بیھێنە بەر چاو، نیوەی دراوسێکان، یان شار،
یان کۆی گشتی وڵات لە ناو بچن.
لەوانەیە وەک ڕووداوەکانی
ناو فیلمە ترسناکەکان بێتە بەر چاو،
بەڵام لە سەدەی چواردە ئەمە ڕوویداوە
لە کاتی بڵاوبوونەوەی مردنی ڕەش.
لە صین بڵاو دەبێتەوە و بەرەو ڕۆژھەڵاتی
ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەروپا ھەڵ دەکشێت،
ئەم پەتایە مەترسیدارە نزیکەی یەک
لەسەر پێنجی دانیشتوانی زەوی دەکوژێت،
نزیکەی سەدا پەنجای دانیشتوانی
ئەوروپا لە ماوەی چوار ساڵ لە ناو دەبات.
سەیرترین و شاراوەترین شتی مردنی ڕەش
ئەوەیە ئەم پەتایە شتێکی تازە نەبووە
بەڵکو بۆ چەندین سەدە بەرۆکی مرۆڤی گرتووە.
شیکردنەوەی دی ئێن ئەی ھێسکەکانی
ددانی ئەو سەردەمە،
لە گەڵ نموونەکانی سەردەمی پەتایی
سەردەمی جەستەنتین لە سالی ٥٤١ی پێش زایندا،
دەریدەخەن کە تاعونی یارسینە ھۆکار بووە،
ھەمان ئەم بەکتریایە کە ئەمڕۆ
دەبێتە ھۆکاری پەتایی بوبۆنیک.
ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە ئەم
پەتایانە بەھۆی ھەمان جێرم بووە
کە بە درێژایی مێژوو دەتوانێت
بڵاو بێتەوە و بە شێوەی جیاواز دەربکەوێت.
پێش بەکارھێنانی دژە زیندەگییەکان،
کوشندەترین بڵاوبوونەوە پەتایی لەم سەردەمە،
وەک ئەوەی لە سەدەی بیست
لە ھێندستان بڵاو دەبێتەوە،
کە سەدا ٣ ی دانیشتوان دەکوژێت.
سەرھەڵدانی تری ئەم پەتایە
لە ئاستی ناوەخۆیی دەمێنێتەوە،
یان بەخاوی دەگوازرێتەوە چونکە
لە ڕێگەی قرتێنەرەکان دەگوازرێنەوە.
بەڵام مردنی ڕەشی سەدەکانی ناوەڕاست
کە وەک ئاگری دارستانەکان بلاوبوویەوە،
بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەسێکەوە
بۆ کەسێک دەگوازرایەوە.
بەھۆی بەراورد کردنی زنجیرەی
جینی تاعونی یارسینە کۆن و تازە
هیچ جیاوازیەکی کاریگەری دەرنەخستووە.
هۆکاری سەرەکی کە بۆچی لە سەدەکانی
ڕابردوو ئەم پەتایە ئەوەندە کاریگەر بووە
بەکتریاکە نەبووە، بەڵکو
خانەخوێ بەکتریاکە بووە.
بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ لە سەدەکانی ناوەڕاست،
گەرم بوونی کەش و هەوا و
بەرەو پێش چوونی کشتوکاڵ
بوونە هۆکاری گەشەی خێرایی
دانیشتوانی گشت ئەوروپا.
بەڵام بە هۆی داخوازی زۆر لە سەر خۆراک،
ئەم چەرخە گەرمە
بە کارەسات کۆتایی دێت.
بەرز بوونەوەی ڕێژەی بە پیتی
هاوشان دەبێـت لەگەڵ کەمی بەرهەمی کشتوکاڵ،
واتا زەوی چیتر نەیدەتوانی
چیتر پێداویستی دانیشتووان پڕ بکاتەوە،
زۆربوونی ڕێژەی دەستی کار،
ڕێژەی مووچە دادەبەزێنێت.
بۆیە، لە چەرخی ١٤دا زۆربەی ئەوروپیەکان
ڕێژەی خۆشگوزەرانیان وردە وردە
بەرەو خراپی دەڕۆیشت،
کە دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی هەژاری،
نەبوونی و خراپی سیستەمی تەندروستی.
لە ڕاستیدا، ئەو پەیکەرانەی کە بە هۆی
مردنی ڕەش لە لەندەن مردوون
دەرخەری خراپی سیستەمی
تەندروستی و بوونی نەخۆشیترە.
کاولکاری مردنی رەش مرۆڤایەتی
بە دوو شێوەی گرنگ گۆڕی.
لە ئاستی کۆمەڵایەتی،
کەم بوونەوەی بەر چاوی دانیشتوان
کە دەبێتە هۆکاری گۆرانکاری
گرنگ لە ئابوری ئەوروپا.
بەهۆی زیاد بوونی خۆراک،
و زۆر بوونی زەوی و بەرز
بوونیەوەی مووچەی کرێکارەکان، خەڵک
زیاتریان خواردووە و زیاتر ژیاون، توێژینەوە
لە گۆڕستانەکانی لەندەن دووپاتی دەکەنەوە.
بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی ژیان دەبێتە
هۆی زۆربوونی جووڵەی کۆمەڵایەتی،
هەڵسانەوەی سیستەمی
دەرەبەگایەتی و چاکسازی سیاسی.
بەڵام پەتایەکە کاریگەریەکی
بایۆلۆجی گرنگ درووست دەکات.
بە مردنی لە ناکاوی
بێ هێز، لاواز و نەخۆشەکان
جینێکی باشی دانیشتوان دەمێنێتەوە،
ئەو جینەی کە دەتوانێت
رووبەڕووی ئەم پەتایە ببێتەوە.
گۆڕانی جینی لەم شێوەیە
سیستەمی بەرگری بە هێز دەکات
لە دژی ئەو بەکتریایانەی
کە هاوشێوە کار دەکەن،
توێژەرەکان، زنجیرەیەک
جینی مردنی ڕەشیان دۆزیتەوە
کە دەکرێت زۆر بە سوود بێت.
ئەمڕۆ، پەتایەکی کوشندەی لە ئاستی مردنی ڕەش
بەهۆی دەرمانە دژە زیندەگییەکان،
بە شێوەیەکی گشتی لە نەبوونەوە نزیکە.
بەڵام پەتایی بوبۆنێک ساڵانە
چەند هەزار کەسێک لە جیهان دەکوژێت،
و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی
نوێ کە دژی ئەم دەرمانانەیە
هەڕەشەی گەڕانەوەی کاتە تاریکەکان دەکات.
زانین زیاتر سەبارەت بە هۆکار و
کاریگەریەکانی مردنی رەش گرنگە،
نەک تەنها بۆ زانینی ئەوەی کە ڕابردوو
چۆن کاریگەری لە سەر جیهان جێهێشتووە.
بەڵکو بۆ پاراستنمان لە
کارەساتێکی هاوشێوە لە داهاتوو.