Return to Video

لە جەنگدا چیم بینی؟

  • 0:01 - 0:04
    بەم شێوەیه جەنگ دەستپێدەكات.
  • 0:04 - 0:07
    ڕۆژێك تۆ له ژیانی ئاسایی خۆتدا دەژیت،
  • 0:07 - 0:09
    پلان دادەنێیت تاكو بچیت بۆ ئاهەنگێك،
  • 0:09 - 0:12
    منداڵەكانت دەبەیت بۆ خوێندنگە،
  • 0:12 - 0:14
    چاوپێکەوتنی دكتۆری ددانت هەیه.
  • 0:14 - 0:18
    لەدوای ئەوه، تەلەفۆنەكان نامێنن،
  • 0:18 - 0:22
    تەلەڤزیۆنەكان نامێنن، چەكدارەكان
    له سەر شەقامەكەن،
  • 0:22 - 0:24
    ڕیگەکان گیراون.
  • 0:24 - 0:29
    ژیانی تۆ بەو جۆرەی دەیبینی
    دەچێتە باری سڕبوونەوە،
  • 0:29 - 0:31
    دەوەستێت.
  • 0:31 - 0:34
    بەنیازم چیرۆكی هاوڕێیەكم بدزم،
  • 0:34 - 0:36
    هاوڕێ بۆسنییكەم، سەبارەت
    بەوەی كه بەسەری هاتووە،
  • 0:36 - 0:41
    چونكه پێموایه بەتەواوی ڕوونی دەكاتەوه
    چ هەستێکە.
  • 0:41 - 0:45
    ساڵی١٩٩٢له ڕۆژێكی مانگی ئایار
    دەچووه سەر كار،
  • 0:45 - 0:48
    به تەنورەیەكی كورت و پاپوچی بن بەرز.
    له بانك كاری دەكرد.
  • 0:48 - 0:52
    دایكێكی گەنج بوو.
    كەسێك بوو حەزی له ئاهەنگ گێڕان بوو.
  • 0:52 - 0:53
    كەسێكی مەزن.
  • 0:53 - 0:57
    لەناكاو تانكێكی بینی
  • 0:57 - 1:00
    دەهاته خوارەوەی ڕێگەی
    سەرەكی سارایۆڤۆ
  • 1:00 - 1:04
    له هەموو شتێکی سەر ڕێگەکەی دەدا.
  • 1:04 - 1:08
    پێ وابوو خەون دەبینێت،
    بەڵام نەخێر خەون نەبوو.
  • 1:08 - 1:10
    و ڕایدەکرد وەك هەر یەكێك
    له ئێمەش ڕای دەکرد
  • 1:10 - 1:14
    و خۆی له پشت تەنەكه
    خۆڵێكدا شاردەوه،
  • 1:14 - 1:17
    به پاپووچێكی بن بەرز
    و تەنووره كورتەكەی.
  • 1:17 - 1:21
    و هەست دەكات كه زۆر پێكەنیناوییه،
    كه خۆی لەوێ شاردۆتەوه،
  • 1:21 - 1:24
    بەڵام بینی ئەو تانکه
    سەربازیشی لەگەڵدایه
  • 1:24 - 1:26
    و خەڵكی له هەموو
    لایەكە و ژاوەژاوە
  • 1:26 - 1:31
    هەست دەکات 'ئەلیس لە جیهانی سەیروسەمەرەیە'
  • 1:31 - 1:33
    چوونه ناو کونی كەروێشكەوە،
  • 1:33 - 1:36
    ناوەوە، ناوەوە، بۆ ناو تاریکی،
  • 1:36 - 1:42
    و هەرگیز جارێكی تر ژیانم
    وەك خۆی لێ نایەتەوه.
  • 1:42 - 1:45
    دوای چەند هەفتەیەك، هاوڕێكەم
    له ناو قەڕەباڵغیەكدابوو
  • 1:45 - 1:50
    كوڕه ساواكەی له ناو دەستەكانیدابوو
    پاڵی پێوەدەنا
  • 1:50 - 1:53
    تاكو بیدات به غەریبەیەك
    له ناو پاسەكه،
  • 1:53 - 1:56
    كه كۆتا پاس بوو
    ساراییڤۆی جێدەهێشت
  • 1:56 - 1:59
    تاوەكو منداڵەكەی بباته دەرەوه
    تا پارێزراو بن.
  • 2:01 - 2:03
    و زەحمەتیەکانی دایکەکەی لەبیرە
    لە پێشەوە،
  • 2:03 - 2:07
    لە ناو ئەو قەڕەباڵغیەدا
    ''منداڵەکەم لێوەرگرن''
  • 2:07 - 2:13
    و لە پەنجەرەکەوە منداڵەکەی دا بە یەکێک
  • 2:13 - 2:16
    و بۆ ماوەی چەند ساڵێک نەیبینیەوە.
  • 2:16 - 2:19
    ئابڵوقەدانەکە ماوەی سێ ساڵ و نیوی خایاند،
  • 2:19 - 2:22
    و ئابڵوقەدانێک بەبێ ئاو،
  • 2:22 - 2:27
    بەبێ هێز، بەبێ کارەبا، بەبێ گەرم کەرەوە،
    بەبێ خۆراک،
  • 2:27 - 2:32
    لە ناوەڕاستی ئەوروپا،
    لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم.
  • 2:32 - 2:36
    شاەرەفمەند بووم کە یەکێک بووم
    لەو پەیامنێرانەی
  • 2:36 - 2:38
    کە لە ناو ئابڵوقەدانەکەدا ژیاین،
  • 2:38 - 2:41
    و دەشڵێم شانازی دەکەم کە
    مافی ئەوەم هەبوو لەوێبم
  • 2:41 - 2:44
    لەبەرئەوەی هەموو شتێکی فێرکردم،
  • 2:44 - 2:48
    نەک هەر دەربارەی بوون بە پەیامنێر،
    بەڵکو دەربارەی بوون بە مرۆڤ.
  • 2:48 - 2:50
    فێری میهرەبانی بووم.
  • 2:50 - 2:54
    فێربووم کە دەگونجێت پاڵەوانەکان
    خەڵکی ئاسایی بن.
  • 2:54 - 2:58
    فێربووم ببەخشم.
    فێری هاوڕێیەتی بووم.
  • 2:58 - 3:01
    زیاتر لە هەمووان، فێری خۆشەویستی بووم.
  • 3:01 - 3:07
    هەتا لە ناوەڕاستی وێرانکاری سامناک
    ومردن و ئاژاوەدا،
  • 3:07 - 3:10
    فێربووم چۆن خەڵکی ئاسایی
    یارمەتی دراوسێکانیان دەدا،
  • 3:10 - 3:12
    بەخشینەوەی خواردن،
    بەخێوکردنی منداڵەکانیان،
  • 3:12 - 3:16
    ڕاکێشانی یەکێک لە ناوەڕاستی شەقام
    کە بە قەناس پێکراوە
  • 3:16 - 3:18
    هەتا ژیانی خۆشت دەخەیتە مەترسییەوە،
  • 3:18 - 3:22
    یارمەتیدانی خاڵکی برینداربوو
    بۆ سواربونی تەکسی
  • 3:22 - 3:24
    تاوەکو بیانبەن بۆ نەخۆشخانە.
  • 3:24 - 3:27
    زۆر شت فێربووم دەربارەی خۆم.
  • 3:27 - 3:31
    جارێکیان مارثا گێلهۆرن، کە یەکێک بوو لە
    قارەمانەکانم پێی گوتم:-
  • 3:31 - 3:36
    تەنیا دەتوانیت جەنگێکت خۆشبوێت''،
    ''ئەوەی دەمێنێتەوە بەرپرسیاریەتییە
  • 3:36 - 3:39
    لە دوای ئەوەوە، ڕوماڵی زۆر زۆر
    لە جەنگەکانم کردوە،
  • 3:39 - 3:42
    ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەن،
  • 3:42 - 3:45
    بەڵام هیچ کامێکیان وەک ساراییڤۆ نەبوو.
  • 3:45 - 3:49
    ئایاری ڕابردوو، چوومەوە بۆ،
  • 3:49 - 3:53
    من پێی دەڵێم یەکتر بینینەوە زۆر نامۆ و
    شێتەکەی قوتابخانەی ئامادەیی.
  • 3:53 - 3:57
    ئەوە چی بوو، یادی بیست ساڵەی
    ئابڵوقەدانەکە بوو،
  • 3:57 - 4:00
    سەرەتاکانی ئابڵوقەدانەکەی سەر ساراییڤۆ،
  • 4:00 - 4:04
    و حەز بە وشەی ''ساڵ یاد'' ناکەم،
    لەبەرئەوەی وەک ئاهەنگێک وایە،
  • 4:04 - 4:05
    و ئاهەنگیش نەبوو.
  • 4:05 - 4:09
    کۆبونەوەیەکی زۆر خەمناکی پەیامنێرەکان بوو
  • 4:09 - 4:13
    کە لە ماوەی جەنگدا کاریان کردبوو
    کارمەندەکانی هاوکاری مرۆیی،
  • 4:13 - 4:17
    و بە دڵنیایەوەش خەڵکە ئازا و بوێرەکەی
    ساراییڤۆش.
  • 4:17 - 4:20
    ئەو شتەی زۆر پێی کاریگەر بووم،
  • 4:20 - 4:21
    کە دڵی شکاندم،
  • 4:21 - 4:24
    ڕۆیشتنبوو بۆ خوارەوەی شەقامی
    سەرەکی ساراییڤۆ،
  • 4:24 - 4:28
    ئەو شوێنەی کە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا
    ئایدەی هاوڕێم تانکەکەی لێ بینی بوو،
  • 4:28 - 4:34
    و لەو شەقامەش زیاتر لە ١٢،٠٠٠
    کورسی سوری لێبوو،
  • 4:34 - 4:36
    بە چۆڵی،
  • 4:36 - 4:38
    و هەر یەکێکیشیان ئاماژەبوو بۆ
  • 4:38 - 4:42
    کەسێک کە لە کاتی
    ئابڵوقەدانەکەدا مردبوو،
  • 4:42 - 4:46
    بە تەنیا لە ساراییڤۆ،
    نەک لە هەموو بۆسنە،
  • 4:46 - 4:49
    و لە کۆتایی شارەکەوە درێژ دەبێتەوە
  • 4:49 - 4:51
    بۆ بەشێکی گەورەی،
  • 4:51 - 4:55
    و خەمبارترینیان بۆ من
    کورسییە بچووکەکان بوون
  • 4:55 - 4:57
    بۆ منداڵەکان.
  • 4:57 - 5:01
    ئێستا من ڕوماڵی سوریا دەکەم،
  • 5:01 - 5:04
    و دەستم کردوە بە تۆمارکردن
    لەبەرئەوەی بڕوام وایە
  • 5:04 - 5:06
    پێویستە کە بکرێت.
  • 5:06 - 5:09
    بڕوام وایە کە چیرۆکێک هەیە
    دەبێت بگوترێت.
  • 5:09 - 5:13
    دوبارە ڕوکاری جەنگ لە بۆسنە دەبینم،
  • 5:13 - 5:15
    کە بۆ یەکەم جارگەیشتمە دیمەشق،
  • 5:15 - 5:18
    ئەو دیمەنە نامۆیەیم بینی کە وا دەردەکەوت
  • 5:18 - 5:21
    خەڵکەکەی بڕوایان نەدەکرد
    کە جەنگێک بەڕێوەیە،
  • 5:21 - 5:23
    و لە بۆسنەش بە هەمان شێوە بوو
  • 5:23 - 5:26
    بەنزیکەیی لە هەر وڵاتێک
    کە بینیومە کە جەنگ دەستی پێدەکرد.
  • 5:26 - 5:28
    خەڵکەکە نەیان دەویست بڕوا بەوەبکەن
    جەنگ دەست پێدەکات،
  • 5:28 - 5:32
    هەربۆیە نەدەڕۆیشتن،
    نەدەڕۆیشتن کە دەیان توانی.
  • 5:32 - 5:34
    پارەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا نەبرد.
  • 5:34 - 5:37
    دەمێننەوە چونکە دەتەوێت
    لە ماڵی خۆتدا بمێنیەوە.
  • 5:37 - 5:42
    و دواتر جەنگ و ئاژاوە دەستپێدەکات.
  • 5:42 - 5:45
    ڕواندا شوێنێکە هەمیشە وەک
    تارمایی بەدوامەوەیە.
  • 5:45 - 5:51
    لەساڵی١٩٩٤بۆ ماوەیەکی کەم ساراییڤۆم جێهێشت
    تا بچم ڕوماڵی جینۆسایدی ڕواندا بکەم.
  • 5:51 - 5:56
    لە نێوان مانگی ئایار و ئابی ١٩٩٤دا،
  • 5:56 - 6:01
    یەک ملیۆن کەس سەبڕدران،
  • 6:01 - 6:06
    ئێستا ئەگەر ئەو ١٢،٠٠٠
    کورسییە منیان شۆککردبێت
  • 6:06 - 6:08
    تەنیا بە ژمارەکەی،
  • 6:08 - 6:11
    دەمەوێت بۆ تەنیا چرکەیەک
    بیر لە یەک ملیۆن کەس بکەیتەوە،
  • 6:11 - 6:14
    و چەند نمونەیەکت پێبدەم کە
    لەبیرمە
  • 6:14 - 6:19
    وەستابووم و سەیری خوارەوەی ڕێگەکەم دەکرد
    ئەوەندەی دەمتوانی ببینم،
  • 6:19 - 6:25
    بەلایەنی کەمەوە میلێک، دووهێندەی باڵام
    تەرمەکان لەسەر یەک داندرابوون
  • 6:25 - 6:27
    هی مردووەکان.
  • 6:27 - 6:30
    ئەمەش ڕێژەیەکی کەمی مردووەکان بوو.
  • 6:30 - 6:32
    هەروەها دایکەکان منداڵەکانیان هەڵگرتبوو
  • 6:32 - 6:36
    کە گرفتاری دوا ئازارەکانی مەرگیان بووبوون.
  • 6:36 - 6:39
    بۆیە زۆر شت لە جەنگەوە فێربووین،
  • 6:39 - 6:41
    و باسی ڕوانداشم کرد
  • 6:41 - 6:45
    لەبەرئەوی شوێنێکە
    وەک ئەفریقیای باشوور،
  • 6:45 - 6:49
    شوێنێک دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ
    چارەسەرێک هەیە.
  • 6:49 - 6:53
    ٥٦% ی ئەندام پەرلەمانەکانی ئافرەتن
  • 6:53 - 6:55
    شتێکی نایابە،
  • 6:55 - 6:59
    و ئێساش لە دەستووری نیشتیمانیدا هاتووە،
  • 6:59 - 7:02
    لە ڕاستیدا ڕێگەت پێنادرێت بڵییت
    Hutu یان Tutsi.
  • 7:02 - 7:06
    ڕێگەت پێنادرێت کەس
    بەناوی کەسی ترەوە ناو بنێی،
  • 7:06 - 7:11
    کە بە دڵنیایەوە، لە یەکەم شوێنەوە
    دەستپێکی سەربڕین بوو.
  • 7:11 - 7:14
    کارمەندێکی هاوکاری مرۆیی کە هاوڕێم بوو
    جوانترین چیرۆکی پێگوتم،
  • 7:14 - 7:15
    یان بەلای منەوە جوان بوو.
  • 7:15 - 7:20
    کۆمەڵێک منداڵ بوون.
    یان تێکەڵدەکرد Hutus وTutsis،
  • 7:20 - 7:23
    و کۆمەڵێ ئافرەتیش کە ئەوانیان
    هەڵگرتبووەوە،
  • 7:23 - 7:27
    ڕیزیان بەستبوو و یەکیان
    دەیدا بە منداڵی دوای خۆی،
  • 7:27 - 7:30
    هیچ چۆرێک لە بەراوردکاری نەبوو،
    یTutsi تۆ،
  • 7:30 - 7:33
    ی لەوانەیە دایکی منت کوشتبێت Hutu تۆ.
  • 7:33 - 7:35
    لەوانەشە باوکی منت کوشتبێت.
  • 7:35 - 7:40
    ئەوان تازە هێنراونەتەوە ناو
    ئەم جۆرە ئاشتبوونەوەیە،
  • 7:40 - 7:44
    و پێم شتێکی سەرەنجڕاکێش بوو.
  • 7:44 - 7:47
    بۆیە کە خەڵکی لێم دەپرسن چۆنە
    بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی جەنگ،
  • 7:47 - 7:49
    و بۆچیش بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی،
  • 7:49 - 7:50
    لە بەر ئەمەیە.
  • 7:50 - 7:54
    لەڕاستیدا کاتێک هەفتەی داهاتوو،
    دەگەڕێمەوە سوریا
  • 7:54 - 7:58
    ئەوەی دەیبینم خەڵکێکی
    پاڵەوانی باوەڕپێنەکراوە،
  • 7:58 - 8:00
    هەندێکیان لە پێناو دیموکراسیدا دەجەنگن،
  • 8:00 - 8:04
    بۆ شتێک کە ئێمە هەموو ڕۆژێك
    بە کەم سەیریان دەکەین.
  • 8:04 - 8:07
    و بە زۆریش لەبەر ئەوەیە
    بۆچی ئەوە دەکەم.
  • 8:07 - 8:12
    لە ساڵی ٢٠٠٤، کوڕێکی بچووکم بوو،
  • 8:12 - 8:15
    بە کوڕە پەرجووەکەم بانگم دەکرد،
  • 8:15 - 8:18
    لەبەرئەوەی دوای بینینی ئەو هەموو مەرگ
  • 8:18 - 8:22
    و وێرانکاری و ئاژاوە وتاریکییە لەژیانمدا،
  • 8:22 - 8:26
    چرای هیوام لە دایک بوو.
  • 8:26 - 8:30
    ناوم ناوە لووکا
    کە بەمانای ''ڕوناکیهێنەر''دێت
  • 8:30 - 8:35
    چونکە ڕوناکی هێنا بۆ ژیانم.
  • 8:35 - 8:39
    بەڵام من باسی ئەو دەکەم چونکە
    کاتێک تەمەنی ٤ مانگان بوو،
  • 8:39 - 8:43
    سەرنووسەرە بیانیەکەم زۆری لێکردم
    تاکوو بگەڕێمەوە بەغداد
  • 8:43 - 8:47
    ئەو شوێنەی کە بەدرێژایی
    ڕژێمی سەددام و
  • 8:47 - 8:49
    لەکاتی کەوتنی بەغداد و
    دواتریش ڕوماڵم کردبوو،
  • 8:49 - 8:53
    لەبیرمەو، بە فرمێسکەوە سواری فڕۆکەکە بووم،
  • 8:53 - 8:55
    بە جیابوونەوە لە کوڕەکەم دەگریام،
  • 8:55 - 8:58
    ئەو کاتەی لەوێش بووم،
  • 8:58 - 9:00
    سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگی عێڕاقی
    کە هاوڕێم بوو
  • 9:00 - 9:03
    ؟پێمی گووت:- '' تۆ چیدەکەیت لێرە
  • 9:03 - 9:05
    ؟'' بۆچی لەگەڵ لووکا ناچیە ماڵەوە
  • 9:05 - 9:09
    ''منیش گووتم، ''پێویستە بیبینم
    ساڵی ٢٠٠٤ بوو
  • 9:09 - 9:13
    کە سەرەتای قۆناغێکی خوێناوی
    باوەڕپێنەکراو بوو لە عێڕاق،
  • 9:13 - 9:16
    پێویستە ببینم، لێرە چی دەگوزەرێت.
  • 9:16 - 9:17
    دەبێت تۆماری بکەم.
  • 9:17 - 9:21
    ئەویش گووتی:- بڕۆ ماڵەوە،
  • 9:21 - 9:24
    چونکە گەر بینینی یەکەم ددانیت لە دەست بچێت
  • 9:24 - 9:27
    ئەگەر یەکەم هەنگاویت لە دەست بچێت،
    هەرگیز لە خۆت نابووریت.
  • 9:27 - 9:31
    بەڵام هەمیشە جەنگێکی تر دەبێت.
  • 9:31 - 9:35
    و بەداخەوەش، هەمیشە جەنگ هەن.
  • 9:35 - 9:39
    و فێڵ لە خۆم دەکەم، کە پێموایە،
    وەک ڕۆژنامەنوسێک،
  • 9:39 - 9:41
    وەک پەیامنێرێک، وەک نووسەرێک،
  • 9:41 - 9:46
    دەتوانم بیانوەستێنم بەوەی ئەنجامی دەدەم.
    بەڵام ناتوانم.
  • 9:46 - 9:48
    من کۆفی ئەنان نیم.
    ئەو ناتوانێت جەنگ بوەستێنێت.
  • 9:48 - 9:51
    هەوڵی دانوستانکردنی دا لە سوریا
    و نەشی توانی ئەنجامی بدات.
  • 9:51 - 9:55
    کەسی چارەسەری کێشەکان نیم لە یوو ئێن.
  • 9:55 - 9:57
    بگرە پزیشکێکی مرۆیش نیم،
  • 9:57 - 10:00
    ناتوانم پێت بڵیم ئەو کاتانە چەند هەستم بە
    نائومێدی کردوە
  • 10:00 - 10:03
    لەبەردەممدا خەڵک دەمردن و ،
    نەم دەتوانی ڕزگاریان بکەم.
  • 10:03 - 10:07
    من تەنیا گەواهیدەرێکم.
  • 10:07 - 10:12
    ڕۆڵی من بریتییە لە هێنانی دەنگێک
    بۆ خەڵکانێک کە بێدەنگن.
  • 10:12 - 10:16
    هاوڕێیەکی زانکۆم وەک
    درەوشانەوەی ڕوناکییەک
  • 10:16 - 10:18
    لە تاریکترین گۆشەی جیهانەوە وەسفیکرد.
  • 10:18 - 10:21
    و ئەوە ئەو شتەیە کە هەڵی بۆ دەدەم.
  • 10:21 - 10:24
    من هەمیشە سەرکەوتوو نابم،
  • 10:24 - 10:27
    هەندێک جاریش بەڕاستی وەڕەسکەرە،
  • 10:27 - 10:29
    چونکە وا هەست دەکەیت بێ بەها دەنوسیت،
  • 10:29 - 10:31
    یان وا هەست دەکەیت کە کەس گوێی پێنادات.
  • 10:31 - 10:33
    کێ گوێ بە سوریا دەدات؟
    کێ گوێ بە بۆسنە دەدات؟
  • 10:33 - 10:35
    کێ گوێ بە کۆنگۆ دەدات،
  • 10:35 - 10:38
    کۆدیڤوار، لیبیریا، سيراليون، دەدات،
  • 10:38 - 10:40
    هەموو ئەو زنجیرە شوێنانەی کە
  • 10:40 - 10:44
    بە درێژایی ژیانم لە یادم دەبێت؟
  • 10:44 - 10:47
    بەڵام کاری من ئەوەیە شاهیدی ئەوە بدەم
  • 10:47 - 10:50
    و ئەوە ڕووکەشێکە، ناوەڕۆکی کێشەکە،
  • 10:50 - 10:53
    بۆ ئێمەی پەیامنێران کە ئەم کارە دەکەین.
  • 10:53 - 10:56
    هەموو ئەوەی دەتوانم بیکەم هیوا خواستنە،
  • 10:56 - 10:59
    بە سیاسەتمەداران و یاسا ڕێکخەران نا،
  • 10:59 - 11:01
    چونکە هەرچەندە زۆر حەزدەکەم باوەڕ
    بەوە بکەم
  • 11:01 - 11:04
    کە ئەوان نووسینەکانم دەخوێننەوە
    و شتێک دەکەن،
  • 11:04 - 11:07
    بەڵام خۆم هەڵناخەڵەتێنم.
  • 11:07 - 11:11
    بەڵام ئەوەی هیوای بۆ دەخوازم ئەوەیە
    ئەگەر هەر شتێکت بیرهاتەوە کە گوتم
  • 11:11 - 11:15
    یان سبەینێ دوای نانی بەیانی
    هەرکام لە چیرۆکەکانمت بیرهاتەوە،
  • 11:15 - 11:17
    گەر بتوانیت چیرۆکی ساراییڤۆت بیربێتەوە،
  • 11:17 - 11:21
    یان چیرۆکەکەی ڕواندا،
  • 11:21 - 11:23
    ئەو کاتە من ئەرکی خۆم جێبەجێ کردووە.
  • 11:23 - 11:25
    زۆر سوپاستان دەکەم.
  • 11:29 - 11:33
    چەپڵەڕێزان
Title:
لە جەنگدا چیم بینی؟
Speaker:
جانینی دی جیۆڤانی
Description:

پەیامنێر جانینی دی جیۆڤانی لە خراپترین شوێنەکانی سەرزەوی بووە بۆ هێنانی چیرۆکەکان لە بۆسنە، سیریا لیۆن و بەو دواییانەش لە سوریا. چیرۆکەکان ساتەکانی مرۆڤایەتیمان پێدەڵێت لە ناو گەورەترین كێشەکاندا. باس لەو ئاڵوگۆڕە سەرسوڕهێنەرە دەکات کاتێک شەقامێکی ناسراوی شارەکە دەبێتە مەیدانی جانگی بۆمب بارانکراو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:53

Kurdish subtitles

Revisions