WEBVTT 00:00:06.580 --> 00:00:10.082 بیھێنە بەر چاو، نیوەی دراوسێکان، یان شار، 00:00:10.082 --> 00:00:12.995 یان کۆی گشتی وڵات لە ناو بچن. 00:00:12.995 --> 00:00:16.336 لەوانەیە وەک ڕووداوەکانی ناو فیلمە ترسناکەکان بێتە بەر چاو، 00:00:16.336 --> 00:00:19.049 بەڵام لە سەدەی چواردە ئەمە ڕوویداوە 00:00:19.049 --> 00:00:22.898 لە کاتی بڵاوبوونەوەی مردنی ڕەش. 00:00:22.898 --> 00:00:26.869 لە صین بڵاو دەبێتەوە و بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەروپا ھەڵ دەکشێت، 00:00:26.869 --> 00:00:31.743 ئەم پەتایە مەترسیدارە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی زەوی دەکوژێت، 00:00:31.743 --> 00:00:36.469 نزیکەی سەدا پەنجای دانیشتوانی ئەوروپا لە ماوەی چوار ساڵ لە ناو دەبات. 00:00:36.469 --> 00:00:39.585 سەیرترین و شاراوەترین شتی مردنی ڕەش 00:00:39.585 --> 00:00:42.478 ئەوەیە ئەم پەتایە شتێکی تازە نەبووە 00:00:42.478 --> 00:00:45.654 بەڵکو بۆ چەندین سەدە بەرۆکی مرۆڤی گرتووە. 00:00:45.654 --> 00:00:48.921 شیکردنەوەی دی ئێن ئەی ھێسکەکانی ددانی ئەو سەردەمە، 00:00:48.921 --> 00:00:54.091 لە گەڵ نموونەکانی سەردەمی پەتایی سەردەمی جەستەنتین لە سالی ٥٤١ی پێش زایندا، 00:00:54.091 --> 00:00:57.471 دەریدەخەن کە تاعونی یارسینە ھۆکار بووە، 00:00:57.471 --> 00:01:02.077 ھەمان ئەم بەکتریایە کە ئەمڕۆ دەبێتە ھۆکاری پەتایی بوبۆنیک. 00:01:02.077 --> 00:01:06.100 ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە ئەم پەتایانە بەھۆی ھەمان جێرم بووە 00:01:06.100 --> 00:01:10.244 کە بە درێژایی مێژوو دەتوانێت بڵاو بێتەوە و بە شێوەی جیاواز دەربکەوێت. 00:01:10.244 --> 00:01:14.377 پێش بەکارھێنانی دژە زیندەگییەکان، کوشندەترین بڵاوبوونەوە پەتایی لەم سەردەمە، 00:01:14.377 --> 00:01:17.804 وەک ئەوەی لە سەدەی بیست لە ھێندستان بڵاو دەبێتەوە، 00:01:17.804 --> 00:01:21.277 کە سەدا ٣ ی دانیشتوان دەکوژێت. 00:01:21.277 --> 00:01:24.509 سەرھەڵدانی تری ئەم پەتایە لە ئاستی ناوەخۆیی دەمێنێتەوە، 00:01:24.509 --> 00:01:27.628 یان بەخاوی دەگوازرێتەوە چونکە لە ڕێگەی قرتێنەرەکان دەگوازرێنەوە. 00:01:27.628 --> 00:01:31.091 بەڵام مردنی ڕەشی سەدەکانی ناوەڕاست کە وەک ئاگری دارستانەکان بلاوبوویەوە، 00:01:31.091 --> 00:01:35.002 بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەسێکەوە بۆ کەسێک دەگوازرایەوە. 00:01:35.002 --> 00:01:39.713 بەھۆی بەراورد کردنی زنجیرەی جینی تاعونی یارسینە کۆن و تازە 00:01:39.713 --> 00:01:42.777 هیچ جیاوازیەکی کاریگەری دەرنەخستووە. 00:01:42.777 --> 00:01:46.292 هۆکاری سەرەکی کە بۆچی لە سەدەکانی ڕابردوو ئەم پەتایە ئەوەندە کاریگەر بووە 00:01:46.292 --> 00:01:49.599 بەکتریاکە نەبووە، بەڵکو خانەخوێ بەکتریاکە بووە. 00:01:49.599 --> 00:01:52.397 بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە سەدەکانی ناوەڕاست، 00:01:52.397 --> 00:01:54.839 گەرم بوونی کەش و هەوا و بەرەو پێش چوونی کشتوکاڵ 00:01:54.839 --> 00:01:58.777 بوونە هۆکاری گەشەی خێرایی دانیشتوانی گشت ئەوروپا. 00:01:58.777 --> 00:02:00.634 بەڵام بە هۆی داخوازی زۆر لە سەر خۆراک، 00:02:00.634 --> 00:02:03.337 ئەم چەرخە گەرمە بە کارەسات کۆتایی دێت. 00:02:03.337 --> 00:02:06.600 بەرز بوونەوەی ڕێژەی بە پیتی هاوشان دەبێـت لەگەڵ کەمی بەرهەمی کشتوکاڵ، 00:02:06.600 --> 00:02:09.899 واتا زەوی چیتر نەیدەتوانی چیتر پێداویستی دانیشتووان پڕ بکاتەوە، 00:02:09.899 --> 00:02:13.048 زۆربوونی ڕێژەی دەستی کار، ڕێژەی مووچە دادەبەزێنێت. 00:02:13.048 --> 00:02:16.402 بۆیە، لە چەرخی ١٤دا زۆربەی ئەوروپیەکان 00:02:16.402 --> 00:02:19.489 ڕێژەی خۆشگوزەرانیان وردە وردە بەرەو خراپی دەڕۆیشت، 00:02:19.489 --> 00:02:24.681 کە دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی هەژاری، نەبوونی و خراپی سیستەمی تەندروستی. 00:02:24.681 --> 00:02:28.216 لە ڕاستیدا، ئەو پەیکەرانەی کە بە هۆی مردنی ڕەش لە لەندەن مردوون 00:02:28.216 --> 00:02:32.626 دەرخەری خراپی سیستەمی تەندروستی و بوونی نەخۆشیترە. 00:02:32.626 --> 00:02:37.271 کاولکاری مردنی رەش مرۆڤایەتی بە دوو شێوەی گرنگ گۆڕی. 00:02:37.271 --> 00:02:40.362 لە ئاستی کۆمەڵایەتی، کەم بوونەوەی بەر چاوی دانیشتوان 00:02:40.362 --> 00:02:43.717 کە دەبێتە هۆکاری گۆرانکاری گرنگ لە ئابوری ئەوروپا. 00:02:43.717 --> 00:02:45.535 بەهۆی زیاد بوونی خۆراک، 00:02:45.535 --> 00:02:49.836 و زۆر بوونی زەوی و بەرز بوونیەوەی مووچەی کرێکارەکان، خەڵک 00:02:49.836 --> 00:02:55.221 زیاتریان خواردووە و زیاتر ژیاون، توێژینەوە لە گۆڕستانەکانی لەندەن دووپاتی دەکەنەوە. 00:02:55.221 --> 00:02:58.955 بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی ژیان دەبێتە هۆی زۆربوونی جووڵەی کۆمەڵایەتی، 00:02:58.955 --> 00:03:03.244 هەڵسانەوەی سیستەمی دەرەبەگایەتی و چاکسازی سیاسی. 00:03:03.244 --> 00:03:06.786 بەڵام پەتایەکە کاریگەریەکی بایۆلۆجی گرنگ درووست دەکات. 00:03:06.786 --> 00:03:10.357 بە مردنی لە ناکاوی بێ هێز، لاواز و نەخۆشەکان 00:03:10.357 --> 00:03:14.042 جینێکی باشی دانیشتوان دەمێنێتەوە، 00:03:14.042 --> 00:03:17.299 ئەو جینەی کە دەتوانێت رووبەڕووی ئەم پەتایە ببێتەوە. 00:03:17.299 --> 00:03:20.357 گۆڕانی جینی لەم شێوەیە سیستەمی بەرگری بە هێز دەکات 00:03:20.357 --> 00:03:23.269 لە دژی ئەو بەکتریایانەی کە هاوشێوە کار دەکەن، 00:03:23.269 --> 00:03:26.638 توێژەرەکان، زنجیرەیەک جینی مردنی ڕەشیان دۆزیتەوە 00:03:26.638 --> 00:03:29.287 کە دەکرێت زۆر بە سوود بێت. 00:03:29.287 --> 00:03:32.328 ئەمڕۆ، پەتایەکی کوشندەی لە ئاستی مردنی ڕەش 00:03:32.328 --> 00:03:35.528 بەهۆی دەرمانە دژە زیندەگییەکان، بە شێوەیەکی گشتی لە نەبوونەوە نزیکە. 00:03:35.528 --> 00:03:40.596 بەڵام پەتایی بوبۆنێک ساڵانە چەند هەزار کەسێک لە جیهان دەکوژێت، 00:03:40.596 --> 00:03:43.103 و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێ کە دژی ئەم دەرمانانەیە 00:03:43.103 --> 00:03:45.983 هەڕەشەی گەڕانەوەی کاتە تاریکەکان دەکات. 00:03:45.983 --> 00:03:49.278 زانین زیاتر سەبارەت بە هۆکار و کاریگەریەکانی مردنی رەش گرنگە، 00:03:49.278 --> 00:03:53.212 نەک تەنها بۆ زانینی ئەوەی کە ڕابردوو چۆن کاریگەری لە سەر جیهان جێهێشتووە. 00:03:53.212 --> 00:03:56.686 بەڵکو بۆ پاراستنمان لە کارەساتێکی هاوشێوە لە داهاتوو.