چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست
-
0:01 - 0:04ئەزانن، هەوڵم بۆ ئەوە نەیا
ببم بە پسپۆڕێک لە پەروەردەکردنا. -
0:05 - 0:08ڕاستییەکەی، خۆی لەخۆیدا زۆر
گرنگیم بە مەسەلەی پەروەردەکردن نەئەیا. -
0:09 - 0:13ڕاستییەکەی شێوازێکی پەروەردەکردنی
مناڵ هەیە لەم سەردەمەیا -
0:13 - 0:16کە بەجۆرێک منداڵان تێک ئەیات،
-
0:16 - 0:21دەرفەتیان بۆناهێڵێتەوە بتوانن
ببن بە خۆیان. -
0:21 - 0:24لەم سەردەمەیا شێوازێکی
پەروەردەکردن هەیە، -
0:24 - 0:25ڕێگری ئەوەیان لێئەکات.
-
0:25 - 0:27ئەمەوێت بڵێم کە،
-
0:27 - 0:29کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین و
زۆر خەمی ئەوە ئەخۆین -
0:29 - 0:32کە هەندێک لە دایک و باوکەکان
وەک پێویست لەناو ژیانی منداڵەکانیان و -
0:32 - 0:34پەروەردەکردن و گەورەکردنیانا نین
-
0:34 - 0:35بە شێوەیەکی درووست.
-
0:36 - 0:38بەڵام لە کۆتاییەکەی تری شەبەنگەکەشا،
-
0:38 - 0:41زیانێکی زۆریش ئەگەیەنرێت،
-
0:41 - 0:44لە شوێنێکدا کە باوانەکان هەست ئەکەن
مناڵەکانیان سەرکەوتوو نابن -
0:44 - 0:48ئەگەر ئەوان نەیانپارێزن و
ڕێگە لە هەموو پێچێک نەگرن و -
0:48 - 0:52هەرچییەکیان بەسەر بێت لەگەڵیانا بن و
کار بکەنە سات بە ساتیان، و -
0:52 - 0:57منداڵەکانیان ئاراستە بکەن بەرەو
چەند کۆلێژ و پیشەیەکی بچووک. -
0:59 - 1:01کاتێک بەم شێوەیە مناڵان گەورە ئەکەین، و
-
1:01 - 1:03ئەڵێم ئێمە،
-
1:03 - 1:06چونکە خوا ئەزانێت، لەوانەیە
لە گەورەکردنی دوو هەرزەکارەکەما، -
1:06 - 1:09خۆشم ئەو شتانەم کردبێت،
-
1:09 - 1:13دەرئەنجام مناڵەکانمان تەمەنی منداڵیان
بەو خاڵانە ئەبەنە سەر کە نوسیومانەتەوە بۆیان. -
1:13 - 1:16ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە
تەمەنی مناڵیدا بۆمان دیاریکردوون. -
1:16 - 1:19بە سەلامەتی ئەیانهێڵینەوە و
-
1:19 - 1:21خواردن و ئاویان ئەیەینێ، و
-
1:22 - 1:24ئینجا ئەمانەوێ دڵنیابینەوە لەوەی
ئەچنە قوتابخانەیەکی باش، -
1:24 - 1:27لە قوتابخانە باشەکانیشا ئەچنە
پۆلە باشەکانەوە، و -
1:27 - 1:30نمرەی باش ئەهێنن لە پۆلە باشەکانی
قوتابخانە باشەکانا. -
1:30 - 1:32بەڵام نەک هەر نمرە، بەڵکو ئاستیش، و
-
1:32 - 1:35نەک هەر نمرە و ئاستیش، بەڵکو
خەڵات و ستایشکردنیش، و -
1:35 - 1:37بەشداربن لە وەرزش، و چالاکی، و
سەرکردایەتیکردنیشا. -
1:37 - 1:39بە مناڵەکانمان ئەڵێین تەنیا مەچنە یانەکەوە،
-
1:39 - 1:42دەست بە یانەیەک بکەن، چونکە
کۆلێژەکان ئەیانەوێ ئەوە ببینن. و -
1:42 - 1:44بزانە هیچ خزمەتێک هەیە بە کۆمەڵگای بکەیت.
-
1:44 - 1:46نیشانی کۆلێژەکانی بە کە ئەتەوێت
گرنگی بە خەڵکی تر بەیت. -
1:46 - 1:48(پێکەنین)
-
1:48 - 1:53هەموو ئەمەش بە هیوای ئەوە ئەکرێت
پلەی بێ کەموکوڕی بەدەستبێنیت. -
1:53 - 1:56چاوەڕێی ئەوە ئەکەین مناڵەکانمان بەشێوەیەک
لەهەموو ڕوێکەوە باشبن، -
1:56 - 1:59کە هەرگیز خۆمان پێمان نەکراوە، و
-
1:59 - 2:01بەم شێوەیە چونکە
داوای زۆریان لێئەکرێت. -
2:01 - 2:03وا بیر ئەکەینەوە،
-
2:03 - 2:06بێگومان ئێمەی دایک و باوک ئەبێت
مشتومڕ بکەین لەگەڵ هەمووو مامۆستا و -
2:06 - 2:08بەڕێوبەر، و ڕاهێنەر، و دادوەرێکا، و
-
2:09 - 2:11وەک خزمەتکاری مناڵەکانمان و
-
2:11 - 2:13بەڕێوبەری کارەکان و
-
2:14 - 2:16سکرتێریان بجوڵێینەوە.
-
2:16 - 2:18ئینجا لەگەڵ مناڵەکانیشمان، مناڵە بەنرخەکانمان،
-
2:18 - 2:20کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە
ئاماژەبۆکردن، -
2:20 - 2:24مەرایی، ئاماژەپێدان، یارمەتیدان، مشتومڕ
لەگەڵکردن و بۆڵە بەسەرا کردن، -
2:25 - 2:27هەتا دڵنیابینەوە لەوەی هەڵە ناکەن،
-
2:27 - 2:30دەرگاکان داناخەن،
-
2:30 - 2:32داهاتوویان تێکنایەن،
-
2:32 - 2:35بەهیوای وەرگرتن
-
2:35 - 2:37لە چەند کۆلێژێکی کەما،
-
2:37 - 2:40کە دەست بەڕووی هەمووانەوە ئەنێن.
-
2:43 - 2:48هەستیشت ئاوا ئەبێت کاتێک مناڵێک ئەبیت
لەم تەمەنی مناڵیەیا کە هەمووشتێکت بۆ دیاریکراوە. -
2:48 - 2:51یەکەم شت، هیچ کاتێکت نییە
بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت یاری بکەیت. -
2:51 - 2:52دوای نیوەڕوان هیچ کات نامێنێتەوە،
-
2:52 - 2:55چونکە پێویستە هەموو ئەرکەکانی
تەواو بکرێت، وا بیر ئەکەینەوە، -
2:55 - 2:59وەک ئەوەی ئەو ئەرکەی قوتابخانە، یان
تاقیکردنەوە، و چالاکییە -
2:59 - 3:03ساتی یەکلاکردنەوەیە بۆ ئەم داهاتووەی
لە مێشکمانایە بۆیان، و -
3:03 - 3:06ئەیانبەخشین لە هەموو کارەکانی ناوماڵ، و
-
3:06 - 3:10تەنانەت ڕێگەشیان پێنایەین
وەک پێویست بنوون -
3:10 - 3:15تەنیا ئەوە گرنگ ئەبێت ئەو
کارانە بکەن کە بۆمان دیاریکردوون. -
3:15 - 3:18لەو شتانەشا کە بۆمان دیاریکردوون
بۆ تەمەنی مناڵی خۆیان ئەوەیە دڵخۆش بن، -
3:18 - 3:20بەڵام کە لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە،
-
3:21 - 3:24یەکەم شت کە یەکسەر لێیان ئەپرسین
-
3:24 - 3:27نمرەکانیانە لەگەڵ ئەرکەکانی پێیان سپێردراوە.
-
3:27 - 3:29لە ڕووخساری ئێمەشا ئەوە ئەبینن
-
3:29 - 3:31کە پەسەندکردنیان، و خۆشەویستیمان، و
-
3:31 - 3:33بەهای تەواوەتی ئەوان لەلامان،
-
3:33 - 3:35بەوە ئەبێت نمرەی تەواو بێنن.
-
3:35 - 3:37ئینجا بەتەنیشتیانا ئەڕۆین و
-
3:37 - 3:42ستایشیان ئەکەین وەک ڕاهێنەرێکی
نمایشی ئاژەڵان -- -
3:42 - 3:43(پێکەنین)
-
3:43 - 3:49هانیان ئەیەین بەرزتر بازبەن و
هەوڵی زیاتر بەن، -
3:49 - 3:52ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ.
-
3:52 - 3:54کاتێکیش ئەگەنە قوتابخانەی ئامادەیی،
-
3:54 - 3:56ناڵێن، "باشە ئەبێت حەزم لەوەبێت
چی بخوێنم یان -
3:57 - 3:58چی چالاکییەک بکەم؟"
-
3:58 - 3:59ئەچن بۆلای ڕاوێژکاری
قوتابخانەکان و ئەڵێن، -
4:00 - 4:03"پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی
بچمە کۆلێژێکی گونجاو؟" -
4:03 - 4:06ئینجا کە لە ئامادەیی ئەبینن
نمرەکانیان بەرەو دابەزین ئەچێت، و -
4:06 - 4:08نمرەی خوار نەوەت ئەهێنن،
-
4:08 - 4:10یان خوانەخواستە خوار هەشتا،
-
4:10 - 4:12بەترسەوە نامە ئەنێرن بۆ
هاوڕێکانیان و ئەڵێن -
4:12 - 4:17"کەس بەم نمرانەوە توانیوێتی
بچێتە کۆلێژێکی گونجاو؟" -
4:18 - 4:19مناڵەکانیشمان،
-
4:20 - 4:23بێگوێدانە ئەوەی لە کۆتایی خوێندنی
ئامادەییا ئەگەنە گوێ، -
4:23 - 4:24هەناسەیان پێنامێنێت.
-
4:25 - 4:27زۆر ناسک ئەبنەوە.
-
4:27 - 4:28کەمێک ماندوو بوون لە ژیان.
-
4:28 - 4:30پێش کاتی خۆیان پیر بوون،
-
4:30 - 4:34بە ئاواتی ئەوەی گەورەکان پێیان بڵێن
"ئەوەی کردووتە بەسە، -
4:34 - 4:37ئەم هەوڵەی یاوتە لە تەمەنی
منداڵیتا بەسە." -
4:37 - 4:42ئێستاش بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەکی
زۆرەوە ئەلەرزن و -
4:42 - 4:44هەندێکیشیان بیر ئەکەنەوە
-
4:44 - 4:48ئایا ژیانیان بەو شێوەیە ئەبێ
شایەنی ماندوو بوونەکە بووبێت؟ -
4:50 - 4:52ئێمەی باوان،
-
4:52 - 4:55ئێمەی باوان زۆر دڵنیاین لەوەی
شایەنی بووە. -
4:55 - 4:56وا ڕەفتار ئەکەین --
-
4:56 - 4:59وا بیر ئەکەینەوە هیچ داهاتووییەکیان نابێت
-
4:59 - 5:04ئەگەر نەچنە ئەو کۆلێژانە یان
سەر ئەو کارانەی -
5:04 - 5:05لە مێشکمانا دیاریمان کردووە بۆیان.
-
5:06 - 5:09یان لەوانەیە، لەوانەیە، تەنیا بترسین،
-
5:09 - 5:11داهاتوویەکیان نەبێت بتوانین
خۆمانی پێوە هەڵکێشین -
5:11 - 5:15لەلای هاوڕێکانی خۆمان وێنەکانیان
ئەکەین بە پشتی ئوتومبێلەکانمانەوە. -
5:18 - 5:19بەڵێ.
-
5:19 - 5:21(چەپڵەلێدان)
-
5:25 - 5:27بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بکەن کە کردوومانە،
-
5:27 - 5:31ئەگەر بوێری ئەوەتان هەبێ سەیریکەن،
-
5:31 - 5:34ئەبینیت مناڵەکانمان نەک هەر بەتەنیا
وا بیر ئەکەنەوە بەهای ئەوان -
5:34 - 5:36بە پلە و نمرە بێت،
-
5:36 - 5:40بەڵکو کاتێک لەناو مێشکە بەنرخەکەیانا
ئەژین کە هێشتا لە پەرەسەندنایە -
5:40 - 5:44بەردەوام، وەک وەشانی خۆمان بۆ
فیلمی "بوون بە جۆن مالکۆڤیچ،" -
5:44 - 5:46پەیامەکە ئەنێرین بۆ مناڵەکانمان:
-
5:46 - 5:51"هێی، پێموانییە تۆ بێ من
هیچ کام لەمانەت بەدی بهێنایە،" -
5:51 - 5:54بۆیە بە یارمەتی زیاد لە پێویستمان،
-
5:54 - 5:57پاراستنی زیاد لە پێویستمان و
ئاراستەکردنی زیاد لە پێویستمان، -
5:57 - 6:01دەرفەتی ئەوە نایەین بە مناڵەکانمان
بتوانن متمانەبەخۆبوون بنیات بنێن، -
6:01 - 6:04کە بەڕاستی خەسڵەتێکی زۆر
بنەڕەتییە بۆ دەروونی مرۆڤ، -
6:04 - 6:07زۆر لەو خۆ بە بەرزنرخاندنەی
بەدەستی ئەهێنن -
6:07 - 6:09کاتێک چەپڵەیان بۆ لێئەیەین.
-
6:09 - 6:15متمانە بەخۆبوون کاتێک بنیات ئەنرێت
کە کەسێک ئەبینێت کردەوەکانی ئەبنە ئەنجامەکان، -
6:15 - 6:17نەک ----
-
6:17 - 6:18بەو شێوەیە.
-
6:18 - 6:21(چەپڵەلێدان)
-
6:22 - 6:25نەک کارەکانی باوانەکان لەجیاتی
مناڵەکانیان ئەنجامەکانی لێکەوێتەوە، -
6:25 - 6:28بەڵکو کاتێک کردەوەکانی ئەو کەسە
ئەبێتە هۆی دەرئەنجامەکان. -
6:28 - 6:30کەواتە بە سادەیی بیڵێین،
-
6:30 - 6:35ئەگەر بمانەوێت منداڵەکانمان پەرە بە
متمانە بەخۆبوون بەن و کە ئەشبێ بیکەن، -
6:35 - 6:40ئەوا پێویستە زۆر زیاتر بکەن لە
بیرکردنەوە، پلاندانان، و بڕیاردان -
6:40 - 6:44کردار، ئاوات خواستن، هاوکاریکردن،
هەوڵدان، هەڵەکردن، -
6:44 - 6:47خەون بینین و ئەزموون کردنی ژیان
-
6:47 - 6:48بۆخۆیان.
-
6:49 - 6:52ئێستا، ئایا من مەبەستم ئەوەیە
-
6:52 - 6:54هەموو منداڵێک کۆششکەرە و هەوڵ ئەیات و
-
6:54 - 6:57پێویستیان بە دەستوەردان یان
گرنگیپێدانی باوانیان نییە لە ژیانیانا، و -
6:57 - 6:59پێویستە بچینە دواوە و هیچ نەڵێین؟
-
7:00 - 7:01بێگومان نەخێر.
-
7:01 - 7:02(پێکەنین)
-
7:03 - 7:04من وام نەوتووە.
-
7:04 - 7:08ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کاتێک مامەڵە ئەکەین
لەگەڵ نمرە و پلە و پاداشت -
7:08 - 7:10وەک مەبەستی تەمەنی منداڵی،
-
7:10 - 7:14هەمووی بەهیوای ئەوەی بتوانن
لە هەندێک کۆلێژی کەم وەرگیرێن -
7:14 - 7:17یان بتوانن هەندێک کار بکەن،
-
7:17 - 7:21ئەوە تەسککردنەوەی پێناسەکردنی
سەرکەوتنی مناڵەکانمان ئەبێت. و -
7:21 - 7:25هەرچەندە لەوانەیە تەنانەت یارمەتیان بەین
بتوانن هەندێک سەرکەوتنی کورتخایەن بەدەستبێنن -
7:25 - 7:26بە یارمەتیدانی زیاد لەپێویست --
-
7:26 - 7:30بۆ نمونە نمرەی زیاتر ئەهێنن ئەگەر
یارمەتیان بەین ئەرکی قوتابخانە بکەن، -
7:30 - 7:34کاتێک یارمەتیان ئەیەین لەوانەیە
لە تەمەنی منداڵیا شتی زۆرتریان کردبێت -- -
7:35 - 7:38بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی خراپی
درێژخایەنی ئەبێت لەسەر -
7:39 - 7:41هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان.
-
7:41 - 7:43ئەمەوێت بڵێم،
پێویستە کەمتر بایەخ بەین -
7:43 - 7:45بەو چەند کۆلێژە دیاریکراوەی
-
7:45 - 7:48کە لەوانەیە بتوانن بۆی بچن و
-
7:48 - 7:53و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین کە
خوو، بیرکردنەوە، و توانا، و -
7:53 - 7:58شارەزاییەکی وایان هەبێت، بۆ هەر کوێیەک
بچن بتوانن سەرکەوتوو بن. -
7:58 - 7:59ئەمەوێ بڵێن کە،
-
7:59 - 8:04منداڵەکانمان پێویستیان بەوەیە ئێمە
کەمتر بایەخ بە نمرە و پلە بەین و -
8:04 - 8:06زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین
-
8:06 - 8:11تەمەنی منداڵیان ببێت بە بناغەیەک
بۆ سەرکەوتنیان -
8:11 - 8:14بنیات نرابێت لەسەر هەندێک
شتی وەک خۆشەویستی و -
8:15 - 8:16کارەکانی ناو ماڵ.
-
8:16 - 8:19(پێکەنین)
-
8:19 - 8:21(چەپڵەلێدان)
-
8:23 - 8:26وتم کاری ناوماڵ؟
وتم کاری ناوماڵ؟ هەر بەڕاست واموت. -
8:28 - 8:30بەڵام هەر بەڕاستی،
لەبەر ئەمەیە. -
8:31 - 8:35درێژترین توێژینەوەی بەردەوام
کە کرابێت لەسەر ئەم بابەتە -
8:35 - 8:37پێی دەوترێت توێژینەوەی
هارڤارد گرانت. -
8:37 - 8:39دەریخستووە پیشەگەرەکانی
سەرکەوتوون لە ژیانا، -
8:40 - 8:42کە ئەوەمان ئەوێت لە مناڵەکانمان،
-
8:42 - 8:46ئەوەیە کە سەرکەوتنی پیشەگەری ژیان لەوەوە یەت
بە منداڵی کاری ناوماڵیان کردبێت و -
8:46 - 8:48هەتا زووتر دەستپێبکات، باشترە،
-
8:48 - 8:50کە قۆڵی خۆتی لێ هەڵکەیت و
مێشکت بخەیتە سەری، -
8:50 - 8:53بیر بکەیتەوە و بڵێیت،
کارێک هەیە خۆش نییە، -
8:53 - 8:55بەڵام ئەبێ کەسێک بیکات،
لەوانەیە ئەو کەسە من بم، -
8:55 - 8:56بیرکردنەوەیەک بڵێت،
-
8:56 - 8:59هەوڵی تەواوی خۆم ئەیەم
بۆ بەرژەوەندی هەمووان، -
8:59 - 9:02ئەوە بەرەو پێشەوەت ئەبات
لە شوێنی کارکردنەکەت. -
9:02 - 9:05ئێستا هەموو ئەمە ئەزانین.
ئێوەش ئەیزانن. -
9:05 - 9:08(چەپڵەلێدان)
-
9:08 - 9:12هەموو ئەمە ئەزانین، و هێشتا،
لە تەمەنی منداڵییەکەیا کە خاڵەکانمان بۆ داناون، -
9:12 - 9:16منداڵەکانمان ئەبەخشین لە کارەکانی
لە ناو ماڵدا هەمانە، و -
9:16 - 9:18کە گەورە ئەبن لە شوێنی کارکردنیان
-
9:18 - 9:20هێشتا بۆ ئەو خاڵانە ئەگەرێن
کە لەسەریانە بیکەن، -
9:20 - 9:22بەڵام بوونی نییە، و
-
9:22 - 9:25لەوەش گرنگتر، ویست و ئارەزوو و
غەریزەی ئەوەیان نابێت -
9:25 - 9:27قۆڵی بۆ هەڵکەن و خۆیان بخەنە ناوەوە و
-
9:27 - 9:31سەیر بکەن و بیر بکەنەوە،
چۆن بتوانم سودم هەبێت بۆ هاوپیشەکانم؟ -
9:31 - 9:35چۆن بتوانم پێشبینی چەند هەنگاوێکی
دواتر بکەم کە لەوانەیە بەڕێوبەرەکەم بیەوێت؟ -
9:36 - 9:40دووەم دۆزینەوەی زۆر گرنگ لە
توێژینەوەی هارڤارد گرانت -
9:41 - 9:43دەڵێت کە دڵخۆشی لە ژیانا
-
9:44 - 9:46لە خۆشەویستییەوە یەت،
-
9:46 - 9:47نەک خۆشەویستی کار،
-
9:47 - 9:50خۆشەویستی مرۆڤەکان؛
-
9:50 - 9:54هاوژینەکانمان، هاوەڵەکانمان،
هاوڕێکانمان، خێزانەکانمان. -
9:55 - 9:58کەواتە تەمەنی منداڵی پێویستە
منداڵەکانمان فێری خۆشەویستی بکات، و -
9:58 - 10:01ناشتوانن خەڵکی تریان خۆش بوێت
ئەگەر یەکەم شت خۆیان خۆشنەوێت، و -
10:01 - 10:05ناشتوانن خۆیان خۆشبوێت ئەگەر ئێمە
خۆشەویستی بێبەرامبەریان پێشکەش نەکەین. -
10:05 - 10:07(چەپڵەلێدان)
-
10:10 - 10:11بەڵێ.
-
10:12 - 10:14بەم شێوەیە،
-
10:14 - 10:16لەجیاتی ئەوەی خوو بگرین بە
نمرە و پلەوە -
10:16 - 10:19کاتێک نەوە بەنرخەکانمان لە
قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، -
10:19 - 10:21یان خۆمان لە کارەوە ئەگەڕێینەوە ماڵەوە،
-
10:21 - 10:24پێویستە تەکنەلۆجیا دابخەین،
مۆبایلەکانمان لابەرین، و -
10:24 - 10:25سەیری ناوچاویان بکەین و
-
10:25 - 10:28ڕێگەیان پێبەین ئەو شادییە
ببینن کە لە ڕووخسارمانایە -
10:28 - 10:31کاتێک بۆ یەکەم جار دوای چەند
کاتژمێرێک مناڵەکانمان ئەبینینەوە. -
10:31 - 10:33ئینجا پێویستە بڵێین،
-
10:33 - 10:34"ڕۆژەکەت چۆن بوو؟
-
10:36 - 10:39چی شتێکی ئەمڕۆت بەدڵ بوو؟"
-
10:39 - 10:42کاتێکیش کچە هەرزەکارەکەت ئەڵێت،
"نانی نیوەڕۆ"، وەک کچەکەی من، و -
10:42 - 10:44تۆش حەز ئەکەی بزانیت لە
تاقیکردنەوەکەیا چۆنبووە، -
10:45 - 10:46نەک باسی نانی نیوەڕۆ بکات،
-
10:46 - 10:49پێویستە هەر بایەخ بە نانی نیوەڕۆکەی بەیت.
-
10:49 - 10:52پێویستە بڵێیت، "چی شتێکی کاتی
نانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشبوو؟" -
10:52 - 10:56پێویستە بزانن کە وەک مرۆڤ
گرنگیان هەیە بۆمان، -
10:56 - 10:58نەک بەهۆی نمرەکانیانەوە.
-
11:00 - 11:02زۆرباشە، ئێستا باسی خۆشەویستی , و
کاری ناوماڵمان کرد، -
11:02 - 11:04ئەوە لە شتێکی باش ئەچێت بەڵام
کەمێک بۆستن. -
11:04 - 11:07کۆلێژەکان پێویستیان بە پلە و
نمرەی بەرز هەیە و -
11:07 - 11:11پێویستیان بە بەشداری و پاداشت هەیە و
ئەوەش هەتا ڕادەیەک. -
11:13 - 11:19گەورەترین قوتابخانە و کۆلێژ و ناوەکان
داوای ئەوە لە گەنجە تازەکانمان ئەکەن -
11:19 - 11:20بەڵام ئەم هەواڵە خۆشەم پێیە.
-
11:21 - 11:26بە پێچەوانەی ئەوەی خواستی کۆلێژەکان
وامان لێئەکات باوەڕی خۆمانی بخەینە سەر -- -
11:26 - 11:29(چەپڵەلێدان)
-
11:32 - 11:35پێویست ناکات بچیت بۆ یەکێک لە
گەورەترین قوتابخانەکان -
11:35 - 11:37بۆ ئەوەی دڵخۆش و سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا.
-
11:37 - 11:40خەڵکی سەرکەوتوو و دڵخۆش
چوون بۆ قوتابخانەی ویلایەتەکان، -
11:40 - 11:42چوون بۆ کۆلێژە بچووکەکان کە
کەس ناویانی نەبیستووە، -
11:42 - 11:43چوون بۆ کۆلێژی کۆمەڵگاکان،
-
11:43 - 11:46چوونەتە کۆلێژەکان و
تەنانەت دەریشنەچوون. -
11:46 - 11:49(چەپڵەلێدان)
-
11:53 - 11:56بەڵگەکە لەم ژوورەیایە،
لەم کۆمەڵگایەمانا، -
11:56 - 11:58کە ئەمە ڕاستییەکەیە. و
-
11:58 - 12:00ئەگەر چاوگرەکانیشمان فراوانتر بکەین و
-
12:00 - 12:02بتوانین سەیری چەند کۆلێژێکی تر بکەین،
-
12:02 - 12:05یان تەنانەت لەخۆبایبوونمان
لە هاوکێشەکە لابەرین، -
12:06 - 12:09ئەکرێت ئەم ڕاستیە قبوڵکەین و
لە باوەشی بگرین و ئینجا درک بکەین، -
12:09 - 12:11کە ئەوە کۆتایی ژیان نییە
-
12:11 - 12:15ئەگەر منداڵەکانمان نەتوانن بچنە
یەکێک لەو خوێندنگە بەناوبانگانە. -
12:16 - 12:17لەوەش گرنگتر،
-
12:17 - 12:22ئەگەر تەمەنی منداڵیان بەپێی ئەو خاڵانە
بەسەرنەبردبێت کە بۆمان دیاریکردوون -
12:22 - 12:24ئەوکاتەی کە ئەچنە کۆلێژ،
-
12:25 - 12:26بچنە هەر شوێنێک،
-
12:26 - 12:30بەپێی ویست و ئارەزوی خۆیان بووە،
-
12:30 - 12:32لە خواستی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتبێت،
-
12:32 - 12:35ئامادەبن و بتوانن تیایا پەرەبسێنن.
-
12:37 - 12:39ئەبێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان.
-
12:40 - 12:43وەک وتم دوو مناڵم هەیە،
ساویەر و ئەیڤری. -
12:43 - 12:45هەرزەکارن.
-
12:45 - 12:46ڕۆژێک لە ڕۆژانیش،
-
12:46 - 12:49پێموابێت وا مامەڵەم لەگەڵ ساویەر و
ئەیڤریا ئەکرد -
12:49 - 12:51وەک ئەوەی درەختی بۆنسای بن --
-
12:51 - 12:53(پێکەنین)
-
12:53 - 12:56کە بەدڵی خۆما لێی ببڕم و
بینەخشێنم و -
12:56 - 13:00بیاننەخشێنم بۆ بێ کەموکوڕترین
شێوەی مرۆڤ -
13:00 - 13:04کە بتوانن بەهۆیەوە گرنتی ئەوەیان
هەبێت بتوانن بچنە -
13:04 - 13:06یەکێک لە بەرزترین کۆلێژەکان.
-
13:07 - 13:11بەڵام دوای کارکردن لەگەڵ منداڵی
هەزارەها کەسی تردا -- و -
13:12 - 13:13(پێکەنین)
-
13:14 - 13:17بەخێوکردنی دوو منداڵی خۆم،
-
13:18 - 13:20منداڵەکانم درەختی بۆنسای نین.
-
13:22 - 13:24ڕووەکێکی خۆڕسکن
-
13:24 - 13:27لە جۆرێکی نەزانراو --
-
13:27 - 13:29(پێکەنین)
-
13:29 - 13:33کاری منیشە ژینگەیەکی
بەخێوکەریان بۆ دابینکەم، -
13:33 - 13:35بۆ بەهێزکردنیان لەڕێگەی کاری ناوماڵ و
-
13:35 - 13:39خۆشم بوێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن
خەڵکیان خۆش بوێت و خۆشەویستی وەرگرن و -
13:39 - 13:42کۆلێژ و شارەزایی و کارەکەشیان
-
13:42 - 13:44ئەوە بۆخۆیانە.
-
13:44 - 13:50کاری من ئەوە نییە بیانکەم بەوەی
کە خۆم ئەمەوێت، -
13:50 - 13:55بەڵکو پشتیوانیان بکەم لە
بوون بە خوودە سەرکەوتووەکەیان. -
13:55 - 13:57زۆر سوپاس.
-
13:57 - 14:03(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست
- Speaker:
- جولی لیسکۆت-هەیمس
- Description:
-
بە چاوەڕێکردنی زۆر لە منداڵەکانمان و بەڕێوەبردنی هەموو وردەکارییەکی ژیانی مناڵەکان، دایکان و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان نایەن. بەلایەنی کەمەوە جولی لیسکۆت-هەیمس وا ئەیبینێت. بە حەزێکی زۆر بۆ بابەتەکە و باسکردنێکی پێکەنین ئامێز ڕاگری پێشووی تازە وەرگیراوانی زانکۆی ستانفۆرد ئەیەوێت نیشانی دایکان و باوکانی بات کە پێویستە چیتر لەڕێگەی نمرە و پلەوە پێناسەی سەرکەوتنی مناڵەکانیان نەکەن. لەجیاتی ئەوە ئەڵێت، پێویستە زیاتر تیشک بخەنە سەر بیرۆکە کۆنەکەی: خۆشەویستی بێمەرج.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:16
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to raise successful kids -- without over-parenting |