1 00:00:06,580 --> 00:00:10,082 بیھێنە بەر چاو، نیوەی دراوسێکان، یان شار، 2 00:00:10,082 --> 00:00:12,995 یان کۆی گشتی وڵات لە ناو بچن. 3 00:00:12,995 --> 00:00:16,336 لەوانەیە وەک ڕووداوەکانی ناو فیلمە ترسناکەکان بێتە بەر چاو، 4 00:00:16,336 --> 00:00:19,049 بەڵام لە سەدەی چواردە ئەمە ڕوویداوە 5 00:00:19,049 --> 00:00:22,898 لە کاتی بڵاوبوونەوەی مردنی ڕەش. 6 00:00:22,898 --> 00:00:26,869 لە صین بڵاو دەبێتەوە و بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەروپا ھەڵ دەکشێت، 7 00:00:26,869 --> 00:00:31,743 ئەم پەتایە مەترسیدارە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی زەوی دەکوژێت، 8 00:00:31,743 --> 00:00:36,469 نزیکەی سەدا پەنجای دانیشتوانی ئەوروپا لە ماوەی چوار ساڵ لە ناو دەبات. 9 00:00:36,469 --> 00:00:39,585 سەیرترین و شاراوەترین شتی مردنی ڕەش 10 00:00:39,585 --> 00:00:42,478 ئەوەیە ئەم پەتایە شتێکی تازە نەبووە 11 00:00:42,478 --> 00:00:45,654 بەڵکو بۆ چەندین سەدە بەرۆکی مرۆڤی گرتووە. 12 00:00:45,654 --> 00:00:48,921 شیکردنەوەی دی ئێن ئەی ھێسکەکانی ددانی ئەو سەردەمە، 13 00:00:48,921 --> 00:00:54,091 لە گەڵ نموونەکانی سەردەمی پەتایی سەردەمی جەستەنتین لە سالی ٥٤١ی پێش زایندا، 14 00:00:54,091 --> 00:00:57,471 دەریدەخەن کە تاعونی یارسینە ھۆکار بووە، 15 00:00:57,471 --> 00:01:02,077 ھەمان ئەم بەکتریایە کە ئەمڕۆ دەبێتە ھۆکاری پەتایی بوبۆنیک. 16 00:01:02,077 --> 00:01:06,100 ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە ئەم پەتایانە بەھۆی ھەمان جێرم بووە 17 00:01:06,100 --> 00:01:10,244 کە بە درێژایی مێژوو دەتوانێت بڵاو بێتەوە و بە شێوەی جیاواز دەربکەوێت. 18 00:01:10,244 --> 00:01:14,377 پێش بەکارھێنانی دژە زیندەگییەکان، کوشندەترین بڵاوبوونەوە پەتایی لەم سەردەمە، 19 00:01:14,377 --> 00:01:17,804 وەک ئەوەی لە سەدەی بیست لە ھێندستان بڵاو دەبێتەوە، 20 00:01:17,804 --> 00:01:21,277 کە سەدا ٣ ی دانیشتوان دەکوژێت. 21 00:01:21,277 --> 00:01:24,509 سەرھەڵدانی تری ئەم پەتایە لە ئاستی ناوەخۆیی دەمێنێتەوە، 22 00:01:24,509 --> 00:01:27,628 یان بەخاوی دەگوازرێتەوە چونکە لە ڕێگەی قرتێنەرەکان دەگوازرێنەوە. 23 00:01:27,628 --> 00:01:31,091 بەڵام مردنی ڕەشی سەدەکانی ناوەڕاست کە وەک ئاگری دارستانەکان بلاوبوویەوە، 24 00:01:31,091 --> 00:01:35,002 بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگوازرایەوە. 25 00:01:35,002 --> 00:01:39,713 بەھۆی بەراورد کردنی زنجیرەی جینی تاعونی یارسینە کۆن و تازە 26 00:01:39,713 --> 00:01:42,777 هیچ جیاوازیەکی کاریگەری دەرنەخستووە. 27 00:01:42,777 --> 00:01:46,292 هۆکاری سەرەکی کە بۆچی لە سەدەکانی ڕابردوو ئەم پەتایە ئەوەندە کاریگەر بووە 28 00:01:46,292 --> 00:01:49,599 بەکتریاکە نەبووە، بەڵکو خانەخوێ بەکتریاکە بووە. 29 00:01:49,599 --> 00:01:52,397 بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە سەدەکانی ناوەڕاست، 30 00:01:52,397 --> 00:01:54,839 گەرم بوونی کەش و هەوا و بەرەو پێش چوونی کشتوکاڵ 31 00:01:54,839 --> 00:01:58,777 بوونە هۆکاری گەشەی خێرایی دانیشتوانی گشت ئەوروپا. 32 00:01:58,777 --> 00:02:00,634 بەڵام بە هۆی داخوازی زۆر لە سەر خۆراک، 33 00:02:00,634 --> 00:02:03,337 ئەم چەرخە گەرمە بە کارەسات کۆتایی دێت. 34 00:02:03,337 --> 00:02:06,600 بەرز بوونەوەی ڕێژەی بە پیتی هاوشان دەبێـت لەگەڵ کەمی بەرهەمی کشتوکاڵ، 35 00:02:06,600 --> 00:02:09,899 واتا زەوی چیتر نەیدەتوانی چیتر پێداویستی دانیشتووان پڕ بکاتەوە، 36 00:02:09,899 --> 00:02:13,048 زۆربوونی ڕێژەی دەستی کار، ڕێژەی مووچە دادەبەزێنێت. 37 00:02:13,048 --> 00:02:16,402 بۆیە، لە چەرخی ١٤دا زۆربەی ئەوروپیەکان 38 00:02:16,402 --> 00:02:19,489 ڕێژەی خۆشگوزەرانیان وردە وردە بەرەو خراپی دەڕۆیشت، 39 00:02:19,489 --> 00:02:24,681 کە دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی هەژاری، نەبوونی و خراپی سیستەمی تەندروستی. 40 00:02:24,681 --> 00:02:28,216 لە ڕاستیدا، ئەو پەیکەرانەی کە بە هۆی مردنی ڕەش لە لەندەن مردوون 41 00:02:28,216 --> 00:02:32,626 دەرخەری خراپی سیستەمی تەندروستی و بوونی نەخۆشیترە. 42 00:02:32,626 --> 00:02:37,271 کاولکاری مردنی رەش مرۆڤایەتی بە دوو شێوەی گرنگ گۆڕی. 43 00:02:37,271 --> 00:02:40,362 لە ئاستی کۆمەڵایەتی، کەم بوونەوەی بەر چاوی دانیشتوان 44 00:02:40,362 --> 00:02:43,717 کە دەبێتە هۆکاری گۆرانکاری گرنگ لە ئابوری ئەوروپا. 45 00:02:43,717 --> 00:02:45,535 بەهۆی زیاد بوونی خۆراک، 46 00:02:45,535 --> 00:02:49,836 و زۆر بوونی زەوی و بەرز بوونیەوەی مووچەی کرێکارەکان، خەڵک 47 00:02:49,836 --> 00:02:55,221 زیاتریان خواردووە و زیاتر ژیاون، توێژینەوە لە گۆڕستانەکانی لەندەن دووپاتی دەکەنەوە. 48 00:02:55,221 --> 00:02:58,955 بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی ژیان دەبێتە هۆی زۆربوونی جووڵەی کۆمەڵایەتی، 49 00:02:58,955 --> 00:03:03,244 هەڵسانەوەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و چاکسازی سیاسی. 50 00:03:03,244 --> 00:03:06,786 بەڵام پەتایەکە کاریگەریەکی بایۆلۆجی گرنگ درووست دەکات. 51 00:03:06,786 --> 00:03:10,357 بە مردنی لە ناکاوی بێ هێز، لاواز و نەخۆشەکان 52 00:03:10,357 --> 00:03:14,042 جینێکی باشی دانیشتوان دەمێنێتەوە، 53 00:03:14,042 --> 00:03:17,299 ئەو جینەی کە دەتوانێت رووبەڕووی ئەم پەتایە ببێتەوە. 54 00:03:17,299 --> 00:03:20,357 گۆڕانی جینی لەم شێوەیە سیستەمی بەرگری بە هێز دەکات 55 00:03:20,357 --> 00:03:23,269 لە دژی ئەو بەکتریایانەی کە هاوشێوە کار دەکەن، 56 00:03:23,269 --> 00:03:26,638 توێژەرەکان، زنجیرەیەک جینی مردنی ڕەشیان دۆزیتەوە 57 00:03:26,638 --> 00:03:29,287 کە دەکرێت زۆر بە سوود بێت. 58 00:03:29,287 --> 00:03:32,328 ئەمڕۆ، پەتایەکی کوشندەی لە ئاستی مردنی ڕەش 59 00:03:32,328 --> 00:03:35,528 بەهۆی دەرمانە دژە زیندەگییەکان، بە شێوەیەکی گشتی لە نەبوونەوە نزیکە. 60 00:03:35,528 --> 00:03:40,596 بەڵام پەتایی بوبۆنێک ساڵانە چەند هەزار کەسێک لە جیهان دەکوژێت، 61 00:03:40,596 --> 00:03:43,103 و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێ کە دژی ئەم دەرمانانەیە 62 00:03:43,103 --> 00:03:45,983 هەڕەشەی گەڕانەوەی کاتە تاریکەکان دەکات. 63 00:03:45,983 --> 00:03:49,278 زانین زیاتر سەبارەت بە هۆکار و کاریگەریەکانی مردنی رەش گرنگە، 64 00:03:49,278 --> 00:03:53,212 نەک تەنها بۆ زانینی ئەوەی کە ڕابردوو چۆن کاریگەری لە سەر جیهان جێهێشتووە. 65 00:03:53,212 --> 00:03:56,686 بەڵکو بۆ پاراستنمان لە کارەساتێکی هاوشێوە لە داهاتوو.