Return to Video

چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست

  • 0:01 - 0:04
    ئەزانن، هەوڵم بۆ ئەوە نەیا
    ببم بە پسپۆڕێک لە پەروەردەکردنا.
  • 0:05 - 0:08
    ڕاستییەکەی، خۆی لەخۆیدا زۆر
    گرنگیم بە مەسەلەی پەروەردەکردن نەئەیا.
  • 0:09 - 0:13
    ڕاستییەکەی شێوازێکی پەروەردەکردنی
    مناڵ هەیە لەم سەردەمەیا
  • 0:13 - 0:16
    کە بەجۆرێک منداڵان تێک ئەیات،
  • 0:16 - 0:21
    دەرفەتیان بۆناهێڵێتەوە بتوانن
    ببن بە خۆیان.
  • 0:21 - 0:24
    لەم سەردەمەیا شێوازێکی
    پەروەردەکردن هەیە،
  • 0:24 - 0:25
    ڕێگری ئەوەیان لێئەکات.
  • 0:25 - 0:27
    ئەمەوێت بڵێم کە،
  • 0:27 - 0:29
    کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین و
    زۆر خەمی ئەوە ئەخۆین
  • 0:29 - 0:32
    کە هەندێک لە دایک و باوکەکان
    وەک پێویست لەناو ژیانی منداڵەکانیان و
  • 0:32 - 0:34
    پەروەردەکردن و گەورەکردنیانا نین
  • 0:34 - 0:35
    بە شێوەیەکی درووست.
  • 0:36 - 0:38
    بەڵام لە کۆتاییەکەی تری شەبەنگەکەشا،
  • 0:38 - 0:41
    زیانێکی زۆریش ئەگەیەنرێت،
  • 0:41 - 0:44
    لە شوێنێکدا کە باوانەکان هەست ئەکەن
    مناڵەکانیان سەرکەوتوو نابن
  • 0:44 - 0:48
    ئەگەر ئەوان نەیانپارێزن و
    ڕێگە لە هەموو پێچێک نەگرن و
  • 0:48 - 0:52
    هەرچییەکیان بەسەر بێت لەگەڵیانا بن و
    کار بکەنە سات بە ساتیان، و
  • 0:52 - 0:57
    منداڵەکانیان ئاراستە بکەن بەرەو
    چەند کۆلێژ و پیشەیەکی بچووک.
  • 0:59 - 1:01
    کاتێک بەم شێوەیە مناڵان گەورە ئەکەین، و
  • 1:01 - 1:03
    ئەڵێم ئێمە،
  • 1:03 - 1:06
    چونکە خوا ئەزانێت، لەوانەیە
    لە گەورەکردنی دوو هەرزەکارەکەما،
  • 1:06 - 1:09
    خۆشم ئەو شتانەم کردبێت،
  • 1:09 - 1:13
    دەرئەنجام مناڵەکانمان تەمەنی منداڵیان
    بەو خاڵانە ئەبەنە سەر کە نوسیومانەتەوە بۆیان.
  • 1:13 - 1:16
    ئەمانەش ئەو خاڵانەن کە لە
    تەمەنی مناڵیدا بۆمان دیاریکردوون.
  • 1:16 - 1:19
    بە سەلامەتی ئەیانهێڵینەوە و
  • 1:19 - 1:21
    خواردن و ئاویان ئەیەینێ، و
  • 1:22 - 1:24
    ئینجا ئەمانەوێ دڵنیابینەوە لەوەی
    ئەچنە قوتابخانەیەکی باش،
  • 1:24 - 1:27
    لە قوتابخانە باشەکانیشا ئەچنە
    پۆلە باشەکانەوە، و
  • 1:27 - 1:30
    نمرەی باش ئەهێنن لە پۆلە باشەکانی
    قوتابخانە باشەکانا.
  • 1:30 - 1:32
    بەڵام نەک هەر نمرە، بەڵکو ئاستیش، و
  • 1:32 - 1:35
    نەک هەر نمرە و ئاستیش، بەڵکو
    خەڵات و ستایشکردنیش، و
  • 1:35 - 1:37
    بەشداربن لە وەرزش، و چالاکی، و
    سەرکردایەتیکردنیشا.
  • 1:37 - 1:39
    بە مناڵەکانمان ئەڵێین تەنیا مەچنە یانەکەوە،
  • 1:39 - 1:42
    دەست بە یانەیەک بکەن، چونکە
    کۆلێژەکان ئەیانەوێ ئەوە ببینن. و
  • 1:42 - 1:44
    بزانە هیچ خزمەتێک هەیە بە کۆمەڵگای بکەیت.
  • 1:44 - 1:46
    نیشانی کۆلێژەکانی بە کە ئەتەوێت
    گرنگی بە خەڵکی تر بەیت.
  • 1:46 - 1:48
    (پێکەنین)
  • 1:48 - 1:53
    هەموو ئەمەش بە هیوای ئەوە ئەکرێت
    پلەی بێ کەموکوڕی بەدەستبێنیت.
  • 1:53 - 1:56
    چاوەڕێی ئەوە ئەکەین مناڵەکانمان بەشێوەیەک
    لەهەموو ڕوێکەوە باشبن،
  • 1:56 - 1:59
    کە هەرگیز خۆمان پێمان نەکراوە، و
  • 1:59 - 2:01
    بەم شێوەیە چونکە
    داوای زۆریان لێئەکرێت.
  • 2:01 - 2:03
    وا بیر ئەکەینەوە،
  • 2:03 - 2:06
    بێگومان ئێمەی دایک و باوک ئەبێت
    مشتومڕ بکەین لەگەڵ هەمووو مامۆستا و
  • 2:06 - 2:08
    بەڕێوبەر، و ڕاهێنەر، و دادوەرێکا، و
  • 2:09 - 2:11
    وەک خزمەتکاری مناڵەکانمان و
  • 2:11 - 2:13
    بەڕێوبەری کارەکان و
  • 2:14 - 2:16
    سکرتێریان بجوڵێینەوە.
  • 2:16 - 2:18
    ئینجا لەگەڵ مناڵەکانیشمان، مناڵە بەنرخەکانمان،
  • 2:18 - 2:20
    کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین لە
    ئاماژەبۆکردن،
  • 2:20 - 2:24
    مەرایی، ئاماژەپێدان، یارمەتیدان، مشتومڕ
    لەگەڵکردن و بۆڵە بەسەرا کردن،
  • 2:25 - 2:27
    هەتا دڵنیابینەوە لەوەی هەڵە ناکەن،
  • 2:27 - 2:30
    دەرگاکان داناخەن،
  • 2:30 - 2:32
    داهاتوویان تێکنایەن،
  • 2:32 - 2:35
    بەهیوای وەرگرتن
  • 2:35 - 2:37
    لە چەند کۆلێژێکی کەما،
  • 2:37 - 2:40
    کە دەست بەڕووی هەمووانەوە ئەنێن.
  • 2:43 - 2:48
    هەستیشت ئاوا ئەبێت کاتێک مناڵێک ئەبیت
    لەم تەمەنی مناڵیەیا کە هەمووشتێکت بۆ دیاریکراوە.
  • 2:48 - 2:51
    یەکەم شت، هیچ کاتێکت نییە
    بۆ ئەوەی بەدڵی خۆت یاری بکەیت.
  • 2:51 - 2:52
    دوای نیوەڕوان هیچ کات نامێنێتەوە،
  • 2:52 - 2:55
    چونکە پێویستە هەموو ئەرکەکانی
    تەواو بکرێت، وا بیر ئەکەینەوە،
  • 2:55 - 2:59
    وەک ئەوەی ئەو ئەرکەی قوتابخانە، یان
    تاقیکردنەوە، و چالاکییە
  • 2:59 - 3:03
    ساتی یەکلاکردنەوەیە بۆ ئەم داهاتووەی
    لە مێشکمانایە بۆیان، و
  • 3:03 - 3:06
    ئەیانبەخشین لە هەموو کارەکانی ناوماڵ، و
  • 3:06 - 3:10
    تەنانەت ڕێگەشیان پێنایەین
    وەک پێویست بنوون
  • 3:10 - 3:15
    تەنیا ئەوە گرنگ ئەبێت ئەو
    کارانە بکەن کە بۆمان دیاریکردوون.
  • 3:15 - 3:18
    لەو شتانەشا کە بۆمان دیاریکردوون
    بۆ تەمەنی مناڵی خۆیان ئەوەیە دڵخۆش بن،
  • 3:18 - 3:20
    بەڵام کە لە قوتابخانە ئەگەڕێنەوە،
  • 3:21 - 3:24
    یەکەم شت کە یەکسەر لێیان ئەپرسین
  • 3:24 - 3:27
    نمرەکانیانە لەگەڵ ئەرکەکانی پێیان سپێردراوە.
  • 3:27 - 3:29
    لە ڕووخساری ئێمەشا ئەوە ئەبینن
  • 3:29 - 3:31
    کە پەسەندکردنیان، و خۆشەویستیمان، و
  • 3:31 - 3:33
    بەهای تەواوەتی ئەوان لەلامان،
  • 3:33 - 3:35
    بەوە ئەبێت نمرەی تەواو بێنن.
  • 3:35 - 3:37
    ئینجا بەتەنیشتیانا ئەڕۆین و
  • 3:37 - 3:42
    ستایشیان ئەکەین وەک ڕاهێنەرێکی
    نمایشی ئاژەڵان --
  • 3:42 - 3:43
    (پێکەنین)
  • 3:43 - 3:49
    هانیان ئەیەین بەرزتر بازبەن و
    هەوڵی زیاتر بەن،
  • 3:49 - 3:52
    ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەدوای ڕۆژ.
  • 3:52 - 3:54
    کاتێکیش ئەگەنە قوتابخانەی ئامادەیی،
  • 3:54 - 3:56
    ناڵێن، "باشە ئەبێت حەزم لەوەبێت
    چی بخوێنم یان
  • 3:57 - 3:58
    چی چالاکییەک بکەم؟"
  • 3:58 - 3:59
    ئەچن بۆلای ڕاوێژکاری
    قوتابخانەکان و ئەڵێن،
  • 4:00 - 4:03
    "پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی
    بچمە کۆلێژێکی گونجاو؟"
  • 4:03 - 4:06
    ئینجا کە لە ئامادەیی ئەبینن
    نمرەکانیان بەرەو دابەزین ئەچێت، و
  • 4:06 - 4:08
    نمرەی خوار نەوەت ئەهێنن،
  • 4:08 - 4:10
    یان خوانەخواستە خوار هەشتا،
  • 4:10 - 4:12
    بەترسەوە نامە ئەنێرن بۆ
    هاوڕێکانیان و ئەڵێن
  • 4:12 - 4:17
    "کەس بەم نمرانەوە توانیوێتی
    بچێتە کۆلێژێکی گونجاو؟"
  • 4:18 - 4:19
    مناڵەکانیشمان،
  • 4:20 - 4:23
    بێگوێدانە ئەوەی لە کۆتایی خوێندنی
    ئامادەییا ئەگەنە گوێ،
  • 4:23 - 4:24
    هەناسەیان پێنامێنێت.
  • 4:25 - 4:27
    زۆر ناسک ئەبنەوە.
  • 4:27 - 4:28
    کەمێک ماندوو بوون لە ژیان.
  • 4:28 - 4:30
    پێش کاتی خۆیان پیر بوون،
  • 4:30 - 4:34
    بە ئاواتی ئەوەی گەورەکان پێیان بڵێن
    "ئەوەی کردووتە بەسە،
  • 4:34 - 4:37
    ئەم هەوڵەی یاوتە لە تەمەنی
    منداڵیتا بەسە."
  • 4:37 - 4:42
    ئێستاش بەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییەکی
    زۆرەوە ئەلەرزن و
  • 4:42 - 4:44
    هەندێکیشیان بیر ئەکەنەوە
  • 4:44 - 4:48
    ئایا ژیانیان بەو شێوەیە ئەبێ
    شایەنی ماندوو بوونەکە بووبێت؟
  • 4:50 - 4:52
    ئێمەی باوان،
  • 4:52 - 4:55
    ئێمەی باوان زۆر دڵنیاین لەوەی
    شایەنی بووە.
  • 4:55 - 4:56
    وا ڕەفتار ئەکەین --
  • 4:56 - 4:59
    وا بیر ئەکەینەوە هیچ داهاتووییەکیان نابێت
  • 4:59 - 5:04
    ئەگەر نەچنە ئەو کۆلێژانە یان
    سەر ئەو کارانەی
  • 5:04 - 5:05
    لە مێشکمانا دیاریمان کردووە بۆیان.
  • 5:06 - 5:09
    یان لەوانەیە، لەوانەیە، تەنیا بترسین،
  • 5:09 - 5:11
    داهاتوویەکیان نەبێت بتوانین
    خۆمانی پێوە هەڵکێشین
  • 5:11 - 5:15
    لەلای هاوڕێکانی خۆمان وێنەکانیان
    ئەکەین بە پشتی ئوتومبێلەکانمانەوە.
  • 5:18 - 5:19
    بەڵێ.
  • 5:19 - 5:21
    (چەپڵەلێدان)
  • 5:25 - 5:27
    بەڵام ئەگەر سەیری ئەوە بکەن کە کردوومانە،
  • 5:27 - 5:31
    ئەگەر بوێری ئەوەتان هەبێ سەیریکەن،
  • 5:31 - 5:34
    ئەبینیت مناڵەکانمان نەک هەر بەتەنیا
    وا بیر ئەکەنەوە بەهای ئەوان
  • 5:34 - 5:36
    بە پلە و نمرە بێت،
  • 5:36 - 5:40
    بەڵکو کاتێک لەناو مێشکە بەنرخەکەیانا
    ئەژین کە هێشتا لە پەرەسەندنایە
  • 5:40 - 5:44
    بەردەوام، وەک وەشانی خۆمان بۆ
    فیلمی "بوون بە جۆن مالکۆڤیچ،"
  • 5:44 - 5:46
    پەیامەکە ئەنێرین بۆ مناڵەکانمان:
  • 5:46 - 5:51
    "هێی، پێموانییە تۆ بێ من
    هیچ کام لەمانەت بەدی بهێنایە،"
  • 5:51 - 5:54
    بۆیە بە یارمەتی زیاد لە پێویستمان،
  • 5:54 - 5:57
    پاراستنی زیاد لە پێویستمان و
    ئاراستەکردنی زیاد لە پێویستمان،
  • 5:57 - 6:01
    دەرفەتی ئەوە نایەین بە مناڵەکانمان
    بتوانن متمانەبەخۆبوون بنیات بنێن،
  • 6:01 - 6:04
    کە بەڕاستی خەسڵەتێکی زۆر
    بنەڕەتییە بۆ دەروونی مرۆڤ،
  • 6:04 - 6:07
    زۆر لەو خۆ بە بەرزنرخاندنەی
    بەدەستی ئەهێنن
  • 6:07 - 6:09
    کاتێک چەپڵەیان بۆ لێئەیەین.
  • 6:09 - 6:15
    متمانە بەخۆبوون کاتێک بنیات ئەنرێت
    کە کەسێک ئەبینێت کردەوەکانی ئەبنە ئەنجامەکان،
  • 6:15 - 6:17
    نەک ----
  • 6:17 - 6:18
    بەو شێوەیە.
  • 6:18 - 6:21
    (چەپڵەلێدان)
  • 6:22 - 6:25
    نەک کارەکانی باوانەکان لەجیاتی
    مناڵەکانیان ئەنجامەکانی لێکەوێتەوە،
  • 6:25 - 6:28
    بەڵکو کاتێک کردەوەکانی ئەو کەسە
    ئەبێتە هۆی دەرئەنجامەکان.
  • 6:28 - 6:30
    کەواتە بە سادەیی بیڵێین،
  • 6:30 - 6:35
    ئەگەر بمانەوێت منداڵەکانمان پەرە بە
    متمانە بەخۆبوون بەن و کە ئەشبێ بیکەن،
  • 6:35 - 6:40
    ئەوا پێویستە زۆر زیاتر بکەن لە
    بیرکردنەوە، پلاندانان، و بڕیاردان
  • 6:40 - 6:44
    کردار، ئاوات خواستن، هاوکاریکردن،
    هەوڵدان، هەڵەکردن،
  • 6:44 - 6:47
    خەون بینین و ئەزموون کردنی ژیان
  • 6:47 - 6:48
    بۆخۆیان.
  • 6:49 - 6:52
    ئێستا، ئایا من مەبەستم ئەوەیە
  • 6:52 - 6:54
    هەموو منداڵێک کۆششکەرە و هەوڵ ئەیات و
  • 6:54 - 6:57
    پێویستیان بە دەستوەردان یان
    گرنگیپێدانی باوانیان نییە لە ژیانیانا، و
  • 6:57 - 6:59
    پێویستە بچینە دواوە و هیچ نەڵێین؟
  • 7:00 - 7:01
    بێگومان نەخێر.
  • 7:01 - 7:02
    (پێکەنین)
  • 7:03 - 7:04
    من وام نەوتووە.
  • 7:04 - 7:08
    ئەوەی ئەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کاتێک مامەڵە ئەکەین
    لەگەڵ نمرە و پلە و پاداشت
  • 7:08 - 7:10
    وەک مەبەستی تەمەنی منداڵی،
  • 7:10 - 7:14
    هەمووی بەهیوای ئەوەی بتوانن
    لە هەندێک کۆلێژی کەم وەرگیرێن
  • 7:14 - 7:17
    یان بتوانن هەندێک کار بکەن،
  • 7:17 - 7:21
    ئەوە تەسککردنەوەی پێناسەکردنی
    سەرکەوتنی مناڵەکانمان ئەبێت. و
  • 7:21 - 7:25
    هەرچەندە لەوانەیە تەنانەت یارمەتیان بەین
    بتوانن هەندێک سەرکەوتنی کورتخایەن بەدەستبێنن
  • 7:25 - 7:26
    بە یارمەتیدانی زیاد لەپێویست --
  • 7:26 - 7:30
    بۆ نمونە نمرەی زیاتر ئەهێنن ئەگەر
    یارمەتیان بەین ئەرکی قوتابخانە بکەن،
  • 7:30 - 7:34
    کاتێک یارمەتیان ئەیەین لەوانەیە
    لە تەمەنی منداڵیا شتی زۆرتریان کردبێت --
  • 7:35 - 7:38
    بەڵام ئەوە کاریگەرییەکی خراپی
    درێژخایەنی ئەبێت لەسەر
  • 7:39 - 7:41
    هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان.
  • 7:41 - 7:43
    ئەمەوێت بڵێم،
    پێویستە کەمتر بایەخ بەین
  • 7:43 - 7:45
    بەو چەند کۆلێژە دیاریکراوەی
  • 7:45 - 7:48
    کە لەوانەیە بتوانن بۆی بچن و
  • 7:48 - 7:53
    و زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین کە
    خوو، بیرکردنەوە، و توانا، و
  • 7:53 - 7:58
    شارەزاییەکی وایان هەبێت، بۆ هەر کوێیەک
    بچن بتوانن سەرکەوتوو بن.
  • 7:58 - 7:59
    ئەمەوێ بڵێن کە،
  • 7:59 - 8:04
    منداڵەکانمان پێویستیان بەوەیە ئێمە
    کەمتر بایەخ بە نمرە و پلە بەین و
  • 8:04 - 8:06
    زۆر زیاتر بایەخ بەوە بەین
  • 8:06 - 8:11
    تەمەنی منداڵیان ببێت بە بناغەیەک
    بۆ سەرکەوتنیان
  • 8:11 - 8:14
    بنیات نرابێت لەسەر هەندێک
    شتی وەک خۆشەویستی و
  • 8:15 - 8:16
    کارەکانی ناو ماڵ.
  • 8:16 - 8:19
    (پێکەنین)
  • 8:19 - 8:21
    (چەپڵەلێدان)
  • 8:23 - 8:26
    وتم کاری ناوماڵ؟
    وتم کاری ناوماڵ؟ هەر بەڕاست واموت.
  • 8:28 - 8:30
    بەڵام هەر بەڕاستی،
    لەبەر ئەمەیە.
  • 8:31 - 8:35
    درێژترین توێژینەوەی بەردەوام
    کە کرابێت لەسەر ئەم بابەتە
  • 8:35 - 8:37
    پێی دەوترێت توێژینەوەی
    هارڤارد گرانت.
  • 8:37 - 8:39
    دەریخستووە پیشەگەرەکانی
    سەرکەوتوون لە ژیانا،
  • 8:40 - 8:42
    کە ئەوەمان ئەوێت لە مناڵەکانمان،
  • 8:42 - 8:46
    ئەوەیە کە سەرکەوتنی پیشەگەری ژیان لەوەوە یەت
    بە منداڵی کاری ناوماڵیان کردبێت و
  • 8:46 - 8:48
    هەتا زووتر دەستپێبکات، باشترە،
  • 8:48 - 8:50
    کە قۆڵی خۆتی لێ هەڵکەیت و
    مێشکت بخەیتە سەری،
  • 8:50 - 8:53
    بیر بکەیتەوە و بڵێیت،
    کارێک هەیە خۆش نییە،
  • 8:53 - 8:55
    بەڵام ئەبێ کەسێک بیکات،
    لەوانەیە ئەو کەسە من بم،
  • 8:55 - 8:56
    بیرکردنەوەیەک بڵێت،
  • 8:56 - 8:59
    هەوڵی تەواوی خۆم ئەیەم
    بۆ بەرژەوەندی هەمووان،
  • 8:59 - 9:02
    ئەوە بەرەو پێشەوەت ئەبات
    لە شوێنی کارکردنەکەت.
  • 9:02 - 9:05
    ئێستا هەموو ئەمە ئەزانین.
    ئێوەش ئەیزانن.
  • 9:05 - 9:08
    (چەپڵەلێدان)
  • 9:08 - 9:12
    هەموو ئەمە ئەزانین، و هێشتا،
    لە تەمەنی منداڵییەکەیا کە خاڵەکانمان بۆ داناون،
  • 9:12 - 9:16
    منداڵەکانمان ئەبەخشین لە کارەکانی
    لە ناو ماڵدا هەمانە، و
  • 9:16 - 9:18
    کە گەورە ئەبن لە شوێنی کارکردنیان
  • 9:18 - 9:20
    هێشتا بۆ ئەو خاڵانە ئەگەرێن
    کە لەسەریانە بیکەن،
  • 9:20 - 9:22
    بەڵام بوونی نییە، و
  • 9:22 - 9:25
    لەوەش گرنگتر، ویست و ئارەزوو و
    غەریزەی ئەوەیان نابێت
  • 9:25 - 9:27
    قۆڵی بۆ هەڵکەن و خۆیان بخەنە ناوەوە و
  • 9:27 - 9:31
    سەیر بکەن و بیر بکەنەوە،
    چۆن بتوانم سودم هەبێت بۆ هاوپیشەکانم؟
  • 9:31 - 9:35
    چۆن بتوانم پێشبینی چەند هەنگاوێکی
    دواتر بکەم کە لەوانەیە بەڕێوبەرەکەم بیەوێت؟
  • 9:36 - 9:40
    دووەم دۆزینەوەی زۆر گرنگ لە
    توێژینەوەی هارڤارد گرانت
  • 9:41 - 9:43
    دەڵێت کە دڵخۆشی لە ژیانا
  • 9:44 - 9:46
    لە خۆشەویستییەوە یەت،
  • 9:46 - 9:47
    نەک خۆشەویستی کار،
  • 9:47 - 9:50
    خۆشەویستی مرۆڤەکان؛
  • 9:50 - 9:54
    هاوژینەکانمان، هاوەڵەکانمان،
    هاوڕێکانمان، خێزانەکانمان.
  • 9:55 - 9:58
    کەواتە تەمەنی منداڵی پێویستە
    منداڵەکانمان فێری خۆشەویستی بکات، و
  • 9:58 - 10:01
    ناشتوانن خەڵکی تریان خۆش بوێت
    ئەگەر یەکەم شت خۆیان خۆشنەوێت، و
  • 10:01 - 10:05
    ناشتوانن خۆیان خۆشبوێت ئەگەر ئێمە
    خۆشەویستی بێبەرامبەریان پێشکەش نەکەین.
  • 10:05 - 10:07
    (چەپڵەلێدان)
  • 10:10 - 10:11
    بەڵێ.
  • 10:12 - 10:14
    بەم شێوەیە،
  • 10:14 - 10:16
    لەجیاتی ئەوەی خوو بگرین بە
    نمرە و پلەوە
  • 10:16 - 10:19
    کاتێک نەوە بەنرخەکانمان لە
    قوتابخانە ئەگەڕێنەوە،
  • 10:19 - 10:21
    یان خۆمان لە کارەوە ئەگەڕێینەوە ماڵەوە،
  • 10:21 - 10:24
    پێویستە تەکنەلۆجیا دابخەین،
    مۆبایلەکانمان لابەرین، و
  • 10:24 - 10:25
    سەیری ناوچاویان بکەین و
  • 10:25 - 10:28
    ڕێگەیان پێبەین ئەو شادییە
    ببینن کە لە ڕووخسارمانایە
  • 10:28 - 10:31
    کاتێک بۆ یەکەم جار دوای چەند
    کاتژمێرێک مناڵەکانمان ئەبینینەوە.
  • 10:31 - 10:33
    ئینجا پێویستە بڵێین،
  • 10:33 - 10:34
    "ڕۆژەکەت چۆن بوو؟
  • 10:36 - 10:39
    چی شتێکی ئەمڕۆت بەدڵ بوو؟"
  • 10:39 - 10:42
    کاتێکیش کچە هەرزەکارەکەت ئەڵێت،
    "نانی نیوەڕۆ"، وەک کچەکەی من، و
  • 10:42 - 10:44
    تۆش حەز ئەکەی بزانیت لە
    تاقیکردنەوەکەیا چۆنبووە،
  • 10:45 - 10:46
    نەک باسی نانی نیوەڕۆ بکات،
  • 10:46 - 10:49
    پێویستە هەر بایەخ بە نانی نیوەڕۆکەی بەیت.
  • 10:49 - 10:52
    پێویستە بڵێیت، "چی شتێکی کاتی
    نانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆشبوو؟"
  • 10:52 - 10:56
    پێویستە بزانن کە وەک مرۆڤ
    گرنگیان هەیە بۆمان،
  • 10:56 - 10:58
    نەک بەهۆی نمرەکانیانەوە.
  • 11:00 - 11:02
    زۆرباشە، ئێستا باسی خۆشەویستی , و
    کاری ناوماڵمان کرد،
  • 11:02 - 11:04
    ئەوە لە شتێکی باش ئەچێت بەڵام
    کەمێک بۆستن.
  • 11:04 - 11:07
    کۆلێژەکان پێویستیان بە پلە و
    نمرەی بەرز هەیە و
  • 11:07 - 11:11
    پێویستیان بە بەشداری و پاداشت هەیە و
    ئەوەش هەتا ڕادەیەک.
  • 11:13 - 11:19
    گەورەترین قوتابخانە و کۆلێژ و ناوەکان
    داوای ئەوە لە گەنجە تازەکانمان ئەکەن
  • 11:19 - 11:20
    بەڵام ئەم هەواڵە خۆشەم پێیە.
  • 11:21 - 11:26
    بە پێچەوانەی ئەوەی خواستی کۆلێژەکان
    وامان لێئەکات باوەڕی خۆمانی بخەینە سەر --
  • 11:26 - 11:29
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:32 - 11:35
    پێویست ناکات بچیت بۆ یەکێک لە
    گەورەترین قوتابخانەکان
  • 11:35 - 11:37
    بۆ ئەوەی دڵخۆش و سەرکەوتوو بیت لە ژیاندا.
  • 11:37 - 11:40
    خەڵکی سەرکەوتوو و دڵخۆش
    چوون بۆ قوتابخانەی ویلایەتەکان،
  • 11:40 - 11:42
    چوون بۆ کۆلێژە بچووکەکان کە
    کەس ناویانی نەبیستووە،
  • 11:42 - 11:43
    چوون بۆ کۆلێژی کۆمەڵگاکان،
  • 11:43 - 11:46
    چوونەتە کۆلێژەکان و
    تەنانەت دەریشنەچوون.
  • 11:46 - 11:49
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:53 - 11:56
    بەڵگەکە لەم ژوورەیایە،
    لەم کۆمەڵگایەمانا،
  • 11:56 - 11:58
    کە ئەمە ڕاستییەکەیە. و
  • 11:58 - 12:00
    ئەگەر چاوگرەکانیشمان فراوانتر بکەین و
  • 12:00 - 12:02
    بتوانین سەیری چەند کۆلێژێکی تر بکەین،
  • 12:02 - 12:05
    یان تەنانەت لەخۆبایبوونمان
    لە هاوکێشەکە لابەرین،
  • 12:06 - 12:09
    ئەکرێت ئەم ڕاستیە قبوڵکەین و
    لە باوەشی بگرین و ئینجا درک بکەین،
  • 12:09 - 12:11
    کە ئەوە کۆتایی ژیان نییە
  • 12:11 - 12:15
    ئەگەر منداڵەکانمان نەتوانن بچنە
    یەکێک لەو خوێندنگە بەناوبانگانە.
  • 12:16 - 12:17
    لەوەش گرنگتر،
  • 12:17 - 12:22
    ئەگەر تەمەنی منداڵیان بەپێی ئەو خاڵانە
    بەسەرنەبردبێت کە بۆمان دیاریکردوون
  • 12:22 - 12:24
    ئەوکاتەی کە ئەچنە کۆلێژ،
  • 12:25 - 12:26
    بچنە هەر شوێنێک،
  • 12:26 - 12:30
    بەپێی ویست و ئارەزوی خۆیان بووە،
  • 12:30 - 12:32
    لە خواستی خۆیانەوە سەرچاوەی گرتبێت،
  • 12:32 - 12:35
    ئامادەبن و بتوانن تیایا پەرەبسێنن.
  • 12:37 - 12:39
    ئەبێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان.
  • 12:40 - 12:43
    وەک وتم دوو مناڵم هەیە،
    ساویەر و ئەیڤری.
  • 12:43 - 12:45
    هەرزەکارن.
  • 12:45 - 12:46
    ڕۆژێک لە ڕۆژانیش،
  • 12:46 - 12:49
    پێموابێت وا مامەڵەم لەگەڵ ساویەر و
    ئەیڤریا ئەکرد
  • 12:49 - 12:51
    وەک ئەوەی درەختی بۆنسای بن --
  • 12:51 - 12:53
    (پێکەنین)
  • 12:53 - 12:56
    کە بەدڵی خۆما لێی ببڕم و
    بینەخشێنم و
  • 12:56 - 13:00
    بیاننەخشێنم بۆ بێ کەموکوڕترین
    شێوەی مرۆڤ
  • 13:00 - 13:04
    کە بتوانن بەهۆیەوە گرنتی ئەوەیان
    هەبێت بتوانن بچنە
  • 13:04 - 13:06
    یەکێک لە بەرزترین کۆلێژەکان.
  • 13:07 - 13:11
    بەڵام دوای کارکردن لەگەڵ منداڵی
    هەزارەها کەسی تردا -- و
  • 13:12 - 13:13
    (پێکەنین)
  • 13:14 - 13:17
    بەخێوکردنی دوو منداڵی خۆم،
  • 13:18 - 13:20
    منداڵەکانم درەختی بۆنسای نین.
  • 13:22 - 13:24
    ڕووەکێکی خۆڕسکن
  • 13:24 - 13:27
    لە جۆرێکی نەزانراو --
  • 13:27 - 13:29
    (پێکەنین)
  • 13:29 - 13:33
    کاری منیشە ژینگەیەکی
    بەخێوکەریان بۆ دابینکەم،
  • 13:33 - 13:35
    بۆ بەهێزکردنیان لەڕێگەی کاری ناوماڵ و
  • 13:35 - 13:39
    خۆشم بوێن بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن
    خەڵکیان خۆش بوێت و خۆشەویستی وەرگرن و
  • 13:39 - 13:42
    کۆلێژ و شارەزایی و کارەکەشیان
  • 13:42 - 13:44
    ئەوە بۆخۆیانە.
  • 13:44 - 13:50
    کاری من ئەوە نییە بیانکەم بەوەی
    کە خۆم ئەمەوێت،
  • 13:50 - 13:55
    بەڵکو پشتیوانیان بکەم لە
    بوون بە خوودە سەرکەوتووەکەیان.
  • 13:55 - 13:57
    زۆر سوپاس.
  • 13:57 - 14:03
    (چەپڵەلێدان)
Title:
چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست
Speaker:
جولی لیسکۆت-هەیمس
Description:

بە چاوەڕێکردنی زۆر لە منداڵەکانمان و بەڕێوەبردنی هەموو وردەکارییەکی ژیانی مناڵەکان، دایکان و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان نایەن. بەلایەنی کەمەوە جولی لیسکۆت-هەیمس وا ئەیبینێت. بە حەزێکی زۆر بۆ بابەتەکە و باسکردنێکی پێکەنین ئامێز ڕاگری پێشووی تازە وەرگیراوانی زانکۆی ستانفۆرد ئەیەوێت نیشانی دایکان و باوکانی بات کە پێویستە چیتر لەڕێگەی نمرە و پلەوە پێناسەی سەرکەوتنی مناڵەکانیان نەکەن. لەجیاتی ئەوە ئەڵێت، پێویستە زیاتر تیشک بخەنە سەر بیرۆکە کۆنەکەی: خۆشەویستی بێمەرج.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:16

Kurdish subtitles

Revisions