لە شەواندا لە کاتی فڕین، سەیری ئەم جیھانە دەکەم، پاسەوانێکی بێدەنگ، پارێزەرێکی ھۆشیار، سوارچاکی ڕەش، من... زۆر چاکە .کەواتە، من باتمان نیم. من تەنھا شەمشەمەکوێرەیەکم. بەلام وەکو باتمان، زۆر جار بەھەڵە لێم تێدەگەن. خەلک پێیوایە من ترسێنەرم، نامۆم و مەترسیدارم. تەنها ئەگەر چیرۆکی منیان زانیبایە، ئەوا، وەکو پالەوان سەیریان دەکردم. کاتێک خەڵک بیریان لێدەکەنەوە، زۆربەی بیر لە خوێن مژەکان دەکەنەوە کە دەیانەوێ خوێنیان بمژن. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە زیاتر لە ١٢٠٠ جۆری شەمشەمەکوێرە هەیە، تەنھا ٣ دانەیان شەمشەمەکوێرەی خوێنمژن. لەم ٣ جۆرەش، تەنھا ١ دانە خوێنی شیردەرەکانی لاپەسەندە، و ھەرچەندە ئەم شەمشەمەکوێرانەش زۆربەی خۆراکیان لە ئاژەڵ دەستدەکەوێت. لەوانەیە ئەمەش ھێشتا ھەر باش نەبێ، بەلام شەمشەمەکوێرە خوێنمژەکان لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باشی مرۆڤەکان بن. مادەیەکی کیمیایی بەناوی دیسمۆتپلس لە شەمشەمەکوێرەی ساڤیای خوێنمژ بەدی دەکرێت کە چارەسەری خوێن مەین دەکات، ئێستاش بەکاردەھێنرێ بۆ قوربانیانی جەڵتەی مێشک. زیاتر لەو ١٠٠٠ جۆرە شەمشەمەکوێری کە ماون لە ٪٧٠ لەسەر مێروەکان دەژین. ئەم شەمشەمەکوێرانە جڵەوگیری خوێنمژە ڕاستەقینەکان دەکەن: مێشەکان، گازە قێزەونەکانیان تەنھا بێزارت ناکەن بەلکو نەخۆشی بڵاودەکەنەوە، وەکو ڤایرۆسی ڕۆژئاوایی نیل. شەمشەمەکوێرەیەکی قاوەیی بچوک دەتوانێت ١٠٠٠ مێروو بخوات لە ھەر کاتژمێرێکدا، و کۆمەڵەی شەمشەمەکوێرە کلکدارە مەکسیکیەکان دەتوانن چەندین تەن لە مۆرانە بخۆن تەنھا لە شەوێکدا. بەتەنھا لە ئەمریکادا، شەمشەمەکوێرەکان نزیکی ٣.٧ بیلیۆن دۆلار دابین دەکەن بۆ پاراستنی کێڵگەکان، کە گشتیان سودی لێدەبینن لەو خواردنەی خزمەتیان کردووە. شەمشەمەکوێرە میوەخۆرەکان، مێگاباتیشیان پێدەوترێ بەھۆی قەبارە گەورەکەیانەوە، دەورێکی گرنگ دەبینن لە گواستنەوەی دەنکە ھەڵاڵەی ڕووەک. کاتێک بەنێو گوڵەکاندا دەرۆن لە کاتی خواردنی شیلە و میوەکان، ئەم شەمشەمەکوێرانە ھەڵاڵە و تۆ دەگوازنەوە کە یارمەتی دروستبونەوەی ڕووەک دەدات. بۆنموونە، باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، میوەی دوریان تەنھا بەھۆی شەمشەمەکوێرەی ئەشکەوتەکانەوە نێکتە شیلە دەگوازرێتەوە. جۆرەکانی تریش شیلەی قۆخ و مۆز دەگوازنەوە، و ڕووەکی ئەگەیڤ کە تەکیلەی لێ بەرھەمدێت. بەبێ ئەوان، زۆربەی خۆراکی ڕووەکەکانمان ناتوانن ئەمە بەرھەمبێنن کە ئێمە حەزی پێدەکەین. ھەر وەک پاڵەوانانی ژینگەی کارلێک کردوو، شەمشەمەکوێرەکانیش ڕۆڵی دەگمەنی خۆیان ھەیە. شەمشەمەکوێرەکان سەرچاوەی داڕشتنی بیرۆکەی فڕینی ڕۆبۆت بوون و تەنانەت فڕۆکەیەکی سیخوری وزە کارا، ھەروەک ئەوان تەنھا شیردەرەکان توانای فرینی ڕاستەقینەیان ھەیە. ئێكو لوكێيشەن، جۆرە سۆنارێکی بایۆلۆجیە، کە شەمشەمەکوێرەکان بەکاری دێنن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نێچیر لە تاریکی. گەرچی ھەڵەتێگەشتنێکی باو ھەیە کە شەمشەمەکوێرەکان کوێرن، لە ڕاستیدا، گشت جۆری شەمشەمەکوێرە دەبینن. و تەنانەت ھەندێکیان چاویان دەگونجێنن بۆ باشتر بینین لە تاریکیەکی لێڵدا. زۆر خەڵک نیگەرانن لەبارەی توشبونیان بەھۆی شەمشەمەکوێرەکان، وەک ھەموو جۆرە ئاژەلەکانی تر، ئەوانیش نەخۆشی ھەڵدەگرن، وەکو گازی سەگ. لە ڕاستىدا، كەمتر لە ٥٪ى هەموو شەمشەمەکوێرەکان ئەم ڤايرۆسە هەڵ دەگرن. ئەمەش وەک دەست کەوتنی ھەمان ئەنجامە لە کاتی فرێدانی دراو ھەشت جاری یەك بەدوای یەكدا. وایدابنێ كە شەمشەكوێرەكان زۆربەی كات نەخۆشن لە ڕاستیدا شەمشەكوێرە نەخۆشەكان، ئەوانەی ڕەفتارێكی نائاسایی دەكەن، لەڕۆژدا وەدەردەكەون، یاخود توانای فڕینیان نییە، دەگونجێ ڕووبەڕووی مرۆڤانێك بووبێتنەوە. باشترین ڕێگە بۆ پارێزگاری لەخۆمان پاراستنی ئەوانیشە لەھەمان كاتدا، بەتەندروست ھێشتنەوەیان، و پاراستنی نشینگەیان، و ڕێگریكردن لە مەترسیەكانی گوازرانەوەی نەخۆشی. لە ئەمریكایی باكووردا، شەمشەكوێرەكان لە ژێر ھەڕەشەی نەخۆشیەكی كوژەردان پێی دەڵێن نەخۆشی لوتى سپى. ئەم ھەوكردنە خۆڕسكە وا دەكات ئەوان بەئاگا بێنەوە لەكاتی بێئاگابوونەكانی وەرزی زستاندا. ناتوانن ھیچ جۆرێكی خواردن وەدەستبخەن، بۆیە وزەیەكی زۆر بەكاردێنن، لەكۆتایدا دەمرن بەھۆی برسی بوونیانەوە. گشت شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتەکان بەھۆی نەخۆشی لوتی سپییەوە لەناو چوون، ڕەنگە ڕێژەی مردنیان بگاتە لە ٪ ٩٠. گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی ژینگەش هەڕەشەن بۆ بنەچەی شەمشەكوێرەكان. بۆ نموونە، لە بەفرانباری ٢٠١٤ لە، ئوستراڵیا شەپۆلێکی گەرمایی بەھێز تۆمارکرا بووە ھۆی مردنی١٠٠،٠٠٠ شەمشەكوێرە. خەڵکانێک تەنھا دەیانەوێ سەیری سوتانی جیھان بكەن، ئەوان لە سەرانسەری جیھاندا لەژێر مەترسی كاریگەری ئەو شوێنانەن كەپێیان دەڵێین ماڵ، زۆنگاوەكانی مانگروڤ، دارستانە كۆنە گەشە سەندووەكان، و، بێگومان، ئەشكەوتی شەمشەكوێرەكانیش. لەگەڵ ئەوەی پاڵەوانی ئەم چیرۆكەم، بەڵام دەبێ پارێزگاریم لێ بكرێت. ئێستا دوای ئەوەی چیرۆكە ڕاستەقینەكەی ئێمەت زانی، دەتوانی فێری پاراستنی ئەم ئاژەڵە پاڵەوانانە ببیت. سندوقی شەمشەكوێرەكان بەباشی وێنەكراوە، ئاسانترین ڕێگە بۆ دابینكردنی نشینگەیەكی شەمشەكوێرە. بەکارنەهێنانی دەرمانی مێروکوژەکانە، کە زیانیان پێدەگەیەنێت کاتێک کە خۆراک بە مێرووەکان دەدەین لەوەیە یەکەم کەس بیت کە شوێنەکە جێبێڵیت. بەدووربە لەڕۆشتن بەنێو ئەشكەوتەكاندا لەو کاتەی ئەوان لە بێئاگای خۆیاندان، خۆپاكردنەوە لە دوای سەردانیكردنی ئەشكەوتەكان. گەر شەمشەكوێرەیەكی نەخوازراوت ھەیە لەژێر بنمیچەكەتدا، پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدارەوە بكە تا بەسەلامەتی ئێمە بگوازنەوە. گەر تووشی شەمشەكوێرەیەك بوویتەوە، ھەوڵ مەدە خەریكی بیت، لە جێی ئەوە پەیوەندی بە چاودێری ئاژەڵان بكە. لەوانەیە باتمان دەیەوێ ناسنامەکەی پارێزراو بێت، بەلام باشترین ڕێگە بۆ یارمەتیدانی شەمشەمەکوێرەکان زیاتر فێربوونە دەربارەیان و بڵاوكردنەوەی ڕاستیەكان کە ئەوان پاڵەوانی ڕاستەقینەن، تەنانەت گەر كارە چاکەکانیان نەبینراویش بن.