WEBVTT 00:00:00.984 --> 00:00:04.507 کە منداڵ بووم، وامئەزانی وڵاتەکەم باشترینە لەسەر زەوی. 00:00:05.150 --> 00:00:08.111 کە گەورەش بووم گۆرانییەکم ئەوت پێی ئەوترا "هیچ نییە ئیرەیی پێبەریت." 00:00:08.984 --> 00:00:10.682 زۆریش شانازیم ئەکرد. 00:00:11.080 --> 00:00:14.605 لە قوتابخانە، کاتێکی زۆرمان بەسەر ئەبرد لە خوێندنی مێژووی کیم ئیل-سونگ، 00:00:14.629 --> 00:00:17.704 بەڵام هەرگیز شتێکی وا فێرنەئەبووین لەسەر مێژووی جیهانی دەرەوە، 00:00:18.981 --> 00:00:22.925 جگە لەوەی ئەمریکا، کۆریای باشوور، و ژاپۆن دووژمنن. 00:00:23.806 --> 00:00:27.195 هەرچەندە زۆرجار بیرم لە جیهانی دەرەوە ئەکردەوە، 00:00:27.219 --> 00:00:30.859 وامئەزانی هەموو ژیانم لە کۆریای باکوور بەسەر ئەبەم، 00:00:30.883 --> 00:00:33.267 هەتا ئەوکاتەی لەناکاو هەموو شتێک گۆڕا. NOTE Paragraph 00:00:34.587 --> 00:00:39.108 کە حەوت ساڵبووم، یەکەمین لەسێدارەدانی ئاشکرام بینی. 00:00:39.584 --> 00:00:42.200 بەڵام وامئەزانی ژیانم لە کۆریای باکوور ئاساییە. 00:00:42.779 --> 00:00:44.693 خێزانەکەم هەژار نەبوون، و 00:00:44.717 --> 00:00:47.946 خۆشم هەرگیز برسێتیم نەدیبوو. NOTE Paragraph 00:00:48.414 --> 00:00:52.955 بەڵام ڕۆژێک، ساڵی ١٩٩٥، دایکم نامەیەکی هێنایەوە ماڵەوە 00:00:52.979 --> 00:00:54.979 لە خوشکی هاوپیشەیەکییەوە. 00:00:55.003 --> 00:00:58.014 نوسرابوو، "کاتێک ئەمە ئەخوێنیتەوە 00:00:58.038 --> 00:01:02.870 پێنج ئەندامی خێزانەکەم چیتر بوونیان نامێنێت لە جیهاندا، 00:01:02.894 --> 00:01:05.832 چونکە سێ هەفتە ئەبێت هیچ شتێکمان نەخواردووە. 00:01:06.973 --> 00:01:09.409 پێکەوە لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتووین، و 00:01:09.433 --> 00:01:15.102 لەشمان هێندە لاوازە، چاوەڕێئەکەین بمرین." NOTE Paragraph 00:01:18.616 --> 00:01:20.131 زۆر تاسام بەوە. 00:01:21.608 --> 00:01:26.084 ئەمە یەکەم جاربوو گوێبیستی ئەوە بم خەڵکانێک لە وڵاتەکەمدا ئەناڵێنن. 00:01:28.171 --> 00:01:31.000 زۆری پێنەچوو، کاتێک بەلای وێستگەی شەمەندەفەرێکدا ئەڕۆشتم، 00:01:31.024 --> 00:01:35.206 شتێکی ناخۆشم بینی کە هەتا ئەمڕۆ ناتوانم لە یادەوەریما بیسڕمەوە. 00:01:36.381 --> 00:01:39.377 ژنێک کە گیانی دەرچووبوو لەسەر زەوی کەوتبوو، 00:01:39.401 --> 00:01:42.566 لەکاتێکدا منداڵێکی برسی بە باوەشییەوە بوو 00:01:42.590 --> 00:01:45.825 بێچارانە سەیری ڕووخساری دایکی ئەکرد. 00:01:47.516 --> 00:01:49.398 بەڵام کەس یارمەتی نەئەیان، 00:01:49.422 --> 00:01:54.363 چونکە تەنیا بایەخیان ئەیا بە خۆیان و خێزانەکانیان. NOTE Paragraph 00:01:56.021 --> 00:01:59.616 لە ناوەڕاستی ١٩٩٠ەکان برسێتییەکی زۆر یای لە کۆریای باکوور. 00:02:00.085 --> 00:02:04.766 دەرئەنجام، زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی کۆریای باکوور بەهۆیەوە مردن، و 00:02:04.790 --> 00:02:10.356 زۆرێک کە ڕزگاریان بوو بەهۆی خواردنی گیا، مێروو، و تەڵاشی دارەوە بوو. 00:02:11.683 --> 00:02:14.943 نەمانی کارەباش هەتا دەهات زیاتر دەبوو، 00:02:14.967 --> 00:02:19.382 بۆیە هەموو شتێکی چواردەورم بە شەو تەواو تاریک ئەبوو، 00:02:19.406 --> 00:02:21.852 جگە لە دەریا ڕووناکییەکەی چین، 00:02:21.876 --> 00:02:24.382 لەوبەری ڕووبارەکە لە ماڵەکەمانەوە. 00:02:24.406 --> 00:02:28.628 هەمووکات بیرم ئەکردەوە بۆچی ئەوان ڕووناکیان هەیە و ئێمە نیمانە. 00:02:30.251 --> 00:02:33.976 ئەمە وێنەیەکی مانگی دەستکردە کۆریای باکور نیشان ئەیات بە شەو، 00:02:34.000 --> 00:02:35.521 بەراورد بە دراوسێکان. NOTE Paragraph 00:02:37.658 --> 00:02:39.355 ئەمە ڕووباری ئامنۆکە، 00:02:39.379 --> 00:02:43.833 کە بەشێکە لە سنووری نێوان کۆریای باکوور و چین. 00:02:44.434 --> 00:02:48.549 وەک ئەبینن، ئەکرێت ڕووبارەکە لە هەندێک خاڵی دیاریکراودا زۆر باریکبێت، 00:02:48.573 --> 00:02:51.444 ڕێگە بە خەڵکی کۆریای باکوور ئەیات بە دزییەوە بپەڕنەوە. 00:02:53.047 --> 00:02:54.412 بەڵام زۆرێک ئەمرن. 00:02:54.714 --> 00:02:59.204 هەندێک جار، لاشەی مردووم ئەبینی بە ڕووبارەکەیا ئەچووە خوارەوە. 00:03:02.325 --> 00:03:07.103 ناتوانم زۆر وردەکاری ئاشکرا بکەم لەسەر ئەوەی چۆن کۆریای باکوورم جێهێشت، 00:03:07.127 --> 00:03:11.265 بەڵام تەنیا ئەتوانم بڵێم لە ساڵە ناشرینەکانی برسێتییەکەیا، 00:03:11.289 --> 00:03:15.863 نێردرام بۆ چین بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمە دوورەکان بژیم. 00:03:16.490 --> 00:03:20.983 بەڵام وامزانی تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت 00:03:21.007 --> 00:03:22.575 لە خێزانەکەم دائەبڕێم. 00:03:22.599 --> 00:03:24.515 هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبووم 00:03:24.539 --> 00:03:27.784 چواردە ساڵی پێئەچێت بۆ ئەوەی دووبارە پێکەوە بژین. NOTE Paragraph 00:03:29.038 --> 00:03:33.062 لە چین، وەک کچێکی گەنج ژیان قورسبوو بەبێ خێزان. 00:03:33.086 --> 00:03:36.405 هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ژیان چۆن ئەبێت 00:03:36.429 --> 00:03:37.912 وەک پەنابەرێکی کۆریای باکوور. 00:03:38.476 --> 00:03:42.069 بەڵام زۆری پێنەچوو زانیم نەک تەنیا زۆر قورس ئەبێت، 00:03:42.093 --> 00:03:44.491 هەروەها زۆر مەترسیداریش ئەبێت، 00:03:44.515 --> 00:03:51.228 چونکە ئاوارەکانی کۆریای باکور لە چین وەک پەنابەری نایاسایی دائەنرێن. 00:03:52.162 --> 00:03:56.733 بۆیە بەردەوام لە ترسی ئەوەیا ئەژیام کە لەوانەیە ناسنامەم ئاشکرابێت، و 00:03:56.757 --> 00:04:00.108 ئەگەڕێمەوە چارەنووسە خراپەکە، 00:04:00.132 --> 00:04:01.826 لە کۆریای باکوور. NOTE Paragraph 00:04:02.969 --> 00:04:05.667 ڕۆژێک، ناخۆشترین خەوم بوو بە ڕاستی، 00:04:05.691 --> 00:04:08.414 کاتێک لەلایەن پۆلیسی چینەوە گیرام، و 00:04:08.438 --> 00:04:12.505 برام بۆ بنکەی پۆلیس بۆ لێپرسینەوە. 00:04:12.529 --> 00:04:16.187 کەسێک تۆمەتباری کردبووم بەوەی خەڵکی کۆریای باکوورم، 00:04:16.211 --> 00:04:19.592 بۆیە تاقیکردنەوەیان بۆ توانای زمانی چینییەکەم کرد، و 00:04:19.616 --> 00:04:22.162 چەندین پرسیاریان لێکردم. 00:04:22.910 --> 00:04:24.392 زۆر ئەترسام. 00:04:25.352 --> 00:04:27.487 هەستم ئەکرد خەریکە دڵم ئەتەقێتەوە. 00:04:28.164 --> 00:04:33.021 هەر شتێک لە نائاسایی بچوایە، لەوانەبوو زیندانی یان سنوورداش بکرێم. 00:04:33.997 --> 00:04:35.735 وامزانی کۆتایی بە ژیانم یەت. 00:04:36.632 --> 00:04:39.508 بەڵام توانیم کۆنترۆڵی هەموو هەستەکانی ناخم بکەم، و 00:04:39.532 --> 00:04:41.277 وەڵامی پرسیارەکان بەمەوە. 00:04:41.880 --> 00:04:43.638 دوای ئەوەی تەواوبوون لە پرسیارکردن، 00:04:43.662 --> 00:04:46.087 بەرپرسێک بەوی تری وت، 00:04:46.111 --> 00:04:49.277 "ئەمە ڕاپۆرتێکی هەڵە بوو. خەڵکی کۆریای باکوور نییە." 00:04:50.013 --> 00:04:52.823 بۆیە هێشتیان بڕۆم، موعجیزە بوو. NOTE Paragraph 00:04:54.243 --> 00:04:58.426 چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین پەنا ئەبەنە بەر باڵوێزخانەی وڵاتان. 00:04:59.213 --> 00:05:02.681 بەڵام دەکرێت زۆرێک بگیرێن لەلایەن پۆلیسی چینییەوە، و 00:05:02.705 --> 00:05:03.965 سنوورداش بکرێنەوە. 00:05:04.451 --> 00:05:06.167 ئەم کچانە زۆر خۆشبەخت بوون. 00:05:06.191 --> 00:05:07.856 هەرچەندە گیران، 00:05:07.880 --> 00:05:11.587 دەرئەنجام ئازاد کران دوای فشارێکی نێودەوڵەتی قورس. 00:05:12.799 --> 00:05:15.926 ئەمان هێندە بەختیان نەبوو. 00:05:15.950 --> 00:05:19.948 هەموو ساڵێک، چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین ئەگیرێن و 00:05:19.972 --> 00:05:22.543 ئەنێردرێنەوە بۆ کۆریای باکوور، 00:05:22.567 --> 00:05:27.746 کە لەوێ ئەکرێ ئەشکەنجە بدرێن، زیندانی بکرێن، یان بە ئاشکرا بکوژرێن. NOTE Paragraph 00:05:28.777 --> 00:05:31.857 هەرچەندە زۆر خۆشبەخت بووم کە توانیم دەرچم، 00:05:31.881 --> 00:05:34.713 چەندین کەسی تری کۆریای باکوور هێندە بەختیان نەبوو. 00:05:35.150 --> 00:05:38.716 جێی داخە زۆر کەس لە کۆریای باکوور ناچارن ناسنامەیان بشارنەوە و 00:05:38.740 --> 00:05:41.981 زۆر ئەناڵێنن بۆ مانەوە. 00:05:42.934 --> 00:05:45.948 تەنانەت دوای فێربوونی زمانێکی نوێ و دۆزینەوەی کارێک، 00:05:45.972 --> 00:05:49.591 ئەکرێت لە تەنیا ساتێکدا هەموو ژیانیان تێکچێت. 00:05:50.107 --> 00:05:53.759 لەبەر ئەوە، ١٠ ساڵ دوای شاردنەوەی ناسنامەکەم، 00:05:53.783 --> 00:05:57.115 بڕیارم یا خۆم بخەمە بەر مەترسی چوون بۆ کۆریای باشوور. 00:05:57.964 --> 00:06:00.922 دووبارە دەستم بە ژیانێکی نوێ کرد. NOTE Paragraph 00:06:00.946 --> 00:06:02.534 نیشتەجێبوون لە کۆریای باشوور 00:06:02.558 --> 00:06:05.569 زۆر لەوە قورستر بوو کە چاوەڕێم ئەکرد. 00:06:06.331 --> 00:06:09.664 زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگ بوو لە کۆریای باشوور، 00:06:09.688 --> 00:06:12.251 بۆیە ئەبوو دەستبکەم بە فێربوونی زمانی سێهەمی خۆم. 00:06:13.434 --> 00:06:17.997 هەروەها، درکم بەوە کرد بۆشاییەکی فراوان هەیە لەنێوان باشوور و باکوردا. 00:06:18.021 --> 00:06:20.174 هەموومان کۆرین، بەڵام لە ناخدا، 00:06:20.198 --> 00:06:24.923 جیاوازی زۆر لەنێوانماندا درووست بووە بەهۆی ٦٧ ساڵ دابەشبوونەوە. 00:06:25.931 --> 00:06:28.911 تەنانەت تووشی قەیرانی ناسنامەش بووم. 00:06:29.669 --> 00:06:32.308 من خەڵکی کۆریای باکوورم یان کۆریای باشوور؟ 00:06:32.959 --> 00:06:35.430 من خەڵکی کوێم؟ من کێم؟ 00:06:36.229 --> 00:06:40.955 لەناکاو، هیچ وڵاتێک نەبوو بە شانازییەوە بڵێم هی خۆمە. NOTE Paragraph 00:06:43.717 --> 00:06:47.454 هەرچەندە خۆگونجاندن لەگەڵ ژیان لە کۆریای باشوور ئاسان نەبوو، 00:06:47.478 --> 00:06:51.779 پلانێکم دانا -- دەستمکرد بە خوێندن بۆ تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ. NOTE Paragraph 00:06:52.323 --> 00:06:56.061 لەکاتێکدا دەستم ئەکرد بە خۆڕاهێنان لەسەر ژیانە نوێکەم، 00:06:56.085 --> 00:06:58.521 پەیوەندییەکی تەلەفوونی ڕاچڵەکێنەرم بۆهات. 00:06:58.545 --> 00:07:01.251 دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور هەندێک پارەیان گرتبوو 00:07:01.275 --> 00:07:02.910 کە بۆ خێزانەکەمم ناردبوو، 00:07:02.934 --> 00:07:07.956 وەک سزایەکیش، خێزانەکەم بە ناچاری ئەبوو بگوێزنەوە 00:07:07.980 --> 00:07:10.773 بۆ ناوچەیەکی دوورەدەستی چۆڵ. 00:07:11.503 --> 00:07:13.154 ئەبوو خێرا لە شارەکە بچنە دەرەوە. 00:07:13.883 --> 00:07:16.726 بۆیە دەستمکرد بە پلاندانان بۆ ئەوەی یارمەتیان بەم دەرچن. NOTE Paragraph 00:07:17.599 --> 00:07:21.105 خەڵکی کۆریای باکوور ئەبوو مەودایەکی زۆر ببڕن 00:07:21.129 --> 00:07:22.883 لەسەر ڕێگای ئازادی. 00:07:23.669 --> 00:07:26.358 بڕینی سنوور نزیکە لە مەحاڵەوە 00:07:26.382 --> 00:07:29.315 لەنێوان کۆریای باکوور و باشووردا. 00:07:29.339 --> 00:07:32.682 بۆیە، بە فڕۆکە چوومەوە بۆ چین و 00:07:32.706 --> 00:07:35.728 بەرەو سنووری کۆریای باکوور ڕۆشتم. 00:07:36.823 --> 00:07:39.521 لەبەر ئەوەی خێزانەکەم نەیانئەزانی بە چینی قسە بکەن، 00:07:39.545 --> 00:07:44.394 ئەبوو بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ میل ڕێبەرییان بکەم 00:07:44.418 --> 00:07:47.965 لە چین، و ئینجا باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. 00:07:48.743 --> 00:07:50.837 گەشتەکە بە پاس هەفتەیەکی پێچوو، و 00:07:50.861 --> 00:07:53.582 چەند جارێک خەریکبوو بگیرێین. 00:07:54.201 --> 00:08:00.336 جارێکیان، پاسەکەمان وەستێنرا و ئەفسەرێکی پۆلیسی چینی سەرکەوت. 00:08:01.355 --> 00:08:03.102 ناسنامەی هەمووانی وەرگرت و 00:08:03.126 --> 00:08:05.843 دەستیئەکرد بە پرسیارکردن لێیان. 00:08:05.867 --> 00:08:10.645 لەبەر ئەوەی خێزانەکەم لە چینی تێنەئەگەشتن، 00:08:10.669 --> 00:08:13.205 وامزانی کە ئیتر خێزانەکەم ئەگیرێن. 00:08:13.832 --> 00:08:16.553 کاتێک ئەفسەرە چینییەکە نزیک ئەبۆوە لە خێزانەکەم، 00:08:16.577 --> 00:08:19.231 بێ ئەوەی جڵەوم هەبێت بەسەر خۆما، هەستام و پێموت 00:08:19.255 --> 00:08:23.318 ئەمانە کەسانێکی کەڕ و لاڵن و من ڕێبەرییان ئەکەم. 00:08:24.017 --> 00:08:26.108 بە گوومانەوە سەیری کردم، 00:08:26.132 --> 00:08:29.104 بەڵام خۆشبەختانە، باوەڕی پێکردم. NOTE Paragraph 00:08:30.015 --> 00:08:32.897 ڕێگاکەمان بڕی بەرەو سنووری لاۆس. 00:08:33.621 --> 00:08:37.968 بەڵام ئەبوو زۆربەی پارەکەم خەرج بکەم 00:08:37.992 --> 00:08:40.206 لە بەرتیلدان بە پاسەوانە سنوورییەکانی لاۆس. 00:08:41.040 --> 00:08:43.327 بەڵام تەنانەت دوای پەڕینەوە لە سنوورەکەش، 00:08:43.351 --> 00:08:48.278 خێزانەکەم دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە لەسەر بڕینی سنوور بەنایاسایی. 00:08:48.809 --> 00:08:50.957 دوای ئەوەی بەرتیل و پارەی سزام یا، 00:08:50.981 --> 00:08:53.950 خێزانەکەم لە ماوەی مانگێکدا ئازادکران. 00:08:54.570 --> 00:08:58.552 بەڵام زۆری پێنەچوو، دووبارە خێزانەکەم دەستگیرکرانەوە و خرانە زیندانەوە، 00:08:58.576 --> 00:09:00.410 لە پایتەختی لاۆوس. NOTE Paragraph 00:09:01.568 --> 00:09:04.689 ئەمە یەکێک بوو لە نزمترین ساتەکانی ژیانم. 00:09:05.571 --> 00:09:10.758 هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی خێزانەکەم بەرم بەرەو ئازادی، و 00:09:10.782 --> 00:09:13.132 زۆر نزیک بووینەوە، 00:09:13.156 --> 00:09:15.429 بەڵام خێزانەکەم خرانە زیندانەوە، 00:09:15.453 --> 00:09:18.424 مەودایەکی کەم لەنزیک باڵوێزخانەی کۆریای باشوورەوە. 00:09:19.297 --> 00:09:22.053 بەردەوام هاتووچۆم ئەکرد لەنێوان نووسینگەی پەنابەری و 00:09:22.077 --> 00:09:23.955 بنکەی پۆلیسەوە، 00:09:23.979 --> 00:09:26.892 بێچارانە هەوڵم ئەیا خێزانەکەم ئازادکەم. 00:09:26.916 --> 00:09:30.599 بەڵام چیتر پارەم پێنەبوو بۆ ئەوەی پارەی سزا یان بەرتیل بەم. 00:09:31.099 --> 00:09:32.488 هەموو هیوایەکم لەدەستیا. NOTE Paragraph 00:09:32.924 --> 00:09:36.686 لەو ساتەدا، گوێم لە دەنگی پیاوێک بوو کاتێک لێیپرسیم، 00:09:36.710 --> 00:09:37.823 "کێشە چییە؟" 00:09:37.847 --> 00:09:42.795 زۆر سەرمسوڕما لەوەی بێگانەیەک بایەخی ئەوەی پێدام بپرسێت. 00:09:43.502 --> 00:09:45.907 بە ئینگلیزییە خراپەکەم، و بە فەرهەنگێکیشەوە، 00:09:45.931 --> 00:09:49.861 دۆخەکەم ڕوونکردەوە، و بێ هیچ دوودڵییەک، 00:09:49.885 --> 00:09:52.132 پیاوەکە چوو بۆ ئامێری بانقەکە، و 00:09:52.156 --> 00:09:54.909 پارەکەی تری یا بۆ خێزانەکەم، و 00:09:54.933 --> 00:09:58.002 دوو کەسەکەی تری کۆریای باکوور بۆ ئەوەی لە زیندان دەرچن. NOTE Paragraph 00:09:59.192 --> 00:10:02.525 لە ناخی دڵەوە سووپاسم کرد و لێم پرسی، 00:10:02.549 --> 00:10:04.225 "بۆچی یارمەتیمان ئەیەیت؟" NOTE Paragraph 00:10:05.011 --> 00:10:06.686 وتی، "من یارمەتیتان نایەم،" 00:10:07.384 --> 00:10:09.479 "یارمەتی خەڵکی کۆریای باکوور ئەیەم." NOTE Paragraph 00:10:10.321 --> 00:10:14.157 درکم بەوە کرد ئەمە ساتێکی تایبەت بوو لە تەواوی ژیانمدا. 00:10:15.014 --> 00:10:20.039 ئەو کەسە نەناسراوە نیشانەی هیوایەکی نوێبوو بۆ من و خەڵکی کۆریای باکوور، 00:10:20.063 --> 00:10:21.531 لەوکاتەیا کە زۆر پێویستمان بوو. 00:10:22.014 --> 00:10:24.864 نیشانی یام کە میهرەبانی کەسێکی نەناسراو و 00:10:24.888 --> 00:10:27.868 پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی 00:10:27.892 --> 00:10:31.751 بەڕاستی تیشکی هیوان کە ئێمەی خەڵکی کۆریای باکوور پێویستمانە. NOTE Paragraph 00:10:33.077 --> 00:10:35.284 دەرئەنجام، دوای گەشتە درێژەکەمان، 00:10:35.308 --> 00:10:38.482 خۆم و خێزانەکەم بەیەک گەشتینەوە لە کۆریای باشوور. 00:10:39.045 --> 00:10:41.990 بەڵام گەشتن بە ئازادی تەنیا نیوەی شەڕەکەیە. 00:10:42.577 --> 00:10:46.053 زۆرێک لە خەڵکی کۆریای باکور دائەبڕێن لە خێزانەکانیان، و 00:10:46.077 --> 00:10:48.637 کاتێک ئەگەنە وڵاتێکی نوێ، 00:10:48.661 --> 00:10:51.172 بە پارەیەکی کەم یان بێ پارە دەستپێئەکەن. 00:10:52.450 --> 00:10:55.482 بۆیە ئەتوانین سوود لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببینین 00:10:55.506 --> 00:11:00.298 بۆ خوێندن، ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنانی کار، و شتی تریش. 00:11:01.068 --> 00:11:02.885 دەشکرێت وەک پردێک بین 00:11:02.909 --> 00:11:06.552 لەنێوان خەڵکی ناو کۆریای باکوور و جیهانی دەرەوە. 00:11:07.234 --> 00:11:12.505 چونکە زۆرێک لە ئێمە هەر لە پەیوەندیا ئەبین لەگەڵ خێزانەکانمان لەوێ، و 00:11:12.529 --> 00:11:14.673 زانیاری و پارەیان بۆ ئەنێرینەوە 00:11:14.697 --> 00:11:17.903 کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی کۆریای باکوور لەناوەوە. NOTE Paragraph 00:11:19.332 --> 00:11:24.485 من زۆر خۆشبەخت بووم، چەندین جار یارمەتی و ئیلهامم وەرگرتووە لە ژیانمدا، 00:11:24.509 --> 00:11:27.730 بۆیە ئەمەوێ یارمەتی ئەو کەسانەی کۆریای باکور بەم کە هیوا ئەخوازن 00:11:27.754 --> 00:11:32.411 دەرفەتێکیان هەبێت بە پشتیوانی نێودەوڵەتی. 00:11:33.561 --> 00:11:36.866 دڵنیام لەوەی هەتا دێت تاکی زیاتری کۆریای باکوور ئەبینن 00:11:36.890 --> 00:11:39.017 سەرکەوتوو بێت لە سەرانسەری جیهاندا، 00:11:39.041 --> 00:11:40.739 بە سەکۆی تێدیشەوە. NOTE Paragraph 00:11:41.223 --> 00:11:42.375 زۆر سوپاس NOTE Paragraph 00:11:42.399 --> 00:11:49.309 (چەپڵەلێدان)