له‌بیرمه كاتێك یەکەمجار زانیم هه‌ڵبژێردراوم بۆ قسه‌كردن له کۆنفرانسی تێد بههۆڵهكهدا رامكرد بۆ یه‌كێ له پۆلهكانم تا به خوێندكاره‌كانم بڵێم "بڵێن چی، كوڕینه؟ دیاریكراوم تا له (تێد) قسه بكه‌م" كاردانه‌وه‌یان وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانبووم ته‌واوی پۆله‌كه بێده‌نگبوون "تێد تۆڵك؟ مه‌به‌ستت، وه‌ك ئه‌وه‌ی لەسەر گریت ناچار کردین سەیری بکەین؟ یان ئه‌وه‌ی كه زاناكه شته ناوازه‌كانی ده‌كرد به ڕۆبۆته‌كه؟" ئه‌مه پرسیاری محمد بوو. "به‌ڵێ، ڕێك ئاواهی" "به‌ڵام مامۆستا، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌ڕاستی زۆر گرنگ و زیرەکن" (پێكه‌نین) "ده‌زانم" "به‌ڵام مامۆستا، بۆ قسه‌ده‌كه‌ی؟ تۆ حه‌زت له قسه‌كردن نییه له شوێنی گشتی." "به‌ڵێ وایه" دانم پیانا "به‌ڵام گرنگه ده‌رباره‌ی خۆمان قسه بكه‌م، له گه‌شته‌كانی ئێوه بدوێم، له گه‌شته‌كه‌ی خۆم. خه‌ڵك ده‌بێ بزانن." خوێندكارانی خوێندنگای په‌نابه‌ران پێویستیان به هاندان هه‌یه "جوانه! باشتره چاك بێت، مامۆستا." (پێکەنین) ٦٥.٣ ملیۆن كه‌س بە ناچاری دەرپەڕێنراون له ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه. زۆرترین ژماره له سوریاوه‌یه، ١١ ملیۆن كه‌س. رۆژانه ٣٣،٩٥٢ كه‌س له‌ماڵه‌كانی خۆیان ڕاده‌كه‌ن به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌مێننه‌وه، گوزه‌رانیان به‌شێوه‌یه‌كه كه به‌هیچ پێناسه‌یه‌ك هی مرۆڤ نییه. ئێمه به‌شدارین له له‌ناوبردنی مرۆڤ. هیچكات رێژه‌كه هێنده به‌رز نه‌بوه. ئه‌مه به‌رزترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانه له‌دوای جه‌نگی جیهانی ٢. ئێستا، ڕێگه‌مبده‌ن پێتان بڵێم بۆچی ئه‌مه زۆر بۆم گرنگه. من عه‌ره‌بم. په‌نابه‌رم. موسڵمانم. وه ئه‌م دوانزه ساڵه‌ی كۆتایم به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان به‌سه‌ربردووه. وه هاوڕهگهزبازیشم. ئه‌مه‌ش وایكردووه زۆر بهناوبانگبم. (پێکەنین) به‌ڵام من كچی ئاوارهیهكم. نه‌نكم ساڵی ١٩٦٤ له سوریا ڕایكرد، كاتی ڕژێمی ئه‌سه‌دی باوك. مانگی سێییه‌می سكپڕیه‌كه‌ی بوو كاتێك جانتای سه‌فه‌ری هه‌ڵگرت، پێنج مناڵه‌كه‌ی سه‌رخست و به‌ره‌و ئه‌رده‌ن كه‌وته‌ڕێ. نه‌یده‌زانی داهاتوو چی پێییه بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی. باپیرم بڕیاریدا بمێنێته‌وه، پێی وانه‌بوو باردۆخ وا خراپ بێت. مانگێك دواتر، دوای نه‌نكم كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی لەسێدارە درا. كارگه‌كه‌شی حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت. له‌هیچه‌وه ژیانی نوێییان بونیات نایه‌وه له‌كۆتایدا بوون به هاوڵاتییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌ربه‌خۆی ئەردەنی. دوای یانزه ساڵ له‌مه، من له ئه‌رده‌ن له‌دایكبووم. نه‌نكم زۆر به‌لایه‌وه گرنگه ئێمه مێژووی خۆمان بزانین وه گهشتهكهشمان. هه‌شت ساڵان بووم كاتێك منی برد بۆ سه‌ردانی یه‌كه‌م كه‌مپی په‌نابه‌ران. تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی. نه‌مده‌زانی بۆچی ئه‌وه‌نده بۆی گرنگه كه ده‌بێ بچینه ئه‌و كه‌مپه بیرم دێت ده‌ستیم گرتبوو و به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌سوڕاینه‌وه، ووتی " بڕۆ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان یاری بکە" چووه سه‌ردانی ژنێك كه له‌ناو كهمپهكهدابوون من نه‌مده‌ویست. ئه‌و منالانه وه‌ك من نه‌بوون. هه‌ژاربوون. له كه‌مپدا ده‌ژیان. ڕه‌تمكرده‌وه. داهاته‌وه و بهڕهقییهكهوه ووتی، "بڕۆ. وه نه‌گه‌ڕێیته‌وه تا یاری نه‌كه‌ی. وا بیرنه‌كه‌یته‌وه ئه‌مان له‌تۆ نزمترن. یان پێتوابێ هیچ نییه لێییانهوه فێربیت." به نابه‌دڵی رۆیشتم. هه‌رگیز نه‌مویستووه بێ ئومێدیكهم. دوای چه‌ند كاتژمێرێك گه‌ڕامه‌وه دوای به‌سه‌ربردنی هه‌ندێ كات به تۆپی پێ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان. له كامپه‌كه ده‌رچووین، بهجۆشێكهوه پێم ووت كه چ كاتێكی خۆشم به‌سه‌ربردووه چه‌ند مه‌زنبوون ئه‌و منداڵانه. به عه‌ره‌بی ووتم "حرام". "چه‌ند داماون" نه‌نكم ووتی"حرام بۆ ئێمە". وشه‌كه‌ی به‌مانایه‌كی تر به‌كارهێنا، واتا ئێمه گوناهمان كردووه. "به‌زه‌یت پێیاندا نه‌یه‌ته‌وه، باوه‌ڕت پێیان بێ" تا وڵاته‌كه‌مم به‌جێ نه‌هێشت به‌ره‌و ئه‌مریكا له‌و قسانه تێنەگەشتم له‌وێ كاریگه‌ری قسه‌كانیم بۆ ده‌ركه‌وت. دوای ده‌رچوونم له كۆلێژ، داوای پەنابەرێتی سیاسیم کرد و وەرمگرت له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌ندامێتی گرووپێکی کۆمەڵایەتی. هه‌ندێ كه‌س ڕه‌نگه تێنه‌گه‌ن، به‌ڵام له هه‌ندێ ووڵات سزای هاوڕه‌گه‌زبازی ره‌نگه مردن بێت. دەبوو واز لە ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌رده‌نی بێنم. ئه‌مه قورسترین بڕیاربوو كه ده‌بوو بیده‌م، به‌ڵام بژارده‌ی ترم نه‌بوو. مه‌به‌سته‌كه ئه‌مه‌یه، كاتێك خۆت ده‌بینییه‌وه له‌نێوان بژارده‌ی ماڵ و مانه‌وه، پرسیاری "خه‌ڵكی كوێییت؟" زۆر زیاد ده‌كات. به‌م دواییانه ژنێكی سوریم ناسی له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له یۆنان جوان خستییهروو كاتێك ئه‌و ساتانه‌ی بیرده‌كه‌وته‌وه كه ناچاركراون حه‌له‌ب جێبهێڵن. "له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌مڕوانی و هیچی لێنه‌بوو. هه‌موو شتێ وێرانبوو. هیچ نه‌مابوو، نه دووكان، نه شه‌قام، نه قوتابخانه. هه‌موو شتێ وێرانبوو. چه‌ند مانگێ له‌شوقه‌كه‌ی خۆمدا مامه‌وه، گوێم بۆ بۆمبه‌كان ده‌گرت و سه‌یری مردنی خه‌ڵكم ده‌كرد. به‌ڵام هه‌میشه پێموابوو بارودۆخ باش ده‌بێ، پێموابوو ناتوانن ناچار بهڕۆیشتنم بكه‌ن، كه‌س ناتوانێ ماڵه‌كه‌م لێ بستێنێت. نازانم بۆ ئه‌و به‌یانییه كه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م كرد، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، سێ منداڵه‌كه‌م ده‌مرن. وه له‌به‌رئه‌وه ڕۆیشتین. ئێمه ڕامانكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچاربووین نه‌ك حه‌زمان لێیبێت. ژنه‌كه ووتی: بژاردهیهكیتر نه‌بوو. زۆر قورسه برواكردن به‌وه‌ی تۆ خه‌ڵكی شوێنێكیت، كاتێك تۆ ماڵت نییه، كاتێك وڵاته‌كه‌ی خۆت ره‌تت ده‌كاته‌وه له‌به‌ر ترس و مەترسی کوشتن، یاخود كاتێ ئه‌و شاره‌ی تێییدا گه‌وره‌بویت به‌ته‌واوی ویڕان بوبێت. هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه‌وا من ماڵم هه‌یه. من چیتر هاوڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی نه‌بووم، له هه‌مانكاتدا ئه‌مریكیش نه‌بووم. هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد ئێستاش زۆر قورسه به وشه باس ناكرێت. دوای كۆلێژ، پێویستبوو شوێنێ بدۆزمه‌وه كه پێی بڵێم ماڵ. ویلات به ویلایه‌ت ده‌گه‌ڕام له‌كۆتاییدا كارۆلینای باكورم هه‌ڵبژارد. ئه‌و خه‌ڵكه بهبهزهییهی به‌داخبوون بۆم كرێییان بۆ ده‌دام یان ژه‌مێ خواردنیان بۆ ده‌كڕیم، جلیان ده‌دامێ بۆ چاوپێکەوتنی ئیش. ئه‌مه زیاتر وای لێكردم هه‌ست به نامۆیی و بێتوانایی بكه‌م. به‌رده‌وامبوو تا خاتوو سارام ناسی، قه‌شه‌یه‌كی باشووری كه له خراپترین كاتدا منی گرته خۆ‌و و ئیشی پێدام، به‌مه بڕوابه‌خۆبوونم بۆ درووستبوو. خاتوو سارا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی هه‌بوو له شاخه‌كانی كارۆلینا. بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی خواپێدراوانە گەورەبووبووم بەهۆی پەروەردەی حەوت خوشکەکەمەوە وامدەزانی داوام لێدەکات چێشتخانەکەی بۆ بەڕێوەبەرم. هه‌ڵه‌بووم. ده‌ستمكرد به قاپ شۆردن، خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌والێت و گۆشتبرژاندن. بێفیزیكردم، به‌های ئیشی قورس فێربووم. گرنگترین شت، هه‌ستم به به‌هاداری و ئارامی ده‌كرد. له‌گه‌ڵیاندا ئاهه‌نگی كرسیمسم ده‌كرد. هه‌وڵیده‌دا ڕه‌مه‌زانم له‌گه‌ڵدا بگرێت. بیرمدێ ڕارابووم له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زبازی خۆمی بۆ ده‌رخه‌م -- هەرچۆنێک بێت ئەو قەشەیەکی باشووری بوو. له‌لای دانیشتم وه پێمووت: "خاتوو سارا ده‌زانی من هاوڕه‌گه‌زبازم" وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌جۆرێكبوو هه‌رگیز بیرم ناچێتەوە. "ئاساییه، ئازیزیم ته‌نیا مه‌به به له‌شفرۆش" (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) دواتر گواستمه‌وه بۆ ئه‌تله‌نتا، هه‌ر به‌شوێن دۆزینه‌وه ماڵێکەوە بووم. دوای سێ ساڵ گه‌شته‌كه‌م گۆڕانێكی سه‌یری به‌سه‌رداهات كاتێك كۆمه‌ڵێ مناڵی پەنابەرم بینی تۆپی پێان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه. بە هەڵە لامدابوو بۆ ئەم شوێنی نیشتەجێبوونە، و ئه‌و مناڵانه‌م بینی له‌ده‌ره‌وه یاریان ده‌كرد. بەپێی پەتی و تۆپێکی شڕ یاریان دەکرد و به‌ردیان كردبوو به گۆڵ. بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك لێییان ڕامام، دوای ئه‌وه بزه‌یه‌كم كرد. مناڵه‌كان نیشتیمانیان بیرخستمه‌وه. به‌بیریان هێنامه‌وه كه منیش تۆپی پێم ده‌كرد له‌كۆڵانه‌كانی ئه‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ براكانم و خزمەکانم. له‌كۆتایدا چووم یاریم له‌گه‌ڵدا كردن. تۆزێ دوودڵ بوون له‌وه‌ی ڕێگه‌م بده‌ن یارییان له‌گه‌ڵ بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێییان وابوو، كچان نازانن یاری بكه‌ن. به‌ڵام من ده‌مزانی. لێم پرسین كه قه‌ت له‌گه‌ڵ تیمێكا بوون. وتیان نه‌خێر، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تیمێكا بن. لە کۆتاییدا قایلم کردن و یەکەم تیمی خۆمان درووستکرد. ئه‌و مناڵانه كۆرسێكی پوختیان دامێ له‌سه‌ر ئاواره‌كان، هه‌ژاری و مرۆڤایه‌تی. سێ برای ئه‌فغانی-- ڕوح الله، نورالله و زه‌بیحوڵڵا. رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌وه‌دا. ڕۆژێكیان كه‌مێ دواكه‌وتم بۆ مەشقکردنەکە، بینیم یاریگاکە به‌ته‌واوی چۆڵه. زۆر نیگه‌ران بووم. تیمه‌كه‌م حه‌زیان له ڕاهێنان بو. وه‌ك ئه‌وه نه‌بوو كه نه‌هاتبێتن بۆ ڕاهێنان. له سه‌یاره‌كه دابه‌زیم، دوو مناڵ له‌پشت زهبالهكهوه ڕایان‌كرد به‌تووندی ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند. مامۆستا، ڕووح لێیانی خوارد. هێرشیان کردە سەری. هەموو ئەم ناوەیان کرد بە خوێن. "باسی چی ده‌كه‌ن؟ مه‌به‌ستان چیه لێیانی خوراد؟" "ئه‌و مناڵه خراپانه هاتن و تێ‌یان هه‌ڵدا. هه‌مووان ڕۆشتن، زۆر ترساین." چوینه ناو سه‌یاره‌كه‌م و به‌ره‌و ماڵی ڕوح ڕۆیشتین. له‌ده‌رگامدا، نوور ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه. "روح له‌كوێیه؟ ده‌بێ قسه‌ی لهگهڵكهم بزانم سه‌لامه‌ته "لهژورهكهیهتی، مامۆستا نایه‌وێت بێته ده‌ره‌وه." لهدهرگاكهمدا. روح، وه‌ره ده‌ره‌وه، ده‌مه‌وێ قسه‌ت لهگهڵكهم. ده‌مه‌وێ بزاانم سه‌لامه‌تی یا پێویست ده‌كا بچین بۆ نه‌خۆشخانه." هاته ده‌ره‌وه برینێكی گه‌وره بە سەرییەوە بوو، لێوی هەڵتەقیبوو زۆریش دەلەرزی. سەیرم دەکرد، و داوام له مناڵه‌كان كرد دایكی بانگ بكه‌ن، چونكه ده‌مه‌وێ بیبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه. دایكیان بانگ كرد. هاته ده‌ره‌وه. پشتم له‌و بوو، به فارسی هاواری كرد. كوڕه‌كان زۆر پێكه‌نین. سه‌رم سوڕمابوو، چونكه هیچ شتێك نه‌بوو شایانی پێكه‌نین بێت. بۆیان ڕوونكردمه‌وه كه ژنه‌كه ده‌ڵێ، "كه ئێوه وتوتانه مامۆستاكه‌تان موسوڵمانه و ژنه." له‌پشته‌وه، من به‌هیچیان نه‌چووم به‌ڕای ئه‌و. پێكه‌نین رووم تێكرد و پێم ووت : "من موسوڵمانم "اشهد ان لا اله الی الله" نیشانه‌ی باوه‌ڕی موسوڵمانانه. سه‌ری سوڕما، وه تۆزێ دڵنیاشبوو، بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێ، من، ئه‌و ژنه ستایل ئەمریكییه، جل كورته، بێ لەچکە، به‌ڕاستی موسوڵمانە. خانه‌واده‌كه‌یان له‌دەست تاڵیبان رایان كردبوو. سه‌دان خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان كوژرابوون. باوكیان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ربوو. دوای چەند مانگێک گەڕایەوە و تەنیا قاوغێکی پیاوەکەی پێشتر بوو. خێزانه‌كه‌یان به‌ره‌و پاكستان هه‌ڵاتوون، دوو كوڕه گه‌وره‌كه‌یان، ته‌مه‌نیان ٨ و ١٠ ساڵان بووه ئه‌و كاته، له‌ڕۆژێكدا ١٠ کاتژمێر خه‌ریكی حه‌سیر چنین بوون تا خه‌رجی خێزانه‌كه دابین بکا. زۆر خۆشحاڵبوون كاتێك زانیان كه قبوڵكراون تا له ئه‌مریكا نیشته‌جێبن. یه‌كێ بوون له‌و یه‌ك له‌هه‌زاره‌ی به‌ختیان هه‌بووه بگه‌ن به‌مه. یانسیبیان بۆ ده‌رچووبوو. چیرۆكه‌كه‌یان ناوازه نه‌بوو. هه‌موو ماڵه ئاواره‌كان به‌نزیكه‌یی هه‌مان چیرۆكیان هه‌یه. لەگەڵ ئەو منداڵانە کارم دەکرد ئه‌وانه‌ی دایكی خۆیان بینیوه ده‌سدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، باوكیان ده‌ستی قرتێنراوه. مناڵێكیان بینیویه‌تی كه گوله نراوە بەسهری نهنكییەوە. له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه یاخییه‌كان منداڵه‌كه ببه‌ن و بیكه‌ن به سه‌رباز. چیرۆكه‌كانیان بیرناچنه‌وه. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌موو ڕۆژێ بریتییه له هیوا، بەرگەگرتن، سوربوون خۆشه‌ویستی بۆ ژیان وه سوپاسگوزاری بۆ ئەوەی توانیان ژیانیان بوونیات بنێنەوە. یه‌ك شه‌و له‌ژووری كوڕه‌كان مامه‌وه، كاتێك دایكیان هاته‌وه ماله‌وه دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی ١٨ ژووری هۆتێل له‌ڕۆژێكدا. دانیشت، نور قاچی ده‌شێلا، ده‌یگووت كه‌وا ئه‌و ئاگای لێی ده‌بێت كاتێك زانكۆی ته‌واوكرد. له‌خۆشیا بزه‌ی ده‌كرد. "خوا گه‌وره‌یه، ژیان زۆر خۆشه، ئێمه خۆشبه‌ختین كه‌وا لێرەین." له‌م دوو ساڵه‌ی كۆتاییدا، دەنگی دژه ئاواره له به‌رزبونه‌وه‌دایه. شتێكی جیهانییه. ژماره‌یان له هه‌ڵكشاندایه چونكه هیچ ناكه‌ین بۆ ڕێگه‌گرتن لێیی هیچیش نییه بۆ وه‌ستاندنی. مه‌سه‌له‌كه نابێت بریتیبێت له وه‌ستاندنی هاتنی ئاواره‌كان. ده‌بێت بریتیبێت له‌وه‌ی ناچار نه‌كرێن ووڵاتی خۆیان جێبهێلن. (چەپڵەلێدان) ببورن. (چەپڵەلێدان) دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین، دەبێت چەندێکی تر قووربانی بدەین؟ چه‌ند خهڵكیتر ده‌بێ ناچار بكرێن ماڵی خۆیان جێبێڵن پێش ئه‌وه‌ی بڵێیین، "به‌سه"؟ سه‌د ملیۆن؟ شه‌رم نییه، تۆمه‌تباریان بكه‌ین و ڕه‌تیان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی كه ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان پێوەی نییە، دیسان برینداریان دەکەین، لەکاتێکدا دەبێت پهشوازییان لێبكه‌ین له وڵاتەکانی خۆمان. شكۆیان داده‌ماڵین و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. خوێندكارێكم هه‌بوو، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی عێراق بوو. ده‌ستیكرد به گریان. "بۆچی ڕقیان لێمانه؟" "كێ ڕقی لێته؟" "هه‌مووان، هه‌مووان ڕقیان لێمانه چونكه ئاواره‌ین، چونكه موسوڵمانین." جاران، ده‌متوانی دڵنه‌وایی خوێندكاره‌كانم بكه‌م كه‌وا زۆربه‌ی جیهان رقی له ئاواره‌كان نییه. به‌ڵام ئێستا ناتوانم. ناتوانم ڕوونی بكه‌مه‌وه بۆ كه‌سێك هه‌وڵی دڕاندنی لەچکی دایكی ده‌دات كاتێك ده‌چنه دووكانی میوه‌فرۆشێك، یاخود بۆچی یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ر پێیی ده‌ڵێت تیرۆرست وه پێیی ده‌ڵێت بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێی هاتووی. ناتوانم دڵنه‌وایی بكه‌م كه‌وا دوایین قوربانیدانی ژیانی باوكی لە خزمەتکردنی سوپای ئەمریکادا وەک وەرگێڕێک وای لێده‌كات بەهای زیاتربێت وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی. ژمارەیەکی ئێجگار کەم ئاوارە وەردەگرێن لە جیهاندا. جێگەی کەمتر لە هەزارا یەکیان دەکەینەوە. ئه‌و لهههزارا یه‌كه سوودی زیاتر بەخۆمان دەگەیەنێ وەک لەوان. ئه‌وه بێتاقه‌تم ده‌كا كه وشه‌ی ئاواره وه‌ك شتێكی پیس سه‌یر ده‌كرێ. وەک شتێک کە شەرمی لێبکرێت. ئه‌وان هیچیان نه‌كردوه تا شه‌رمی لێبكه‌ن. پێشكه‌وتنی زۆر ده‌بینین له بواره جیاوازه‌كانی ژیان جگه له مرۆڤایه‌تی نه‌بێ. ٦٥.٣ ملیۆن هاوڵاتی هه‌یه كه ناچاركراون ماڵ وحاڵیان جێبهێڵن له‌به‌ر شه‌ڕوكوشتار-- گه‌وره‌ترین ژماره له مێژوودا. ئێمەین کە پێویستە شەرمەزار بین. سوپاس. (چەپڵەلێدان)