Return to Video

رابردوو، ئێستا و داهاتووی پەتایی بوبۆنیک. شارۆن ن دیوایت

  • 0:07 - 0:10
    بیھێنە بەر چاو، نیوەی دراوسێکان، یان شار،
  • 0:10 - 0:13
    یان کۆی گشتی وڵات لە ناو بچن.
  • 0:13 - 0:16
    لەوانەیە وەک ڕووداوەکانی
    ناو فیلمە ترسناکەکان بێتە بەر چاو،
  • 0:16 - 0:19
    بەڵام لە سەدەی چواردە ئەمە ڕوویداوە
  • 0:19 - 0:23
    لە کاتی بڵاوبوونەوەی مردنی ڕەش.
  • 0:23 - 0:27
    لە صین بڵاو دەبێتەوە و بەرەو ڕۆژھەڵاتی
    ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەروپا ھەڵ دەکشێت،
  • 0:27 - 0:32
    ئەم پەتایە مەترسیدارە نزیکەی یەک
    لەسەر پێنجی دانیشتوانی زەوی دەکوژێت،
  • 0:32 - 0:36
    نزیکەی سەدا پەنجای دانیشتوانی
    ئەوروپا لە ماوەی چوار ساڵ لە ناو دەبات.
  • 0:36 - 0:40
    سەیرترین و شاراوەترین شتی مردنی ڕەش
  • 0:40 - 0:42
    ئەوەیە ئەم پەتایە شتێکی تازە نەبووە
  • 0:42 - 0:46
    بەڵکو بۆ چەندین سەدە بەرۆکی مرۆڤی گرتووە.
  • 0:46 - 0:49
    شیکردنەوەی دی ئێن ئەی ھێسکەکانی
    ددانی ئەو سەردەمە،
  • 0:49 - 0:54
    لە گەڵ نموونەکانی سەردەمی پەتایی
    سەردەمی جەستەنتین لە سالی ٥٤١ی پێش زایندا،
  • 0:54 - 0:57
    دەریدەخەن کە تاعونی یارسینە ھۆکار بووە،
  • 0:57 - 1:02
    ھەمان ئەم بەکتریایە کە ئەمڕۆ
    دەبێتە ھۆکاری پەتایی بوبۆنیک.
  • 1:02 - 1:06
    ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە ئەم
    پەتایانە بەھۆی ھەمان جێرم بووە
  • 1:06 - 1:10
    کە بە درێژایی مێژوو دەتوانێت
    بڵاو بێتەوە و بە شێوەی جیاواز دەربکەوێت.
  • 1:10 - 1:14
    پێش بەکارھێنانی دژە زیندەگییەکان،
    کوشندەترین بڵاوبوونەوە پەتایی لەم سەردەمە،
  • 1:14 - 1:18
    وەک ئەوەی لە سەدەی بیست
    لە ھێندستان بڵاو دەبێتەوە،
  • 1:18 - 1:21
    کە سەدا ٣ ی دانیشتوان دەکوژێت.
  • 1:21 - 1:25
    سەرھەڵدانی تری ئەم پەتایە
    لە ئاستی ناوەخۆیی دەمێنێتەوە،
  • 1:25 - 1:28
    یان بەخاوی دەگوازرێتەوە چونکە
    لە ڕێگەی قرتێنەرەکان دەگوازرێنەوە.
  • 1:28 - 1:31
    بەڵام مردنی ڕەشی سەدەکانی ناوەڕاست
    کە وەک ئاگری دارستانەکان بلاوبوویەوە،
  • 1:31 - 1:35
    بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەسێکەوە
    بۆ کەسێک دەگوازرایەوە.
  • 1:35 - 1:40
    بەھۆی بەراورد کردنی زنجیرەی
    جینی تاعونی یارسینە کۆن و تازە
  • 1:40 - 1:43
    هیچ جیاوازیەکی کاریگەری دەرنەخستووە.
  • 1:43 - 1:46
    هۆکاری سەرەکی کە بۆچی لە سەدەکانی
    ڕابردوو ئەم پەتایە ئەوەندە کاریگەر بووە
  • 1:46 - 1:50
    بەکتریاکە نەبووە، بەڵکو
    خانەخوێ بەکتریاکە بووە.
  • 1:50 - 1:52
    بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە سەدەکانی ناوەڕاست،
  • 1:52 - 1:55
    گەرم بوونی کەش و هەوا و
    بەرەو پێش چوونی کشتوکاڵ
  • 1:55 - 1:59
    بوونە هۆکاری گەشەی خێرایی
    دانیشتوانی گشت ئەوروپا.
  • 1:59 - 2:01
    بەڵام بە هۆی داخوازی زۆر لە سەر خۆراک،
  • 2:01 - 2:03
    ئەم چەرخە گەرمە
    بە کارەسات کۆتایی دێت.
  • 2:03 - 2:07
    بەرز بوونەوەی ڕێژەی بە پیتی
    هاوشان دەبێـت لەگەڵ کەمی بەرهەمی کشتوکاڵ،
  • 2:07 - 2:10
    واتا زەوی چیتر نەیدەتوانی
    چیتر پێداویستی دانیشتووان پڕ بکاتەوە،
  • 2:10 - 2:13
    زۆربوونی ڕێژەی دەستی کار،
    ڕێژەی مووچە دادەبەزێنێت.
  • 2:13 - 2:16
    بۆیە، لە چەرخی ١٤دا زۆربەی ئەوروپیەکان
  • 2:16 - 2:19
    ڕێژەی خۆشگوزەرانیان وردە وردە
    بەرەو خراپی دەڕۆیشت،
  • 2:19 - 2:25
    کە دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی هەژاری،
    نەبوونی و خراپی سیستەمی تەندروستی.
  • 2:25 - 2:28
    لە ڕاستیدا، ئەو پەیکەرانەی کە بە هۆی
    مردنی ڕەش لە لەندەن مردوون
  • 2:28 - 2:33
    دەرخەری خراپی سیستەمی
    تەندروستی و بوونی نەخۆشیترە.
  • 2:33 - 2:37
    کاولکاری مردنی رەش مرۆڤایەتی
    بە دوو شێوەی گرنگ گۆڕی.
  • 2:37 - 2:40
    لە ئاستی کۆمەڵایەتی،
    کەم بوونەوەی بەر چاوی دانیشتوان
  • 2:40 - 2:44
    کە دەبێتە هۆکاری گۆرانکاری
    گرنگ لە ئابوری ئەوروپا.
  • 2:44 - 2:46
    بەهۆی زیاد بوونی خۆراک،
  • 2:46 - 2:50
    و زۆر بوونی زەوی و بەرز
    بوونیەوەی مووچەی کرێکارەکان، خەڵک
  • 2:50 - 2:55
    زیاتریان خواردووە و زیاتر ژیاون، توێژینەوە
    لە گۆڕستانەکانی لەندەن دووپاتی دەکەنەوە.
  • 2:55 - 2:59
    بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی ژیان دەبێتە
    هۆی زۆربوونی جووڵەی کۆمەڵایەتی،
  • 2:59 - 3:03
    هەڵسانەوەی سیستەمی
    دەرەبەگایەتی و چاکسازی سیاسی.
  • 3:03 - 3:07
    بەڵام پەتایەکە کاریگەریەکی
    بایۆلۆجی گرنگ درووست دەکات.
  • 3:07 - 3:10
    بە مردنی لە ناکاوی
    بێ هێز، لاواز و نەخۆشەکان
  • 3:10 - 3:14
    جینێکی باشی دانیشتوان دەمێنێتەوە،
  • 3:14 - 3:17
    ئەو جینەی کە دەتوانێت
    رووبەڕووی ئەم پەتایە ببێتەوە.
  • 3:17 - 3:20
    گۆڕانی جینی لەم شێوەیە
    سیستەمی بەرگری بە هێز دەکات
  • 3:20 - 3:23
    لە دژی ئەو بەکتریایانەی
    کە هاوشێوە کار دەکەن،
  • 3:23 - 3:27
    توێژەرەکان، زنجیرەیەک
    جینی مردنی ڕەشیان دۆزیتەوە
  • 3:27 - 3:29
    کە دەکرێت زۆر بە سوود بێت.
  • 3:29 - 3:32
    ئەمڕۆ، پەتایەکی کوشندەی لە ئاستی مردنی ڕەش
  • 3:32 - 3:36
    بەهۆی دەرمانە دژە زیندەگییەکان،
    بە شێوەیەکی گشتی لە نەبوونەوە نزیکە.
  • 3:36 - 3:41
    بەڵام پەتایی بوبۆنێک ساڵانە
    چەند هەزار کەسێک لە جیهان دەکوژێت،
  • 3:41 - 3:43
    و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی
    نوێ کە دژی ئەم دەرمانانەیە
  • 3:43 - 3:46
    هەڕەشەی گەڕانەوەی کاتە تاریکەکان دەکات.
  • 3:46 - 3:49
    زانین زیاتر سەبارەت بە هۆکار و
    کاریگەریەکانی مردنی رەش گرنگە،
  • 3:49 - 3:53
    نەک تەنها بۆ زانینی ئەوەی کە ڕابردوو
    چۆن کاریگەری لە سەر جیهان جێهێشتووە.
  • 3:53 - 3:57
    بەڵکو بۆ پاراستنمان لە
    کارەساتێکی هاوشێوە لە داهاتوو.
Title:
رابردوو، ئێستا و داهاتووی پەتایی بوبۆنیک. شارۆن ن دیوایت
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/the-past-present-and-future-of-the-bubonic-plague-sharon-n-dewitte

پەتایی بوبۆنیک یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی جیهان دەکوژێت لە سەدەی چوارەدەهەمدا. ئەم پەتاییە بە تەواوەتی لە ناو نەچووە و ئەمڕۆش بوونی هەیە. بەڵام ئێستا، ساڵانە تەنها چەند هەزار کەسێک دەکوژێت. چۆن ئەم ژمارەیە بەم شێوەیە پاشەکشە دەکات؟ شارۆن ن. دیویت باسی هۆکارەکانی و ئەنجامەکانی مردنی ڕەش دەکات و بۆمان روون دەکاتەوە چۆن زانینی ئەم زانیاریانە یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی خۆمان ئامادە بکەین بۆ هەر بڵاو بوونەوەیەکی نەخۆشی لە داهاتوو.

وانەکە لە لایەن شارۆن ن. دیویویت و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن ستیف لی ئامادە کراون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:13

Kurdish subtitles

Revisions