە بۆ یارمەتیدانی [br]شەمشەمەکوێرەکان زیاتر فێربوونە دەربارەیان 0:05:23.727,0:05:27.432 و بڵاوكردنەوەی ڕاستیەكان [br]کە ئەوان پاڵەوانی ڕاستەقینەن، 0:05:27.432,0:05:30.554 تەنانەت گەر كارە چاکەکانیان نەبینراویش بن.