1 00:00:07,281 --> 00:00:12,713 نەفرەتێك هەیە کە مرۆڤایەتی ئازار داوە لە کۆنەوە. 2 00:00:12,713 --> 00:00:16,080 یۆنانیەکان بە جوینی ڕایزنی بۆندار بەرەنگاری بوونەتەوە، 3 00:00:16,080 --> 00:00:19,331 لە کاتێکدا چینیەکان پەنایان بۆ توێکڵی هێلکە بردووە. 4 00:00:19,331 --> 00:00:21,385 لە یاسا ئایینیەکانی جولەکەی کۆندا، 5 00:00:21,385 --> 00:00:25,465 ئەوە تەنانەت یاسای بنچینەیی بووە بۆ جیابوونەوە. 6 00:00:25,465 --> 00:00:31,828 ئەو کارەساتە سامناکە بۆنی دەمە، بە شێیوەیەکی تر ناسراوە بە هەناسەی ناخۆش. 7 00:00:31,828 --> 00:00:36,165 بەڵام چی هۆکارە بۆ ئەوە، و بۆچی ترسێکی زۆری جیهانییە؟ 8 00:00:36,165 --> 00:00:39,281 باشە، بیر لە هەندێك لە ناخۆشترین بۆنەکان بکەوە کە بە خەیاڵتدا دێت، 9 00:00:39,281 --> 00:00:43,621 وەك خۆڵ و خاشاك، پیسایی و گۆشتی بۆگەن. 10 00:00:43,621 --> 00:00:48,312 هەموو ئەو بۆنانە لە چالاکی ئۆرگانیزمی بچووکەوە دێن، 11 00:00:48,312 --> 00:00:50,211 بە تایبەتی بەکتریا، 12 00:00:50,211 --> 00:00:52,487 چەندە قێزەون دەردەکەوێت، 13 00:00:52,487 --> 00:00:58,789 ئەوا بەکتریای هاوشێوە لە ژینگەی شێداری ناو دەمتدا دەژیت. 14 00:00:58,789 --> 00:01:00,234 مەترسە. 15 00:01:00,234 --> 00:01:03,386 هەبوونی بەکتریا لە جەستەتدا تەنها شتێکی ئاسایی نییە، 16 00:01:03,386 --> 00:01:05,920 لەڕاستیدا زۆر پێویستە بۆ هەموو شتێك، 17 00:01:05,920 --> 00:01:08,778 وەکو هەرس کردن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی. 18 00:01:08,778 --> 00:01:12,751 بەڵام وەکو هەموو شتێکی زیندوو، بەکتریا پێویستی بە خواردنە. 19 00:01:12,751 --> 00:01:15,882 بەکتریای ناو دەمت لەسەر لینجی و 20 00:01:15,882 --> 00:01:17,322 پاشماوەی خواردن و 21 00:01:17,322 --> 00:01:19,694 و ڕیشاڵی خانە مردووەکان دەژین. 22 00:01:19,694 --> 00:01:22,817 بۆ ئەوەی خۆراکەکان هەڵمژێت لە رێگەی توێژاڵی خانەوە، 23 00:01:22,817 --> 00:01:26,834 پێویستە ماددە ئەندامییەکان شی بکاتەوە بۆ چەند گەردێکی بچووکتر. 24 00:01:26,834 --> 00:01:31,682 بۆ نموونە، پڕۆتینەکان شی دەکەنەوە بۆ ترشە ئەمینییە پێکهێنەرەکان 25 00:01:31,682 --> 00:01:35,804 و دواتر ئەوانەش زیاتر شی دەکەنەوە بۆ ئاوێتەی هەمەجۆر. 26 00:01:35,804 --> 00:01:38,879 هەندێك لە بۆنە پیسەکان بەرهەمی ئەو کارلێکانەن، 27 00:01:38,879 --> 00:01:42,190 وەکو کبریتیدی هایدرۆجین و کادافیرین، 28 00:01:42,190 --> 00:01:43,954 بە دزەکردن بە ناو هەوادا 29 00:01:43,954 --> 00:01:47,565 و ڕێگەی خۆی دەگرێت بەرەو لووتەکان بە ئاسانی. 30 00:01:47,565 --> 00:01:52,253 هەستیاری ئێمە بەو بۆنانە و لێکدانەوەیان وەکو بۆنێکی ناخۆش 31 00:01:52,253 --> 00:01:56,876 ڕەنگە میکانیزمی گەشەداری ئاگادارمان بکاتەوە لە خواردنی بۆگەن 32 00:01:56,876 --> 00:01:58,809 و هەبوونی نەخۆشی. 33 00:01:58,809 --> 00:02:02,020 بۆن کردن یەکێکە لە بەهێزترین و سەرەکیترین هەستەکانمان، 34 00:02:02,020 --> 00:02:06,485 رۆڵێکی گەورە دەگێرێت لە ڕاکێشانمان بۆ هاوڕێ چاوەڕوان کراوەکانمان. 35 00:02:06,485 --> 00:02:10,693 لە ڕاپرسیەکدا، ٥٩% پیاوان و ٧٠% ئافرەتان 36 00:02:10,693 --> 00:02:14,710 گوتویانە کە ناچنە ژوان لەگەڵ کەسانێك کە بۆنی دەمیان هەیە، 37 00:02:14,710 --> 00:02:16,898 لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە ئەمریکییەکان تەنها 38 00:02:16,898 --> 00:02:21,816 ساڵانە ١ بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ بەرهەمە هەمەجۆرەکانی بۆنی دەم. 39 00:02:21,816 --> 00:02:25,062 خۆشبەختانە، زۆربەی بۆنی دەمە ناخۆشەکان بە ئاسانی چارەسەر کراوە. 40 00:02:25,062 --> 00:02:29,301 خراپترین بەرهەمی ناوەندی بۆنکردنەکان لە بەکتریای گرام نێگەتیڤەوە دێت 41 00:02:29,301 --> 00:02:32,190 کە لە بۆشایی نێوان پووکەکان و دداندا 42 00:02:32,190 --> 00:02:34,219 و لە دواوەی زماندا دەژیت. 43 00:02:34,219 --> 00:02:36,238 بە شوردن و پاککردنەوەی نێوانی ددانەکانمان، 44 00:02:36,238 --> 00:02:39,137 بەکارهێنانی پاککەرەوەی دەمی دژە بەکتریا لەکاتی خەودا، 45 00:02:39,137 --> 00:02:42,577 و پاککردنەوەی بەشی دواوەی زمان بە نەرمی بە خورێنەری پلاستیکی 46 00:02:42,577 --> 00:02:45,685 و تەنانەت خواردنی نانی بەیانی تەندروست، 47 00:02:45,685 --> 00:02:49,832 ئێمە دەتوانین زۆربەی ئەو بەکتریایانە لا ببەین لەگەڵ سەرچاوەی خواردنیان. 48 00:02:49,832 --> 00:02:53,017 لە هەندێك باردا، ئەو پێوانەیە ڕەنگە تەواو نەبێت 49 00:02:53,017 --> 00:02:57,197 بەهۆی کێشە ددانیەکان، نەخۆشیەکانی لووت، نەخۆشیە دەگمەنەکان، 50 00:02:57,197 --> 00:03:00,987 وەکو نەخۆشیەکانی جگەر و شەکرەی ناجێگیر. 51 00:03:00,987 --> 00:03:03,849 ڕەوشتەکانی وەکو جگەرە کێشان و زیادەڕەوی لە خواردنەوە 52 00:03:03,849 --> 00:03:07,343 بەهەمان شێیوە بۆنی ناخۆشی ناسراویان هەیە. 53 00:03:07,343 --> 00:03:08,918 بێ گوێدانە هۆکارەکان، 54 00:03:08,918 --> 00:03:12,488 بۆنی ناخۆش بە نزیکی هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ دەم 55 00:03:12,488 --> 00:03:15,600 و نەك لە گەدەوە یاخود لە شوێنێکی تری جەستە. 56 00:03:15,600 --> 00:03:17,430 بەڵام یەکێک لە گەورەترین ئاڵەنگارییەکان 57 00:03:17,430 --> 00:03:21,765 دیاریکردنی بۆنەکەیە لە شوێنی سەرەتادا، 58 00:03:21,765 --> 00:03:23,604 و ئەمەش ناڕوونە. 59 00:03:23,604 --> 00:03:25,622 لەوانەیە ئەوە بێت کە ئێمە زۆر ڕاهاتووین 60 00:03:25,622 --> 00:03:29,193 بە بۆنی ناوەوەی دەمی خۆمان تاکو بڕیاڕی لەسەر بدەین. 61 00:03:29,193 --> 00:03:32,021 و شێوازەکانی وەك دانانی دەستت لەسەر دەمت، 62 00:03:32,021 --> 00:03:36,102 یاخود لێسانەوە و بۆن کردنی مەچەکت هیچ یەك لەمانە کارێکی تەواو ناکات. 63 00:03:36,102 --> 00:03:38,736 لێکۆڵینەوەیەك نیشانداوە کە سەرەڕای ئەوەی خەڵک ئەوە دەکەن 64 00:03:38,736 --> 00:03:41,212 ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە شێوەیەکی کەسی بۆن بکەن 65 00:03:41,212 --> 00:03:44,772 بە گوێرەی ئەوەی بیر دەکەنەوە کە چەند خراپ دەبێت. 66 00:03:44,772 --> 00:03:47,791 بەڵام لێرەدا ڕێگەیەکی سادە هەیە، ئەگەر کۆمەڵایەتییانە قورس بێت، 67 00:03:47,791 --> 00:03:50,551 ڕێگەیەك بۆ زانینی ئەوەی بۆنی دەمت چۆنە: 68 00:03:50,551 --> 00:03:54,282 تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە. و پرسیار لە هاوڕێیەك بکە