1 00:00:00,703 --> 00:00:03,515 بەم شێوەیه جەنگ دەستپێدەكات. 2 00:00:03,515 --> 00:00:06,781 ڕۆژێك تۆ له ژیانی ئاسایی خۆتدا دەژیت، 3 00:00:06,781 --> 00:00:09,297 پلان دادەنێیت تاكو بچیت بۆ ئاهەنگێك، 4 00:00:09,297 --> 00:00:11,681 منداڵەكانت دەبەیت بۆ خوێندنگە، 5 00:00:11,681 --> 00:00:14,394 چاوپێکەوتنی دكتۆری ددانت هەیه. 6 00:00:14,394 --> 00:00:18,020 لەدوای ئەوه، تەلەفۆنەكان نامێنن، 7 00:00:18,020 --> 00:00:21,957 تەلەڤزیۆنەكان نامێنن، چەكدارەكان له سەر شەقامەكەن، 8 00:00:21,957 --> 00:00:24,273 ڕیگەکان گیراون. 9 00:00:24,273 --> 00:00:28,750 ژیانی تۆ بەو جۆرەی دەیبینی دەچێتە باری سڕبوونەوە، 10 00:00:28,750 --> 00:00:30,955 دەوەستێت. 11 00:00:30,955 --> 00:00:33,513 بەنیازم چیرۆكی هاوڕێیەكم بدزم، 12 00:00:33,513 --> 00:00:36,491 هاوڕێ بۆسنییكەم، سەبارەت بەوەی كه بەسەری هاتووە، 13 00:00:36,491 --> 00:00:40,868 چونكه پێموایه بەتەواوی ڕوونی دەكاتەوه چ هەستێکە. 14 00:00:40,868 --> 00:00:44,962 ساڵی١٩٩٢له ڕۆژێكی مانگی ئایار دەچووه سەر كار، 15 00:00:44,962 --> 00:00:48,110 به تەنورەیەكی كورت و پاپوچی بن بەرز. له بانك كاری دەكرد. 16 00:00:48,110 --> 00:00:51,634 دایكێكی گەنج بوو. كەسێك بوو حەزی له ئاهەنگ گێڕان بوو. 17 00:00:51,634 --> 00:00:53,468 كەسێكی مەزن. 18 00:00:53,468 --> 00:00:56,775 لەناكاو تانكێكی بینی 19 00:00:56,775 --> 00:00:59,981 دەهاته خوارەوەی ڕێگەی سەرەكی سارایۆڤۆ 20 00:00:59,981 --> 00:01:03,533 له هەموو شتێکی سەر ڕێگەکەی دەدا. 21 00:01:03,533 --> 00:01:07,564 پێ وابوو خەون دەبینێت، بەڵام نەخێر خەون نەبوو. 22 00:01:07,564 --> 00:01:10,309 و ڕایدەکرد وەك هەر یەكێك له ئێمەش ڕای دەکرد 23 00:01:10,309 --> 00:01:14,326 و خۆی له پشت تەنەكه خۆڵێكدا شاردەوه، 24 00:01:14,326 --> 00:01:16,925 به پاپووچێكی بن بەرز و تەنووره كورتەكەی. 25 00:01:16,925 --> 00:01:21,144 و هەست دەكات كه زۆر پێكەنیناوییه، كه خۆی لەوێ شاردۆتەوه، 26 00:01:21,144 --> 00:01:23,840 بەڵام بینی ئەو تانکه سەربازیشی لەگەڵدایه 27 00:01:23,840 --> 00:01:26,200 و خەڵكی له هەموو لایەكە و ژاوەژاوە 28 00:01:26,200 --> 00:01:30,827 هەست دەکات 'ئەلیس لە جیهانی سەیروسەمەرەیە' 29 00:01:30,827 --> 00:01:33,162 چوونه ناو کونی كەروێشكەوە، 30 00:01:33,162 --> 00:01:36,230 ناوەوە، ناوەوە، بۆ ناو تاریکی، 31 00:01:36,230 --> 00:01:41,631 و هەرگیز جارێكی تر ژیانم وەك خۆی لێ نایەتەوه. 32 00:01:41,631 --> 00:01:45,418 دوای چەند هەفتەیەك، هاوڕێكەم له ناو قەڕەباڵغیەكدابوو 33 00:01:45,418 --> 00:01:50,368 كوڕه ساواكەی له ناو دەستەكانیدابوو پاڵی پێوەدەنا 34 00:01:50,368 --> 00:01:52,904 تاكو بیدات به غەریبەیەك له ناو پاسەكه، 35 00:01:52,904 --> 00:01:55,928 كه كۆتا پاس بوو ساراییڤۆی جێدەهێشت 36 00:01:55,928 --> 00:01:59,093 تاوەكو منداڵەكەی بباته دەرەوه تا پارێزراو بن. 37 00:02:00,646 --> 00:02:03,203 و زەحمەتیەکانی دایکەکەی لەبیرە لە پێشەوە، 38 00:02:03,203 --> 00:02:06,629 لە ناو ئەو قەڕەباڵغیەدا ''منداڵەکەم لێوەرگرن'' 39 00:02:06,629 --> 00:02:12,682 و لە پەنجەرەکەوە منداڵەکەی دا بە یەکێک 40 00:02:12,682 --> 00:02:15,550 و بۆ ماوەی چەند ساڵێک نەیبینیەوە. 41 00:02:15,550 --> 00:02:19,269 ئابڵوقەدانەکە ماوەی سێ ساڵ و نیوی خایاند، 42 00:02:19,269 --> 00:02:21,558 و ئابڵوقەدانێک بەبێ ئاو، 43 00:02:21,558 --> 00:02:26,847 بەبێ هێز، بەبێ کارەبا، بەبێ گەرم کەرەوە، بەبێ خۆراک، 44 00:02:26,847 --> 00:02:32,202 لە ناوەڕاستی ئەوروپا، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم. 45 00:02:32,202 --> 00:02:36,004 شاەرەفمەند بووم کە یەکێک بووم لەو پەیامنێرانەی 46 00:02:36,004 --> 00:02:38,423 کە لە ناو ئابڵوقەدانەکەدا ژیاین، 47 00:02:38,423 --> 00:02:41,461 و دەشڵێم شانازی دەکەم کە مافی ئەوەم هەبوو لەوێبم 48 00:02:41,461 --> 00:02:43,651 لەبەرئەوەی هەموو شتێکی فێرکردم، 49 00:02:43,651 --> 00:02:47,780 نەک هەر دەربارەی بوون بە پەیامنێر، بەڵکو دەربارەی بوون بە مرۆڤ. 50 00:02:47,780 --> 00:02:50,135 فێری میهرەبانی بووم. 51 00:02:50,135 --> 00:02:53,946 فێربووم کە دەگونجێت پاڵەوانەکان خەڵکی ئاسایی بن. 52 00:02:53,946 --> 00:02:58,317 فێربووم ببەخشم. فێری هاوڕێیەتی بووم. 53 00:02:58,317 --> 00:03:01,228 زیاتر لە هەمووان، فێری خۆشەویستی بووم. 54 00:03:01,228 --> 00:03:06,507 هەتا لە ناوەڕاستی وێرانکاری سامناک ومردن و ئاژاوەدا، 55 00:03:06,507 --> 00:03:09,643 فێربووم چۆن خەڵکی ئاسایی یارمەتی دراوسێکانیان دەدا، 56 00:03:09,643 --> 00:03:12,287 بەخشینەوەی خواردن، بەخێوکردنی منداڵەکانیان، 57 00:03:12,287 --> 00:03:15,539 ڕاکێشانی یەکێک لە ناوەڕاستی شەقام کە بە قەناس پێکراوە 58 00:03:15,539 --> 00:03:18,396 هەتا ژیانی خۆشت دەخەیتە مەترسییەوە، 59 00:03:18,396 --> 00:03:21,647 یارمەتیدانی خاڵکی برینداربوو بۆ سواربونی تەکسی 60 00:03:21,647 --> 00:03:24,268 تاوەکو بیانبەن بۆ نەخۆشخانە. 61 00:03:24,268 --> 00:03:27,487 زۆر شت فێربووم دەربارەی خۆم. 62 00:03:27,487 --> 00:03:30,512 جارێکیان مارثا گێلهۆرن، کە یەکێک بوو لە قارەمانەکانم پێی گوتم:- 63 00:03:30,512 --> 00:03:35,710 تەنیا دەتوانیت جەنگێکت خۆشبوێت''، ''ئەوەی دەمێنێتەوە بەرپرسیاریەتییە 64 00:03:35,710 --> 00:03:39,246 لە دوای ئەوەوە، ڕوماڵی زۆر زۆر لە جەنگەکانم کردوە، 65 00:03:39,246 --> 00:03:41,875 ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەن، 66 00:03:41,875 --> 00:03:44,958 بەڵام هیچ کامێکیان وەک ساراییڤۆ نەبوو. 67 00:03:44,958 --> 00:03:48,913 ئایاری ڕابردوو، چوومەوە بۆ، 68 00:03:48,913 --> 00:03:52,687 من پێی دەڵێم یەکتر بینینەوە زۆر نامۆ و شێتەکەی قوتابخانەی ئامادەیی. 69 00:03:52,687 --> 00:03:57,030 ئەوە چی بوو، یادی بیست ساڵەی ئابڵوقەدانەکە بوو، 70 00:03:57,030 --> 00:03:59,502 سەرەتاکانی ئابڵوقەدانەکەی سەر ساراییڤۆ، 71 00:03:59,502 --> 00:04:03,942 و حەز بە وشەی ''ساڵ یاد'' ناکەم، لەبەرئەوەی وەک ئاهەنگێک وایە، 72 00:04:03,942 --> 00:04:05,345 و ئاهەنگیش نەبوو. 73 00:04:05,345 --> 00:04:09,333 کۆبونەوەیەکی زۆر خەمناکی پەیامنێرەکان بوو 74 00:04:09,333 --> 00:04:12,724 کە لە ماوەی جەنگدا کاریان کردبوو کارمەندەکانی هاوکاری مرۆیی، 75 00:04:12,724 --> 00:04:17,193 و بە دڵنیایەوەش خەڵکە ئازا و بوێرەکەی ساراییڤۆش. 76 00:04:17,193 --> 00:04:19,612 ئەو شتەی زۆر پێی کاریگەر بووم، 77 00:04:19,612 --> 00:04:21,353 کە دڵی شکاندم، 78 00:04:21,353 --> 00:04:23,523 ڕۆیشتنبوو بۆ خوارەوەی شەقامی سەرەکی ساراییڤۆ، 79 00:04:23,523 --> 00:04:27,598 ئەو شوێنەی کە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا ئایدەی هاوڕێم تانکەکەی لێ بینی بوو، 80 00:04:27,598 --> 00:04:34,295 و لەو شەقامەش زیاتر لە ١٢،٠٠٠ کورسی سوری لێبوو، 81 00:04:34,295 --> 00:04:35,921 بە چۆڵی، 82 00:04:35,921 --> 00:04:38,190 و هەر یەکێکیشیان ئاماژەبوو بۆ 83 00:04:38,190 --> 00:04:41,907 کەسێک کە لە کاتی ئابڵوقەدانەکەدا مردبوو، 84 00:04:41,907 --> 00:04:46,194 بە تەنیا لە ساراییڤۆ، نەک لە هەموو بۆسنە، 85 00:04:46,194 --> 00:04:48,781 و لە کۆتایی شارەکەوە درێژ دەبێتەوە 86 00:04:48,781 --> 00:04:51,055 بۆ بەشێکی گەورەی، 87 00:04:51,055 --> 00:04:54,558 و خەمبارترینیان بۆ من کورسییە بچووکەکان بوون 88 00:04:54,558 --> 00:04:57,414 بۆ منداڵەکان. 89 00:04:57,414 --> 00:05:00,541 ئێستا من ڕوماڵی سوریا دەکەم، 90 00:05:00,541 --> 00:05:03,731 و دەستم کردوە بە تۆمارکردن لەبەرئەوەی بڕوام وایە 91 00:05:03,731 --> 00:05:05,987 پێویستە کە بکرێت. 92 00:05:05,987 --> 00:05:08,992 بڕوام وایە کە چیرۆکێک هەیە دەبێت بگوترێت. 93 00:05:08,992 --> 00:05:12,962 دوبارە ڕوکاری جەنگ لە بۆسنە دەبینم، 94 00:05:12,962 --> 00:05:15,191 کە بۆ یەکەم جارگەیشتمە دیمەشق، 95 00:05:15,191 --> 00:05:17,593 ئەو دیمەنە نامۆیەیم بینی کە وا دەردەکەوت 96 00:05:17,593 --> 00:05:21,153 خەڵکەکەی بڕوایان نەدەکرد کە جەنگێک بەڕێوەیە، 97 00:05:21,153 --> 00:05:23,088 و لە بۆسنەش بە هەمان شێوە بوو 98 00:05:23,088 --> 00:05:25,902 بەنزیکەیی لە هەر وڵاتێک کە بینیومە کە جەنگ دەستی پێدەکرد. 99 00:05:25,902 --> 00:05:28,445 خەڵکەکە نەیان دەویست بڕوا بەوەبکەن جەنگ دەست پێدەکات، 100 00:05:28,445 --> 00:05:31,912 هەربۆیە نەدەڕۆیشتن، نەدەڕۆیشتن کە دەیان توانی. 101 00:05:31,912 --> 00:05:33,582 پارەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا نەبرد. 102 00:05:33,582 --> 00:05:37,477 دەمێننەوە چونکە دەتەوێت لە ماڵی خۆتدا بمێنیەوە. 103 00:05:37,477 --> 00:05:41,516 و دواتر جەنگ و ئاژاوە دەستپێدەکات. 104 00:05:41,516 --> 00:05:45,319 ڕواندا شوێنێکە هەمیشە وەک تارمایی بەدوامەوەیە. 105 00:05:45,319 --> 00:05:51,473 لەساڵی١٩٩٤بۆ ماوەیەکی کەم ساراییڤۆم جێهێشت تا بچم ڕوماڵی جینۆسایدی ڕواندا بکەم. 106 00:05:51,473 --> 00:05:56,322 لە نێوان مانگی ئایار و ئابی ١٩٩٤دا، 107 00:05:56,322 --> 00:06:00,523 یەک ملیۆن کەس سەبڕدران، 108 00:06:00,523 --> 00:06:05,750 ئێستا ئەگەر ئەو ١٢،٠٠٠ کورسییە منیان شۆککردبێت 109 00:06:05,750 --> 00:06:07,822 تەنیا بە ژمارەکەی، 110 00:06:07,822 --> 00:06:11,453 دەمەوێت بۆ تەنیا چرکەیەک بیر لە یەک ملیۆن کەس بکەیتەوە، 111 00:06:11,453 --> 00:06:13,990 و چەند نمونەیەکت پێبدەم کە لەبیرمە 112 00:06:13,990 --> 00:06:19,071 وەستابووم و سەیری خوارەوەی ڕێگەکەم دەکرد ئەوەندەی دەمتوانی ببینم، 113 00:06:19,071 --> 00:06:25,160 بەلایەنی کەمەوە میلێک، دووهێندەی باڵام تەرمەکان لەسەر یەک داندرابوون 114 00:06:25,160 --> 00:06:26,884 هی مردووەکان. 115 00:06:26,884 --> 00:06:30,219 ئەمەش ڕێژەیەکی کەمی مردووەکان بوو. 116 00:06:30,219 --> 00:06:32,188 هەروەها دایکەکان منداڵەکانیان هەڵگرتبوو 117 00:06:32,188 --> 00:06:35,529 کە گرفتاری دوا ئازارەکانی مەرگیان بووبوون. 118 00:06:35,529 --> 00:06:38,859 بۆیە زۆر شت لە جەنگەوە فێربووین، 119 00:06:38,859 --> 00:06:41,211 و باسی ڕوانداشم کرد 120 00:06:41,211 --> 00:06:45,329 لەبەرئەوی شوێنێکە وەک ئەفریقیای باشوور، 121 00:06:45,329 --> 00:06:49,311 شوێنێک دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ چارەسەرێک هەیە. 122 00:06:49,311 --> 00:06:52,779 ٥٦% ی ئەندام پەرلەمانەکانی ئافرەتن 123 00:06:52,779 --> 00:06:55,231 شتێکی نایابە، 124 00:06:55,231 --> 00:06:59,257 و ئێساش لە دەستووری نیشتیمانیدا هاتووە، 125 00:06:59,257 --> 00:07:02,430 لە ڕاستیدا ڕێگەت پێنادرێت بڵییت Hutu یان Tutsi. 126 00:07:02,430 --> 00:07:06,299 ڕێگەت پێنادرێت کەس بەناوی کەسی ترەوە ناو بنێی، 127 00:07:06,299 --> 00:07:10,845 کە بە دڵنیایەوە، لە یەکەم شوێنەوە دەستپێکی سەربڕین بوو. 128 00:07:10,845 --> 00:07:13,952 کارمەندێکی هاوکاری مرۆیی کە هاوڕێم بوو جوانترین چیرۆکی پێگوتم، 129 00:07:13,952 --> 00:07:15,435 یان بەلای منەوە جوان بوو. 130 00:07:15,435 --> 00:07:20,352 کۆمەڵێک منداڵ بوون. یان تێکەڵدەکرد Hutus وTutsis، 131 00:07:20,352 --> 00:07:23,066 و کۆمەڵێ ئافرەتیش کە ئەوانیان هەڵگرتبووەوە، 132 00:07:23,066 --> 00:07:27,000 ڕیزیان بەستبوو و یەکیان دەیدا بە منداڵی دوای خۆی، 133 00:07:27,000 --> 00:07:30,166 هیچ چۆرێک لە بەراوردکاری نەبوو، یTutsi تۆ، 134 00:07:30,166 --> 00:07:33,081 ی لەوانەیە دایکی منت کوشتبێت Hutu تۆ. 135 00:07:33,081 --> 00:07:34,927 لەوانەشە باوکی منت کوشتبێت. 136 00:07:34,927 --> 00:07:40,233 ئەوان تازە هێنراونەتەوە ناو ئەم جۆرە ئاشتبوونەوەیە، 137 00:07:40,233 --> 00:07:43,817 و پێم شتێکی سەرەنجڕاکێش بوو. 138 00:07:43,817 --> 00:07:46,659 بۆیە کە خەڵکی لێم دەپرسن چۆنە بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی جەنگ، 139 00:07:46,659 --> 00:07:48,871 و بۆچیش بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی، 140 00:07:48,871 --> 00:07:50,340 لە بەر ئەمەیە. 141 00:07:50,340 --> 00:07:53,731 لەڕاستیدا کاتێک هەفتەی داهاتوو، دەگەڕێمەوە سوریا 142 00:07:53,731 --> 00:07:57,692 ئەوەی دەیبینم خەڵکێکی پاڵەوانی باوەڕپێنەکراوە، 143 00:07:57,692 --> 00:07:59,965 هەندێکیان لە پێناو دیموکراسیدا دەجەنگن، 144 00:07:59,965 --> 00:08:03,982 بۆ شتێک کە ئێمە هەموو ڕۆژێك بە کەم سەیریان دەکەین. 145 00:08:03,982 --> 00:08:07,220 و بە زۆریش لەبەر ئەوەیە بۆچی ئەوە دەکەم. 146 00:08:07,220 --> 00:08:11,688 لە ساڵی ٢٠٠٤، کوڕێکی بچووکم بوو، 147 00:08:11,688 --> 00:08:14,883 بە کوڕە پەرجووەکەم بانگم دەکرد، 148 00:08:14,883 --> 00:08:17,929 لەبەرئەوەی دوای بینینی ئەو هەموو مەرگ 149 00:08:17,929 --> 00:08:22,106 و وێرانکاری و ئاژاوە وتاریکییە لەژیانمدا، 150 00:08:22,106 --> 00:08:25,965 چرای هیوام لە دایک بوو. 151 00:08:25,965 --> 00:08:30,162 ناوم ناوە لووکا کە بەمانای ''ڕوناکیهێنەر''دێت 152 00:08:30,162 --> 00:08:35,085 چونکە ڕوناکی هێنا بۆ ژیانم. 153 00:08:35,085 --> 00:08:38,536 بەڵام من باسی ئەو دەکەم چونکە کاتێک تەمەنی ٤ مانگان بوو، 154 00:08:38,536 --> 00:08:43,208 سەرنووسەرە بیانیەکەم زۆری لێکردم تاکوو بگەڕێمەوە بەغداد 155 00:08:43,208 --> 00:08:46,540 ئەو شوێنەی کە بەدرێژایی ڕژێمی سەددام و 156 00:08:46,540 --> 00:08:49,419 لەکاتی کەوتنی بەغداد و دواتریش ڕوماڵم کردبوو، 157 00:08:49,419 --> 00:08:52,513 لەبیرمەو، بە فرمێسکەوە سواری فڕۆکەکە بووم، 158 00:08:52,513 --> 00:08:55,499 بە جیابوونەوە لە کوڕەکەم دەگریام، 159 00:08:55,499 --> 00:08:57,732 ئەو کاتەی لەوێش بووم، 160 00:08:57,732 --> 00:09:00,467 سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگی عێڕاقی کە هاوڕێم بوو 161 00:09:00,467 --> 00:09:02,941 ؟پێمی گووت:- '' تۆ چیدەکەیت لێرە 162 00:09:02,941 --> 00:09:04,782 ؟'' بۆچی لەگەڵ لووکا ناچیە ماڵەوە 163 00:09:04,782 --> 00:09:08,567 ''منیش گووتم، ''پێویستە بیبینم ساڵی ٢٠٠٤ بوو 164 00:09:08,567 --> 00:09:12,954 کە سەرەتای قۆناغێکی خوێناوی باوەڕپێنەکراو بوو لە عێڕاق، 165 00:09:12,954 --> 00:09:16,194 پێویستە ببینم، لێرە چی دەگوزەرێت. 166 00:09:16,194 --> 00:09:17,059 دەبێت تۆماری بکەم. 167 00:09:17,059 --> 00:09:20,623 ئەویش گووتی:- بڕۆ ماڵەوە، 168 00:09:20,623 --> 00:09:23,909 چونکە گەر بینینی یەکەم ددانیت لە دەست بچێت 169 00:09:23,909 --> 00:09:26,907 ئەگەر یەکەم هەنگاویت لە دەست بچێت، هەرگیز لە خۆت نابووریت. 170 00:09:26,907 --> 00:09:30,770 بەڵام هەمیشە جەنگێکی تر دەبێت. 171 00:09:30,770 --> 00:09:35,111 و بەداخەوەش، هەمیشە جەنگ هەن. 172 00:09:35,111 --> 00:09:38,965 و فێڵ لە خۆم دەکەم، کە پێموایە، وەک ڕۆژنامەنوسێک، 173 00:09:38,965 --> 00:09:40,731 وەک پەیامنێرێک، وەک نووسەرێک، 174 00:09:40,731 --> 00:09:45,569 دەتوانم بیانوەستێنم بەوەی ئەنجامی دەدەم. بەڵام ناتوانم. 175 00:09:45,569 --> 00:09:48,116 من کۆفی ئەنان نیم. ئەو ناتوانێت جەنگ بوەستێنێت. 176 00:09:48,116 --> 00:09:51,093 هەوڵی دانوستانکردنی دا لە سوریا و نەشی توانی ئەنجامی بدات. 177 00:09:51,093 --> 00:09:55,089 کەسی چارەسەری کێشەکان نیم لە یوو ئێن. 178 00:09:55,089 --> 00:09:57,372 بگرە پزیشکێکی مرۆیش نیم، 179 00:09:57,372 --> 00:10:00,198 ناتوانم پێت بڵیم ئەو کاتانە چەند هەستم بە نائومێدی کردوە 180 00:10:00,198 --> 00:10:03,469 لەبەردەممدا خەڵک دەمردن و ، نەم دەتوانی ڕزگاریان بکەم. 181 00:10:03,469 --> 00:10:07,304 من تەنیا گەواهیدەرێکم. 182 00:10:07,304 --> 00:10:12,358 ڕۆڵی من بریتییە لە هێنانی دەنگێک بۆ خەڵکانێک کە بێدەنگن. 183 00:10:12,358 --> 00:10:15,591 هاوڕێیەکی زانکۆم وەک درەوشانەوەی ڕوناکییەک 184 00:10:15,591 --> 00:10:18,353 لە تاریکترین گۆشەی جیهانەوە وەسفیکرد. 185 00:10:18,353 --> 00:10:21,000 و ئەوە ئەو شتەیە کە هەڵی بۆ دەدەم. 186 00:10:21,000 --> 00:10:24,036 من هەمیشە سەرکەوتوو نابم، 187 00:10:24,036 --> 00:10:26,577 هەندێک جاریش بەڕاستی وەڕەسکەرە، 188 00:10:26,577 --> 00:10:28,783 چونکە وا هەست دەکەیت بێ بەها دەنوسیت، 189 00:10:28,783 --> 00:10:31,112 یان وا هەست دەکەیت کە کەس گوێی پێنادات. 190 00:10:31,112 --> 00:10:33,361 کێ گوێ بە سوریا دەدات؟ کێ گوێ بە بۆسنە دەدات؟ 191 00:10:33,361 --> 00:10:35,374 کێ گوێ بە کۆنگۆ دەدات، 192 00:10:35,374 --> 00:10:37,648 کۆدیڤوار، لیبیریا، سيراليون، دەدات، 193 00:10:37,648 --> 00:10:39,763 هەموو ئەو زنجیرە شوێنانەی کە 194 00:10:39,763 --> 00:10:43,736 بە درێژایی ژیانم لە یادم دەبێت؟ 195 00:10:43,736 --> 00:10:46,989 بەڵام کاری من ئەوەیە شاهیدی ئەوە بدەم 196 00:10:46,989 --> 00:10:50,171 و ئەوە ڕووکەشێکە، ناوەڕۆکی کێشەکە، 197 00:10:50,171 --> 00:10:52,712 بۆ ئێمەی پەیامنێران کە ئەم کارە دەکەین. 198 00:10:52,712 --> 00:10:56,303 هەموو ئەوەی دەتوانم بیکەم هیوا خواستنە، 199 00:10:56,303 --> 00:10:58,911 بە سیاسەتمەداران و یاسا ڕێکخەران نا، 200 00:10:58,911 --> 00:11:01,308 چونکە هەرچەندە زۆر حەزدەکەم باوەڕ بەوە بکەم 201 00:11:01,308 --> 00:11:03,773 کە ئەوان نووسینەکانم دەخوێننەوە و شتێک دەکەن، 202 00:11:03,773 --> 00:11:06,933 بەڵام خۆم هەڵناخەڵەتێنم. 203 00:11:06,933 --> 00:11:11,150 بەڵام ئەوەی هیوای بۆ دەخوازم ئەوەیە ئەگەر هەر شتێکت بیرهاتەوە کە گوتم 204 00:11:11,150 --> 00:11:14,703 یان سبەینێ دوای نانی بەیانی هەرکام لە چیرۆکەکانمت بیرهاتەوە، 205 00:11:14,703 --> 00:11:17,385 گەر بتوانیت چیرۆکی ساراییڤۆت بیربێتەوە، 206 00:11:17,385 --> 00:11:20,876 یان چیرۆکەکەی ڕواندا، 207 00:11:20,876 --> 00:11:23,449 ئەو کاتە من ئەرکی خۆم جێبەجێ کردووە. 208 00:11:23,449 --> 00:11:25,487 زۆر سوپاستان دەکەم. 209 00:11:29,199 --> 00:11:32,717 چەپڵەڕێزان