1 00:00:00,699 --> 00:00:02,579 بۆچی وا بیر ئەکەینەوە 2 00:00:02,603 --> 00:00:07,894 چیرۆکەکانی پیاوان وایلێیەت گرنگییەکی جیهانیان هەبێت و 3 00:00:07,918 --> 00:00:12,773 چیرۆکەکانی لەلایەن ژنانەوەیە وا دائەنرێت تەنیا دەربارەی ژنان بێت؟ 4 00:00:14,813 --> 00:00:17,552 نەنکم کە ١٢ ساڵ بوو لە قوتابخانە هاتە دەر. 5 00:00:17,576 --> 00:00:19,247 چواردە منداڵی هەبوو. 6 00:00:20,356 --> 00:00:22,247 دایکم کە ١٥ ساڵ بوو قوتابخانەی بەجێهێشت. 7 00:00:22,271 --> 00:00:23,672 سکرتێرێک بوو. 8 00:00:23,696 --> 00:00:27,454 زانکۆم تەواو کرد بۆ ئەوەی ببم بە بەڕێوبەری شانۆ، و 9 00:00:27,478 --> 00:00:31,637 ئەو بەرەوپێشچوونە بەتەواوەتی بەهۆی ئەو ڕاستییەوەیە ئەو کەسانەی هەرگیز نایانبینم 10 00:00:31,661 --> 00:00:33,909 شەڕیان کردووە بۆ مافەکانی ژنان، 11 00:00:33,933 --> 00:00:37,074 مافی دەنگدان، خوێندن، هەبوونی بەرەوپێشچوون. 12 00:00:37,098 --> 00:00:40,683 منیش سورم هەمان شت بکەم و ئاشکرایە کە ئێوەش. 13 00:00:40,707 --> 00:00:41,884 بۆ نا؟ 14 00:00:41,908 --> 00:00:43,465 (چەپڵەلێدان) 15 00:00:43,489 --> 00:00:47,201 بۆیە دەستم بە فیستیڤاڵێک کرد بەناوی واو، کورتکراوەی ژنانی جیهان، حەوت ساڵ لەمەوبەر، و 16 00:00:47,225 --> 00:00:50,229 ئێستاش لە بیست وڵاتی پێنج کیشوەرا ئەکرێت. و 17 00:00:50,253 --> 00:00:53,604 یەکێک لەو وڵاتانە سۆماڵی ئەفریقایە. 18 00:00:53,628 --> 00:00:55,843 بۆیە ساڵی پار گەشتم کرد بۆ ئەوێ، و 19 00:00:55,867 --> 00:01:01,460 بەشێک لە خۆشییەکەی هەمبوو لە چوون بۆ ئەوێ چوون بۆ ئەم ئەشکەوتانە بوو. 20 00:01:02,722 --> 00:01:04,898 ئەشکەوتەکانی لاس گییڵ. 21 00:01:04,922 --> 00:01:10,436 ئەم ئەشکەوتانە هەندێک لە کۆنترین وێنەی ناو ئەشکەوتی جیهانی تیایە. 22 00:01:10,999 --> 00:01:16,274 ئەم وێنانە لەوە ئەچن هی نزیکەی ٩ بۆ ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر بێت. 23 00:01:17,110 --> 00:01:18,539 هونەر: 24 00:01:18,563 --> 00:01:22,326 مرۆڤایەتی چی کردووە لەو کاتەوەی کە پەرەی سەندووە. 25 00:01:22,350 --> 00:01:24,473 چۆنێتی قسەکردنمانە دەربارەی خۆمان، 26 00:01:24,497 --> 00:01:26,434 چۆن لە ناسنامەی خۆمان تێئەگەین، 27 00:01:26,458 --> 00:01:28,206 چۆن سەیری چواردەورمان ئەکەین، 28 00:01:28,230 --> 00:01:31,301 کێ ئەدۆزینەوە دەربارەی یەکتر 29 00:01:31,325 --> 00:01:33,535 بەهۆی واتای ژیانمانەوە. 30 00:01:33,559 --> 00:01:34,883 هوونەر بۆ ئەوەیە. 31 00:01:35,971 --> 00:01:37,933 بۆیە سەیری ئەم وێنە بچووکە بکە. 32 00:01:37,957 --> 00:01:39,903 پێموابێت کچێکی بچووکە. 33 00:01:39,927 --> 00:01:42,703 وامزانی هی خۆمە کاتێک کچێکی بچووک بووم. 34 00:01:43,195 --> 00:01:47,362 وتم، ئەوە کێیە ئەم وێنە پڕ گەنجییە پڕ شادییەی کێشاوە؟ 35 00:01:47,386 --> 00:01:49,490 پرسیارم لە لێپرسراوی ئەشکەوتەکان کرد. 36 00:01:49,514 --> 00:01:53,032 وتم، "باسی پیاوەکان و ژنەکانم بۆ بکە کە ئەمانەیان کێشاوە." 37 00:01:53,056 --> 00:01:56,533 بە لایەکی چاو سەیری کردم و وتی، 38 00:01:56,557 --> 00:01:58,769 "ژنان ئەم وێنانەیان نەکێشاوە." 39 00:01:59,241 --> 00:02:01,745 منیش وتم، "باشە، ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە." 40 00:02:01,769 --> 00:02:03,228 وتم، "تۆ چۆن ئەزانیت؟" 41 00:02:03,252 --> 00:02:05,779 (پێکەنین) 42 00:02:05,803 --> 00:02:09,534 ئینجا وتی، "ژنان ئەم شتانە ناکەن. 43 00:02:09,558 --> 00:02:13,197 ژنان ئەم نیشانانەیان کردووە. نەک ژنان." 44 00:02:14,547 --> 00:02:18,317 بەڕاستی سەرم نەسوڕما، 45 00:02:18,341 --> 00:02:22,399 چونکە ئەوە هەڵوێستێکە کە بەردەوام بینیومە 46 00:02:22,423 --> 00:02:25,195 بەدرێژایی ژیانم وەک ڕێکخەری شانۆ. 47 00:02:26,552 --> 00:02:32,362 پێمان وتراوە کە زانیاری ئاسمانی لەڕێگەی ماسولکەدارەکانەوە یەتە خوار، 48 00:02:32,386 --> 00:02:36,973 ئەگەر بۆ ئیمامێک بێت، قەشەیەک، راببییەک، یان پیاوێکی پیرۆز 49 00:02:37,421 --> 00:02:42,717 بەهەمان شێوە، پێمان وتراوە بلیمەتی داهێنەرانە لە ماسولکەدارییایە، 50 00:02:42,741 --> 00:02:44,487 ئەوەش ماسولکەدارەکانن 51 00:02:44,511 --> 00:02:47,576 ئەتوانن پێمان بڵێن ئێمە بەڕاستی کێین، 52 00:02:47,600 --> 00:02:50,667 ماسولکەدارەکانە چیرۆکە جیهانییەکە ئەگێڕنەوە 53 00:02:50,691 --> 00:02:52,578 لەجیاتی هەر هەموومان، 54 00:02:52,602 --> 00:02:57,177 ئەگەر هونەرمەندە ژنەکان بەڕاستی تەنیا باسی ئەزموونەکانی ژنان بکەن، 55 00:02:57,201 --> 00:03:00,577 کێشەکانی ژنان کە تەنیا بەلای ژنەکانەوە گرنگن و 56 00:03:00,601 --> 00:03:03,579 گەیاندنی بایەخ بۆ پیاوان -- 57 00:03:03,603 --> 00:03:05,505 بەڕاستی تەنیا هەندێک لە پیاوان. 58 00:03:05,909 --> 00:03:08,180 ئەو باوەڕپێکردنەیە، 59 00:03:08,204 --> 00:03:09,585 کە فێر ئەکرێین، 60 00:03:09,609 --> 00:03:13,409 کە پێموابێت هێندە ڕەنگی ئەوە ئەکێشێت کە ئایا ئامادەین باوەڕ بکەین بەوەی 61 00:03:13,433 --> 00:03:15,934 ئایا بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن. 62 00:03:15,958 --> 00:03:19,505 مەگەر ئامادە بین باوەڕ بکەین کە بەڕاستی چیرۆکەکانی ژنان گرنگن، 63 00:03:19,529 --> 00:03:22,519 ئەوکاتە مافەکانی ژنان بەڕاستی گرنگ نابن، و 64 00:03:22,543 --> 00:03:25,215 بەڕاستی گۆڕانکاری نایەتە دی. 65 00:03:26,876 --> 00:03:31,586 ئەمەوێ دوو چیرۆکتان بە نموونە بۆ بێنمەوە 66 00:03:31,610 --> 00:03:34,548 کە وا بیردەکرێتەوە گرنگییەکی جیهانییان هەبێت: 67 00:03:34,572 --> 00:03:37,328 "ئی تی" و "هاملێت." 68 00:03:37,352 --> 00:03:40,463 (پێکەنین) 69 00:03:40,487 --> 00:03:43,753 کەواتە کاتێک منداڵەکانم بچووک بوون بردمن -- 70 00:03:43,777 --> 00:03:47,027 کارۆلین هەشت بوو ڕۆبیش پێنج -- 71 00:03:47,051 --> 00:03:48,618 بۆ سەیرکردنی "ئی تی". 72 00:03:48,642 --> 00:03:52,027 چیرۆکێکی خۆشە دەربارەی بوونەوەرێکی دەرەوەی زەوی 73 00:03:52,051 --> 00:03:54,002 کە ئەکەوێتە ناو خێزانێکی ئەمریکی 74 00:03:54,026 --> 00:03:57,235 لەگەڵ دایکێک، دوو برا و خوشکێک، 75 00:03:57,259 --> 00:03:58,902 بەڵام ئەیەوێ بڕواتەوە ماڵەوە. 76 00:03:59,720 --> 00:04:02,340 نەک هەر ئەوە، بەڵام هەندێک زانای خراپ 77 00:04:02,364 --> 00:04:04,738 ئەیانەوێت تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن، و 78 00:04:04,762 --> 00:04:06,448 بەدوایا ئەگەڕێن. 79 00:04:06,993 --> 00:04:09,049 منداڵەکانیش پلانێکیان هەیە. 80 00:04:09,073 --> 00:04:11,910 بڕیار ئەیەن کە بیبەنەوە بۆ کەشتییە ئاسمانییەکەی 81 00:04:11,934 --> 00:04:13,085 بە زووترین کات، و 82 00:04:13,109 --> 00:04:14,983 بە سەبەتەی پاسکیلێک ئەیبەن، و 83 00:04:15,007 --> 00:04:16,349 بەڕێ ئەکەون. 84 00:04:16,373 --> 00:04:20,269 بەڵام بەداخەوە، خراپەکارەکان پێی ئەزانن و خەریکە پێیان ئەگەنەوە و 85 00:04:20,293 --> 00:04:22,650 ویڕەویڕکەرەکانیان و چەکەکانیشیان پێیە، 86 00:04:22,674 --> 00:04:25,348 بانگەوازکەرە بەرزەکانیان هەیە کە بەڕاستی ترسێنەرن، و 87 00:04:25,372 --> 00:04:27,292 خەریکە لە منداڵەکان نزیک ئەبنەوە، و 88 00:04:27,316 --> 00:04:29,412 منداڵەکانیش هەرگیز ناتوانن بیانگەنێ. 89 00:04:29,436 --> 00:04:33,529 ئینجا لەناکاو، بەشێوەیەکی جادووگەرانە، پاسکیلەکە ئەفڕێت بۆ ئاسمان، 90 00:04:33,553 --> 00:04:35,092 بەسەر هەورەکاندا، 91 00:04:35,116 --> 00:04:36,304 بەسەر مانگدا، و 92 00:04:36,328 --> 00:04:38,619 بەوە "ئی تی" ڕزگار ئەکەن. 93 00:04:39,394 --> 00:04:41,672 ڕووم تێکردن و ڕووخساری منداڵەکانمم بینی، و 94 00:04:41,696 --> 00:04:46,166 رۆبی تەواو ئالوودە بووە، ئەڵێی لەگەڵیانە، ئی تی ڕزگار ئەکات، 95 00:04:46,190 --> 00:04:48,046 دڵخۆش بوو پێی. 96 00:04:48,070 --> 00:04:51,208 سەیری کارۆلینم کرد و ئەوەنە ئەگری خەریکە چاوی یەتە دەر. 97 00:04:51,866 --> 00:04:53,411 وتم، "کێشە چییە؟" 98 00:04:53,435 --> 00:04:58,970 ئەویش وتی، "بۆچی من ناتوانم ئی تی ڕزگارکەم؟ بۆچی ناتوانم بێم؟ 99 00:04:59,422 --> 00:05:01,781 ئینجا لەناکاو درکم بەوە کرد: 100 00:05:01,805 --> 00:05:03,216 ئەوانە منداڵ نەبوون؛ 101 00:05:03,857 --> 00:05:05,120 ئەوانە کوڕبوون -- 102 00:05:05,755 --> 00:05:07,820 هەموویان کوڕ بوون. 103 00:05:07,844 --> 00:05:10,821 کارۆلینیش کە بایەخێکی زۆری ئەیا بە ئی تی، 104 00:05:10,845 --> 00:05:13,015 بانگێشت نەکرابوو بۆ ڕزگارکردنی، و 105 00:05:13,039 --> 00:05:15,716 هەستی بە شەرمەزاری ئەکرد. 106 00:05:16,412 --> 00:05:18,161 بۆیە نامەم بۆ ستیڤن سپیڵبێرگ نوسی -- 107 00:05:18,185 --> 00:05:24,353 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 108 00:05:24,377 --> 00:05:26,927 وتم، "نازانم ئەگەر تێبگەیت 109 00:05:26,951 --> 00:05:29,330 لە گرنگییە دەروونییەکەی ئەوەی کە ڕوویدا، و 110 00:05:29,354 --> 00:05:31,854 ئامادەیت پارەی چارەسەرە دەروونییەکە بەیت؟" 111 00:05:31,878 --> 00:05:33,292 (پێکەنین) 112 00:05:33,316 --> 00:05:36,288 بیست ساڵ تێپەڕیوە، هێشتا وەڵامی نەناردۆتەوە، 113 00:05:36,312 --> 00:05:37,750 بەڵام هێشتا بە هیواوەم. 114 00:05:37,774 --> 00:05:39,384 (پێکەنین) 115 00:05:39,408 --> 00:05:41,012 بەڵام سەرنجڕاکێش بوو بەلامەوە، 116 00:05:41,036 --> 00:05:43,908 چونکە ئەگەر پیاچوونەوەکانی بخوێنیتەوە لەسەر نیازەکەی هەیبووە بۆ ئی تی، 117 00:05:43,932 --> 00:05:45,723 زۆر بە ڕوونی ئەیڵێت، 118 00:05:45,747 --> 00:05:48,249 "ئەمویست جیهان تێبگات لەوەی 119 00:05:48,273 --> 00:05:51,480 پێویستە جیاوازیمان خۆش بوێت و لە باوەشی بگرین." 120 00:05:51,504 --> 00:05:56,126 بەڵام بەجۆرێک بیرۆکەی جیاوازی کچانی 121 00:05:56,150 --> 00:05:57,842 نەخستۆتە ئەم بیرکردنەوەیەی. 122 00:05:57,866 --> 00:06:02,176 وایزانیوە کە چیرۆکێکی دەربارەی هەموو مرۆڤایەتی نوسیوە. 123 00:06:02,200 --> 00:06:04,278 کارۆلین وایزانیوە کە ئەو نیوەی مرۆڤایەتی 124 00:06:04,302 --> 00:06:05,731 خستۆتە لاوە. 125 00:06:05,755 --> 00:06:08,839 وایزانیوە چیرۆکێکی نوسیوە دەربارەی باشی مرۆڤ: 126 00:06:08,863 --> 00:06:13,249 کارۆلینیش وایزانیوە نوسینەکەی دەربارەی سەرکێشییە ئازایانەکەی کوڕێک بووە. 127 00:06:14,028 --> 00:06:15,789 ئەمەش بڵاوە. 128 00:06:16,512 --> 00:06:21,633 پیاوان وا هەست ئەکەن عەبای پەیوەندی گەردوونیان درابێتی، 129 00:06:21,657 --> 00:06:23,609 بەڵام بێگومان، چۆن ئەکرێت وابن؟ 130 00:06:23,633 --> 00:06:27,713 لە ڕوانگەی ئەزمونی نێرینەوە ئەنوسن لە چاوی نێرینەوە. 131 00:06:30,031 --> 00:06:32,249 پێویستە خۆمان سەیرێکی ئەمانە بکەین. 132 00:06:32,273 --> 00:06:35,949 پێویستە ئامادەبین بگەڕێینەوە بەناو هەموو کتێبەکانمان و فلیمەکانمان، 133 00:06:35,973 --> 00:06:37,310 هەموو شتە دڵخوازەکانمان، و 134 00:06:37,334 --> 00:06:40,164 بڵێین، "ڕاستییەکەی ئەمە لەلایەن نیگارکێشێکی نێرینەوە کراوە -- 135 00:06:40,188 --> 00:06:42,176 نەک نیگارکێشێک. 136 00:06:42,200 --> 00:06:44,604 ئەبێ ئەوە ببینین کە زۆرێک لەم چیرۆکانە 137 00:06:44,628 --> 00:06:46,764 لە ڕوانگەی نێرینەیەکەوە نوسراون. 138 00:06:46,788 --> 00:06:48,725 کە باشە، 139 00:06:48,749 --> 00:06:52,247 بەڵام ئینجا پێویستە مێینەکانیش لەسەدا ٥٠ی مافەکانیان هەبێت 140 00:06:52,271 --> 00:06:54,825 بۆ سەکۆ، فلیم، ڕۆمان، و 141 00:06:54,849 --> 00:06:56,638 بوار بۆ داهێنان. 142 00:06:57,561 --> 00:06:59,360 با باسی "هاملێت" بکەم. 143 00:06:59,384 --> 00:07:01,077 بژیت یان بمریت. 144 00:07:01,101 --> 00:07:02,315 ئەوە پرسیارەکەیە. 145 00:07:02,998 --> 00:07:04,263 بەڵام پرسیاری من نییە. 146 00:07:04,787 --> 00:07:08,536 پرسیارەکەی من ئەوەیە: بۆچی کە ژنێکی گەنج بووم فێرکرام 147 00:07:08,560 --> 00:07:12,917 کە ئەمە نموونەییترین نموونەی قەیرانی مرۆڤ و 148 00:07:12,941 --> 00:07:14,637 ئەزموونی مرۆڤە؟ 149 00:07:14,661 --> 00:07:15,997 چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەرە، 150 00:07:16,021 --> 00:07:21,357 بەڵام ڕاستییەکەی، دەربارەی پیاوێکی گەنجە ئەترسێت لەوەی نەتوانێت بگات بەوەی 151 00:07:21,381 --> 00:07:24,046 وێنەیەکی بەهێزبێت لە جیهانی نێرینەیا 152 00:07:24,070 --> 00:07:26,785 مەگەر تۆڵە بکاتەوە بۆ کوشتنەکەی باوکی. 153 00:07:27,552 --> 00:07:32,230 زۆریش باسی ئەوەمان بۆ ئەکات کە خۆکوشتن هەڵبژاردنێک بێت، 154 00:07:32,254 --> 00:07:36,923 بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەو کەسەی خۆی ئەکوژێت، ئۆفیلیایە، 155 00:07:36,947 --> 00:07:39,445 دوای ئەوەی لەلایەن ئەوەوە شەرمەزار ئەکرێت و خراپەی بەرامبەر ئەکرێت، 156 00:07:39,469 --> 00:07:42,645 هەرگیز دەرفەتی نابێ قسە بۆ بینەران بکات دەربارەی هەستەکانی خۆی. و 157 00:07:42,669 --> 00:07:45,611 کاتێکیش لە ئۆفیلیا تەواو ئەبێت ڕووئەکاتە دایکی، 158 00:07:45,635 --> 00:07:48,934 تەنیا لەبەر ئەوەی چاوقایم بووە بکەوێتە خۆشەویستی مامی هاملێتەوە و 159 00:07:48,958 --> 00:07:50,170 دڵی خۆشە لەگەڵی. 160 00:07:50,194 --> 00:07:52,231 (پێکەنین) 161 00:07:52,255 --> 00:07:54,343 چیرۆکێکی مەزنە، 162 00:07:54,367 --> 00:07:59,438 بەڵام چیرۆکێکە دەربارەی پێکدادانی نێرینە، قەیرانی نێرینە، پەلەقاژێی نێرینە. 163 00:08:00,137 --> 00:08:04,329 بەڵام پێم ورتا کە ئەمە چیرۆکێکە دەربارەی مرۆڤەکان، 164 00:08:04,353 --> 00:08:07,396 سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە تەنیا دوو ژنی تیایە. 165 00:08:07,420 --> 00:08:09,981 مەگەر دووبارە خۆم فێرکەمەوە، 166 00:08:10,005 --> 00:08:11,730 ئەگەرنا هەمووکات وا بیر ئەکەمەوە 167 00:08:11,754 --> 00:08:15,495 چیرۆکەکانی ژنان کەمتر گرنگ بێت لە هی پیاوان. 168 00:08:16,166 --> 00:08:17,901 ئەکرا ژنێک "هاملێت"ی بنوسیایە 169 00:08:17,925 --> 00:08:20,012 بەڵام ئەیتوانی بەشێوەیەکی جیاوازتر بینوسێت، و 170 00:08:20,036 --> 00:08:22,644 ناوبانگێکی جیهانی نەئەبوو. 171 00:08:22,668 --> 00:08:24,739 وەک نوسەر مارگارێت ئاتوود ئەڵێت، 172 00:08:24,763 --> 00:08:27,249 "کاتێک پیاوێک ئەنوسێت دەربارەی شتنی قاپەکان، 173 00:08:27,273 --> 00:08:28,568 ڕاستیخوازییە. 174 00:08:29,379 --> 00:08:31,500 کاتێک ژنێک ئەنوسێت دەربارەی کردنی، 175 00:08:31,524 --> 00:08:34,039 ڕێکخستنێکی بۆماوەیی بێبەختانەیە." 176 00:08:34,063 --> 00:08:35,272 (پێکەنین) 177 00:08:35,296 --> 00:08:39,130 ئێستا، ئەمە شتێک نییە هی ئەو کاتە بێت. 178 00:08:39,154 --> 00:08:40,954 کە من کچێکی گەنج بووم، 179 00:08:40,978 --> 00:08:43,602 زۆرم حەز ئەکرد ببم بە دەرهێنەری شانۆ، 180 00:08:43,626 --> 00:08:46,465 وانەبێژە نێرینەکەم ئەمەی پێوتم: 181 00:08:46,489 --> 00:08:50,561 "باشە، سێ ژنە دەرهێنەر هەن لە بەریتانیا جوت، 182 00:08:50,585 --> 00:08:54,692 جۆوان نایت، کە هاوڕەگەزبازە، جۆوان لیتڵوود کە خانەنشینە، و 183 00:08:54,716 --> 00:08:57,496 ئینجا بەز گوودبەدی، کە تازە خۆی کوشتووە. 184 00:08:57,520 --> 00:08:59,776 تۆ حەز ئەکەی ببیت بە کام لەم سیانە؟" 185 00:08:59,800 --> 00:09:00,853 (پێکەنین) 186 00:09:00,877 --> 00:09:05,463 ئێستا ئەگەر ئەو زمانە نەشیاوەی بخەیتە لاوە لەسەر ژنی هاوڕەگەزخواز 187 00:09:05,487 --> 00:09:08,332 ڕاستییەکە ئەوەبوو کە ئەیویست شەرمەزارم بکات. 188 00:09:08,356 --> 00:09:12,115 بەلایەوە قسەی پڕووپووچ بووە کە ویستوومە ببم بە دەرهێنەر. 189 00:09:12,139 --> 00:09:15,110 منیش بە مارین ئاڵسۆپی هاوڕێم وت، کە ڕابەری موزیکییە، و ئەویش وتی، 190 00:09:15,134 --> 00:09:17,883 "ئاه، بەڵێ، مامۆستای موزیکی منیش هەمان شتی وت. 191 00:09:17,907 --> 00:09:20,077 وتبوی، "ژنان ناتوانن ڕابەری موزیک بکەن." 192 00:09:20,704 --> 00:09:23,427 بەڵام ئەم هەموو ساڵە دواتر شوێنپەنجەی خۆمان بەجێهێشت. 193 00:09:23,451 --> 00:09:25,681 بیر ئەکەیتەوە، "ئێستا جیاواز ئەبێت." 194 00:09:25,705 --> 00:09:28,199 ئەترسم ئێستاش جیاواز نەبێت. 195 00:09:28,223 --> 00:09:31,668 سەرۆکی ئێستای کۆلێژی موزیکی دێرینی پاریس 196 00:09:31,692 --> 00:09:35,119 بەم دواییە وتی، "هێزێکی جەستەیی زۆرت ئەوێت 197 00:09:35,143 --> 00:09:36,624 بۆ ڕابەریکردنی سەمفۆنیایەک، و 198 00:09:36,648 --> 00:09:38,099 ژنانیش زۆر لاوازن." 199 00:09:38,123 --> 00:09:39,576 (پێکەنین) 200 00:09:39,600 --> 00:09:41,539 جۆرج باسێلیتزسی نیگارکێش وتوێتی، 201 00:09:41,563 --> 00:09:43,850 "لە ڕاستیدا ژنان ناتوانن وێنە بکێشن. 202 00:09:43,874 --> 00:09:45,720 ناتوانن بە باشی وێنە بکێشن." 203 00:09:46,194 --> 00:09:48,582 نوسەر ڤی ئێس نایپاوڵ دوو ساڵ لەمەوبەر وتی، 204 00:09:48,606 --> 00:09:52,198 "ئەتوانم دوو پەرەگراف بخوێنمەوە و یەکسەر ئەزانم ئەگەر لەلایەن ژنەوە نوسرابێت، و 205 00:09:52,222 --> 00:09:54,923 واز ئەهێنم لە خوێندنەوەی، چونکە چیتر جێی بایەخ نییە بۆم." 206 00:09:54,947 --> 00:09:56,620 ئامادەبوان: هۆۆ! 207 00:09:57,389 --> 00:09:59,022 ئیتر بەم شێوەیە. 208 00:10:00,997 --> 00:10:02,985 پێویستە ڕێگایەک بدۆزینەوە 209 00:10:03,009 --> 00:10:05,653 چیتر کچانی گەنج و ژنان 210 00:10:05,677 --> 00:10:08,518 نەک هەر هەست نەکەن کە چیرۆکەکانیان گرنگ نییە، 211 00:10:08,542 --> 00:10:11,752 بەڵکو بۆشیان نەبێت چیرۆکخوانەکە بن. 212 00:10:12,661 --> 00:10:16,244 چونکە هەر کە هەستت کرد ناتوانیت لە بۆشایی ناوەڕاستدا بوەستیت و 213 00:10:16,268 --> 00:10:19,276 لەجیاتی جیهانی قسە بکەیت، 214 00:10:19,300 --> 00:10:24,375 هەست ئەکەیت ئەتوانیت شتە باشەکانت بە گرووپێکی بچووکی هەڵبژێردراو بگەیەنیت. 215 00:10:24,399 --> 00:10:27,915 ئەچیتە سەر کاری بچووکتر لەسەر سەکۆی بچووکتر، 216 00:10:27,939 --> 00:10:29,972 هێزی ئابوریت کەمتر ئەبێت، 217 00:10:29,996 --> 00:10:32,468 ئەگەیتە بینەرێکی کەمتر، و 218 00:10:32,492 --> 00:10:36,833 وەک هونەرمەندێک بەهات کەمتر ئەبێت. و 219 00:10:37,557 --> 00:10:42,812 دواجار خەریکە ئەم شوێنە دیار و باشانە ئەیەین بە هونەرمەندەکان 220 00:10:42,836 --> 00:10:44,000 لە جیهاندا، 221 00:10:44,024 --> 00:10:45,763 چونکە چیرۆکخوانەکانمانن. 222 00:10:45,787 --> 00:10:48,916 ئێستا بۆچی ئەبێ ئەوە گرنگ بێت کە خۆت هونەرمەندێک بیت؟ 223 00:10:48,940 --> 00:10:52,185 با وایدانێین ژمێریارێکیت یان خاوەنکارێک یان کارمەندی تەندروستی 224 00:10:52,209 --> 00:10:53,376 یان زانایەک: 225 00:10:53,400 --> 00:10:56,002 ئەبێ بایەخ بە ژنە هونەرمەندەکان بەیت؟ 226 00:10:56,026 --> 00:10:58,082 بەدڵنیاییەوە ئەبێ، 227 00:10:58,106 --> 00:11:01,518 چونکە وەک لە وێنەی ئەشکەوتەکانەوە ئەبینن، 228 00:11:01,542 --> 00:11:03,223 هەموو شارستانییەتەکان، 229 00:11:03,247 --> 00:11:05,451 هەموو مرۆڤایەتی 230 00:11:06,105 --> 00:11:10,061 پشتیان بە هونەرمەندەکان بەستووە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی مرۆڤ و 231 00:11:10,085 --> 00:11:13,354 ئەگەر دواجار چیرۆکی مرۆڤایەتی لەلایەن پیاوانەوە بگێڕدرێتەوە، 232 00:11:13,378 --> 00:11:15,114 ئەم قسەیەم لێوەرگرن، 233 00:11:15,138 --> 00:11:16,855 دەربارەی پیاوان ئەبێت. 234 00:11:17,671 --> 00:11:20,355 بۆیە با گۆڕانکاری بکەین. 235 00:11:20,379 --> 00:11:22,581 با گۆڕانکاری لە هەموو دامەزراوەکانماندا بکەین، و 236 00:11:22,605 --> 00:11:23,880 نەک بەتەنیا لە خۆرئاوا. 237 00:11:23,904 --> 00:11:28,323 ئەم نامەیەی -- بێتوانابوونی ژنانتان بیرنەچێتەوە 238 00:11:28,347 --> 00:11:30,372 بۆ ئەوەی بلیمەتی داهێنەر بن 239 00:11:30,396 --> 00:11:35,310 کە وەک چۆن بە کچان و ژنان ئەوترێت لە نایجیریا، و چین و ڕوسیا و 240 00:11:35,334 --> 00:11:36,497 ئەندەنوسیا. 241 00:11:36,521 --> 00:11:39,230 لە هەموو جیهاندا، کچان و ژنان پێیان ئەوترێت 242 00:11:39,254 --> 00:11:44,171 کە ناتوانن بیرۆکەی ئیلهامی داهێنەرانە هەڵگرن. و 243 00:11:45,131 --> 00:11:46,780 ئەمەوێ لێتان بپرسم: 244 00:11:46,804 --> 00:11:48,518 باوەڕ بەوە ئەکەن؟ 245 00:11:48,542 --> 00:11:52,337 باوەڕ بەوە ئەکەن ژنان بتوانن بلیمەتی داهێنەر بن؟ 246 00:11:53,168 --> 00:11:58,907 (چەپڵەلێدان) 247 00:11:58,931 --> 00:12:00,592 کەواتە تکایە بۆ پێشەوە بڕۆن، 248 00:12:00,616 --> 00:12:02,866 پشتیوانی هونەرمەندە ژنەکان بکەن، 249 00:12:02,890 --> 00:12:04,364 کارەکانیان بکڕن، 250 00:12:04,388 --> 00:12:06,656 سوربن لەسەر ئەوەی دەنگیان ببیسترێت، 251 00:12:06,680 --> 00:12:09,950 سەکۆکان بدۆزنەوە کە شوێنی دەنگی ئەوان ئەبێتەوە. 252 00:12:10,680 --> 00:12:12,467 ئەمەشتان بیربێت: 253 00:12:12,491 --> 00:12:15,770 کە بەجۆرێک، ئەگەر ئێمە لەم ساتە تەی جیهانێک تێپەڕین 254 00:12:15,794 --> 00:12:19,646 کە تیایا بزانین کە نایەکسانین، 255 00:12:19,670 --> 00:12:22,867 ئەوا هونەرمەندەکانن کە پێویستە جیهانێکی جیاواز بهێننە بەرچاویان. 256 00:12:22,891 --> 00:12:26,501 منیش داوا لە هەموو هونەرمەندان، ژنان و پیاوان ئەکەم، 257 00:12:26,525 --> 00:12:29,865 جیهانێک بێننە بەرچاویان ڕەگەزەکان یەکسان بن. 258 00:12:30,326 --> 00:12:32,509 با ڕەنگی بکەین. با وێنەی بکێشین. 259 00:12:32,533 --> 00:12:34,328 با دەربارەی بنوسین. با وێنەی بگرین. و 260 00:12:34,352 --> 00:12:36,238 ئەگەر بتوانین بیهێنینە بەرچاومان، 261 00:12:36,262 --> 00:12:39,742 ئەوا وزە و بەرگەگرتنمان ئەبێت 262 00:12:39,766 --> 00:12:41,255 بۆ کارکردن بەرەو ئەوە. 263 00:12:41,802 --> 00:12:43,856 کاتێک ئەم کچە بچووکە ئەبینم، 264 00:12:43,880 --> 00:12:45,920 هی ١١ هەزار ساڵ لەمەوبەر، 265 00:12:45,944 --> 00:12:49,405 ئەمەوێ بزانم ئێستا ئەو کچە بچووکە 266 00:12:49,429 --> 00:12:52,713 ئەتوانێ لەویا بوەستێت و بیربکاتەوە مافی هەیە بەسەر خەونەکانییەوە، 267 00:12:52,737 --> 00:12:55,027 مافی هەیە بەسەر چارەنوسییەوە و 268 00:12:55,051 --> 00:12:59,253 مافی هەیە قسە بکات لەجیاتی هەموو جیهان، و 269 00:12:59,277 --> 00:13:01,101 بەوە بناسرێتەوە و 270 00:13:01,125 --> 00:13:02,775 چەپڵەی بۆ لێبدرێت. 271 00:13:02,799 --> 00:13:03,985 زۆر سوپاس 272 00:13:04,009 --> 00:13:08,790 (چەپڵەلێدان)