تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟
-
0:01 - 0:03ئەمەوێت سەیرێکی چواردەوری
خۆتان بکەن لەم شوێنەدا و -
0:03 - 0:06هەوڵبەن ئەو کەسە بدۆزنەوە
کە بە گوومانترینە لە خەڵکی -- -
0:06 - 0:07(پێکەنین)
-
0:07 - 0:09ئینجا ئەمەوێ ئاماژەیەکم
بۆ بکەن بۆ ئەو کەسە. -
0:09 - 0:10(پێکەنین)
-
0:10 - 0:12باشە، شتی وا مەکەن.
-
0:12 - 0:13(پێکەنین)
-
0:13 - 0:15بەڵام، وەک دەروون ناسێکی دامەزراوەیی،
-
0:15 - 0:17کاتێکی زۆر بەسەر دەبەم
لە شوێنەکانی کارکردن، و -
0:17 - 0:19بێ متمانەیی لە زۆر شوێن دەبینم.
-
0:19 - 0:22گومان کردن بەهۆی ئەو کەسانەوە
دەبێت کە پێیان دەڵێم "مشەخۆرەکان". -
0:22 - 0:24مشەخۆرەکان کەسانێکن لە ژیاندا
خزمەتی خۆیان دەکەن. -
0:24 - 0:27ئەوەی گرنگە بەلایانەوە ئەوەیە
چیت پێدەکرێت بۆیان. -
0:27 - 0:28پێچەوانەکەشی بەخشەرە.
-
0:28 - 0:31کەسێکە لەکاتی نزیکبوونەوە
بۆ درووستکردنی پەیوەندییەک دەڵێت، -
0:31 - 0:33"دەتوانم چیت بۆ بکەم؟"
-
0:33 - 0:36ویستم دەرفەتێکتان بەمێ بۆ ئەوەی
بیر لەوە بکەنەوە ئێوە کامیانن. -
0:36 - 0:38هەموومان مشەخۆر و بەخشەریش بووین.
-
0:38 - 0:41شێوازەکەت ئەوەیە کە زۆربەی کات
مامەڵەی لەگەڵ زۆربەی خەڵک پێدەکەیت، -
0:41 - 0:42کاتی ئاسایی خۆت.
-
0:42 - 0:44تاقیکردنەوەیەکی بچووکم هەیە
-
0:44 - 0:46بەوە دەتوانن بزانن ئایا زیاتر
پێدەرێکن یان وەرگرێک، و -
0:46 - 0:48دەشتوانن ئێستا تاقیکردنەوەکە بکەن.
-
0:48 - 0:49(تاقیکردنەوەی خۆپەرستەکە)
-
0:49 - 0:52هەنگاوی ١: ساتێک وەرگرە
بۆ بیرکردنەوە لە خۆت. -
0:52 - 0:53(پێکەنین)
-
0:53 - 0:56هەنگاوی ٢: ئەگەر گەشتیتە هەنگاوی ٢
کەواتە تۆ خۆپەرست نیت. -
0:56 - 0:57(پێکەنین)
-
0:58 - 1:02ئەمە تەنیا شتی ئەمڕۆیە کە دەیڵێم و
هیچ توێژینەوەیەکی لەپشتەوە نییە، -
1:02 - 1:05بەڵام قایلم بەوەی هەتا کاتی زیاتر
بوێت بۆ ئەوەی بەم کارتوونە پێبکەنیت، -
1:05 - 1:08دەبێت زیاتر نیگەرانی ئەوە بین
کە تۆ مشەخۆرێکیت. -
1:08 - 1:09(پێکەنین)
-
1:09 - 1:11بێگومان، هەموو مشەخۆرەکان
کەسانی خۆپەرست نین. -
1:11 - 1:14هەندێکیان کەسانێکی بەخشەر بوون و
چەند جارێک دەستیان سوتێنراوە. -
1:14 - 1:17جۆرێکی تری مشەخۆریش هەیە کە
ئەمڕۆ باسیان ناکەین، و -
1:17 - 1:19ئەوانەش کەسە دەروون تێکچووەکانن.
-
1:19 - 1:20(پێکەنین)
-
1:20 - 1:23حەزم دەکرد بزانم ئەم
خەسڵەتانە چەندێک باون، و -
1:23 - 1:26بۆ ئەوەش سەرژمێری ٣٠ هەزار
کەسم کرد لە دامەزراوە جیاکانی -
1:26 - 1:28کلتورە جیاوازەکانی جیهان. و
-
1:28 - 1:30بۆم دەرکەوت کە زۆربەی خەڵک
ڕێک لە ناوەڕاستی ئەوەدان -
1:30 - 1:32لە نێوان بەخشین و مشەخۆریدا.
-
1:32 - 1:34شێوازی سێیەمیان هەڵبژاردووە
پێی دەوترێت "گونجاندن." -
1:34 - 1:37ئەگەر گونجێنەرێکیت، ئەوا هەوڵدەدەیت
هاوسەنگی ڕاگری لە نێوان پێدان و وەرگرتن: -
1:37 - 1:41چاکە بە چاکە -- شتێک بۆ ئەکەم
ئەگەر تۆش شتێکم بۆ بکەیت. -
1:41 - 1:43ئەوەش لە ڕێگایەکی سەلامەت
دەچێت بۆ بەسەربردنی ژیانت. -
1:43 - 1:46بەڵام ئەوە کاریگەرترین و بەرهەمهێنەرترین
ڕێگایە بۆ بەسەربردنی ژیانت؟ -
1:46 - 1:49وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر یەکلاکەرەوەیە...
-
1:49 - 1:50لەوانەیە.
-
1:50 - 1:51(پێکەنین)
-
1:51 - 1:53لێکۆڵینەوەم لەسەر چەندین
ڕێکخراو کردووە، -
1:53 - 1:55لەسەر هەزارەها کەس.
-
1:55 - 1:58پێوانەییم بۆ ئاستی بەرهەمهێنەری
ئەندازیارەکان دەکرد. -
1:58 - 2:01(پێکەنین)
-
2:01 - 2:04سەیری نمرەی خوێندکارانی
کۆلێژی پزیشکیم دەکرد -- -
2:04 - 2:06تەنانەت داهاتی فرۆشیارەکانیش.
-
2:06 - 2:07(پێکەنین)
-
2:07 - 2:09بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراویش،
-
2:09 - 2:12ئەوانەی خراپترین بوون لە ئەنجامدانی
ئەم ئیشانەیا بەخشەرەکان بوون. -
2:13 - 2:15ئەندازیارەکانی کەمترین
ئیشیان دەکرد -
2:15 - 2:17ئەوانەی چاکەی زیاتر دەکەن و
چاکەی کەمتریان لەگەڵ دەکرێتەوە. -
2:17 - 2:19زیاتر سەرقاڵی ئەوە بوون
ئیشی خەڵکی تر بکەن، -
2:20 - 2:23کات و وزەی پێویستیان نەماوە بۆ ئەوەی
ئیشەکانی خۆیان تەواو بکەن. -
2:23 - 2:26لە کۆلێژی پزیشکی، ئەوانەی
کەمترین نمرەیان هەیە ئەو خوێندکارانەن -
2:26 - 2:28زیاتر هاوڕان لەگەڵ ئەو
ڕستەیەی کە دەڵێت، -
2:28 - 2:30حەزدەکەم یارمەتی خەڵک بەم،
-
2:31 - 2:33پێشنیاری ئەوە دەکات ئەو
پزیشکەی کە دەبێ متمانەی پێبکەیت -
2:33 - 2:36ئەوەیە کە ئەوکاتەی هاتۆتە کۆلێژی
پزیشکی خواستی نەبووە بۆ یارمەتی خەڵک. -
2:36 - 2:37(پێکەنین)
-
2:37 - 2:40لە کاری فرۆشیاریشدا، کەمترین
بەدەستهێنانی قازانج -
2:40 - 2:42لەلایەن فرۆشیارە بەخشندەکانەوە دەبێت.
-
2:42 - 2:44ڕاستییەکەی توانیم بە یەکێک
لەم کەسە فرۆشیارانە بگەم -
2:44 - 2:46کە نمرەیەکی بەخشینی بەرزی هەبوو. و
-
2:46 - 2:48لێم پرسی، "بۆچی
خراپیت لە کارەکەتدا -- " -
2:48 - 2:50بەو شێوەیە نەمپرسی، بەڵام --
-
2:50 - 2:51(پێکەنین)
-
2:51 - 2:53"باجی بەخشندەیی لە کاری فرۆشتندا چییە؟"
-
2:53 - 2:57ئەویش وتی، "من ئەوەندە
گرنگی بە کڕیارەکانم ئەیەم -
2:57 - 2:59کە قەت هیچ شتێکی
خراپیان پێنافرۆشم." -
2:59 - 3:01(پێکەنین)
-
3:01 - 3:02کەواتە هەر بۆ زانین،
-
3:02 - 3:05چەندێک لە ئێوە زیاتر خۆی بە بەخشەر
دەزانێت وەک لە مشەخۆر یان هاوسەنگیکەر؟ -
3:05 - 3:06دەستتان بەرزبکەنەوە.
-
3:07 - 3:10باشە، پێش ڕاگەیاندنی ئەم
توێژینەوانە زیاتر دەبوو. -
3:11 - 3:14بەڵام ڕاستییەکەی، دەرکەوت کە
گۆڕانکارییەک هەیە لێرەدا، -
3:14 - 3:17چونکە بەخشەرەکان زۆرجار
خۆیان دەکەنە قوربانی، -
3:17 - 3:20بەڵام ڕێکخراوەکانیان باشتر دەکەن.
-
3:20 - 3:23بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە --
-
3:23 - 3:27چەندین توێژینەوە سەیری
ڕێژەی ڕەفتاری بەخشین دەکات -
3:27 - 3:29کە لە تیمێک یان لە
ڕێکخراوێکدا بوونی هەیە و-- -
3:29 - 3:32هەتا زیاتر خەڵک یارمەتیدەر بن و
زانیاری خۆیان بەش بکەن و -
3:32 - 3:33فێرکردن دابین بکەن،
-
3:33 - 3:36ڕێکخراوەکان بەپێی هەموو
پێوەرەکان باشتر دەبن: -
3:36 - 3:39قازانجی زیاتر، ڕەزامەندی زیاتری
کڕیار، و وازهێنانی کەمتری کارمەندان -- -
3:39 - 3:41تەنانەت تێچوونێکی کەمتری کارکردنیش.
-
3:41 - 3:44کەواتە بەخشەرەکان کاتێکی زۆر
بەسەر دەبەن لە یارمەتی خەڵکی تردا و -
3:44 - 3:46تیمەکە باشتر دەکەن، و
-
3:46 - 3:48ئینجا، بەداخیشەوە خۆیان
باجەکەی ئەوە ئەیەن. -
3:48 - 3:50دەمەوێ باسی ئەوە بکەم
پێویست بە چی ئەکات -
3:50 - 3:53بۆ درووستکردنی کلتوورەکانی تێیدا
بەخشەرەکان سەرکەوتوو ئەبن. -
3:54 - 3:57بۆیە پرسیم، ئەگەر پێدەرەکان
خراپترین بن لە ئەرکەکانیاندا، -
3:57 - 3:58ئەوا کێ باشترینە؟
-
3:59 - 4:02با بە هەواڵە باشەکە دەستپێکەم:
وەرگرەکان نین. -
4:02 - 4:06وەرگرەکان بەخێرایی سەردەکەون بەڵام
لە زۆربەی کارەکانیشدا خێرا ئەکەون. -
4:06 - 4:08لەسەر دەستی ئەوانەش دەکەون
کە هاوسەنگی ڕادەگرن. -
4:08 - 4:11ئەگەر ڕاگری هاوسەنگی بیت باوەڕت بە
"حەق بە حەقە" -- جیهانێکی دادپەروەر. -
4:11 - 4:13بۆیە کە چاوت بە مشەخۆرێک دەکەوێت،
-
4:13 - 4:15هەست ئەکەیت ئەرکی خۆتە لە ژیانتدا
-
4:15 - 4:17سزای ئەو جۆرە کەسانە بەیت.
-
4:17 - 4:18(پێکەنین)
-
4:18 - 4:19بەو شێوەیەش بە دادپەروەری دەگەین.
-
4:20 - 4:22زۆربەی خەڵک هاوسەنگی ڕاگرن.
-
4:22 - 4:24ئەوەش واتای ئەوەیە ئەگەر مشەخۆرێک بیت،
-
4:24 - 4:26واتە دەرئەنجام هەر باجەکەی ئەیەیت؛
-
4:26 - 4:27چی بچێنیت ئەوەش دەڕێسیت.
-
4:27 - 4:29کەواتە ئەنجامە لۆجیکییەکە ئەمەیە:
-
4:29 - 4:32ئەبێ ئەوانەی هاوسەنگی ڕادەگرن
باشترین بن لە ژیاندا. -
4:32 - 4:33بەڵام وا نییە.
-
4:33 - 4:36لە هەموو کارێکدا، لە هەموو
ڕێکخراوێکدا کە لێمکۆڵیوەتەوە، -
4:36 - 4:38دووبارە باشترین ئەنجامەکان
هی ئەوانەن کە بەخشەرن. -
4:40 - 4:43سەیری هەندێک لەو ئەنجامانە بکەن کە هی
سەدان فرۆشیارە کۆمکردوونەتەوە، -
4:43 - 4:44داهاتەکانیانم وەرگرتووە.
-
4:44 - 4:47ئەوەی دەیبینیت ئەوەیە کە پێدەرەکان
هەردوو جەمسەرەکە پێکدەهێنن. -
4:47 - 4:50زۆرینەی ئەو کەسانەی کە
کەمترین داهاتیان هەیە، -
4:50 - 4:51بەڵام ئەوانەش کە زۆرترینیان هەیە.
-
4:51 - 4:54هەمان شت ڕاست بوو بۆ ئاستی
بەرهەمهێنەری ئەندازیارەکان و -
4:54 - 4:55نمرەی خوێندکارانی پزیشکی.
-
4:55 - 4:58بەخشەرەکان لە خواری خوارەوە و
لە لووتکەی هەموو پێوەرەکانی -
4:58 - 5:00سەرکەوتندا بوون کە من بینیومن.
-
5:00 - 5:02ئەوەش ئەو پرسیارە
درووست دەکات: -
5:02 - 5:05چۆن جیهانێک درووست بکەین کە
بەخشەری زیاتر سەرکەوتوو بن؟ -
5:05 - 5:08دەمەوێ باسی ئەوە بکەم چۆن ئەوە
بکەین، نەک تەنیا لە کاردا، -
5:08 - 5:10بەڵکو کاری قازانج نەویست، و خوێندنگەکان --
-
5:10 - 5:11تەنانەت حکومەتەکانیشدا.
-
5:11 - 5:12ئامادەن بۆ ئەوە؟
-
5:12 - 5:13(چەپڵەلێدان)
-
5:13 - 5:16خۆم هەر ئەوەم دەکرد، بەڵام
پێزانینم بۆ ئەو گڕووتینە هەیە. -
5:16 - 5:17(پێکەنین)
-
5:17 - 5:19یەکەم شت کە زۆر هەستیارە
-
5:19 - 5:22ئەوەیە درک بەوە بکەن کە بەخشەرەکان
بەنرخترین کەسەکانن، -
5:22 - 5:25بەڵام ئەگەر وریا نەبن،
لە پەل ئەکەون. -
5:25 - 5:27بۆیە پێویستە هەوڵبەن
بەخشەرەکان بپارێزن. و -
5:27 - 5:31فێری وانەیەکی مەزن بووم دەربارەی ئەمە
لە باشترین کارمەندی گۆڤاری فۆڕچونەوە. -
5:33 - 5:34کوڕەکەیە، نەک پشیلەکە.
-
5:34 - 5:36(پێکەنین)
-
5:36 - 5:37ناوی ئادام ریفکینە.
-
5:37 - 5:40زۆر سەرکەوتوو لە ئەنجامدانی
پرۆژەی یەک لەدوای یەک و -
5:40 - 5:42کاتێکی زۆر بەسەر ئەبات
لە یارمەتیدانی خەڵکی تردا. -
5:42 - 5:45چەکە نهێنییەکەشی چاکەی
پێنج خوولەکییە. -
5:45 - 5:48ئادام دەیوت، "پێویست ناکە دایکە
تێریسا یان غاندی بیت -
5:48 - 5:49بۆ ئەوەی بەخشندە بیت.
-
5:49 - 5:52پێویستە تەنیا ڕێگای بچووک
بدۆزیتەوە بۆ زیادکردنی بەهای گەورە -
5:52 - 5:53بۆ ژیانی کەسەکانی تر."
-
5:53 - 5:55ئەوە دەکرێت زۆر سادە بێت
هێندەی ناساندن -
5:55 - 5:58لە نێوان دوو کەسدا کە دەکرێت
زۆر سوودمەند بن لە ناسینی یەکتر. -
5:58 - 6:02دەکرێت بەخشینەوەی زانیارییەکانت بێت
یان پێدانی کەمێک ڕەخنە و پێشنیار. -
6:02 - 6:04یان دەشکرێت شتێکی بنچینەیی بێت
وەک وتنی ئەوەی، -
6:04 - 6:05"ئەزانیت،
-
6:05 - 6:07هەوڵدەدەم بزانم دەتوانم
-
6:07 - 6:10کەسێک بناسمەوە کە کارەکەی بێ ئەوەی
پێی بزانرێت تێپەڕیوە." -
6:10 - 6:13ئەو چاکە پێنج خولەکییەش
بەڕاستی شتێکی گرنگە -
6:13 - 6:16بۆ ئەوەی بەخشەرەکان بتوانن سنورێک
بۆ بەخشین دانێن و خۆشیان بپارێزن. -
6:16 - 6:17دووەم شت کە گرنگە
-
6:17 - 6:20ئەگەر بتەوێت کلتورێک بنیات بنێیت
کە بەخشەرەکان سەرکەوتوو بن، -
6:20 - 6:23ئەوەیە کلتورێک بنیات بنێیت داواکردنی
یارمەتی کلتور بێت؛ -
6:23 - 6:24خەڵک زۆر داوا بکەن.
-
6:25 - 6:27لەوانەیە ئەمە بەسەر زۆر کەس
هاتبێت لە ژیانیاندا. -
6:27 - 6:30(کەواتە لە هەموو پەیوەندییەکانتدا،
دەبێت تۆ بەخشەرەکە بیت؟) -
6:30 - 6:31(پێکەنین)
-
6:31 - 6:33ئەوەی دەیبینیت لە بەخشەرە سەرکەوتووەکاندا
-
6:33 - 6:36ئەوەیە کە دەزانن کە ئاساییە
وەرگریش بن. -
6:37 - 6:40ئەگەر ڕێکخراوێک بەڕێوەبەریت،
دەتوانین ئەمە ئاسانتر بکەین. -
6:40 - 6:42دەتوانین ئاسانتری بکەین بۆ خەڵک
داوای یارمەتی بکەن. -
6:42 - 6:44خۆم و دوو هاوپیشەم توێژینەوەمان
لەسەر نەخۆشخانەکان کرد. -
6:44 - 6:47بۆمان دەرکەوت لە هەندێک لە نهۆمەکان،
پەرستارەکان زۆر داوای یارمەتیان دەکرد، و -
6:47 - 6:50لە نهۆمەکانی تریش
زۆر کەم داوایان دەکرد. -
6:50 - 6:53هۆکارەکەی ببووە هۆی ئەوەی
داواکردنی یارمەتی ئەوەندە باوبێت، -
6:53 - 6:54کە بووبوو بە کلتورێک،
-
6:54 - 6:56ئەوەبوو یەکێک لە پەرستارەکان
تەنیا ئیشی ئەوەبوو -
6:57 - 6:59یارمەتی پەرستارەکانی تری
ئەو یەکەیەی بیات. -
6:59 - 7:00کاتێک کەسێک ئەو ڕۆڵەی گێڕاوە،
-
7:00 - 7:04پەرستارەکان وتویانە، "کێشە نابێت و
ئاساییە ئەگەر داوای یارمەتی بکەین -- -
7:04 - 7:05شتێکە هاندەدرێین بۆی."
-
7:06 - 7:09داواکردنی یارمەتی تەنیا بۆ
پاراستنی سەرکەوتن و -
7:09 - 7:11سەلامەتی بەخشەرەکان گرنگ نییە.
-
7:11 - 7:13زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وا لە
خەڵکی زیاتر بکەیت وەک بەخشەر بجوڵێنەوە، -
7:13 - 7:15چونکە زانیارییەکان دەڵێن
-
7:15 - 7:18کە لە نێوان لە سەدا ٧٥ بۆ ٩٠ی
هەموو بەخشینەکان لە ڕێکخراوەکاندا -
7:18 - 7:19بە داواکارییەک دەستپێدەکات.
-
7:20 - 7:21بەڵام زۆر کەس داوای هیچ ناکەن.
-
7:21 - 7:23نایانەوێت بێتوانا دەرکەون،
-
7:23 - 7:26نازانن پەنا بۆ کوێ بەرن،
نایانەوێ ببنە بارگرانی بۆ کەس. -
7:26 - 7:28لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر یەکێک
داوای یارمەتی بکات، -
7:28 - 7:31چەندین بەخشەر هەیە لە
ڕێکخراوەکەتدا بە مەراقەوەن -
7:31 - 7:33بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە و
ڕۆڵێک بگێڕن، -
7:33 - 7:35ئەگەر بیانزانیایە دەکرێت کێ و
چۆن سوود ببینێت. -
7:35 - 7:37بەڵام پێموابێت گرنگترین شت ئەوەیە،
-
7:37 - 7:40ئەگەر بتەوێت کلتورێکی بەخشەرە
سەرکەوتووەکان بنیات بنێیت، -
7:40 - 7:43ئەوەیە وریابیت بزانیت
ڕێگە بە کێ دەدەیت بۆناو تیمەکەت. -
7:43 - 7:46بۆم دەرکەوت، ئەگەر کلتورێکی
بەخشندەیی بەرهەمهێنەر بوێت، -
7:46 - 7:48پێویستە چەند بەخشەرێک
بەکرێ بگریت. -
7:48 - 7:51بەڵام سەرم سوڕما کاتێک زانیم،
ئەو شتە ڕاست نییە -- -
7:52 - 7:54بۆم دەرکەوت کاریگەری خراپی
وەرگرێک لە کلتورێکدا -
7:54 - 7:57دوو ئەوەنە بۆ سێ ئەوەنەی کاریگەری
باشی بەخشەرێکە. -
7:58 - 7:59بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە:
-
7:59 - 8:00یەک سێوی خراپ هەموو
سندوقەکە خراپ دەکات، -
8:00 - 8:03بەڵام یەک هێلکەی باش
دوانزەی لێناکەوێتەوە. -
8:04 - 8:05ناشزانم ئەوە واتای چییە ---
-
8:06 - 8:07(پێکەنین)
-
8:07 - 8:08بەڵام هیوادارم ئێوە تێبگەن.
-
8:08 - 8:11نەخێر -- هەر ڕێگەبە مشەخۆرێک بێتە تیمەکە، و
-
8:11 - 8:14ئیتر بەخشەرەکانیش تاقەتی
یارمەتیدانیان نامێنێت. -
8:15 - 8:18یەکسەر دەڵێن، "ژمارەیەکی زۆر مار و
قرش چواردەوریان داوم. -
8:18 - 8:19بۆچی یارمەتیدەر بم؟"
-
8:19 - 8:21بەڵام ئەگەر بەخشەرێک بێنیتە ناو تیمێک،
-
8:21 - 8:23تەقینەوەیەکی بەخشندەییت دەستناکەوێت.
-
8:23 - 8:25زۆربەی کات، هەمووان یەکسەر دەڵێن،
-
8:25 - 8:27"زۆرباشە! ئەو کەسە هەموو ئیشەکان ئەکات."
-
8:27 - 8:30کەواتە، وەرگرتن و هەڵسەنگاندن و
بنیاتنانێکی کاریگەری تیمەکە -
8:30 - 8:32پەیوەندی بە هێنانی بەخشەرەکانەوە نییە؛
-
8:32 - 8:34لەوە گرنگتر وەرنەگرتنی مشەخۆرەکانە.
-
8:35 - 8:36ئەگەر ئەوە بە باشی بکەن،
-
8:36 - 8:38تەنیا بەخشەرەکان و هاوسەنگی
ڕاگرەکانت بۆ دەمێنێتەوە. -
8:38 - 8:40بەخشەرەکان بەخشندە دەبن
-
8:40 - 8:42چونکە پێویست ناکات خەمی
لێکەوتەکانیان بێت. و -
8:42 - 8:45جوانی هاوسەنگی ڕاگرەکانیش ئەوەیە
شوێن داب و نەریتەکە دەکەون. -
8:45 - 8:48کەواتە چۆن مشەخۆرێک دەگریت
پێش ئەوەی درەنگبێت؟ -
8:49 - 8:52ڕاستییەکەی زۆر خراپین لە زانینی
ئەوەی کێ مشەخۆرە، -
8:52 - 8:53بەتایبەتی یەکەم بینین.
-
8:54 - 8:56جۆرێکی کەسایەتی هەیە کە
سەرمان لێدەشێوێنێت. -
8:56 - 8:57پێی دەوترێت چوونە دڵەوە،
-
8:57 - 9:00یەکێک لە ڕەهەندەکانی کەسایەتی
لەناو کلتورە جیاجیاکاندا. -
9:00 - 9:03کەسەکانی ئەچنە دڵەوە گەرم و هاوڕێدۆستن،
ڕووخۆش و بەڕێزن. -
9:03 - 9:05زۆر لەوانە دەدۆزیتەوە لە کەنەدا --
-
9:05 - 9:07(پێکەنین)
-
9:07 - 9:10کە لەوێ هەڵمەتێکی نەتەوەیی کرا
-
9:10 - 9:13بۆ ئەوەی دروشمێکی کەنەدی نوێ
دابنرێت و بۆشاییەکە پڕبکرێتەو، -
9:13 - 9:15"وەک کەنەدییەک وەک..."
-
9:15 - 9:17وامزانی چوونە ناوەوەی بردنەوە
دەبێت بە، -
9:17 - 9:20"وەک کەنەدی وەک شەکراوی دارەکەوت،"
یان، ".. هۆکی سەر سەهۆڵ." -
9:20 - 9:23بەڵام نەخێر، کەنەدییەکان دەنگیاندا
بۆ درووشمە نەتەوەییە نوێکەیان ببێت بە -- -
9:23 - 9:24گاڵتەتان لەگەڵ ناکەم --
-
9:24 - 9:26چەندێک پێویست بکات کەنەدی بیت
لەژێر هەر هەلومەرجێکدا. -
9:26 - 9:29(پێکەنین)
-
9:30 - 9:32ئێستا بۆ ئەوانەتان کە زۆر
بە خێرایی ئەچنە دڵەوە، -
9:32 - 9:34یان کەمێک کەنەدی بن،
-
9:34 - 9:35یەکسەر لەمە تێئەگەن.
-
9:35 - 9:37چۆن بتوانم بڵێم لە ڕاستیدا من چیم
-
9:37 - 9:40لەکاتێکدا بەردەوام خۆم دەگونجێنم
بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکی تر؟ -
9:40 - 9:42ئەوانەی هەوڵنادەن بچنە دڵەوە
کەمتر ئەوە ئەکەن. -
9:42 - 9:45ئەوان زیاتر گوومان دەکەن، و
بە هەستیاری دەجوڵێنەوە و ململانێ دەکەن و -
9:45 - 9:48ئەگەریان زۆر زیاترە لە هاوەڵەکانیان
بچنە کۆلێژی یاساوە. -
9:48 - 9:49(پێکەنین)
-
9:49 - 9:52ئەوە گاڵتە نییە، ئەوە
ڕاستییەکی ئەزموونییە. -
9:52 - 9:53(پێکەنین)
-
9:53 - 9:56بۆیە هەمووکات وامداناوە ئەو
کەسانەی بچنە دڵەوە بەخشەر بن و -
9:56 - 9:58ئەوانەشی نەچنە دڵەوە مشەخۆر بن.
-
9:58 - 9:59بەڵام ئینجا زانیاریم کۆکردەوە، و
-
9:59 - 10:02تاسام کاتێک زانیم هیچ پەیوەندییەک
لە نێوان ئەو خەسڵەتانەدا نییە، -
10:02 - 10:05چونکە چونە دڵەوە یان
نەچوونە دڵەوە -
10:05 - 10:06بەرگی دەرەوەی خۆتە:
-
10:06 - 10:08مامەڵەکردن لەگەڵت چەندێک خۆشە؟
-
10:08 - 10:11لەکاتێکدا بەخشین و وەرگرتن
زیاتر پاڵنەرە ناوەکییەکانتن: -
10:11 - 10:14ئەی بەهاکانت چین؟
مەرامەکانت چین بەرامبەر خەڵکی تر؟ -
10:14 - 10:16ئەگەر بەڕاستی بتەوێت بە وردی
بڕیار لەسەر خەڵک بدەیت، -
10:16 - 10:20دەبێت بگەیتە سەر ئەو ساتەی
هەموو ڕاوێژکارێکی ژوورەکە چاوەڕێیەتی، و -
10:20 - 10:21جووت جووت بیانکێشیت.
-
10:21 - 10:23(پێکەنین)
-
10:26 - 10:28بەخشەرەکانی ئەچنە دڵەوە
بە ئاسانی دەناسرێنەوە: -
10:28 - 10:30بۆ هەموو شتێک دەڵێن بەڵێ باش.
-
10:32 - 10:35مشەخۆرەکانی ناچنە دڵەوە هەر
بەخێرایی دەناسرێنەوە، -
10:35 - 10:39هەرچەندە دەتوانیت بە ناوێکی
کەمێک جیاوزتر بانگیان بکەیت. -
10:39 - 10:40(پێکەنین)
-
10:42 - 10:44بیرمان چوو باسی دوو جۆرە
هەڵکەوتنەکەی تریش بکەین. -
10:44 - 10:47بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە
لە ناو ڕێکخراوەکانماندا. -
10:47 - 10:50کەسانێک هەن ڕەق و توندن
لە هەڵسوکەوتیاندا -
10:50 - 10:52بەڵام لە ناخدا زۆر گرنگی
بە بەرژەوەندی چواردەوریان دەدەن. -
10:53 - 10:54یان وەک ئەندازیارێک وتی،
-
10:54 - 10:56"ئاه، بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە --
-
10:56 - 11:00وەک ئامێرێک کە بە ڕووکەش خراپە بەڵام
سیستمی کارکردنی زۆر باشە." -
11:00 - 11:01(پێکەنین)
-
11:01 - 11:03ئەگەر ئەوە یارمەتیدەر بێت.
-
11:03 - 11:04(پێکەنین)
-
11:04 - 11:08بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە لە هەمووان زیاتر
بەکەم سەیردەکرێن لە ڕێکخراوەکانماندا، -
11:08 - 11:11چونکە ئەوانن کە بەردەوام
ڕەخنە گرنگەکان دەگرن -
11:11 - 11:13ئەو ڕەخنانەی کەس نایەوێ بیبیستێت
بەڵام زۆر پێویستە بیبیستن. -
11:13 - 11:16پێویستە زۆر باشتربین لە
بەرز نرخاندنی ئەم کەسانە -
11:16 - 11:17نەک یەکسەر زوو دەست بنێین بەڕوویانەوە، و
-
11:18 - 11:19بڵێین، "ئاه لە سەر بە کێشە ئەچێت،
-
11:19 - 11:21ئەبێت مشەخۆرێکی خۆپەرست بێت."
-
11:22 - 11:25جۆرەکەی تر کە بیرمان چوو باسی بکەین
ئەوەی کە کووشندەیە -- -
11:25 - 11:27مشەخۆرەکەی دەچێتە دڵەوە،
ناسراویشە بە ساختەکە. -
11:28 - 11:31ئەمە ئەو کەسەیە کە ڕووبەڕوو باشە، و
-
11:31 - 11:33ئینجا لە پشتەوە خەنجەرت لێئەیات.
-
11:33 - 11:34(پێکەنین)
-
11:35 - 11:38باشترین ڕێگای منیش بۆ ئەوەی
لەکاتی چاوپێکەوتندا بیاناسمەوە ئەوەیە -
11:38 - 11:39ئەم پرسیارەیان لێبکەم،
-
11:39 - 11:41"ئەتوانی ناوی چوار کەسم بەیتێ
-
11:41 - 11:43کە توانیوتە بەشێوەیەکی باش
پەرە بدەیت بە ژیانی پیشەییان؟" -
11:44 - 11:46مشەخۆرەکان چوار ناوت ئەیەنێ، و
-
11:46 - 11:49هەمووشیان لەخۆیان کاریگەرتر دەبن،
-
11:49 - 11:53چونکە زۆر باشن لە پیاهەڵدان بە سەرو خۆیاندا و
ئینجا کەمکردنەوە لە بەهایان. -
11:53 - 11:56بەخشەرەکان ئەگەری زیاترە ناوی ئەو کەسانە
بهێنن کە لە پلەبەندیا لە خوارەوەیانن، -
11:56 - 11:58کە ئەوەندە دەسەڵاتیان نییە،
-
11:58 - 11:59کە ناتوانن چاکەکەیان بۆ بگەڕێننەوە.
-
12:00 - 12:03با ڕاستیش بڵێین، هەمووتان دەزانن
دەتوانن زۆر شت لەسەر کەسایەتی فێربن -
12:03 - 12:05بە سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسێک
مامەڵە لەگەڵ شاگردی چێشتخانەکان دەکات -
12:06 - 12:07یان شۆفێرەکانی ئوبەر.
-
12:07 - 12:09کەواتە ئەگەر هەموو ئەمە بکەین،
-
12:09 - 12:11دەتوانین مشەخۆرەکان لە
دامەزراوەکان دەربکەین، -
12:11 - 12:13ئەگەر داواکردنی یارمەتی
بکەین بە کارێکی سەلامەت، -
12:13 - 12:15ئەگەر بەخشەرەکان بپارێزین لە بێزاربوون و
-
12:15 - 12:18وایان لێبکەین ئاسایی بێت بەلایانەوە
هەوڵ بۆ ئامانجەکانی خۆشیان بەن و -
12:18 - 12:20یارمەتی خەڵکی تریش بەن،
-
12:20 - 12:23ڕاستییەکەی دەتوانین پێناسەی خەڵک
بۆ سەرکەوتن بگۆڕین. -
12:23 - 12:26لەجیاتی ئەوەی بڵێین گرنگترین شت
بردنەوەی ململانێیەکە، -
12:26 - 12:30خەڵک درک بەوە ئەکەن کە سەرکەوتن
زیاتر دەربارەی ڕۆڵ بینینە. -
12:31 - 12:33باوەڕم وایە کە پڕماناترین ڕێگا
بۆ سەرکەوتن ئەوەیە -
12:33 - 12:35یارمەتی خەڵک بدەیت سەربکەون. و
-
12:35 - 12:37ئەگەر بتوانین ئەو باوەڕە بڵاوبکەینەوە،
-
12:37 - 12:39دەتوانین گومانکردن لەیەکترکردن نەهێڵین.
-
12:39 - 12:41ناوێک هەیە بۆ ئەوە.
-
12:41 - 12:42پێی دەوترێت "پرۆنۆیا."
-
12:43 - 12:45پرۆنۆیا باوەڕێکی خەیاڵییە
-
12:45 - 12:47کە خەڵکی تر پلاندەگێڕن لە دژت.
-
12:47 - 12:49(پێکەنین)
-
12:51 - 12:53کەوا لە پشتەوە قسەت لەسەر دەکەن و
-
12:53 - 12:56شتی زۆر بێوێنە لەسەرت دەڵێن.
-
12:58 - 13:01شتە مەزنەکەی کلتوری بەخشەرەکان ئەوەیە
کە ئەوە خەیاڵ نییە -- -
13:01 - 13:03بەڵکو ڕاستییە.
-
13:04 - 13:06ئەمەوێت لە جیهانێکدا بژیم کە
بەخشەرەکان سەرکەوتوو دەبن، و -
13:06 - 13:09هیوادارم یارمەتیمان بدەن
لە درووستکردنی ئەو جیهانەدا. -
13:09 - 13:10زۆر سوپاس.
-
13:10 - 13:15(چەپڵەلێدان)
- Title:
- تۆ بەخشەرێکیت یان مشەخۆرێک؟
- Speaker:
- ئادام گرانت
- Description:
-
لە هەموو شوێنێکی کارکردن، سێ جۆری سەرەکی خەڵک هەن: بەخشەر، مشەخۆر، و هاوسەنگی ڕاگر. دەروون ناسی ڕێکخراوەیی ئادام گرانت ئەم کەسایەتییانە شی دەکاتەوە و ستراتیجی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ برەودان بە کلتوری بەخشندەیی و ڕێگەگرتن لە کارمەندە خۆپەرستەکان لە بردنی زیاتر لەوەی کە شایەنین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 13:28
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Are you a giver or a taker? |