بەداخەوە مەبن بۆ پەنابەرەکان -- باوەڕتان پێیان بێت
-
0:01 - 0:03له‌بیرمه كاتێك یەکەمجار زانیم
-
0:03 - 0:05هه‌ڵبژێردراوم بۆ
قسه‌كردن له کۆنفرانسی تێد -
0:05 - 0:07بههۆڵهكهدا رامكرد
بۆ یه‌كێ له پۆلهكانم -
0:07 - 0:08تا به خوێندكاره‌كانم بڵێم
-
0:09 - 0:10"بڵێن چی، كوڕینه؟
-
0:10 - 0:12دیاریكراوم تا له (تێد) قسه بكه‌م"
-
0:12 - 0:14كاردانه‌وه‌یان وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانبووم
-
0:14 - 0:15ته‌واوی پۆله‌كه بێده‌نگبوون
-
0:17 - 0:20"تێد تۆڵك؟ مه‌به‌ستت، وه‌ك ئه‌وه‌ی
لەسەر گریت ناچار کردین سەیری بکەین؟ -
0:20 - 0:24یان ئه‌وه‌ی كه زاناكه شته ناوازه‌كانی
ده‌كرد به ڕۆبۆته‌كه؟" -
0:24 - 0:25ئه‌مه پرسیاری محمد بوو.
-
0:25 - 0:26"به‌ڵێ، ڕێك ئاواهی"
-
0:27 - 0:30"به‌ڵام مامۆستا، ئه‌و خه‌ڵكانه
به‌ڕاستی زۆر گرنگ و زیرەکن" -
0:30 - 0:32(پێكه‌نین)
-
0:32 - 0:34"ده‌زانم"
-
0:35 - 0:39"به‌ڵام مامۆستا، بۆ قسه‌ده‌كه‌ی؟ تۆ حه‌زت
له قسه‌كردن نییه له شوێنی گشتی." -
0:39 - 0:41"به‌ڵێ وایه" دانم پیانا
-
0:42 - 0:46"به‌ڵام گرنگه ده‌رباره‌ی خۆمان
قسه بكه‌م، له گه‌شته‌كانی ئێوه بدوێم، -
0:46 - 0:47له گه‌شته‌كه‌ی خۆم.
-
0:47 - 0:48خه‌ڵك ده‌بێ بزانن."
-
0:49 - 0:52خوێندكارانی خوێندنگای په‌نابه‌ران
-
0:52 - 0:54پێویستیان به هاندان هه‌یه
-
0:54 - 0:56"جوانه! باشتره چاك بێت، مامۆستا."
-
0:56 - 0:59(پێکەنین)
-
0:59 - 1:02٦٥.٣ ملیۆن كه‌س بە ناچاری
دەرپەڕێنراون -
1:02 - 1:05له ماڵ و حاڵی خۆیان
به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه. -
1:06 - 1:09زۆرترین ژماره له سوریاوه‌یه، ١١ ملیۆن كه‌س.
-
1:10 - 1:14رۆژانه ٣٣،٩٥٢ كه‌س
له‌ماڵه‌كانی خۆیان ڕاده‌كه‌ن -
1:17 - 1:20به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كه‌مپی په‌نابه‌ران
ده‌مێننه‌وه، -
1:20 - 1:24گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كه كه
به‌هیچ پێناسه‌یه‌ك هی مرۆڤ نییه. -
1:25 - 1:29ئێمه به‌شدارین له له‌ناوبردنی مرۆڤ.
-
1:33 - 1:35هیچكات رێژه‌كه هێنده به‌رز نه‌بوه.
-
1:35 - 1:38ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانه
له‌دوای جه‌نگی جیهانی ٢. -
1:38 - 1:41ئێستا، ڕێگه‌مبده‌ن پێتان بڵێم
بۆچی ئه‌مه زۆر بۆم گرنگه. -
1:42 - 1:45من عه‌ره‌بم. په‌نابه‌رم.
-
1:46 - 1:47موسڵمانم.
-
1:48 - 1:52وه ئه‌م دوانزه ساڵه‌ی كۆتایم به‌كاركردن
له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان به‌سه‌ربردووه. -
1:52 - 1:53وه هاوڕهگهزبازیشم.
-
1:53 - 1:55ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر بهناوبانگبم.
-
1:55 - 1:57(پێکەنین)
-
1:57 - 1:59به‌ڵام من كچی ئاوارهیهكم.
-
2:00 - 2:05نه‌نكم ساڵی ١٩٦٤ له سوریا ڕایكرد،
كاتی ڕژێمی ئه‌سه‌دی باوك. -
2:05 - 2:08مانگی سێییه‌می سكپڕیه‌كه‌ی بوو
كاتێك جانتای سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، -
2:08 - 2:11پێنج مناڵه‌كه‌ی سه‌رخست و
به‌ره‌و ئه‌رده‌ن كه‌وته‌ڕێ. -
2:11 - 2:14نه‌یده‌زانی داهاتوو چی پێییه
بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی. -
2:14 - 2:18باپیرم بڕیاریدا بمێنێته‌وه،
پێی وانه‌بوو باردۆخ وا خراپ بێت. -
2:19 - 2:22مانگێك دواتر، دوای نه‌نكم كه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی لەسێدارە درا. -
2:22 - 2:24كارگه‌كه‌شی حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.
-
2:25 - 2:27له‌هیچه‌وه ژیانی نوێییان بونیات نایه‌وه
-
2:27 - 2:31له‌كۆتایدا بوون به هاوڵاتییه‌كی
ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌ربه‌خۆی ئەردەنی. -
2:32 - 2:34دوای یانزه ساڵ له‌مه،
من له ئه‌رده‌ن له‌دایكبووم. -
2:35 - 2:39نه‌نكم زۆر به‌لایه‌وه گرنگه
ئێمه مێژووی خۆمان بزانین -
2:39 - 2:40وه گهشتهكهشمان.
-
2:41 - 2:44هه‌شت ساڵان بووم كاتێك منی برد
بۆ سه‌ردانی یه‌كه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران. -
2:45 - 2:46تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی.
-
2:47 - 2:49نه‌مده‌زانی بۆچی ئه‌وه‌نده بۆی گرنگه
-
2:49 - 2:50كه ده‌بێ بچینه ئه‌و كه‌مپه
-
2:50 - 2:53بیرم دێت ده‌ستیم گرتبوو و
به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌سوڕاینه‌وه، -
2:53 - 2:55ووتی " بڕۆ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان یاری بکە"
-
2:55 - 2:58چووه سه‌ردانی ژنێك كه
له‌ناو كهمپهكهدابوون -
2:59 - 3:00من نه‌مده‌ویست.
-
3:00 - 3:01ئه‌و منالانه وه‌ك من نه‌بوون.
-
3:01 - 3:03هه‌ژاربوون. له كه‌مپدا ده‌ژیان.
-
3:03 - 3:04ڕه‌تمكرده‌وه.
-
3:04 - 3:07داهاته‌وه و بهڕهقییهكهوه
ووتی، "بڕۆ. -
3:07 - 3:10وه نه‌گه‌ڕێیته‌وه تا یاری نه‌كه‌ی.
-
3:10 - 3:12وا بیرنه‌كه‌یته‌وه ئه‌مان له‌تۆ نزمترن.
-
3:12 - 3:14یان پێتوابێ هیچ نییه لێییانهوه فێربیت."
-
3:15 - 3:16به نابه‌دڵی رۆیشتم.
-
3:16 - 3:18هه‌رگیز نه‌مویستووه بێ ئومێدیكهم.
-
3:19 - 3:21دوای چه‌ند كاتژمێرێك گه‌ڕامه‌وه
-
3:21 - 3:26دوای به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات
به تۆپی پێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان. -
3:26 - 3:27له كامپه‌كه ده‌رچووین،
-
3:27 - 3:30بهجۆشێكهوه پێم ووت كه
چ كاتێكی خۆشم به‌سه‌ربردووه -
3:30 - 3:32چه‌ند مه‌زنبوون ئه‌و منداڵانه.
-
3:33 - 3:36به عه‌ره‌بی ووتم "حرام". "چه‌ند داماون"
-
3:37 - 3:40نه‌نكم ووتی"حرام بۆ ئێمە".
وشه‌كه‌ی به‌مانایه‌كی تر به‌كارهێنا، -
3:40 - 3:41واتا ئێمه گوناهمان كردووه.
-
3:42 - 3:44"به‌زه‌یت پێیاندا نه‌یه‌ته‌وه،
باوه‌ڕت پێیان بێ" -
3:46 - 3:50تا وڵاته‌كه‌مم به‌جێ نه‌هێشت
به‌ره‌و ئه‌مریكا له‌و قسانه تێنەگەشتم -
3:50 - 3:52له‌وێ كاریگه‌ری قسه‌كانیم بۆ ده‌ركه‌وت.
-
3:53 - 3:57دوای ده‌رچوونم له كۆلێژ، داوای
پەنابەرێتی سیاسیم کرد و وەرمگرت -
3:57 - 3:59له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌ندامێتی
گرووپێکی کۆمەڵایەتی. -
4:00 - 4:01هه‌ندێ كه‌س ڕه‌نگه تێنه‌گه‌ن،
-
4:01 - 4:05به‌ڵام له هه‌ندێ ووڵات سزای
هاوڕه‌گه‌زبازی ره‌نگه مردن بێت. -
4:07 - 4:09دەبوو واز لە
ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌رده‌نی بێنم. -
4:09 - 4:12ئه‌مه قورسترین بڕیاربوو
كه ده‌بوو بیده‌م، -
4:12 - 4:13به‌ڵام بژارده‌ی ترم نه‌بوو.
-
4:17 - 4:19مه‌به‌سته‌كه ئه‌مه‌یه،
-
4:20 - 4:23كاتێك خۆت ده‌بینییه‌وه
له‌نێوان بژارده‌ی ماڵ و مانه‌وه، -
4:23 - 4:25پرسیاری "خه‌ڵكی كوێییت؟" زۆر زیاد ده‌كات.
-
4:27 - 4:30به‌م دواییانه ژنێكی سوریم ناسی
له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له یۆنان -
4:30 - 4:31جوان خستییهروو
-
4:31 - 4:35كاتێك ئه‌و ساتانه‌ی بیرده‌كه‌وته‌وه
كه ناچاركراون حه‌له‌ب جێبهێڵن. -
4:35 - 4:38"له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌مڕوانی و
هیچی لێنه‌بوو. -
4:38 - 4:39هه‌موو شتێ وێرانبوو.
-
4:40 - 4:43هیچ نه‌مابوو، نه دووكان، نه شه‌قام،
نه قوتابخانه. هه‌موو شتێ وێرانبوو. -
4:44 - 4:46چه‌ند مانگێ له‌شوقه‌كه‌ی خۆمدا مامه‌وه،
-
4:46 - 4:49گوێم بۆ بۆمبه‌كان ده‌گرت و
سه‌یری مردنی خه‌ڵكم ده‌كرد. -
4:50 - 4:52به‌ڵام هه‌میشه پێموابوو
بارودۆخ باش ده‌بێ، -
4:53 - 4:55پێموابوو ناتوانن ناچار بهڕۆیشتنم بكه‌ن،
-
4:55 - 4:57كه‌س ناتوانێ ماڵه‌كه‌م لێ بستێنێت.
-
4:58 - 5:01نازانم بۆ ئه‌و به‌یانییه كه
سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، -
5:01 - 5:04بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم،
سێ منداڵه‌كه‌م ده‌مرن. -
5:04 - 5:06وه له‌به‌رئه‌وه ڕۆیشتین.
-
5:06 - 5:09ئێمه ڕامانكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچاربووین
نه‌ك حه‌زمان لێیبێت. -
5:09 - 5:10ژنه‌كه ووتی: بژاردهیهكیتر نه‌بوو.
-
5:12 - 5:14زۆر قورسه برواكردن به‌وه‌ی
تۆ خه‌ڵكی شوێنێكیت، -
5:14 - 5:16كاتێك تۆ ماڵت نییه،
-
5:16 - 5:20كاتێك وڵاته‌كه‌ی خۆت ره‌تت ده‌كاته‌وه
له‌به‌ر ترس و مەترسی کوشتن، -
5:20 - 5:24یاخود كاتێ ئه‌و شاره‌ی تێییدا گه‌وره‌بویت
به‌ته‌واوی ویڕان بوبێت. -
5:25 - 5:27هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه‌وا من ماڵم هه‌یه.
-
5:27 - 5:29من چیتر هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی نه‌بووم،
-
5:29 - 5:31له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكیش نه‌بووم.
-
5:32 - 5:33هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد
-
5:33 - 5:36ئێستاش زۆر قورسه به وشه باس ناكرێت.
-
5:37 - 5:40دوای كۆلێژ، پێویستبوو شوێنێ
بدۆزمه‌وه كه پێی بڵێم ماڵ. -
5:41 - 5:42ویلات به ویلایه‌ت ده‌گه‌ڕام
-
5:42 - 5:45له‌كۆتاییدا كارۆلینای باكورم هه‌ڵبژارد.
-
5:45 - 5:47ئه‌و خه‌ڵكه بهبهزهییهی به‌داخبوون بۆم
-
5:47 - 5:49كرێییان بۆ ده‌دام
-
5:49 - 5:53یان ژه‌مێ خواردنیان بۆ ده‌كڕیم،
جلیان ده‌دامێ بۆ چاوپێکەوتنی ئیش. -
5:53 - 5:56ئه‌مه زیاتر وای لێكردم هه‌ست
به نامۆیی و بێتوانایی بكه‌م. -
5:56 - 5:58به‌رده‌وامبوو تا خاتوو سارام ناسی،
-
5:58 - 6:02قه‌شه‌یه‌كی باشووری كه له خراپترین
كاتدا منی گرته خۆ‌و و ئیشی پێدام، -
6:02 - 6:04به‌مه بڕوابه‌خۆبوونم بۆ درووستبوو.
-
6:05 - 6:08خاتوو سارا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی هه‌بوو
له شاخه‌كانی كارۆلینا. -
6:09 - 6:12بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی
خواپێدراوانە گەورەبووبووم -
6:12 - 6:14بەهۆی پەروەردەی حەوت خوشکەکەمەوە
-
6:14 - 6:16وامدەزانی داوام لێدەکات
چێشتخانەکەی بۆ بەڕێوەبەرم. -
6:16 - 6:17هه‌ڵه‌بووم.
-
6:18 - 6:20ده‌ستمكرد به قاپ شۆردن،
-
6:20 - 6:22خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌والێت و گۆشتبرژاندن.
-
6:22 - 6:25بێفیزیكردم، به‌های ئیشی قورس فێربووم.
-
6:25 - 6:28گرنگترین شت، هه‌ستم به
به‌هاداری و ئارامی ده‌كرد. -
6:29 - 6:31له‌گه‌ڵیاندا ئاهه‌نگی كرسیمسم ده‌كرد.
-
6:31 - 6:33هه‌وڵیده‌دا ڕه‌مه‌زانم له‌گه‌ڵدا بگرێت.
-
6:34 - 6:37بیرمدێ ڕارابووم له‌وه‌ی
ڕه‌گه‌زبازی خۆمی بۆ ده‌رخه‌م -- -
6:37 - 6:39هەرچۆنێک بێت ئەو قەشەیەکی باشووری بوو.
-
6:39 - 6:40له‌لای دانیشتم
-
6:40 - 6:43وه پێمووت: "خاتوو سارا ده‌زانی
من هاوڕه‌گه‌زبازم" -
6:43 - 6:45وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌جۆرێكبوو
هه‌رگیز بیرم ناچێتەوە. -
6:46 - 6:48"ئاساییه، ئازیزیم
ته‌نیا مه‌به به له‌شفرۆش" -
6:48 - 6:51(پێکەنین)
-
6:51 - 6:54(چەپڵەلێدان)
-
6:54 - 7:00دواتر گواستمه‌وه بۆ ئه‌تله‌نتا،
هه‌ر به‌شوێن دۆزینه‌وه ماڵێکەوە بووم. -
7:00 - 7:03دوای سێ ساڵ گه‌شته‌كه‌م
گۆڕانێكی سه‌یری به‌سه‌رداهات -
7:03 - 7:06كاتێك كۆمه‌ڵێ مناڵی پەنابەرم بینی
تۆپی پێان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه. -
7:06 - 7:09بە هەڵە لامدابوو بۆ
ئەم شوێنی نیشتەجێبوونە، و -
7:09 - 7:11ئه‌و مناڵانه‌م بینی له‌ده‌ره‌وه
یاریان ده‌كرد. -
7:11 - 7:14بەپێی پەتی و تۆپێکی شڕ
یاریان دەکرد و -
7:14 - 7:16به‌ردیان كردبوو به گۆڵ.
-
7:16 - 7:17بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك لێییان ڕامام،
-
7:17 - 7:19دوای ئه‌وه بزه‌یه‌كم كرد.
-
7:19 - 7:21مناڵه‌كان نیشتیمانیان بیرخستمه‌وه.
-
7:21 - 7:24به‌بیریان هێنامه‌وه كه منیش
تۆپی پێم ده‌كرد -
7:24 - 7:26له‌كۆڵانه‌كانی ئه‌رده‌ن،
له‌گه‌ڵ براكانم و خزمەکانم. -
7:28 - 7:30له‌كۆتایدا چووم یاریم له‌گه‌ڵدا كردن.
-
7:30 - 7:33تۆزێ دوودڵ بوون له‌وه‌ی ڕێگه‌م
بده‌ن یارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م، -
7:33 - 7:35له‌به‌رئه‌وه‌ی پێییان وابوو،
كچان نازانن یاری بكه‌ن. -
7:35 - 7:37به‌ڵام من ده‌مزانی.
-
7:37 - 7:39لێم پرسین كه قه‌ت له‌گه‌ڵ تیمێكا بوون.
-
7:39 - 7:41وتیان نه‌خێر، به‌ڵام
حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تیمێكا بن. -
7:42 - 7:45لە کۆتاییدا قایلم کردن و
یەکەم تیمی خۆمان درووستکرد. -
7:46 - 7:51ئه‌و مناڵانه كۆرسێكی پوختیان دامێ
له‌سه‌ر ئاواره‌كان، هه‌ژاری -
7:52 - 7:53و مرۆڤایه‌تی.
-
7:54 - 7:58سێ برای ئه‌فغانی--
ڕوح الله، نورالله و زه‌بیحوڵڵا. -
7:58 - 8:00رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌وه‌دا.
-
8:00 - 8:04ڕۆژێكیان كه‌مێ دواكه‌وتم بۆ مەشقکردنەکە،
بینیم یاریگاکە به‌ته‌واوی چۆڵه. -
8:04 - 8:05زۆر نیگه‌ران بووم.
-
8:05 - 8:07تیمه‌كه‌م حه‌زیان له ڕاهێنان بو.
-
8:07 - 8:09وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه
نه‌هاتبێتن بۆ ڕاهێنان. -
8:09 - 8:13له سه‌یاره‌كه دابه‌زیم، دوو مناڵ له‌پشت
زهبالهكهوه ڕایان‌كرد -
8:13 - 8:14به‌تووندی ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند.
-
8:15 - 8:17مامۆستا، ڕووح لێیانی خوارد.
هێرشیان کردە سەری. -
8:17 - 8:19هەموو ئەم ناوەیان کرد بە خوێن.
-
8:19 - 8:21"باسی چی ده‌كه‌ن؟
مه‌به‌ستان چیه لێیانی خوراد؟" -
8:21 - 8:23"ئه‌و مناڵه خراپانه هاتن و تێ‌یان هه‌ڵدا.
-
8:23 - 8:26هه‌مووان ڕۆشتن، زۆر ترساین."
-
8:26 - 8:28چوینه ناو سه‌یاره‌كه‌م و
به‌ره‌و ماڵی ڕوح ڕۆیشتین. -
8:28 - 8:31له‌ده‌رگامدا، نوور ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه.
-
8:32 - 8:34"روح له‌كوێیه؟ ده‌بێ قسه‌ی
لهگهڵكهم بزانم سه‌لامه‌ته -
8:34 - 8:37"لهژورهكهیهتی، مامۆستا
نایه‌وێت بێته ده‌ره‌وه." -
8:37 - 8:38لهدهرگاكهمدا.
-
8:39 - 8:41روح، وه‌ره ده‌ره‌وه،
ده‌مه‌وێ قسه‌ت لهگهڵكهم. -
8:41 - 8:44ده‌مه‌وێ بزاانم سه‌لامه‌تی یا
پێویست ده‌كا بچین بۆ نه‌خۆشخانه." -
8:44 - 8:45هاته ده‌ره‌وه
-
8:45 - 8:48برینێكی گه‌وره بە سەرییەوە بوو،
لێوی هەڵتەقیبوو -
8:48 - 8:50زۆریش دەلەرزی.
-
8:51 - 8:52سەیرم دەکرد، و
-
8:52 - 8:54داوام له مناڵه‌كان كرد دایكی بانگ بكه‌ن،
-
8:54 - 8:57چونكه ده‌مه‌وێ بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه.
-
8:57 - 8:58دایكیان بانگ كرد.
-
8:59 - 9:00هاته ده‌ره‌وه.
-
9:00 - 9:04پشتم له‌و بوو، به فارسی هاواری كرد.
-
9:05 - 9:07كوڕه‌كان زۆر پێكه‌نین.
-
9:07 - 9:08سه‌رم سوڕمابوو،
-
9:08 - 9:10چونكه هیچ شتێك نه‌بوو
شایانی پێكه‌نین بێت. -
9:10 - 9:12بۆیان ڕوونكردمه‌وه كه ژنه‌كه ده‌ڵێ،
-
9:12 - 9:15"كه ئێوه وتوتانه مامۆستاكه‌تان
موسوڵمانه و ژنه." -
9:15 - 9:18له‌پشته‌وه، من به‌هیچیان
نه‌چووم به‌ڕای ئه‌و. -
9:18 - 9:21پێكه‌نین
-
9:21 - 9:24رووم تێكرد و پێم ووت : "من موسوڵمانم
-
9:24 - 9:25"اشهد ان لا اله الی الله"
-
9:26 - 9:28نیشانه‌ی باوه‌ڕی موسوڵمانانه.
-
9:29 - 9:30سه‌ری سوڕما،
-
9:31 - 9:33وه تۆزێ دڵنیاشبوو،
-
9:33 - 9:34بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ،
-
9:34 - 9:38من، ئه‌و ژنه ستایل ئەمریكییه،
جل كورته، بێ لەچکە، -
9:38 - 9:39به‌ڕاستی موسوڵمانە.
-
9:40 - 9:42خانه‌واده‌كه‌یان له‌دەست
تاڵیبان رایان كردبوو. -
9:44 - 9:45سه‌دان خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان
-
9:45 - 9:47كوژرابوون.
-
9:47 - 9:49باوكیان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه
ده‌سبه‌سه‌ربوو. -
9:49 - 9:53دوای چەند مانگێک گەڕایەوە و
تەنیا قاوغێکی پیاوەکەی پێشتر بوو. -
9:55 - 9:57خێزانه‌كه‌یان به‌ره‌و پاكستان هه‌ڵاتوون،
-
9:57 - 10:01دوو كوڕه گه‌وره‌كه‌یان،
ته‌مه‌نیان ٨ و ١٠ ساڵان بووه ئه‌و كاته، -
10:01 - 10:05له‌ڕۆژێكدا ١٠ کاتژمێر خه‌ریكی حه‌سیر
چنین بوون تا خه‌رجی خێزانه‌كه دابین بکا. -
10:05 - 10:09زۆر خۆشحاڵبوون كاتێك زانیان كه قبوڵكراون
-
10:09 - 10:11تا له ئه‌مریكا نیشته‌جێبن.
-
10:11 - 10:14یه‌كێ بوون له‌و یه‌ك له‌هه‌زاره‌ی
به‌ختیان هه‌بووه بگه‌ن به‌مه. -
10:14 - 10:16یانسیبیان بۆ ده‌رچووبوو.
-
10:17 - 10:18چیرۆكه‌كه‌یان ناوازه نه‌بوو.
-
10:19 - 10:23هه‌موو ماڵه ئاواره‌كان به‌نزیكه‌یی
هه‌مان چیرۆكیان هه‌یه. -
10:23 - 10:25لەگەڵ ئەو منداڵانە کارم دەکرد
-
10:25 - 10:29ئه‌وانه‌ی دایكی خۆیان بینیوه ده‌سدرێژی
كراوه‌ته‌سه‌ر، باوكیان ده‌ستی قرتێنراوه. -
10:29 - 10:32مناڵێكیان بینیویه‌تی كه گوله
نراوە بەسهری نهنكییەوە. -
10:32 - 10:36له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه یاخییه‌كان
منداڵه‌كه ببه‌ن و بیكه‌ن به سه‌رباز. -
10:38 - 10:39چیرۆكه‌كانیان بیرناچنه‌وه.
-
10:40 - 10:46ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌موو ڕۆژێ
بریتییه له هیوا، بەرگەگرتن، سوربوون -
10:46 - 10:47خۆشه‌ویستی بۆ ژیان
-
10:47 - 10:50وه سوپاسگوزاری بۆ ئەوەی
توانیان ژیانیان بوونیات بنێنەوە. -
10:52 - 10:54یه‌ك شه‌و له‌ژووری كوڕه‌كان مامه‌وه،
-
10:54 - 10:59كاتێك دایكیان هاته‌وه ماله‌وه دوای
خاوێنكردنه‌وه‌ی ١٨ ژووری هۆتێل له‌ڕۆژێكدا. -
10:59 - 11:01دانیشت، نور قاچی ده‌شێلا،
-
11:02 - 11:05ده‌یگووت كه‌وا ئه‌و ئاگای لێی ده‌بێت
كاتێك زانكۆی ته‌واوكرد. -
11:05 - 11:06له‌خۆشیا بزه‌ی ده‌كرد.
-
11:06 - 11:10"خوا گه‌وره‌یه، ژیان زۆر خۆشه،
ئێمه خۆشبه‌ختین كه‌وا لێرەین." -
11:11 - 11:16له‌م دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا،
دەنگی دژه ئاواره له به‌رزبونه‌وه‌دایه. -
11:16 - 11:17شتێكی جیهانییه.
-
11:19 - 11:22ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه
چونكه هیچ ناكه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن لێیی -
11:22 - 11:24هیچیش نییه بۆ وه‌ستاندنی.
-
11:24 - 11:27مه‌سه‌له‌كه نابێت بریتیبێت له
وه‌ستاندنی هاتنی ئاواره‌كان. -
11:27 - 11:30ده‌بێت بریتیبێت له‌وه‌ی ناچار
نه‌كرێن ووڵاتی خۆیان جێبهێلن. -
11:30 - 11:35(چەپڵەلێدان)
-
11:47 - 11:48ببورن.
-
11:48 - 11:52(چەپڵەلێدان)
-
11:58 - 12:00دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین،
-
12:00 - 12:03دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین؟
-
12:03 - 12:06چه‌ند خهڵكیتر ده‌بێ ناچار
بكرێن ماڵی خۆیان جێبێڵن -
12:06 - 12:07پێش ئه‌وه‌ی بڵێیین، "به‌سه"؟
-
12:07 - 12:09سه‌د ملیۆن؟
-
12:09 - 12:12شه‌رم نییه، تۆمه‌تباریان بكه‌ین
و ڕه‌تیان بكه‌ینه‌وه -
12:13 - 12:16بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه ئەوان
هیچ پەیوەندییەکیان پێوەی نییە، -
12:17 - 12:18دیسان برینداریان دەکەین،
-
12:18 - 12:21لەکاتێکدا دەبێت پهشوازییان
لێبكه‌ین له وڵاتەکانی خۆمان. -
12:23 - 12:27شكۆیان داده‌ماڵین و وه‌ك تاوانبار
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. -
12:27 - 12:29خوێندكارێكم هه‌بوو،
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر -
12:29 - 12:31له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی عێراق بوو.
-
12:31 - 12:33ده‌ستیكرد به گریان.
-
12:34 - 12:35"بۆچی ڕقیان لێمانه؟"
-
12:35 - 12:36"كێ ڕقی لێته؟"
-
12:36 - 12:39"هه‌مووان، هه‌مووان
ڕقیان لێمانه چونكه ئاواره‌ین، -
12:39 - 12:41چونكه موسوڵمانین."
-
12:42 - 12:44جاران، ده‌متوانی دڵنه‌وایی
خوێندكاره‌كانم بكه‌م -
12:44 - 12:47كه‌وا زۆربه‌ی جیهان رقی
له ئاواره‌كان نییه. -
12:47 - 12:48به‌ڵام ئێستا ناتوانم.
-
12:49 - 12:52ناتوانم ڕوونی بكه‌مه‌وه بۆ كه‌سێك هه‌وڵی
دڕاندنی لەچکی دایكی ده‌دات -
12:52 - 12:54كاتێك ده‌چنه دووكانی میوه‌فرۆشێك،
-
12:54 - 12:57یاخود بۆچی یاریزانی تیپی
به‌رامبه‌ر پێیی ده‌ڵێت تیرۆرست -
12:57 - 13:00وه پێیی ده‌ڵێت بگه‌ڕێوه بۆ
ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووی. -
13:00 - 13:02ناتوانم دڵنه‌وایی بكه‌م
-
13:02 - 13:04كه‌وا دوایین قوربانیدانی ژیانی باوكی
-
13:04 - 13:07لە خزمەتکردنی سوپای ئەمریکادا
وەک وەرگێڕێک -
13:07 - 13:10وای لێده‌كات بەهای زیاتربێت
وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی. -
13:11 - 13:14ژمارەیەکی ئێجگار کەم
ئاوارە وەردەگرێن لە جیهاندا. -
13:15 - 13:18جێگەی کەمتر لە هەزارا یەکیان دەکەینەوە.
-
13:19 - 13:22ئه‌و لهههزارا یه‌كه سوودی
زیاتر بەخۆمان دەگەیەنێ وەک لەوان. -
13:23 - 13:27ئه‌وه بێتاقه‌تم ده‌كا كه وشه‌ی ئاواره
وه‌ك شتێكی پیس سه‌یر ده‌كرێ. -
13:27 - 13:28وەک شتێک کە شەرمی لێبکرێت.
-
13:28 - 13:30ئه‌وان هیچیان نه‌كردوه تا شه‌رمی لێبكه‌ن.
-
13:34 - 13:37پێشكه‌وتنی زۆر ده‌بینین له بواره
جیاوازه‌كانی ژیان -
13:37 - 13:38جگه له مرۆڤایه‌تی نه‌بێ.
-
13:39 - 13:43٦٥.٣ ملیۆن هاوڵاتی هه‌یه كه ناچاركراون
ماڵ وحاڵیان جێبهێڵن -
13:43 - 13:44له‌به‌ر شه‌ڕوكوشتار--
-
13:45 - 13:47گه‌وره‌ترین ژماره له مێژوودا.
-
13:47 - 13:49ئێمەین کە پێویستە شەرمەزار بین.
-
13:50 - 13:51سوپاس.
-
13:51 - 13:57(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بەداخەوە مەبن بۆ پەنابەرەکان -- باوەڕتان پێیان بێت
- Speaker:
- لوما موفلیح
- Description:
-
"بەرەوپێشچوونمان بینیوە لە هەموو بوارەکانی ژیانمان -- جگە لە مرۆڤایەتی" لە وتەکانی لوما موفلیح، پەنابەرێکی ئەردەنی موسوڵمانێکی بە ڕەچەڵەک سوری کە یەکەم خوێندنگەی تایبەتی کردەوە بۆ پەنابەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. موفلیح باسی چیرۆکەکانی هیوا و بەرگەگرتن دەکات، ڕوونیدەکاتەوە چۆن یارمەتی خەڵکی وڵاتە پڕ شەڕ و کێشەکان دەدات بتوانن بە پرۆسە قوورسەکەی بنیاتنانی ماڵی نوێ‌دا تێپەڕن. بەم وتە بەهێزانەی ئیلهام وەرگرن بۆ ئەوەی جیاوازییەک درووست بکەن لە ژیانی پەنابەرەکاندا.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 14:13
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Don't feel sorry for refugees -- believe in them |