دەربازبوونم لە کۆریای باکور
-
0:01 - 0:05کە منداڵ بووم، وامئەزانی وڵاتەکەم
باشترینە لەسەر زەوی. -
0:05 - 0:08کە گەورەش بووم گۆرانییەکم ئەوت
پێی ئەوترا "هیچ نییە ئیرەیی پێبەریت." -
0:09 - 0:11زۆریش شانازیم ئەکرد.
-
0:11 - 0:15لە قوتابخانە، کاتێکی زۆرمان بەسەر ئەبرد
لە خوێندنی مێژووی کیم ئیل-سونگ، -
0:15 - 0:18بەڵام هەرگیز شتێکی وا فێرنەئەبووین
لەسەر مێژووی جیهانی دەرەوە، -
0:19 - 0:23جگە لەوەی ئەمریکا، کۆریای باشوور، و
ژاپۆن دووژمنن. -
0:24 - 0:27هەرچەندە زۆرجار
بیرم لە جیهانی دەرەوە ئەکردەوە، -
0:27 - 0:31وامئەزانی هەموو ژیانم
لە کۆریای باکوور بەسەر ئەبەم، -
0:31 - 0:33هەتا ئەوکاتەی لەناکاو هەموو شتێک گۆڕا.
-
0:35 - 0:39کە حەوت ساڵبووم،
یەکەمین لەسێدارەدانی ئاشکرام بینی. -
0:40 - 0:42بەڵام وامئەزانی ژیانم
لە کۆریای باکوور ئاساییە. -
0:43 - 0:45خێزانەکەم هەژار نەبوون، و
-
0:45 - 0:48خۆشم هەرگیز برسێتیم نەدیبوو.
-
0:48 - 0:53بەڵام ڕۆژێک، ساڵی ١٩٩٥،
دایکم نامەیەکی هێنایەوە ماڵەوە -
0:53 - 0:55لە خوشکی هاوپیشەیەکییەوە.
-
0:55 - 0:58نوسرابوو، "کاتێک ئەمە ئەخوێنیتەوە
-
0:58 - 1:03پێنج ئەندامی خێزانەکەم
چیتر بوونیان نامێنێت لە جیهاندا، -
1:03 - 1:06چونکە سێ هەفتە ئەبێت
هیچ شتێکمان نەخواردووە. -
1:07 - 1:09پێکەوە لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتووین، و
-
1:09 - 1:15لەشمان هێندە لاوازە،
چاوەڕێئەکەین بمرین." -
1:19 - 1:20زۆر تاسام بەوە.
-
1:22 - 1:26ئەمە یەکەم جاربوو گوێبیستی ئەوە بم
خەڵکانێک لە وڵاتەکەمدا ئەناڵێنن. -
1:28 - 1:31زۆری پێنەچوو، کاتێک بەلای
وێستگەی شەمەندەفەرێکدا ئەڕۆشتم، -
1:31 - 1:35شتێکی ناخۆشم بینی کە هەتا ئەمڕۆ
ناتوانم لە یادەوەریما بیسڕمەوە. -
1:36 - 1:39ژنێک کە گیانی دەرچووبوو
لەسەر زەوی کەوتبوو، -
1:39 - 1:43لەکاتێکدا منداڵێکی برسی بە باوەشییەوە بوو
-
1:43 - 1:46بێچارانە سەیری ڕووخساری دایکی ئەکرد.
-
1:48 - 1:49بەڵام کەس یارمەتی نەئەیان،
-
1:49 - 1:54چونکە تەنیا بایەخیان ئەیا
بە خۆیان و خێزانەکانیان. -
1:56 - 2:00لە ناوەڕاستی ١٩٩٠ەکان برسێتییەکی زۆر
یای لە کۆریای باکوور. -
2:00 - 2:05دەرئەنجام، زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی
کۆریای باکوور بەهۆیەوە مردن، و -
2:05 - 2:10زۆرێک کە ڕزگاریان بوو بەهۆی خواردنی
گیا، مێروو، و تەڵاشی دارەوە بوو. -
2:12 - 2:15نەمانی کارەباش هەتا دەهات
زیاتر دەبوو، -
2:15 - 2:19بۆیە هەموو شتێکی چواردەورم
بە شەو تەواو تاریک ئەبوو، -
2:19 - 2:22جگە لە دەریا ڕووناکییەکەی چین،
-
2:22 - 2:24لەوبەری ڕووبارەکە لە ماڵەکەمانەوە.
-
2:24 - 2:29هەمووکات بیرم ئەکردەوە بۆچی ئەوان
ڕووناکیان هەیە و ئێمە نیمانە. -
2:30 - 2:34ئەمە وێنەیەکی مانگی دەستکردە
کۆریای باکور نیشان ئەیات بە شەو، -
2:34 - 2:36بەراورد بە دراوسێکان.
-
2:38 - 2:39ئەمە ڕووباری ئامنۆکە،
-
2:39 - 2:44کە بەشێکە لە سنووری نێوان
کۆریای باکوور و چین. -
2:44 - 2:49وەک ئەبینن، ئەکرێت ڕووبارەکە لە
هەندێک خاڵی دیاریکراودا زۆر باریکبێت، -
2:49 - 2:51ڕێگە بە خەڵکی کۆریای باکوور ئەیات
بە دزییەوە بپەڕنەوە. -
2:53 - 2:54بەڵام زۆرێک ئەمرن.
-
2:55 - 2:59هەندێک جار، لاشەی مردووم ئەبینی
بە ڕووبارەکەیا ئەچووە خوارەوە. -
3:02 - 3:07ناتوانم زۆر وردەکاری ئاشکرا بکەم
لەسەر ئەوەی چۆن کۆریای باکوورم جێهێشت، -
3:07 - 3:11بەڵام تەنیا ئەتوانم بڵێم
لە ساڵە ناشرینەکانی برسێتییەکەیا، -
3:11 - 3:16نێردرام بۆ چین بۆ ئەوەی لەگەڵ
خزمە دوورەکان بژیم. -
3:16 - 3:21بەڵام وامزانی تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت
-
3:21 - 3:23لە خێزانەکەم دائەبڕێم.
-
3:23 - 3:25هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبووم
-
3:25 - 3:28چواردە ساڵی پێئەچێت بۆ ئەوەی
دووبارە پێکەوە بژین. -
3:29 - 3:33لە چین، وەک کچێکی گەنج
ژیان قورسبوو بەبێ خێزان. -
3:33 - 3:36هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو
کە ژیان چۆن ئەبێت -
3:36 - 3:38وەک پەنابەرێکی کۆریای باکوور.
-
3:38 - 3:42بەڵام زۆری پێنەچوو زانیم
نەک تەنیا زۆر قورس ئەبێت، -
3:42 - 3:44هەروەها زۆر مەترسیداریش ئەبێت،
-
3:45 - 3:51چونکە ئاوارەکانی کۆریای باکور لە چین
وەک پەنابەری نایاسایی دائەنرێن. -
3:52 - 3:57بۆیە بەردەوام لە ترسی ئەوەیا ئەژیام
کە لەوانەیە ناسنامەم ئاشکرابێت، و -
3:57 - 4:00ئەگەڕێمەوە چارەنووسە خراپەکە،
-
4:00 - 4:02لە کۆریای باکوور.
-
4:03 - 4:06ڕۆژێک، ناخۆشترین خەوم بوو بە ڕاستی،
-
4:06 - 4:08کاتێک لەلایەن پۆلیسی چینەوە گیرام، و
-
4:08 - 4:13برام بۆ بنکەی پۆلیس بۆ لێپرسینەوە.
-
4:13 - 4:16کەسێک تۆمەتباری کردبووم بەوەی
خەڵکی کۆریای باکوورم، -
4:16 - 4:20بۆیە تاقیکردنەوەیان بۆ توانای
زمانی چینییەکەم کرد، و -
4:20 - 4:22چەندین پرسیاریان لێکردم.
-
4:23 - 4:24زۆر ئەترسام.
-
4:25 - 4:27هەستم ئەکرد خەریکە دڵم ئەتەقێتەوە.
-
4:28 - 4:33هەر شتێک لە نائاسایی بچوایە،
لەوانەبوو زیندانی یان سنوورداش بکرێم. -
4:34 - 4:36وامزانی کۆتایی بە ژیانم یەت.
-
4:37 - 4:40بەڵام توانیم کۆنترۆڵی هەموو
هەستەکانی ناخم بکەم، و -
4:40 - 4:41وەڵامی پرسیارەکان بەمەوە.
-
4:42 - 4:44دوای ئەوەی تەواوبوون لە پرسیارکردن،
-
4:44 - 4:46بەرپرسێک بەوی تری وت،
-
4:46 - 4:49"ئەمە ڕاپۆرتێکی هەڵە بوو.
خەڵکی کۆریای باکوور نییە." -
4:50 - 4:53بۆیە هێشتیان بڕۆم، موعجیزە بوو.
-
4:54 - 4:58چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین
پەنا ئەبەنە بەر باڵوێزخانەی وڵاتان. -
4:59 - 5:03بەڵام دەکرێت زۆرێک بگیرێن
لەلایەن پۆلیسی چینییەوە، و -
5:03 - 5:04سنوورداش بکرێنەوە.
-
5:04 - 5:06ئەم کچانە زۆر خۆشبەخت بوون.
-
5:06 - 5:08هەرچەندە گیران،
-
5:08 - 5:12دەرئەنجام ئازاد کران دوای فشارێکی
نێودەوڵەتی قورس. -
5:13 - 5:16ئەمان هێندە بەختیان نەبوو.
-
5:16 - 5:20هەموو ساڵێک، چەندین کەسی کۆریای باکوور
لە چین ئەگیرێن و -
5:20 - 5:23ئەنێردرێنەوە بۆ کۆریای باکوور،
-
5:23 - 5:28کە لەوێ ئەکرێ ئەشکەنجە بدرێن، زیندانی بکرێن،
یان بە ئاشکرا بکوژرێن. -
5:29 - 5:32هەرچەندە زۆر خۆشبەخت بووم
کە توانیم دەرچم، -
5:32 - 5:35چەندین کەسی تری کۆریای باکوور
هێندە بەختیان نەبوو. -
5:35 - 5:39جێی داخە زۆر کەس لە کۆریای باکوور
ناچارن ناسنامەیان بشارنەوە و -
5:39 - 5:42زۆر ئەناڵێنن بۆ مانەوە.
-
5:43 - 5:46تەنانەت دوای فێربوونی زمانێکی نوێ و
دۆزینەوەی کارێک، -
5:46 - 5:50ئەکرێت لە تەنیا ساتێکدا
هەموو ژیانیان تێکچێت. -
5:50 - 5:54لەبەر ئەوە، ١٠ ساڵ دوای
شاردنەوەی ناسنامەکەم، -
5:54 - 5:57بڕیارم یا خۆم بخەمە بەر مەترسی
چوون بۆ کۆریای باشوور. -
5:58 - 6:01دووبارە دەستم بە ژیانێکی نوێ کرد.
-
6:01 - 6:03نیشتەجێبوون لە کۆریای باشوور
-
6:03 - 6:06زۆر لەوە قورستر بوو
کە چاوەڕێم ئەکرد. -
6:06 - 6:10زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگ بوو
لە کۆریای باشوور، -
6:10 - 6:12بۆیە ئەبوو دەستبکەم بە فێربوونی
زمانی سێهەمی خۆم. -
6:13 - 6:18هەروەها، درکم بەوە کرد بۆشاییەکی
فراوان هەیە لەنێوان باشوور و باکوردا. -
6:18 - 6:20هەموومان کۆرین، بەڵام لە ناخدا،
-
6:20 - 6:25جیاوازی زۆر لەنێوانماندا درووست بووە
بەهۆی ٦٧ ساڵ دابەشبوونەوە. -
6:26 - 6:29تەنانەت تووشی قەیرانی ناسنامەش بووم.
-
6:30 - 6:32من خەڵکی کۆریای باکوورم
یان کۆریای باشوور؟ -
6:33 - 6:35من خەڵکی کوێم؟ من کێم؟
-
6:36 - 6:41لەناکاو، هیچ وڵاتێک نەبوو
بە شانازییەوە بڵێم هی خۆمە. -
6:44 - 6:47هەرچەندە خۆگونجاندن لەگەڵ ژیان
لە کۆریای باشوور ئاسان نەبوو، -
6:47 - 6:52پلانێکم دانا -- دەستمکرد بە خوێندن
بۆ تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ. -
6:52 - 6:56لەکاتێکدا دەستم ئەکرد بە
خۆڕاهێنان لەسەر ژیانە نوێکەم، -
6:56 - 6:59پەیوەندییەکی تەلەفوونی ڕاچڵەکێنەرم بۆهات.
-
6:59 - 7:01دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور
هەندێک پارەیان گرتبوو -
7:01 - 7:03کە بۆ خێزانەکەمم ناردبوو،
-
7:03 - 7:08وەک سزایەکیش، خێزانەکەم
بە ناچاری ئەبوو بگوێزنەوە -
7:08 - 7:11بۆ ناوچەیەکی دوورەدەستی چۆڵ.
-
7:12 - 7:13ئەبوو خێرا لە شارەکە بچنە دەرەوە.
-
7:14 - 7:17بۆیە دەستمکرد بە پلاندانان
بۆ ئەوەی یارمەتیان بەم دەرچن. -
7:18 - 7:21خەڵکی کۆریای باکوور ئەبوو
مەودایەکی زۆر ببڕن -
7:21 - 7:23لەسەر ڕێگای ئازادی.
-
7:24 - 7:26بڕینی سنوور نزیکە لە مەحاڵەوە
-
7:26 - 7:29لەنێوان کۆریای باکوور و باشووردا.
-
7:29 - 7:33بۆیە، بە فڕۆکە چوومەوە بۆ چین و
-
7:33 - 7:36بەرەو سنووری کۆریای باکوور ڕۆشتم.
-
7:37 - 7:40لەبەر ئەوەی خێزانەکەم نەیانئەزانی
بە چینی قسە بکەن، -
7:40 - 7:44ئەبوو بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ میل
ڕێبەرییان بکەم -
7:44 - 7:48لە چین، و ئینجا باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا.
-
7:49 - 7:51گەشتەکە بە پاس هەفتەیەکی پێچوو، و
-
7:51 - 7:54چەند جارێک خەریکبوو بگیرێین.
-
7:54 - 8:00جارێکیان، پاسەکەمان وەستێنرا و
ئەفسەرێکی پۆلیسی چینی سەرکەوت. -
8:01 - 8:03ناسنامەی هەمووانی وەرگرت و
-
8:03 - 8:06دەستیئەکرد بە پرسیارکردن لێیان.
-
8:06 - 8:11لەبەر ئەوەی خێزانەکەم
لە چینی تێنەئەگەشتن، -
8:11 - 8:13وامزانی کە ئیتر خێزانەکەم ئەگیرێن.
-
8:14 - 8:17کاتێک ئەفسەرە چینییەکە
نزیک ئەبۆوە لە خێزانەکەم، -
8:17 - 8:19بێ ئەوەی جڵەوم هەبێت بەسەر خۆما،
هەستام و پێموت -
8:19 - 8:23ئەمانە کەسانێکی کەڕ و لاڵن و
من ڕێبەرییان ئەکەم. -
8:24 - 8:26بە گوومانەوە سەیری کردم،
-
8:26 - 8:29بەڵام خۆشبەختانە، باوەڕی پێکردم.
-
8:30 - 8:33ڕێگاکەمان بڕی بەرەو سنووری لاۆس.
-
8:34 - 8:38بەڵام ئەبوو زۆربەی پارەکەم خەرج بکەم
-
8:38 - 8:40لە بەرتیلدان بە پاسەوانە
سنوورییەکانی لاۆس. -
8:41 - 8:43بەڵام تەنانەت دوای پەڕینەوە لە سنوورەکەش،
-
8:43 - 8:48خێزانەکەم دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە
لەسەر بڕینی سنوور بەنایاسایی. -
8:49 - 8:51دوای ئەوەی بەرتیل و پارەی سزام یا،
-
8:51 - 8:54خێزانەکەم لە ماوەی مانگێکدا ئازادکران.
-
8:55 - 8:59بەڵام زۆری پێنەچوو، دووبارە خێزانەکەم
دەستگیرکرانەوە و خرانە زیندانەوە، -
8:59 - 9:00لە پایتەختی لاۆوس.
-
9:02 - 9:05ئەمە یەکێک بوو لە نزمترین
ساتەکانی ژیانم. -
9:06 - 9:11هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی
خێزانەکەم بەرم بەرەو ئازادی، و -
9:11 - 9:13زۆر نزیک بووینەوە،
-
9:13 - 9:15بەڵام خێزانەکەم خرانە زیندانەوە،
-
9:15 - 9:18مەودایەکی کەم لەنزیک باڵوێزخانەی
کۆریای باشوورەوە. -
9:19 - 9:22بەردەوام هاتووچۆم ئەکرد لەنێوان
نووسینگەی پەنابەری و -
9:22 - 9:24بنکەی پۆلیسەوە،
-
9:24 - 9:27بێچارانە هەوڵم ئەیا خێزانەکەم ئازادکەم.
-
9:27 - 9:31بەڵام چیتر پارەم پێنەبوو بۆ ئەوەی
پارەی سزا یان بەرتیل بەم. -
9:31 - 9:32هەموو هیوایەکم لەدەستیا.
-
9:33 - 9:37لەو ساتەدا، گوێم لە دەنگی پیاوێک بوو
کاتێک لێیپرسیم، -
9:37 - 9:38"کێشە چییە؟"
-
9:38 - 9:43زۆر سەرمسوڕما لەوەی بێگانەیەک
بایەخی ئەوەی پێدام بپرسێت. -
9:44 - 9:46بە ئینگلیزییە خراپەکەم، و
بە فەرهەنگێکیشەوە، -
9:46 - 9:50دۆخەکەم ڕوونکردەوە، و
بێ هیچ دوودڵییەک، -
9:50 - 9:52پیاوەکە چوو بۆ ئامێری بانقەکە، و
-
9:52 - 9:55پارەکەی تری یا بۆ خێزانەکەم، و
-
9:55 - 9:58دوو کەسەکەی تری کۆریای باکوور
بۆ ئەوەی لە زیندان دەرچن. -
9:59 - 10:03لە ناخی دڵەوە سووپاسم کرد و
لێم پرسی، -
10:03 - 10:04"بۆچی یارمەتیمان ئەیەیت؟"
-
10:05 - 10:07وتی، "من یارمەتیتان نایەم،"
-
10:07 - 10:09"یارمەتی خەڵکی کۆریای باکوور ئەیەم."
-
10:10 - 10:14درکم بەوە کرد ئەمە ساتێکی تایبەت بوو
لە تەواوی ژیانمدا. -
10:15 - 10:20ئەو کەسە نەناسراوە نیشانەی هیوایەکی نوێبوو
بۆ من و خەڵکی کۆریای باکوور، -
10:20 - 10:22لەوکاتەیا کە زۆر پێویستمان بوو.
-
10:22 - 10:25نیشانی یام کە میهرەبانی
کەسێکی نەناسراو و -
10:25 - 10:28پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی
-
10:28 - 10:32بەڕاستی تیشکی هیوان کە ئێمەی
خەڵکی کۆریای باکوور پێویستمانە. -
10:33 - 10:35دەرئەنجام، دوای گەشتە درێژەکەمان،
-
10:35 - 10:38خۆم و خێزانەکەم بەیەک گەشتینەوە
لە کۆریای باشوور. -
10:39 - 10:42بەڵام گەشتن بە ئازادی تەنیا
نیوەی شەڕەکەیە. -
10:43 - 10:46زۆرێک لە خەڵکی کۆریای باکور
دائەبڕێن لە خێزانەکانیان، و -
10:46 - 10:49کاتێک ئەگەنە وڵاتێکی نوێ،
-
10:49 - 10:51بە پارەیەکی کەم یان بێ پارە دەستپێئەکەن.
-
10:52 - 10:55بۆیە ئەتوانین سوود لە
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببینین -
10:56 - 11:00بۆ خوێندن، ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی،
ڕاهێنانی کار، و شتی تریش. -
11:01 - 11:03دەشکرێت وەک پردێک بین
-
11:03 - 11:07لەنێوان خەڵکی ناو کۆریای باکوور و
جیهانی دەرەوە. -
11:07 - 11:13چونکە زۆرێک لە ئێمە
هەر لە پەیوەندیا ئەبین لەگەڵ خێزانەکانمان لەوێ، و -
11:13 - 11:15زانیاری و پارەیان بۆ ئەنێرینەوە
-
11:15 - 11:18کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی کۆریای باکوور لەناوەوە.
-
11:19 - 11:24من زۆر خۆشبەخت بووم، چەندین جار
یارمەتی و ئیلهامم وەرگرتووە لە ژیانمدا، -
11:25 - 11:28بۆیە ئەمەوێ یارمەتی ئەو کەسانەی
کۆریای باکور بەم کە هیوا ئەخوازن -
11:28 - 11:32دەرفەتێکیان هەبێت بە پشتیوانی نێودەوڵەتی.
-
11:34 - 11:37دڵنیام لەوەی هەتا دێت تاکی زیاتری
کۆریای باکوور ئەبینن -
11:37 - 11:39سەرکەوتوو بێت لە سەرانسەری جیهاندا،
-
11:39 - 11:41بە سەکۆی تێدیشەوە.
-
11:41 - 11:42زۆر سوپاس
-
11:42 - 11:49(چەپڵەلێدان)
- Title:
- دەربازبوونم لە کۆریای باکور
- Speaker:
- هیۆنسیۆ لی
- Description:
-
وەک منداڵێک کە لە کۆریای باکوور گەورە بووبوو، هیۆنسیۆ لی وایئەزانی کە وڵاتەکەی "باشترینە لەسەر زەوی." هەتا برسێتییەکەی نەوەتەکان نەبوو کە دەستیکرد بە بیرکردنەوە. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لە وڵاتەکە چووە دەرەوە، بۆ دەستکردن بە ژیانێکی نوێ لە خۆشاردنەوە، وەک پەنابەرێک لە چین. چیرۆکەکەی چیرۆکێکی تایبەت تاڵی ڕزگاربوون و هیوایە -- و وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆ ئەوانەی ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوام ئەبنەوە، تەنانەت کاتێکیش سنوورەکان زۆر لەدواوەن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:15
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for My escape from North Korea | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for My escape from North Korea | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My escape from North Korea | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My escape from North Korea | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for My escape from North Korea |