1 00:00:00,944 --> 00:00:02,842 له‌بیرمه كاتێك یەکەمجار زانیم 2 00:00:02,866 --> 00:00:04,975 هه‌ڵبژێردراوم بۆ قسه‌كردن له کۆنفرانسی تێد 3 00:00:04,975 --> 00:00:07,040 بههۆڵهكهدا رامكرد بۆ یه‌كێ له پۆلهكانم 4 00:00:07,064 --> 00:00:08,493 تا به خوێندكاره‌كانم بڵێم 5 00:00:08,517 --> 00:00:09,765 "بڵێن چی، كوڕینه؟ 6 00:00:09,789 --> 00:00:11,867 دیاریكراوم تا له (تێد) قسه بكه‌م" 7 00:00:11,891 --> 00:00:13,922 كاردانه‌وه‌یان وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانبووم 8 00:00:13,946 --> 00:00:15,404 ته‌واوی پۆله‌كه بێده‌نگبوون 9 00:00:16,634 --> 00:00:20,094 "تێد تۆڵك؟ مه‌به‌ستت، وه‌ك ئه‌وه‌ی لەسەر گریت ناچار کردین سەیری بکەین؟ 10 00:00:20,118 --> 00:00:23,813 یان ئه‌وه‌ی كه زاناكه شته ناوازه‌كانی ده‌كرد به ڕۆبۆته‌كه؟" 11 00:00:23,837 --> 00:00:25,003 ئه‌مه پرسیاری محمد بوو. 12 00:00:25,027 --> 00:00:26,448 "به‌ڵێ، ڕێك ئاواهی" 13 00:00:27,137 --> 00:00:30,071 "به‌ڵام مامۆستا، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌ڕاستی زۆر گرنگ و زیرەکن" 14 00:00:30,095 --> 00:00:32,172 (پێكه‌نین) 15 00:00:32,196 --> 00:00:33,518 "ده‌زانم" 16 00:00:34,793 --> 00:00:38,510 "به‌ڵام مامۆستا، بۆ قسه‌ده‌كه‌ی؟ تۆ حه‌زت له قسه‌كردن نییه له شوێنی گشتی." 17 00:00:39,071 --> 00:00:40,580 "به‌ڵێ وایه" دانم پیانا 18 00:00:42,334 --> 00:00:45,933 "به‌ڵام گرنگه ده‌رباره‌ی خۆمان قسه بكه‌م، له گه‌شته‌كانی ئێوه بدوێم، 19 00:00:45,957 --> 00:00:47,116 له گه‌شته‌كه‌ی خۆم. 20 00:00:47,140 --> 00:00:48,409 خه‌ڵك ده‌بێ بزانن." 21 00:00:49,098 --> 00:00:51,811 خوێندكارانی خوێندنگای په‌نابه‌ران 22 00:00:51,835 --> 00:00:54,227 پێویستیان به هاندان هه‌یه 23 00:00:54,251 --> 00:00:56,070 "جوانه! باشتره چاك بێت، مامۆستا." 24 00:00:56,094 --> 00:00:58,794 (پێکەنین) 25 00:00:58,818 --> 00:01:02,376 ٦٥.٣ ملیۆن كه‌س بە ناچاری دەرپەڕێنراون 26 00:01:02,400 --> 00:01:04,948 له ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه. 27 00:01:06,035 --> 00:01:09,018 زۆرترین ژماره له سوریاوه‌یه، ١١ ملیۆن كه‌س. 28 00:01:09,963 --> 00:01:14,322 رۆژانه ٣٣،٩٥٢ كه‌س له‌ماڵه‌كانی خۆیان ڕاده‌كه‌ن 29 00:01:16,846 --> 00:01:20,044 به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌مێننه‌وه، 30 00:01:20,068 --> 00:01:24,093 گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كه كه به‌هیچ پێناسه‌یه‌ك هی مرۆڤ نییه. 31 00:01:24,686 --> 00:01:29,036 ئێمه به‌شدارین له له‌ناوبردنی مرۆڤ. 32 00:01:32,750 --> 00:01:34,531 هیچكات رێژه‌كه هێنده به‌رز نه‌بوه. 33 00:01:34,555 --> 00:01:37,676 ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی ٢. 34 00:01:38,415 --> 00:01:41,187 ئێستا، ڕێگه‌مبده‌ن پێتان بڵێم بۆچی ئه‌مه زۆر بۆم گرنگه. 35 00:01:42,144 --> 00:01:44,894 من عه‌ره‌بم. په‌نابه‌رم. 36 00:01:46,024 --> 00:01:47,291 موسڵمانم. 37 00:01:48,006 --> 00:01:51,780 وه ئه‌م دوانزه ساڵه‌ی كۆتایم به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان به‌سه‌ربردووه. 38 00:01:51,804 --> 00:01:53,246 وه هاوڕهگهزبازیشم. 39 00:01:53,270 --> 00:01:55,170 ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر بهناوبانگبم. 40 00:01:55,194 --> 00:01:57,085 (پێکەنین) 41 00:01:57,109 --> 00:01:59,053 به‌ڵام من كچی ئاوارهیهكم. 42 00:02:00,056 --> 00:02:04,554 نه‌نكم ساڵی ١٩٦٤ له سوریا ڕایكرد، كاتی ڕژێمی ئه‌سه‌دی باوك. 43 00:02:04,578 --> 00:02:08,025 مانگی سێییه‌می سكپڕیه‌كه‌ی بوو كاتێك جانتای سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، 44 00:02:08,049 --> 00:02:11,143 پێنج مناڵه‌كه‌ی سه‌رخست و به‌ره‌و ئه‌رده‌ن كه‌وته‌ڕێ. 45 00:02:11,167 --> 00:02:14,179 نه‌یده‌زانی داهاتوو چی پێییه بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی. 46 00:02:14,203 --> 00:02:17,840 باپیرم بڕیاریدا بمێنێته‌وه، پێی وانه‌بوو باردۆخ وا خراپ بێت. 47 00:02:18,562 --> 00:02:22,036 مانگێك دواتر، دوای نه‌نكم كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی لەسێدارە درا. 48 00:02:22,060 --> 00:02:24,489 كارگه‌كه‌شی حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت. 49 00:02:25,039 --> 00:02:27,233 له‌هیچه‌وه ژیانی نوێییان بونیات نایه‌وه 50 00:02:27,257 --> 00:02:30,532 له‌كۆتایدا بوون به هاوڵاتییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌ربه‌خۆی ئەردەنی. 51 00:02:31,969 --> 00:02:34,462 دوای یانزه ساڵ له‌مه، من له ئه‌رده‌ن له‌دایكبووم. 52 00:02:35,431 --> 00:02:38,741 نه‌نكم زۆر به‌لایه‌وه گرنگه ئێمه مێژووی خۆمان بزانین 53 00:02:38,765 --> 00:02:39,919 وه گهشتهكهشمان. 54 00:02:40,883 --> 00:02:44,500 هه‌شت ساڵان بووم كاتێك منی برد بۆ سه‌ردانی یه‌كه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران. 55 00:02:44,524 --> 00:02:45,964 تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی. 56 00:02:46,636 --> 00:02:48,767 نه‌مده‌زانی بۆچی ئه‌وه‌نده بۆی گرنگه 57 00:02:48,791 --> 00:02:50,241 كه ده‌بێ بچینه ئه‌و كه‌مپه 58 00:02:50,265 --> 00:02:53,204 بیرم دێت ده‌ستیم گرتبوو و به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌سوڕاینه‌وه، 59 00:02:53,228 --> 00:02:55,197 ووتی " بڕۆ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان یاری بکە" 60 00:02:55,221 --> 00:02:57,724 چووه سه‌ردانی ژنێك كه له‌ناو كهمپهكهدابوون 61 00:02:58,606 --> 00:02:59,818 من نه‌مده‌ویست. 62 00:02:59,842 --> 00:03:01,258 ئه‌و منالانه وه‌ك من نه‌بوون. 63 00:03:01,282 --> 00:03:03,060 هه‌ژاربوون. له كه‌مپدا ده‌ژیان. 64 00:03:03,084 --> 00:03:04,424 ڕه‌تمكرده‌وه. 65 00:03:04,448 --> 00:03:07,414 داهاته‌وه و بهڕهقییهكهوه ووتی، "بڕۆ. 66 00:03:07,438 --> 00:03:09,592 وه نه‌گه‌ڕێیته‌وه تا یاری نه‌كه‌ی. 67 00:03:09,616 --> 00:03:11,656 وا بیرنه‌كه‌یته‌وه ئه‌مان له‌تۆ نزمترن. 68 00:03:11,680 --> 00:03:13,979 یان پێتوابێ هیچ نییه لێییانهوه فێربیت." 69 00:03:14,520 --> 00:03:15,969 به نابه‌دڵی رۆیشتم. 70 00:03:15,993 --> 00:03:18,281 هه‌رگیز نه‌مویستووه بێ ئومێدیكهم. 71 00:03:19,475 --> 00:03:20,872 دوای چه‌ند كاتژمێرێك گه‌ڕامه‌وه 72 00:03:20,896 --> 00:03:25,526 دوای به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات به تۆپی پێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان. 73 00:03:26,039 --> 00:03:27,316 له كامپه‌كه ده‌رچووین، 74 00:03:27,340 --> 00:03:30,035 بهجۆشێكهوه پێم ووت كه چ كاتێكی خۆشم به‌سه‌ربردووه 75 00:03:30,059 --> 00:03:31,990 چه‌ند مه‌زنبوون ئه‌و منداڵانه. 76 00:03:33,175 --> 00:03:35,855 به عه‌ره‌بی ووتم "حرام". "چه‌ند داماون" 77 00:03:36,648 --> 00:03:39,735 نه‌نكم ووتی"حرام بۆ ئێمە". وشه‌كه‌ی به‌مانایه‌كی تر به‌كارهێنا، 78 00:03:39,759 --> 00:03:41,092 واتا ئێمه گوناهمان كردووه. 79 00:03:42,002 --> 00:03:44,375 "به‌زه‌یت پێیاندا نه‌یه‌ته‌وه، باوه‌ڕت پێیان بێ" 80 00:03:46,351 --> 00:03:49,770 تا وڵاته‌كه‌مم به‌جێ نه‌هێشت به‌ره‌و ئه‌مریكا له‌و قسانه تێنەگەشتم 81 00:03:49,794 --> 00:03:51,806 له‌وێ كاریگه‌ری قسه‌كانیم بۆ ده‌ركه‌وت. 82 00:03:53,187 --> 00:03:56,861 دوای ده‌رچوونم له كۆلێژ، داوای پەنابەرێتی سیاسیم کرد و وەرمگرت 83 00:03:56,885 --> 00:03:59,327 له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌ندامێتی گرووپێکی کۆمەڵایەتی. 84 00:03:59,710 --> 00:04:01,400 هه‌ندێ كه‌س ڕه‌نگه تێنه‌گه‌ن، 85 00:04:01,424 --> 00:04:05,090 به‌ڵام له هه‌ندێ ووڵات سزای هاوڕه‌گه‌زبازی ره‌نگه مردن بێت. 86 00:04:06,717 --> 00:04:09,121 دەبوو واز لە ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌رده‌نی بێنم. 87 00:04:09,145 --> 00:04:11,594 ئه‌مه قورسترین بڕیاربوو كه ده‌بوو بیده‌م، 88 00:04:11,618 --> 00:04:12,998 به‌ڵام بژارده‌ی ترم نه‌بوو. 89 00:04:17,387 --> 00:04:18,630 مه‌به‌سته‌كه ئه‌مه‌یه، 90 00:04:19,506 --> 00:04:22,582 كاتێك خۆت ده‌بینییه‌وه له‌نێوان بژارده‌ی ماڵ و مانه‌وه، 91 00:04:22,606 --> 00:04:25,438 پرسیاری "خه‌ڵكی كوێییت؟" زۆر زیاد ده‌كات. 92 00:04:26,772 --> 00:04:30,039 به‌م دواییانه ژنێكی سوریم ناسی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له یۆنان 93 00:04:30,063 --> 00:04:31,331 جوان خستییهروو 94 00:04:31,355 --> 00:04:34,925 كاتێك ئه‌و ساتانه‌ی بیرده‌كه‌وته‌وه كه ناچاركراون حه‌له‌ب جێبهێڵن. 95 00:04:35,277 --> 00:04:37,535 "له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌مڕوانی و هیچی لێنه‌بوو. 96 00:04:37,559 --> 00:04:38,918 هه‌موو شتێ وێرانبوو. 97 00:04:39,593 --> 00:04:43,385 هیچ نه‌مابوو، نه دووكان، نه شه‌قام، نه قوتابخانه. هه‌موو شتێ وێرانبوو. 98 00:04:44,006 --> 00:04:46,053 چه‌ند مانگێ له‌شوقه‌كه‌ی خۆمدا مامه‌وه، 99 00:04:46,077 --> 00:04:49,147 گوێم بۆ بۆمبه‌كان ده‌گرت و سه‌یری مردنی خه‌ڵكم ده‌كرد. 100 00:04:49,771 --> 00:04:51,834 به‌ڵام هه‌میشه پێموابوو بارودۆخ باش ده‌بێ، 101 00:04:53,028 --> 00:04:55,102 پێموابوو ناتوانن ناچار بهڕۆیشتنم بكه‌ن، 102 00:04:55,126 --> 00:04:57,168 كه‌س ناتوانێ ماڵه‌كه‌م لێ بستێنێت. 103 00:04:57,795 --> 00:05:00,871 نازانم بۆ ئه‌و به‌یانییه كه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، 104 00:05:00,871 --> 00:05:04,229 بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، سێ منداڵه‌كه‌م ده‌مرن. 105 00:05:04,253 --> 00:05:05,642 وه له‌به‌رئه‌وه ڕۆیشتین. 106 00:05:05,666 --> 00:05:08,670 ئێمه ڕامانكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچاربووین نه‌ك حه‌زمان لێیبێت. 107 00:05:08,694 --> 00:05:10,442 ژنه‌كه ووتی: بژاردهیهكیتر نه‌بوو. 108 00:05:11,978 --> 00:05:14,256 زۆر قورسه برواكردن به‌وه‌ی تۆ خه‌ڵكی شوێنێكیت، 109 00:05:14,280 --> 00:05:15,744 كاتێك تۆ ماڵت نییه، 110 00:05:15,768 --> 00:05:19,774 كاتێك وڵاته‌كه‌ی خۆت ره‌تت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ترس و مەترسی کوشتن، 111 00:05:19,798 --> 00:05:23,702 یاخود كاتێ ئه‌و شاره‌ی تێییدا گه‌وره‌بویت به‌ته‌واوی ویڕان بوبێت. 112 00:05:24,805 --> 00:05:26,836 هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه‌وا من ماڵم هه‌یه. 113 00:05:26,860 --> 00:05:29,317 من چیتر هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی نه‌بووم، 114 00:05:29,341 --> 00:05:30,973 له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكیش نه‌بووم. 115 00:05:31,643 --> 00:05:33,381 هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد 116 00:05:33,405 --> 00:05:35,524 ئێستاش زۆر قورسه به وشه باس ناكرێت. 117 00:05:36,781 --> 00:05:40,064 دوای كۆلێژ، پێویستبوو شوێنێ بدۆزمه‌وه كه پێی بڵێم ماڵ. 118 00:05:40,546 --> 00:05:42,262 ویلات به ویلایه‌ت ده‌گه‌ڕام 119 00:05:42,286 --> 00:05:44,721 له‌كۆتاییدا كارۆلینای باكورم هه‌ڵبژارد. 120 00:05:44,745 --> 00:05:46,870 ئه‌و خه‌ڵكه بهبهزهییهی به‌داخبوون بۆم 121 00:05:47,413 --> 00:05:48,747 كرێییان بۆ ده‌دام 122 00:05:49,405 --> 00:05:52,719 یان ژه‌مێ خواردنیان بۆ ده‌كڕیم، جلیان ده‌دامێ بۆ چاوپێکەوتنی ئیش. 123 00:05:52,743 --> 00:05:55,766 ئه‌مه زیاتر وای لێكردم هه‌ست به نامۆیی و بێتوانایی بكه‌م. 124 00:05:56,481 --> 00:05:58,295 به‌رده‌وامبوو تا خاتوو سارام ناسی، 125 00:05:58,319 --> 00:06:02,055 قه‌شه‌یه‌كی باشووری كه له خراپترین كاتدا منی گرته خۆ‌و و ئیشی پێدام، 126 00:06:02,079 --> 00:06:03,972 به‌مه بڕوابه‌خۆبوونم بۆ درووستبوو. 127 00:06:04,695 --> 00:06:08,492 خاتوو سارا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی هه‌بوو له شاخه‌كانی كارۆلینا. 128 00:06:09,496 --> 00:06:11,819 بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی خواپێدراوانە گەورەبووبووم 129 00:06:11,819 --> 00:06:13,568 بەهۆی پەروەردەی حەوت خوشکەکەمەوە 130 00:06:13,592 --> 00:06:16,026 وامدەزانی داوام لێدەکات چێشتخانەکەی بۆ بەڕێوەبەرم. 131 00:06:16,026 --> 00:06:17,028 هه‌ڵه‌بووم. 132 00:06:17,972 --> 00:06:19,675 ده‌ستمكرد به قاپ شۆردن، 133 00:06:19,699 --> 00:06:21,678 خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌والێت و گۆشتبرژاندن. 134 00:06:22,247 --> 00:06:25,332 بێفیزیكردم، به‌های ئیشی قورس فێربووم. 135 00:06:25,356 --> 00:06:27,966 گرنگترین شت، هه‌ستم به به‌هاداری و ئارامی ده‌كرد. 136 00:06:28,924 --> 00:06:30,804 له‌گه‌ڵیاندا ئاهه‌نگی كرسیمسم ده‌كرد. 137 00:06:30,828 --> 00:06:33,180 هه‌وڵیده‌دا ڕه‌مه‌زانم له‌گه‌ڵدا بگرێت. 138 00:06:34,236 --> 00:06:36,906 بیرمدێ ڕارابووم له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زبازی خۆمی بۆ ده‌رخه‌م -- 139 00:06:36,930 --> 00:06:38,972 هەرچۆنێک بێت ئەو قەشەیەکی باشووری بوو. 140 00:06:38,996 --> 00:06:40,456 له‌لای دانیشتم 141 00:06:40,480 --> 00:06:43,011 وه پێمووت: "خاتوو سارا ده‌زانی من هاوڕه‌گه‌زبازم" 142 00:06:43,035 --> 00:06:45,351 وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌جۆرێكبوو هه‌رگیز بیرم ناچێتەوە. 143 00:06:45,715 --> 00:06:47,914 "ئاساییه، ئازیزیم ته‌نیا مه‌به به له‌شفرۆش" 144 00:06:47,938 --> 00:06:51,110 (پێکەنین) 145 00:06:51,134 --> 00:06:53,809 (چەپڵەلێدان) 146 00:06:53,833 --> 00:06:59,745 دواتر گواستمه‌وه بۆ ئه‌تله‌نتا، هه‌ر به‌شوێن دۆزینه‌وه ماڵێکەوە بووم. 147 00:06:59,921 --> 00:07:02,640 دوای سێ ساڵ گه‌شته‌كه‌م گۆڕانێكی سه‌یری به‌سه‌رداهات 148 00:07:02,664 --> 00:07:05,897 كاتێك كۆمه‌ڵێ مناڵی پەنابەرم بینی تۆپی پێان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه. 149 00:07:06,318 --> 00:07:08,858 بە هەڵە لامدابوو بۆ ئەم شوێنی نیشتەجێبوونە، و 150 00:07:08,882 --> 00:07:11,217 ئه‌و مناڵانه‌م بینی له‌ده‌ره‌وه یاریان ده‌كرد. 151 00:07:11,496 --> 00:07:14,059 بەپێی پەتی و تۆپێکی شڕ یاریان دەکرد و 152 00:07:14,083 --> 00:07:15,535 به‌ردیان كردبوو به گۆڵ. 153 00:07:15,559 --> 00:07:17,259 بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك لێییان ڕامام، 154 00:07:17,283 --> 00:07:18,861 دوای ئه‌وه بزه‌یه‌كم كرد. 155 00:07:19,296 --> 00:07:21,223 مناڵه‌كان نیشتیمانیان بیرخستمه‌وه. 156 00:07:21,368 --> 00:07:23,846 به‌بیریان هێنامه‌وه كه منیش تۆپی پێم ده‌كرد 157 00:07:23,870 --> 00:07:26,500 له‌كۆڵانه‌كانی ئه‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ براكانم و خزمەکانم. 158 00:07:27,792 --> 00:07:29,793 له‌كۆتایدا چووم یاریم له‌گه‌ڵدا كردن. 159 00:07:29,817 --> 00:07:32,660 تۆزێ دوودڵ بوون له‌وه‌ی ڕێگه‌م بده‌ن یارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م، 160 00:07:32,684 --> 00:07:35,346 له‌به‌رئه‌وه‌ی پێییان وابوو، كچان نازانن یاری بكه‌ن. 161 00:07:35,370 --> 00:07:36,716 به‌ڵام من ده‌مزانی. 162 00:07:36,740 --> 00:07:38,984 لێم پرسین كه قه‌ت له‌گه‌ڵ تیمێكا بوون. 163 00:07:39,008 --> 00:07:41,442 وتیان نه‌خێر، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تیمێكا بن. 164 00:07:41,931 --> 00:07:44,952 لە کۆتاییدا قایلم کردن و یەکەم تیمی خۆمان درووستکرد. 165 00:07:45,851 --> 00:07:50,735 ئه‌و مناڵانه كۆرسێكی پوختیان دامێ له‌سه‌ر ئاواره‌كان، هه‌ژاری 166 00:07:51,997 --> 00:07:53,229 و مرۆڤایه‌تی. 167 00:07:54,375 --> 00:07:57,930 سێ برای ئه‌فغانی-- ڕوح الله، نورالله و زه‌بیحوڵڵا. 168 00:07:57,954 --> 00:07:59,578 رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌وه‌دا. 169 00:08:00,380 --> 00:08:03,948 ڕۆژێكیان كه‌مێ دواكه‌وتم بۆ مەشقکردنەکە، بینیم یاریگاکە به‌ته‌واوی چۆڵه. 170 00:08:03,972 --> 00:08:05,153 زۆر نیگه‌ران بووم. 171 00:08:05,177 --> 00:08:06,788 تیمه‌كه‌م حه‌زیان له ڕاهێنان بو. 172 00:08:06,812 --> 00:08:09,419 وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه نه‌هاتبێتن بۆ ڕاهێنان. 173 00:08:09,443 --> 00:08:12,531 له سه‌یاره‌كه دابه‌زیم، دوو مناڵ له‌پشت زهبالهكهوه ڕایان‌كرد 174 00:08:12,555 --> 00:08:14,138 به‌تووندی ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند. 175 00:08:14,695 --> 00:08:17,142 مامۆستا، ڕووح لێیانی خوارد. هێرشیان کردە سەری. 176 00:08:17,166 --> 00:08:18,744 هەموو ئەم ناوەیان کرد بە خوێن. 177 00:08:18,768 --> 00:08:21,223 "باسی چی ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستان چیه لێیانی خوراد؟" 178 00:08:21,247 --> 00:08:23,320 "ئه‌و مناڵه خراپانه هاتن و تێ‌یان هه‌ڵدا. 179 00:08:23,344 --> 00:08:25,570 هه‌مووان ڕۆشتن، زۆر ترساین." 180 00:08:25,594 --> 00:08:28,312 چوینه ناو سه‌یاره‌كه‌م و به‌ره‌و ماڵی ڕوح ڕۆیشتین. 181 00:08:28,336 --> 00:08:30,835 له‌ده‌رگامدا، نوور ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه. 182 00:08:31,589 --> 00:08:34,341 "روح له‌كوێیه؟ ده‌بێ قسه‌ی لهگهڵكهم بزانم سه‌لامه‌ته 183 00:08:34,365 --> 00:08:37,301 "لهژورهكهیهتی، مامۆستا نایه‌وێت بێته ده‌ره‌وه." 184 00:08:37,325 --> 00:08:38,492 لهدهرگاكهمدا. 185 00:08:38,516 --> 00:08:40,942 روح، وه‌ره ده‌ره‌وه، ده‌مه‌وێ قسه‌ت لهگهڵكهم. 186 00:08:40,966 --> 00:08:44,017 ده‌مه‌وێ بزاانم سه‌لامه‌تی یا پێویست ده‌كا بچین بۆ نه‌خۆشخانه." 187 00:08:44,041 --> 00:08:45,192 هاته ده‌ره‌وه 188 00:08:45,216 --> 00:08:47,718 برینێكی گه‌وره بە سەرییەوە بوو، لێوی هەڵتەقیبوو 189 00:08:48,019 --> 00:08:49,770 زۆریش دەلەرزی. 190 00:08:50,514 --> 00:08:51,847 سەیرم دەکرد، و 191 00:08:51,871 --> 00:08:54,430 داوام له مناڵه‌كان كرد دایكی بانگ بكه‌ن، 192 00:08:54,454 --> 00:08:56,866 چونكه ده‌مه‌وێ بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه. 193 00:08:56,890 --> 00:08:58,197 دایكیان بانگ كرد. 194 00:08:58,608 --> 00:08:59,800 هاته ده‌ره‌وه. 195 00:09:00,239 --> 00:09:03,818 پشتم له‌و بوو، به فارسی هاواری كرد. 196 00:09:04,577 --> 00:09:06,652 كوڕه‌كان زۆر پێكه‌نین. 197 00:09:06,676 --> 00:09:07,828 سه‌رم سوڕمابوو، 198 00:09:07,852 --> 00:09:09,926 چونكه هیچ شتێك نه‌بوو شایانی پێكه‌نین بێت. 199 00:09:10,390 --> 00:09:12,390 بۆیان ڕوونكردمه‌وه كه ژنه‌كه ده‌ڵێ، 200 00:09:12,414 --> 00:09:15,228 "كه ئێوه وتوتانه مامۆستاكه‌تان موسوڵمانه و ژنه." 201 00:09:15,252 --> 00:09:17,621 له‌پشته‌وه، من به‌هیچیان نه‌چووم به‌ڕای ئه‌و. 202 00:09:17,645 --> 00:09:21,278 پێكه‌نین 203 00:09:21,302 --> 00:09:23,538 رووم تێكرد و پێم ووت : "من موسوڵمانم 204 00:09:23,562 --> 00:09:25,493 "اشهد ان لا اله الی الله" 205 00:09:25,517 --> 00:09:27,886 نیشانه‌ی باوه‌ڕی موسوڵمانانه. 206 00:09:28,587 --> 00:09:29,891 سه‌ری سوڕما، 207 00:09:31,208 --> 00:09:33,198 وه تۆزێ دڵنیاشبوو، 208 00:09:33,222 --> 00:09:34,377 بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ، 209 00:09:34,401 --> 00:09:37,692 من، ئه‌و ژنه ستایل ئەمریكییه، جل كورته، بێ لەچکە، 210 00:09:37,716 --> 00:09:38,906 به‌ڕاستی موسوڵمانە. 211 00:09:40,166 --> 00:09:42,476 خانه‌واده‌كه‌یان له‌دەست تاڵیبان رایان كردبوو. 212 00:09:43,687 --> 00:09:45,391 سه‌دان خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان 213 00:09:45,415 --> 00:09:46,661 كوژرابوون. 214 00:09:46,685 --> 00:09:48,898 باوكیان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ربوو. 215 00:09:48,922 --> 00:09:52,723 دوای چەند مانگێک گەڕایەوە و تەنیا قاوغێکی پیاوەکەی پێشتر بوو. 216 00:09:54,738 --> 00:09:57,149 خێزانه‌كه‌یان به‌ره‌و پاكستان هه‌ڵاتوون، 217 00:09:57,173 --> 00:10:00,741 دوو كوڕه گه‌وره‌كه‌یان، ته‌مه‌نیان ٨ و ١٠ ساڵان بووه ئه‌و كاته، 218 00:10:00,765 --> 00:10:04,692 له‌ڕۆژێكدا ١٠ کاتژمێر خه‌ریكی حه‌سیر چنین بوون تا خه‌رجی خێزانه‌كه دابین بکا. 219 00:10:04,926 --> 00:10:08,683 زۆر خۆشحاڵبوون كاتێك زانیان كه قبوڵكراون 220 00:10:08,707 --> 00:10:11,199 تا له ئه‌مریكا نیشته‌جێبن. 221 00:10:11,223 --> 00:10:14,476 یه‌كێ بوون له‌و یه‌ك له‌هه‌زاره‌ی به‌ختیان هه‌بووه بگه‌ن به‌مه. 222 00:10:14,500 --> 00:10:16,090 یانسیبیان بۆ ده‌رچووبوو. 223 00:10:16,930 --> 00:10:18,500 چیرۆكه‌كه‌یان ناوازه نه‌بوو. 224 00:10:19,085 --> 00:10:22,993 هه‌موو ماڵه ئاواره‌كان به‌نزیكه‌یی هه‌مان چیرۆكیان هه‌یه. 225 00:10:23,017 --> 00:10:24,627 لەگەڵ ئەو منداڵانە کارم دەکرد 226 00:10:25,206 --> 00:10:29,065 ئه‌وانه‌ی دایكی خۆیان بینیوه ده‌سدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، باوكیان ده‌ستی قرتێنراوه. 227 00:10:29,089 --> 00:10:32,044 مناڵێكیان بینیویه‌تی كه گوله نراوە بەسهری نهنكییەوە. 228 00:10:32,068 --> 00:10:36,106 له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه یاخییه‌كان منداڵه‌كه ببه‌ن و بیكه‌ن به سه‌رباز. 229 00:10:37,943 --> 00:10:39,484 چیرۆكه‌كانیان بیرناچنه‌وه. 230 00:10:39,940 --> 00:10:45,714 ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌موو ڕۆژێ بریتییه له هیوا، بەرگەگرتن، سوربوون 231 00:10:45,738 --> 00:10:46,923 خۆشه‌ویستی بۆ ژیان 232 00:10:46,947 --> 00:10:49,791 وه سوپاسگوزاری بۆ ئەوەی توانیان ژیانیان بوونیات بنێنەوە. 233 00:10:51,607 --> 00:10:53,732 یه‌ك شه‌و له‌ژووری كوڕه‌كان مامه‌وه، 234 00:10:53,756 --> 00:10:58,566 كاتێك دایكیان هاته‌وه ماله‌وه دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی ١٨ ژووری هۆتێل له‌ڕۆژێكدا. 235 00:10:58,590 --> 00:11:00,883 دانیشت، نور قاچی ده‌شێلا، 236 00:11:01,679 --> 00:11:04,754 ده‌یگووت كه‌وا ئه‌و ئاگای لێی ده‌بێت كاتێك زانكۆی ته‌واوكرد. 237 00:11:04,778 --> 00:11:06,272 له‌خۆشیا بزه‌ی ده‌كرد. 238 00:11:06,296 --> 00:11:09,704 "خوا گه‌وره‌یه، ژیان زۆر خۆشه، ئێمه خۆشبه‌ختین كه‌وا لێرەین." 239 00:11:11,001 --> 00:11:15,796 له‌م دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا، دەنگی دژه ئاواره له به‌رزبونه‌وه‌دایه. 240 00:11:16,219 --> 00:11:17,438 شتێكی جیهانییه. 241 00:11:18,579 --> 00:11:21,823 ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه چونكه هیچ ناكه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن لێیی 242 00:11:21,847 --> 00:11:23,548 هیچیش نییه بۆ وه‌ستاندنی. 243 00:11:23,572 --> 00:11:27,124 مه‌سه‌له‌كه نابێت بریتیبێت له وه‌ستاندنی هاتنی ئاواره‌كان. 244 00:11:27,148 --> 00:11:30,136 ده‌بێت بریتیبێت له‌وه‌ی ناچار نه‌كرێن ووڵاتی خۆیان جێبهێلن. 245 00:11:30,160 --> 00:11:34,595 (چەپڵەلێدان) 246 00:11:46,510 --> 00:11:47,835 ببورن. 247 00:11:47,859 --> 00:11:51,787 (چەپڵەلێدان) 248 00:11:57,917 --> 00:12:00,442 دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین، 249 00:12:00,466 --> 00:12:02,511 دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین؟ 250 00:12:03,255 --> 00:12:06,026 چه‌ند خهڵكیتر ده‌بێ ناچار بكرێن ماڵی خۆیان جێبێڵن 251 00:12:06,050 --> 00:12:07,431 پێش ئه‌وه‌ی بڵێیین، "به‌سه"؟ 252 00:12:07,455 --> 00:12:08,664 سه‌د ملیۆن؟ 253 00:12:09,125 --> 00:12:11,951 شه‌رم نییه، تۆمه‌تباریان بكه‌ین و ڕه‌تیان بكه‌ینه‌وه 254 00:12:13,245 --> 00:12:16,078 بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان پێوەی نییە، 255 00:12:17,012 --> 00:12:18,167 دیسان برینداریان دەکەین، 256 00:12:18,191 --> 00:12:21,156 لەکاتێکدا دەبێت پهشوازییان لێبكه‌ین له وڵاتەکانی خۆمان. 257 00:12:23,291 --> 00:12:26,594 شكۆیان داده‌ماڵین و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. 258 00:12:26,618 --> 00:12:29,324 خوێندكارێكم هه‌بوو، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 259 00:12:29,348 --> 00:12:31,164 له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی عێراق بوو. 260 00:12:31,188 --> 00:12:32,627 ده‌ستیكرد به گریان. 261 00:12:33,595 --> 00:12:35,223 "بۆچی ڕقیان لێمانه؟" 262 00:12:35,247 --> 00:12:36,421 "كێ ڕقی لێته؟" 263 00:12:36,445 --> 00:12:39,216 "هه‌مووان، هه‌مووان ڕقیان لێمانه چونكه ئاواره‌ین، 264 00:12:39,240 --> 00:12:40,596 چونكه موسوڵمانین." 265 00:12:42,019 --> 00:12:44,355 جاران، ده‌متوانی دڵنه‌وایی خوێندكاره‌كانم بكه‌م 266 00:12:44,379 --> 00:12:47,016 كه‌وا زۆربه‌ی جیهان رقی له ئاواره‌كان نییه. 267 00:12:47,040 --> 00:12:48,425 به‌ڵام ئێستا ناتوانم. 268 00:12:48,868 --> 00:12:52,348 ناتوانم ڕوونی بكه‌مه‌وه بۆ كه‌سێك هه‌وڵی دڕاندنی لەچکی دایكی ده‌دات 269 00:12:52,372 --> 00:12:54,157 كاتێك ده‌چنه دووكانی میوه‌فرۆشێك، 270 00:12:54,181 --> 00:12:57,425 یاخود بۆچی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر پێیی ده‌ڵێت تیرۆرست 271 00:12:57,449 --> 00:13:00,052 وه پێیی ده‌ڵێت بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووی. 272 00:13:00,052 --> 00:13:01,718 ناتوانم دڵنه‌وایی بكه‌م 273 00:13:01,742 --> 00:13:04,081 كه‌وا دوایین قوربانیدانی ژیانی باوكی 274 00:13:04,105 --> 00:13:07,225 لە خزمەتکردنی سوپای ئەمریکادا وەک وەرگێڕێک 275 00:13:07,249 --> 00:13:09,959 وای لێده‌كات بەهای زیاتربێت وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی. 276 00:13:11,051 --> 00:13:13,923 ژمارەیەکی ئێجگار کەم ئاوارە وەردەگرێن لە جیهاندا. 277 00:13:14,949 --> 00:13:17,635 جێگەی کەمتر لە هەزارا یەکیان دەکەینەوە. 278 00:13:18,778 --> 00:13:21,978 ئه‌و لهههزارا یه‌كه سوودی زیاتر بەخۆمان دەگەیەنێ وەک لەوان. 279 00:13:22,797 --> 00:13:26,583 ئه‌وه بێتاقه‌تم ده‌كا كه وشه‌ی ئاواره وه‌ك شتێكی پیس سه‌یر ده‌كرێ. 280 00:13:26,607 --> 00:13:28,220 وەک شتێک کە شەرمی لێبکرێت. 281 00:13:28,244 --> 00:13:30,108 ئه‌وان هیچیان نه‌كردوه تا شه‌رمی لێبكه‌ن. 282 00:13:33,827 --> 00:13:36,550 پێشكه‌وتنی زۆر ده‌بینین له بواره جیاوازه‌كانی ژیان 283 00:13:36,574 --> 00:13:37,952 جگه له مرۆڤایه‌تی نه‌بێ. 284 00:13:38,523 --> 00:13:42,962 ٦٥.٣ ملیۆن هاوڵاتی هه‌یه كه ناچاركراون ماڵ وحاڵیان جێبهێڵن 285 00:13:42,986 --> 00:13:44,230 له‌به‌ر شه‌ڕوكوشتار-- 286 00:13:44,685 --> 00:13:46,534 گه‌وره‌ترین ژماره له مێژوودا. 287 00:13:47,110 --> 00:13:49,167 ئێمەین کە پێویستە شەرمەزار بین. 288 00:13:49,712 --> 00:13:50,867 سوپاس. 289 00:13:50,891 --> 00:13:57,420 (چەپڵەلێدان)