لە جەنگدا چیم بینی؟
-
0:01 - 0:04بەم شێوەیه جەنگ دەستپێدەكات.
-
0:04 - 0:07ڕۆژێك تۆ له ژیانی ئاسایی خۆتدا دەژیت،
-
0:07 - 0:09پلان دادەنێیت تاكو بچیت بۆ ئاهەنگێك،
-
0:09 - 0:12منداڵەكانت دەبەیت بۆ خوێندنگە،
-
0:12 - 0:14چاوپێکەوتنی دكتۆری ددانت هەیه.
-
0:14 - 0:18لەدوای ئەوه، تەلەفۆنەكان نامێنن،
-
0:18 - 0:22تەلەڤزیۆنەكان نامێنن، چەكدارەكان
له سەر شەقامەكەن، -
0:22 - 0:24ڕیگەکان گیراون.
-
0:24 - 0:29ژیانی تۆ بەو جۆرەی دەیبینی
دەچێتە باری سڕبوونەوە، -
0:29 - 0:31دەوەستێت.
-
0:31 - 0:34بەنیازم چیرۆكی هاوڕێیەكم بدزم،
-
0:34 - 0:36هاوڕێ بۆسنییكەم، سەبارەت
بەوەی كه بەسەری هاتووە، -
0:36 - 0:41چونكه پێموایه بەتەواوی ڕوونی دەكاتەوه
چ هەستێکە. -
0:41 - 0:45ساڵی١٩٩٢له ڕۆژێكی مانگی ئایار
دەچووه سەر كار، -
0:45 - 0:48به تەنورەیەكی كورت و پاپوچی بن بەرز.
له بانك كاری دەكرد. -
0:48 - 0:52دایكێكی گەنج بوو.
كەسێك بوو حەزی له ئاهەنگ گێڕان بوو. -
0:52 - 0:53كەسێكی مەزن.
-
0:53 - 0:57لەناكاو تانكێكی بینی
-
0:57 - 1:00دەهاته خوارەوەی ڕێگەی
سەرەكی سارایۆڤۆ -
1:00 - 1:04له هەموو شتێکی سەر ڕێگەکەی دەدا.
-
1:04 - 1:08پێ وابوو خەون دەبینێت،
بەڵام نەخێر خەون نەبوو. -
1:08 - 1:10و ڕایدەکرد وەك هەر یەكێك
له ئێمەش ڕای دەکرد -
1:10 - 1:14و خۆی له پشت تەنەكه
خۆڵێكدا شاردەوه، -
1:14 - 1:17به پاپووچێكی بن بەرز
و تەنووره كورتەكەی. -
1:17 - 1:21و هەست دەكات كه زۆر پێكەنیناوییه،
كه خۆی لەوێ شاردۆتەوه، -
1:21 - 1:24بەڵام بینی ئەو تانکه
سەربازیشی لەگەڵدایه -
1:24 - 1:26و خەڵكی له هەموو
لایەكە و ژاوەژاوە -
1:26 - 1:31هەست دەکات 'ئەلیس لە جیهانی سەیروسەمەرەیە'
-
1:31 - 1:33چوونه ناو کونی كەروێشكەوە،
-
1:33 - 1:36ناوەوە، ناوەوە، بۆ ناو تاریکی،
-
1:36 - 1:42و هەرگیز جارێكی تر ژیانم
وەك خۆی لێ نایەتەوه. -
1:42 - 1:45دوای چەند هەفتەیەك، هاوڕێكەم
له ناو قەڕەباڵغیەكدابوو -
1:45 - 1:50كوڕه ساواكەی له ناو دەستەكانیدابوو
پاڵی پێوەدەنا -
1:50 - 1:53تاكو بیدات به غەریبەیەك
له ناو پاسەكه، -
1:53 - 1:56كه كۆتا پاس بوو
ساراییڤۆی جێدەهێشت -
1:56 - 1:59تاوەكو منداڵەكەی بباته دەرەوه
تا پارێزراو بن. -
2:01 - 2:03و زەحمەتیەکانی دایکەکەی لەبیرە
لە پێشەوە، -
2:03 - 2:07لە ناو ئەو قەڕەباڵغیەدا
''منداڵەکەم لێوەرگرن'' -
2:07 - 2:13و لە پەنجەرەکەوە منداڵەکەی دا بە یەکێک
-
2:13 - 2:16و بۆ ماوەی چەند ساڵێک نەیبینیەوە.
-
2:16 - 2:19ئابڵوقەدانەکە ماوەی سێ ساڵ و نیوی خایاند،
-
2:19 - 2:22و ئابڵوقەدانێک بەبێ ئاو،
-
2:22 - 2:27بەبێ هێز، بەبێ کارەبا، بەبێ گەرم کەرەوە،
بەبێ خۆراک، -
2:27 - 2:32لە ناوەڕاستی ئەوروپا،
لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم. -
2:32 - 2:36شاەرەفمەند بووم کە یەکێک بووم
لەو پەیامنێرانەی -
2:36 - 2:38کە لە ناو ئابڵوقەدانەکەدا ژیاین،
-
2:38 - 2:41و دەشڵێم شانازی دەکەم کە
مافی ئەوەم هەبوو لەوێبم -
2:41 - 2:44لەبەرئەوەی هەموو شتێکی فێرکردم،
-
2:44 - 2:48نەک هەر دەربارەی بوون بە پەیامنێر،
بەڵکو دەربارەی بوون بە مرۆڤ. -
2:48 - 2:50فێری میهرەبانی بووم.
-
2:50 - 2:54فێربووم کە دەگونجێت پاڵەوانەکان
خەڵکی ئاسایی بن. -
2:54 - 2:58فێربووم ببەخشم.
فێری هاوڕێیەتی بووم. -
2:58 - 3:01زیاتر لە هەمووان، فێری خۆشەویستی بووم.
-
3:01 - 3:07هەتا لە ناوەڕاستی وێرانکاری سامناک
ومردن و ئاژاوەدا، -
3:07 - 3:10فێربووم چۆن خەڵکی ئاسایی
یارمەتی دراوسێکانیان دەدا، -
3:10 - 3:12بەخشینەوەی خواردن،
بەخێوکردنی منداڵەکانیان، -
3:12 - 3:16ڕاکێشانی یەکێک لە ناوەڕاستی شەقام
کە بە قەناس پێکراوە -
3:16 - 3:18هەتا ژیانی خۆشت دەخەیتە مەترسییەوە،
-
3:18 - 3:22یارمەتیدانی خاڵکی برینداربوو
بۆ سواربونی تەکسی -
3:22 - 3:24تاوەکو بیانبەن بۆ نەخۆشخانە.
-
3:24 - 3:27زۆر شت فێربووم دەربارەی خۆم.
-
3:27 - 3:31جارێکیان مارثا گێلهۆرن، کە یەکێک بوو لە
قارەمانەکانم پێی گوتم:- -
3:31 - 3:36تەنیا دەتوانیت جەنگێکت خۆشبوێت''،
''ئەوەی دەمێنێتەوە بەرپرسیاریەتییە -
3:36 - 3:39لە دوای ئەوەوە، ڕوماڵی زۆر زۆر
لە جەنگەکانم کردوە، -
3:39 - 3:42ئەوەندە زۆرن لە ژماردن نایەن،
-
3:42 - 3:45بەڵام هیچ کامێکیان وەک ساراییڤۆ نەبوو.
-
3:45 - 3:49ئایاری ڕابردوو، چوومەوە بۆ،
-
3:49 - 3:53من پێی دەڵێم یەکتر بینینەوە زۆر نامۆ و
شێتەکەی قوتابخانەی ئامادەیی. -
3:53 - 3:57ئەوە چی بوو، یادی بیست ساڵەی
ئابڵوقەدانەکە بوو، -
3:57 - 4:00سەرەتاکانی ئابڵوقەدانەکەی سەر ساراییڤۆ،
-
4:00 - 4:04و حەز بە وشەی ''ساڵ یاد'' ناکەم،
لەبەرئەوەی وەک ئاهەنگێک وایە، -
4:04 - 4:05و ئاهەنگیش نەبوو.
-
4:05 - 4:09کۆبونەوەیەکی زۆر خەمناکی پەیامنێرەکان بوو
-
4:09 - 4:13کە لە ماوەی جەنگدا کاریان کردبوو
کارمەندەکانی هاوکاری مرۆیی، -
4:13 - 4:17و بە دڵنیایەوەش خەڵکە ئازا و بوێرەکەی
ساراییڤۆش. -
4:17 - 4:20ئەو شتەی زۆر پێی کاریگەر بووم،
-
4:20 - 4:21کە دڵی شکاندم،
-
4:21 - 4:24ڕۆیشتنبوو بۆ خوارەوەی شەقامی
سەرەکی ساراییڤۆ، -
4:24 - 4:28ئەو شوێنەی کە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا
ئایدەی هاوڕێم تانکەکەی لێ بینی بوو، -
4:28 - 4:34و لەو شەقامەش زیاتر لە ١٢،٠٠٠
کورسی سوری لێبوو، -
4:34 - 4:36بە چۆڵی،
-
4:36 - 4:38و هەر یەکێکیشیان ئاماژەبوو بۆ
-
4:38 - 4:42کەسێک کە لە کاتی
ئابڵوقەدانەکەدا مردبوو، -
4:42 - 4:46بە تەنیا لە ساراییڤۆ،
نەک لە هەموو بۆسنە، -
4:46 - 4:49و لە کۆتایی شارەکەوە درێژ دەبێتەوە
-
4:49 - 4:51بۆ بەشێکی گەورەی،
-
4:51 - 4:55و خەمبارترینیان بۆ من
کورسییە بچووکەکان بوون -
4:55 - 4:57بۆ منداڵەکان.
-
4:57 - 5:01ئێستا من ڕوماڵی سوریا دەکەم،
-
5:01 - 5:04و دەستم کردوە بە تۆمارکردن
لەبەرئەوەی بڕوام وایە -
5:04 - 5:06پێویستە کە بکرێت.
-
5:06 - 5:09بڕوام وایە کە چیرۆکێک هەیە
دەبێت بگوترێت. -
5:09 - 5:13دوبارە ڕوکاری جەنگ لە بۆسنە دەبینم،
-
5:13 - 5:15کە بۆ یەکەم جارگەیشتمە دیمەشق،
-
5:15 - 5:18ئەو دیمەنە نامۆیەیم بینی کە وا دەردەکەوت
-
5:18 - 5:21خەڵکەکەی بڕوایان نەدەکرد
کە جەنگێک بەڕێوەیە، -
5:21 - 5:23و لە بۆسنەش بە هەمان شێوە بوو
-
5:23 - 5:26بەنزیکەیی لە هەر وڵاتێک
کە بینیومە کە جەنگ دەستی پێدەکرد. -
5:26 - 5:28خەڵکەکە نەیان دەویست بڕوا بەوەبکەن
جەنگ دەست پێدەکات، -
5:28 - 5:32هەربۆیە نەدەڕۆیشتن،
نەدەڕۆیشتن کە دەیان توانی. -
5:32 - 5:34پارەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا نەبرد.
-
5:34 - 5:37دەمێننەوە چونکە دەتەوێت
لە ماڵی خۆتدا بمێنیەوە. -
5:37 - 5:42و دواتر جەنگ و ئاژاوە دەستپێدەکات.
-
5:42 - 5:45ڕواندا شوێنێکە هەمیشە وەک
تارمایی بەدوامەوەیە. -
5:45 - 5:51لەساڵی١٩٩٤بۆ ماوەیەکی کەم ساراییڤۆم جێهێشت
تا بچم ڕوماڵی جینۆسایدی ڕواندا بکەم. -
5:51 - 5:56لە نێوان مانگی ئایار و ئابی ١٩٩٤دا،
-
5:56 - 6:01یەک ملیۆن کەس سەبڕدران،
-
6:01 - 6:06ئێستا ئەگەر ئەو ١٢،٠٠٠
کورسییە منیان شۆککردبێت -
6:06 - 6:08تەنیا بە ژمارەکەی،
-
6:08 - 6:11دەمەوێت بۆ تەنیا چرکەیەک
بیر لە یەک ملیۆن کەس بکەیتەوە، -
6:11 - 6:14و چەند نمونەیەکت پێبدەم کە
لەبیرمە -
6:14 - 6:19وەستابووم و سەیری خوارەوەی ڕێگەکەم دەکرد
ئەوەندەی دەمتوانی ببینم، -
6:19 - 6:25بەلایەنی کەمەوە میلێک، دووهێندەی باڵام
تەرمەکان لەسەر یەک داندرابوون -
6:25 - 6:27هی مردووەکان.
-
6:27 - 6:30ئەمەش ڕێژەیەکی کەمی مردووەکان بوو.
-
6:30 - 6:32هەروەها دایکەکان منداڵەکانیان هەڵگرتبوو
-
6:32 - 6:36کە گرفتاری دوا ئازارەکانی مەرگیان بووبوون.
-
6:36 - 6:39بۆیە زۆر شت لە جەنگەوە فێربووین،
-
6:39 - 6:41و باسی ڕوانداشم کرد
-
6:41 - 6:45لەبەرئەوی شوێنێکە
وەک ئەفریقیای باشوور، -
6:45 - 6:49شوێنێک دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ
چارەسەرێک هەیە. -
6:49 - 6:53٥٦% ی ئەندام پەرلەمانەکانی ئافرەتن
-
6:53 - 6:55شتێکی نایابە،
-
6:55 - 6:59و ئێساش لە دەستووری نیشتیمانیدا هاتووە،
-
6:59 - 7:02لە ڕاستیدا ڕێگەت پێنادرێت بڵییت
Hutu یان Tutsi. -
7:02 - 7:06ڕێگەت پێنادرێت کەس
بەناوی کەسی ترەوە ناو بنێی، -
7:06 - 7:11کە بە دڵنیایەوە، لە یەکەم شوێنەوە
دەستپێکی سەربڕین بوو. -
7:11 - 7:14کارمەندێکی هاوکاری مرۆیی کە هاوڕێم بوو
جوانترین چیرۆکی پێگوتم، -
7:14 - 7:15یان بەلای منەوە جوان بوو.
-
7:15 - 7:20کۆمەڵێک منداڵ بوون.
یان تێکەڵدەکرد Hutus وTutsis، -
7:20 - 7:23و کۆمەڵێ ئافرەتیش کە ئەوانیان
هەڵگرتبووەوە، -
7:23 - 7:27ڕیزیان بەستبوو و یەکیان
دەیدا بە منداڵی دوای خۆی، -
7:27 - 7:30هیچ چۆرێک لە بەراوردکاری نەبوو،
یTutsi تۆ، -
7:30 - 7:33ی لەوانەیە دایکی منت کوشتبێت Hutu تۆ.
-
7:33 - 7:35لەوانەشە باوکی منت کوشتبێت.
-
7:35 - 7:40ئەوان تازە هێنراونەتەوە ناو
ئەم جۆرە ئاشتبوونەوەیە، -
7:40 - 7:44و پێم شتێکی سەرەنجڕاکێش بوو.
-
7:44 - 7:47بۆیە کە خەڵکی لێم دەپرسن چۆنە
بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی جەنگ، -
7:47 - 7:49و بۆچیش بەردەوامم لە ڕوماڵکردنی،
-
7:49 - 7:50لە بەر ئەمەیە.
-
7:50 - 7:54لەڕاستیدا کاتێک هەفتەی داهاتوو،
دەگەڕێمەوە سوریا -
7:54 - 7:58ئەوەی دەیبینم خەڵکێکی
پاڵەوانی باوەڕپێنەکراوە، -
7:58 - 8:00هەندێکیان لە پێناو دیموکراسیدا دەجەنگن،
-
8:00 - 8:04بۆ شتێک کە ئێمە هەموو ڕۆژێك
بە کەم سەیریان دەکەین. -
8:04 - 8:07و بە زۆریش لەبەر ئەوەیە
بۆچی ئەوە دەکەم. -
8:07 - 8:12لە ساڵی ٢٠٠٤، کوڕێکی بچووکم بوو،
-
8:12 - 8:15بە کوڕە پەرجووەکەم بانگم دەکرد،
-
8:15 - 8:18لەبەرئەوەی دوای بینینی ئەو هەموو مەرگ
-
8:18 - 8:22و وێرانکاری و ئاژاوە وتاریکییە لەژیانمدا،
-
8:22 - 8:26چرای هیوام لە دایک بوو.
-
8:26 - 8:30ناوم ناوە لووکا
کە بەمانای ''ڕوناکیهێنەر''دێت -
8:30 - 8:35چونکە ڕوناکی هێنا بۆ ژیانم.
-
8:35 - 8:39بەڵام من باسی ئەو دەکەم چونکە
کاتێک تەمەنی ٤ مانگان بوو، -
8:39 - 8:43سەرنووسەرە بیانیەکەم زۆری لێکردم
تاکوو بگەڕێمەوە بەغداد -
8:43 - 8:47ئەو شوێنەی کە بەدرێژایی
ڕژێمی سەددام و -
8:47 - 8:49لەکاتی کەوتنی بەغداد و
دواتریش ڕوماڵم کردبوو، -
8:49 - 8:53لەبیرمەو، بە فرمێسکەوە سواری فڕۆکەکە بووم،
-
8:53 - 8:55بە جیابوونەوە لە کوڕەکەم دەگریام،
-
8:55 - 8:58ئەو کاتەی لەوێش بووم،
-
8:58 - 9:00سیاسەتمەدارێکی بەناوبانگی عێڕاقی
کە هاوڕێم بوو -
9:00 - 9:03؟پێمی گووت:- '' تۆ چیدەکەیت لێرە
-
9:03 - 9:05؟'' بۆچی لەگەڵ لووکا ناچیە ماڵەوە
-
9:05 - 9:09''منیش گووتم، ''پێویستە بیبینم
ساڵی ٢٠٠٤ بوو -
9:09 - 9:13کە سەرەتای قۆناغێکی خوێناوی
باوەڕپێنەکراو بوو لە عێڕاق، -
9:13 - 9:16پێویستە ببینم، لێرە چی دەگوزەرێت.
-
9:16 - 9:17دەبێت تۆماری بکەم.
-
9:17 - 9:21ئەویش گووتی:- بڕۆ ماڵەوە،
-
9:21 - 9:24چونکە گەر بینینی یەکەم ددانیت لە دەست بچێت
-
9:24 - 9:27ئەگەر یەکەم هەنگاویت لە دەست بچێت،
هەرگیز لە خۆت نابووریت. -
9:27 - 9:31بەڵام هەمیشە جەنگێکی تر دەبێت.
-
9:31 - 9:35و بەداخەوەش، هەمیشە جەنگ هەن.
-
9:35 - 9:39و فێڵ لە خۆم دەکەم، کە پێموایە،
وەک ڕۆژنامەنوسێک، -
9:39 - 9:41وەک پەیامنێرێک، وەک نووسەرێک،
-
9:41 - 9:46دەتوانم بیانوەستێنم بەوەی ئەنجامی دەدەم.
بەڵام ناتوانم. -
9:46 - 9:48من کۆفی ئەنان نیم.
ئەو ناتوانێت جەنگ بوەستێنێت. -
9:48 - 9:51هەوڵی دانوستانکردنی دا لە سوریا
و نەشی توانی ئەنجامی بدات. -
9:51 - 9:55کەسی چارەسەری کێشەکان نیم لە یوو ئێن.
-
9:55 - 9:57بگرە پزیشکێکی مرۆیش نیم،
-
9:57 - 10:00ناتوانم پێت بڵیم ئەو کاتانە چەند هەستم بە
نائومێدی کردوە -
10:00 - 10:03لەبەردەممدا خەڵک دەمردن و ،
نەم دەتوانی ڕزگاریان بکەم. -
10:03 - 10:07من تەنیا گەواهیدەرێکم.
-
10:07 - 10:12ڕۆڵی من بریتییە لە هێنانی دەنگێک
بۆ خەڵکانێک کە بێدەنگن. -
10:12 - 10:16هاوڕێیەکی زانکۆم وەک
درەوشانەوەی ڕوناکییەک -
10:16 - 10:18لە تاریکترین گۆشەی جیهانەوە وەسفیکرد.
-
10:18 - 10:21و ئەوە ئەو شتەیە کە هەڵی بۆ دەدەم.
-
10:21 - 10:24من هەمیشە سەرکەوتوو نابم،
-
10:24 - 10:27هەندێک جاریش بەڕاستی وەڕەسکەرە،
-
10:27 - 10:29چونکە وا هەست دەکەیت بێ بەها دەنوسیت،
-
10:29 - 10:31یان وا هەست دەکەیت کە کەس گوێی پێنادات.
-
10:31 - 10:33کێ گوێ بە سوریا دەدات؟
کێ گوێ بە بۆسنە دەدات؟ -
10:33 - 10:35کێ گوێ بە کۆنگۆ دەدات،
-
10:35 - 10:38کۆدیڤوار، لیبیریا، سيراليون، دەدات،
-
10:38 - 10:40هەموو ئەو زنجیرە شوێنانەی کە
-
10:40 - 10:44بە درێژایی ژیانم لە یادم دەبێت؟
-
10:44 - 10:47بەڵام کاری من ئەوەیە شاهیدی ئەوە بدەم
-
10:47 - 10:50و ئەوە ڕووکەشێکە، ناوەڕۆکی کێشەکە،
-
10:50 - 10:53بۆ ئێمەی پەیامنێران کە ئەم کارە دەکەین.
-
10:53 - 10:56هەموو ئەوەی دەتوانم بیکەم هیوا خواستنە،
-
10:56 - 10:59بە سیاسەتمەداران و یاسا ڕێکخەران نا،
-
10:59 - 11:01چونکە هەرچەندە زۆر حەزدەکەم باوەڕ
بەوە بکەم -
11:01 - 11:04کە ئەوان نووسینەکانم دەخوێننەوە
و شتێک دەکەن، -
11:04 - 11:07بەڵام خۆم هەڵناخەڵەتێنم.
-
11:07 - 11:11بەڵام ئەوەی هیوای بۆ دەخوازم ئەوەیە
ئەگەر هەر شتێکت بیرهاتەوە کە گوتم -
11:11 - 11:15یان سبەینێ دوای نانی بەیانی
هەرکام لە چیرۆکەکانمت بیرهاتەوە، -
11:15 - 11:17گەر بتوانیت چیرۆکی ساراییڤۆت بیربێتەوە،
-
11:17 - 11:21یان چیرۆکەکەی ڕواندا،
-
11:21 - 11:23ئەو کاتە من ئەرکی خۆم جێبەجێ کردووە.
-
11:23 - 11:25زۆر سوپاستان دەکەم.
-
11:29 - 11:33چەپڵەڕێزان
- Title:
- لە جەنگدا چیم بینی؟
- Speaker:
- جانینی دی جیۆڤانی
- Description:
-
پەیامنێر جانینی دی جیۆڤانی لە خراپترین شوێنەکانی سەرزەوی بووە بۆ هێنانی چیرۆکەکان لە بۆسنە، سیریا لیۆن و بەو دواییانەش لە سوریا. چیرۆکەکان ساتەکانی مرۆڤایەتیمان پێدەڵێت لە ناو گەورەترین كێشەکاندا. باس لەو ئاڵوگۆڕە سەرسوڕهێنەرە دەکات کاتێک شەقامێکی ناسراوی شارەکە دەبێتە مەیدانی جانگی بۆمب بارانکراو.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:53
halo fariq approved Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What I saw in the war |