1 00:00:00,984 --> 00:00:04,507 کە منداڵ بووم، وامئەزانی وڵاتەکەم باشترینە لەسەر زەوی. 2 00:00:05,150 --> 00:00:08,111 کە گەورەش بووم گۆرانییەکم ئەوت پێی ئەوترا "هیچ نییە ئیرەیی پێبەریت." 3 00:00:08,984 --> 00:00:10,682 زۆریش شانازیم ئەکرد. 4 00:00:11,080 --> 00:00:14,605 لە قوتابخانە، کاتێکی زۆرمان بەسەر ئەبرد لە خوێندنی مێژووی کیم ئیل-سونگ، 5 00:00:14,629 --> 00:00:17,704 بەڵام هەرگیز شتێکی وا فێرنەئەبووین لەسەر مێژووی جیهانی دەرەوە، 6 00:00:18,981 --> 00:00:22,925 جگە لەوەی ئەمریکا، کۆریای باشوور، و ژاپۆن دووژمنن. 7 00:00:23,806 --> 00:00:27,195 هەرچەندە زۆرجار بیرم لە جیهانی دەرەوە ئەکردەوە، 8 00:00:27,219 --> 00:00:30,859 وامئەزانی هەموو ژیانم لە کۆریای باکوور بەسەر ئەبەم، 9 00:00:30,883 --> 00:00:33,267 هەتا ئەوکاتەی لەناکاو هەموو شتێک گۆڕا. 10 00:00:34,587 --> 00:00:39,108 کە حەوت ساڵبووم، یەکەمین لەسێدارەدانی ئاشکرام بینی. 11 00:00:39,584 --> 00:00:42,200 بەڵام وامئەزانی ژیانم لە کۆریای باکوور ئاساییە. 12 00:00:42,779 --> 00:00:44,693 خێزانەکەم هەژار نەبوون، و 13 00:00:44,717 --> 00:00:47,946 خۆشم هەرگیز برسێتیم نەدیبوو. 14 00:00:48,414 --> 00:00:52,955 بەڵام ڕۆژێک، ساڵی ١٩٩٥، دایکم نامەیەکی هێنایەوە ماڵەوە 15 00:00:52,979 --> 00:00:54,979 لە خوشکی هاوپیشەیەکییەوە. 16 00:00:55,003 --> 00:00:58,014 نوسرابوو، "کاتێک ئەمە ئەخوێنیتەوە 17 00:00:58,038 --> 00:01:02,870 پێنج ئەندامی خێزانەکەم چیتر بوونیان نامێنێت لە جیهاندا، 18 00:01:02,894 --> 00:01:05,832 چونکە سێ هەفتە ئەبێت هیچ شتێکمان نەخواردووە. 19 00:01:06,973 --> 00:01:09,409 پێکەوە لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتووین، و 20 00:01:09,433 --> 00:01:15,102 لەشمان هێندە لاوازە، چاوەڕێئەکەین بمرین." 21 00:01:18,616 --> 00:01:20,131 زۆر تاسام بەوە. 22 00:01:21,608 --> 00:01:26,084 ئەمە یەکەم جاربوو گوێبیستی ئەوە بم خەڵکانێک لە وڵاتەکەمدا ئەناڵێنن. 23 00:01:28,171 --> 00:01:31,000 زۆری پێنەچوو، کاتێک بەلای وێستگەی شەمەندەفەرێکدا ئەڕۆشتم، 24 00:01:31,024 --> 00:01:35,206 شتێکی ناخۆشم بینی کە هەتا ئەمڕۆ ناتوانم لە یادەوەریما بیسڕمەوە. 25 00:01:36,381 --> 00:01:39,377 ژنێک کە گیانی دەرچووبوو لەسەر زەوی کەوتبوو، 26 00:01:39,401 --> 00:01:42,566 لەکاتێکدا منداڵێکی برسی بە باوەشییەوە بوو 27 00:01:42,590 --> 00:01:45,825 بێچارانە سەیری ڕووخساری دایکی ئەکرد. 28 00:01:47,516 --> 00:01:49,398 بەڵام کەس یارمەتی نەئەیان، 29 00:01:49,422 --> 00:01:54,363 چونکە تەنیا بایەخیان ئەیا بە خۆیان و خێزانەکانیان. 30 00:01:56,021 --> 00:01:59,616 لە ناوەڕاستی ١٩٩٠ەکان برسێتییەکی زۆر یای لە کۆریای باکوور. 31 00:02:00,085 --> 00:02:04,766 دەرئەنجام، زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی کۆریای باکوور بەهۆیەوە مردن، و 32 00:02:04,790 --> 00:02:10,356 زۆرێک کە ڕزگاریان بوو بەهۆی خواردنی گیا، مێروو، و تەڵاشی دارەوە بوو. 33 00:02:11,683 --> 00:02:14,943 نەمانی کارەباش هەتا دەهات زیاتر دەبوو، 34 00:02:14,967 --> 00:02:19,382 بۆیە هەموو شتێکی چواردەورم بە شەو تەواو تاریک ئەبوو، 35 00:02:19,406 --> 00:02:21,852 جگە لە دەریا ڕووناکییەکەی چین، 36 00:02:21,876 --> 00:02:24,382 لەوبەری ڕووبارەکە لە ماڵەکەمانەوە. 37 00:02:24,406 --> 00:02:28,628 هەمووکات بیرم ئەکردەوە بۆچی ئەوان ڕووناکیان هەیە و ئێمە نیمانە. 38 00:02:30,251 --> 00:02:33,976 ئەمە وێنەیەکی مانگی دەستکردە کۆریای باکور نیشان ئەیات بە شەو، 39 00:02:34,000 --> 00:02:35,521 بەراورد بە دراوسێکان. 40 00:02:37,658 --> 00:02:39,355 ئەمە ڕووباری ئامنۆکە، 41 00:02:39,379 --> 00:02:43,833 کە بەشێکە لە سنووری نێوان کۆریای باکوور و چین. 42 00:02:44,434 --> 00:02:48,549 وەک ئەبینن، ئەکرێت ڕووبارەکە لە هەندێک خاڵی دیاریکراودا زۆر باریکبێت، 43 00:02:48,573 --> 00:02:51,444 ڕێگە بە خەڵکی کۆریای باکوور ئەیات بە دزییەوە بپەڕنەوە. 44 00:02:53,047 --> 00:02:54,412 بەڵام زۆرێک ئەمرن. 45 00:02:54,714 --> 00:02:59,204 هەندێک جار، لاشەی مردووم ئەبینی بە ڕووبارەکەیا ئەچووە خوارەوە. 46 00:03:02,325 --> 00:03:07,103 ناتوانم زۆر وردەکاری ئاشکرا بکەم لەسەر ئەوەی چۆن کۆریای باکوورم جێهێشت، 47 00:03:07,127 --> 00:03:11,265 بەڵام تەنیا ئەتوانم بڵێم لە ساڵە ناشرینەکانی برسێتییەکەیا، 48 00:03:11,289 --> 00:03:15,863 نێردرام بۆ چین بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمە دوورەکان بژیم. 49 00:03:16,490 --> 00:03:20,983 بەڵام وامزانی تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت 50 00:03:21,007 --> 00:03:22,575 لە خێزانەکەم دائەبڕێم. 51 00:03:22,599 --> 00:03:24,515 هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبووم 52 00:03:24,539 --> 00:03:27,784 چواردە ساڵی پێئەچێت بۆ ئەوەی دووبارە پێکەوە بژین. 53 00:03:29,038 --> 00:03:33,062 لە چین، وەک کچێکی گەنج ژیان قورسبوو بەبێ خێزان. 54 00:03:33,086 --> 00:03:36,405 هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ژیان چۆن ئەبێت 55 00:03:36,429 --> 00:03:37,912 وەک پەنابەرێکی کۆریای باکوور. 56 00:03:38,476 --> 00:03:42,069 بەڵام زۆری پێنەچوو زانیم نەک تەنیا زۆر قورس ئەبێت، 57 00:03:42,093 --> 00:03:44,491 هەروەها زۆر مەترسیداریش ئەبێت، 58 00:03:44,515 --> 00:03:51,228 چونکە ئاوارەکانی کۆریای باکور لە چین وەک پەنابەری نایاسایی دائەنرێن. 59 00:03:52,162 --> 00:03:56,733 بۆیە بەردەوام لە ترسی ئەوەیا ئەژیام کە لەوانەیە ناسنامەم ئاشکرابێت، و 60 00:03:56,757 --> 00:04:00,108 ئەگەڕێمەوە چارەنووسە خراپەکە، 61 00:04:00,132 --> 00:04:01,826 لە کۆریای باکوور. 62 00:04:02,969 --> 00:04:05,667 ڕۆژێک، ناخۆشترین خەوم بوو بە ڕاستی، 63 00:04:05,691 --> 00:04:08,414 کاتێک لەلایەن پۆلیسی چینەوە گیرام، و 64 00:04:08,438 --> 00:04:12,505 برام بۆ بنکەی پۆلیس بۆ لێپرسینەوە. 65 00:04:12,529 --> 00:04:16,187 کەسێک تۆمەتباری کردبووم بەوەی خەڵکی کۆریای باکوورم، 66 00:04:16,211 --> 00:04:19,592 بۆیە تاقیکردنەوەیان بۆ توانای زمانی چینییەکەم کرد، و 67 00:04:19,616 --> 00:04:22,162 چەندین پرسیاریان لێکردم. 68 00:04:22,910 --> 00:04:24,392 زۆر ئەترسام. 69 00:04:25,352 --> 00:04:27,487 هەستم ئەکرد خەریکە دڵم ئەتەقێتەوە. 70 00:04:28,164 --> 00:04:33,021 هەر شتێک لە نائاسایی بچوایە، لەوانەبوو زیندانی یان سنوورداش بکرێم. 71 00:04:33,997 --> 00:04:35,735 وامزانی کۆتایی بە ژیانم یەت. 72 00:04:36,632 --> 00:04:39,508 بەڵام توانیم کۆنترۆڵی هەموو هەستەکانی ناخم بکەم، و 73 00:04:39,532 --> 00:04:41,277 وەڵامی پرسیارەکان بەمەوە. 74 00:04:41,880 --> 00:04:43,638 دوای ئەوەی تەواوبوون لە پرسیارکردن، 75 00:04:43,662 --> 00:04:46,087 بەرپرسێک بەوی تری وت، 76 00:04:46,111 --> 00:04:49,277 "ئەمە ڕاپۆرتێکی هەڵە بوو. خەڵکی کۆریای باکوور نییە." 77 00:04:50,013 --> 00:04:52,823 بۆیە هێشتیان بڕۆم، موعجیزە بوو. 78 00:04:54,243 --> 00:04:58,426 چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین پەنا ئەبەنە بەر باڵوێزخانەی وڵاتان. 79 00:04:59,213 --> 00:05:02,681 بەڵام دەکرێت زۆرێک بگیرێن لەلایەن پۆلیسی چینییەوە، و 80 00:05:02,705 --> 00:05:03,965 سنوورداش بکرێنەوە. 81 00:05:04,451 --> 00:05:06,167 ئەم کچانە زۆر خۆشبەخت بوون. 82 00:05:06,191 --> 00:05:07,856 هەرچەندە گیران، 83 00:05:07,880 --> 00:05:11,587 دەرئەنجام ئازاد کران دوای فشارێکی نێودەوڵەتی قورس. 84 00:05:12,799 --> 00:05:15,926 ئەمان هێندە بەختیان نەبوو. 85 00:05:15,950 --> 00:05:19,948 هەموو ساڵێک، چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین ئەگیرێن و 86 00:05:19,972 --> 00:05:22,543 ئەنێردرێنەوە بۆ کۆریای باکوور، 87 00:05:22,567 --> 00:05:27,746 کە لەوێ ئەکرێ ئەشکەنجە بدرێن، زیندانی بکرێن، یان بە ئاشکرا بکوژرێن. 88 00:05:28,777 --> 00:05:31,857 هەرچەندە زۆر خۆشبەخت بووم کە توانیم دەرچم، 89 00:05:31,881 --> 00:05:34,713 چەندین کەسی تری کۆریای باکوور هێندە بەختیان نەبوو. 90 00:05:35,150 --> 00:05:38,716 جێی داخە زۆر کەس لە کۆریای باکوور ناچارن ناسنامەیان بشارنەوە و 91 00:05:38,740 --> 00:05:41,981 زۆر ئەناڵێنن بۆ مانەوە. 92 00:05:42,934 --> 00:05:45,948 تەنانەت دوای فێربوونی زمانێکی نوێ و دۆزینەوەی کارێک، 93 00:05:45,972 --> 00:05:49,591 ئەکرێت لە تەنیا ساتێکدا هەموو ژیانیان تێکچێت. 94 00:05:50,107 --> 00:05:53,759 لەبەر ئەوە، ١٠ ساڵ دوای شاردنەوەی ناسنامەکەم، 95 00:05:53,783 --> 00:05:57,115 بڕیارم یا خۆم بخەمە بەر مەترسی چوون بۆ کۆریای باشوور. 96 00:05:57,964 --> 00:06:00,922 دووبارە دەستم بە ژیانێکی نوێ کرد. 97 00:06:00,946 --> 00:06:02,534 نیشتەجێبوون لە کۆریای باشوور 98 00:06:02,558 --> 00:06:05,569 زۆر لەوە قورستر بوو کە چاوەڕێم ئەکرد. 99 00:06:06,331 --> 00:06:09,664 زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگ بوو لە کۆریای باشوور، 100 00:06:09,688 --> 00:06:12,251 بۆیە ئەبوو دەستبکەم بە فێربوونی زمانی سێهەمی خۆم. 101 00:06:13,434 --> 00:06:17,997 هەروەها، درکم بەوە کرد بۆشاییەکی فراوان هەیە لەنێوان باشوور و باکوردا. 102 00:06:18,021 --> 00:06:20,174 هەموومان کۆرین، بەڵام لە ناخدا، 103 00:06:20,198 --> 00:06:24,923 جیاوازی زۆر لەنێوانماندا درووست بووە بەهۆی ٦٧ ساڵ دابەشبوونەوە. 104 00:06:25,931 --> 00:06:28,911 تەنانەت تووشی قەیرانی ناسنامەش بووم. 105 00:06:29,669 --> 00:06:32,308 من خەڵکی کۆریای باکوورم یان کۆریای باشوور؟ 106 00:06:32,959 --> 00:06:35,430 من خەڵکی کوێم؟ من کێم؟ 107 00:06:36,229 --> 00:06:40,955 لەناکاو، هیچ وڵاتێک نەبوو بە شانازییەوە بڵێم هی خۆمە. 108 00:06:43,717 --> 00:06:47,454 هەرچەندە خۆگونجاندن لەگەڵ ژیان لە کۆریای باشوور ئاسان نەبوو، 109 00:06:47,478 --> 00:06:51,779 پلانێکم دانا -- دەستمکرد بە خوێندن بۆ تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ. 110 00:06:52,323 --> 00:06:56,061 لەکاتێکدا دەستم ئەکرد بە خۆڕاهێنان لەسەر ژیانە نوێکەم، 111 00:06:56,085 --> 00:06:58,521 پەیوەندییەکی تەلەفوونی ڕاچڵەکێنەرم بۆهات. 112 00:06:58,545 --> 00:07:01,251 دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور هەندێک پارەیان گرتبوو 113 00:07:01,275 --> 00:07:02,910 کە بۆ خێزانەکەمم ناردبوو، 114 00:07:02,934 --> 00:07:07,956 وەک سزایەکیش، خێزانەکەم بە ناچاری ئەبوو بگوێزنەوە 115 00:07:07,980 --> 00:07:10,773 بۆ ناوچەیەکی دوورەدەستی چۆڵ. 116 00:07:11,503 --> 00:07:13,154 ئەبوو خێرا لە شارەکە بچنە دەرەوە. 117 00:07:13,883 --> 00:07:16,726 بۆیە دەستمکرد بە پلاندانان بۆ ئەوەی یارمەتیان بەم دەرچن. 118 00:07:17,599 --> 00:07:21,105 خەڵکی کۆریای باکوور ئەبوو مەودایەکی زۆر ببڕن 119 00:07:21,129 --> 00:07:22,883 لەسەر ڕێگای ئازادی. 120 00:07:23,669 --> 00:07:26,358 بڕینی سنوور نزیکە لە مەحاڵەوە 121 00:07:26,382 --> 00:07:29,315 لەنێوان کۆریای باکوور و باشووردا. 122 00:07:29,339 --> 00:07:32,682 بۆیە، بە فڕۆکە چوومەوە بۆ چین و 123 00:07:32,706 --> 00:07:35,728 بەرەو سنووری کۆریای باکوور ڕۆشتم. 124 00:07:36,823 --> 00:07:39,521 لەبەر ئەوەی خێزانەکەم نەیانئەزانی بە چینی قسە بکەن، 125 00:07:39,545 --> 00:07:44,394 ئەبوو بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ میل ڕێبەرییان بکەم 126 00:07:44,418 --> 00:07:47,965 لە چین، و ئینجا باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. 127 00:07:48,743 --> 00:07:50,837 گەشتەکە بە پاس هەفتەیەکی پێچوو، و 128 00:07:50,861 --> 00:07:53,582 چەند جارێک خەریکبوو بگیرێین. 129 00:07:54,201 --> 00:08:00,336 جارێکیان، پاسەکەمان وەستێنرا و ئەفسەرێکی پۆلیسی چینی سەرکەوت. 130 00:08:01,355 --> 00:08:03,102 ناسنامەی هەمووانی وەرگرت و 131 00:08:03,126 --> 00:08:05,843 دەستیئەکرد بە پرسیارکردن لێیان. 132 00:08:05,867 --> 00:08:10,645 لەبەر ئەوەی خێزانەکەم لە چینی تێنەئەگەشتن، 133 00:08:10,669 --> 00:08:13,205 وامزانی کە ئیتر خێزانەکەم ئەگیرێن. 134 00:08:13,832 --> 00:08:16,553 کاتێک ئەفسەرە چینییەکە نزیک ئەبۆوە لە خێزانەکەم، 135 00:08:16,577 --> 00:08:19,231 بێ ئەوەی جڵەوم هەبێت بەسەر خۆما، هەستام و پێموت 136 00:08:19,255 --> 00:08:23,318 ئەمانە کەسانێکی کەڕ و لاڵن و من ڕێبەرییان ئەکەم. 137 00:08:24,017 --> 00:08:26,108 بە گوومانەوە سەیری کردم، 138 00:08:26,132 --> 00:08:29,104 بەڵام خۆشبەختانە، باوەڕی پێکردم. 139 00:08:30,015 --> 00:08:32,897 ڕێگاکەمان بڕی بەرەو سنووری لاۆس. 140 00:08:33,621 --> 00:08:37,968 بەڵام ئەبوو زۆربەی پارەکەم خەرج بکەم 141 00:08:37,992 --> 00:08:40,206 لە بەرتیلدان بە پاسەوانە سنوورییەکانی لاۆس. 142 00:08:41,040 --> 00:08:43,327 بەڵام تەنانەت دوای پەڕینەوە لە سنوورەکەش، 143 00:08:43,351 --> 00:08:48,278 خێزانەکەم دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە لەسەر بڕینی سنوور بەنایاسایی. 144 00:08:48,809 --> 00:08:50,957 دوای ئەوەی بەرتیل و پارەی سزام یا، 145 00:08:50,981 --> 00:08:53,950 خێزانەکەم لە ماوەی مانگێکدا ئازادکران. 146 00:08:54,570 --> 00:08:58,552 بەڵام زۆری پێنەچوو، دووبارە خێزانەکەم دەستگیرکرانەوە و خرانە زیندانەوە، 147 00:08:58,576 --> 00:09:00,410 لە پایتەختی لاۆوس. 148 00:09:01,568 --> 00:09:04,689 ئەمە یەکێک بوو لە نزمترین ساتەکانی ژیانم. 149 00:09:05,571 --> 00:09:10,758 هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی خێزانەکەم بەرم بەرەو ئازادی، و 150 00:09:10,782 --> 00:09:13,132 زۆر نزیک بووینەوە، 151 00:09:13,156 --> 00:09:15,429 بەڵام خێزانەکەم خرانە زیندانەوە، 152 00:09:15,453 --> 00:09:18,424 مەودایەکی کەم لەنزیک باڵوێزخانەی کۆریای باشوورەوە. 153 00:09:19,297 --> 00:09:22,053 بەردەوام هاتووچۆم ئەکرد لەنێوان نووسینگەی پەنابەری و 154 00:09:22,077 --> 00:09:23,955 بنکەی پۆلیسەوە، 155 00:09:23,979 --> 00:09:26,892 بێچارانە هەوڵم ئەیا خێزانەکەم ئازادکەم. 156 00:09:26,916 --> 00:09:30,599 بەڵام چیتر پارەم پێنەبوو بۆ ئەوەی پارەی سزا یان بەرتیل بەم. 157 00:09:31,099 --> 00:09:32,488 هەموو هیوایەکم لەدەستیا. 158 00:09:32,924 --> 00:09:36,686 لەو ساتەدا، گوێم لە دەنگی پیاوێک بوو کاتێک لێیپرسیم، 159 00:09:36,710 --> 00:09:37,823 "کێشە چییە؟" 160 00:09:37,847 --> 00:09:42,795 زۆر سەرمسوڕما لەوەی بێگانەیەک بایەخی ئەوەی پێدام بپرسێت. 161 00:09:43,502 --> 00:09:45,907 بە ئینگلیزییە خراپەکەم، و بە فەرهەنگێکیشەوە، 162 00:09:45,931 --> 00:09:49,861 دۆخەکەم ڕوونکردەوە، و بێ هیچ دوودڵییەک، 163 00:09:49,885 --> 00:09:52,132 پیاوەکە چوو بۆ ئامێری بانقەکە، و 164 00:09:52,156 --> 00:09:54,909 پارەکەی تری یا بۆ خێزانەکەم، و 165 00:09:54,933 --> 00:09:58,002 دوو کەسەکەی تری کۆریای باکوور بۆ ئەوەی لە زیندان دەرچن. 166 00:09:59,192 --> 00:10:02,525 لە ناخی دڵەوە سووپاسم کرد و لێم پرسی، 167 00:10:02,549 --> 00:10:04,225 "بۆچی یارمەتیمان ئەیەیت؟" 168 00:10:05,011 --> 00:10:06,686 وتی، "من یارمەتیتان نایەم،" 169 00:10:07,384 --> 00:10:09,479 "یارمەتی خەڵکی کۆریای باکوور ئەیەم." 170 00:10:10,321 --> 00:10:14,157 درکم بەوە کرد ئەمە ساتێکی تایبەت بوو لە تەواوی ژیانمدا. 171 00:10:15,014 --> 00:10:20,039 ئەو کەسە نەناسراوە نیشانەی هیوایەکی نوێبوو بۆ من و خەڵکی کۆریای باکوور، 172 00:10:20,063 --> 00:10:21,531 لەوکاتەیا کە زۆر پێویستمان بوو. 173 00:10:22,014 --> 00:10:24,864 نیشانی یام کە میهرەبانی کەسێکی نەناسراو و 174 00:10:24,888 --> 00:10:27,868 پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی 175 00:10:27,892 --> 00:10:31,751 بەڕاستی تیشکی هیوان کە ئێمەی خەڵکی کۆریای باکوور پێویستمانە. 176 00:10:33,077 --> 00:10:35,284 دەرئەنجام، دوای گەشتە درێژەکەمان، 177 00:10:35,308 --> 00:10:38,482 خۆم و خێزانەکەم بەیەک گەشتینەوە لە کۆریای باشوور. 178 00:10:39,045 --> 00:10:41,990 بەڵام گەشتن بە ئازادی تەنیا نیوەی شەڕەکەیە. 179 00:10:42,577 --> 00:10:46,053 زۆرێک لە خەڵکی کۆریای باکور دائەبڕێن لە خێزانەکانیان، و 180 00:10:46,077 --> 00:10:48,637 کاتێک ئەگەنە وڵاتێکی نوێ، 181 00:10:48,661 --> 00:10:51,172 بە پارەیەکی کەم یان بێ پارە دەستپێئەکەن. 182 00:10:52,450 --> 00:10:55,482 بۆیە ئەتوانین سوود لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببینین 183 00:10:55,506 --> 00:11:00,298 بۆ خوێندن، ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنانی کار، و شتی تریش. 184 00:11:01,068 --> 00:11:02,885 دەشکرێت وەک پردێک بین 185 00:11:02,909 --> 00:11:06,552 لەنێوان خەڵکی ناو کۆریای باکوور و جیهانی دەرەوە. 186 00:11:07,234 --> 00:11:12,505 چونکە زۆرێک لە ئێمە هەر لە پەیوەندیا ئەبین لەگەڵ خێزانەکانمان لەوێ، و 187 00:11:12,529 --> 00:11:14,673 زانیاری و پارەیان بۆ ئەنێرینەوە 188 00:11:14,697 --> 00:11:17,903 کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی کۆریای باکوور لەناوەوە. 189 00:11:19,332 --> 00:11:24,485 من زۆر خۆشبەخت بووم، چەندین جار یارمەتی و ئیلهامم وەرگرتووە لە ژیانمدا، 190 00:11:24,509 --> 00:11:27,730 بۆیە ئەمەوێ یارمەتی ئەو کەسانەی کۆریای باکور بەم کە هیوا ئەخوازن 191 00:11:27,754 --> 00:11:32,411 دەرفەتێکیان هەبێت بە پشتیوانی نێودەوڵەتی. 192 00:11:33,561 --> 00:11:36,866 دڵنیام لەوەی هەتا دێت تاکی زیاتری کۆریای باکوور ئەبینن 193 00:11:36,890 --> 00:11:39,017 سەرکەوتوو بێت لە سەرانسەری جیهاندا، 194 00:11:39,041 --> 00:11:40,739 بە سەکۆی تێدیشەوە. 195 00:11:41,223 --> 00:11:42,375 زۆر سوپاس 196 00:11:42,399 --> 00:11:49,309 (چەپڵەلێدان)