ئەزانن، هەوڵم بۆ ئەوە نەیا ببم بە پسپۆڕێک لە پەروەردەکردنا. ڕاستییەکەی، خۆی لەخۆیدا زۆر گرنگیم بە مەسەلەی پەروەردەکردن نەئەیا. ڕاستییەکەی شێوازێکی پەروەردەکردنی مناڵ هەیە لەم سەردەمەیا کە بەجۆرێک منداڵان تێک ئەیات، دەرفەتیان بۆناهێڵێتەوە بتوانن ببن بە خۆیان. لەم سەردەمەیا شێوازێکی پەروەردەکردن هەیە، ڕێگری ئەوەیان لێئەکات. ئەمەوێت بڵێم کە، کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین و زۆر خەمی ئەوە ئەخۆین کە هەندێک لە دایک و باوکەکان وەک پێویست لەناو ژیانی منداڵەکانیان و پەروەردەکردن و گەورەکردنیانا نین بە شێوەیەکی درووست. بەڵام لە کۆتاییەکەی تری شەبەنگەکەشا، زیانێکی زۆریش ئەگەیەنرێت، لە شوێنێکدا کە باوانەکان هەست ئەکەن مناڵەکانیان سەرکەوتوو نابن ئەگەر ئەوان نەیانپارێزن و ڕێگە لە هەموو پێچێک نەگرن و هەرچییەکیان بەسەر بێت لەگەڵیانا بن و کار بکەنە سات بە ساتیان، و منداڵەکانیان ئاراستە بکەن بەرەو چەند کۆلێژ و پیشەیەکی بچووک. کاتێک بەم شێوەیە مناڵان گەورە ئەکەین، و ئەڵێم ئێمە، چونکە خوا ئەزانێت، لەوانەیە لە گەورەکردنی دوو هەرزەکارەکەما، خۆشم ئەو شتانەم کردبێت، دەرئەنجام مناڵەکانمان تەمەنی منداڵیان بەو خاڵانە ئەبەنە سەر کە نوسیومانەتەوە بۆیان. ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە تەمەنی مناڵیدا بۆمان دیاریکردوون. بە سەلامەتی ئەیانهێڵینەوە و خواردن و ئاویان ئەیەینێ، و ئینجا ئەمانەوێ دڵنیابینەوە لەوەی ئەچنە قوتابخانەیەکی باش، لە قوتابخانە باشەکانیشا ئەچنە پۆلە باشەکانەوە، و نمرەی باش ئەهێنن لە پۆلە باشەکانی قوتابخانە باشەکانا. بەڵام نەک هەر نمرە، بەڵکو ئاستیش، و نەک هەر نمرە و ئاستیش، بەڵکو خەڵات و ستایشکردنیش، و بەشداربن لە وەرزش، و چالاکی، و سەرکردایەتیکردنیشا. بە مناڵەکانمان ئەڵێین تەنیا مەچنە یانەکەوە، دەست بە یانەیەک بکەن، چونکە کۆلێژەکان ئەیانەوێ ئەوە ببینن. و بزانە هیچ خزمەتێک هەیە بە کۆمەڵگای بکەیت. نیشانی کۆلێژەکانی بە کە ئەتەوێت گرنگی بە خەڵکی تر بەیت. (پێکەنین) هەموو ئەمەش بە هیوای ئەوە ئەکرێت پلەی بێ کەموکوڕی بەدەستبێنیت. چاوەڕێی ئەوە ئەکەین مناڵەکانمان بەشێوەیەک لەهەموو ڕوێکەوە باشبن، کە هەرگیز خۆمان پێمان نەکراوە، و بەم شێوەیە چونکە داوای زۆریان لێئەکرێت. وا بیر ئەکەینەوە، بێگومان ئێمەی دایک و باوک ئەبێت مشتومڕ بکەین لەگەڵ هەمووو مامۆستا و بەڕێوبەر، و ڕاهێنەر، و دادوەرێکا، و وەک خزمەتکاری مناڵەکانمان و بەڕێوبەری کارەکان و سکرتێریان بجوڵێینەوە. ئینجا لەگەڵ مناڵەکانیشمان، مناڵە بەنرخەکانمان، کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە ئاماژەبۆکردن، مەرایی، ئاماژەپێدان، یارمەتیدان، مشتومڕ لەگەڵکردن و بۆڵە بەسەرا کردن، هەتا دڵنیابینەوە لەوەی هەڵە ناکەن، دەرگاکان داناخەن، داهاتوویان تێکنایەن، بەهیوای وەرگرتن لە چەند کۆلێژێکی کەما، کە دەست بەڕووی هەمووانەوە ئەنێن. هەستیشت ئاوا ئەبێت کاتێک مناڵێک ئەبیت لەم تەمەنی مناڵیەیا کە هەمووشتێکت بۆ دیاریکراوە. یەکەم شت، هیچ کاتێکت نییە بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت یاری بکەیت. دوای نیوەڕوان هیچ کات نامێنێتەوە، چونکە پێویستە هەموو ئەرکەکانی تەواو بکرێت، وا بیر ئەکەینەوە، وەک ئەوەی ئەو ئەرکەی قوتابخانە، یان تاقیکردنەوە، و چالاکییە ساتی یەکلاکردنەوەیە بۆ ئەم داهاتووەی لە مێشکمانایە بۆیان، و ئەیانبەخشین لە هەموو کارەکانی ناوماڵ، و تەنانەت ڕێگەشیان پێنایەین وەک پێویست بنوون تەنیا ئەوە گرنگ ئەبێت ئەو کارانە بکەن کە بۆمان دیاریکردوون. لەو شتانەشا کە بۆمان دیاریکردوون بۆ تەمەنی مناڵی خۆیان ئەوەیە دڵخۆش بن، بەڵام کە لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، یەکەم شت کە یەکسەر لێیان ئەپرسین نمرەکانیانە لەگەڵ ئەرکەکانی پێیان سپێردراوە. لە ڕووخساری ئێمەشا ئەوە ئەبینن کە پەسەندکردنیان، و خۆشەویستیمان، و بەهای تەواوەتی ئەوان لەلامان، بەوە ئەبێت نمرەی تەواو بێنن. ئینجا بەتەنیشتیانا ئەڕۆین و ستایشیان ئەکەین وەک ڕاهێنەرێکی نمایشی ئاژەڵان -- (پێکەنین) هانیان ئەیەین بەرزتر بازبەن و هەوڵی زیاتر بەن، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ. کاتێکیش ئەگەنە قوتابخانەی ئامادەیی، ناڵێن، "باشە ئەبێت حەزم لەوەبێت چی بخوێنم یان چی چالاکییەک بکەم؟" ئەچن بۆلای ڕاوێژکاری قوتابخانەکان و ئەڵێن، "پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی بچمە کۆلێژێکی گونجاو؟" ئینجا کە لە ئامادەیی ئەبینن نمرەکانیان بەرەو دابەزین ئەچێت، و نمرەی خوار نەوەت ئەهێنن، یان خوانەخواستە خوار هەشتا، بەترسەوە نامە ئەنێرن بۆ هاوڕێکانیان و ئەڵێن "کەس بەم نمرانەوە توانیوێتی بچێتە کۆلێژێکی گونجاو؟" مناڵەکانیشمان، بێگوێدانە ئەوەی لە کۆتایی خوێندنی ئامادەییا ئەگەنە گوێ، هەناسەیان پێنامێنێت. زۆر ناسک ئەبنەوە. کەمێک ماندوو بوون لە ژیان. پێش کاتی خۆیان پیر بوون، بە ئاواتی ئەوەی گەورەکان پێیان بڵێن "ئەوەی کردووتە بەسە، ئەم هەوڵەی یاوتە لە تەمەنی منداڵیتا بەسە." ئێستاش بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەکی زۆرەوە ئەلەرزن و هەندێکیشیان بیر ئەکەنەوە ئایا ژیانیان بەو شێوەیە ئەبێ شایەنی ماندوو بوونەکە بووبێت؟ ئێمەی باوان، ئێمەی باوان زۆر دڵنیاین لەوەی شایەنی بووە. وا ڕەفتار ئەکەین -- وا بیر ئەکەینەوە هیچ داهاتووییەکیان نابێت ئەگەر نەچنە ئەو کۆلێژانە یان سەر ئەو کارانەی لە مێشکمانا دیاریمان کردووە بۆیان. یان لەوانەیە، لەوانەیە، تەنیا بترسین، داهاتوویەکیان نەبێت بتوانین خۆمانی پێوە هەڵکێشین لەلای هاوڕێکانی خۆمان وێنەکانیان ئەکەین بە پشتی ئوتومبێلەکانمانەوە. بەڵێ. (چەپڵەلێدان) بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بکەن کە کردوومانە، ئەگەر بوێری ئەوەتان هەبێ سەیریکەن، ئەبینیت مناڵەکانمان نەک هەر بەتەنیا وا بیر ئەکەنەوە بەهای ئەوان بە پلە و نمرە بێت، بەڵکو کاتێک لەناو مێشکە بەنرخەکەیانا ئەژین کە هێشتا لە پەرەسەندنایە بەردەوام، وەک وەشانی خۆمان بۆ فیلمی "بوون بە جۆن مالکۆڤیچ،" پەیامەکە ئەنێرین بۆ مناڵەکانمان: "هێی، پێموانییە تۆ بێ من هیچ کام لەمانەت بەدی بهێنایە،" بۆیە بە یارمەتی زیاد لە پێویستمان، پاراستنی زیاد لە پێویستمان و ئاراستەکردنی زیاد لە پێویستمان، دەرفەتی ئەوە نایەین بە مناڵەکانمان بتوانن متمانەبەخۆبوون بنیات بنێن، کە بەڕاستی خەسڵەتێکی زۆر بنەڕەتییە بۆ دەروونی مرۆڤ، زۆر لەو خۆ بە بەرزنرخاندنەی بەدەستی ئەهێنن کاتێک چەپڵەیان بۆ لێئەیەین. متمانە بەخۆبوون کاتێک بنیات ئەنرێت کە کەسێک ئەبینێت کردەوەکانی ئەبنە ئەنجامەکان، نەک ---- بەو شێوەیە. (چەپڵەلێدان) نەک کارەکانی باوانەکان لەجیاتی مناڵەکانیان ئەنجامەکانی لێکەوێتەوە، بەڵکو کاتێک کردەوەکانی ئەو کەسە ئەبێتە هۆی دەرئەنجامەکان. کەواتە بە سادەیی بیڵێین، ئەگەر بمانەوێت منداڵەکانمان پەرە بە متمانە بەخۆبوون بەن و کە ئەشبێ بیکەن، ئەوا پێویستە زۆر زیاتر بکەن لە بیرکردنەوە، پلاندانان، و بڕیاردان کردار، ئاوات خواستن، هاوکاریکردن، هەوڵدان، هەڵەکردن، خەون بینین و ئەزموون کردنی ژیان بۆخۆیان. ئێستا، ئایا من مەبەستم ئەوەیە هەموو منداڵێک کۆششکەرە و هەوڵ ئەیات و پێویستیان بە دەستوەردان یان گرنگیپێدانی باوانیان نییە لە ژیانیانا، و پێویستە بچینە دواوە و هیچ نەڵێین؟ بێگومان نەخێر. (پێکەنین) من وام نەوتووە. ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کاتێک مامەڵە ئەکەین لەگەڵ نمرە و پلە و پاداشت وەک مەبەستی تەمەنی منداڵی، هەمووی بەهیوای ئەوەی بتوانن لە هەندێک کۆلێژی کەم وەرگیرێن یان بتوانن هەندێک کار بکەن، ئەوە تەسککردنەوەی پێناسەکردنی سەرکەوتنی مناڵەکانمان ئەبێت. و هەرچەندە لەوانەیە تەنانەت یارمەتیان بەین بتوانن هەندێک سەرکەوتنی کورتخایەن بەدەستبێنن بە یارمەتیدانی زیاد لەپێویست -- بۆ نمونە نمرەی زیاتر ئەهێنن ئەگەر یارمەتیان بەین ئەرکی قوتابخانە بکەن، کاتێک یارمەتیان ئەیەین لەوانەیە لە تەمەنی منداڵیا شتی زۆرتریان کردبێت -- بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی خراپی درێژخایەنی ئەبێت لەسەر هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان. ئەمەوێت بڵێم، پێویستە کەمتر بایەخ بەین بەو چەند کۆلێژە دیاریکراوەی کە لەوانەیە بتوانن بۆی بچن و و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین کە خوو، بیرکردنەوە، و توانا، و شارەزاییەکی وایان هەبێت، بۆ هەر کوێیەک بچن بتوانن سەرکەوتوو بن. ئەمەوێ بڵێن کە، منداڵەکانمان پێویستیان بەوەیە ئێمە کەمتر بایەخ بە نمرە و پلە بەین و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین تەمەنی منداڵیان ببێت بە بناغەیەک بۆ سەرکەوتنیان بنیات نرابێت لەسەر هەندێک شتی وەک خۆشەویستی و کارەکانی ناو ماڵ. (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) وتم کاری ناوماڵ؟ وتم کاری ناوماڵ؟ هەر بەڕاست واموت. بەڵام هەر بەڕاستی، لەبەر ئەمەیە. درێژترین توێژینەوەی بەردەوام کە کرابێت لەسەر ئەم بابەتە پێی دەوترێت توێژینەوەی هارڤارد گرانت. دەریخستووە پیشەگەرەکانی سەرکەوتوون لە ژیانا، کە ئەوەمان ئەوێت لە مناڵەکانمان، ئەوەیە کە سەرکەوتنی پیشەگەری ژیان لەوەوە یەت بە منداڵی کاری ناوماڵیان کردبێت و هەتا زووتر دەستپێبکات، باشترە، کە قۆڵی خۆتی لێ هەڵکەیت و مێشکت بخەیتە سەری، بیر بکەیتەوە و بڵێیت، کارێک هەیە خۆش نییە، بەڵام ئەبێ کەسێک بیکات، لەوانەیە ئەو کەسە من بم، بیرکردنەوەیەک بڵێت، هەوڵی تەواوی خۆم ئەیەم بۆ بەرژەوەندی هەمووان، ئەوە بەرەو پێشەوەت ئەبات لە شوێنی کارکردنەکەت. ئێستا هەموو ئەمە ئەزانین. ئێوەش ئەیزانن. (چەپڵەلێدان) هەموو ئەمە ئەزانین، و هێشتا، لە تەمەنی منداڵییەکەیا کە خاڵەکانمان بۆ داناون، منداڵەکانمان ئەبەخشین لە کارەکانی لە ناو ماڵدا هەمانە، و کە گەورە ئەبن لە شوێنی کارکردنیان هێشتا بۆ ئەو خاڵانە ئەگەرێن کە لەسەریانە بیکەن، بەڵام بوونی نییە، و لەوەش گرنگتر، ویست و ئارەزوو و غەریزەی ئەوەیان نابێت قۆڵی بۆ هەڵکەن و خۆیان بخەنە ناوەوە و سەیر بکەن و بیر بکەنەوە، چۆن بتوانم سودم هەبێت بۆ هاوپیشەکانم؟ چۆن بتوانم پێشبینی چەند هەنگاوێکی دواتر بکەم کە لەوانەیە بەڕێوبەرەکەم بیەوێت؟ دووەم دۆزینەوەی زۆر گرنگ لە توێژینەوەی هارڤارد گرانت دەڵێت کە دڵخۆشی لە ژیانا لە خۆشەویستییەوە یەت، نەک خۆشەویستی کار، خۆشەویستی مرۆڤەکان؛ هاوژینەکانمان، هاوەڵەکانمان، هاوڕێکانمان، خێزانەکانمان. کەواتە تەمەنی منداڵی پێویستە منداڵەکانمان فێری خۆشەویستی بکات، و ناشتوانن خەڵکی تریان خۆش بوێت ئەگەر یەکەم شت خۆیان خۆشنەوێت، و ناشتوانن خۆیان خۆشبوێت ئەگەر ئێمە خۆشەویستی بێبەرامبەریان پێشکەش نەکەین. (چەپڵەلێدان) بەڵێ. بەم شێوەیە، لەجیاتی ئەوەی خوو بگرین بە نمرە و پلەوە کاتێک نەوە بەنرخەکانمان لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە، یان خۆمان لە کارەوە ئەگەڕێینەوە ماڵەوە، پێویستە تەکنەلۆجیا دابخەین، مۆبایلەکانمان لابەرین، و سەیری ناوچاویان بکەین و ڕێگەیان پێبەین ئەو شادییە ببینن کە لە ڕووخسارمانایە کاتێک بۆ یەکەم جار دوای چەند کاتژمێرێک مناڵەکانمان ئەبینینەوە. ئینجا پێویستە بڵێین، "ڕۆژەکەت چۆن بوو؟ چی شتێکی ئەمڕۆت بەدڵ بوو؟" کاتێکیش کچە هەرزەکارەکەت ئەڵێت، "نانی نیوەڕۆ"، وەک کچەکەی من، و تۆش حەز ئەکەی بزانیت لە تاقیکردنەوەکەیا چۆنبووە، نەک باسی نانی نیوەڕۆ بکات، پێویستە هەر بایەخ بە نانی نیوەڕۆکەی بەیت. پێویستە بڵێیت، "چی شتێکی کاتی نانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشبوو؟" پێویستە بزانن کە وەک مرۆڤ گرنگیان هەیە بۆمان، نەک بەهۆی نمرەکانیانەوە. زۆرباشە، ئێستا باسی خۆشەویستی , و کاری ناوماڵمان کرد، ئەوە لە شتێکی باش ئەچێت بەڵام کەمێک بۆستن. کۆلێژەکان پێویستیان بە پلە و نمرەی بەرز هەیە و پێویستیان بە بەشداری و پاداشت هەیە و ئەوەش هەتا ڕادەیەک. گەورەترین قوتابخانە و کۆلێژ و ناوەکان داوای ئەوە لە گەنجە تازەکانمان ئەکەن بەڵام ئەم هەواڵە خۆشەم پێیە. بە پێچەوانەی ئەوەی خواستی کۆلێژەکان وامان لێئەکات باوەڕی خۆمانی بخەینە سەر -- (چەپڵەلێدان) پێویست ناکات بچیت بۆ یەکێک لە گەورەترین قوتابخانەکان بۆ ئەوەی دڵخۆش و سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا. خەڵکی سەرکەوتوو و دڵخۆش چوون بۆ قوتابخانەی ویلایەتەکان، چوون بۆ کۆلێژە بچووکەکان کە کەس ناویانی نەبیستووە، چوون بۆ کۆلێژی کۆمەڵگاکان، چوونەتە کۆلێژەکان و تەنانەت دەریشنەچوون. (چەپڵەلێدان) بەڵگەکە لەم ژوورەیایە، لەم کۆمەڵگایەمانا، کە ئەمە ڕاستییەکەیە. و ئەگەر چاوگرەکانیشمان فراوانتر بکەین و بتوانین سەیری چەند کۆلێژێکی تر بکەین، یان تەنانەت لەخۆبایبوونمان لە هاوکێشەکە لابەرین، ئەکرێت ئەم ڕاستیە قبوڵکەین و لە باوەشی بگرین و ئینجا درک بکەین، کە ئەوە کۆتایی ژیان نییە ئەگەر منداڵەکانمان نەتوانن بچنە یەکێک لەو خوێندنگە بەناوبانگانە. لەوەش گرنگتر، ئەگەر تەمەنی منداڵیان بەپێی ئەو خاڵانە بەسەرنەبردبێت کە بۆمان دیاریکردوون ئەوکاتەی کە ئەچنە کۆلێژ، بچنە هەر شوێنێک، بەپێی ویست و ئارەزوی خۆیان بووە، لە خواستی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئامادەبن و بتوانن تیایا پەرەبسێنن. ئەبێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان. وەک وتم دوو مناڵم هەیە، ساویەر و ئەیڤری. هەرزەکارن. ڕۆژێک لە ڕۆژانیش، پێموابێت وا مامەڵەم لەگەڵ ساویەر و ئەیڤریا ئەکرد وەک ئەوەی درەختی بۆنسای بن -- (پێکەنین) کە بەدڵی خۆما لێی ببڕم و بینەخشێنم و بیاننەخشێنم بۆ بێ کەموکوڕترین شێوەی مرۆڤ کە بتوانن بەهۆیەوە گرنتی ئەوەیان هەبێت بتوانن بچنە یەکێک لە بەرزترین کۆلێژەکان. بەڵام دوای کارکردن لەگەڵ منداڵی هەزارەها کەسی تردا -- و (پێکەنین) بەخێوکردنی دوو منداڵی خۆم، منداڵەکانم درەختی بۆنسای نین. ڕووەکێکی خۆڕسکن لە جۆرێکی نەزانراو -- (پێکەنین) کاری منیشە ژینگەیەکی بەخێوکەریان بۆ دابینکەم، بۆ بەهێزکردنیان لەڕێگەی کاری ناوماڵ و خۆشم بوێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن خەڵکیان خۆش بوێت و خۆشەویستی وەرگرن و کۆلێژ و شارەزایی و کارەکەشیان ئەوە بۆخۆیانە. کاری من ئەوە نییە بیانکەم بەوەی کە خۆم ئەمەوێت، بەڵکو پشتیوانیان بکەم لە بوون بە خوودە سەرکەوتووەکەیان. زۆر سوپاس. (چەپڵەلێدان)