Return to Video

چ شتێك هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم؟

  • 0:07 - 0:13
    نەفرەتێك هەیە کە مرۆڤایەتی
    ئازار داوە لە کۆنەوە.
  • 0:13 - 0:16
    یۆنانیەکان بە جوینی ڕایزنی
    بۆندار بەرەنگاری بوونەتەوە،
  • 0:16 - 0:19
    لە کاتێکدا چینیەکان پەنایان بۆ
    توێکڵی هێلکە بردووە.
  • 0:19 - 0:21
    لە یاسا ئایینیەکانی جولەکەی کۆندا،
  • 0:21 - 0:25
    ئەوە تەنانەت یاسای بنچینەیی بووە
    بۆ جیابوونەوە.
  • 0:25 - 0:32
    ئەو کارەساتە سامناکە بۆنی دەمە،
    بە شێیوەیەکی تر ناسراوە بە هەناسەی ناخۆش.
  • 0:32 - 0:36
    بەڵام چی هۆکارە بۆ ئەوە،
    و بۆچی ترسێکی زۆری جیهانییە؟
  • 0:36 - 0:39
    باشە، بیر لە هەندێك لە ناخۆشترین بۆنەکان
    بکەوە کە بە خەیاڵتدا دێت،
  • 0:39 - 0:44
    وەك خۆڵ و خاشاك، پیسایی و گۆشتی بۆگەن.
  • 0:44 - 0:48
    هەموو ئەو بۆنانە لە چالاکی
    ئۆرگانیزمی بچووکەوە دێن،
  • 0:48 - 0:50
    بە تایبەتی بەکتریا،
  • 0:50 - 0:52
    چەندە قێزەون دەردەکەوێت،
  • 0:52 - 0:59
    ئەوا بەکتریای هاوشێوە لە ژینگەی
    شێداری ناو دەمتدا دەژیت.
  • 0:59 - 1:00
    مەترسە.
  • 1:00 - 1:03
    هەبوونی بەکتریا لە جەستەتدا
    تەنها شتێکی ئاسایی نییە،
  • 1:03 - 1:06
    لەڕاستیدا زۆر پێویستە
    بۆ هەموو شتێك،
  • 1:06 - 1:09
    وەکو هەرس کردن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.
  • 1:09 - 1:13
    بەڵام وەکو هەموو شتێکی زیندوو،
    بەکتریا پێویستی بە خواردنە.
  • 1:13 - 1:16
    بەکتریای ناو دەمت
    لەسەر لینجی و
  • 1:16 - 1:17
    پاشماوەی خواردن و
  • 1:17 - 1:20
    و ڕیشاڵی خانە مردووەکان
    دەژین.
  • 1:20 - 1:23
    بۆ ئەوەی خۆراکەکان هەڵمژێت
    لە رێگەی توێژاڵی خانەوە،
  • 1:23 - 1:27
    پێویستە ماددە ئەندامییەکان شی بکاتەوە
    بۆ چەند گەردێکی بچووکتر.
  • 1:27 - 1:32
    بۆ نموونە، پڕۆتینەکان شی دەکەنەوە بۆ
    ترشە ئەمینییە پێکهێنەرەکان
  • 1:32 - 1:36
    و دواتر ئەوانەش زیاتر شی دەکەنەوە
    بۆ ئاوێتەی هەمەجۆر.
  • 1:36 - 1:39
    هەندێك لە بۆنە پیسەکان
    بەرهەمی ئەو کارلێکانەن،
  • 1:39 - 1:42
    وەکو کبریتیدی هایدرۆجین و کادافیرین،
  • 1:42 - 1:44
    بە دزەکردن بە ناو هەوادا
  • 1:44 - 1:48
    و ڕێگەی خۆی دەگرێت بەرەو
    لووتەکان بە ئاسانی.
  • 1:48 - 1:52
    هەستیاری ئێمە بەو بۆنانە و
    لێکدانەوەیان وەکو بۆنێکی ناخۆش
  • 1:52 - 1:57
    ڕەنگە میکانیزمی گەشەداری
    ئاگادارمان بکاتەوە لە خواردنی بۆگەن
  • 1:57 - 1:59
    و هەبوونی نەخۆشی.
  • 1:59 - 2:02
    بۆن کردن یەکێکە لە بەهێزترین
    و سەرەکیترین هەستەکانمان،
  • 2:02 - 2:06
    رۆڵێکی گەورە دەگێرێت لە
    ڕاکێشانمان بۆ هاوڕێ چاوەڕوان کراوەکانمان.
  • 2:06 - 2:11
    لە ڕاپرسیەکدا، ٥٩% پیاوان و ٧٠% ئافرەتان
  • 2:11 - 2:15
    گوتویانە کە ناچنە ژوان
    لەگەڵ کەسانێك کە بۆنی دەمیان هەیە،
  • 2:15 - 2:17
    لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
    کە ئەمریکییەکان تەنها
  • 2:17 - 2:22
    ساڵانە ١ بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن
    بۆ بەرهەمە هەمەجۆرەکانی بۆنی دەم.
  • 2:22 - 2:25
    خۆشبەختانە، زۆربەی بۆنی دەمە ناخۆشەکان
    بە ئاسانی چارەسەر کراوە.
  • 2:25 - 2:29
    خراپترین بەرهەمی ناوەندی بۆنکردنەکان
    لە بەکتریای گرام نێگەتیڤەوە دێت
  • 2:29 - 2:32
    کە لە بۆشایی نێوان پووکەکان و دداندا
  • 2:32 - 2:34
    و لە دواوەی زماندا دەژیت.
  • 2:34 - 2:36
    بە شوردن و پاککردنەوەی نێوانی ددانەکانمان،
  • 2:36 - 2:39
    بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەمی
    دژە بەکتریا لەکاتی خەودا،
  • 2:39 - 2:43
    و پاککردنەوەی بەشی دواوەی زمان بە نەرمی
    بە خورێنەری پلاستیکی
  • 2:43 - 2:46
    و تەنانەت خواردنی نانی بەیانی تەندروست،
  • 2:46 - 2:50
    ئێمە دەتوانین زۆربەی ئەو بەکتریایانە
    لا ببەین لەگەڵ سەرچاوەی خواردنیان.
  • 2:50 - 2:53
    لە هەندێك باردا،
    ئەو پێوانەیە ڕەنگە تەواو نەبێت
  • 2:53 - 2:57
    بەهۆی کێشە ددانیەکان،
    نەخۆشیەکانی لووت، نەخۆشیە دەگمەنەکان،
  • 2:57 - 3:01
    وەکو نەخۆشیەکانی جگەر
    و شەکرەی ناجێگیر.
  • 3:01 - 3:04
    ڕەوشتەکانی وەکو جگەرە کێشان
    و زیادەڕەوی لە خواردنەوە
  • 3:04 - 3:07
    بەهەمان شێیوە بۆنی ناخۆشی ناسراویان هەیە.
  • 3:07 - 3:09
    بێ گوێدانە هۆکارەکان،
  • 3:09 - 3:12
    بۆنی ناخۆش بە نزیکی هەمیشە
    دەگەڕێتەوە بۆ دەم
  • 3:12 - 3:16
    و نەك لە گەدەوە
    یاخود لە شوێنێکی تری جەستە.
  • 3:16 - 3:17
    بەڵام یەکێک لە گەورەترین
    ئاڵەنگارییەکان
  • 3:17 - 3:22
    دیاریکردنی بۆنەکەیە لە
    شوێنی سەرەتادا،
  • 3:22 - 3:24
    و ئەمەش ناڕوونە.
  • 3:24 - 3:26
    لەوانەیە ئەوە بێت کە
    ئێمە زۆر ڕاهاتووین
  • 3:26 - 3:29
    بە بۆنی ناوەوەی
    دەمی خۆمان تاکو بڕیاڕی لەسەر بدەین.
  • 3:29 - 3:32
    و شێوازەکانی وەك دانانی دەستت لەسەر دەمت،
  • 3:32 - 3:36
    یاخود لێسانەوە و بۆن کردنی مەچەکت
    هیچ یەك لەمانە کارێکی تەواو ناکات.
  • 3:36 - 3:39
    لێکۆڵینەوەیەك نیشانداوە کە
    سەرەڕای ئەوەی خەڵک ئەوە دەکەن
  • 3:39 - 3:41
    ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە
    بە شێوەیەکی کەسی بۆن بکەن
  • 3:41 - 3:45
    بە گوێرەی ئەوەی بیر دەکەنەوە
    کە چەند خراپ دەبێت.
  • 3:45 - 3:48
    بەڵام لێرەدا ڕێگەیەکی سادە هەیە،
    ئەگەر کۆمەڵایەتییانە قورس بێت،
  • 3:48 - 3:51
    ڕێگەیەك بۆ زانینی ئەوەی بۆنی دەمت چۆنە:
  • 3:51 - 3:54
    تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە.
    و پرسیار لە هاوڕێیەك بکە
Title:
چ شتێك هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی دەم؟
Speaker:
مێل ڕۆزنبێرگ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-causes-bad-breath-mel-rosenberg

بۆنی دەم نەفرەتێکە کە ئازاری مرۆڤایەتی داوە لە کۆنەوە. بەڵای چی هۆکارە بۆ ئەوە، و بۆچی ترسێکی زۆری جیهانییە؟ مێل رۆسینبێرگ بنچینەکانی بۆنی ناخۆشی دەم پوختە دەکات - و دەتوانیت چی بکەیت کاتێك لێت دەدات.

وانەیەک لەلایەن مێل ڕۆسینبێرگ، ئەنیمەیشن لەلایەن ئەندریو فۆیرستەر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:14

Kurdish (Central) subtitles

Revisions