WEBVTT 00:00:00.944 --> 00:00:02.842 له‌بیرمه كاتێك یەکەمجار زانیم 00:00:02.866 --> 00:00:04.975 هه‌ڵبژێردراوم بۆ قسه‌كردن له کۆنفرانسی تێد 00:00:04.975 --> 00:00:07.040 بههۆڵهكهدا رامكرد بۆ یه‌كێ له پۆلهكانم 00:00:07.064 --> 00:00:08.493 تا به خوێندكاره‌كانم بڵێم NOTE Paragraph 00:00:08.517 --> 00:00:09.765 "بڵێن چی، كوڕینه؟ 00:00:09.789 --> 00:00:11.867 دیاریكراوم تا له (تێد) قسه بكه‌م" NOTE Paragraph 00:00:11.891 --> 00:00:13.922 كاردانه‌وه‌یان وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانبووم 00:00:13.946 --> 00:00:15.404 ته‌واوی پۆله‌كه بێده‌نگبوون NOTE Paragraph 00:00:16.634 --> 00:00:20.094 "تێد تۆڵك؟ مه‌به‌ستت، وه‌ك ئه‌وه‌ی لەسەر گریت ناچار کردین سەیری بکەین؟ 00:00:20.118 --> 00:00:23.813 یان ئه‌وه‌ی كه زاناكه شته ناوازه‌كانی ده‌كرد به ڕۆبۆته‌كه؟" 00:00:23.837 --> 00:00:25.003 ئه‌مه پرسیاری محمد بوو. NOTE Paragraph 00:00:25.027 --> 00:00:26.448 "به‌ڵێ، ڕێك ئاواهی" NOTE Paragraph 00:00:27.137 --> 00:00:30.071 "به‌ڵام مامۆستا، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌ڕاستی زۆر گرنگ و زیرەکن" NOTE Paragraph 00:00:30.095 --> 00:00:32.172 (پێكه‌نین) NOTE Paragraph 00:00:32.196 --> 00:00:33.518 "ده‌زانم" NOTE Paragraph 00:00:34.793 --> 00:00:38.510 "به‌ڵام مامۆستا، بۆ قسه‌ده‌كه‌ی؟ تۆ حه‌زت له قسه‌كردن نییه له شوێنی گشتی." NOTE Paragraph 00:00:39.071 --> 00:00:40.580 "به‌ڵێ وایه" دانم پیانا 00:00:42.334 --> 00:00:45.933 "به‌ڵام گرنگه ده‌رباره‌ی خۆمان قسه بكه‌م، له گه‌شته‌كانی ئێوه بدوێم، 00:00:45.957 --> 00:00:47.116 له گه‌شته‌كه‌ی خۆم. 00:00:47.140 --> 00:00:48.409 خه‌ڵك ده‌بێ بزانن." NOTE Paragraph 00:00:49.098 --> 00:00:51.811 خوێندكارانی خوێندنگای په‌نابه‌ران 00:00:51.835 --> 00:00:54.227 پێویستیان به هاندان هه‌یه NOTE Paragraph 00:00:54.251 --> 00:00:56.070 "جوانه! باشتره چاك بێت، مامۆستا." NOTE Paragraph 00:00:56.094 --> 00:00:58.794 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:58.818 --> 00:01:02.376 ٦٥.٣ ملیۆن كه‌س بە ناچاری دەرپەڕێنراون 00:01:02.400 --> 00:01:04.948 له ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه. 00:01:06.035 --> 00:01:09.018 زۆرترین ژماره له سوریاوه‌یه، ١١ ملیۆن كه‌س. 00:01:09.963 --> 00:01:14.322 رۆژانه ٣٣،٩٥٢ كه‌س له‌ماڵه‌كانی خۆیان ڕاده‌كه‌ن 00:01:16.846 --> 00:01:20.044 به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌مێننه‌وه، 00:01:20.068 --> 00:01:24.093 گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كه كه به‌هیچ پێناسه‌یه‌ك هی مرۆڤ نییه. 00:01:24.686 --> 00:01:29.036 ئێمه به‌شدارین له له‌ناوبردنی مرۆڤ. 00:01:32.750 --> 00:01:34.531 هیچكات رێژه‌كه هێنده به‌رز نه‌بوه. 00:01:34.555 --> 00:01:37.676 ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی ٢. NOTE Paragraph 00:01:38.415 --> 00:01:41.187 ئێستا، ڕێگه‌مبده‌ن پێتان بڵێم بۆچی ئه‌مه زۆر بۆم گرنگه. 00:01:42.144 --> 00:01:44.894 من عه‌ره‌بم. په‌نابه‌رم. 00:01:46.024 --> 00:01:47.291 موسڵمانم. 00:01:48.006 --> 00:01:51.780 وه ئه‌م دوانزه ساڵه‌ی كۆتایم به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان به‌سه‌ربردووه. 00:01:51.804 --> 00:01:53.246 وه هاوڕهگهزبازیشم. 00:01:53.270 --> 00:01:55.170 ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر بهناوبانگبم. NOTE Paragraph 00:01:55.194 --> 00:01:57.085 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:57.109 --> 00:01:59.053 به‌ڵام من كچی ئاوارهیهكم. 00:02:00.056 --> 00:02:04.554 نه‌نكم ساڵی ١٩٦٤ له سوریا ڕایكرد، كاتی ڕژێمی ئه‌سه‌دی باوك. 00:02:04.578 --> 00:02:08.025 مانگی سێییه‌می سكپڕیه‌كه‌ی بوو كاتێك جانتای سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، 00:02:08.049 --> 00:02:11.143 پێنج مناڵه‌كه‌ی سه‌رخست و به‌ره‌و ئه‌رده‌ن كه‌وته‌ڕێ. 00:02:11.167 --> 00:02:14.179 نه‌یده‌زانی داهاتوو چی پێییه بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی. 00:02:14.203 --> 00:02:17.840 باپیرم بڕیاریدا بمێنێته‌وه، پێی وانه‌بوو باردۆخ وا خراپ بێت. 00:02:18.562 --> 00:02:22.036 مانگێك دواتر، دوای نه‌نكم كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی لەسێدارە درا. 00:02:22.060 --> 00:02:24.489 كارگه‌كه‌شی حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت. 00:02:25.039 --> 00:02:27.233 له‌هیچه‌وه ژیانی نوێییان بونیات نایه‌وه 00:02:27.257 --> 00:02:30.532 له‌كۆتایدا بوون به هاوڵاتییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌ربه‌خۆی ئەردەنی. NOTE Paragraph 00:02:31.969 --> 00:02:34.462 دوای یانزه ساڵ له‌مه، من له ئه‌رده‌ن له‌دایكبووم. 00:02:35.431 --> 00:02:38.741 نه‌نكم زۆر به‌لایه‌وه گرنگه ئێمه مێژووی خۆمان بزانین 00:02:38.765 --> 00:02:39.919 وه گهشتهكهشمان. 00:02:40.883 --> 00:02:44.500 هه‌شت ساڵان بووم كاتێك منی برد بۆ سه‌ردانی یه‌كه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران. 00:02:44.524 --> 00:02:45.964 تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی. 00:02:46.636 --> 00:02:48.767 نه‌مده‌زانی بۆچی ئه‌وه‌نده بۆی گرنگه 00:02:48.791 --> 00:02:50.241 كه ده‌بێ بچینه ئه‌و كه‌مپه 00:02:50.265 --> 00:02:53.204 بیرم دێت ده‌ستیم گرتبوو و به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌سوڕاینه‌وه، 00:02:53.228 --> 00:02:55.197 ووتی " بڕۆ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان یاری بکە" 00:02:55.221 --> 00:02:57.724 چووه سه‌ردانی ژنێك كه له‌ناو كهمپهكهدابوون 00:02:58.606 --> 00:02:59.818 من نه‌مده‌ویست. 00:02:59.842 --> 00:03:01.258 ئه‌و منالانه وه‌ك من نه‌بوون. 00:03:01.282 --> 00:03:03.060 هه‌ژاربوون. له كه‌مپدا ده‌ژیان. 00:03:03.084 --> 00:03:04.424 ڕه‌تمكرده‌وه. 00:03:04.448 --> 00:03:07.414 داهاته‌وه و بهڕهقییهكهوه ووتی، "بڕۆ. 00:03:07.438 --> 00:03:09.592 وه نه‌گه‌ڕێیته‌وه تا یاری نه‌كه‌ی. 00:03:09.616 --> 00:03:11.656 وا بیرنه‌كه‌یته‌وه ئه‌مان له‌تۆ نزمترن. 00:03:11.680 --> 00:03:13.979 یان پێتوابێ هیچ نییه لێییانهوه فێربیت." NOTE Paragraph 00:03:14.520 --> 00:03:15.969 به نابه‌دڵی رۆیشتم. 00:03:15.993 --> 00:03:18.281 هه‌رگیز نه‌مویستووه بێ ئومێدیكهم. 00:03:19.475 --> 00:03:20.872 دوای چه‌ند كاتژمێرێك گه‌ڕامه‌وه 00:03:20.896 --> 00:03:25.526 دوای به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات به تۆپی پێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان. 00:03:26.039 --> 00:03:27.316 له كامپه‌كه ده‌رچووین، 00:03:27.340 --> 00:03:30.035 بهجۆشێكهوه پێم ووت كه چ كاتێكی خۆشم به‌سه‌ربردووه 00:03:30.059 --> 00:03:31.990 چه‌ند مه‌زنبوون ئه‌و منداڵانه. NOTE Paragraph 00:03:33.175 --> 00:03:35.855 به عه‌ره‌بی ووتم "حرام". "چه‌ند داماون" NOTE Paragraph 00:03:36.648 --> 00:03:39.735 نه‌نكم ووتی"حرام بۆ ئێمە". وشه‌كه‌ی به‌مانایه‌كی تر به‌كارهێنا، 00:03:39.759 --> 00:03:41.092 واتا ئێمه گوناهمان كردووه. 00:03:42.002 --> 00:03:44.375 "به‌زه‌یت پێیاندا نه‌یه‌ته‌وه، باوه‌ڕت پێیان بێ" NOTE Paragraph 00:03:46.351 --> 00:03:49.770 تا وڵاته‌كه‌مم به‌جێ نه‌هێشت به‌ره‌و ئه‌مریكا له‌و قسانه تێنەگەشتم 00:03:49.794 --> 00:03:51.806 له‌وێ كاریگه‌ری قسه‌كانیم بۆ ده‌ركه‌وت. NOTE Paragraph 00:03:53.187 --> 00:03:56.861 دوای ده‌رچوونم له كۆلێژ، داوای پەنابەرێتی سیاسیم کرد و وەرمگرت 00:03:56.885 --> 00:03:59.327 له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌ندامێتی گرووپێکی کۆمەڵایەتی. 00:03:59.710 --> 00:04:01.400 هه‌ندێ كه‌س ڕه‌نگه تێنه‌گه‌ن، 00:04:01.424 --> 00:04:05.090 به‌ڵام له هه‌ندێ ووڵات سزای هاوڕه‌گه‌زبازی ره‌نگه مردن بێت. 00:04:06.717 --> 00:04:09.121 دەبوو واز لە ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌رده‌نی بێنم. 00:04:09.145 --> 00:04:11.594 ئه‌مه قورسترین بڕیاربوو كه ده‌بوو بیده‌م، 00:04:11.618 --> 00:04:12.998 به‌ڵام بژارده‌ی ترم نه‌بوو. 00:04:17.387 --> 00:04:18.630 مه‌به‌سته‌كه ئه‌مه‌یه، 00:04:19.506 --> 00:04:22.582 كاتێك خۆت ده‌بینییه‌وه له‌نێوان بژارده‌ی ماڵ و مانه‌وه، 00:04:22.606 --> 00:04:25.438 پرسیاری "خه‌ڵكی كوێییت؟" زۆر زیاد ده‌كات. 00:04:26.772 --> 00:04:30.039 به‌م دواییانه ژنێكی سوریم ناسی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له یۆنان 00:04:30.063 --> 00:04:31.331 جوان خستییهروو 00:04:31.355 --> 00:04:34.925 كاتێك ئه‌و ساتانه‌ی بیرده‌كه‌وته‌وه كه ناچاركراون حه‌له‌ب جێبهێڵن. NOTE Paragraph 00:04:35.277 --> 00:04:37.535 "له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌مڕوانی و هیچی لێنه‌بوو. 00:04:37.559 --> 00:04:38.918 هه‌موو شتێ وێرانبوو. 00:04:39.593 --> 00:04:43.385 هیچ نه‌مابوو، نه دووكان، نه شه‌قام، نه قوتابخانه. هه‌موو شتێ وێرانبوو. 00:04:44.006 --> 00:04:46.053 چه‌ند مانگێ له‌شوقه‌كه‌ی خۆمدا مامه‌وه، 00:04:46.077 --> 00:04:49.147 گوێم بۆ بۆمبه‌كان ده‌گرت و سه‌یری مردنی خه‌ڵكم ده‌كرد. 00:04:49.771 --> 00:04:51.834 به‌ڵام هه‌میشه پێموابوو بارودۆخ باش ده‌بێ، 00:04:53.028 --> 00:04:55.102 پێموابوو ناتوانن ناچار بهڕۆیشتنم بكه‌ن، 00:04:55.126 --> 00:04:57.168 كه‌س ناتوانێ ماڵه‌كه‌م لێ بستێنێت. 00:04:57.795 --> 00:05:00.871 نازانم بۆ ئه‌و به‌یانییه كه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، 00:05:00.871 --> 00:05:04.229 بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، سێ منداڵه‌كه‌م ده‌مرن. 00:05:04.253 --> 00:05:05.642 وه له‌به‌رئه‌وه ڕۆیشتین. 00:05:05.666 --> 00:05:08.670 ئێمه ڕامانكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچاربووین نه‌ك حه‌زمان لێیبێت. 00:05:08.694 --> 00:05:10.442 ژنه‌كه ووتی: بژاردهیهكیتر نه‌بوو. NOTE Paragraph 00:05:11.978 --> 00:05:14.256 زۆر قورسه برواكردن به‌وه‌ی تۆ خه‌ڵكی شوێنێكیت، 00:05:14.280 --> 00:05:15.744 كاتێك تۆ ماڵت نییه، 00:05:15.768 --> 00:05:19.774 كاتێك وڵاته‌كه‌ی خۆت ره‌تت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ترس و مەترسی کوشتن، 00:05:19.798 --> 00:05:23.702 یاخود كاتێ ئه‌و شاره‌ی تێییدا گه‌وره‌بویت به‌ته‌واوی ویڕان بوبێت. 00:05:24.805 --> 00:05:26.836 هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه‌وا من ماڵم هه‌یه. 00:05:26.860 --> 00:05:29.317 من چیتر هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی نه‌بووم، 00:05:29.341 --> 00:05:30.973 له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكیش نه‌بووم. 00:05:31.643 --> 00:05:33.381 هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد 00:05:33.405 --> 00:05:35.524 ئێستاش زۆر قورسه به وشه باس ناكرێت. NOTE Paragraph 00:05:36.781 --> 00:05:40.064 دوای كۆلێژ، پێویستبوو شوێنێ بدۆزمه‌وه كه پێی بڵێم ماڵ. 00:05:40.546 --> 00:05:42.262 ویلات به ویلایه‌ت ده‌گه‌ڕام 00:05:42.286 --> 00:05:44.721 له‌كۆتاییدا كارۆلینای باكورم هه‌ڵبژارد. 00:05:44.745 --> 00:05:46.870 ئه‌و خه‌ڵكه بهبهزهییهی به‌داخبوون بۆم 00:05:47.413 --> 00:05:48.747 كرێییان بۆ ده‌دام 00:05:49.405 --> 00:05:52.719 یان ژه‌مێ خواردنیان بۆ ده‌كڕیم، جلیان ده‌دامێ بۆ چاوپێکەوتنی ئیش. 00:05:52.743 --> 00:05:55.766 ئه‌مه زیاتر وای لێكردم هه‌ست به نامۆیی و بێتوانایی بكه‌م. 00:05:56.481 --> 00:05:58.295 به‌رده‌وامبوو تا خاتوو سارام ناسی، 00:05:58.319 --> 00:06:02.055 قه‌شه‌یه‌كی باشووری كه له خراپترین كاتدا منی گرته خۆ‌و و ئیشی پێدام، 00:06:02.079 --> 00:06:03.972 به‌مه بڕوابه‌خۆبوونم بۆ درووستبوو. 00:06:04.695 --> 00:06:08.492 خاتوو سارا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی هه‌بوو له شاخه‌كانی كارۆلینا. 00:06:09.496 --> 00:06:11.819 بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی خواپێدراوانە گەورەبووبووم 00:06:11.819 --> 00:06:13.568 بەهۆی پەروەردەی حەوت خوشکەکەمەوە 00:06:13.592 --> 00:06:16.026 وامدەزانی داوام لێدەکات چێشتخانەکەی بۆ بەڕێوەبەرم. 00:06:16.026 --> 00:06:17.028 هه‌ڵه‌بووم. 00:06:17.972 --> 00:06:19.675 ده‌ستمكرد به قاپ شۆردن، 00:06:19.699 --> 00:06:21.678 خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌والێت و گۆشتبرژاندن. 00:06:22.247 --> 00:06:25.332 بێفیزیكردم، به‌های ئیشی قورس فێربووم. 00:06:25.356 --> 00:06:27.966 گرنگترین شت، هه‌ستم به به‌هاداری و ئارامی ده‌كرد. 00:06:28.924 --> 00:06:30.804 له‌گه‌ڵیاندا ئاهه‌نگی كرسیمسم ده‌كرد. 00:06:30.828 --> 00:06:33.180 هه‌وڵیده‌دا ڕه‌مه‌زانم له‌گه‌ڵدا بگرێت. NOTE Paragraph 00:06:34.236 --> 00:06:36.906 بیرمدێ ڕارابووم له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زبازی خۆمی بۆ ده‌رخه‌م -- 00:06:36.930 --> 00:06:38.972 هەرچۆنێک بێت ئەو قەشەیەکی باشووری بوو. 00:06:38.996 --> 00:06:40.456 له‌لای دانیشتم 00:06:40.480 --> 00:06:43.011 وه پێمووت: "خاتوو سارا ده‌زانی من هاوڕه‌گه‌زبازم" 00:06:43.035 --> 00:06:45.351 وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌جۆرێكبوو هه‌رگیز بیرم ناچێتەوە. NOTE Paragraph 00:06:45.715 --> 00:06:47.914 "ئاساییه، ئازیزیم ته‌نیا مه‌به به له‌شفرۆش" NOTE Paragraph 00:06:47.938 --> 00:06:51.110 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:06:51.134 --> 00:06:53.809 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:06:53.833 --> 00:06:59.745 دواتر گواستمه‌وه بۆ ئه‌تله‌نتا، هه‌ر به‌شوێن دۆزینه‌وه ماڵێکەوە بووم. 00:06:59.921 --> 00:07:02.640 دوای سێ ساڵ گه‌شته‌كه‌م گۆڕانێكی سه‌یری به‌سه‌رداهات 00:07:02.664 --> 00:07:05.897 كاتێك كۆمه‌ڵێ مناڵی پەنابەرم بینی تۆپی پێان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه. 00:07:06.318 --> 00:07:08.858 بە هەڵە لامدابوو بۆ ئەم شوێنی نیشتەجێبوونە، و 00:07:08.882 --> 00:07:11.217 ئه‌و مناڵانه‌م بینی له‌ده‌ره‌وه یاریان ده‌كرد. 00:07:11.496 --> 00:07:14.059 بەپێی پەتی و تۆپێکی شڕ یاریان دەکرد و 00:07:14.083 --> 00:07:15.535 به‌ردیان كردبوو به گۆڵ. 00:07:15.559 --> 00:07:17.259 بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك لێییان ڕامام، 00:07:17.283 --> 00:07:18.861 دوای ئه‌وه بزه‌یه‌كم كرد. 00:07:19.296 --> 00:07:21.223 مناڵه‌كان نیشتیمانیان بیرخستمه‌وه. 00:07:21.368 --> 00:07:23.846 به‌بیریان هێنامه‌وه كه منیش تۆپی پێم ده‌كرد 00:07:23.870 --> 00:07:26.500 له‌كۆڵانه‌كانی ئه‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ براكانم و خزمەکانم. 00:07:27.792 --> 00:07:29.793 له‌كۆتایدا چووم یاریم له‌گه‌ڵدا كردن. 00:07:29.817 --> 00:07:32.660 تۆزێ دوودڵ بوون له‌وه‌ی ڕێگه‌م بده‌ن یارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م، 00:07:32.684 --> 00:07:35.346 له‌به‌رئه‌وه‌ی پێییان وابوو، كچان نازانن یاری بكه‌ن. 00:07:35.370 --> 00:07:36.716 به‌ڵام من ده‌مزانی. NOTE Paragraph 00:07:36.740 --> 00:07:38.984 لێم پرسین كه قه‌ت له‌گه‌ڵ تیمێكا بوون. 00:07:39.008 --> 00:07:41.442 وتیان نه‌خێر، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تیمێكا بن. 00:07:41.931 --> 00:07:44.952 لە کۆتاییدا قایلم کردن و یەکەم تیمی خۆمان درووستکرد. 00:07:45.851 --> 00:07:50.735 ئه‌و مناڵانه كۆرسێكی پوختیان دامێ له‌سه‌ر ئاواره‌كان، هه‌ژاری 00:07:51.997 --> 00:07:53.229 و مرۆڤایه‌تی. 00:07:54.375 --> 00:07:57.930 سێ برای ئه‌فغانی-- ڕوح الله، نورالله و زه‌بیحوڵڵا. 00:07:57.954 --> 00:07:59.578 رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌وه‌دا. 00:08:00.380 --> 00:08:03.948 ڕۆژێكیان كه‌مێ دواكه‌وتم بۆ مەشقکردنەکە، بینیم یاریگاکە به‌ته‌واوی چۆڵه. 00:08:03.972 --> 00:08:05.153 زۆر نیگه‌ران بووم. 00:08:05.177 --> 00:08:06.788 تیمه‌كه‌م حه‌زیان له ڕاهێنان بو. 00:08:06.812 --> 00:08:09.419 وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه نه‌هاتبێتن بۆ ڕاهێنان. 00:08:09.443 --> 00:08:12.531 له سه‌یاره‌كه دابه‌زیم، دوو مناڵ له‌پشت زهبالهكهوه ڕایان‌كرد 00:08:12.555 --> 00:08:14.138 به‌تووندی ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند. NOTE Paragraph 00:08:14.695 --> 00:08:17.142 مامۆستا، ڕووح لێیانی خوارد. هێرشیان کردە سەری. 00:08:17.166 --> 00:08:18.744 هەموو ئەم ناوەیان کرد بە خوێن. NOTE Paragraph 00:08:18.768 --> 00:08:21.223 "باسی چی ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستان چیه لێیانی خوراد؟" NOTE Paragraph 00:08:21.247 --> 00:08:23.320 "ئه‌و مناڵه خراپانه هاتن و تێ‌یان هه‌ڵدا. 00:08:23.344 --> 00:08:25.570 هه‌مووان ڕۆشتن، زۆر ترساین." NOTE Paragraph 00:08:25.594 --> 00:08:28.312 چوینه ناو سه‌یاره‌كه‌م و به‌ره‌و ماڵی ڕوح ڕۆیشتین. 00:08:28.336 --> 00:08:30.835 له‌ده‌رگامدا، نوور ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه. 00:08:31.589 --> 00:08:34.341 "روح له‌كوێیه؟ ده‌بێ قسه‌ی لهگهڵكهم بزانم سه‌لامه‌ته 00:08:34.365 --> 00:08:37.301 "لهژورهكهیهتی، مامۆستا نایه‌وێت بێته ده‌ره‌وه." 00:08:37.325 --> 00:08:38.492 لهدهرگاكهمدا. NOTE Paragraph 00:08:38.516 --> 00:08:40.942 روح، وه‌ره ده‌ره‌وه، ده‌مه‌وێ قسه‌ت لهگهڵكهم. 00:08:40.966 --> 00:08:44.017 ده‌مه‌وێ بزاانم سه‌لامه‌تی یا پێویست ده‌كا بچین بۆ نه‌خۆشخانه." NOTE Paragraph 00:08:44.041 --> 00:08:45.192 هاته ده‌ره‌وه 00:08:45.216 --> 00:08:47.718 برینێكی گه‌وره بە سەرییەوە بوو، لێوی هەڵتەقیبوو 00:08:48.019 --> 00:08:49.770 زۆریش دەلەرزی. 00:08:50.514 --> 00:08:51.847 سەیرم دەکرد، و 00:08:51.871 --> 00:08:54.430 داوام له مناڵه‌كان كرد دایكی بانگ بكه‌ن، 00:08:54.454 --> 00:08:56.866 چونكه ده‌مه‌وێ بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه. 00:08:56.890 --> 00:08:58.197 دایكیان بانگ كرد. 00:08:58.608 --> 00:08:59.800 هاته ده‌ره‌وه. 00:09:00.239 --> 00:09:03.818 پشتم له‌و بوو، به فارسی هاواری كرد. 00:09:04.577 --> 00:09:06.652 كوڕه‌كان زۆر پێكه‌نین. 00:09:06.676 --> 00:09:07.828 سه‌رم سوڕمابوو، 00:09:07.852 --> 00:09:09.926 چونكه هیچ شتێك نه‌بوو شایانی پێكه‌نین بێت. 00:09:10.390 --> 00:09:12.390 بۆیان ڕوونكردمه‌وه كه ژنه‌كه ده‌ڵێ، NOTE Paragraph 00:09:12.414 --> 00:09:15.228 "كه ئێوه وتوتانه مامۆستاكه‌تان موسوڵمانه و ژنه." 00:09:15.252 --> 00:09:17.621 له‌پشته‌وه، من به‌هیچیان نه‌چووم به‌ڕای ئه‌و. NOTE Paragraph 00:09:17.645 --> 00:09:21.278 پێكه‌نین NOTE Paragraph 00:09:21.302 --> 00:09:23.538 رووم تێكرد و پێم ووت : "من موسوڵمانم 00:09:23.562 --> 00:09:25.493 "اشهد ان لا اله الی الله" 00:09:25.517 --> 00:09:27.886 نیشانه‌ی باوه‌ڕی موسوڵمانانه. 00:09:28.587 --> 00:09:29.891 سه‌ری سوڕما، 00:09:31.208 --> 00:09:33.198 وه تۆزێ دڵنیاشبوو، 00:09:33.222 --> 00:09:34.377 بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ، 00:09:34.401 --> 00:09:37.692 من، ئه‌و ژنه ستایل ئەمریكییه، جل كورته، بێ لەچکە، 00:09:37.716 --> 00:09:38.906 به‌ڕاستی موسوڵمانە. NOTE Paragraph 00:09:40.166 --> 00:09:42.476 خانه‌واده‌كه‌یان له‌دەست تاڵیبان رایان كردبوو. 00:09:43.687 --> 00:09:45.391 سه‌دان خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان 00:09:45.415 --> 00:09:46.661 كوژرابوون. 00:09:46.685 --> 00:09:48.898 باوكیان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ربوو. 00:09:48.922 --> 00:09:52.723 دوای چەند مانگێک گەڕایەوە و تەنیا قاوغێکی پیاوەکەی پێشتر بوو. 00:09:54.738 --> 00:09:57.149 خێزانه‌كه‌یان به‌ره‌و پاكستان هه‌ڵاتوون، 00:09:57.173 --> 00:10:00.741 دوو كوڕه گه‌وره‌كه‌یان، ته‌مه‌نیان ٨ و ١٠ ساڵان بووه ئه‌و كاته، 00:10:00.765 --> 00:10:04.692 له‌ڕۆژێكدا ١٠ کاتژمێر خه‌ریكی حه‌سیر چنین بوون تا خه‌رجی خێزانه‌كه دابین بکا. 00:10:04.926 --> 00:10:08.683 زۆر خۆشحاڵبوون كاتێك زانیان كه قبوڵكراون 00:10:08.707 --> 00:10:11.199 تا له ئه‌مریكا نیشته‌جێبن. 00:10:11.223 --> 00:10:14.476 یه‌كێ بوون له‌و یه‌ك له‌هه‌زاره‌ی به‌ختیان هه‌بووه بگه‌ن به‌مه. 00:10:14.500 --> 00:10:16.090 یانسیبیان بۆ ده‌رچووبوو. NOTE Paragraph 00:10:16.930 --> 00:10:18.500 چیرۆكه‌كه‌یان ناوازه نه‌بوو. 00:10:19.085 --> 00:10:22.993 هه‌موو ماڵه ئاواره‌كان به‌نزیكه‌یی هه‌مان چیرۆكیان هه‌یه. 00:10:23.017 --> 00:10:24.627 لەگەڵ ئەو منداڵانە کارم دەکرد 00:10:25.206 --> 00:10:29.065 ئه‌وانه‌ی دایكی خۆیان بینیوه ده‌سدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، باوكیان ده‌ستی قرتێنراوه. 00:10:29.089 --> 00:10:32.044 مناڵێكیان بینیویه‌تی كه گوله نراوە بەسهری نهنكییەوە. 00:10:32.068 --> 00:10:36.106 له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه یاخییه‌كان منداڵه‌كه ببه‌ن و بیكه‌ن به سه‌رباز. 00:10:37.943 --> 00:10:39.484 چیرۆكه‌كانیان بیرناچنه‌وه. 00:10:39.940 --> 00:10:45.714 ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌موو ڕۆژێ بریتییه له هیوا، بەرگەگرتن، سوربوون 00:10:45.738 --> 00:10:46.923 خۆشه‌ویستی بۆ ژیان 00:10:46.947 --> 00:10:49.791 وه سوپاسگوزاری بۆ ئەوەی توانیان ژیانیان بوونیات بنێنەوە. NOTE Paragraph 00:10:51.607 --> 00:10:53.732 یه‌ك شه‌و له‌ژووری كوڕه‌كان مامه‌وه، 00:10:53.756 --> 00:10:58.566 كاتێك دایكیان هاته‌وه ماله‌وه دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی ١٨ ژووری هۆتێل له‌ڕۆژێكدا. 00:10:58.590 --> 00:11:00.883 دانیشت، نور قاچی ده‌شێلا، 00:11:01.679 --> 00:11:04.754 ده‌یگووت كه‌وا ئه‌و ئاگای لێی ده‌بێت كاتێك زانكۆی ته‌واوكرد. 00:11:04.778 --> 00:11:06.272 له‌خۆشیا بزه‌ی ده‌كرد. 00:11:06.296 --> 00:11:09.704 "خوا گه‌وره‌یه، ژیان زۆر خۆشه، ئێمه خۆشبه‌ختین كه‌وا لێرەین." NOTE Paragraph 00:11:11.001 --> 00:11:15.796 له‌م دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا، دەنگی دژه ئاواره له به‌رزبونه‌وه‌دایه. 00:11:16.219 --> 00:11:17.438 شتێكی جیهانییه. 00:11:18.579 --> 00:11:21.823 ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه چونكه هیچ ناكه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن لێیی 00:11:21.847 --> 00:11:23.548 هیچیش نییه بۆ وه‌ستاندنی. 00:11:23.572 --> 00:11:27.124 مه‌سه‌له‌كه نابێت بریتیبێت له وه‌ستاندنی هاتنی ئاواره‌كان. 00:11:27.148 --> 00:11:30.136 ده‌بێت بریتیبێت له‌وه‌ی ناچار نه‌كرێن ووڵاتی خۆیان جێبهێلن. NOTE Paragraph 00:11:30.160 --> 00:11:34.595 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:11:46.510 --> 00:11:47.835 ببورن. NOTE Paragraph 00:11:47.859 --> 00:11:51.787 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:11:57.917 --> 00:12:00.442 دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین، 00:12:00.466 --> 00:12:02.511 دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین؟ 00:12:03.255 --> 00:12:06.026 چه‌ند خهڵكیتر ده‌بێ ناچار بكرێن ماڵی خۆیان جێبێڵن 00:12:06.050 --> 00:12:07.431 پێش ئه‌وه‌ی بڵێیین، "به‌سه"؟ 00:12:07.455 --> 00:12:08.664 سه‌د ملیۆن؟ 00:12:09.125 --> 00:12:11.951 شه‌رم نییه، تۆمه‌تباریان بكه‌ین و ڕه‌تیان بكه‌ینه‌وه 00:12:13.245 --> 00:12:16.078 بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان پێوەی نییە، 00:12:17.012 --> 00:12:18.167 دیسان برینداریان دەکەین، 00:12:18.191 --> 00:12:21.156 لەکاتێکدا دەبێت پهشوازییان لێبكه‌ین له وڵاتەکانی خۆمان. 00:12:23.291 --> 00:12:26.594 شكۆیان داده‌ماڵین و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. NOTE Paragraph 00:12:26.618 --> 00:12:29.324 خوێندكارێكم هه‌بوو، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 00:12:29.348 --> 00:12:31.164 له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی عێراق بوو. 00:12:31.188 --> 00:12:32.627 ده‌ستیكرد به گریان. NOTE Paragraph 00:12:33.595 --> 00:12:35.223 "بۆچی ڕقیان لێمانه؟" NOTE Paragraph 00:12:35.247 --> 00:12:36.421 "كێ ڕقی لێته؟" NOTE Paragraph 00:12:36.445 --> 00:12:39.216 "هه‌مووان، هه‌مووان ڕقیان لێمانه چونكه ئاواره‌ین، 00:12:39.240 --> 00:12:40.596 چونكه موسوڵمانین." NOTE Paragraph 00:12:42.019 --> 00:12:44.355 جاران، ده‌متوانی دڵنه‌وایی خوێندكاره‌كانم بكه‌م 00:12:44.379 --> 00:12:47.016 كه‌وا زۆربه‌ی جیهان رقی له ئاواره‌كان نییه. 00:12:47.040 --> 00:12:48.425 به‌ڵام ئێستا ناتوانم. 00:12:48.868 --> 00:12:52.348 ناتوانم ڕوونی بكه‌مه‌وه بۆ كه‌سێك هه‌وڵی دڕاندنی لەچکی دایكی ده‌دات 00:12:52.372 --> 00:12:54.157 كاتێك ده‌چنه دووكانی میوه‌فرۆشێك، 00:12:54.181 --> 00:12:57.425 یاخود بۆچی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر پێیی ده‌ڵێت تیرۆرست 00:12:57.449 --> 00:13:00.052 وه پێیی ده‌ڵێت بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووی. 00:13:00.052 --> 00:13:01.718 ناتوانم دڵنه‌وایی بكه‌م 00:13:01.742 --> 00:13:04.081 كه‌وا دوایین قوربانیدانی ژیانی باوكی 00:13:04.105 --> 00:13:07.225 لە خزمەتکردنی سوپای ئەمریکادا وەک وەرگێڕێک 00:13:07.249 --> 00:13:09.959 وای لێده‌كات بەهای زیاتربێت وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی. NOTE Paragraph 00:13:11.051 --> 00:13:13.923 ژمارەیەکی ئێجگار کەم ئاوارە وەردەگرێن لە جیهاندا. 00:13:14.949 --> 00:13:17.635 جێگەی کەمتر لە هەزارا یەکیان دەکەینەوە. 00:13:18.778 --> 00:13:21.978 ئه‌و لهههزارا یه‌كه سوودی زیاتر بەخۆمان دەگەیەنێ وەک لەوان. 00:13:22.797 --> 00:13:26.583 ئه‌وه بێتاقه‌تم ده‌كا كه وشه‌ی ئاواره وه‌ك شتێكی پیس سه‌یر ده‌كرێ. 00:13:26.607 --> 00:13:28.220 وەک شتێک کە شەرمی لێبکرێت. 00:13:28.244 --> 00:13:30.108 ئه‌وان هیچیان نه‌كردوه تا شه‌رمی لێبكه‌ن. NOTE Paragraph 00:13:33.827 --> 00:13:36.550 پێشكه‌وتنی زۆر ده‌بینین له بواره جیاوازه‌كانی ژیان 00:13:36.574 --> 00:13:37.952 جگه له مرۆڤایه‌تی نه‌بێ. 00:13:38.523 --> 00:13:42.962 ٦٥.٣ ملیۆن هاوڵاتی هه‌یه كه ناچاركراون ماڵ وحاڵیان جێبهێڵن 00:13:42.986 --> 00:13:44.230 له‌به‌ر شه‌ڕوكوشتار-- 00:13:44.685 --> 00:13:46.534 گه‌وره‌ترین ژماره له مێژوودا. 00:13:47.110 --> 00:13:49.167 ئێمەین کە پێویستە شەرمەزار بین. NOTE Paragraph 00:13:49.712 --> 00:13:50.867 سوپاس. NOTE Paragraph 00:13:50.891 --> 00:13:57.420 (چەپڵەلێدان)