بۆچی پێویستە ژنان چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بگێڕنەوە
-
0:01 - 0:03بۆچی وا بیر ئەکەینەوە
-
0:03 - 0:08چیرۆکەکانی پیاوان وایلێیەت
گرنگییەکی جیهانیان هەبێت و -
0:08 - 0:13چیرۆکەکانی لەلایەن ژنانەوەیە وا دائەنرێت
تەنیا دەربارەی ژنان بێت؟ -
0:15 - 0:18نەنکم کە ١٢ ساڵ بوو
لە قوتابخانە هاتە دەر. -
0:18 - 0:19چواردە منداڵی هەبوو.
-
0:20 - 0:22دایکم کە ١٥ ساڵ بوو قوتابخانەی بەجێهێشت.
-
0:22 - 0:24سکرتێرێک بوو.
-
0:24 - 0:27زانکۆم تەواو کرد
بۆ ئەوەی ببم بە بەڕێوبەری شانۆ، و -
0:27 - 0:32ئەو بەرەوپێشچوونە بەتەواوەتی بەهۆی
ئەو ڕاستییەوەیە ئەو کەسانەی هەرگیز نایانبینم -
0:32 - 0:34شەڕیان کردووە بۆ مافەکانی ژنان،
-
0:34 - 0:37مافی دەنگدان، خوێندن،
هەبوونی بەرەوپێشچوون. -
0:37 - 0:41منیش سورم هەمان شت بکەم و
ئاشکرایە کە ئێوەش. -
0:41 - 0:42بۆ نا؟
-
0:42 - 0:43(چەپڵەلێدان)
-
0:43 - 0:47بۆیە دەستم بە فیستیڤاڵێک کرد بەناوی واو،
کورتکراوەی ژنانی جیهان، حەوت ساڵ لەمەوبەر، و -
0:47 - 0:50ئێستاش لە بیست وڵاتی
پێنج کیشوەرا ئەکرێت. و -
0:50 - 0:54یەکێک لەو وڵاتانە سۆماڵی ئەفریقایە.
-
0:54 - 0:56بۆیە ساڵی پار گەشتم کرد بۆ ئەوێ، و
-
0:56 - 1:01بەشێک لە خۆشییەکەی هەمبوو لە چوون بۆ ئەوێ
چوون بۆ ئەم ئەشکەوتانە بوو. -
1:03 - 1:05ئەشکەوتەکانی لاس گییڵ.
-
1:05 - 1:10ئەم ئەشکەوتانە هەندێک لە کۆنترین وێنەی
ناو ئەشکەوتی جیهانی تیایە. -
1:11 - 1:16ئەم وێنانە لەوە ئەچن هی نزیکەی
٩ بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر بێت. -
1:17 - 1:19هونەر:
-
1:19 - 1:22مرۆڤایەتی چی کردووە لەو کاتەوەی
کە پەرەی سەندووە. -
1:22 - 1:24چۆنێتی قسەکردنمانە دەربارەی خۆمان،
-
1:24 - 1:26چۆن لە ناسنامەی خۆمان تێئەگەین،
-
1:26 - 1:28چۆن سەیری چواردەورمان ئەکەین،
-
1:28 - 1:31کێ ئەدۆزینەوە دەربارەی یەکتر
-
1:31 - 1:34بەهۆی واتای ژیانمانەوە.
-
1:34 - 1:35هوونەر بۆ ئەوەیە.
-
1:36 - 1:38بۆیە سەیری ئەم وێنە بچووکە بکە.
-
1:38 - 1:40پێموابێت کچێکی بچووکە.
-
1:40 - 1:43وامزانی هی خۆمە کاتێک
کچێکی بچووک بووم. -
1:43 - 1:47وتم، ئەوە کێیە ئەم وێنە
پڕ گەنجییە پڕ شادییەی کێشاوە؟ -
1:47 - 1:49پرسیارم لە لێپرسراوی ئەشکەوتەکان کرد.
-
1:50 - 1:53وتم، "باسی پیاوەکان و ژنەکانم بۆ بکە
کە ئەمانەیان کێشاوە." -
1:53 - 1:57بە لایەکی چاو سەیری کردم و
وتی، -
1:57 - 1:59"ژنان ئەم وێنانەیان نەکێشاوە."
-
1:59 - 2:02منیش وتم، "باشە، ١١ هەزار ساڵ
لەمەوبەر بووە." -
2:02 - 2:03وتم، "تۆ چۆن ئەزانیت؟"
-
2:03 - 2:06(پێکەنین)
-
2:06 - 2:10ئینجا وتی، "ژنان ئەم شتانە ناکەن.
-
2:10 - 2:13ژنان ئەم نیشانانەیان کردووە. نەک ژنان."
-
2:15 - 2:18بەڕاستی سەرم نەسوڕما،
-
2:18 - 2:22چونکە ئەوە هەڵوێستێکە
کە بەردەوام بینیومە -
2:22 - 2:25بەدرێژایی ژیانم وەک
ڕێکخەری شانۆ. -
2:27 - 2:32پێمان وتراوە کە زانیاری ئاسمانی
لەڕێگەی ماسولکەدارەکانەوە یەتە خوار، -
2:32 - 2:37ئەگەر بۆ ئیمامێک بێت، قەشەیەک،
راببییەک، یان پیاوێکی پیرۆز -
2:37 - 2:43بەهەمان شێوە، پێمان وتراوە بلیمەتی
داهێنەرانە لە ماسولکەدارییایە، -
2:43 - 2:44ئەوەش ماسولکەدارەکانن
-
2:45 - 2:48ئەتوانن پێمان بڵێن ئێمە بەڕاستی کێین،
-
2:48 - 2:51ماسولکەدارەکانە چیرۆکە جیهانییەکە ئەگێڕنەوە
-
2:51 - 2:53لەجیاتی هەر هەموومان،
-
2:53 - 2:57ئەگەر هونەرمەندە ژنەکان بەڕاستی تەنیا
باسی ئەزموونەکانی ژنان بکەن، -
2:57 - 3:01کێشەکانی ژنان کە تەنیا
بەلای ژنەکانەوە گرنگن و -
3:01 - 3:04گەیاندنی بایەخ بۆ پیاوان --
-
3:04 - 3:06بەڕاستی تەنیا هەندێک لە پیاوان.
-
3:06 - 3:08ئەو باوەڕپێکردنەیە،
-
3:08 - 3:10کە فێر ئەکرێین،
-
3:10 - 3:13کە پێموابێت هێندە ڕەنگی ئەوە ئەکێشێت
کە ئایا ئامادەین باوەڕ بکەین بەوەی -
3:13 - 3:16ئایا بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن.
-
3:16 - 3:20مەگەر ئامادە بین باوەڕ بکەین کە
بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن، -
3:20 - 3:23ئەوکاتە مافەکانی ژنان
بەڕاستی گرنگ نابن، و -
3:23 - 3:25بەڕاستی گۆڕانکاری نایەتە دی.
-
3:27 - 3:32ئەمەوێ دوو چیرۆکتان
بە نموونە بۆ بێنمەوە -
3:32 - 3:35کە وا بیردەکرێتەوە گرنگییەکی
جیهانییان هەبێت: -
3:35 - 3:37"ئی تی" و "هاملێت."
-
3:37 - 3:40(پێکەنین)
-
3:40 - 3:44کەواتە کاتێک منداڵەکانم بچووک بوون بردمن --
-
3:44 - 3:47کارۆلین هەشت بوو ڕۆبیش پێنج --
-
3:47 - 3:49بۆ سەیرکردنی "ئی تی".
-
3:49 - 3:52چیرۆکێکی خۆشە دەربارەی
بوونەوەرێکی دەرەوەی زەوی -
3:52 - 3:54کە ئەکەوێتە ناو خێزانێکی ئەمریکی
-
3:54 - 3:57لەگەڵ دایکێک، دوو برا و خوشکێک،
-
3:57 - 3:59بەڵام ئەیەوێ بڕواتەوە ماڵەوە.
-
4:00 - 4:02نەک هەر ئەوە، بەڵام هەندێک
زانای خراپ -
4:02 - 4:05ئەیانەوێت تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن، و
-
4:05 - 4:06بەدوایا ئەگەڕێن.
-
4:07 - 4:09منداڵەکانیش پلانێکیان هەیە.
-
4:09 - 4:12بڕیار ئەیەن کە بیبەنەوە
بۆ کەشتییە ئاسمانییەکەی -
4:12 - 4:13بە زووترین کات، و
-
4:13 - 4:15بە سەبەتەی پاسکیلێک ئەیبەن، و
-
4:15 - 4:16بەڕێ ئەکەون.
-
4:16 - 4:20بەڵام بەداخەوە، خراپەکارەکان پێی ئەزانن و
خەریکە پێیان ئەگەنەوە و -
4:20 - 4:23ویڕەویڕکەرەکانیان و
چەکەکانیشیان پێیە، -
4:23 - 4:25بانگەوازکەرە بەرزەکانیان هەیە
کە بەڕاستی ترسێنەرن، و -
4:25 - 4:27خەریکە لە منداڵەکان نزیک ئەبنەوە، و
-
4:27 - 4:29منداڵەکانیش هەرگیز
ناتوانن بیانگەنێ. -
4:29 - 4:34ئینجا لەناکاو، بەشێوەیەکی
جادووگەرانە، پاسکیلەکە ئەفڕێت بۆ ئاسمان، -
4:34 - 4:35بەسەر هەورەکاندا،
-
4:35 - 4:36بەسەر مانگدا، و
-
4:36 - 4:39بەوە "ئی تی" ڕزگار ئەکەن.
-
4:39 - 4:42ڕووم تێکردن و ڕووخساری
منداڵەکانمم بینی، و -
4:42 - 4:46رۆبی تەواو ئالوودە بووە،
ئەڵێی لەگەڵیانە، ئی تی ڕزگار ئەکات، -
4:46 - 4:48دڵخۆش بوو پێی.
-
4:48 - 4:51سەیری کارۆلینم کرد و ئەوەنە ئەگری
خەریکە چاوی یەتە دەر. -
4:52 - 4:53وتم، "کێشە چییە؟"
-
4:53 - 4:59ئەویش وتی، "بۆچی من ناتوانم
ئی تی ڕزگارکەم؟ بۆچی ناتوانم بێم؟ -
4:59 - 5:02ئینجا لەناکاو درکم بەوە کرد:
-
5:02 - 5:03ئەوانە منداڵ نەبوون؛
-
5:04 - 5:05ئەوانە کوڕبوون --
-
5:06 - 5:08هەموویان کوڕ بوون.
-
5:08 - 5:11کارۆلینیش کە بایەخێکی
زۆری ئەیا بە ئی تی، -
5:11 - 5:13بانگێشت نەکرابوو بۆ ڕزگارکردنی، و
-
5:13 - 5:16هەستی بە شەرمەزاری ئەکرد.
-
5:16 - 5:18بۆیە نامەم بۆ ستیڤن سپیڵبێرگ نوسی --
-
5:18 - 5:24(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
-
5:24 - 5:27وتم، "نازانم ئەگەر تێبگەیت
-
5:27 - 5:29لە گرنگییە دەروونییەکەی
ئەوەی کە ڕوویدا، و -
5:29 - 5:32ئامادەیت پارەی چارەسەرە
دەروونییەکە بەیت؟" -
5:32 - 5:33(پێکەنین)
-
5:33 - 5:36بیست ساڵ تێپەڕیوە، هێشتا
وەڵامی نەناردۆتەوە، -
5:36 - 5:38بەڵام هێشتا بە هیواوەم.
-
5:38 - 5:39(پێکەنین)
-
5:39 - 5:41بەڵام سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە،
-
5:41 - 5:44چونکە ئەگەر پیاچوونەوەکانی بخوێنیتەوە
لەسەر نیازەکەی هەیبووە بۆ ئی تی، -
5:44 - 5:46زۆر بە ڕوونی ئەیڵێت،
-
5:46 - 5:48"ئەمویست جیهان تێبگات لەوەی
-
5:48 - 5:51پێویستە جیاوازیمان خۆش بوێت و
لە باوەشی بگرین." -
5:52 - 5:56بەڵام بەجۆرێک بیرۆکەی
جیاوازی کچانی -
5:56 - 5:58نەخستۆتە ئەم بیرکردنەوەیەی.
-
5:58 - 6:02وایزانیوە کە چیرۆکێکی دەربارەی
هەموو مرۆڤایەتی نوسیوە. -
6:02 - 6:04کارۆلین وایزانیوە کە ئەو
نیوەی مرۆڤایەتی -
6:04 - 6:06خستۆتە لاوە.
-
6:06 - 6:09وایزانیوە چیرۆکێکی نوسیوە دەربارەی
باشی مرۆڤ: -
6:09 - 6:13کارۆلینیش وایزانیوە نوسینەکەی دەربارەی
سەرکێشییە ئازایانەکەی کوڕێک بووە. -
6:14 - 6:16ئەمەش بڵاوە.
-
6:17 - 6:22پیاوان وا هەست ئەکەن عەبای
پەیوەندی گەردوونیان درابێتی، -
6:22 - 6:24بەڵام بێگومان، چۆن ئەکرێت وابن؟
-
6:24 - 6:28لە ڕوانگەی ئەزمونی نێرینەوە ئەنوسن
لە چاوی نێرینەوە. -
6:30 - 6:32پێویستە خۆمان سەیرێکی ئەمانە بکەین.
-
6:32 - 6:36پێویستە ئامادەبین بگەڕێینەوە بەناو
هەموو کتێبەکانمان و فلیمەکانمان، -
6:36 - 6:37هەموو شتە دڵخوازەکانمان، و
-
6:37 - 6:40بڵێین، "ڕاستییەکەی ئەمە
لەلایەن نیگارکێشێکی نێرینەوە کراوە -- -
6:40 - 6:42نەک نیگارکێشێک.
-
6:42 - 6:45ئەبێ ئەوە ببینین کە زۆرێک
لەم چیرۆکانە -
6:45 - 6:47لە ڕوانگەی نێرینەیەکەوە نوسراون.
-
6:47 - 6:49کە باشە،
-
6:49 - 6:52بەڵام ئینجا پێویستە مێینەکانیش
لەسەدا ٥٠ی مافەکانیان هەبێت -
6:52 - 6:55بۆ سەکۆ، فلیم، ڕۆمان، و
-
6:55 - 6:57بوار بۆ داهێنان.
-
6:58 - 6:59با باسی "هاملێت" بکەم.
-
6:59 - 7:01بژیت یان بمریت.
-
7:01 - 7:02ئەوە پرسیارەکەیە.
-
7:03 - 7:04بەڵام پرسیاری من نییە.
-
7:05 - 7:09پرسیارەکەی من ئەوەیە: بۆچی
کە ژنێکی گەنج بووم فێرکرام -
7:09 - 7:13کە ئەمە نموونەییترین نموونەی
قەیرانی مرۆڤ و -
7:13 - 7:15ئەزموونی مرۆڤە؟
-
7:15 - 7:16چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەرە،
-
7:16 - 7:21بەڵام ڕاستییەکەی، دەربارەی پیاوێکی گەنجە
ئەترسێت لەوەی نەتوانێت بگات بەوەی -
7:21 - 7:24وێنەیەکی بەهێزبێت لە جیهانی نێرینەیا
-
7:24 - 7:27مەگەر تۆڵە بکاتەوە
بۆ کوشتنەکەی باوکی. -
7:28 - 7:32زۆریش باسی ئەوەمان بۆ ئەکات
کە خۆکوشتن هەڵبژاردنێک بێت، -
7:32 - 7:37بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەو کەسەی
خۆی ئەکوژێت، ئۆفیلیایە، -
7:37 - 7:39دوای ئەوەی لەلایەن ئەوەوە شەرمەزار ئەکرێت و
خراپەی بەرامبەر ئەکرێت، -
7:39 - 7:43هەرگیز دەرفەتی نابێ قسە بۆ بینەران بکات
دەربارەی هەستەکانی خۆی. و -
7:43 - 7:46کاتێکیش لە ئۆفیلیا تەواو ئەبێت
ڕووئەکاتە دایکی، -
7:46 - 7:49تەنیا لەبەر ئەوەی چاوقایم بووە بکەوێتە
خۆشەویستی مامی هاملێتەوە و -
7:49 - 7:50دڵی خۆشە لەگەڵی.
-
7:50 - 7:52(پێکەنین)
-
7:52 - 7:54چیرۆکێکی مەزنە،
-
7:54 - 7:59بەڵام چیرۆکێکە دەربارەی پێکدادانی نێرینە،
قەیرانی نێرینە، پەلەقاژێی نێرینە. -
8:00 - 8:04بەڵام پێم ورتا کە ئەمە چیرۆکێکە
دەربارەی مرۆڤەکان، -
8:04 - 8:07سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە تەنیا
دوو ژنی تیایە. -
8:07 - 8:10مەگەر دووبارە خۆم فێرکەمەوە،
-
8:10 - 8:12ئەگەرنا هەمووکات وا بیر ئەکەمەوە
-
8:12 - 8:15چیرۆکەکانی ژنان کەمتر
گرنگ بێت لە هی پیاوان. -
8:16 - 8:18ئەکرا ژنێک "هاملێت"ی بنوسیایە
-
8:18 - 8:20بەڵام ئەیتوانی بەشێوەیەکی جیاوازتر بینوسێت، و
-
8:20 - 8:23ناوبانگێکی جیهانی نەئەبوو.
-
8:23 - 8:25وەک نوسەر مارگارێت ئاتوود ئەڵێت،
-
8:25 - 8:27"کاتێک پیاوێک ئەنوسێت دەربارەی
شتنی قاپەکان، -
8:27 - 8:29ڕاستیخوازییە.
-
8:29 - 8:32کاتێک ژنێک ئەنوسێت دەربارەی کردنی،
-
8:32 - 8:34ڕێکخستنێکی بۆماوەیی بێبەختانەیە."
-
8:34 - 8:35(پێکەنین)
-
8:35 - 8:39ئێستا، ئەمە شتێک نییە
هی ئەو کاتە بێت. -
8:39 - 8:41کە من کچێکی گەنج بووم،
-
8:41 - 8:44زۆرم حەز ئەکرد ببم
بە دەرهێنەری شانۆ، -
8:44 - 8:46وانەبێژە نێرینەکەم ئەمەی پێوتم:
-
8:46 - 8:51"باشە، سێ ژنە دەرهێنەر هەن
لە بەریتانیا جوت، -
8:51 - 8:55جۆوان نایت، کە هاوڕەگەزبازە،
جۆوان لیتڵوود کە خانەنشینە، و -
8:55 - 8:57ئینجا بەز گوودبەدی،
کە تازە خۆی کوشتووە. -
8:58 - 9:00تۆ حەز ئەکەی ببیت بە کام لەم سیانە؟"
-
9:00 - 9:01(پێکەنین)
-
9:01 - 9:05ئێستا ئەگەر ئەو زمانە نەشیاوەی
بخەیتە لاوە لەسەر ژنی هاوڕەگەزخواز -
9:05 - 9:08ڕاستییەکە ئەوەبوو کە ئەیویست
شەرمەزارم بکات. -
9:08 - 9:12بەلایەوە قسەی پڕووپووچ بووە
کە ویستوومە ببم بە دەرهێنەر. -
9:12 - 9:15منیش بە مارین ئاڵسۆپی هاوڕێم وت،
کە ڕابەری موزیکییە، و ئەویش وتی، -
9:15 - 9:18"ئاه، بەڵێ، مامۆستای موزیکی
منیش هەمان شتی وت. -
9:18 - 9:20وتبوی، "ژنان ناتوانن ڕابەری موزیک بکەن."
-
9:21 - 9:23بەڵام ئەم هەموو ساڵە دواتر
شوێنپەنجەی خۆمان بەجێهێشت. -
9:23 - 9:26بیر ئەکەیتەوە، "ئێستا جیاواز ئەبێت."
-
9:26 - 9:28ئەترسم ئێستاش جیاواز نەبێت.
-
9:28 - 9:32سەرۆکی ئێستای کۆلێژی موزیکی
دێرینی پاریس -
9:32 - 9:35بەم دواییە وتی، "هێزێکی جەستەیی
زۆرت ئەوێت -
9:35 - 9:37بۆ ڕابەریکردنی سەمفۆنیایەک، و
-
9:37 - 9:38ژنانیش زۆر لاوازن."
-
9:38 - 9:40(پێکەنین)
-
9:40 - 9:42جۆرج باسێلیتزسی نیگارکێش وتوێتی،
-
9:42 - 9:44"لە ڕاستیدا ژنان ناتوانن وێنە بکێشن.
-
9:44 - 9:46ناتوانن بە باشی وێنە بکێشن."
-
9:46 - 9:49نوسەر ڤی ئێس نایپاوڵ
دوو ساڵ لەمەوبەر وتی، -
9:49 - 9:52"ئەتوانم دوو پەرەگراف بخوێنمەوە و یەکسەر
ئەزانم ئەگەر لەلایەن ژنەوە نوسرابێت، و -
9:52 - 9:55واز ئەهێنم لە خوێندنەوەی،
چونکە چیتر جێی بایەخ نییە بۆم." -
9:55 - 9:57ئامادەبوان: هۆۆ!
-
9:57 - 9:59ئیتر بەم شێوەیە.
-
10:01 - 10:03پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە
-
10:03 - 10:06چیتر کچانی گەنج و ژنان
-
10:06 - 10:09نەک هەر هەست نەکەن
کە چیرۆکەکانیان گرنگ نییە، -
10:09 - 10:12بەڵکو بۆشیان نەبێت
چیرۆکخوانەکە بن. -
10:13 - 10:16چونکە هەر کە هەستت کرد
ناتوانیت لە بۆشایی ناوەڕاستدا بوەستیت و -
10:16 - 10:19لەجیاتی جیهانی قسە بکەیت،
-
10:19 - 10:24هەست ئەکەیت ئەتوانیت شتە باشەکانت
بە گرووپێکی بچووکی هەڵبژێردراو بگەیەنیت. -
10:24 - 10:28ئەچیتە سەر کاری بچووکتر
لەسەر سەکۆی بچووکتر، -
10:28 - 10:30هێزی ئابوریت کەمتر ئەبێت،
-
10:30 - 10:32ئەگەیتە بینەرێکی کەمتر، و
-
10:32 - 10:37وەک هونەرمەندێک بەهات کەمتر ئەبێت. و
-
10:38 - 10:43دواجار خەریکە ئەم شوێنە دیار و
باشانە ئەیەین بە هونەرمەندەکان -
10:43 - 10:44لە جیهاندا،
-
10:44 - 10:46چونکە چیرۆکخوانەکانمانن.
-
10:46 - 10:49ئێستا بۆچی ئەبێ ئەوە گرنگ بێت
کە خۆت هونەرمەندێک بیت؟ -
10:49 - 10:52با وایدانێین ژمێریارێکیت یان خاوەنکارێک
یان کارمەندی تەندروستی -
10:52 - 10:53یان زانایەک:
-
10:53 - 10:56ئەبێ بایەخ بە ژنە هونەرمەندەکان بەیت؟
-
10:56 - 10:58بەدڵنیاییەوە ئەبێ،
-
10:58 - 11:02چونکە وەک لە وێنەی ئەشکەوتەکانەوە ئەبینن،
-
11:02 - 11:03هەموو شارستانییەتەکان،
-
11:03 - 11:05هەموو مرۆڤایەتی
-
11:06 - 11:10پشتیان بە هونەرمەندەکان بەستووە
بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی مرۆڤ و -
11:10 - 11:13ئەگەر دواجار چیرۆکی مرۆڤایەتی
لەلایەن پیاوانەوە بگێڕدرێتەوە، -
11:13 - 11:15ئەم قسەیەم لێوەرگرن،
-
11:15 - 11:17دەربارەی پیاوان ئەبێت.
-
11:18 - 11:20بۆیە با گۆڕانکاری بکەین.
-
11:20 - 11:23با گۆڕانکاری لە هەموو
دامەزراوەکانماندا بکەین، و -
11:23 - 11:24نەک بەتەنیا لە خۆرئاوا.
-
11:24 - 11:28ئەم نامەیەی -- بێتوانابوونی
ژنانتان بیرنەچێتەوە -
11:28 - 11:30بۆ ئەوەی بلیمەتی داهێنەر بن
-
11:30 - 11:35کە وەک چۆن بە کچان و ژنان ئەوترێت
لە نایجیریا، و چین و ڕوسیا و -
11:35 - 11:36ئەندەنوسیا.
-
11:37 - 11:39لە هەموو جیهاندا، کچان و ژنان
پێیان ئەوترێت -
11:39 - 11:44کە ناتوانن بیرۆکەی ئیلهامی
داهێنەرانە هەڵگرن. و -
11:45 - 11:47ئەمەوێ لێتان بپرسم:
-
11:47 - 11:49باوەڕ بەوە ئەکەن؟
-
11:49 - 11:52باوەڕ بەوە ئەکەن ژنان بتوانن
بلیمەتی داهێنەر بن؟ -
11:53 - 11:59(چەپڵەلێدان)
-
11:59 - 12:01کەواتە تکایە بۆ پێشەوە بڕۆن،
-
12:01 - 12:03پشتیوانی هونەرمەندە ژنەکان بکەن،
-
12:03 - 12:04کارەکانیان بکڕن،
-
12:04 - 12:07سوربن لەسەر ئەوەی
دەنگیان ببیسترێت، -
12:07 - 12:10سەکۆکان بدۆزنەوە کە
شوێنی دەنگی ئەوان ئەبێتەوە. -
12:11 - 12:12ئەمەشتان بیربێت:
-
12:12 - 12:16کە بەجۆرێک، ئەگەر ئێمە
لەم ساتە تەی جیهانێک تێپەڕین -
12:16 - 12:20کە تیایا بزانین کە نایەکسانین،
-
12:20 - 12:23ئەوا هونەرمەندەکانن کە پێویستە جیهانێکی
جیاواز بهێننە بەرچاویان. -
12:23 - 12:27منیش داوا لە هەموو هونەرمەندان،
ژنان و پیاوان ئەکەم، -
12:27 - 12:30جیهانێک بێننە بەرچاویان
ڕەگەزەکان یەکسان بن. -
12:30 - 12:33با ڕەنگی بکەین. با وێنەی بکێشین.
-
12:33 - 12:34با دەربارەی بنوسین.
با وێنەی بگرین. و -
12:34 - 12:36ئەگەر بتوانین بیهێنینە بەرچاومان،
-
12:36 - 12:40ئەوا وزە و بەرگەگرتنمان ئەبێت
-
12:40 - 12:41بۆ کارکردن بەرەو ئەوە.
-
12:42 - 12:44کاتێک ئەم کچە بچووکە ئەبینم،
-
12:44 - 12:46هی ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر،
-
12:46 - 12:49ئەمەوێ بزانم ئێستا ئەو کچە بچووکە
-
12:49 - 12:53ئەتوانێ لەویا بوەستێت و بیربکاتەوە
مافی هەیە بەسەر خەونەکانییەوە، -
12:53 - 12:55مافی هەیە بەسەر چارەنوسییەوە و
-
12:55 - 12:59مافی هەیە قسە بکات
لەجیاتی هەموو جیهان، و -
12:59 - 13:01بەوە بناسرێتەوە و
-
13:01 - 13:03چەپڵەی بۆ لێبدرێت.
-
13:03 - 13:04زۆر سوپاس
-
13:04 - 13:09(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی پێویستە ژنان چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بگێڕنەوە
- Speaker:
- جودی کێلی
- Description:
-
بۆ چەندین سەدە (بۆ چەندین هۆکاریش) ئەو شتانەی بە داهێنانی بلیمەتانە دائەنرێت گوایە بەشێوەیەکی گشتی لە ڕوانگەی نێرینەوە بووە. وەک دەرهێنەری شانۆ جود کێلی لەم وتارەیدا کە بە گڕووتینەوە ئەیدا، باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەم بەلادابردنە کار ئەکاتە سەر وەرگێڕانمان بۆ چیرۆکەکان تەنانەت مافەکان و چیرۆکەکانی ژنەکانی ژیانی ڕاستیش. وا بیر ئەکاتەوە ڕێگایەکی بەسوودتر، و گشتگیرتر هەبێت بۆ سەیرکردنی جیهان، و داوا لە هونەرمەندەکان ئەکات -- ژنان و پیاوان -- ڕەنگ بکەن، وێنە بکێشن، فیلم دەرکەن دەربارەی کۆمەڵگایەک ڕەگەز تیایدا یەکسان بێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:22
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Why women should tell the stories of humanity | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Why women should tell the stories of humanity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why women should tell the stories of humanity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Why women should tell the stories of humanity |