WEBVTT 00:00:00.680 --> 00:00:04.496 ئەزانن، هەوڵم بۆ ئەوە نەیا ببم بە پسپۆڕێک لە پەروەردەکردنا. 00:00:04.520 --> 00:00:08.280 ڕاستییەکەی، خۆی لەخۆیدا زۆر گرنگیم بە مەسەلەی پەروەردەکردن نەئەیا. 00:00:09.080 --> 00:00:13.016 ڕاستییەکەی شێوازێکی پەروەردەکردنی مناڵ هەیە لەم سەردەمەیا 00:00:13.040 --> 00:00:16.216 کە بەجۆرێک منداڵان تێک ئەیات، 00:00:16.239 --> 00:00:21.296 دەرفەتیان بۆناهێڵێتەوە بتوانن ببن بە خۆیان. 00:00:21.320 --> 00:00:23.536 لەم سەردەمەیا شێوازێکی پەروەردەکردن هەیە، 00:00:23.560 --> 00:00:24.896 ڕێگری ئەوەیان لێئەکات. NOTE Paragraph 00:00:24.920 --> 00:00:26.536 ئەمەوێت بڵێم کە، 00:00:26.560 --> 00:00:28.616 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین و زۆر خەمی ئەوە ئەخۆین 00:00:28.640 --> 00:00:32.296 کە هەندێک لە دایک و باوکەکان وەک پێویست لەناو ژیانی منداڵەکانیان و 00:00:32.320 --> 00:00:34.256 پەروەردەکردن و گەورەکردنیانا نین 00:00:34.280 --> 00:00:35.480 بە شێوەیەکی درووست. 00:00:36.000 --> 00:00:38.376 بەڵام لە کۆتاییەکەی تری شەبەنگەکەشا، 00:00:38.400 --> 00:00:41.096 زیانێکی زۆریش ئەگەیەنرێت، 00:00:41.120 --> 00:00:44.056 لە شوێنێکدا کە باوانەکان هەست ئەکەن مناڵەکانیان سەرکەوتوو نابن 00:00:44.080 --> 00:00:48.136 ئەگەر ئەوان نەیانپارێزن و ڕێگە لە هەموو پێچێک نەگرن و 00:00:48.160 --> 00:00:51.896 هەرچییەکیان بەسەر بێت لەگەڵیانا بن و کار بکەنە سات بە ساتیان، و 00:00:51.920 --> 00:00:57.120 منداڵەکانیان ئاراستە بکەن بەرەو چەند کۆلێژ و پیشەیەکی بچووک. NOTE Paragraph 00:00:58.760 --> 00:01:01.376 کاتێک بەم شێوەیە مناڵان گەورە ئەکەین، و 00:01:01.400 --> 00:01:03.096 ئەڵێم ئێمە، 00:01:03.120 --> 00:01:05.896 چونکە خوا ئەزانێت، لەوانەیە لە گەورەکردنی دوو هەرزەکارەکەما، 00:01:05.920 --> 00:01:08.656 خۆشم ئەو شتانەم کردبێت، 00:01:08.680 --> 00:01:12.560 دەرئەنجام مناڵەکانمان تەمەنی منداڵیان بەو خاڵانە ئەبەنە سەر کە نوسیومانەتەوە بۆیان. NOTE Paragraph 00:01:13.200 --> 00:01:15.896 ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە تەمەنی مناڵیدا بۆمان دیاریکردوون. 00:01:15.920 --> 00:01:18.816 بە سەلامەتی ئەیانهێڵینەوە و 00:01:18.840 --> 00:01:20.520 خواردن و ئاویان ئەیەینێ، و 00:01:21.520 --> 00:01:24.216 ئینجا ئەمانەوێ دڵنیابینەوە لەوەی ئەچنە قوتابخانەیەکی باش، 00:01:24.240 --> 00:01:26.816 لە قوتابخانە باشەکانیشا ئەچنە پۆلە باشەکانەوە، و 00:01:26.840 --> 00:01:30.460 نمرەی باش ئەهێنن لە پۆلە باشەکانی قوتابخانە باشەکانا. 00:01:30.484 --> 00:01:32.216 بەڵام نەک هەر نمرە، بەڵکو ئاستیش، و 00:01:32.240 --> 00:01:34.730 نەک هەر نمرە و ئاستیش، بەڵکو خەڵات و ستایشکردنیش، و 00:01:34.730 --> 00:01:36.755 بەشداربن لە وەرزش، و چالاکی، و سەرکردایەتیکردنیشا. 00:01:36.755 --> 00:01:38.750 بە مناڵەکانمان ئەڵێین تەنیا مەچنە یانەکەوە، 00:01:38.750 --> 00:01:41.896 دەست بە یانەیەک بکەن، چونکە کۆلێژەکان ئەیانەوێ ئەوە ببینن. و 00:01:41.920 --> 00:01:43.856 بزانە هیچ خزمەتێک هەیە بە کۆمەڵگای بکەیت. 00:01:43.880 --> 00:01:46.136 نیشانی کۆلێژەکانی بە کە ئەتەوێت گرنگی بە خەڵکی تر بەیت. NOTE Paragraph 00:01:46.160 --> 00:01:48.256 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:48.280 --> 00:01:53.216 هەموو ئەمەش بە هیوای ئەوە ئەکرێت پلەی بێ کەموکوڕی بەدەستبێنیت. 00:01:53.240 --> 00:01:55.856 چاوەڕێی ئەوە ئەکەین مناڵەکانمان بەشێوەیەک لەهەموو ڕوێکەوە باشبن، 00:01:55.880 --> 00:01:59.216 کە هەرگیز خۆمان پێمان نەکراوە، و 00:01:59.240 --> 00:02:01.416 بەم شێوەیە چونکە داوای زۆریان لێئەکرێت. 00:02:01.440 --> 00:02:02.656 وا بیر ئەکەینەوە، 00:02:02.680 --> 00:02:05.896 بێگومان ئێمەی دایک و باوک ئەبێت مشتومڕ بکەین لەگەڵ هەمووو مامۆستا و 00:02:05.920 --> 00:02:08.496 بەڕێوبەر، و ڕاهێنەر، و دادوەرێکا، و 00:02:08.520 --> 00:02:11.416 وەک خزمەتکاری مناڵەکانمان و 00:02:11.440 --> 00:02:12.680 بەڕێوبەری کارەکان و 00:02:13.880 --> 00:02:15.696 سکرتێریان بجوڵێینەوە. NOTE Paragraph 00:02:15.720 --> 00:02:17.896 ئینجا لەگەڵ مناڵەکانیشمان، مناڵە بەنرخەکانمان، 00:02:17.920 --> 00:02:20.056 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە ئاماژەبۆکردن، 00:02:20.080 --> 00:02:24.496 مەرایی، ئاماژەپێدان، یارمەتیدان، مشتومڕ لەگەڵکردن و بۆڵە بەسەرا کردن، 00:02:24.520 --> 00:02:27.376 هەتا دڵنیابینەوە لەوەی هەڵە ناکەن، 00:02:27.400 --> 00:02:29.896 دەرگاکان داناخەن، 00:02:29.920 --> 00:02:32.416 داهاتوویان تێکنایەن، 00:02:32.440 --> 00:02:34.696 بەهیوای وەرگرتن 00:02:34.720 --> 00:02:37.336 لە چەند کۆلێژێکی کەما، 00:02:37.360 --> 00:02:40.440 کە دەست بەڕووی هەمووانەوە ئەنێن. NOTE Paragraph 00:02:42.680 --> 00:02:48.096 هەستیشت ئاوا ئەبێت کاتێک مناڵێک ئەبیت لەم تەمەنی مناڵیەیا کە هەمووشتێکت بۆ دیاریکراوە. 00:02:48.120 --> 00:02:50.616 یەکەم شت، هیچ کاتێکت نییە بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت یاری بکەیت. 00:02:50.640 --> 00:02:52.296 دوای نیوەڕوان هیچ کات نامێنێتەوە، 00:02:52.320 --> 00:02:55.336 چونکە پێویستە هەموو ئەرکەکانی تەواو بکرێت، وا بیر ئەکەینەوە، 00:02:55.360 --> 00:02:58.736 وەک ئەوەی ئەو ئەرکەی قوتابخانە، یان تاقیکردنەوە، و چالاکییە 00:02:58.760 --> 00:03:03.296 ساتی یەکلاکردنەوەیە بۆ ئەم داهاتووەی لە مێشکمانایە بۆیان، و 00:03:03.320 --> 00:03:06.256 ئەیانبەخشین لە هەموو کارەکانی ناوماڵ، و 00:03:06.280 --> 00:03:09.656 تەنانەت ڕێگەشیان پێنایەین وەک پێویست بنوون 00:03:09.680 --> 00:03:14.576 تەنیا ئەوە گرنگ ئەبێت ئەو کارانە بکەن کە بۆمان دیاریکردوون. 00:03:14.600 --> 00:03:18.416 لەو شتانەشا کە بۆمان دیاریکردوون بۆ تەمەنی مناڵی خۆیان ئەوەیە دڵخۆش بن، 00:03:18.440 --> 00:03:20.496 بەڵام کە لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، 00:03:20.520 --> 00:03:23.656 یەکەم شت کە یەکسەر لێیان ئەپرسین 00:03:23.680 --> 00:03:26.736 نمرەکانیانە لەگەڵ ئەرکەکانی پێیان سپێردراوە. 00:03:26.760 --> 00:03:28.776 لە ڕووخساری ئێمەشا ئەوە ئەبینن 00:03:28.800 --> 00:03:31.336 کە پەسەندکردنیان، و خۆشەویستیمان، و 00:03:31.360 --> 00:03:32.976 بەهای تەواوەتی ئەوان لەلامان، 00:03:33.000 --> 00:03:34.856 بەوە ئەبێت نمرەی تەواو بێنن. 00:03:34.880 --> 00:03:37.456 ئینجا بەتەنیشتیانا ئەڕۆین و 00:03:37.480 --> 00:03:42.176 ستایشیان ئەکەین وەک ڕاهێنەرێکی نمایشی ئاژەڵان -- NOTE Paragraph 00:03:42.200 --> 00:03:43.416 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:03:43.440 --> 00:03:48.736 هانیان ئەیەین بەرزتر بازبەن و هەوڵی زیاتر بەن، 00:03:48.760 --> 00:03:51.816 ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ. 00:03:51.840 --> 00:03:53.576 کاتێکیش ئەگەنە قوتابخانەی ئامادەیی، 00:03:53.600 --> 00:03:56.496 ناڵێن، "باشە ئەبێت حەزم لەوەبێت چی بخوێنم یان 00:03:56.520 --> 00:03:57.776 چی چالاکییەک بکەم؟" 00:03:57.800 --> 00:03:59.496 ئەچن بۆلای ڕاوێژکاری قوتابخانەکان و ئەڵێن، 00:03:59.520 --> 00:04:03.096 "پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی بچمە کۆلێژێکی گونجاو؟" 00:04:03.120 --> 00:04:06.056 ئینجا کە لە ئامادەیی ئەبینن نمرەکانیان بەرەو دابەزین ئەچێت، و 00:04:06.080 --> 00:04:07.656 نمرەی خوار نەوەت ئەهێنن، 00:04:07.680 --> 00:04:10.056 یان خوانەخواستە خوار هەشتا، 00:04:10.080 --> 00:04:12.016 بەترسەوە نامە ئەنێرن بۆ هاوڕێکانیان و ئەڵێن 00:04:12.040 --> 00:04:17.160 "کەس بەم نمرانەوە توانیوێتی بچێتە کۆلێژێکی گونجاو؟" NOTE Paragraph 00:04:17.959 --> 00:04:19.495 مناڵەکانیشمان، 00:04:19.519 --> 00:04:23.136 بێگوێدانە ئەوەی لە کۆتایی خوێندنی ئامادەییا ئەگەنە گوێ، 00:04:23.160 --> 00:04:24.400 هەناسەیان پێنامێنێت. 00:04:25.400 --> 00:04:26.616 زۆر ناسک ئەبنەوە. 00:04:26.640 --> 00:04:28.456 کەمێک ماندوو بوون لە ژیان. 00:04:28.480 --> 00:04:30.376 پێش کاتی خۆیان پیر بوون، 00:04:30.400 --> 00:04:34.416 بە ئاواتی ئەوەی گەورەکان پێیان بڵێن "ئەوەی کردووتە بەسە، 00:04:34.440 --> 00:04:37.416 ئەم هەوڵەی یاوتە لە تەمەنی منداڵیتا بەسە." 00:04:37.440 --> 00:04:41.696 ئێستاش بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەکی زۆرەوە ئەلەرزن و 00:04:41.720 --> 00:04:43.936 هەندێکیشیان بیر ئەکەنەوە 00:04:43.960 --> 00:04:48.320 ئایا ژیانیان بەو شێوەیە ئەبێ شایەنی ماندوو بوونەکە بووبێت؟ NOTE Paragraph 00:04:49.800 --> 00:04:51.536 ئێمەی باوان، 00:04:51.560 --> 00:04:54.936 ئێمەی باوان زۆر دڵنیاین لەوەی شایەنی بووە. 00:04:54.960 --> 00:04:56.176 وا ڕەفتار ئەکەین -- 00:04:56.200 --> 00:04:58.936 وا بیر ئەکەینەوە هیچ داهاتووییەکیان نابێت 00:04:58.960 --> 00:05:03.656 ئەگەر نەچنە ئەو کۆلێژانە یان سەر ئەو کارانەی 00:05:03.680 --> 00:05:05.000 لە مێشکمانا دیاریمان کردووە بۆیان. NOTE Paragraph 00:05:05.920 --> 00:05:09.016 یان لەوانەیە، لەوانەیە، تەنیا بترسین، 00:05:09.040 --> 00:05:11.376 داهاتوویەکیان نەبێت بتوانین خۆمانی پێوە هەڵکێشین 00:05:11.400 --> 00:05:15.200 لەلای هاوڕێکانی خۆمان وێنەکانیان ئەکەین بە پشتی ئوتومبێلەکانمانەوە. 00:05:17.600 --> 00:05:18.816 بەڵێ. NOTE Paragraph 00:05:18.840 --> 00:05:21.160 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:05:24.920 --> 00:05:27.456 بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بکەن کە کردوومانە، 00:05:27.480 --> 00:05:31.016 ئەگەر بوێری ئەوەتان هەبێ سەیریکەن، 00:05:31.040 --> 00:05:34.016 ئەبینیت مناڵەکانمان نەک هەر بەتەنیا وا بیر ئەکەنەوە بەهای ئەوان 00:05:34.040 --> 00:05:35.736 بە پلە و نمرە بێت، 00:05:35.760 --> 00:05:39.656 بەڵکو کاتێک لەناو مێشکە بەنرخەکەیانا ئەژین کە هێشتا لە پەرەسەندنایە 00:05:39.680 --> 00:05:44.256 بەردەوام، وەک وەشانی خۆمان بۆ فیلمی "بوون بە جۆن مالکۆڤیچ،" 00:05:44.280 --> 00:05:46.216 پەیامەکە ئەنێرین بۆ مناڵەکانمان: 00:05:46.240 --> 00:05:51.456 "هێی، پێموانییە تۆ بێ من هیچ کام لەمانەت بەدی بهێنایە،" 00:05:51.480 --> 00:05:54.136 بۆیە بە یارمەتی زیاد لە پێویستمان، 00:05:54.160 --> 00:05:56.696 پاراستنی زیاد لە پێویستمان و ئاراستەکردنی زیاد لە پێویستمان، 00:05:56.720 --> 00:06:00.736 دەرفەتی ئەوە نایەین بە مناڵەکانمان بتوانن متمانەبەخۆبوون بنیات بنێن، 00:06:00.760 --> 00:06:04.456 کە بەڕاستی خەسڵەتێکی زۆر بنەڕەتییە بۆ دەروونی مرۆڤ، 00:06:04.480 --> 00:06:07.096 زۆر لەو خۆ بە بەرزنرخاندنەی بەدەستی ئەهێنن 00:06:07.120 --> 00:06:08.520 کاتێک چەپڵەیان بۆ لێئەیەین. 00:06:09.120 --> 00:06:15.296 متمانە بەخۆبوون کاتێک بنیات ئەنرێت کە کەسێک ئەبینێت کردەوەکانی ئەبنە ئەنجامەکان، 00:06:15.320 --> 00:06:16.536 نەک ---- 00:06:16.560 --> 00:06:17.776 بەو شێوەیە. NOTE Paragraph 00:06:17.800 --> 00:06:20.640 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:06:21.600 --> 00:06:25.376 نەک کارەکانی باوانەکان لەجیاتی مناڵەکانیان ئەنجامەکانی لێکەوێتەوە، 00:06:25.400 --> 00:06:28.176 بەڵکو کاتێک کردەوەکانی ئەو کەسە ئەبێتە هۆی دەرئەنجامەکان. 00:06:28.200 --> 00:06:29.696 کەواتە بە سادەیی بیڵێین، 00:06:29.720 --> 00:06:35.056 ئەگەر بمانەوێت منداڵەکانمان پەرە بە متمانە بەخۆبوون بەن و کە ئەشبێ بیکەن، 00:06:35.080 --> 00:06:39.936 ئەوا پێویستە زۆر زیاتر بکەن لە بیرکردنەوە، پلاندانان، و بڕیاردان 00:06:39.960 --> 00:06:43.536 کردار، ئاوات خواستن، هاوکاریکردن، هەوڵدان، هەڵەکردن، 00:06:43.560 --> 00:06:46.696 خەون بینین و ئەزموون کردنی ژیان 00:06:46.720 --> 00:06:48.360 بۆخۆیان. NOTE Paragraph 00:06:49.280 --> 00:06:51.776 ئێستا، ئایا من مەبەستم ئەوەیە 00:06:51.800 --> 00:06:54.136 هەموو منداڵێک کۆششکەرە و هەوڵ ئەیات و 00:06:54.160 --> 00:06:57.336 پێویستیان بە دەستوەردان یان گرنگیپێدانی باوانیان نییە لە ژیانیانا، و 00:06:57.360 --> 00:06:59.240 پێویستە بچینە دواوە و هیچ نەڵێین؟ 00:07:00.040 --> 00:07:01.256 بێگومان نەخێر. NOTE Paragraph 00:07:01.280 --> 00:07:02.496 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:07:02.520 --> 00:07:04.216 من وام نەوتووە. 00:07:04.240 --> 00:07:07.856 ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کاتێک مامەڵە ئەکەین لەگەڵ نمرە و پلە و پاداشت 00:07:07.880 --> 00:07:09.976 وەک مەبەستی تەمەنی منداڵی، 00:07:10.000 --> 00:07:13.776 هەمووی بەهیوای ئەوەی بتوانن لە هەندێک کۆلێژی کەم وەرگیرێن 00:07:13.800 --> 00:07:16.776 یان بتوانن هەندێک کار بکەن، 00:07:16.800 --> 00:07:21.176 ئەوە تەسککردنەوەی پێناسەکردنی سەرکەوتنی مناڵەکانمان ئەبێت. و 00:07:21.200 --> 00:07:24.736 هەرچەندە لەوانەیە تەنانەت یارمەتیان بەین بتوانن هەندێک سەرکەوتنی کورتخایەن بەدەستبێنن 00:07:24.760 --> 00:07:25.976 بە یارمەتیدانی زیاد لەپێویست -- 00:07:26.000 --> 00:07:29.560 بۆ نمونە نمرەی زیاتر ئەهێنن ئەگەر یارمەتیان بەین ئەرکی قوتابخانە بکەن، 00:07:30.320 --> 00:07:34.200 کاتێک یارمەتیان ئەیەین لەوانەیە لە تەمەنی منداڵیا شتی زۆرتریان کردبێت -- 00:07:35.120 --> 00:07:38.496 بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی خراپی درێژخایەنی ئەبێت لەسەر 00:07:38.520 --> 00:07:40.576 هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان. 00:07:40.600 --> 00:07:43.016 ئەمەوێت بڵێم، پێویستە کەمتر بایەخ بەین 00:07:43.040 --> 00:07:44.856 بەو چەند کۆلێژە دیاریکراوەی 00:07:44.880 --> 00:07:48.096 کە لەوانەیە بتوانن بۆی بچن و 00:07:48.120 --> 00:07:53.016 و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین کە خوو، بیرکردنەوە، و توانا، و 00:07:53.040 --> 00:07:57.976 شارەزاییەکی وایان هەبێت، بۆ هەر کوێیەک بچن بتوانن سەرکەوتوو بن. 00:07:58.000 --> 00:07:59.216 ئەمەوێ بڵێن کە، 00:07:59.240 --> 00:08:03.816 منداڵەکانمان پێویستیان بەوەیە ئێمە کەمتر بایەخ بە نمرە و پلە بەین و 00:08:03.840 --> 00:08:06.136 زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین 00:08:06.160 --> 00:08:11.256 تەمەنی منداڵیان ببێت بە بناغەیەک بۆ سەرکەوتنیان 00:08:11.280 --> 00:08:13.960 بنیات نرابێت لەسەر هەندێک شتی وەک خۆشەویستی و 00:08:15.240 --> 00:08:16.456 کارەکانی ناو ماڵ. NOTE Paragraph 00:08:16.480 --> 00:08:18.656 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:08:18.680 --> 00:08:20.600 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:08:23.240 --> 00:08:26.480 وتم کاری ناوماڵ؟ وتم کاری ناوماڵ؟ هەر بەڕاست واموت. 00:08:27.920 --> 00:08:30.080 بەڵام هەر بەڕاستی، لەبەر ئەمەیە. 00:08:31.280 --> 00:08:34.936 درێژترین توێژینەوەی بەردەوام کە کرابێت لەسەر ئەم بابەتە 00:08:34.960 --> 00:08:37.135 پێی دەوترێت توێژینەوەی هارڤارد گرانت. 00:08:37.159 --> 00:08:39.496 دەریخستووە پیشەگەرەکانی سەرکەوتوون لە ژیانا، 00:08:39.520 --> 00:08:42.096 کە ئەوەمان ئەوێت لە مناڵەکانمان، 00:08:42.120 --> 00:08:45.896 ئەوەیە کە سەرکەوتنی پیشەگەری ژیان لەوەوە یەت بە منداڵی کاری ناوماڵیان کردبێت و 00:08:45.920 --> 00:08:47.936 هەتا زووتر دەستپێبکات، باشترە، 00:08:47.960 --> 00:08:50.336 کە قۆڵی خۆتی لێ هەڵکەیت و مێشکت بخەیتە سەری، 00:08:50.360 --> 00:08:52.736 بیر بکەیتەوە و بڵێیت، کارێک هەیە خۆش نییە، 00:08:52.760 --> 00:08:54.976 بەڵام ئەبێ کەسێک بیکات، لەوانەیە ئەو کەسە من بم، 00:08:55.000 --> 00:08:56.216 بیرکردنەوەیەک بڵێت، 00:08:56.240 --> 00:08:59.336 هەوڵی تەواوی خۆم ئەیەم بۆ بەرژەوەندی هەمووان، 00:08:59.360 --> 00:09:02.416 ئەوە بەرەو پێشەوەت ئەبات لە شوێنی کارکردنەکەت. 00:09:02.440 --> 00:09:05.336 ئێستا هەموو ئەمە ئەزانین. ئێوەش ئەیزانن. NOTE Paragraph 00:09:05.360 --> 00:09:08.176 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:09:08.200 --> 00:09:11.776 هەموو ئەمە ئەزانین، و هێشتا، لە تەمەنی منداڵییەکەیا کە خاڵەکانمان بۆ داناون، 00:09:11.800 --> 00:09:15.576 منداڵەکانمان ئەبەخشین لە کارەکانی لە ناو ماڵدا هەمانە، و 00:09:15.600 --> 00:09:18.096 کە گەورە ئەبن لە شوێنی کارکردنیان 00:09:18.120 --> 00:09:20.336 هێشتا بۆ ئەو خاڵانە ئەگەرێن کە لەسەریانە بیکەن، 00:09:20.360 --> 00:09:21.816 بەڵام بوونی نییە، و 00:09:21.840 --> 00:09:25.136 لەوەش گرنگتر، ویست و ئارەزوو و غەریزەی ئەوەیان نابێت 00:09:25.160 --> 00:09:27.376 قۆڵی بۆ هەڵکەن و خۆیان بخەنە ناوەوە و 00:09:27.400 --> 00:09:30.976 سەیر بکەن و بیر بکەنەوە، چۆن بتوانم سودم هەبێت بۆ هاوپیشەکانم؟ 00:09:31.000 --> 00:09:35.320 چۆن بتوانم پێشبینی چەند هەنگاوێکی دواتر بکەم کە لەوانەیە بەڕێوبەرەکەم بیەوێت؟ NOTE Paragraph 00:09:36.280 --> 00:09:39.880 دووەم دۆزینەوەی زۆر گرنگ لە توێژینەوەی هارڤارد گرانت 00:09:40.920 --> 00:09:42.680 دەڵێت کە دڵخۆشی لە ژیانا 00:09:43.720 --> 00:09:45.576 لە خۆشەویستییەوە یەت، 00:09:45.600 --> 00:09:47.456 نەک خۆشەویستی کار، 00:09:47.480 --> 00:09:49.680 خۆشەویستی مرۆڤەکان؛ 00:09:50.400 --> 00:09:53.840 هاوژینەکانمان، هاوەڵەکانمان، هاوڕێکانمان، خێزانەکانمان. 00:09:54.600 --> 00:09:58.296 کەواتە تەمەنی منداڵی پێویستە منداڵەکانمان فێری خۆشەویستی بکات، و 00:09:58.320 --> 00:10:01.296 ناشتوانن خەڵکی تریان خۆش بوێت ئەگەر یەکەم شت خۆیان خۆشنەوێت، و 00:10:01.320 --> 00:10:05.296 ناشتوانن خۆیان خۆشبوێت ئەگەر ئێمە خۆشەویستی بێبەرامبەریان پێشکەش نەکەین. NOTE Paragraph 00:10:05.320 --> 00:10:07.280 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:10:09.600 --> 00:10:10.800 بەڵێ. 00:10:12.240 --> 00:10:14.016 بەم شێوەیە، 00:10:14.040 --> 00:10:16.296 لەجیاتی ئەوەی خوو بگرین بە نمرە و پلەوە 00:10:16.320 --> 00:10:19.216 کاتێک نەوە بەنرخەکانمان لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، 00:10:19.240 --> 00:10:20.736 یان خۆمان لە کارەوە ئەگەڕێینەوە ماڵەوە، 00:10:20.760 --> 00:10:23.536 پێویستە تەکنەلۆجیا دابخەین، مۆبایلەکانمان لابەرین، و 00:10:23.560 --> 00:10:24.936 سەیری ناوچاویان بکەین و 00:10:24.960 --> 00:10:28.136 ڕێگەیان پێبەین ئەو شادییە ببینن کە لە ڕووخسارمانایە 00:10:28.160 --> 00:10:31.296 کاتێک بۆ یەکەم جار دوای چەند کاتژمێرێک مناڵەکانمان ئەبینینەوە. 00:10:31.320 --> 00:10:33.256 ئینجا پێویستە بڵێین، 00:10:33.280 --> 00:10:34.480 "ڕۆژەکەت چۆن بوو؟ 00:10:35.840 --> 00:10:38.656 چی شتێکی ئەمڕۆت بەدڵ بوو؟" 00:10:38.680 --> 00:10:42.416 کاتێکیش کچە هەرزەکارەکەت ئەڵێت، "نانی نیوەڕۆ"، وەک کچەکەی من، و 00:10:42.440 --> 00:10:44.496 تۆش حەز ئەکەی بزانیت لە تاقیکردنەوەکەیا چۆنبووە، 00:10:44.520 --> 00:10:45.936 نەک باسی نانی نیوەڕۆ بکات، 00:10:45.960 --> 00:10:48.976 پێویستە هەر بایەخ بە نانی نیوەڕۆکەی بەیت. 00:10:49.000 --> 00:10:52.176 پێویستە بڵێیت، "چی شتێکی کاتی نانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشبوو؟" 00:10:52.200 --> 00:10:55.576 پێویستە بزانن کە وەک مرۆڤ گرنگیان هەیە بۆمان، 00:10:55.600 --> 00:10:58.200 نەک بەهۆی نمرەکانیانەوە. NOTE Paragraph 00:10:59.640 --> 00:11:01.856 زۆرباشە، ئێستا باسی خۆشەویستی , و کاری ناوماڵمان کرد، 00:11:01.880 --> 00:11:04.376 ئەوە لە شتێکی باش ئەچێت بەڵام کەمێک بۆستن. 00:11:04.400 --> 00:11:07.376 کۆلێژەکان پێویستیان بە پلە و نمرەی بەرز هەیە و 00:11:07.400 --> 00:11:11.320 پێویستیان بە بەشداری و پاداشت هەیە و ئەوەش هەتا ڕادەیەک. 00:11:13.080 --> 00:11:18.976 گەورەترین قوتابخانە و کۆلێژ و ناوەکان داوای ئەوە لە گەنجە تازەکانمان ئەکەن 00:11:19.000 --> 00:11:20.360 بەڵام ئەم هەواڵە خۆشەم پێیە. 00:11:21.160 --> 00:11:26.256 بە پێچەوانەی ئەوەی خواستی کۆلێژەکان وامان لێئەکات باوەڕی خۆمانی بخەینە سەر -- NOTE Paragraph 00:11:26.280 --> 00:11:28.640 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:11:32.040 --> 00:11:34.936 پێویست ناکات بچیت بۆ یەکێک لە گەورەترین قوتابخانەکان 00:11:34.960 --> 00:11:36.696 بۆ ئەوەی دڵخۆش و سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا. 00:11:36.720 --> 00:11:39.576 خەڵکی سەرکەوتوو و دڵخۆش چوون بۆ قوتابخانەی ویلایەتەکان، 00:11:39.600 --> 00:11:41.856 چوون بۆ کۆلێژە بچووکەکان کە کەس ناویانی نەبیستووە، 00:11:41.880 --> 00:11:43.456 چوون بۆ کۆلێژی کۆمەڵگاکان، 00:11:43.480 --> 00:11:46.216 چوونەتە کۆلێژەکان و تەنانەت دەریشنەچوون. NOTE Paragraph 00:11:46.240 --> 00:11:49.040 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:11:53.240 --> 00:11:56.216 بەڵگەکە لەم ژوورەیایە، لەم کۆمەڵگایەمانا، 00:11:56.240 --> 00:11:57.936 کە ئەمە ڕاستییەکەیە. و 00:11:57.960 --> 00:11:59.656 ئەگەر چاوگرەکانیشمان فراوانتر بکەین و 00:11:59.680 --> 00:12:01.936 بتوانین سەیری چەند کۆلێژێکی تر بکەین، 00:12:01.960 --> 00:12:05.496 یان تەنانەت لەخۆبایبوونمان لە هاوکێشەکە لابەرین، 00:12:05.520 --> 00:12:09.176 ئەکرێت ئەم ڕاستیە قبوڵکەین و لە باوەشی بگرین و ئینجا درک بکەین، 00:12:09.200 --> 00:12:11.176 کە ئەوە کۆتایی ژیان نییە 00:12:11.200 --> 00:12:14.720 ئەگەر منداڵەکانمان نەتوانن بچنە یەکێک لەو خوێندنگە بەناوبانگانە. 00:12:15.960 --> 00:12:17.216 لەوەش گرنگتر، 00:12:17.240 --> 00:12:22.336 ئەگەر تەمەنی منداڵیان بەپێی ئەو خاڵانە بەسەرنەبردبێت کە بۆمان دیاریکردوون 00:12:22.360 --> 00:12:24.496 ئەوکاتەی کە ئەچنە کۆلێژ، 00:12:24.520 --> 00:12:26.456 بچنە هەر شوێنێک، 00:12:26.480 --> 00:12:29.576 بەپێی ویست و ئارەزوی خۆیان بووە، 00:12:29.600 --> 00:12:32.056 لە خواستی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتبێت، 00:12:32.080 --> 00:12:35.280 ئامادەبن و بتوانن تیایا پەرەبسێنن. NOTE Paragraph 00:12:37.360 --> 00:12:39.160 ئەبێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان. 00:12:39.760 --> 00:12:42.856 وەک وتم دوو مناڵم هەیە، ساویەر و ئەیڤری. 00:12:42.880 --> 00:12:44.576 هەرزەکارن. 00:12:44.600 --> 00:12:46.456 ڕۆژێک لە ڕۆژانیش، 00:12:46.480 --> 00:12:49.096 پێموابێت وا مامەڵەم لەگەڵ ساویەر و ئەیڤریا ئەکرد 00:12:49.120 --> 00:12:50.896 وەک ئەوەی درەختی بۆنسای بن -- NOTE Paragraph 00:12:50.920 --> 00:12:53.256 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:12:53.280 --> 00:12:56.216 کە بەدڵی خۆما لێی ببڕم و بینەخشێنم و 00:12:56.240 --> 00:13:00.136 بیاننەخشێنم بۆ بێ کەموکوڕترین شێوەی مرۆڤ 00:13:00.160 --> 00:13:03.656 کە بتوانن بەهۆیەوە گرنتی ئەوەیان هەبێت بتوانن بچنە 00:13:03.680 --> 00:13:06.120 یەکێک لە بەرزترین کۆلێژەکان. 00:13:07.040 --> 00:13:10.920 بەڵام دوای کارکردن لەگەڵ منداڵی هەزارەها کەسی تردا -- و NOTE Paragraph 00:13:11.640 --> 00:13:13.360 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:13:14.480 --> 00:13:16.800 بەخێوکردنی دوو منداڵی خۆم، 00:13:18.200 --> 00:13:20.400 منداڵەکانم درەختی بۆنسای نین. 00:13:21.800 --> 00:13:23.520 ڕووەکێکی خۆڕسکن 00:13:24.400 --> 00:13:27.216 لە جۆرێکی نەزانراو -- NOTE Paragraph 00:13:27.240 --> 00:13:29.136 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:13:29.160 --> 00:13:32.576 کاری منیشە ژینگەیەکی بەخێوکەریان بۆ دابینکەم، 00:13:32.600 --> 00:13:34.976 بۆ بەهێزکردنیان لەڕێگەی کاری ناوماڵ و 00:13:35.000 --> 00:13:39.296 خۆشم بوێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن خەڵکیان خۆش بوێت و خۆشەویستی وەرگرن و 00:13:39.320 --> 00:13:42.416 کۆلێژ و شارەزایی و کارەکەشیان 00:13:42.440 --> 00:13:44.136 ئەوە بۆخۆیانە. 00:13:44.160 --> 00:13:49.816 کاری من ئەوە نییە بیانکەم بەوەی کە خۆم ئەمەوێت، 00:13:49.840 --> 00:13:54.640 بەڵکو پشتیوانیان بکەم لە بوون بە خوودە سەرکەوتووەکەیان. NOTE Paragraph 00:13:55.400 --> 00:13:56.616 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:13:56.640 --> 00:14:03.070 (چەپڵەلێدان)