1 00:00:00,837 --> 00:00:03,324 ئەمەوێت سەیرێکی چواردەوری خۆتان بکەن لەم شوێنەدا و 2 00:00:03,324 --> 00:00:05,967 هەوڵبەن ئەو کەسە بدۆزنەوە کە بە گوومانترینە لە خەڵکی -- 3 00:00:05,967 --> 00:00:06,935 (پێکەنین) 4 00:00:06,959 --> 00:00:09,411 ئینجا ئەمەوێ ئاماژەیەکم بۆ بکەن بۆ ئەو کەسە. 5 00:00:09,435 --> 00:00:10,470 (پێکەنین) 6 00:00:10,494 --> 00:00:11,853 باشە، شتی وا مەکەن. 7 00:00:11,877 --> 00:00:12,996 (پێکەنین) 8 00:00:13,020 --> 00:00:14,889 بەڵام، وەک دەروون ناسێکی دامەزراوەیی، 9 00:00:14,913 --> 00:00:17,185 کاتێکی زۆر بەسەر دەبەم لە شوێنەکانی کارکردن، و 10 00:00:17,185 --> 00:00:18,912 بێ متمانەیی لە زۆر شوێن دەبینم. 11 00:00:18,912 --> 00:00:21,941 گومان کردن بەهۆی ئەو کەسانەوە دەبێت کە پێیان دەڵێم "مشەخۆرەکان". 12 00:00:21,965 --> 00:00:24,478 مشەخۆرەکان کەسانێکن لە ژیاندا خزمەتی خۆیان دەکەن. 13 00:00:24,478 --> 00:00:26,683 ئەوەی گرنگە بەلایانەوە ئەوەیە چیت پێدەکرێت بۆیان. 14 00:00:26,832 --> 00:00:28,233 پێچەوانەکەشی بەخشەرە. 15 00:00:28,257 --> 00:00:31,017 کەسێکە لەکاتی نزیکبوونەوە بۆ درووستکردنی پەیوەندییەک دەڵێت، 16 00:00:31,041 --> 00:00:32,641 "دەتوانم چیت بۆ بکەم؟" 17 00:00:33,085 --> 00:00:36,036 ویستم دەرفەتێکتان بەمێ بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە ئێوە کامیانن. 18 00:00:36,060 --> 00:00:38,013 هەموومان مشەخۆر و بەخشەریش بووین. 19 00:00:38,037 --> 00:00:40,933 شێوازەکەت ئەوەیە کە زۆربەی کات مامەڵەی لەگەڵ زۆربەی خەڵک پێدەکەیت، 20 00:00:41,143 --> 00:00:42,119 کاتی ئاسایی خۆت. 21 00:00:42,119 --> 00:00:43,685 تاقیکردنەوەیەکی بچووکم هەیە 22 00:00:43,685 --> 00:00:46,198 بەوە دەتوانن بزانن ئایا زیاتر پێدەرێکن یان وەرگرێک، و 23 00:00:46,198 --> 00:00:47,826 دەشتوانن ئێستا تاقیکردنەوەکە بکەن. 24 00:00:47,850 --> 00:00:49,289 (تاقیکردنەوەی خۆپەرستەکە) 25 00:00:49,313 --> 00:00:51,625 هەنگاوی ١: ساتێک وەرگرە بۆ بیرکردنەوە لە خۆت. 26 00:00:51,649 --> 00:00:52,752 (پێکەنین) 27 00:00:52,776 --> 00:00:55,634 هەنگاوی ٢: ئەگەر گەشتیتە هەنگاوی ٢ کەواتە تۆ خۆپەرست نیت. 28 00:00:55,658 --> 00:00:57,217 (پێکەنین) 29 00:00:58,082 --> 00:01:01,915 ئەمە تەنیا شتی ئەمڕۆیە کە دەیڵێم و هیچ توێژینەوەیەکی لەپشتەوە نییە، 30 00:01:01,939 --> 00:01:05,371 بەڵام قایلم بەوەی هەتا کاتی زیاتر بوێت بۆ ئەوەی بەم کارتوونە پێبکەنیت، 31 00:01:05,395 --> 00:01:07,822 دەبێت زیاتر نیگەرانی ئەوە بین کە تۆ مشەخۆرێکیت. 32 00:01:07,846 --> 00:01:08,911 (پێکەنین) 33 00:01:08,935 --> 00:01:10,967 بێگومان، هەموو مشەخۆرەکان کەسانی خۆپەرست نین. 34 00:01:10,991 --> 00:01:13,879 هەندێکیان کەسانێکی بەخشەر بوون و چەند جارێک دەستیان سوتێنراوە. 35 00:01:13,903 --> 00:01:17,227 جۆرێکی تری مشەخۆریش هەیە کە ئەمڕۆ باسیان ناکەین، و 36 00:01:17,251 --> 00:01:19,104 ئەوانەش کەسە دەروون تێکچووەکانن. 37 00:01:19,128 --> 00:01:20,279 (پێکەنین) 38 00:01:20,303 --> 00:01:23,175 حەزم دەکرد بزانم ئەم خەسڵەتانە چەندێک باون، و 39 00:01:23,199 --> 00:01:26,008 بۆ ئەوەش سەرژمێری ٣٠ هەزار کەسم کرد لە دامەزراوە جیاکانی 40 00:01:26,032 --> 00:01:27,644 کلتورە جیاوازەکانی جیهان. و 41 00:01:27,668 --> 00:01:30,146 بۆم دەرکەوت کە زۆربەی خەڵک ڕێک لە ناوەڕاستی ئەوەدان 42 00:01:30,170 --> 00:01:31,636 لە نێوان بەخشین و مشەخۆریدا. 43 00:01:31,660 --> 00:01:34,005 شێوازی سێیەمیان هەڵبژاردووە پێی دەوترێت "گونجاندن." 44 00:01:34,029 --> 00:01:37,374 ئەگەر گونجێنەرێکیت، ئەوا هەوڵدەدەیت هاوسەنگی ڕاگری لە نێوان پێدان و وەرگرتن: 45 00:01:37,398 --> 00:01:40,716 چاکە بە چاکە -- شتێک بۆ ئەکەم ئەگەر تۆش شتێکم بۆ بکەیت. 46 00:01:40,740 --> 00:01:43,121 ئەوەش لە ڕێگایەکی سەلامەت دەچێت بۆ بەسەربردنی ژیانت. 47 00:01:43,145 --> 00:01:46,329 بەڵام ئەوە کاریگەرترین و بەرهەمهێنەرترین ڕێگایە بۆ بەسەربردنی ژیانت؟ 48 00:01:46,353 --> 00:01:48,817 وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر یەکلاکەرەوەیە... 49 00:01:48,841 --> 00:01:49,999 لەوانەیە. 50 00:01:50,023 --> 00:01:51,249 (پێکەنین) 51 00:01:51,273 --> 00:01:53,452 لێکۆڵینەوەم لەسەر چەندین ڕێکخراو کردووە، 52 00:01:53,476 --> 00:01:54,651 لەسەر هەزارەها کەس. 53 00:01:54,675 --> 00:01:58,227 پێوانەییم بۆ ئاستی بەرهەمهێنەری ئەندازیارەکان دەکرد. 54 00:01:58,251 --> 00:02:00,606 (پێکەنین) 55 00:02:00,630 --> 00:02:03,599 سەیری نمرەی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیم دەکرد -- 56 00:02:03,623 --> 00:02:05,598 تەنانەت داهاتی فرۆشیارەکانیش. 57 00:02:05,622 --> 00:02:07,068 (پێکەنین) 58 00:02:07,092 --> 00:02:08,744 بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراویش، 59 00:02:08,768 --> 00:02:12,437 ئەوانەی خراپترین بوون لە ئەنجامدانی ئەم ئیشانەیا بەخشەرەکان بوون. 60 00:02:12,749 --> 00:02:14,793 ئەندازیارەکانی کەمترین ئیشیان دەکرد 61 00:02:14,817 --> 00:02:17,323 ئەوانەی چاکەی زیاتر دەکەن و چاکەی کەمتریان لەگەڵ دەکرێتەوە. 62 00:02:17,347 --> 00:02:19,483 زیاتر سەرقاڵی ئەوە بوون ئیشی خەڵکی تر بکەن، 63 00:02:19,507 --> 00:02:23,057 کات و وزەی پێویستیان نەماوە بۆ ئەوەی ئیشەکانی خۆیان تەواو بکەن. 64 00:02:23,081 --> 00:02:25,886 لە کۆلێژی پزیشکی، ئەوانەی کەمترین نمرەیان هەیە ئەو خوێندکارانەن 65 00:02:25,910 --> 00:02:28,017 زیاتر هاوڕان لەگەڵ ئەو ڕستەیەی کە دەڵێت، 66 00:02:28,041 --> 00:02:30,249 حەزدەکەم یارمەتی خەڵک بەم، 67 00:02:31,068 --> 00:02:33,292 پێشنیاری ئەوە دەکات ئەو پزیشکەی کە دەبێ متمانەی پێبکەیت 68 00:02:33,316 --> 00:02:36,395 ئەوەیە کە ئەوکاتەی هاتۆتە کۆلێژی پزیشکی خواستی نەبووە بۆ یارمەتی خەڵک. 69 00:02:36,419 --> 00:02:37,446 (پێکەنین) 70 00:02:37,470 --> 00:02:39,828 لە کاری فرۆشیاریشدا، کەمترین بەدەستهێنانی قازانج 71 00:02:39,852 --> 00:02:41,547 لەلایەن فرۆشیارە بەخشندەکانەوە دەبێت. 72 00:02:41,571 --> 00:02:44,001 ڕاستییەکەی توانیم بە یەکێک لەم کەسە فرۆشیارانە بگەم 73 00:02:44,025 --> 00:02:45,632 کە نمرەیەکی بەخشینی بەرزی هەبوو. و 74 00:02:45,656 --> 00:02:48,214 لێم پرسی، "بۆچی خراپیت لە کارەکەتدا -- " 75 00:02:48,238 --> 00:02:49,779 بەو شێوەیە نەمپرسی، بەڵام -- 76 00:02:49,803 --> 00:02:50,847 (پێکەنین) 77 00:02:50,871 --> 00:02:53,223 "باجی بەخشندەیی لە کاری فرۆشتندا چییە؟" 78 00:02:53,247 --> 00:02:56,513 ئەویش وتی، "من ئەوەندە گرنگی بە کڕیارەکانم ئەیەم 79 00:02:56,537 --> 00:02:59,299 کە قەت هیچ شتێکی خراپیان پێنافرۆشم." 80 00:02:59,323 --> 00:03:00,724 (پێکەنین) 81 00:03:00,748 --> 00:03:01,976 کەواتە هەر بۆ زانین، 82 00:03:02,000 --> 00:03:05,284 چەندێک لە ئێوە زیاتر خۆی بە بەخشەر دەزانێت وەک لە مشەخۆر یان هاوسەنگیکەر؟ 83 00:03:05,308 --> 00:03:06,458 دەستتان بەرزبکەنەوە. 84 00:03:06,962 --> 00:03:09,911 باشە، پێش ڕاگەیاندنی ئەم توێژینەوانە زیاتر دەبوو. 85 00:03:10,525 --> 00:03:14,152 بەڵام ڕاستییەکەی، دەرکەوت کە گۆڕانکارییەک هەیە لێرەدا، 86 00:03:14,176 --> 00:03:17,472 چونکە بەخشەرەکان زۆرجار خۆیان دەکەنە قوربانی، 87 00:03:17,496 --> 00:03:19,675 بەڵام ڕێکخراوەکانیان باشتر دەکەن. 88 00:03:20,345 --> 00:03:23,112 بەڵگەیەکی زۆرمان هەیە -- 89 00:03:23,136 --> 00:03:26,869 چەندین توێژینەوە سەیری ڕێژەی ڕەفتاری بەخشین دەکات 90 00:03:26,893 --> 00:03:29,030 کە لە تیمێک یان لە ڕێکخراوێکدا بوونی هەیە و-- 91 00:03:29,054 --> 00:03:32,140 هەتا زیاتر خەڵک یارمەتیدەر بن و زانیاری خۆیان بەش بکەن و 92 00:03:32,164 --> 00:03:33,317 فێرکردن دابین بکەن، 93 00:03:33,341 --> 00:03:36,118 ڕێکخراوەکان بەپێی هەموو پێوەرەکان باشتر دەبن: 94 00:03:36,142 --> 00:03:38,973 قازانجی زیاتر، ڕەزامەندی زیاتری کڕیار، و وازهێنانی کەمتری کارمەندان -- 95 00:03:38,997 --> 00:03:40,842 تەنانەت تێچوونێکی کەمتری کارکردنیش. 96 00:03:41,407 --> 00:03:44,275 کەواتە بەخشەرەکان کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن لە یارمەتی خەڵکی تردا و 97 00:03:44,299 --> 00:03:45,506 تیمەکە باشتر دەکەن، و 98 00:03:45,530 --> 00:03:48,006 ئینجا، بەداخیشەوە خۆیان باجەکەی ئەوە ئەیەن. 99 00:03:48,030 --> 00:03:49,698 دەمەوێ باسی ئەوە بکەم پێویست بە چی ئەکات 100 00:03:49,722 --> 00:03:53,043 بۆ درووستکردنی کلتوورەکانی تێیدا بەخشەرەکان سەرکەوتوو ئەبن. 101 00:03:53,564 --> 00:03:56,584 بۆیە پرسیم، ئەگەر پێدەرەکان خراپترین بن لە ئەرکەکانیاندا، 102 00:03:56,608 --> 00:03:58,436 ئەوا کێ باشترینە؟ 103 00:03:59,438 --> 00:04:02,088 با بە هەواڵە باشەکە دەستپێکەم: وەرگرەکان نین. 104 00:04:02,112 --> 00:04:05,767 وەرگرەکان بەخێرایی سەردەکەون بەڵام لە زۆربەی کارەکانیشدا خێرا ئەکەون. 105 00:04:05,791 --> 00:04:07,888 لەسەر دەستی ئەوانەش دەکەون کە هاوسەنگی ڕادەگرن. 106 00:04:07,912 --> 00:04:11,332 ئەگەر ڕاگری هاوسەنگی بیت باوەڕت بە "حەق بە حەقە" -- جیهانێکی دادپەروەر. 107 00:04:11,356 --> 00:04:12,776 بۆیە کە چاوت بە مشەخۆرێک دەکەوێت، 108 00:04:12,800 --> 00:04:14,669 هەست ئەکەیت ئەرکی خۆتە لە ژیانتدا 109 00:04:14,693 --> 00:04:16,735 سزای ئەو جۆرە کەسانە بەیت. 110 00:04:16,759 --> 00:04:17,773 (پێکەنین) 111 00:04:17,797 --> 00:04:19,422 بەو شێوەیەش بە دادپەروەری دەگەین. 112 00:04:20,108 --> 00:04:22,078 زۆربەی خەڵک هاوسەنگی ڕاگرن. 113 00:04:22,102 --> 00:04:23,686 ئەوەش واتای ئەوەیە ئەگەر مشەخۆرێک بیت، 114 00:04:23,710 --> 00:04:25,690 واتە دەرئەنجام هەر باجەکەی ئەیەیت؛ 115 00:04:25,714 --> 00:04:27,352 چی بچێنیت ئەوەش دەڕێسیت. 116 00:04:27,376 --> 00:04:28,982 کەواتە ئەنجامە لۆجیکییەکە ئەمەیە: 117 00:04:29,006 --> 00:04:31,871 ئەبێ ئەوانەی هاوسەنگی ڕادەگرن باشترین بن لە ژیاندا. 118 00:04:31,895 --> 00:04:33,413 بەڵام وا نییە. 119 00:04:33,437 --> 00:04:36,287 لە هەموو کارێکدا، لە هەموو ڕێکخراوێکدا کە لێمکۆڵیوەتەوە، 120 00:04:36,311 --> 00:04:38,473 دووبارە باشترین ئەنجامەکان هی ئەوانەن کە بەخشەرن. 121 00:04:39,651 --> 00:04:42,809 سەیری هەندێک لەو ئەنجامانە بکەن کە هی سەدان فرۆشیارە کۆمکردوونەتەوە، 122 00:04:42,833 --> 00:04:43,986 داهاتەکانیانم وەرگرتووە. 123 00:04:44,010 --> 00:04:46,665 ئەوەی دەیبینیت ئەوەیە کە پێدەرەکان هەردوو جەمسەرەکە پێکدەهێنن. 124 00:04:46,689 --> 00:04:49,631 زۆرینەی ئەو کەسانەی کە کەمترین داهاتیان هەیە، 125 00:04:49,631 --> 00:04:51,181 بەڵام ئەوانەش کە زۆرترینیان هەیە. 126 00:04:51,181 --> 00:04:54,025 هەمان شت ڕاست بوو بۆ ئاستی بەرهەمهێنەری ئەندازیارەکان و 127 00:04:54,049 --> 00:04:55,440 نمرەی خوێندکارانی پزیشکی. 128 00:04:55,464 --> 00:04:58,071 بەخشەرەکان لە خواری خوارەوە و لە لووتکەی هەموو پێوەرەکانی 129 00:04:58,095 --> 00:05:00,177 سەرکەوتندا بوون کە من بینیومن. 130 00:05:00,201 --> 00:05:01,503 ئەوەش ئەو پرسیارە درووست دەکات: 131 00:05:01,527 --> 00:05:04,936 چۆن جیهانێک درووست بکەین کە بەخشەری زیاتر سەرکەوتوو بن؟ 132 00:05:04,960 --> 00:05:07,783 دەمەوێ باسی ئەوە بکەم چۆن ئەوە بکەین، نەک تەنیا لە کاردا، 133 00:05:07,807 --> 00:05:09,638 بەڵکو کاری قازانج نەویست، و خوێندنگەکان -- 134 00:05:09,662 --> 00:05:10,955 تەنانەت حکومەتەکانیشدا. 135 00:05:10,979 --> 00:05:12,185 ئامادەن بۆ ئەوە؟ 136 00:05:12,209 --> 00:05:13,395 (چەپڵەلێدان) 137 00:05:13,419 --> 00:05:16,411 خۆم هەر ئەوەم دەکرد، بەڵام پێزانینم بۆ ئەو گڕووتینە هەیە. 138 00:05:16,435 --> 00:05:17,458 (پێکەنین) 139 00:05:17,482 --> 00:05:19,326 یەکەم شت کە زۆر هەستیارە 140 00:05:19,350 --> 00:05:22,097 ئەوەیە درک بەوە بکەن کە بەخشەرەکان بەنرخترین کەسەکانن، 141 00:05:22,121 --> 00:05:24,555 بەڵام ئەگەر وریا نەبن، لە پەل ئەکەون. 142 00:05:24,579 --> 00:05:27,069 بۆیە پێویستە هەوڵبەن بەخشەرەکان بپارێزن. و 143 00:05:27,093 --> 00:05:31,233 فێری وانەیەکی مەزن بووم دەربارەی ئەمە لە باشترین کارمەندی گۆڤاری فۆڕچونەوە. 144 00:05:32,993 --> 00:05:34,343 کوڕەکەیە، نەک پشیلەکە. 145 00:05:34,367 --> 00:05:35,527 (پێکەنین) 146 00:05:35,551 --> 00:05:37,307 ناوی ئادام ریفکینە. 147 00:05:37,331 --> 00:05:39,543 زۆر سەرکەوتوو لە ئەنجامدانی پرۆژەی یەک لەدوای یەک و 148 00:05:39,567 --> 00:05:42,361 کاتێکی زۆر بەسەر ئەبات لە یارمەتیدانی خەڵکی تردا. 149 00:05:42,385 --> 00:05:44,721 چەکە نهێنییەکەشی چاکەی پێنج خوولەکییە. 150 00:05:45,261 --> 00:05:47,920 ئادام دەیوت، "پێویست ناکە دایکە تێریسا یان غاندی بیت 151 00:05:47,944 --> 00:05:49,127 بۆ ئەوەی بەخشندە بیت. 152 00:05:49,151 --> 00:05:51,654 پێویستە تەنیا ڕێگای بچووک بدۆزیتەوە بۆ زیادکردنی بەهای گەورە 153 00:05:51,678 --> 00:05:53,035 بۆ ژیانی کەسەکانی تر." 154 00:05:53,059 --> 00:05:55,402 ئەوە دەکرێت زۆر سادە بێت هێندەی ناساندن 155 00:05:55,426 --> 00:05:58,357 لە نێوان دوو کەسدا کە دەکرێت زۆر سوودمەند بن لە ناسینی یەکتر. 156 00:05:58,381 --> 00:06:01,718 دەکرێت بەخشینەوەی زانیارییەکانت بێت یان پێدانی کەمێک ڕەخنە و پێشنیار. 157 00:06:01,742 --> 00:06:04,054 یان دەشکرێت شتێکی بنچینەیی بێت وەک وتنی ئەوەی، 158 00:06:04,078 --> 00:06:05,307 "ئەزانیت، 159 00:06:05,331 --> 00:06:06,831 هەوڵدەدەم بزانم دەتوانم 160 00:06:06,855 --> 00:06:09,884 کەسێک بناسمەوە کە کارەکەی بێ ئەوەی پێی بزانرێت تێپەڕیوە." 161 00:06:10,462 --> 00:06:12,756 ئەو چاکە پێنج خولەکییەش بەڕاستی شتێکی گرنگە 162 00:06:12,780 --> 00:06:15,502 بۆ ئەوەی بەخشەرەکان بتوانن سنورێک بۆ بەخشین دانێن و خۆشیان بپارێزن. 163 00:06:15,962 --> 00:06:17,407 دووەم شت کە گرنگە 164 00:06:17,431 --> 00:06:19,899 ئەگەر بتەوێت کلتورێک بنیات بنێیت کە بەخشەرەکان سەرکەوتوو بن، 165 00:06:19,923 --> 00:06:22,848 ئەوەیە کلتورێک بنیات بنێیت داواکردنی یارمەتی کلتور بێت؛ 166 00:06:22,872 --> 00:06:24,052 خەڵک زۆر داوا بکەن. 167 00:06:24,536 --> 00:06:27,205 لەوانەیە ئەمە بەسەر زۆر کەس هاتبێت لە ژیانیاندا. 168 00:06:27,229 --> 00:06:30,268 (کەواتە لە هەموو پەیوەندییەکانتدا، دەبێت تۆ بەخشەرەکە بیت؟) 169 00:06:30,292 --> 00:06:31,316 (پێکەنین) 170 00:06:31,340 --> 00:06:33,071 ئەوەی دەیبینیت لە بەخشەرە سەرکەوتووەکاندا 171 00:06:33,095 --> 00:06:36,215 ئەوەیە کە دەزانن کە ئاساییە وەرگریش بن. 172 00:06:36,754 --> 00:06:39,617 ئەگەر ڕێکخراوێک بەڕێوەبەریت، دەتوانین ئەمە ئاسانتر بکەین. 173 00:06:39,641 --> 00:06:41,938 دەتوانین ئاسانتری بکەین بۆ خەڵک داوای یارمەتی بکەن. 174 00:06:41,962 --> 00:06:44,034 خۆم و دوو هاوپیشەم توێژینەوەمان لەسەر نەخۆشخانەکان کرد. 175 00:06:44,058 --> 00:06:47,260 بۆمان دەرکەوت لە هەندێک لە نهۆمەکان، پەرستارەکان زۆر داوای یارمەتیان دەکرد، و 176 00:06:47,284 --> 00:06:49,535 لە نهۆمەکانی تریش زۆر کەم داوایان دەکرد. 177 00:06:49,559 --> 00:06:52,905 هۆکارەکەی ببووە هۆی ئەوەی داواکردنی یارمەتی ئەوەندە باوبێت، 178 00:06:52,929 --> 00:06:54,080 کە بووبوو بە کلتورێک، 179 00:06:54,104 --> 00:06:56,479 ئەوەبوو یەکێک لە پەرستارەکان تەنیا ئیشی ئەوەبوو 180 00:06:56,503 --> 00:06:58,534 یارمەتی پەرستارەکانی تری ئەو یەکەیەی بیات. 181 00:06:58,558 --> 00:06:59,939 کاتێک کەسێک ئەو ڕۆڵەی گێڕاوە، 182 00:06:59,963 --> 00:07:03,620 پەرستارەکان وتویانە، "کێشە نابێت و ئاساییە ئەگەر داوای یارمەتی بکەین -- 183 00:07:03,644 --> 00:07:05,024 شتێکە هاندەدرێین بۆی." 184 00:07:06,263 --> 00:07:09,089 داواکردنی یارمەتی تەنیا بۆ پاراستنی سەرکەوتن و 185 00:07:09,113 --> 00:07:10,512 سەلامەتی بەخشەرەکان گرنگ نییە. 186 00:07:10,536 --> 00:07:13,468 زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وا لە خەڵکی زیاتر بکەیت وەک بەخشەر بجوڵێنەوە، 187 00:07:13,492 --> 00:07:14,681 چونکە زانیارییەکان دەڵێن 188 00:07:14,705 --> 00:07:18,105 کە لە نێوان لە سەدا ٧٥ بۆ ٩٠ی هەموو بەخشینەکان لە ڕێکخراوەکاندا 189 00:07:18,129 --> 00:07:19,407 بە داواکارییەک دەستپێدەکات. 190 00:07:19,996 --> 00:07:21,444 بەڵام زۆر کەس داوای هیچ ناکەن. 191 00:07:21,468 --> 00:07:23,216 نایانەوێت بێتوانا دەرکەون، 192 00:07:23,240 --> 00:07:26,267 نازانن پەنا بۆ کوێ بەرن، نایانەوێ ببنە بارگرانی بۆ کەس. 193 00:07:26,291 --> 00:07:28,000 لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر یەکێک داوای یارمەتی بکات، 194 00:07:28,024 --> 00:07:30,699 چەندین بەخشەر هەیە لە ڕێکخراوەکەتدا بە مەراقەوەن 195 00:07:30,723 --> 00:07:32,706 بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە و ڕۆڵێک بگێڕن، 196 00:07:32,730 --> 00:07:34,896 ئەگەر بیانزانیایە دەکرێت کێ و چۆن سوود ببینێت. 197 00:07:35,413 --> 00:07:37,211 بەڵام پێموابێت گرنگترین شت ئەوەیە، 198 00:07:37,235 --> 00:07:39,711 ئەگەر بتەوێت کلتورێکی بەخشەرە سەرکەوتووەکان بنیات بنێیت، 199 00:07:39,735 --> 00:07:42,537 ئەوەیە وریابیت بزانیت ڕێگە بە کێ دەدەیت بۆناو تیمەکەت. 200 00:07:42,561 --> 00:07:45,577 بۆم دەرکەوت، ئەگەر کلتورێکی بەخشندەیی بەرهەمهێنەر بوێت، 201 00:07:45,601 --> 00:07:47,573 پێویستە چەند بەخشەرێک بەکرێ بگریت. 202 00:07:47,597 --> 00:07:51,267 بەڵام سەرم سوڕما کاتێک زانیم، ئەو شتە ڕاست نییە -- 203 00:07:51,715 --> 00:07:54,190 بۆم دەرکەوت کاریگەری خراپی وەرگرێک لە کلتورێکدا 204 00:07:54,214 --> 00:07:57,083 دوو ئەوەنە بۆ سێ ئەوەنەی کاریگەری باشی بەخشەرێکە. 205 00:07:57,530 --> 00:07:58,680 بەم شێوەیە بیری لێکەنەوە: 206 00:07:58,704 --> 00:08:00,368 یەک سێوی خراپ هەموو سندوقەکە خراپ دەکات، 207 00:08:00,392 --> 00:08:03,218 بەڵام یەک هێلکەی باش دوانزەی لێناکەوێتەوە. 208 00:08:03,942 --> 00:08:05,494 ناشزانم ئەوە واتای چییە --- 209 00:08:05,518 --> 00:08:06,637 (پێکەنین) 210 00:08:06,661 --> 00:08:08,034 بەڵام هیوادارم ئێوە تێبگەن. 211 00:08:08,058 --> 00:08:11,380 نەخێر -- هەر ڕێگەبە مشەخۆرێک بێتە تیمەکە، و 212 00:08:11,404 --> 00:08:14,258 ئیتر بەخشەرەکانیش تاقەتی یارمەتیدانیان نامێنێت. 213 00:08:14,648 --> 00:08:17,578 یەکسەر دەڵێن، "ژمارەیەکی زۆر مار و قرش چواردەوریان داوم. 214 00:08:17,602 --> 00:08:18,968 بۆچی یارمەتیدەر بم؟" 215 00:08:18,992 --> 00:08:20,968 بەڵام ئەگەر بەخشەرێک بێنیتە ناو تیمێک، 216 00:08:20,992 --> 00:08:23,114 تەقینەوەیەکی بەخشندەییت دەستناکەوێت. 217 00:08:23,138 --> 00:08:24,559 زۆربەی کات، هەمووان یەکسەر دەڵێن، 218 00:08:24,583 --> 00:08:26,721 "زۆرباشە! ئەو کەسە هەموو ئیشەکان ئەکات." 219 00:08:27,077 --> 00:08:29,823 کەواتە، وەرگرتن و هەڵسەنگاندن و بنیاتنانێکی کاریگەری تیمەکە 220 00:08:29,847 --> 00:08:31,983 پەیوەندی بە هێنانی بەخشەرەکانەوە نییە؛ 221 00:08:32,007 --> 00:08:34,221 لەوە گرنگتر وەرنەگرتنی مشەخۆرەکانە. 222 00:08:35,036 --> 00:08:36,187 ئەگەر ئەوە بە باشی بکەن، 223 00:08:36,211 --> 00:08:38,153 تەنیا بەخشەرەکان و هاوسەنگی ڕاگرەکانت بۆ دەمێنێتەوە. 224 00:08:38,177 --> 00:08:39,542 بەخشەرەکان بەخشندە دەبن 225 00:08:39,566 --> 00:08:42,200 چونکە پێویست ناکات خەمی لێکەوتەکانیان بێت. و 226 00:08:42,224 --> 00:08:45,337 جوانی هاوسەنگی ڕاگرەکانیش ئەوەیە شوێن داب و نەریتەکە دەکەون. 227 00:08:45,361 --> 00:08:48,129 کەواتە چۆن مشەخۆرێک دەگریت پێش ئەوەی درەنگبێت؟ 228 00:08:48,745 --> 00:08:51,632 ڕاستییەکەی زۆر خراپین لە زانینی ئەوەی کێ مشەخۆرە، 229 00:08:51,656 --> 00:08:53,482 بەتایبەتی یەکەم بینین. 230 00:08:53,506 --> 00:08:55,814 جۆرێکی کەسایەتی هەیە کە سەرمان لێدەشێوێنێت. 231 00:08:55,838 --> 00:08:57,143 پێی دەوترێت چوونە دڵەوە، 232 00:08:57,167 --> 00:08:59,788 یەکێک لە ڕەهەندەکانی کەسایەتی لەناو کلتورە جیاجیاکاندا. 233 00:08:59,812 --> 00:09:03,297 کەسەکانی ئەچنە دڵەوە گەرم و هاوڕێدۆستن، ڕووخۆش و بەڕێزن. 234 00:09:03,321 --> 00:09:05,112 زۆر لەوانە دەدۆزیتەوە لە کەنەدا -- 235 00:09:05,136 --> 00:09:06,739 (پێکەنین) 236 00:09:06,763 --> 00:09:10,260 کە لەوێ هەڵمەتێکی نەتەوەیی کرا 237 00:09:10,284 --> 00:09:13,314 بۆ ئەوەی دروشمێکی کەنەدی نوێ دابنرێت و بۆشاییەکە پڕبکرێتەو، 238 00:09:13,338 --> 00:09:14,913 "وەک کەنەدییەک وەک..." 239 00:09:14,937 --> 00:09:17,021 وامزانی چوونە ناوەوەی بردنەوە دەبێت بە، 240 00:09:17,045 --> 00:09:19,516 "وەک کەنەدی وەک شەکراوی دارەکەوت،" یان، ".. هۆکی سەر سەهۆڵ." 241 00:09:19,540 --> 00:09:22,525 بەڵام نەخێر، کەنەدییەکان دەنگیاندا بۆ درووشمە نەتەوەییە نوێکەیان ببێت بە -- 242 00:09:22,549 --> 00:09:23,710 گاڵتەتان لەگەڵ ناکەم -- 243 00:09:23,734 --> 00:09:26,165 چەندێک پێویست بکات کەنەدی بیت لەژێر هەر هەلومەرجێکدا. 244 00:09:26,189 --> 00:09:29,402 (پێکەنین) 245 00:09:30,020 --> 00:09:32,391 ئێستا بۆ ئەوانەتان کە زۆر بە خێرایی ئەچنە دڵەوە، 246 00:09:32,415 --> 00:09:33,808 یان کەمێک کەنەدی بن، 247 00:09:33,832 --> 00:09:35,205 یەکسەر لەمە تێئەگەن. 248 00:09:35,229 --> 00:09:37,046 چۆن بتوانم بڵێم لە ڕاستیدا من چیم 249 00:09:37,070 --> 00:09:39,896 لەکاتێکدا بەردەوام خۆم دەگونجێنم بۆ ڕازیکردنی دڵی خەڵکی تر؟ 250 00:09:40,400 --> 00:09:42,223 ئەوانەی هەوڵنادەن بچنە دڵەوە کەمتر ئەوە ئەکەن. 251 00:09:42,247 --> 00:09:45,184 ئەوان زیاتر گوومان دەکەن، و بە هەستیاری دەجوڵێنەوە و ململانێ دەکەن و 252 00:09:45,208 --> 00:09:48,262 ئەگەریان زۆر زیاترە لە هاوەڵەکانیان بچنە کۆلێژی یاساوە. 253 00:09:48,286 --> 00:09:49,429 (پێکەنین) 254 00:09:49,453 --> 00:09:52,108 ئەوە گاڵتە نییە، ئەوە ڕاستییەکی ئەزموونییە. 255 00:09:52,132 --> 00:09:53,191 (پێکەنین) 256 00:09:53,215 --> 00:09:55,764 بۆیە هەمووکات وامداناوە ئەو کەسانەی بچنە دڵەوە بەخشەر بن و 257 00:09:55,788 --> 00:09:57,735 ئەوانەشی نەچنە دڵەوە مشەخۆر بن. 258 00:09:57,759 --> 00:09:59,189 بەڵام ئینجا زانیاریم کۆکردەوە، و 259 00:09:59,213 --> 00:10:02,326 تاسام کاتێک زانیم هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەو خەسڵەتانەدا نییە، 260 00:10:02,350 --> 00:10:05,009 چونکە چونە دڵەوە یان نەچوونە دڵەوە 261 00:10:05,033 --> 00:10:06,196 بەرگی دەرەوەی خۆتە: 262 00:10:06,220 --> 00:10:08,161 مامەڵەکردن لەگەڵت چەندێک خۆشە؟ 263 00:10:08,185 --> 00:10:10,877 لەکاتێکدا بەخشین و وەرگرتن زیاتر پاڵنەرە ناوەکییەکانتن: 264 00:10:10,901 --> 00:10:13,793 ئەی بەهاکانت چین؟ مەرامەکانت چین بەرامبەر خەڵکی تر؟ 265 00:10:13,817 --> 00:10:16,009 ئەگەر بەڕاستی بتەوێت بە وردی بڕیار لەسەر خەڵک بدەیت، 266 00:10:16,033 --> 00:10:19,550 دەبێت بگەیتە سەر ئەو ساتەی هەموو ڕاوێژکارێکی ژوورەکە چاوەڕێیەتی، و 267 00:10:19,574 --> 00:10:20,739 جووت جووت بیانکێشیت. 268 00:10:20,763 --> 00:10:22,861 (پێکەنین) 269 00:10:25,648 --> 00:10:27,655 بەخشەرەکانی ئەچنە دڵەوە بە ئاسانی دەناسرێنەوە: 270 00:10:27,679 --> 00:10:30,313 بۆ هەموو شتێک دەڵێن بەڵێ باش. 271 00:10:31,740 --> 00:10:34,613 مشەخۆرەکانی ناچنە دڵەوە هەر بەخێرایی دەناسرێنەوە، 272 00:10:34,637 --> 00:10:38,544 هەرچەندە دەتوانیت بە ناوێکی کەمێک جیاوزتر بانگیان بکەیت. 273 00:10:38,568 --> 00:10:40,432 (پێکەنین) 274 00:10:41,828 --> 00:10:43,900 بیرمان چوو باسی دوو جۆرە هەڵکەوتنەکەی تریش بکەین. 275 00:10:43,924 --> 00:10:47,259 بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە لە ناو ڕێکخراوەکانماندا. 276 00:10:47,283 --> 00:10:49,924 کەسانێک هەن ڕەق و توندن لە هەڵسوکەوتیاندا 277 00:10:49,948 --> 00:10:52,486 بەڵام لە ناخدا زۆر گرنگی بە بەرژەوەندی چواردەوریان دەدەن. 278 00:10:53,089 --> 00:10:54,452 یان وەک ئەندازیارێک وتی، 279 00:10:54,476 --> 00:10:56,082 "ئاه، بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە -- 280 00:10:56,106 --> 00:10:59,982 وەک ئامێرێک کە بە ڕووکەش خراپە بەڵام سیستمی کارکردنی زۆر باشە." 281 00:11:00,006 --> 00:11:01,292 (پێکەنین) 282 00:11:01,316 --> 00:11:02,687 ئەگەر ئەوە یارمەتیدەر بێت. 283 00:11:02,711 --> 00:11:03,861 (پێکەنین) 284 00:11:04,424 --> 00:11:07,927 بەخشەرەکانی ناچنە دڵەوە لە هەمووان زیاتر بەکەم سەیردەکرێن لە ڕێکخراوەکانماندا، 285 00:11:07,951 --> 00:11:10,543 چونکە ئەوانن کە بەردەوام ڕەخنە گرنگەکان دەگرن 286 00:11:10,567 --> 00:11:13,173 ئەو ڕەخنانەی کەس نایەوێ بیبیستێت بەڵام زۆر پێویستە بیبیستن. 287 00:11:13,197 --> 00:11:15,685 پێویستە زۆر باشتربین لە بەرز نرخاندنی ئەم کەسانە 288 00:11:15,709 --> 00:11:17,497 نەک یەکسەر زوو دەست بنێین بەڕوویانەوە، و 289 00:11:17,521 --> 00:11:19,265 بڵێین، "ئاه لە سەر بە کێشە ئەچێت، 290 00:11:19,289 --> 00:11:20,786 ئەبێت مشەخۆرێکی خۆپەرست بێت." 291 00:11:21,849 --> 00:11:24,608 جۆرەکەی تر کە بیرمان چوو باسی بکەین ئەوەی کە کووشندەیە -- 292 00:11:24,632 --> 00:11:27,314 مشەخۆرەکەی دەچێتە دڵەوە، ناسراویشە بە ساختەکە. 293 00:11:28,444 --> 00:11:30,509 ئەمە ئەو کەسەیە کە ڕووبەڕوو باشە، و 294 00:11:30,533 --> 00:11:32,513 ئینجا لە پشتەوە خەنجەرت لێئەیات. 295 00:11:32,537 --> 00:11:33,869 (پێکەنین) 296 00:11:34,537 --> 00:11:37,771 باشترین ڕێگای منیش بۆ ئەوەی لەکاتی چاوپێکەوتندا بیاناسمەوە ئەوەیە 297 00:11:37,795 --> 00:11:39,067 ئەم پرسیارەیان لێبکەم، 298 00:11:39,091 --> 00:11:41,053 "ئەتوانی ناوی چوار کەسم بەیتێ 299 00:11:41,077 --> 00:11:43,446 کە توانیوتە بەشێوەیەکی باش پەرە بدەیت بە ژیانی پیشەییان؟" 300 00:11:44,424 --> 00:11:46,317 مشەخۆرەکان چوار ناوت ئەیەنێ، و 301 00:11:46,341 --> 00:11:49,038 هەمووشیان لەخۆیان کاریگەرتر دەبن، 302 00:11:49,062 --> 00:11:52,844 چونکە زۆر باشن لە پیاهەڵدان بە سەرو خۆیاندا و ئینجا کەمکردنەوە لە بەهایان. 303 00:11:52,957 --> 00:11:56,357 بەخشەرەکان ئەگەری زیاترە ناوی ئەو کەسانە بهێنن کە لە پلەبەندیا لە خوارەوەیانن، 304 00:11:56,381 --> 00:11:57,927 کە ئەوەندە دەسەڵاتیان نییە، 305 00:11:57,951 --> 00:11:59,323 کە ناتوانن چاکەکەیان بۆ بگەڕێننەوە. 306 00:11:59,723 --> 00:12:02,897 با ڕاستیش بڵێین، هەمووتان دەزانن دەتوانن زۆر شت لەسەر کەسایەتی فێربن 307 00:12:02,921 --> 00:12:05,476 بە سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسێک مامەڵە لەگەڵ شاگردی چێشتخانەکان دەکات 308 00:12:05,500 --> 00:12:06,663 یان شۆفێرەکانی ئوبەر. 309 00:12:07,319 --> 00:12:08,585 کەواتە ئەگەر هەموو ئەمە بکەین، 310 00:12:08,609 --> 00:12:10,693 دەتوانین مشەخۆرەکان لە دامەزراوەکان دەربکەین، 311 00:12:10,717 --> 00:12:12,629 ئەگەر داواکردنی یارمەتی بکەین بە کارێکی سەلامەت، 312 00:12:12,653 --> 00:12:14,667 ئەگەر بەخشەرەکان بپارێزین لە بێزاربوون و 313 00:12:14,691 --> 00:12:17,918 وایان لێبکەین ئاسایی بێت بەلایانەوە هەوڵ بۆ ئامانجەکانی خۆشیان بەن و 314 00:12:17,942 --> 00:12:20,098 یارمەتی خەڵکی تریش بەن، 315 00:12:20,122 --> 00:12:23,029 ڕاستییەکەی دەتوانین پێناسەی خەڵک بۆ سەرکەوتن بگۆڕین. 316 00:12:23,053 --> 00:12:26,405 لەجیاتی ئەوەی بڵێین گرنگترین شت بردنەوەی ململانێیەکە، 317 00:12:26,429 --> 00:12:29,969 خەڵک درک بەوە ئەکەن کە سەرکەوتن زیاتر دەربارەی ڕۆڵ بینینە. 318 00:12:30,761 --> 00:12:33,122 باوەڕم وایە کە پڕماناترین ڕێگا بۆ سەرکەوتن ئەوەیە 319 00:12:33,146 --> 00:12:35,016 یارمەتی خەڵک بدەیت سەربکەون. و 320 00:12:35,040 --> 00:12:36,711 ئەگەر بتوانین ئەو باوەڕە بڵاوبکەینەوە، 321 00:12:36,735 --> 00:12:39,386 دەتوانین گومانکردن لەیەکترکردن نەهێڵین. 322 00:12:39,410 --> 00:12:40,573 ناوێک هەیە بۆ ئەوە. 323 00:12:40,597 --> 00:12:42,033 پێی دەوترێت "پرۆنۆیا." 324 00:12:43,025 --> 00:12:44,722 پرۆنۆیا باوەڕێکی خەیاڵییە 325 00:12:44,746 --> 00:12:47,346 کە خەڵکی تر پلاندەگێڕن لە دژت. 326 00:12:47,370 --> 00:12:48,893 (پێکەنین) 327 00:12:50,908 --> 00:12:53,461 کەوا لە پشتەوە قسەت لەسەر دەکەن و 328 00:12:53,485 --> 00:12:56,401 شتی زۆر بێوێنە لەسەرت دەڵێن. 329 00:12:57,647 --> 00:13:01,456 شتە مەزنەکەی کلتوری بەخشەرەکان ئەوەیە کە ئەوە خەیاڵ نییە -- 330 00:13:01,480 --> 00:13:02,714 بەڵکو ڕاستییە. 331 00:13:03,697 --> 00:13:06,273 ئەمەوێت لە جیهانێکدا بژیم کە بەخشەرەکان سەرکەوتوو دەبن، و 332 00:13:06,297 --> 00:13:08,619 هیوادارم یارمەتیمان بدەن لە درووستکردنی ئەو جیهانەدا. 333 00:13:08,643 --> 00:13:09,864 زۆر سوپاس. 334 00:13:09,888 --> 00:13:15,174 (چەپڵەلێدان)