Return to Video

سەرمایەداری دیموکراسیەت لەناودەبات -- ئەگەر چارەسەری نەکەین

  • 0:01 - 0:02
    دیموکراسیەت.
  • 0:03 - 0:04
    لە خۆرئاوادا،
  • 0:04 - 0:08
    زۆر بەهەڵەدا چووین ئەگەر
    پێزانینمان نەبێت بۆی.
  • 0:08 - 0:10
    دیموکراسیەت دەبینین
  • 0:10 - 0:14
    نەک وەک ناسکترین گوڵەکان
    کە خۆشی وایە،
  • 0:14 - 0:17
    بەڵکو وەک بەشێک لە پێداویستی
    ناو ماڵی کۆمەڵگاکەمان دەیبینین.
  • 0:18 - 0:22
    زۆرتر وا بیری لێدەکەینەوە
    پێمان درابێت و جێی سازش کردن نەبێت.
  • 0:23 - 0:28
    بەهەڵە باوەڕمان وایە کە سەرمایەداری
    بەهەرجۆرێک بێت دیموکراسیەتی لێدەکەوێتەوە.
  • 0:28 - 0:29
    بەو شێوەیە نییە.
  • 0:29 - 0:34
    لی کوان یوی سینگاپورە و لاساییکەرەوە
    گەورەکانی لە پەکین
  • 0:34 - 0:37
    بێ هیچ گومانێک نیشانیانداوە
  • 0:37 - 0:41
    کە دەکرێت سەرمایەدارییەکت
    هەبێت بەردەوام لە گەشانەوەیا بێت،
  • 0:41 - 0:42
    گەشانەوەیەکی بێوێنە،
  • 0:43 - 0:46
    لەکاتێکدا سیاسەت بێ
    دیموکراسیەت بمێنێتەوە.
  • 0:46 - 0:50
    بێگومان، دیموکراسیەت بەرەو
    دواوە دەچێت لای خۆمان،
  • 0:50 - 0:52
    لێرە لە ئەوروپا.
  • 0:52 - 0:55
    لە سەرەتای ئەمساڵدا،
    ئەوکاتەی نوێنەرایەتی یۆنانم دەکرد--
  • 0:55 - 0:58
    حکومەتە تازە هەڵبژێردراوەکەی یۆنان --
  • 0:58 - 1:01
    لە یەکێتی ئەوروپا وەک
    وەزیری داراییەکەی،
  • 1:01 - 1:06
    بە چەند دەستەواژەیەکی زۆر ئاشکرا پێموترا
    کە پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەمان
  • 1:06 - 1:07
    هەڵبژاردنەکانمان --
  • 1:07 - 1:09
    ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت ڕێگر بن
  • 1:09 - 1:12
    لەبەردەم ئەو پەیڕەوە ئابووریانەی
    بەکارهێنراوە بەرامبەر بە یۆنان.
  • 1:13 - 1:14
    لەو ساتەدا،
  • 1:14 - 1:19
    هەستم کرد هیچ شتێک هێندەی ئەوە
    ڕەوایی نایات بە قسەکانی لی کوان یو،
  • 1:19 - 1:20
    یان پارتی کۆمەنیستی چین،
  • 1:20 - 1:24
    بێگومان چەند هاوڕێیەکی یاخی خۆشم
    بەردەوام پێیان دەوتم
  • 1:24 - 1:28
    کۆتایی بە دیموکراسیەت ئەهێندرێت ئەگەر
    هەڕەشە بێت بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری.
  • 1:30 - 1:33
    ئەمشەو، لێرە، ئەمەوێ
  • 1:33 - 1:36
    حاڵەتێکی ئابووریتان پێشکەش بکەم
    بۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە.
  • 1:37 - 1:41
    ئەمەوێ داواتان لێبکەم
    وەک من دووبارە باوەڕتان وابێت
  • 1:41 - 1:43
    کە لی کوان یو،
  • 1:44 - 1:46
    پارتی کۆمەنیستی چین و
  • 1:46 - 1:47
    بێگومان یەکێتی ئەوروپاش
  • 1:47 - 1:51
    هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت
    بتوانین دەستبەرداری دیموکراسییەت بین --
  • 1:52 - 1:55
    هەروەها پێویستمان بە دیموکراسییەتێکی
    قایم و ڕاستەقینە هەیە.
  • 1:55 - 1:58
    بێ دیموکراسیەتیش،
  • 1:58 - 2:01
    کۆمەڵگاکانمان ناشرینتر دەبن،
  • 2:01 - 2:03
    داهاتوومان پڕتر دەبێت لە بێهیوایی و
  • 2:03 - 2:06
    تەکنەلۆجیا مەزنە نوێکانمان
    بە هەدەر دەڕۆن.
  • 2:06 - 2:07
    بە باسکردنی بەهەدەردان،
  • 2:08 - 2:10
    ڕێگەم پێبدەن باسی
    پارادۆکسێکی سەرنج ڕاکێش بکەم
  • 2:10 - 2:13
    کە لەم ساتەدا هەڕەشەیە
    بۆ سەر ئابوورییەکانمان.
  • 2:13 - 2:15
    پێی دەڵێم پارادۆکسی دوانە لوتکەکە.
  • 2:15 - 2:17
    لووتکەیەکیان لێی تێدەگەن --
  • 2:17 - 2:18
    دەیزانن، دەیناسنەوە --
  • 2:18 - 2:23
    ئەو چیا قەرزانەیە کە سێبەرێکی
    درێژی درووست کردووە
  • 2:23 - 2:26
    بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، و
    ئەوروپا، و هەموو جیهانەوە.
  • 2:26 - 2:28
    هەموو درک بەو شاخە قەرزانە دەکەین.
  • 2:29 - 2:33
    بەڵام چەند کەسێکی کەم دووانەکەی دەبینن.
  • 2:34 - 2:36
    یەک شاخ لە پارەی دانراوە
  • 2:37 - 2:40
    کە هی دەوڵەمەنە پارە هەڵگرەکان و
    کۆمپانیاکانە،
  • 2:41 - 2:44
    زۆر دەترسن لەوەی وەبەرهێنانی پێوە بکەن
  • 2:44 - 2:47
    بۆ چالاکییە بە بەرهەمەکانی کە دەکرێت
    سەرچاوەیەکی داهاتی بەرچاوی هەبێت
  • 2:47 - 2:50
    بتوانێت ئەو چیا قەرزە بڕووخێنێت و
  • 2:50 - 2:54
    هەموو ئەو شتانەش بەرهەم بهێنێت
    کە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی،
  • 2:54 - 2:56
    وەک وزەی پاک.
  • 2:56 - 2:58
    ئێستا با دوو ژمارەتان بەمێ.
  • 2:58 - 2:59
    بەدرێژایی سێ مانگی پێشوو،
  • 3:00 - 3:02
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکان،
    لە بەریتانیا و لە ناوچەی ئیورۆ،
  • 3:02 - 3:07
    بە هەمووییەوە، وەبەرهێنانمان
    بە ٣.٤ تریلیۆن دۆلار کردووە
  • 3:07 - 3:09
    لە هەموو ئەو شتانەدا کە
    دەوڵەمەندی زیاتر دەهێنێت --
  • 3:09 - 3:12
    هەندێک شتی وەک کارگەکان، ئامێر،،
  • 3:12 - 3:15
    تەلار بۆ نوسینگەکان، قووتابخانەکان،
  • 3:15 - 3:18
    ڕێگاکان، هێڵەکانی شەمەندەفەر، و
    ئەم جۆرە شتانە.
  • 3:18 - 3:21
    ٣.٤ تریلیۆن دۆلار لەوە دەچێت
    پارەیەکی زۆر بێت
  • 3:21 - 3:24
    هەتا بەراوردی دەکەیت بە ٥.١ تریلیۆن دۆلار
  • 3:25 - 3:27
    کە هەر لە هەمان ئەو
    وڵاتانەدا دانراون،
  • 3:27 - 3:29
    لە دامەزراوە داراییەکاندا،
  • 3:29 - 3:32
    لەو ماوەیەدا هیچ شتێکیان
    پێوە نەکراوە
  • 3:33 - 3:38
    جگە لە هەڵکشاندنی ئاڵوگۆڕی بۆرسە و
    زیادکردنی نرخی خانووبەرە.
  • 3:38 - 3:44
    کەواتە چیایەک لە قەرز و
    چیایەکیش لە پارەی دانراوە
  • 3:44 - 3:47
    دوو لووتکەی دوانە پێکدەهێنن،
    کە ناتوانن یەکتر پووچەڵ بکەنەوە
  • 3:47 - 3:50
    لەڕێگەی کارە ئاساییەکانی بازاڕەوە.
  • 3:50 - 3:52
    ئەنجامەکەشی پەنگخواردنی
    مووچەکانە و هەروەها
  • 3:53 - 3:59
    زیاتر لە چارەکی تەمەن ٢٤ بۆ ٥٤ەکانی ئەمریکا
    ژاپۆن، و ئەوروپاش
  • 3:59 - 4:01
    بێکارن.
  • 4:01 - 4:03
    لە کۆتاییشدا، کورتهێنانی
    دابینکردنی کۆی گشتی پێویستییەکان،
  • 4:03 - 4:05
    کە لە سووڕێکی بێکۆتادایە،
  • 4:05 - 4:08
    ڕەشبینی وەبەرهێنەرەکان زیاتر دەکات،
  • 4:09 - 4:13
    کە لە ترسی کەمی داخوازی،
    بە وەبەرهێنان نەکردن درووستی دەکەنەوە --
  • 4:13 - 4:15
    هەر وەک باوکی ئۆیدیپەس،
  • 4:15 - 4:18
    کە دوای پێشبینی
    پەیامبەری خواوەندەکان
  • 4:18 - 4:21
    دەترسا لەوەی کوڕەکەی گەورەبێت و بیکوژێت،
  • 4:21 - 4:23
    بەشێوەیەکی نادروست بارودۆخەکەی
    بەشێوەیەک لێکرد
  • 4:23 - 4:26
    زیاتر ڕێگەی خۆشکرد کە کوڕەکەی
    ئۆیدیپەس، ئۆدیپەس بکوژێت.
  • 4:27 - 4:29
    ئەمە کێشەی منە لەگەڵ سەرمایەداری.
  • 4:29 - 4:31
    بەهەدەردانە زۆرەکەی،
  • 4:31 - 4:33
    ئەو پارە دانراوە زۆرەی،
  • 4:33 - 4:37
    پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ باشکردنی
    ژیانی مرۆڤەکان،
  • 4:37 - 4:38
    بۆ پەرەدان بە بەهرەی مرۆڤەکان، و
  • 4:38 - 4:41
    هەروەها بێگوومان بوون بە سەرچاوەی
    دارایی بۆ هەموو ئەم تەکنەلۆجیایانە،
  • 4:41 - 4:42
    تەکنەلۆجیای سەوز،
  • 4:43 - 4:45
    کە بەدڵنیاییەوە زۆر پێویستن
    بۆ ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی.
  • 4:46 - 4:50
    من ڕاستم لەوەیا کە باوەڕم بەوەیە
    دیموکراسییەت وەڵامەکە بێت؟
  • 4:50 - 4:51
    لەو باوەڕەدام،
  • 4:51 - 4:52
    بەڵام پێش ئەوەی بەردەوامبین،
  • 4:52 - 4:53
    مەبەستمان چییە بە دیموکراسییەت؟
  • 4:55 - 4:57
    ئەریستۆ پێناسەی دیموکراسییەتی کردووە
  • 4:57 - 5:02
    وەک دەستوورێک کە تیایدا
    ئازادەکان و هەژارەکان،
  • 5:02 - 5:04
    وەک زۆرینە، کۆنترۆڵی حکومەت بکەن.
  • 5:05 - 5:08
    بێگومان دیموکراسیەتی
    ئەسینا زۆرێکی خستبووە دەرەوەی حکومەت.
  • 5:08 - 5:11
    ژنان، کۆچبەرەکان، و بێگومان کۆیلەکانیش.
  • 5:12 - 5:13
    بەڵام ئەوە هەڵەیە
  • 5:13 - 5:17
    لە گرنگی دیموکراسیەتی کۆنی
    ئەسینا کەم بکرێتەوە
  • 5:17 - 5:19
    لەسەر بنەمای ئەوەی کێ بەدەر بووە لێی.
  • 5:20 - 5:21
    ئەوەی کە زیاتر پەیوەندیدار بووە، و
  • 5:21 - 5:25
    هێشتا بەو شێوەیەشە
    لە دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینایا،
  • 5:25 - 5:28
    بەشداربوونی چینی هەژاری
    کرێکار بووە
  • 5:28 - 5:33
    کە نەک تەنیا مافی ئەوەیان هەبووە
    بە ئازادی قسە بکەن،
  • 5:33 - 5:35
    بەڵکو لەوەش گرنگتر، وهەستیارتر،
  • 5:35 - 5:38
    مافی ئەوەیان هەبووە
    بڕیاری سیاسی بدەن
  • 5:38 - 5:40
    کە مافێکی یەکسانیان دراوەتێ
  • 5:40 - 5:44
    لە بڕیارداندا سەبارەت بە
    کاروباری وڵات.
  • 5:44 - 5:47
    بێگومان، دیموکراسییەتی ئەسینا
    زۆر درێژەی نەکێشا.
  • 5:47 - 5:52
    وەک مۆمێک کە ڕووناکییەکی زۆر دەدات،
    زۆر زوو سووتا. و
  • 5:52 - 5:53
    بێگومان،
  • 5:53 - 5:57
    دیموکراسییەتە ئازادەکانی ئەم سەردەمەمان
    ڕەگەکانیان لە ئەسینای کۆن نییە.
  • 5:57 - 5:59
    ڕەگەکانیان لە ماگنا کارتایە،
  • 5:59 - 6:03
    لە شۆڕشە پڕ شکۆمەندییەکەی
    ساڵی ١٦٨٨،
  • 6:03 - 6:05
    لە دەستوورە ئەمریکییەکەدا.
  • 6:05 - 6:10
    لەکاتێکدا دیموکراسییەتی ئەسینا
    گرنگی دەدا بە دانیشتووانە ئازادەکان و
  • 6:10 - 6:12
    هێزی دەدا بە چینی کرێکاری هەژار،
  • 6:13 - 6:17
    دیموکراسییەتە ئازادەکانمان لەسەر
    بنەمای دابونەریتی ماگنا کارتا دامەزراوە،
  • 6:17 - 6:21
    کە هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا
    دەستوورێک بووە بۆ بەدەسەڵاتەکان.
  • 6:21 - 6:25
    وە بێگومان، دیموکراسییەتی ئازاد
    تەنیا کاتێک چەسپێنرا کە بتوانرێت
  • 6:25 - 6:29
    بە تەواوەتی بتوانرێت گۆی سیاسەت
    جیابکرێتەوە لە گۆی دارایی،
  • 6:29 - 6:34
    بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسیەت
    بە تەواوەتی لە گۆی سیاسیدا بهێڵدرێتەوە،
  • 6:34 - 6:36
    واز لە گۆی دارایی بهێنێت --
  • 6:36 - 6:38
    لە جیهانی کۆمپانیاکان، --
  • 6:38 - 6:40
    وەک زۆنێکی بێ دیموکراسیەت.
  • 6:42 - 6:45
    ئێستا، لە دیموکراسییەتەکانی ئەمڕۆماندا،
  • 6:45 - 6:48
    ئەم جیاکردنەوەیەی گۆی دارایی
    لە گۆی سیاسی،
  • 6:48 - 6:50
    ئەو ساتەی کە ئەمە دەستیکرد بە ڕوودان،
  • 6:51 - 6:55
    ململانێیەکی سەختی لێکەوتەوە
    لە نێوان ئەو دووانەدا، و
  • 6:55 - 6:58
    گۆی ئابووریش توانی
    دەستبگرێت بەسەر گۆی سیاسیدا،
  • 6:58 - 7:00
    لە هێزی کەمکردەوە.
  • 7:00 - 7:04
    قەت بیرتان کردۆتەوە بۆچی
    سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین؟
  • 7:05 - 7:07
    نەک لەبەر ئەوەی
    دی ئێن ئەیەکانیان پووکاوەتەوە.
  • 7:07 - 7:09
    (پێکەنین)
  • 7:09 - 7:13
    بەڵکو لەبەر ئەوەیە لەم ڕۆژەدا دەکرێت
    یەکێ لە حکومەتدا بێت و لە دەسەڵاتا نەبێت،
  • 7:13 - 7:17
    چونکە هێز گوازراوەتەوە
    لە گۆی سیاسییەوە بۆ گۆی ئابووری،
  • 7:17 - 7:18
    کە شتێکی جیایە.
  • 7:19 - 7:21
    بێگومان،
  • 7:21 - 7:23
    باسی ناکۆکی خۆمم
    کرد لەگەڵ سەرمایەداری.
  • 7:23 - 7:25
    ئەگەری بیری لێبکەیتەوە،
  • 7:25 - 7:28
    کەمێک وەک ئەوە وایە
    کە ژمارەیەک ڕاوچی،
  • 7:29 - 7:34
    ئەوەنە سەرکەوتوو بن لە ڕاوکردنی
    ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کە لەسەری دەژین،
  • 7:35 - 7:37
    لە کۆتاییدا خۆشیان برسی ببن.
  • 7:37 - 7:38
    بەهەمان شێوە،
  • 7:38 - 7:42
    گۆی ئابووری خەریکی داگیرکردن و
    خواردنی گۆی سیاسی بووە
  • 7:42 - 7:45
    بە ڕادەیەک کە زیانی بەخۆشی گەیاندووە،
  • 7:45 - 7:47
    بووەتە هۆی قەیرانی دارایی.
  • 7:47 - 7:49
    هێزی کۆمپانیاکان لە زیادبووندایە،
  • 7:49 - 7:51
    بەها سیاسییەکان دابەزیون،
  • 7:51 - 7:53
    نایەکسانی زیادی کردووە،
  • 7:53 - 7:55
    بەدەمەوەچوونی داواکاری کەمبووەتەوە و
  • 7:55 - 8:01
    خاوەنی کۆمپانیاکانیش زۆر ئەترسن لەوەی
    وەبەرهێنان بە پارە دانراوەکانییانەوە بکەن.
  • 8:02 - 8:08
    کەواتە هەتا سەرمایەداری زیاتر سەرکەوتوو بێت
    لە دەرکردنی خەڵکی گشتی لە دیموکراسیەتدا،
  • 8:08 - 8:10
    دوو لووتکە دووانەکە درێژتر دەبن و
  • 8:10 - 8:13
    بەهەدەردانی سەرچاوە مرۆییەکان و
  • 8:13 - 8:15
    سامانی مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت.
  • 8:16 - 8:18
    ئەوە ڕوونە، ئەگەر ئەمە ڕاستبێت،
  • 8:19 - 8:22
    پێویستە گۆی سیاسی و گۆی
    ئابووری یەک بخەینەوە و
  • 8:22 - 8:25
    باشترە بەشێوەیەک بیکەین
    لە کۆنترۆڵی خەڵکدا بێت،
  • 8:25 - 8:28
    وەک ئەسینای کۆن بەڵام
    بێگومان بێ بوونی کۆیلەکان
  • 8:28 - 8:31
    یان خستنە دەرەوەی ژنان و پەنابەران.
  • 8:32 - 8:34
    ئێستا ئەمە بیرۆکەیەک نییە
    هاوشێوەی نەبێت.
  • 8:34 - 8:37
    مارکسییە چەپەکان
    ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەکەیان هەبوو و
  • 8:37 - 8:38
    باش کۆتایی نەهات، وانەبوو؟
  • 8:39 - 8:42
    ئەو وانەیەی فێری بووین لە
    ڕووخانی یەکێتی سۆڤێتەوە
  • 8:42 - 8:49
    ئەوەیە کە تەنیا بە موعجیزە چینی
    هەژاری کرێکار هێزیان پێدەدرێت،
  • 8:49 - 8:51
    هاوشێوەی ئەسینای کۆن،
  • 8:51 - 8:54
    بێ درووستکردنی شێوەی نوێی
    بێبەزەێتی و بەهەدەردان.
  • 8:55 - 8:56
    بەڵام چارەسەرێک هەیە:
  • 8:57 - 8:59
    لەناوبردنی چینی هەژاری کرێکار.
  • 8:59 - 9:01
    سەرمایەداری ئەوە دەکات
  • 9:01 - 9:06
    شوێنی کرێکارە مووچە کەمەکان پڕدەکاتەوە
    بە ئامێری ئۆتۆماتیک، ئاندرۆید و ڕۆبۆت.
  • 9:07 - 9:08
    کێشەکە ئەوەیە
  • 9:08 - 9:12
    هەتا ئەوکاتەی گۆی ئابوری و
    گۆی سیاسی جیا بن
  • 9:12 - 9:16
    بە ئامێرکردن دوو لووتکەکە
    درێژتر دەکات، و
  • 9:17 - 9:18
    بەهەدەردانەکە زیاتر دەکات و
  • 9:18 - 9:20
    پێکدادانە کۆمەڵایەتییەکانیش
    قووڵتر دەکات،
  • 9:20 - 9:22
    تەنانەت --
  • 9:22 - 9:24
    لەو باوەڕەیام بەم نزیکانە --
  • 9:24 - 9:25
    لە هەندێک شوێنی وەک چینیش بگرێتەوە.
  • 9:27 - 9:29
    کەواتە پێویستە چاکی بکەینەوە،
  • 9:29 - 9:33
    پێویستە گۆی ئابوری و
    گۆی سیاسی یەک بخەینەوە،
  • 9:33 - 9:38
    بەڵام باشترە بەشێوەیەک بیکەین
    گۆ یەکخراوەکە بەدیموکراسی کرابێت،
  • 9:38 - 9:44
    ئەگەرنا حکومەتێکی زۆردارمان
    دەبێت و لەلایەک یەک کەسێکەوە بەڕێوە دەبرێت
  • 9:44 - 9:48
    بەشێوەیەک وا بکات فلیمی ماتریکس،
    ببێت بە فلیمێکی دیکۆمێنتاری.
  • 9:48 - 9:50
    (پێکەنین)
  • 9:50 - 9:53
    کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە ئەگەر
    سەرمایەداری ڕزگاری ببێت
  • 9:53 - 9:55
    لەگەڵ داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی
    لێیکەوتۆتەوە.
  • 9:56 - 9:58
    پرسیارەکەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە
  • 9:58 - 10:03
    ئایا ئەوەی شوێنی سەرمایەداری دەگرێتەوە
    ئەو حوکمە وێرانکەرەی هاوشێوەی ماتریکسە
  • 10:03 - 10:08
    یان شتێکی نزیکتر لە کۆمەڵگای
    ناو فلیمی ستار ترێک،
  • 10:08 - 10:10
    کە ئامێرەکان خزمەتی مرۆڤەکان دەکەن و
  • 10:10 - 10:15
    مرۆڤەکان زیاتر وزەی خۆیان بە
    گەڕان بە گەردوون و
  • 10:15 - 10:19
    مشتومڕکردنی دورودرێژ لەسەر
    واتای ژیان بەسەر دەبەن لە
  • 10:19 - 10:23
    کۆمەڵگەیەکی هاوشێوەی ئەسینا،
    بەڵام بە تەکنەلۆجیای بەرزەوە.
  • 10:24 - 10:28
    پێموابێت دەتوانین گەشبین بین.
  • 10:29 - 10:31
    بەڵام پێویست بەچی دەکات،
  • 10:31 - 10:33
    لە چی دەچێت
  • 10:33 - 10:38
    ئەم جیهانە بێ کەم و کوڕیەی ستار ترێک
    هەبێت وەک لە جیهانە شێواوەکەی ماتریکس؟
  • 10:38 - 10:39
    لە ڕووی پراکتیزەییەوە،
  • 10:40 - 10:41
    ڕێگەم پێبەن بە پووختی،
  • 10:41 - 10:42
    دوو نموونە باس بکەم.
  • 10:43 - 10:45
    لەسەر ئاستی پرۆژەی نوێ،
  • 10:45 - 10:47
    بازاڕێکی سەرمایەداری بێنەرە بەرچاوت،
  • 10:47 - 10:50
    کە تیایدا لەگەڵ ئیشکرندا
    پارەت دەستکەوێت، و
  • 10:51 - 10:56
    ئەو سەرمایەدارییەش لە ئیشێکەوە
    بۆ ئیشێکی تر بەشوێنتەوە بێت،
  • 10:56 - 10:58
    لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر،
  • 10:58 - 10:59
    کۆمپانیاکەش --
  • 10:59 - 11:02
    هەرکامێکیان بێت کە لەو کاتەدا
    کاری تێدا بکەیت --
  • 11:03 - 11:07
    بەتەنیا لەلایەن ئەوانەوە خاوەنداری
    دەکرێت کە لەوساتەدا کاری تێدا دەکەن.
  • 11:07 - 11:12
    ئەوکاتە هەموو داهاتەکە لە
    سەرمایەدارییەکە، لە قازانجەکە دەدرێت، و
  • 11:12 - 11:16
    کۆنسێپتی کارکردن بە پارە خۆی لەخۆیدا
    وایلێدێت کۆنەباو بێت.
  • 11:17 - 11:23
    چیتر جیاکردنەوە ناکرێت لەنێوان ئەوانەی
    خاوەنن بەڵام لە کۆمپانیاکەدا ئیش ناکەن و
  • 11:23 - 11:26
    ئەوانەی کار دەکەن بەڵام
    خاوەنی کۆمپانیاکە نین؛
  • 11:26 - 11:30
    چیتر جەنگ نامێنێت لەنێوان
    سەرمایەداری و کرێکاری؛
  • 11:30 - 11:35
    بۆشایی لەنێوان وەبەرهێنان و هەڵگرتن؛
  • 11:35 - 11:38
    وە بێگومان، دوو لووتکەکە بەرزنابنەوە.
  • 11:39 - 11:41
    لەسەر ئاستی سیاسەتی ئابوری جیهانی،
  • 11:41 - 11:43
    بۆ ساتێک بیهێنەرە بەرچاوت
  • 11:43 - 11:48
    دراوە نەتەوەییەکانمان بەهایەکی
    گۆڕینەوەی ئازادیان هەبێت،
  • 11:48 - 11:52
    یەک دراوی جیهانی، ژمارەیی هەبێت،
  • 11:52 - 11:56
    یەکێک لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی و
  • 11:56 - 11:57
    کۆمەڵەی جی-٢٠ەوە دەرکرابێت،
  • 11:57 - 12:00
    لەجیاتی هەموو مرۆڤایەتی.
  • 12:00 - 12:01
    زیاتریش بیهێننە بەرچاوتان
  • 12:01 - 12:05
    هەموو بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان
    بەم دراوە بشکێنرێتەوە
  • 12:05 - 12:07
    با بە دراوەکە بڵێین "کۆسمۆس (گەردوون)،"
  • 12:07 - 12:08
    بە یەکەی کۆسمۆس --
  • 12:10 - 12:14
    هەموو حکومەتێکیش ڕازیبێت بڕێک
    پارە بداتە خەزێنەیەکی گشتی
  • 12:14 - 12:20
    کۆی یەکەی کۆسمۆکان هاوتەریبە
    لەگەڵ کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکە،
  • 12:20 - 12:23
    یان بێگومان زیادەی بازرگانی وڵاتەکە.
  • 12:23 - 12:29
    بیشیهێننە بەرچاوتان ئەگەر ئەو پارەیە
    بەکاربهێنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای سەوزدا،
  • 12:29 - 12:34
    بەتایبەتی لەو بەشانەی جیهاندا کە
    پارەی وەبەرهێنان زۆر کەمە.
  • 12:35 - 12:36
    ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نییە.
  • 12:36 - 12:40
    ئەوەیە کە جۆن ماینارد کینس
    بەشێوەیەکی کاریگەر پێشنیاری کرد
  • 12:40 - 12:43
    لە کۆنگرەی بریتۆن ودسی ١٩٤٤.
  • 12:44 - 12:45
    کێشەکە ئەوەیە
  • 12:45 - 12:49
    ئەوکاتە، تەکنەلۆجیای پێویستیان نەبوو
    بۆ ئەوەی بیخەنە جێبەجێکردنەوە.
  • 12:49 - 12:50
    ئێستا هەمانە،
  • 12:50 - 12:56
    بەتایبەتی لە چوارچێوەی
    گۆیەکی ئابوری-سیاسی یەکخراودا.
  • 12:57 - 12:59
    ئەو جیهانەی من باسی ئەکەم بۆتان
  • 12:59 - 13:02
    لە هەمان کاتدا ئازادیخوازانەیە،
  • 13:02 - 13:06
    لەوەدا کە کەسە
    هێزپێدراوەکان دەخاتە پێشەوە،
  • 13:06 - 13:07
    مارکسیشە،
  • 13:07 - 13:11
    لەوەدا کە بەهەمان شێوە
    خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە
  • 13:11 - 13:13
    ناکۆکی نێوان سەرمایەداری و کرێکاری، و
  • 13:13 - 13:15
    بیرۆکەی کەینسیانی ئابوری،
  • 13:15 - 13:17
    کەینسیانی جیهانی.
  • 13:18 - 13:20
    بەڵام لەسەروو هەمووشییەوە،
  • 13:20 - 13:25
    جیهانێکە ئەتوانین تێیدا دیموکراسیەتی
    ڕاستەقینە بهێنینە بەرچاومان.
  • 13:26 - 13:28
    جیهانێکی وا لەدایک دەبێت؟
  • 13:28 - 13:33
    یان ئەبێت ئێمەش بەرەو
    جیهانێکی شێواوی فلیمی ماتریکس بڕۆین؟
  • 13:33 - 13:37
    وەڵامەکە لەو هەڵبژاردنە سیاسیەدایە کە
    هەموومان پێکەوە دەیکەین.
  • 13:38 - 13:39
    هەڵبژاردنەکە هی خۆمانە، و
  • 13:39 - 13:42
    باشترە بەشێوەیەکی دیموکراسی بیکەین.
  • 13:42 - 13:44
    زۆر سوپاس.
  • 13:44 - 13:47
    (چەپڵەلێدان)
  • 13:49 - 13:51
    برونۆ: یانیس...
  • 13:52 - 13:56
    لە کورتەی ژیانامەی خۆتدا
    وەک مارکسییەکی ئازادیخواز باسی خۆت کردووە.
  • 13:58 - 14:01
    گرنگی و پەیوەندیداری شیکردنەوەکانی
    مارکس چیبوو بە باسەکەی ئەمڕۆ؟
  • 14:02 - 14:05
    یانی: ئەگەر هیچ شتێکی پەیوەندیدار و گرنگ
    هەبووبێت لەوانەیا کە وتم،
  • 14:05 - 14:07
    کەواتە ئەوەی مارکسیش وایە.
  • 14:07 - 14:10
    چونکە مەبەستی یەکخستنی
    ئابوری و سیاسەت ئەوەیە --
  • 14:10 - 14:11
    ئەگەر نەیکەین،
  • 14:11 - 14:14
    ئەوکاتە داهێنانە تەکنەلۆجیییەکان
  • 14:14 - 14:16
    ڕووخانێکی گەورە درووست دەکات
    لە بەدەمەوەچوونی داواکاری خەڵک
  • 14:16 - 14:21
    ئەوەی لاری سەمەر پێی دەڵێت
    پەنگ خواردنی عیلمانی.
  • 14:21 - 14:24
    ئەم قەیرانەش لە بەشێکی جیهانەوە
    پەلدەکێشێت بۆ بەشێکی تر،
  • 14:24 - 14:25
    وەک ئێستا.
  • 14:25 - 14:28
    نەک بەتەنیا هاوسەنگی
    دیموکراسییەکانی خۆشمان تێکدەدات،
  • 14:28 - 14:32
    بەڵکو جیهانە پیاهەڵکەوتووەکانیش کە
    بەپەرۆش نین بۆ دیموکراسییەتی ئازادیخواز.
  • 14:32 - 14:36
    کەواتە ئەگەر ئەم شیکردنەوەیە ئاو بگرێت،
    کەواتە قسەکانی مارکس پەیوەندیدارە.
  • 14:36 - 14:38
    بەڵام بەهەمان شێوە هی هایکیش،
  • 14:38 - 14:40
    بۆیە من مارکسیستێکی ئازادیخوازم،
  • 14:40 - 14:41
    بەهەمان شێوە بیروباوەڕی کەینیسیش،
  • 14:41 - 14:43
    بۆیە تەواو سەرملێشێواوە.
  • 14:43 - 14:44
    (پێکەنین)
  • 14:44 - 14:46
    برونۆ: بێگومان،
    لەوانەیە ئێمەش وابین ئێستا.
  • 14:46 - 14:47
    (پێکەنین)
  • 14:47 - 14:49
    (چەپڵەلێدان)
  • 14:49 - 14:52
    یانی: ئەگەر سەرتان لێنەشێوێت
    واتا بیرناکەنەوە. وانیە؟
  • 14:52 - 14:55
    برونۆ: ئەو قسەیە زۆر زۆر
    لە قسەی فەلسەفی یۆنانی ئەچێت --
  • 14:55 - 14:57
    یانی: ڕاستییەکەی هی ئەنشتاین بوو --
  • 14:57 - 15:00
    برونۆ: لەکاتی قسەکانتدا باسی
    سینگافۆرە و چینت کرد، و
  • 15:00 - 15:02
    دوێنێ شەویش لەکاتی نانی ئێوارەدا،
  • 15:02 - 15:07
    بۆچوونێکی زۆر بەهێزت خستەڕوو دەربارەی
    ئەوەی خۆرئاوا چۆن سەیری چین دەکەن.
  • 15:07 - 15:08
    دەتوانیت لێرەش باسی بکەیت؟
  • 15:09 - 15:11
    یانی: دووڕووییەکی ئێجگار زۆر هەیە.
  • 15:11 - 15:16
    لە دیموکراسییەتە ئازادیخوازەکانماندا،
    دیموکراسییەتێکی ڕووکەشیمان هەیە.
  • 15:16 - 15:18
    چونکە وەک لە قسەکانیشمدا باسم کرد
    دیموکراسییەتەکەمان
  • 15:18 - 15:20
    لە گۆ سیاسییەکەدا هێشتۆتەوە،
  • 15:20 - 15:24
    لەکاتێکدا ئەو گۆیەی
    کە هەموو شتێکی تێدا ڕوودەدات --
  • 15:24 - 15:25
    گۆی ئابووری --
  • 15:25 - 15:27
    بە تەواوەتی بێ دیموکراسی بەجێمان هێشتووە.
  • 15:27 - 15:29
    لەو ڕووانگەیەوە،
  • 15:29 - 15:31
    ئەگەر ئاسایی بێت ئەم قسەیە بکەم،
  • 15:32 - 15:36
    چین ئەمڕۆ زیاتر لە
    بەریتانیای سەدەی نۆزدە دەچێت.
  • 15:36 - 15:38
    چونکە بیرتان بێت،
  • 15:38 - 15:40
    ئێمە دیموکراسی بە ئازادییەوە
    دەبەستیینەوە --
  • 15:40 - 15:41
    ئەوە هەڵەیە، لەسەر ئاستی مێژووش.
  • 15:41 - 15:44
    ئازادی، ئازاد، وەک
    جۆن ستوارت میڵ.
  • 15:44 - 15:49
    جۆن ستوارت میڵ بەتایبەتی زۆر
    ڕەشبین بوو بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی.
  • 15:49 - 15:54
    کەواتە ئەوەی ئێستا دەیبینیت
    لە چین زۆر هاوشێوەیە
  • 15:54 - 15:57
    لەگەڵ ئەوەی لە بەریتانیا هەمانبوو
    لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازیدا،
  • 15:57 - 16:00
    بەتایبەتی لە گۆڕین لە یەکەمەوە
    بۆ دووەم. و
  • 16:00 - 16:04
    نەفرەت کردن لە چین
  • 16:04 - 16:07
    لەسەر ئەوەی ئەو شتەی کردووە
    کە ڕۆژئاوا سەدەی نۆزدە کردویانە،
  • 16:07 - 16:08
    بێگومان دووڕووییە.
  • 16:10 - 16:13
    برونۆ: دڵنیام زۆر کەس لێرە حەز دەکەن
    زیاتر بزانن لەسەر ئەزمونی تۆ
  • 16:13 - 16:16
    وەک وەزیری دارایی یۆنان
    لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا.
  • 16:16 - 16:17
    یانی: ئەمزانی ئەم پرسیارە ئەکرێت.
  • 16:17 - 16:19
    برونۆ: بەڵێ
  • 16:19 - 16:20
    برونۆ: شەش مانگ دوای ئەوە،
  • 16:20 - 16:22
    چۆن سەیری نیوەی یەکەمی
    ساڵەکە دەکەیت؟
  • 16:24 - 16:27
    یانی: لەڕوانگەیەکی کەسییەوە زۆر
    ساڵێکی خۆشبوو، و هەروەها
  • 16:27 - 16:28
    زۆریش نائومێدکەر،
  • 16:28 - 16:32
    چونکە دەرفەتێکمان هەبوو
    بۆ نوێکردنەوەی ناوچەی ئیورۆ.
  • 16:32 - 16:34
    نەک تەنیا یۆنان، ناوچەی ئیورۆ.
  • 16:34 - 16:37
    دوورکەوتنەوە لە بێباکی بوون و
  • 16:37 - 16:39
    نکوڵی کردنی بەردەوام لەوەی کە --
  • 16:39 - 16:42
    لەوەی کە هێڵێکی هەڵەی
    گەورە هەیە
  • 16:42 - 16:44
    بەناو ناوچەی ئیورۆدا دەڕوات،
  • 16:44 - 16:49
    کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە
    بۆ سەر تەواوی پرۆسەی یەکێتی ئەوروپا.
  • 16:49 - 16:52
    دەرفەتێکمان هەبوو لەسەر بنەمای
    پرۆگرامێکی یۆنانی --
  • 16:52 - 16:53
    کە ئەوە،
  • 16:53 - 16:58
    یەکەم پرۆگرام بوو
    بۆ بەرپەچدانەوەی نکوڵی کردنەکە --
  • 16:58 - 16:59
    بۆ ڕاستکردنەوەی.
  • 16:59 - 17:00
    وە بەداخیشەوە،
  • 17:00 - 17:02
    هێزەکانی ناوچەی ئیورۆ،
  • 17:02 - 17:03
    لە کۆمەڵەی ئیورۆ،
  • 17:04 - 17:06
    نکوڵیکردنیان هەڵبژارد.
  • 17:06 - 17:07
    بەڵام دەزانن چی ڕوودەدات.
  • 17:07 - 17:09
    ئەمە ئەزموونی یەکێتی سۆڤێتە.
  • 17:09 - 17:12
    کاتێک دەتەوێت سیستمێکی
    ژینگەیی
  • 17:12 - 17:16
    بهێڵێتەوە کە لەڕووی تەلارسازییەوە
    ناتوانێت ڕزگاری ببێت،
  • 17:17 - 17:19
    لەڕێی ویستی سیاسی و
    لەڕێگەی بیروباوەڕی زۆردارییەوە،
  • 17:19 - 17:21
    لەوانەیە سەرکەوتوو بیت
    لە درێژکردنەوەی،
  • 17:21 - 17:22
    بەڵام کاتێک گۆڕانکارییەکان ڕوودەدات
  • 17:22 - 17:25
    زۆر بەخێرایی ڕوودەدات و
    کارەساتبار دەبن.
  • 17:25 - 17:27
    برونۆ: تۆ پێشبینی چ جۆرە
    گۆڕانکارییەک دەکەیت؟
  • 17:27 - 17:28
    یانی: گومان لەوەیا نییە
  • 17:28 - 17:31
    ئەگەر تەلارسازی ناوچەی ئیورۆ نەگۆڕین،
  • 17:31 - 17:33
    ناوچەی ئیورۆ داهاتوی نابێت.
  • 17:33 - 17:36
    برونۆ: هیچ هەڵەیەکت کرد ئەوکاتەی
    بوویت بە وەزیری دارایی؟
  • 17:36 - 17:37
    یانی: هەموو رۆژێک.
  • 17:37 - 17:40
    برونۆ: بۆ نموونە؟
    یانی: هەر کەسێک بە کارەکانیا بچێتەوە --
  • 17:40 - 17:42
    (چەپڵەلێدان)
  • 17:44 - 17:45
    نا، بەڵام هەر بەڕاست.
  • 17:46 - 17:49
    ئەگەر هەر وەزیرێکی دارایی هەبێت،
    یان هەر جۆرە کەسێکی تری لەو بابەتە،
  • 17:49 - 17:51
    کە دوای شەش مانگ مانەوە لە کارەکەی،
  • 17:51 - 17:55
    وە بەتایبەتی لە دۆخێکی پڕ سترێسی ئاواهیدا
  • 17:55 - 17:58
    بڵێت کە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە،
    ئەوانە کەسانێکی مەترسیدارن.
  • 17:58 - 17:59
    بێگومان هەڵەم کردووە.
  • 17:59 - 18:02
    گەورەترین هەڵە ئیمزاکردنی
    داواکاری بوو
  • 18:02 - 18:04
    بۆ درێژکردنەوەی ڕێکەوتنی قەرزەکە
  • 18:04 - 18:06
    لە کۆتایی شووباتدا.
  • 18:06 - 18:07
    ئەمهێنایە بەرچاوم
  • 18:07 - 18:10
    بەرژەوەندییەکی پاکیان هەبێت
    لەلایەنی قەرزدەرەکانەوە
  • 18:10 - 18:11
    کەوا یارمەتیمان دەدەن.
  • 18:11 - 18:12
    هیچی واش نەبوو.
  • 18:12 - 18:15
    زۆر بە سادەیی حەزیان دەکرد
    حکومەتەکەمان تێک بشکێنن،
  • 18:15 - 18:17
    تەنیا لەبەر ئەوەی نەیاندەویست
  • 18:17 - 18:20
    چارەسەری ئەو کەم و کوڕیانە بکەن
  • 18:20 - 18:22
    کە لە تەلارسازی ناوچەی ئیورۆدا هەبوو.
  • 18:22 - 18:24
    هەروەها نەشیان دەویست دان بەوەدا بنێن
  • 18:24 - 18:27
    کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پرۆگرامێکی
    پڕ کارەساتیان بەکارهێناوە بۆ یۆنان.
  • 18:27 - 18:30
    یەک لەسەر سێی کۆی داهاتی
    ناوخۆمان لەدەستدا.
  • 18:30 - 18:32
    ئەوە لە داڕمان مەزنەکە خراپترە. و
  • 18:32 - 18:33
    کەس بێ زیان لێی نایەتە دەرەوە
  • 18:33 - 18:36
    لە گالیسکەی قەرزدەرەکانی
    ئەم پەیڕەوەیان سەپاندووە
  • 18:36 - 18:39
    هەروەها بڵێن، "ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو."
  • 18:39 - 18:41
    برونۆ: سەرەڕای هەموو ئەمە، و
  • 18:41 - 18:43
    سەرەڕای هەستیاری باسەکە،
  • 18:43 - 18:45
    هێشتا لەوە ئەچێت
    لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بیت.
  • 18:45 - 18:47
    یانی: بەدڵنیاییەوە.
  • 18:47 - 18:51
    سەیرکە، ڕەخنەگرتنم لە یەکێتی
    ئەوروپا و ناوچەی ئیورۆ
  • 18:51 - 18:55
    لە کەسێکەوەیە کە لە ئەوروپا
    دەژی و هەوای ئەوێ هەڵدەمژێ.
  • 18:56 - 18:59
    گەورەترین ترسی من ئەوەیە
    کە ناوچەی ئیورۆ بەرگە نەگرێت.
  • 18:59 - 19:01
    چونکە ئەگەر ڕزگاری نەبێت،
  • 19:01 - 19:04
    هێزە لە ناوک دوورخەرەوەکانی
    کە دەردەچن
  • 19:04 - 19:05
    شەڕانگێزانە دەبن، و
  • 19:05 - 19:07
    یەکێتی ئەوروپا لەناو دەبەن.
  • 19:07 - 19:10
    ئەوەش بەتەنیا بۆ ئەوروپا کارەسات نییە
  • 19:10 - 19:11
    بەڵکو بۆ ئابوری هەموو جیهان.
  • 19:11 - 19:16
    لەوانەیە ئێمە گەورەترین
    ئابوری جیهان بین. و
  • 19:16 - 19:17
    ئەگەر ڕێگە بەخۆمان بەین
  • 19:17 - 19:20
    بکەوینە سەر ڕێگەی
    دوای ١٩٣٠ییەکان،
  • 19:20 - 19:23
    کە لەوە ئەچێ ئێستا ئەوە بکەین،
  • 19:23 - 19:25
    ئەوا ئەو شتە یەکلاکەرەوە دەبێت
  • 19:25 - 19:28
    بۆ داهاتووی ئەوروپییەکان و
    نائەوروپییەکانیش وەک یەک.
  • 19:28 - 19:31
    برونۆ: بەدڵنیاییەوە هیوادارین
    لەوەیا هەڵە بیت.
  • 19:31 - 19:32
    یانیس، زۆر سوپاس بۆ هاتنت بۆ تێد.
  • 19:32 - 19:33
    یانی: زۆر سوپاس
  • 19:34 - 19:38
    (چەپڵەلێدان)
Title:
سەرمایەداری دیموکراسیەت لەناودەبات -- ئەگەر چارەسەری نەکەین
Speaker:
یانیس ڤارۆفاکیس
Description:

قەت پرسیوتانە بۆچی سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین، بۆچی حکومەتەکان ناتوانن کێشە ڕاستەقینەکان چارەسەر بکەن؟ ئابوری ناس یانیس ڤارۆفاکیس، وەزیری دارایی پێشوی یۆنان، دەڵێت چونکە لەوانەیە لەمڕۆژەیا بتوانیت لە سیاسەتدا بیت بەڵام لە دەسەڵاتدا نەبیت -- چونکە دەسەڵاتی ڕاستەقینە ئێستا هی ئەوانەیە کە کۆنترۆڵی ئابوری دەکەن. لەو باوەڕەدایە کە کەس و کۆمپانیا دەوڵەمەندەکان زیان بە گۆی سیاسی دەگەیەنن، و قەیرانی دارایی دروست دەکەن. لەم باسەیدا، گوێ لە خەونەکەی بگرن بۆ جیهانێک کە چیتر سەرمایەدار و کرێکار ململانێ نەکەن دژی یەکتر، "جیهانێک ئازادیخوازیش بێت، مارکسی و کەینیسیانیش بێت."

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
19:51

Kurdish subtitles

Revisions