Return to Video

بۆچی پێویستە ژنان چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بگێڕنەوە

  • 0:01 - 0:03
    بۆچی وا بیر ئەکەینەوە
  • 0:03 - 0:08
    چیرۆکەکانی پیاوان وایلێیەت
    گرنگییەکی جیهانیان هەبێت و
  • 0:08 - 0:13
    چیرۆکەکانی لەلایەن ژنانەوەیە وا دائەنرێت
    تەنیا دەربارەی ژنان بێت؟
  • 0:15 - 0:18
    نەنکم کە ١٢ ساڵ بوو
    لە قوتابخانە هاتە دەر.
  • 0:18 - 0:19
    چواردە منداڵی هەبوو.
  • 0:20 - 0:22
    دایکم کە ١٥ ساڵ بوو قوتابخانەی بەجێهێشت.
  • 0:22 - 0:24
    سکرتێرێک بوو.
  • 0:24 - 0:27
    زانکۆم تەواو کرد
    بۆ ئەوەی ببم بە بەڕێوبەری شانۆ، و
  • 0:27 - 0:32
    ئەو بەرەوپێشچوونە بەتەواوەتی بەهۆی
    ئەو ڕاستییەوەیە ئەو کەسانەی هەرگیز نایانبینم
  • 0:32 - 0:34
    شەڕیان کردووە بۆ مافەکانی ژنان،
  • 0:34 - 0:37
    مافی دەنگدان، خوێندن،
    هەبوونی بەرەوپێشچوون.
  • 0:37 - 0:41
    منیش سورم هەمان شت بکەم و
    ئاشکرایە کە ئێوەش.
  • 0:41 - 0:42
    بۆ نا؟
  • 0:42 - 0:43
    (چەپڵەلێدان)
  • 0:43 - 0:47
    بۆیە دەستم بە فیستیڤاڵێک کرد بەناوی واو،
    کورتکراوەی ژنانی جیهان، حەوت ساڵ لەمەوبەر، و
  • 0:47 - 0:50
    ئێستاش لە بیست وڵاتی
    پێنج کیشوەرا ئەکرێت. و
  • 0:50 - 0:54
    یەکێک لەو وڵاتانە سۆماڵی ئەفریقایە.
  • 0:54 - 0:56
    بۆیە ساڵی پار گەشتم کرد بۆ ئەوێ، و
  • 0:56 - 1:01
    بەشێک لە خۆشییەکەی هەمبوو لە چوون بۆ ئەوێ
    چوون بۆ ئەم ئەشکەوتانە بوو.
  • 1:03 - 1:05
    ئەشکەوتەکانی لاس گییڵ.
  • 1:05 - 1:10
    ئەم ئەشکەوتانە هەندێک لە کۆنترین وێنەی
    ناو ئەشکەوتی جیهانی تیایە.
  • 1:11 - 1:16
    ئەم وێنانە لەوە ئەچن هی نزیکەی
    ٩ بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر بێت.
  • 1:17 - 1:19
    هونەر:
  • 1:19 - 1:22
    مرۆڤایەتی چی کردووە لەو کاتەوەی
    کە پەرەی سەندووە.
  • 1:22 - 1:24
    چۆنێتی قسەکردنمانە دەربارەی خۆمان،
  • 1:24 - 1:26
    چۆن لە ناسنامەی خۆمان تێئەگەین،
  • 1:26 - 1:28
    چۆن سەیری چواردەورمان ئەکەین،
  • 1:28 - 1:31
    کێ ئەدۆزینەوە دەربارەی یەکتر
  • 1:31 - 1:34
    بەهۆی واتای ژیانمانەوە.
  • 1:34 - 1:35
    هوونەر بۆ ئەوەیە.
  • 1:36 - 1:38
    بۆیە سەیری ئەم وێنە بچووکە بکە.
  • 1:38 - 1:40
    پێموابێت کچێکی بچووکە.
  • 1:40 - 1:43
    وامزانی هی خۆمە کاتێک
    کچێکی بچووک بووم.
  • 1:43 - 1:47
    وتم، ئەوە کێیە ئەم وێنە
    پڕ گەنجییە پڕ شادییەی کێشاوە؟
  • 1:47 - 1:49
    پرسیارم لە لێپرسراوی ئەشکەوتەکان کرد.
  • 1:50 - 1:53
    وتم، "باسی پیاوەکان و ژنەکانم بۆ بکە
    کە ئەمانەیان کێشاوە."
  • 1:53 - 1:57
    بە لایەکی چاو سەیری کردم و
    وتی،
  • 1:57 - 1:59
    "ژنان ئەم وێنانەیان نەکێشاوە."
  • 1:59 - 2:02
    منیش وتم، "باشە، ١١ هەزار ساڵ
    لەمەوبەر بووە."
  • 2:02 - 2:03
    وتم، "تۆ چۆن ئەزانیت؟"
  • 2:03 - 2:06
    (پێکەنین)
  • 2:06 - 2:10
    ئینجا وتی، "ژنان ئەم شتانە ناکەن.
  • 2:10 - 2:13
    ژنان ئەم نیشانانەیان کردووە. نەک ژنان."
  • 2:15 - 2:18
    بەڕاستی سەرم نەسوڕما،
  • 2:18 - 2:22
    چونکە ئەوە هەڵوێستێکە
    کە بەردەوام بینیومە
  • 2:22 - 2:25
    بەدرێژایی ژیانم وەک
    ڕێکخەری شانۆ.
  • 2:27 - 2:32
    پێمان وتراوە کە زانیاری ئاسمانی
    لەڕێگەی ماسولکەدارەکانەوە یەتە خوار،
  • 2:32 - 2:37
    ئەگەر بۆ ئیمامێک بێت، قەشەیەک،
    راببییەک، یان پیاوێکی پیرۆز
  • 2:37 - 2:43
    بەهەمان شێوە، پێمان وتراوە بلیمەتی
    داهێنەرانە لە ماسولکەدارییایە،
  • 2:43 - 2:44
    ئەوەش ماسولکەدارەکانن
  • 2:45 - 2:48
    ئەتوانن پێمان بڵێن ئێمە بەڕاستی کێین،
  • 2:48 - 2:51
    ماسولکەدارەکانە چیرۆکە جیهانییەکە ئەگێڕنەوە
  • 2:51 - 2:53
    لەجیاتی هەر هەموومان،
  • 2:53 - 2:57
    ئەگەر هونەرمەندە ژنەکان بەڕاستی تەنیا
    باسی ئەزموونەکانی ژنان بکەن،
  • 2:57 - 3:01
    کێشەکانی ژنان کە تەنیا
    بەلای ژنەکانەوە گرنگن و
  • 3:01 - 3:04
    گەیاندنی بایەخ بۆ پیاوان --
  • 3:04 - 3:06
    بەڕاستی تەنیا هەندێک لە پیاوان.
  • 3:06 - 3:08
    ئەو باوەڕپێکردنەیە،
  • 3:08 - 3:10
    کە فێر ئەکرێین،
  • 3:10 - 3:13
    کە پێموابێت هێندە ڕەنگی ئەوە ئەکێشێت
    کە ئایا ئامادەین باوەڕ بکەین بەوەی
  • 3:13 - 3:16
    ئایا بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن.
  • 3:16 - 3:20
    مەگەر ئامادە بین باوەڕ بکەین کە
    بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن،
  • 3:20 - 3:23
    ئەوکاتە مافەکانی ژنان
    بەڕاستی گرنگ نابن، و
  • 3:23 - 3:25
    بەڕاستی گۆڕانکاری نایەتە دی.
  • 3:27 - 3:32
    ئەمەوێ دوو چیرۆکتان
    بە نموونە بۆ بێنمەوە
  • 3:32 - 3:35
    کە وا بیردەکرێتەوە گرنگییەکی
    جیهانییان هەبێت:
  • 3:35 - 3:37
    "ئی تی" و "هاملێت."
  • 3:37 - 3:40
    (پێکەنین)
  • 3:40 - 3:44
    کەواتە کاتێک منداڵەکانم بچووک بوون بردمن --
  • 3:44 - 3:47
    کارۆلین هەشت بوو ڕۆبیش پێنج --
  • 3:47 - 3:49
    بۆ سەیرکردنی "ئی تی".
  • 3:49 - 3:52
    چیرۆکێکی خۆشە دەربارەی
    بوونەوەرێکی دەرەوەی زەوی
  • 3:52 - 3:54
    کە ئەکەوێتە ناو خێزانێکی ئەمریکی
  • 3:54 - 3:57
    لەگەڵ دایکێک، دوو برا و خوشکێک،
  • 3:57 - 3:59
    بەڵام ئەیەوێ بڕواتەوە ماڵەوە.
  • 4:00 - 4:02
    نەک هەر ئەوە، بەڵام هەندێک
    زانای خراپ
  • 4:02 - 4:05
    ئەیانەوێت تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن، و
  • 4:05 - 4:06
    بەدوایا ئەگەڕێن.
  • 4:07 - 4:09
    منداڵەکانیش پلانێکیان هەیە.
  • 4:09 - 4:12
    بڕیار ئەیەن کە بیبەنەوە
    بۆ کەشتییە ئاسمانییەکەی
  • 4:12 - 4:13
    بە زووترین کات، و
  • 4:13 - 4:15
    بە سەبەتەی پاسکیلێک ئەیبەن، و
  • 4:15 - 4:16
    بەڕێ ئەکەون.
  • 4:16 - 4:20
    بەڵام بەداخەوە، خراپەکارەکان پێی ئەزانن و
    خەریکە پێیان ئەگەنەوە و
  • 4:20 - 4:23
    ویڕەویڕکەرەکانیان و
    چەکەکانیشیان پێیە،
  • 4:23 - 4:25
    بانگەوازکەرە بەرزەکانیان هەیە
    کە بەڕاستی ترسێنەرن، و
  • 4:25 - 4:27
    خەریکە لە منداڵەکان نزیک ئەبنەوە، و
  • 4:27 - 4:29
    منداڵەکانیش هەرگیز
    ناتوانن بیانگەنێ.
  • 4:29 - 4:34
    ئینجا لەناکاو، بەشێوەیەکی
    جادووگەرانە، پاسکیلەکە ئەفڕێت بۆ ئاسمان،
  • 4:34 - 4:35
    بەسەر هەورەکاندا،
  • 4:35 - 4:36
    بەسەر مانگدا، و
  • 4:36 - 4:39
    بەوە "ئی تی" ڕزگار ئەکەن.
  • 4:39 - 4:42
    ڕووم تێکردن و ڕووخساری
    منداڵەکانمم بینی، و
  • 4:42 - 4:46
    رۆبی تەواو ئالوودە بووە،
    ئەڵێی لەگەڵیانە، ئی تی ڕزگار ئەکات،
  • 4:46 - 4:48
    دڵخۆش بوو پێی.
  • 4:48 - 4:51
    سەیری کارۆلینم کرد و ئەوەنە ئەگری
    خەریکە چاوی یەتە دەر.
  • 4:52 - 4:53
    وتم، "کێشە چییە؟"
  • 4:53 - 4:59
    ئەویش وتی، "بۆچی من ناتوانم
    ئی تی ڕزگارکەم؟ بۆچی ناتوانم بێم؟
  • 4:59 - 5:02
    ئینجا لەناکاو درکم بەوە کرد:
  • 5:02 - 5:03
    ئەوانە منداڵ نەبوون؛
  • 5:04 - 5:05
    ئەوانە کوڕبوون --
  • 5:06 - 5:08
    هەموویان کوڕ بوون.
  • 5:08 - 5:11
    کارۆلینیش کە بایەخێکی
    زۆری ئەیا بە ئی تی،
  • 5:11 - 5:13
    بانگێشت نەکرابوو بۆ ڕزگارکردنی، و
  • 5:13 - 5:16
    هەستی بە شەرمەزاری ئەکرد.
  • 5:16 - 5:18
    بۆیە نامەم بۆ ستیڤن سپیڵبێرگ نوسی --
  • 5:18 - 5:24
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 5:24 - 5:27
    وتم، "نازانم ئەگەر تێبگەیت
  • 5:27 - 5:29
    لە گرنگییە دەروونییەکەی
    ئەوەی کە ڕوویدا، و
  • 5:29 - 5:32
    ئامادەیت پارەی چارەسەرە
    دەروونییەکە بەیت؟"
  • 5:32 - 5:33
    (پێکەنین)
  • 5:33 - 5:36
    بیست ساڵ تێپەڕیوە، هێشتا
    وەڵامی نەناردۆتەوە،
  • 5:36 - 5:38
    بەڵام هێشتا بە هیواوەم.
  • 5:38 - 5:39
    (پێکەنین)
  • 5:39 - 5:41
    بەڵام سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە،
  • 5:41 - 5:44
    چونکە ئەگەر پیاچوونەوەکانی بخوێنیتەوە
    لەسەر نیازەکەی هەیبووە بۆ ئی تی،
  • 5:44 - 5:46
    زۆر بە ڕوونی ئەیڵێت،
  • 5:46 - 5:48
    "ئەمویست جیهان تێبگات لەوەی
  • 5:48 - 5:51
    پێویستە جیاوازیمان خۆش بوێت و
    لە باوەشی بگرین."
  • 5:52 - 5:56
    بەڵام بەجۆرێک بیرۆکەی
    جیاوازی کچانی
  • 5:56 - 5:58
    نەخستۆتە ئەم بیرکردنەوەیەی.
  • 5:58 - 6:02
    وایزانیوە کە چیرۆکێکی دەربارەی
    هەموو مرۆڤایەتی نوسیوە.
  • 6:02 - 6:04
    کارۆلین وایزانیوە کە ئەو
    نیوەی مرۆڤایەتی
  • 6:04 - 6:06
    خستۆتە لاوە.
  • 6:06 - 6:09
    وایزانیوە چیرۆکێکی نوسیوە دەربارەی
    باشی مرۆڤ:
  • 6:09 - 6:13
    کارۆلینیش وایزانیوە نوسینەکەی دەربارەی
    سەرکێشییە ئازایانەکەی کوڕێک بووە.
  • 6:14 - 6:16
    ئەمەش بڵاوە.
  • 6:17 - 6:22
    پیاوان وا هەست ئەکەن عەبای
    پەیوەندی گەردوونیان درابێتی،
  • 6:22 - 6:24
    بەڵام بێگومان، چۆن ئەکرێت وابن؟
  • 6:24 - 6:28
    لە ڕوانگەی ئەزمونی نێرینەوە ئەنوسن
    لە چاوی نێرینەوە.
  • 6:30 - 6:32
    پێویستە خۆمان سەیرێکی ئەمانە بکەین.
  • 6:32 - 6:36
    پێویستە ئامادەبین بگەڕێینەوە بەناو
    هەموو کتێبەکانمان و فلیمەکانمان،
  • 6:36 - 6:37
    هەموو شتە دڵخوازەکانمان، و
  • 6:37 - 6:40
    بڵێین، "ڕاستییەکەی ئەمە
    لەلایەن نیگارکێشێکی نێرینەوە کراوە --
  • 6:40 - 6:42
    نەک نیگارکێشێک.
  • 6:42 - 6:45
    ئەبێ ئەوە ببینین کە زۆرێک
    لەم چیرۆکانە
  • 6:45 - 6:47
    لە ڕوانگەی نێرینەیەکەوە نوسراون.
  • 6:47 - 6:49
    کە باشە،
  • 6:49 - 6:52
    بەڵام ئینجا پێویستە مێینەکانیش
    لەسەدا ٥٠ی مافەکانیان هەبێت
  • 6:52 - 6:55
    بۆ سەکۆ، فلیم، ڕۆمان، و
  • 6:55 - 6:57
    بوار بۆ داهێنان.
  • 6:58 - 6:59
    با باسی "هاملێت" بکەم.
  • 6:59 - 7:01
    بژیت یان بمریت.
  • 7:01 - 7:02
    ئەوە پرسیارەکەیە.
  • 7:03 - 7:04
    بەڵام پرسیاری من نییە.
  • 7:05 - 7:09
    پرسیارەکەی من ئەوەیە: بۆچی
    کە ژنێکی گەنج بووم فێرکرام
  • 7:09 - 7:13
    کە ئەمە نموونەییترین نموونەی
    قەیرانی مرۆڤ و
  • 7:13 - 7:15
    ئەزموونی مرۆڤە؟
  • 7:15 - 7:16
    چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەرە،
  • 7:16 - 7:21
    بەڵام ڕاستییەکەی، دەربارەی پیاوێکی گەنجە
    ئەترسێت لەوەی نەتوانێت بگات بەوەی
  • 7:21 - 7:24
    وێنەیەکی بەهێزبێت لە جیهانی نێرینەیا
  • 7:24 - 7:27
    مەگەر تۆڵە بکاتەوە
    بۆ کوشتنەکەی باوکی.
  • 7:28 - 7:32
    زۆریش باسی ئەوەمان بۆ ئەکات
    کە خۆکوشتن هەڵبژاردنێک بێت،
  • 7:32 - 7:37
    بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەو کەسەی
    خۆی ئەکوژێت، ئۆفیلیایە،
  • 7:37 - 7:39
    دوای ئەوەی لەلایەن ئەوەوە شەرمەزار ئەکرێت و
    خراپەی بەرامبەر ئەکرێت،
  • 7:39 - 7:43
    هەرگیز دەرفەتی نابێ قسە بۆ بینەران بکات
    دەربارەی هەستەکانی خۆی. و
  • 7:43 - 7:46
    کاتێکیش لە ئۆفیلیا تەواو ئەبێت
    ڕووئەکاتە دایکی،
  • 7:46 - 7:49
    تەنیا لەبەر ئەوەی چاوقایم بووە بکەوێتە
    خۆشەویستی مامی هاملێتەوە و
  • 7:49 - 7:50
    دڵی خۆشە لەگەڵی.
  • 7:50 - 7:52
    (پێکەنین)
  • 7:52 - 7:54
    چیرۆکێکی مەزنە،
  • 7:54 - 7:59
    بەڵام چیرۆکێکە دەربارەی پێکدادانی نێرینە،
    قەیرانی نێرینە، پەلەقاژێی نێرینە.
  • 8:00 - 8:04
    بەڵام پێم ورتا کە ئەمە چیرۆکێکە
    دەربارەی مرۆڤەکان،
  • 8:04 - 8:07
    سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە تەنیا
    دوو ژنی تیایە.
  • 8:07 - 8:10
    مەگەر دووبارە خۆم فێرکەمەوە،
  • 8:10 - 8:12
    ئەگەرنا هەمووکات وا بیر ئەکەمەوە
  • 8:12 - 8:15
    چیرۆکەکانی ژنان کەمتر
    گرنگ بێت لە هی پیاوان.
  • 8:16 - 8:18
    ئەکرا ژنێک "هاملێت"ی بنوسیایە
  • 8:18 - 8:20
    بەڵام ئەیتوانی بەشێوەیەکی جیاوازتر بینوسێت، و
  • 8:20 - 8:23
    ناوبانگێکی جیهانی نەئەبوو.
  • 8:23 - 8:25
    وەک نوسەر مارگارێت ئاتوود ئەڵێت،
  • 8:25 - 8:27
    "کاتێک پیاوێک ئەنوسێت دەربارەی
    شتنی قاپەکان،
  • 8:27 - 8:29
    ڕاستیخوازییە.
  • 8:29 - 8:32
    کاتێک ژنێک ئەنوسێت دەربارەی کردنی،
  • 8:32 - 8:34
    ڕێکخستنێکی بۆماوەیی بێبەختانەیە."
  • 8:34 - 8:35
    (پێکەنین)
  • 8:35 - 8:39
    ئێستا، ئەمە شتێک نییە
    هی ئەو کاتە بێت.
  • 8:39 - 8:41
    کە من کچێکی گەنج بووم،
  • 8:41 - 8:44
    زۆرم حەز ئەکرد ببم
    بە دەرهێنەری شانۆ،
  • 8:44 - 8:46
    وانەبێژە نێرینەکەم ئەمەی پێوتم:
  • 8:46 - 8:51
    "باشە، سێ ژنە دەرهێنەر هەن
    لە بەریتانیا جوت،
  • 8:51 - 8:55
    جۆوان نایت، کە هاوڕەگەزبازە،
    جۆوان لیتڵوود کە خانەنشینە، و
  • 8:55 - 8:57
    ئینجا بەز گوودبەدی،
    کە تازە خۆی کوشتووە.
  • 8:58 - 9:00
    تۆ حەز ئەکەی ببیت بە کام لەم سیانە؟"
  • 9:00 - 9:01
    (پێکەنین)
  • 9:01 - 9:05
    ئێستا ئەگەر ئەو زمانە نەشیاوەی
    بخەیتە لاوە لەسەر ژنی هاوڕەگەزخواز
  • 9:05 - 9:08
    ڕاستییەکە ئەوەبوو کە ئەیویست
    شەرمەزارم بکات.
  • 9:08 - 9:12
    بەلایەوە قسەی پڕووپووچ بووە
    کە ویستوومە ببم بە دەرهێنەر.
  • 9:12 - 9:15
    منیش بە مارین ئاڵسۆپی هاوڕێم وت،
    کە ڕابەری موزیکییە، و ئەویش وتی،
  • 9:15 - 9:18
    "ئاه، بەڵێ، مامۆستای موزیکی
    منیش هەمان شتی وت.
  • 9:18 - 9:20
    وتبوی، "ژنان ناتوانن ڕابەری موزیک بکەن."
  • 9:21 - 9:23
    بەڵام ئەم هەموو ساڵە دواتر
    شوێنپەنجەی خۆمان بەجێهێشت.
  • 9:23 - 9:26
    بیر ئەکەیتەوە، "ئێستا جیاواز ئەبێت."
  • 9:26 - 9:28
    ئەترسم ئێستاش جیاواز نەبێت.
  • 9:28 - 9:32
    سەرۆکی ئێستای کۆلێژی موزیکی
    دێرینی پاریس
  • 9:32 - 9:35
    بەم دواییە وتی، "هێزێکی جەستەیی
    زۆرت ئەوێت
  • 9:35 - 9:37
    بۆ ڕابەریکردنی سەمفۆنیایەک، و
  • 9:37 - 9:38
    ژنانیش زۆر لاوازن."
  • 9:38 - 9:40
    (پێکەنین)
  • 9:40 - 9:42
    جۆرج باسێلیتزسی نیگارکێش وتوێتی،
  • 9:42 - 9:44
    "لە ڕاستیدا ژنان ناتوانن وێنە بکێشن.
  • 9:44 - 9:46
    ناتوانن بە باشی وێنە بکێشن."
  • 9:46 - 9:49
    نوسەر ڤی ئێس نایپاوڵ
    دوو ساڵ لەمەوبەر وتی،
  • 9:49 - 9:52
    "ئەتوانم دوو پەرەگراف بخوێنمەوە و یەکسەر
    ئەزانم ئەگەر لەلایەن ژنەوە نوسرابێت، و
  • 9:52 - 9:55
    واز ئەهێنم لە خوێندنەوەی،
    چونکە چیتر جێی بایەخ نییە بۆم."
  • 9:55 - 9:57
    ئامادەبوان: هۆۆ!
  • 9:57 - 9:59
    ئیتر بەم شێوەیە.
  • 10:01 - 10:03
    پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە
  • 10:03 - 10:06
    چیتر کچانی گەنج و ژنان
  • 10:06 - 10:09
    نەک هەر هەست نەکەن
    کە چیرۆکەکانیان گرنگ نییە،
  • 10:09 - 10:12
    بەڵکو بۆشیان نەبێت
    چیرۆکخوانەکە بن.
  • 10:13 - 10:16
    چونکە هەر کە هەستت کرد
    ناتوانیت لە بۆشایی ناوەڕاستدا بوەستیت و
  • 10:16 - 10:19
    لەجیاتی جیهانی قسە بکەیت،
  • 10:19 - 10:24
    هەست ئەکەیت ئەتوانیت شتە باشەکانت
    بە گرووپێکی بچووکی هەڵبژێردراو بگەیەنیت.
  • 10:24 - 10:28
    ئەچیتە سەر کاری بچووکتر
    لەسەر سەکۆی بچووکتر،
  • 10:28 - 10:30
    هێزی ئابوریت کەمتر ئەبێت،
  • 10:30 - 10:32
    ئەگەیتە بینەرێکی کەمتر، و
  • 10:32 - 10:37
    وەک هونەرمەندێک بەهات کەمتر ئەبێت. و
  • 10:38 - 10:43
    دواجار خەریکە ئەم شوێنە دیار و
    باشانە ئەیەین بە هونەرمەندەکان
  • 10:43 - 10:44
    لە جیهاندا،
  • 10:44 - 10:46
    چونکە چیرۆکخوانەکانمانن.
  • 10:46 - 10:49
    ئێستا بۆچی ئەبێ ئەوە گرنگ بێت
    کە خۆت هونەرمەندێک بیت؟
  • 10:49 - 10:52
    با وایدانێین ژمێریارێکیت یان خاوەنکارێک
    یان کارمەندی تەندروستی
  • 10:52 - 10:53
    یان زانایەک:
  • 10:53 - 10:56
    ئەبێ بایەخ بە ژنە هونەرمەندەکان بەیت؟
  • 10:56 - 10:58
    بەدڵنیاییەوە ئەبێ،
  • 10:58 - 11:02
    چونکە وەک لە وێنەی ئەشکەوتەکانەوە ئەبینن،
  • 11:02 - 11:03
    هەموو شارستانییەتەکان،
  • 11:03 - 11:05
    هەموو مرۆڤایەتی
  • 11:06 - 11:10
    پشتیان بە هونەرمەندەکان بەستووە
    بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی مرۆڤ و
  • 11:10 - 11:13
    ئەگەر دواجار چیرۆکی مرۆڤایەتی
    لەلایەن پیاوانەوە بگێڕدرێتەوە،
  • 11:13 - 11:15
    ئەم قسەیەم لێوەرگرن،
  • 11:15 - 11:17
    دەربارەی پیاوان ئەبێت.
  • 11:18 - 11:20
    بۆیە با گۆڕانکاری بکەین.
  • 11:20 - 11:23
    با گۆڕانکاری لە هەموو
    دامەزراوەکانماندا بکەین، و
  • 11:23 - 11:24
    نەک بەتەنیا لە خۆرئاوا.
  • 11:24 - 11:28
    ئەم نامەیەی -- بێتوانابوونی
    ژنانتان بیرنەچێتەوە
  • 11:28 - 11:30
    بۆ ئەوەی بلیمەتی داهێنەر بن
  • 11:30 - 11:35
    کە وەک چۆن بە کچان و ژنان ئەوترێت
    لە نایجیریا، و چین و ڕوسیا و
  • 11:35 - 11:36
    ئەندەنوسیا.
  • 11:37 - 11:39
    لە هەموو جیهاندا، کچان و ژنان
    پێیان ئەوترێت
  • 11:39 - 11:44
    کە ناتوانن بیرۆکەی ئیلهامی
    داهێنەرانە هەڵگرن. و
  • 11:45 - 11:47
    ئەمەوێ لێتان بپرسم:
  • 11:47 - 11:49
    باوەڕ بەوە ئەکەن؟
  • 11:49 - 11:52
    باوەڕ بەوە ئەکەن ژنان بتوانن
    بلیمەتی داهێنەر بن؟
  • 11:53 - 11:59
    (چەپڵەلێدان)
  • 11:59 - 12:01
    کەواتە تکایە بۆ پێشەوە بڕۆن،
  • 12:01 - 12:03
    پشتیوانی هونەرمەندە ژنەکان بکەن،
  • 12:03 - 12:04
    کارەکانیان بکڕن،
  • 12:04 - 12:07
    سوربن لەسەر ئەوەی
    دەنگیان ببیسترێت،
  • 12:07 - 12:10
    سەکۆکان بدۆزنەوە کە
    شوێنی دەنگی ئەوان ئەبێتەوە.
  • 12:11 - 12:12
    ئەمەشتان بیربێت:
  • 12:12 - 12:16
    کە بەجۆرێک، ئەگەر ئێمە
    لەم ساتە تەی جیهانێک تێپەڕین
  • 12:16 - 12:20
    کە تیایا بزانین کە نایەکسانین،
  • 12:20 - 12:23
    ئەوا هونەرمەندەکانن کە پێویستە جیهانێکی
    جیاواز بهێننە بەرچاویان.
  • 12:23 - 12:27
    منیش داوا لە هەموو هونەرمەندان،
    ژنان و پیاوان ئەکەم،
  • 12:27 - 12:30
    جیهانێک بێننە بەرچاویان
    ڕەگەزەکان یەکسان بن.
  • 12:30 - 12:33
    با ڕەنگی بکەین. با وێنەی بکێشین.
  • 12:33 - 12:34
    با دەربارەی بنوسین.
    با وێنەی بگرین. و
  • 12:34 - 12:36
    ئەگەر بتوانین بیهێنینە بەرچاومان،
  • 12:36 - 12:40
    ئەوا وزە و بەرگەگرتنمان ئەبێت
  • 12:40 - 12:41
    بۆ کارکردن بەرەو ئەوە.
  • 12:42 - 12:44
    کاتێک ئەم کچە بچووکە ئەبینم،
  • 12:44 - 12:46
    هی ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر،
  • 12:46 - 12:49
    ئەمەوێ بزانم ئێستا ئەو کچە بچووکە
  • 12:49 - 12:53
    ئەتوانێ لەویا بوەستێت و بیربکاتەوە
    مافی هەیە بەسەر خەونەکانییەوە،
  • 12:53 - 12:55
    مافی هەیە بەسەر چارەنوسییەوە و
  • 12:55 - 12:59
    مافی هەیە قسە بکات
    لەجیاتی هەموو جیهان، و
  • 12:59 - 13:01
    بەوە بناسرێتەوە و
  • 13:01 - 13:03
    چەپڵەی بۆ لێبدرێت.
  • 13:03 - 13:04
    زۆر سوپاس
  • 13:04 - 13:09
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی پێویستە ژنان چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بگێڕنەوە
Speaker:
جودی کێلی
Description:

بۆ چەندین سەدە (بۆ چەندین هۆکاریش) ئەو شتانەی بە داهێنانی بلیمەتانە دائەنرێت گوایە بەشێوەیەکی گشتی لە ڕوانگەی نێرینەوە بووە. وەک دەرهێنەری شانۆ جود کێلی لەم وتارەیدا کە بە گڕووتینەوە ئەیدا، باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەم بەلادابردنە کار ئەکاتە سەر وەرگێڕانمان بۆ چیرۆکەکان تەنانەت مافەکان و چیرۆکەکانی ژنەکانی ژیانی ڕاستیش. وا بیر ئەکاتەوە ڕێگایەکی بەسوودتر، و گشتگیرتر هەبێت بۆ سەیرکردنی جیهان، و داوا لە هونەرمەندەکان ئەکات -- ژنان و پیاوان -- ڕەنگ بکەن، وێنە بکێشن، فیلم دەرکەن دەربارەی کۆمەڵگایەک ڕەگەز تیایدا یەکسان بێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:22

Kurdish (Central) subtitles

Revisions