1 00:00:00,680 --> 00:00:04,496 ئەزانن، هەوڵم بۆ ئەوە نەیا ببم بە پسپۆڕێک لە پەروەردەکردنا. 2 00:00:04,520 --> 00:00:08,280 ڕاستییەکەی، خۆی لەخۆیدا زۆر گرنگیم بە مەسەلەی پەروەردەکردن نەئەیا. 3 00:00:09,080 --> 00:00:13,016 ڕاستییەکەی شێوازێکی پەروەردەکردنی مناڵ هەیە لەم سەردەمەیا 4 00:00:13,040 --> 00:00:16,216 کە بەجۆرێک منداڵان تێک ئەیات، 5 00:00:16,239 --> 00:00:21,296 دەرفەتیان بۆناهێڵێتەوە بتوانن ببن بە خۆیان. 6 00:00:21,320 --> 00:00:23,536 لەم سەردەمەیا شێوازێکی پەروەردەکردن هەیە، 7 00:00:23,560 --> 00:00:24,896 ڕێگری ئەوەیان لێئەکات. 8 00:00:24,920 --> 00:00:26,536 ئەمەوێت بڵێم کە، 9 00:00:26,560 --> 00:00:28,616 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین و زۆر خەمی ئەوە ئەخۆین 10 00:00:28,640 --> 00:00:32,296 کە هەندێک لە دایک و باوکەکان وەک پێویست لەناو ژیانی منداڵەکانیان و 11 00:00:32,320 --> 00:00:34,256 پەروەردەکردن و گەورەکردنیانا نین 12 00:00:34,280 --> 00:00:35,480 بە شێوەیەکی درووست. 13 00:00:36,000 --> 00:00:38,376 بەڵام لە کۆتاییەکەی تری شەبەنگەکەشا، 14 00:00:38,400 --> 00:00:41,096 زیانێکی زۆریش ئەگەیەنرێت، 15 00:00:41,120 --> 00:00:44,056 لە شوێنێکدا کە باوانەکان هەست ئەکەن مناڵەکانیان سەرکەوتوو نابن 16 00:00:44,080 --> 00:00:48,136 ئەگەر ئەوان نەیانپارێزن و ڕێگە لە هەموو پێچێک نەگرن و 17 00:00:48,160 --> 00:00:51,896 هەرچییەکیان بەسەر بێت لەگەڵیانا بن و کار بکەنە سات بە ساتیان، و 18 00:00:51,920 --> 00:00:57,120 منداڵەکانیان ئاراستە بکەن بەرەو چەند کۆلێژ و پیشەیەکی بچووک. 19 00:00:58,760 --> 00:01:01,376 کاتێک بەم شێوەیە مناڵان گەورە ئەکەین، و 20 00:01:01,400 --> 00:01:03,096 ئەڵێم ئێمە، 21 00:01:03,120 --> 00:01:05,896 چونکە خوا ئەزانێت، لەوانەیە لە گەورەکردنی دوو هەرزەکارەکەما، 22 00:01:05,920 --> 00:01:08,656 خۆشم ئەو شتانەم کردبێت، 23 00:01:08,680 --> 00:01:12,560 دەرئەنجام مناڵەکانمان تەمەنی منداڵیان بەو خاڵانە ئەبەنە سەر کە نوسیومانەتەوە بۆیان. 24 00:01:13,200 --> 00:01:15,896 ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە تەمەنی مناڵیدا بۆمان دیاریکردوون. 25 00:01:15,920 --> 00:01:18,816 بە سەلامەتی ئەیانهێڵینەوە و 26 00:01:18,840 --> 00:01:20,520 خواردن و ئاویان ئەیەینێ، و 27 00:01:21,520 --> 00:01:24,216 ئینجا ئەمانەوێ دڵنیابینەوە لەوەی ئەچنە قوتابخانەیەکی باش، 28 00:01:24,240 --> 00:01:26,816 لە قوتابخانە باشەکانیشا ئەچنە پۆلە باشەکانەوە، و 29 00:01:26,840 --> 00:01:30,460 نمرەی باش ئەهێنن لە پۆلە باشەکانی قوتابخانە باشەکانا. 30 00:01:30,484 --> 00:01:32,216 بەڵام نەک هەر نمرە، بەڵکو ئاستیش، و 31 00:01:32,240 --> 00:01:34,730 نەک هەر نمرە و ئاستیش، بەڵکو خەڵات و ستایشکردنیش، و 32 00:01:34,730 --> 00:01:36,755 بەشداربن لە وەرزش، و چالاکی، و سەرکردایەتیکردنیشا. 33 00:01:36,755 --> 00:01:38,750 بە مناڵەکانمان ئەڵێین تەنیا مەچنە یانەکەوە، 34 00:01:38,750 --> 00:01:41,896 دەست بە یانەیەک بکەن، چونکە کۆلێژەکان ئەیانەوێ ئەوە ببینن. و 35 00:01:41,920 --> 00:01:43,856 بزانە هیچ خزمەتێک هەیە بە کۆمەڵگای بکەیت. 36 00:01:43,880 --> 00:01:46,136 نیشانی کۆلێژەکانی بە کە ئەتەوێت گرنگی بە خەڵکی تر بەیت. 37 00:01:46,160 --> 00:01:48,256 (پێکەنین) 38 00:01:48,280 --> 00:01:53,216 هەموو ئەمەش بە هیوای ئەوە ئەکرێت پلەی بێ کەموکوڕی بەدەستبێنیت. 39 00:01:53,240 --> 00:01:55,856 چاوەڕێی ئەوە ئەکەین مناڵەکانمان بەشێوەیەک لەهەموو ڕوێکەوە باشبن، 40 00:01:55,880 --> 00:01:59,216 کە هەرگیز خۆمان پێمان نەکراوە، و 41 00:01:59,240 --> 00:02:01,416 بەم شێوەیە چونکە داوای زۆریان لێئەکرێت. 42 00:02:01,440 --> 00:02:02,656 وا بیر ئەکەینەوە، 43 00:02:02,680 --> 00:02:05,896 بێگومان ئێمەی دایک و باوک ئەبێت مشتومڕ بکەین لەگەڵ هەمووو مامۆستا و 44 00:02:05,920 --> 00:02:08,496 بەڕێوبەر، و ڕاهێنەر، و دادوەرێکا، و 45 00:02:08,520 --> 00:02:11,416 وەک خزمەتکاری مناڵەکانمان و 46 00:02:11,440 --> 00:02:12,680 بەڕێوبەری کارەکان و 47 00:02:13,880 --> 00:02:15,696 سکرتێریان بجوڵێینەوە. 48 00:02:15,720 --> 00:02:17,896 ئینجا لەگەڵ مناڵەکانیشمان، مناڵە بەنرخەکانمان، 49 00:02:17,920 --> 00:02:20,056 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە ئاماژەبۆکردن، 50 00:02:20,080 --> 00:02:24,496 مەرایی، ئاماژەپێدان، یارمەتیدان، مشتومڕ لەگەڵکردن و بۆڵە بەسەرا کردن، 51 00:02:24,520 --> 00:02:27,376 هەتا دڵنیابینەوە لەوەی هەڵە ناکەن، 52 00:02:27,400 --> 00:02:29,896 دەرگاکان داناخەن، 53 00:02:29,920 --> 00:02:32,416 داهاتوویان تێکنایەن، 54 00:02:32,440 --> 00:02:34,696 بەهیوای وەرگرتن 55 00:02:34,720 --> 00:02:37,336 لە چەند کۆلێژێکی کەما، 56 00:02:37,360 --> 00:02:40,440 کە دەست بەڕووی هەمووانەوە ئەنێن. 57 00:02:42,680 --> 00:02:48,096 هەستیشت ئاوا ئەبێت کاتێک مناڵێک ئەبیت لەم تەمەنی مناڵیەیا کە هەمووشتێکت بۆ دیاریکراوە. 58 00:02:48,120 --> 00:02:50,616 یەکەم شت، هیچ کاتێکت نییە بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت یاری بکەیت. 59 00:02:50,640 --> 00:02:52,296 دوای نیوەڕوان هیچ کات نامێنێتەوە، 60 00:02:52,320 --> 00:02:55,336 چونکە پێویستە هەموو ئەرکەکانی تەواو بکرێت، وا بیر ئەکەینەوە، 61 00:02:55,360 --> 00:02:58,736 وەک ئەوەی ئەو ئەرکەی قوتابخانە، یان تاقیکردنەوە، و چالاکییە 62 00:02:58,760 --> 00:03:03,296 ساتی یەکلاکردنەوەیە بۆ ئەم داهاتووەی لە مێشکمانایە بۆیان، و 63 00:03:03,320 --> 00:03:06,256 ئەیانبەخشین لە هەموو کارەکانی ناوماڵ، و 64 00:03:06,280 --> 00:03:09,656 تەنانەت ڕێگەشیان پێنایەین وەک پێویست بنوون 65 00:03:09,680 --> 00:03:14,576 تەنیا ئەوە گرنگ ئەبێت ئەو کارانە بکەن کە بۆمان دیاریکردوون. 66 00:03:14,600 --> 00:03:18,416 لەو شتانەشا کە بۆمان دیاریکردوون بۆ تەمەنی مناڵی خۆیان ئەوەیە دڵخۆش بن، 67 00:03:18,440 --> 00:03:20,496 بەڵام کە لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، 68 00:03:20,520 --> 00:03:23,656 یەکەم شت کە یەکسەر لێیان ئەپرسین 69 00:03:23,680 --> 00:03:26,736 نمرەکانیانە لەگەڵ ئەرکەکانی پێیان سپێردراوە. 70 00:03:26,760 --> 00:03:28,776 لە ڕووخساری ئێمەشا ئەوە ئەبینن 71 00:03:28,800 --> 00:03:31,336 کە پەسەندکردنیان، و خۆشەویستیمان، و 72 00:03:31,360 --> 00:03:32,976 بەهای تەواوەتی ئەوان لەلامان، 73 00:03:33,000 --> 00:03:34,856 بەوە ئەبێت نمرەی تەواو بێنن. 74 00:03:34,880 --> 00:03:37,456 ئینجا بەتەنیشتیانا ئەڕۆین و 75 00:03:37,480 --> 00:03:42,176 ستایشیان ئەکەین وەک ڕاهێنەرێکی نمایشی ئاژەڵان -- 76 00:03:42,200 --> 00:03:43,416 (پێکەنین) 77 00:03:43,440 --> 00:03:48,736 هانیان ئەیەین بەرزتر بازبەن و هەوڵی زیاتر بەن، 78 00:03:48,760 --> 00:03:51,816 ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ. 79 00:03:51,840 --> 00:03:53,576 کاتێکیش ئەگەنە قوتابخانەی ئامادەیی، 80 00:03:53,600 --> 00:03:56,496 ناڵێن، "باشە ئەبێت حەزم لەوەبێت چی بخوێنم یان 81 00:03:56,520 --> 00:03:57,776 چی چالاکییەک بکەم؟" 82 00:03:57,800 --> 00:03:59,496 ئەچن بۆلای ڕاوێژکاری قوتابخانەکان و ئەڵێن، 83 00:03:59,520 --> 00:04:03,096 "پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی بچمە کۆلێژێکی گونجاو؟" 84 00:04:03,120 --> 00:04:06,056 ئینجا کە لە ئامادەیی ئەبینن نمرەکانیان بەرەو دابەزین ئەچێت، و 85 00:04:06,080 --> 00:04:07,656 نمرەی خوار نەوەت ئەهێنن، 86 00:04:07,680 --> 00:04:10,056 یان خوانەخواستە خوار هەشتا، 87 00:04:10,080 --> 00:04:12,016 بەترسەوە نامە ئەنێرن بۆ هاوڕێکانیان و ئەڵێن 88 00:04:12,040 --> 00:04:17,160 "کەس بەم نمرانەوە توانیوێتی بچێتە کۆلێژێکی گونجاو؟" 89 00:04:17,959 --> 00:04:19,495 مناڵەکانیشمان، 90 00:04:19,519 --> 00:04:23,136 بێگوێدانە ئەوەی لە کۆتایی خوێندنی ئامادەییا ئەگەنە گوێ، 91 00:04:23,160 --> 00:04:24,400 هەناسەیان پێنامێنێت. 92 00:04:25,400 --> 00:04:26,616 زۆر ناسک ئەبنەوە. 93 00:04:26,640 --> 00:04:28,456 کەمێک ماندوو بوون لە ژیان. 94 00:04:28,480 --> 00:04:30,376 پێش کاتی خۆیان پیر بوون، 95 00:04:30,400 --> 00:04:34,416 بە ئاواتی ئەوەی گەورەکان پێیان بڵێن "ئەوەی کردووتە بەسە، 96 00:04:34,440 --> 00:04:37,416 ئەم هەوڵەی یاوتە لە تەمەنی منداڵیتا بەسە." 97 00:04:37,440 --> 00:04:41,696 ئێستاش بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەکی زۆرەوە ئەلەرزن و 98 00:04:41,720 --> 00:04:43,936 هەندێکیشیان بیر ئەکەنەوە 99 00:04:43,960 --> 00:04:48,320 ئایا ژیانیان بەو شێوەیە ئەبێ شایەنی ماندوو بوونەکە بووبێت؟ 100 00:04:49,800 --> 00:04:51,536 ئێمەی باوان، 101 00:04:51,560 --> 00:04:54,936 ئێمەی باوان زۆر دڵنیاین لەوەی شایەنی بووە. 102 00:04:54,960 --> 00:04:56,176 وا ڕەفتار ئەکەین -- 103 00:04:56,200 --> 00:04:58,936 وا بیر ئەکەینەوە هیچ داهاتووییەکیان نابێت 104 00:04:58,960 --> 00:05:03,656 ئەگەر نەچنە ئەو کۆلێژانە یان سەر ئەو کارانەی 105 00:05:03,680 --> 00:05:05,000 لە مێشکمانا دیاریمان کردووە بۆیان. 106 00:05:05,920 --> 00:05:09,016 یان لەوانەیە، لەوانەیە، تەنیا بترسین، 107 00:05:09,040 --> 00:05:11,376 داهاتوویەکیان نەبێت بتوانین خۆمانی پێوە هەڵکێشین 108 00:05:11,400 --> 00:05:15,200 لەلای هاوڕێکانی خۆمان وێنەکانیان ئەکەین بە پشتی ئوتومبێلەکانمانەوە. 109 00:05:17,600 --> 00:05:18,816 بەڵێ. 110 00:05:18,840 --> 00:05:21,160 (چەپڵەلێدان) 111 00:05:24,920 --> 00:05:27,456 بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بکەن کە کردوومانە، 112 00:05:27,480 --> 00:05:31,016 ئەگەر بوێری ئەوەتان هەبێ سەیریکەن، 113 00:05:31,040 --> 00:05:34,016 ئەبینیت مناڵەکانمان نەک هەر بەتەنیا وا بیر ئەکەنەوە بەهای ئەوان 114 00:05:34,040 --> 00:05:35,736 بە پلە و نمرە بێت، 115 00:05:35,760 --> 00:05:39,656 بەڵکو کاتێک لەناو مێشکە بەنرخەکەیانا ئەژین کە هێشتا لە پەرەسەندنایە 116 00:05:39,680 --> 00:05:44,256 بەردەوام، وەک وەشانی خۆمان بۆ فیلمی "بوون بە جۆن مالکۆڤیچ،" 117 00:05:44,280 --> 00:05:46,216 پەیامەکە ئەنێرین بۆ مناڵەکانمان: 118 00:05:46,240 --> 00:05:51,456 "هێی، پێموانییە تۆ بێ من هیچ کام لەمانەت بەدی بهێنایە،" 119 00:05:51,480 --> 00:05:54,136 بۆیە بە یارمەتی زیاد لە پێویستمان، 120 00:05:54,160 --> 00:05:56,696 پاراستنی زیاد لە پێویستمان و ئاراستەکردنی زیاد لە پێویستمان، 121 00:05:56,720 --> 00:06:00,736 دەرفەتی ئەوە نایەین بە مناڵەکانمان بتوانن متمانەبەخۆبوون بنیات بنێن، 122 00:06:00,760 --> 00:06:04,456 کە بەڕاستی خەسڵەتێکی زۆر بنەڕەتییە بۆ دەروونی مرۆڤ، 123 00:06:04,480 --> 00:06:07,096 زۆر لەو خۆ بە بەرزنرخاندنەی بەدەستی ئەهێنن 124 00:06:07,120 --> 00:06:08,520 کاتێک چەپڵەیان بۆ لێئەیەین. 125 00:06:09,120 --> 00:06:15,296 متمانە بەخۆبوون کاتێک بنیات ئەنرێت کە کەسێک ئەبینێت کردەوەکانی ئەبنە ئەنجامەکان، 126 00:06:15,320 --> 00:06:16,536 نەک ---- 127 00:06:16,560 --> 00:06:17,776 بەو شێوەیە. 128 00:06:17,800 --> 00:06:20,640 (چەپڵەلێدان) 129 00:06:21,600 --> 00:06:25,376 نەک کارەکانی باوانەکان لەجیاتی مناڵەکانیان ئەنجامەکانی لێکەوێتەوە، 130 00:06:25,400 --> 00:06:28,176 بەڵکو کاتێک کردەوەکانی ئەو کەسە ئەبێتە هۆی دەرئەنجامەکان. 131 00:06:28,200 --> 00:06:29,696 کەواتە بە سادەیی بیڵێین، 132 00:06:29,720 --> 00:06:35,056 ئەگەر بمانەوێت منداڵەکانمان پەرە بە متمانە بەخۆبوون بەن و کە ئەشبێ بیکەن، 133 00:06:35,080 --> 00:06:39,936 ئەوا پێویستە زۆر زیاتر بکەن لە بیرکردنەوە، پلاندانان، و بڕیاردان 134 00:06:39,960 --> 00:06:43,536 کردار، ئاوات خواستن، هاوکاریکردن، هەوڵدان، هەڵەکردن، 135 00:06:43,560 --> 00:06:46,696 خەون بینین و ئەزموون کردنی ژیان 136 00:06:46,720 --> 00:06:48,360 بۆخۆیان. 137 00:06:49,280 --> 00:06:51,776 ئێستا، ئایا من مەبەستم ئەوەیە 138 00:06:51,800 --> 00:06:54,136 هەموو منداڵێک کۆششکەرە و هەوڵ ئەیات و 139 00:06:54,160 --> 00:06:57,336 پێویستیان بە دەستوەردان یان گرنگیپێدانی باوانیان نییە لە ژیانیانا، و 140 00:06:57,360 --> 00:06:59,240 پێویستە بچینە دواوە و هیچ نەڵێین؟ 141 00:07:00,040 --> 00:07:01,256 بێگومان نەخێر. 142 00:07:01,280 --> 00:07:02,496 (پێکەنین) 143 00:07:02,520 --> 00:07:04,216 من وام نەوتووە. 144 00:07:04,240 --> 00:07:07,856 ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کاتێک مامەڵە ئەکەین لەگەڵ نمرە و پلە و پاداشت 145 00:07:07,880 --> 00:07:09,976 وەک مەبەستی تەمەنی منداڵی، 146 00:07:10,000 --> 00:07:13,776 هەمووی بەهیوای ئەوەی بتوانن لە هەندێک کۆلێژی کەم وەرگیرێن 147 00:07:13,800 --> 00:07:16,776 یان بتوانن هەندێک کار بکەن، 148 00:07:16,800 --> 00:07:21,176 ئەوە تەسککردنەوەی پێناسەکردنی سەرکەوتنی مناڵەکانمان ئەبێت. و 149 00:07:21,200 --> 00:07:24,736 هەرچەندە لەوانەیە تەنانەت یارمەتیان بەین بتوانن هەندێک سەرکەوتنی کورتخایەن بەدەستبێنن 150 00:07:24,760 --> 00:07:25,976 بە یارمەتیدانی زیاد لەپێویست -- 151 00:07:26,000 --> 00:07:29,560 بۆ نمونە نمرەی زیاتر ئەهێنن ئەگەر یارمەتیان بەین ئەرکی قوتابخانە بکەن، 152 00:07:30,320 --> 00:07:34,200 کاتێک یارمەتیان ئەیەین لەوانەیە لە تەمەنی منداڵیا شتی زۆرتریان کردبێت -- 153 00:07:35,120 --> 00:07:38,496 بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی خراپی درێژخایەنی ئەبێت لەسەر 154 00:07:38,520 --> 00:07:40,576 هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان. 155 00:07:40,600 --> 00:07:43,016 ئەمەوێت بڵێم، پێویستە کەمتر بایەخ بەین 156 00:07:43,040 --> 00:07:44,856 بەو چەند کۆلێژە دیاریکراوەی 157 00:07:44,880 --> 00:07:48,096 کە لەوانەیە بتوانن بۆی بچن و 158 00:07:48,120 --> 00:07:53,016 و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین کە خوو، بیرکردنەوە، و توانا، و 159 00:07:53,040 --> 00:07:57,976 شارەزاییەکی وایان هەبێت، بۆ هەر کوێیەک بچن بتوانن سەرکەوتوو بن. 160 00:07:58,000 --> 00:07:59,216 ئەمەوێ بڵێن کە، 161 00:07:59,240 --> 00:08:03,816 منداڵەکانمان پێویستیان بەوەیە ئێمە کەمتر بایەخ بە نمرە و پلە بەین و 162 00:08:03,840 --> 00:08:06,136 زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین 163 00:08:06,160 --> 00:08:11,256 تەمەنی منداڵیان ببێت بە بناغەیەک بۆ سەرکەوتنیان 164 00:08:11,280 --> 00:08:13,960 بنیات نرابێت لەسەر هەندێک شتی وەک خۆشەویستی و 165 00:08:15,240 --> 00:08:16,456 کارەکانی ناو ماڵ. 166 00:08:16,480 --> 00:08:18,656 (پێکەنین) 167 00:08:18,680 --> 00:08:20,600 (چەپڵەلێدان) 168 00:08:23,240 --> 00:08:26,480 وتم کاری ناوماڵ؟ وتم کاری ناوماڵ؟ هەر بەڕاست واموت. 169 00:08:27,920 --> 00:08:30,080 بەڵام هەر بەڕاستی، لەبەر ئەمەیە. 170 00:08:31,280 --> 00:08:34,936 درێژترین توێژینەوەی بەردەوام کە کرابێت لەسەر ئەم بابەتە 171 00:08:34,960 --> 00:08:37,135 پێی دەوترێت توێژینەوەی هارڤارد گرانت. 172 00:08:37,159 --> 00:08:39,496 دەریخستووە پیشەگەرەکانی سەرکەوتوون لە ژیانا، 173 00:08:39,520 --> 00:08:42,096 کە ئەوەمان ئەوێت لە مناڵەکانمان، 174 00:08:42,120 --> 00:08:45,896 ئەوەیە کە سەرکەوتنی پیشەگەری ژیان لەوەوە یەت بە منداڵی کاری ناوماڵیان کردبێت و 175 00:08:45,920 --> 00:08:47,936 هەتا زووتر دەستپێبکات، باشترە، 176 00:08:47,960 --> 00:08:50,336 کە قۆڵی خۆتی لێ هەڵکەیت و مێشکت بخەیتە سەری، 177 00:08:50,360 --> 00:08:52,736 بیر بکەیتەوە و بڵێیت، کارێک هەیە خۆش نییە، 178 00:08:52,760 --> 00:08:54,976 بەڵام ئەبێ کەسێک بیکات، لەوانەیە ئەو کەسە من بم، 179 00:08:55,000 --> 00:08:56,216 بیرکردنەوەیەک بڵێت، 180 00:08:56,240 --> 00:08:59,336 هەوڵی تەواوی خۆم ئەیەم بۆ بەرژەوەندی هەمووان، 181 00:08:59,360 --> 00:09:02,416 ئەوە بەرەو پێشەوەت ئەبات لە شوێنی کارکردنەکەت. 182 00:09:02,440 --> 00:09:05,336 ئێستا هەموو ئەمە ئەزانین. ئێوەش ئەیزانن. 183 00:09:05,360 --> 00:09:08,176 (چەپڵەلێدان) 184 00:09:08,200 --> 00:09:11,776 هەموو ئەمە ئەزانین، و هێشتا، لە تەمەنی منداڵییەکەیا کە خاڵەکانمان بۆ داناون، 185 00:09:11,800 --> 00:09:15,576 منداڵەکانمان ئەبەخشین لە کارەکانی لە ناو ماڵدا هەمانە، و 186 00:09:15,600 --> 00:09:18,096 کە گەورە ئەبن لە شوێنی کارکردنیان 187 00:09:18,120 --> 00:09:20,336 هێشتا بۆ ئەو خاڵانە ئەگەرێن کە لەسەریانە بیکەن، 188 00:09:20,360 --> 00:09:21,816 بەڵام بوونی نییە، و 189 00:09:21,840 --> 00:09:25,136 لەوەش گرنگتر، ویست و ئارەزوو و غەریزەی ئەوەیان نابێت 190 00:09:25,160 --> 00:09:27,376 قۆڵی بۆ هەڵکەن و خۆیان بخەنە ناوەوە و 191 00:09:27,400 --> 00:09:30,976 سەیر بکەن و بیر بکەنەوە، چۆن بتوانم سودم هەبێت بۆ هاوپیشەکانم؟ 192 00:09:31,000 --> 00:09:35,320 چۆن بتوانم پێشبینی چەند هەنگاوێکی دواتر بکەم کە لەوانەیە بەڕێوبەرەکەم بیەوێت؟ 193 00:09:36,280 --> 00:09:39,880 دووەم دۆزینەوەی زۆر گرنگ لە توێژینەوەی هارڤارد گرانت 194 00:09:40,920 --> 00:09:42,680 دەڵێت کە دڵخۆشی لە ژیانا 195 00:09:43,720 --> 00:09:45,576 لە خۆشەویستییەوە یەت، 196 00:09:45,600 --> 00:09:47,456 نەک خۆشەویستی کار، 197 00:09:47,480 --> 00:09:49,680 خۆشەویستی مرۆڤەکان؛ 198 00:09:50,400 --> 00:09:53,840 هاوژینەکانمان، هاوەڵەکانمان، هاوڕێکانمان، خێزانەکانمان. 199 00:09:54,600 --> 00:09:58,296 کەواتە تەمەنی منداڵی پێویستە منداڵەکانمان فێری خۆشەویستی بکات، و 200 00:09:58,320 --> 00:10:01,296 ناشتوانن خەڵکی تریان خۆش بوێت ئەگەر یەکەم شت خۆیان خۆشنەوێت، و 201 00:10:01,320 --> 00:10:05,296 ناشتوانن خۆیان خۆشبوێت ئەگەر ئێمە خۆشەویستی بێبەرامبەریان پێشکەش نەکەین. 202 00:10:05,320 --> 00:10:07,280 (چەپڵەلێدان) 203 00:10:09,600 --> 00:10:10,800 بەڵێ. 204 00:10:12,240 --> 00:10:14,016 بەم شێوەیە، 205 00:10:14,040 --> 00:10:16,296 لەجیاتی ئەوەی خوو بگرین بە نمرە و پلەوە 206 00:10:16,320 --> 00:10:19,216 کاتێک نەوە بەنرخەکانمان لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، 207 00:10:19,240 --> 00:10:20,736 یان خۆمان لە کارەوە ئەگەڕێینەوە ماڵەوە، 208 00:10:20,760 --> 00:10:23,536 پێویستە تەکنەلۆجیا دابخەین، مۆبایلەکانمان لابەرین، و 209 00:10:23,560 --> 00:10:24,936 سەیری ناوچاویان بکەین و 210 00:10:24,960 --> 00:10:28,136 ڕێگەیان پێبەین ئەو شادییە ببینن کە لە ڕووخسارمانایە 211 00:10:28,160 --> 00:10:31,296 کاتێک بۆ یەکەم جار دوای چەند کاتژمێرێک مناڵەکانمان ئەبینینەوە. 212 00:10:31,320 --> 00:10:33,256 ئینجا پێویستە بڵێین، 213 00:10:33,280 --> 00:10:34,480 "ڕۆژەکەت چۆن بوو؟ 214 00:10:35,840 --> 00:10:38,656 چی شتێکی ئەمڕۆت بەدڵ بوو؟" 215 00:10:38,680 --> 00:10:42,416 کاتێکیش کچە هەرزەکارەکەت ئەڵێت، "نانی نیوەڕۆ"، وەک کچەکەی من، و 216 00:10:42,440 --> 00:10:44,496 تۆش حەز ئەکەی بزانیت لە تاقیکردنەوەکەیا چۆنبووە، 217 00:10:44,520 --> 00:10:45,936 نەک باسی نانی نیوەڕۆ بکات، 218 00:10:45,960 --> 00:10:48,976 پێویستە هەر بایەخ بە نانی نیوەڕۆکەی بەیت. 219 00:10:49,000 --> 00:10:52,176 پێویستە بڵێیت، "چی شتێکی کاتی نانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشبوو؟" 220 00:10:52,200 --> 00:10:55,576 پێویستە بزانن کە وەک مرۆڤ گرنگیان هەیە بۆمان، 221 00:10:55,600 --> 00:10:58,200 نەک بەهۆی نمرەکانیانەوە. 222 00:10:59,640 --> 00:11:01,856 زۆرباشە، ئێستا باسی خۆشەویستی , و کاری ناوماڵمان کرد، 223 00:11:01,880 --> 00:11:04,376 ئەوە لە شتێکی باش ئەچێت بەڵام کەمێک بۆستن. 224 00:11:04,400 --> 00:11:07,376 کۆلێژەکان پێویستیان بە پلە و نمرەی بەرز هەیە و 225 00:11:07,400 --> 00:11:11,320 پێویستیان بە بەشداری و پاداشت هەیە و ئەوەش هەتا ڕادەیەک. 226 00:11:13,080 --> 00:11:18,976 گەورەترین قوتابخانە و کۆلێژ و ناوەکان داوای ئەوە لە گەنجە تازەکانمان ئەکەن 227 00:11:19,000 --> 00:11:20,360 بەڵام ئەم هەواڵە خۆشەم پێیە. 228 00:11:21,160 --> 00:11:26,256 بە پێچەوانەی ئەوەی خواستی کۆلێژەکان وامان لێئەکات باوەڕی خۆمانی بخەینە سەر -- 229 00:11:26,280 --> 00:11:28,640 (چەپڵەلێدان) 230 00:11:32,040 --> 00:11:34,936 پێویست ناکات بچیت بۆ یەکێک لە گەورەترین قوتابخانەکان 231 00:11:34,960 --> 00:11:36,696 بۆ ئەوەی دڵخۆش و سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا. 232 00:11:36,720 --> 00:11:39,576 خەڵکی سەرکەوتوو و دڵخۆش چوون بۆ قوتابخانەی ویلایەتەکان، 233 00:11:39,600 --> 00:11:41,856 چوون بۆ کۆلێژە بچووکەکان کە کەس ناویانی نەبیستووە، 234 00:11:41,880 --> 00:11:43,456 چوون بۆ کۆلێژی کۆمەڵگاکان، 235 00:11:43,480 --> 00:11:46,216 چوونەتە کۆلێژەکان و تەنانەت دەریشنەچوون. 236 00:11:46,240 --> 00:11:49,040 (چەپڵەلێدان) 237 00:11:53,240 --> 00:11:56,216 بەڵگەکە لەم ژوورەیایە، لەم کۆمەڵگایەمانا، 238 00:11:56,240 --> 00:11:57,936 کە ئەمە ڕاستییەکەیە. و 239 00:11:57,960 --> 00:11:59,656 ئەگەر چاوگرەکانیشمان فراوانتر بکەین و 240 00:11:59,680 --> 00:12:01,936 بتوانین سەیری چەند کۆلێژێکی تر بکەین، 241 00:12:01,960 --> 00:12:05,496 یان تەنانەت لەخۆبایبوونمان لە هاوکێشەکە لابەرین، 242 00:12:05,520 --> 00:12:09,176 ئەکرێت ئەم ڕاستیە قبوڵکەین و لە باوەشی بگرین و ئینجا درک بکەین، 243 00:12:09,200 --> 00:12:11,176 کە ئەوە کۆتایی ژیان نییە 244 00:12:11,200 --> 00:12:14,720 ئەگەر منداڵەکانمان نەتوانن بچنە یەکێک لەو خوێندنگە بەناوبانگانە. 245 00:12:15,960 --> 00:12:17,216 لەوەش گرنگتر، 246 00:12:17,240 --> 00:12:22,336 ئەگەر تەمەنی منداڵیان بەپێی ئەو خاڵانە بەسەرنەبردبێت کە بۆمان دیاریکردوون 247 00:12:22,360 --> 00:12:24,496 ئەوکاتەی کە ئەچنە کۆلێژ، 248 00:12:24,520 --> 00:12:26,456 بچنە هەر شوێنێک، 249 00:12:26,480 --> 00:12:29,576 بەپێی ویست و ئارەزوی خۆیان بووە، 250 00:12:29,600 --> 00:12:32,056 لە خواستی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتبێت، 251 00:12:32,080 --> 00:12:35,280 ئامادەبن و بتوانن تیایا پەرەبسێنن. 252 00:12:37,360 --> 00:12:39,160 ئەبێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان. 253 00:12:39,760 --> 00:12:42,856 وەک وتم دوو مناڵم هەیە، ساویەر و ئەیڤری. 254 00:12:42,880 --> 00:12:44,576 هەرزەکارن. 255 00:12:44,600 --> 00:12:46,456 ڕۆژێک لە ڕۆژانیش، 256 00:12:46,480 --> 00:12:49,096 پێموابێت وا مامەڵەم لەگەڵ ساویەر و ئەیڤریا ئەکرد 257 00:12:49,120 --> 00:12:50,896 وەک ئەوەی درەختی بۆنسای بن -- 258 00:12:50,920 --> 00:12:53,256 (پێکەنین) 259 00:12:53,280 --> 00:12:56,216 کە بەدڵی خۆما لێی ببڕم و بینەخشێنم و 260 00:12:56,240 --> 00:13:00,136 بیاننەخشێنم بۆ بێ کەموکوڕترین شێوەی مرۆڤ 261 00:13:00,160 --> 00:13:03,656 کە بتوانن بەهۆیەوە گرنتی ئەوەیان هەبێت بتوانن بچنە 262 00:13:03,680 --> 00:13:06,120 یەکێک لە بەرزترین کۆلێژەکان. 263 00:13:07,040 --> 00:13:10,920 بەڵام دوای کارکردن لەگەڵ منداڵی هەزارەها کەسی تردا -- و 264 00:13:11,640 --> 00:13:13,360 (پێکەنین) 265 00:13:14,480 --> 00:13:16,800 بەخێوکردنی دوو منداڵی خۆم، 266 00:13:18,200 --> 00:13:20,400 منداڵەکانم درەختی بۆنسای نین. 267 00:13:21,800 --> 00:13:23,520 ڕووەکێکی خۆڕسکن 268 00:13:24,400 --> 00:13:27,216 لە جۆرێکی نەزانراو -- 269 00:13:27,240 --> 00:13:29,136 (پێکەنین) 270 00:13:29,160 --> 00:13:32,576 کاری منیشە ژینگەیەکی بەخێوکەریان بۆ دابینکەم، 271 00:13:32,600 --> 00:13:34,976 بۆ بەهێزکردنیان لەڕێگەی کاری ناوماڵ و 272 00:13:35,000 --> 00:13:39,296 خۆشم بوێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن خەڵکیان خۆش بوێت و خۆشەویستی وەرگرن و 273 00:13:39,320 --> 00:13:42,416 کۆلێژ و شارەزایی و کارەکەشیان 274 00:13:42,440 --> 00:13:44,136 ئەوە بۆخۆیانە. 275 00:13:44,160 --> 00:13:49,816 کاری من ئەوە نییە بیانکەم بەوەی کە خۆم ئەمەوێت، 276 00:13:49,840 --> 00:13:54,640 بەڵکو پشتیوانیان بکەم لە بوون بە خوودە سەرکەوتووەکەیان. 277 00:13:55,400 --> 00:13:56,616 زۆر سوپاس. 278 00:13:56,640 --> 00:14:03,070 (چەپڵەلێدان)