WEBVTT 00:00:01.200 --> 00:00:02.400 دیموکراسیەت. 00:00:02.960 --> 00:00:04.296 لە خۆرئاوادا، 00:00:04.320 --> 00:00:08.256 زۆر بەهەڵەدا چووین ئەگەر پێزانینمان نەبێت بۆی. 00:00:08.280 --> 00:00:09.576 دیموکراسیەت دەبینین 00:00:09.600 --> 00:00:14.096 نەک وەک ناسکترین گوڵەکان کە خۆشی وایە، 00:00:14.120 --> 00:00:16.960 بەڵکو وەک بەشێک لە پێداویستی ناو ماڵی کۆمەڵگاکەمان دەیبینین. 00:00:17.960 --> 00:00:21.960 زۆرتر وا بیری لێدەکەینەوە پێمان درابێت و جێی سازش کردن نەبێت. 00:00:22.680 --> 00:00:27.896 بەهەڵە باوەڕمان وایە کە سەرمایەداری بەهەرجۆرێک بێت دیموکراسیەتی لێدەکەوێتەوە. 00:00:27.920 --> 00:00:29.256 بەو شێوەیە نییە. NOTE Paragraph 00:00:29.280 --> 00:00:33.656 لی کوان یوی سینگاپورە و لاساییکەرەوە گەورەکانی لە پەکین 00:00:33.680 --> 00:00:36.616 بێ هیچ گومانێک نیشانیانداوە 00:00:36.640 --> 00:00:40.536 کە دەکرێت سەرمایەدارییەکت هەبێت بەردەوام لە گەشانەوەیا بێت، 00:00:40.560 --> 00:00:42.160 گەشانەوەیەکی بێوێنە، 00:00:42.960 --> 00:00:46.016 لەکاتێکدا سیاسەت بێ دیموکراسیەت بمێنێتەوە. 00:00:46.040 --> 00:00:50.456 بێگومان، دیموکراسیەت بەرەو دواوە دەچێت لای خۆمان، 00:00:50.480 --> 00:00:52.056 لێرە لە ئەوروپا. NOTE Paragraph 00:00:52.080 --> 00:00:55.456 لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەوکاتەی نوێنەرایەتی یۆنانم دەکرد-- 00:00:55.480 --> 00:00:58.216 حکومەتە تازە هەڵبژێردراوەکەی یۆنان -- 00:00:58.240 --> 00:01:00.936 لە یەکێتی ئەوروپا وەک وەزیری داراییەکەی، 00:01:00.960 --> 00:01:05.896 بە چەند دەستەواژەیەکی زۆر ئاشکرا پێموترا کە پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەمان 00:01:05.920 --> 00:01:07.336 هەڵبژاردنەکانمان -- 00:01:07.360 --> 00:01:09.136 ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت ڕێگر بن 00:01:09.160 --> 00:01:12.400 لەبەردەم ئەو پەیڕەوە ئابووریانەی بەکارهێنراوە بەرامبەر بە یۆنان. 00:01:13.120 --> 00:01:14.336 لەو ساتەدا، 00:01:14.360 --> 00:01:18.656 هەستم کرد هیچ شتێک هێندەی ئەوە ڕەوایی نایات بە قسەکانی لی کوان یو، 00:01:18.680 --> 00:01:20.216 یان پارتی کۆمەنیستی چین، 00:01:20.240 --> 00:01:23.976 بێگومان چەند هاوڕێیەکی یاخی خۆشم بەردەوام پێیان دەوتم 00:01:24.000 --> 00:01:28.320 کۆتایی بە دیموکراسیەت ئەهێندرێت ئەگەر هەڕەشە بێت بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری. NOTE Paragraph 00:01:29.640 --> 00:01:32.896 ئەمشەو، لێرە، ئەمەوێ 00:01:32.920 --> 00:01:36.080 حاڵەتێکی ئابووریتان پێشکەش بکەم بۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە. 00:01:36.600 --> 00:01:41.456 ئەمەوێ داواتان لێبکەم وەک من دووبارە باوەڕتان وابێت 00:01:41.480 --> 00:01:43.480 کە لی کوان یو، 00:01:44.480 --> 00:01:45.856 پارتی کۆمەنیستی چین و 00:01:45.880 --> 00:01:47.256 بێگومان یەکێتی ئەوروپاش 00:01:47.280 --> 00:01:50.920 هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت بتوانین دەستبەرداری دیموکراسییەت بین -- 00:01:51.600 --> 00:01:55.336 هەروەها پێویستمان بە دیموکراسییەتێکی قایم و ڕاستەقینە هەیە. 00:01:55.360 --> 00:01:58.336 بێ دیموکراسیەتیش، 00:01:58.360 --> 00:02:01.216 کۆمەڵگاکانمان ناشرینتر دەبن، 00:02:01.240 --> 00:02:03.376 داهاتوومان پڕتر دەبێت لە بێهیوایی و 00:02:03.400 --> 00:02:06.216 تەکنەلۆجیا مەزنە نوێکانمان بە هەدەر دەڕۆن. NOTE Paragraph 00:02:06.240 --> 00:02:07.496 بە باسکردنی بەهەدەردان، 00:02:07.520 --> 00:02:10.295 ڕێگەم پێبدەن باسی پارادۆکسێکی سەرنج ڕاکێش بکەم 00:02:10.320 --> 00:02:13.096 کە لەم ساتەدا هەڕەشەیە بۆ سەر ئابوورییەکانمان. 00:02:13.120 --> 00:02:15.416 پێی دەڵێم پارادۆکسی دوانە لوتکەکە. 00:02:15.440 --> 00:02:16.736 لووتکەیەکیان لێی تێدەگەن -- 00:02:16.760 --> 00:02:18.376 دەیزانن، دەیناسنەوە -- 00:02:18.400 --> 00:02:23.456 ئەو چیا قەرزانەیە کە سێبەرێکی درێژی درووست کردووە 00:02:23.480 --> 00:02:26.296 بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، و ئەوروپا، و هەموو جیهانەوە. 00:02:26.320 --> 00:02:28.200 هەموو درک بەو شاخە قەرزانە دەکەین. 00:02:28.880 --> 00:02:33.000 بەڵام چەند کەسێکی کەم دووانەکەی دەبینن. 00:02:33.640 --> 00:02:35.840 یەک شاخ لە پارەی دانراوە 00:02:36.840 --> 00:02:40.200 کە هی دەوڵەمەنە پارە هەڵگرەکان و کۆمپانیاکانە، 00:02:41.120 --> 00:02:43.696 زۆر دەترسن لەوەی وەبەرهێنانی پێوە بکەن 00:02:43.720 --> 00:02:47.016 بۆ چالاکییە بە بەرهەمەکانی کە دەکرێت سەرچاوەیەکی داهاتی بەرچاوی هەبێت 00:02:47.040 --> 00:02:50.096 بتوانێت ئەو چیا قەرزە بڕووخێنێت و 00:02:50.120 --> 00:02:54.096 هەموو ئەو شتانەش بەرهەم بهێنێت کە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی، 00:02:54.120 --> 00:02:55.776 وەک وزەی پاک. NOTE Paragraph 00:02:55.800 --> 00:02:58.136 ئێستا با دوو ژمارەتان بەمێ. 00:02:58.160 --> 00:02:59.496 بەدرێژایی سێ مانگی پێشوو، 00:02:59.520 --> 00:03:02.296 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە بەریتانیا و لە ناوچەی ئیورۆ، 00:03:02.320 --> 00:03:06.736 بە هەمووییەوە، وەبەرهێنانمان بە ٣.٤ تریلیۆن دۆلار کردووە 00:03:06.760 --> 00:03:09.416 لە هەموو ئەو شتانەدا کە دەوڵەمەندی زیاتر دەهێنێت -- 00:03:09.440 --> 00:03:12.456 هەندێک شتی وەک کارگەکان، ئامێر،، 00:03:12.480 --> 00:03:14.696 تەلار بۆ نوسینگەکان، قووتابخانەکان، 00:03:14.720 --> 00:03:17.856 ڕێگاکان، هێڵەکانی شەمەندەفەر، و ئەم جۆرە شتانە. 00:03:17.880 --> 00:03:20.616 ٣.٤ تریلیۆن دۆلار لەوە دەچێت پارەیەکی زۆر بێت 00:03:20.640 --> 00:03:24.496 هەتا بەراوردی دەکەیت بە ٥.١ تریلیۆن دۆلار 00:03:24.520 --> 00:03:27.216 کە هەر لە هەمان ئەو وڵاتانەدا دانراون، 00:03:27.240 --> 00:03:29.056 لە دامەزراوە داراییەکاندا، 00:03:29.080 --> 00:03:32.280 لەو ماوەیەدا هیچ شتێکیان پێوە نەکراوە 00:03:33.440 --> 00:03:38.296 جگە لە هەڵکشاندنی ئاڵوگۆڕی بۆرسە و زیادکردنی نرخی خانووبەرە. NOTE Paragraph 00:03:38.320 --> 00:03:43.576 کەواتە چیایەک لە قەرز و چیایەکیش لە پارەی دانراوە 00:03:43.600 --> 00:03:47.296 دوو لووتکەی دوانە پێکدەهێنن، کە ناتوانن یەکتر پووچەڵ بکەنەوە 00:03:47.320 --> 00:03:50.136 لەڕێگەی کارە ئاساییەکانی بازاڕەوە. NOTE Paragraph 00:03:50.160 --> 00:03:52.480 ئەنجامەکەشی پەنگخواردنی مووچەکانە و هەروەها 00:03:53.360 --> 00:03:59.016 زیاتر لە چارەکی تەمەن ٢٤ بۆ ٥٤ەکانی ئەمریکا ژاپۆن، و ئەوروپاش 00:03:59.040 --> 00:04:00.536 بێکارن. 00:04:00.560 --> 00:04:02.896 لە کۆتاییشدا، کورتهێنانی دابینکردنی کۆی گشتی پێویستییەکان، 00:04:02.920 --> 00:04:05.136 کە لە سووڕێکی بێکۆتادایە، 00:04:05.160 --> 00:04:07.880 ڕەشبینی وەبەرهێنەرەکان زیاتر دەکات، 00:04:08.880 --> 00:04:12.696 کە لە ترسی کەمی داخوازی، بە وەبەرهێنان نەکردن درووستی دەکەنەوە -- 00:04:12.720 --> 00:04:15.416 هەر وەک باوکی ئۆیدیپەس، 00:04:15.440 --> 00:04:17.935 کە دوای پێشبینی پەیامبەری خواوەندەکان 00:04:17.959 --> 00:04:20.696 دەترسا لەوەی کوڕەکەی گەورەبێت و بیکوژێت، 00:04:20.720 --> 00:04:22.656 بەشێوەیەکی نادروست بارودۆخەکەی بەشێوەیەک لێکرد 00:04:22.680 --> 00:04:25.680 زیاتر ڕێگەی خۆشکرد کە کوڕەکەی ئۆیدیپەس، ئۆدیپەس بکوژێت. NOTE Paragraph 00:04:26.560 --> 00:04:28.560 ئەمە کێشەی منە لەگەڵ سەرمایەداری. 00:04:29.200 --> 00:04:31.216 بەهەدەردانە زۆرەکەی، 00:04:31.240 --> 00:04:32.856 ئەو پارە دانراوە زۆرەی، 00:04:32.880 --> 00:04:36.976 پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ باشکردنی ژیانی مرۆڤەکان، 00:04:37.000 --> 00:04:38.336 بۆ پەرەدان بە بەهرەی مرۆڤەکان، و 00:04:38.360 --> 00:04:41.216 هەروەها بێگوومان بوون بە سەرچاوەی دارایی بۆ هەموو ئەم تەکنەلۆجیایانە، 00:04:41.240 --> 00:04:42.496 تەکنەلۆجیای سەوز، 00:04:42.520 --> 00:04:45.280 کە بەدڵنیاییەوە زۆر پێویستن بۆ ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی. NOTE Paragraph 00:04:46.280 --> 00:04:49.536 من ڕاستم لەوەیا کە باوەڕم بەوەیە دیموکراسییەت وەڵامەکە بێت؟ 00:04:49.560 --> 00:04:50.776 لەو باوەڕەدام، 00:04:50.800 --> 00:04:52.016 بەڵام پێش ئەوەی بەردەوامبین، 00:04:52.040 --> 00:04:53.440 مەبەستمان چییە بە دیموکراسییەت؟ 00:04:54.520 --> 00:04:56.936 ئەریستۆ پێناسەی دیموکراسییەتی کردووە 00:04:56.960 --> 00:05:01.896 وەک دەستوورێک کە تیایدا ئازادەکان و هەژارەکان، 00:05:01.920 --> 00:05:04.080 وەک زۆرینە، کۆنترۆڵی حکومەت بکەن. NOTE Paragraph 00:05:05.000 --> 00:05:08.296 بێگومان دیموکراسیەتی ئەسینا زۆرێکی خستبووە دەرەوەی حکومەت. 00:05:08.320 --> 00:05:11.360 ژنان، کۆچبەرەکان، و بێگومان کۆیلەکانیش. 00:05:12.040 --> 00:05:13.296 بەڵام ئەوە هەڵەیە 00:05:13.320 --> 00:05:16.896 لە گرنگی دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینا کەم بکرێتەوە 00:05:16.920 --> 00:05:18.920 لەسەر بنەمای ئەوەی کێ بەدەر بووە لێی. NOTE Paragraph 00:05:19.680 --> 00:05:20.936 ئەوەی کە زیاتر پەیوەندیدار بووە، و 00:05:20.960 --> 00:05:24.816 هێشتا بەو شێوەیەشە لە دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینایا، 00:05:24.840 --> 00:05:28.336 بەشداربوونی چینی هەژاری کرێکار بووە 00:05:28.360 --> 00:05:33.056 کە نەک تەنیا مافی ئەوەیان هەبووە بە ئازادی قسە بکەن، 00:05:33.080 --> 00:05:35.336 بەڵکو لەوەش گرنگتر، وهەستیارتر، 00:05:35.360 --> 00:05:37.976 مافی ئەوەیان هەبووە بڕیاری سیاسی بدەن 00:05:38.000 --> 00:05:40.376 کە مافێکی یەکسانیان دراوەتێ 00:05:40.400 --> 00:05:44.056 لە بڕیارداندا سەبارەت بە کاروباری وڵات. 00:05:44.080 --> 00:05:47.136 بێگومان، دیموکراسییەتی ئەسینا زۆر درێژەی نەکێشا. 00:05:47.160 --> 00:05:51.576 وەک مۆمێک کە ڕووناکییەکی زۆر دەدات، زۆر زوو سووتا. و 00:05:51.600 --> 00:05:52.816 بێگومان، 00:05:52.840 --> 00:05:57.096 دیموکراسییەتە ئازادەکانی ئەم سەردەمەمان ڕەگەکانیان لە ئەسینای کۆن نییە. 00:05:57.120 --> 00:05:59.456 ڕەگەکانیان لە ماگنا کارتایە، 00:05:59.480 --> 00:06:02.736 لە شۆڕشە پڕ شکۆمەندییەکەی ساڵی ١٦٨٨، 00:06:02.760 --> 00:06:04.976 لە دەستوورە ئەمریکییەکەدا. 00:06:05.000 --> 00:06:10.016 لەکاتێکدا دیموکراسییەتی ئەسینا گرنگی دەدا بە دانیشتووانە ئازادەکان و 00:06:10.040 --> 00:06:12.320 هێزی دەدا بە چینی کرێکاری هەژار، 00:06:13.240 --> 00:06:17.416 دیموکراسییەتە ئازادەکانمان لەسەر بنەمای دابونەریتی ماگنا کارتا دامەزراوە، 00:06:17.440 --> 00:06:20.536 کە هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا دەستوورێک بووە بۆ بەدەسەڵاتەکان. 00:06:20.560 --> 00:06:24.856 وە بێگومان، دیموکراسییەتی ئازاد تەنیا کاتێک چەسپێنرا کە بتوانرێت 00:06:24.880 --> 00:06:28.736 بە تەواوەتی بتوانرێت گۆی سیاسەت جیابکرێتەوە لە گۆی دارایی، 00:06:28.760 --> 00:06:33.816 بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسیەت بە تەواوەتی لە گۆی سیاسیدا بهێڵدرێتەوە، 00:06:33.840 --> 00:06:35.696 واز لە گۆی دارایی بهێنێت -- 00:06:35.720 --> 00:06:37.656 لە جیهانی کۆمپانیاکان، -- 00:06:37.680 --> 00:06:40.360 وەک زۆنێکی بێ دیموکراسیەت. NOTE Paragraph 00:06:41.720 --> 00:06:44.696 ئێستا، لە دیموکراسییەتەکانی ئەمڕۆماندا، 00:06:44.720 --> 00:06:48.216 ئەم جیاکردنەوەیەی گۆی دارایی لە گۆی سیاسی، 00:06:48.240 --> 00:06:50.496 ئەو ساتەی کە ئەمە دەستیکرد بە ڕوودان، 00:06:50.520 --> 00:06:54.816 ململانێیەکی سەختی لێکەوتەوە لە نێوان ئەو دووانەدا، و 00:06:54.840 --> 00:06:58.056 گۆی ئابووریش توانی دەستبگرێت بەسەر گۆی سیاسیدا، 00:06:58.080 --> 00:06:59.600 لە هێزی کەمکردەوە. NOTE Paragraph 00:07:00.480 --> 00:07:03.880 قەت بیرتان کردۆتەوە بۆچی سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین؟ 00:07:04.560 --> 00:07:06.976 نەک لەبەر ئەوەی دی ئێن ئەیەکانیان پووکاوەتەوە. NOTE Paragraph 00:07:07.000 --> 00:07:08.616 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:07:08.640 --> 00:07:13.256 بەڵکو لەبەر ئەوەیە لەم ڕۆژەدا دەکرێت یەکێ لە حکومەتدا بێت و لە دەسەڵاتا نەبێت، 00:07:13.280 --> 00:07:16.576 چونکە هێز گوازراوەتەوە لە گۆی سیاسییەوە بۆ گۆی ئابووری، 00:07:16.600 --> 00:07:17.840 کە شتێکی جیایە. NOTE Paragraph 00:07:19.160 --> 00:07:20.736 بێگومان، 00:07:20.760 --> 00:07:23.056 باسی ناکۆکی خۆمم کرد لەگەڵ سەرمایەداری. 00:07:23.080 --> 00:07:24.816 ئەگەری بیری لێبکەیتەوە، 00:07:24.840 --> 00:07:28.160 کەمێک وەک ئەوە وایە کە ژمارەیەک ڕاوچی، 00:07:29.080 --> 00:07:33.800 ئەوەنە سەرکەوتوو بن لە ڕاوکردنی ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کە لەسەری دەژین، 00:07:34.560 --> 00:07:36.696 لە کۆتاییدا خۆشیان برسی ببن. NOTE Paragraph 00:07:36.720 --> 00:07:37.936 بەهەمان شێوە، 00:07:37.960 --> 00:07:41.656 گۆی ئابووری خەریکی داگیرکردن و خواردنی گۆی سیاسی بووە 00:07:41.680 --> 00:07:45.056 بە ڕادەیەک کە زیانی بەخۆشی گەیاندووە، 00:07:45.080 --> 00:07:46.816 بووەتە هۆی قەیرانی دارایی. 00:07:46.840 --> 00:07:48.936 هێزی کۆمپانیاکان لە زیادبووندایە، 00:07:48.960 --> 00:07:51.176 بەها سیاسییەکان دابەزیون، 00:07:51.200 --> 00:07:53.016 نایەکسانی زیادی کردووە، 00:07:53.040 --> 00:07:54.616 بەدەمەوەچوونی داواکاری کەمبووەتەوە و 00:07:54.640 --> 00:08:00.760 خاوەنی کۆمپانیاکانیش زۆر ئەترسن لەوەی وەبەرهێنان بە پارە دانراوەکانییانەوە بکەن. NOTE Paragraph 00:08:01.520 --> 00:08:08.176 کەواتە هەتا سەرمایەداری زیاتر سەرکەوتوو بێت لە دەرکردنی خەڵکی گشتی لە دیموکراسیەتدا، 00:08:08.200 --> 00:08:09.536 دوو لووتکە دووانەکە درێژتر دەبن و 00:08:09.560 --> 00:08:13.096 بەهەدەردانی سەرچاوە مرۆییەکان و 00:08:13.120 --> 00:08:14.560 سامانی مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت. NOTE Paragraph 00:08:15.640 --> 00:08:18.496 ئەوە ڕوونە، ئەگەر ئەمە ڕاستبێت، 00:08:18.520 --> 00:08:21.576 پێویستە گۆی سیاسی و گۆی ئابووری یەک بخەینەوە و 00:08:21.600 --> 00:08:25.096 باشترە بەشێوەیەک بیکەین لە کۆنترۆڵی خەڵکدا بێت، 00:08:25.120 --> 00:08:28.056 وەک ئەسینای کۆن بەڵام بێگومان بێ بوونی کۆیلەکان 00:08:28.080 --> 00:08:31.040 یان خستنە دەرەوەی ژنان و پەنابەران. NOTE Paragraph 00:08:32.120 --> 00:08:33.856 ئێستا ئەمە بیرۆکەیەک نییە هاوشێوەی نەبێت. 00:08:33.880 --> 00:08:36.655 مارکسییە چەپەکان ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەکەیان هەبوو و 00:08:36.679 --> 00:08:38.360 باش کۆتایی نەهات، وانەبوو؟ NOTE Paragraph 00:08:38.840 --> 00:08:42.256 ئەو وانەیەی فێری بووین لە ڕووخانی یەکێتی سۆڤێتەوە 00:08:42.280 --> 00:08:48.616 ئەوەیە کە تەنیا بە موعجیزە چینی هەژاری کرێکار هێزیان پێدەدرێت، 00:08:48.640 --> 00:08:50.616 هاوشێوەی ئەسینای کۆن، 00:08:50.640 --> 00:08:54.400 بێ درووستکردنی شێوەی نوێی بێبەزەێتی و بەهەدەردان. NOTE Paragraph 00:08:54.960 --> 00:08:56.200 بەڵام چارەسەرێک هەیە: 00:08:56.880 --> 00:08:58.720 لەناوبردنی چینی هەژاری کرێکار. 00:08:59.360 --> 00:09:00.616 سەرمایەداری ئەوە دەکات 00:09:00.640 --> 00:09:05.520 شوێنی کرێکارە مووچە کەمەکان پڕدەکاتەوە بە ئامێری ئۆتۆماتیک، ئاندرۆید و ڕۆبۆت. 00:09:07.080 --> 00:09:08.296 کێشەکە ئەوەیە 00:09:08.320 --> 00:09:11.536 هەتا ئەوکاتەی گۆی ئابوری و گۆی سیاسی جیا بن 00:09:11.560 --> 00:09:15.880 بە ئامێرکردن دوو لووتکەکە درێژتر دەکات، و 00:09:16.640 --> 00:09:18.376 بەهەدەردانەکە زیاتر دەکات و 00:09:18.400 --> 00:09:20.456 پێکدادانە کۆمەڵایەتییەکانیش قووڵتر دەکات، 00:09:20.480 --> 00:09:21.680 تەنانەت -- 00:09:22.320 --> 00:09:23.856 لەو باوەڕەیام بەم نزیکانە -- 00:09:23.880 --> 00:09:25.480 لە هەندێک شوێنی وەک چینیش بگرێتەوە. NOTE Paragraph 00:09:26.720 --> 00:09:29.136 کەواتە پێویستە چاکی بکەینەوە، 00:09:29.160 --> 00:09:32.816 پێویستە گۆی ئابوری و گۆی سیاسی یەک بخەینەوە، 00:09:32.840 --> 00:09:38.216 بەڵام باشترە بەشێوەیەک بیکەین گۆ یەکخراوەکە بەدیموکراسی کرابێت، 00:09:38.240 --> 00:09:43.936 ئەگەرنا حکومەتێکی زۆردارمان دەبێت و لەلایەک یەک کەسێکەوە بەڕێوە دەبرێت 00:09:43.960 --> 00:09:47.976 بەشێوەیەک وا بکات فلیمی ماتریکس، ببێت بە فلیمێکی دیکۆمێنتاری. NOTE Paragraph 00:09:48.000 --> 00:09:49.576 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:09:49.600 --> 00:09:53.016 کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە ئەگەر سەرمایەداری ڕزگاری ببێت 00:09:53.040 --> 00:09:55.360 لەگەڵ داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی لێیکەوتۆتەوە. 00:09:55.960 --> 00:09:57.576 پرسیارەکەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە 00:09:57.600 --> 00:10:03.336 ئایا ئەوەی شوێنی سەرمایەداری دەگرێتەوە ئەو حوکمە وێرانکەرەی هاوشێوەی ماتریکسە 00:10:03.360 --> 00:10:07.776 یان شتێکی نزیکتر لە کۆمەڵگای ناو فلیمی ستار ترێک، 00:10:07.800 --> 00:10:10.176 کە ئامێرەکان خزمەتی مرۆڤەکان دەکەن و 00:10:10.200 --> 00:10:14.616 مرۆڤەکان زیاتر وزەی خۆیان بە گەڕان بە گەردوون و 00:10:14.640 --> 00:10:18.936 مشتومڕکردنی دورودرێژ لەسەر واتای ژیان بەسەر دەبەن لە 00:10:18.960 --> 00:10:22.960 کۆمەڵگەیەکی هاوشێوەی ئەسینا، بەڵام بە تەکنەلۆجیای بەرزەوە. NOTE Paragraph 00:10:24.360 --> 00:10:27.800 پێموابێت دەتوانین گەشبین بین. 00:10:29.400 --> 00:10:30.696 بەڵام پێویست بەچی دەکات، 00:10:30.720 --> 00:10:32.696 لە چی دەچێت 00:10:32.720 --> 00:10:37.600 ئەم جیهانە بێ کەم و کوڕیەی ستار ترێک هەبێت وەک لە جیهانە شێواوەکەی ماتریکس؟ NOTE Paragraph 00:10:38.240 --> 00:10:39.496 لە ڕووی پراکتیزەییەوە، 00:10:39.520 --> 00:10:41.256 ڕێگەم پێبەن بە پووختی، 00:10:41.280 --> 00:10:42.480 دوو نموونە باس بکەم. NOTE Paragraph 00:10:43.080 --> 00:10:44.856 لەسەر ئاستی پرۆژەی نوێ، 00:10:44.880 --> 00:10:47.216 بازاڕێکی سەرمایەداری بێنەرە بەرچاوت، 00:10:47.240 --> 00:10:49.920 کە تیایدا لەگەڵ ئیشکرندا پارەت دەستکەوێت، و 00:10:50.880 --> 00:10:56.216 ئەو سەرمایەدارییەش لە ئیشێکەوە بۆ ئیشێکی تر بەشوێنتەوە بێت، 00:10:56.240 --> 00:10:57.736 لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر، 00:10:57.760 --> 00:10:59.016 کۆمپانیاکەش -- 00:10:59.040 --> 00:11:02.496 هەرکامێکیان بێت کە لەو کاتەدا کاری تێدا بکەیت -- 00:11:02.520 --> 00:11:06.840 بەتەنیا لەلایەن ئەوانەوە خاوەنداری دەکرێت کە لەوساتەدا کاری تێدا دەکەن. 00:11:07.400 --> 00:11:12.096 ئەوکاتە هەموو داهاتەکە لە سەرمایەدارییەکە، لە قازانجەکە دەدرێت، و 00:11:12.120 --> 00:11:16.496 کۆنسێپتی کارکردن بە پارە خۆی لەخۆیدا وایلێدێت کۆنەباو بێت. 00:11:16.520 --> 00:11:23.136 چیتر جیاکردنەوە ناکرێت لەنێوان ئەوانەی خاوەنن بەڵام لە کۆمپانیاکەدا ئیش ناکەن و 00:11:23.160 --> 00:11:26.416 ئەوانەی کار دەکەن بەڵام خاوەنی کۆمپانیاکە نین؛ 00:11:26.440 --> 00:11:29.640 چیتر جەنگ نامێنێت لەنێوان سەرمایەداری و کرێکاری؛ 00:11:30.440 --> 00:11:34.576 بۆشایی لەنێوان وەبەرهێنان و هەڵگرتن؛ 00:11:34.600 --> 00:11:37.840 وە بێگومان، دوو لووتکەکە بەرزنابنەوە. NOTE Paragraph 00:11:38.600 --> 00:11:40.976 لەسەر ئاستی سیاسەتی ئابوری جیهانی، 00:11:41.000 --> 00:11:42.936 بۆ ساتێک بیهێنەرە بەرچاوت 00:11:42.960 --> 00:11:47.936 دراوە نەتەوەییەکانمان بەهایەکی گۆڕینەوەی ئازادیان هەبێت، 00:11:47.960 --> 00:11:51.736 یەک دراوی جیهانی، ژمارەیی هەبێت، 00:11:51.760 --> 00:11:55.776 یەکێک لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی و 00:11:55.800 --> 00:11:57.016 کۆمەڵەی جی-٢٠ەوە دەرکرابێت، 00:11:57.040 --> 00:11:59.576 لەجیاتی هەموو مرۆڤایەتی. 00:11:59.600 --> 00:12:00.816 زیاتریش بیهێننە بەرچاوتان 00:12:00.840 --> 00:12:05.176 هەموو بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بەم دراوە بشکێنرێتەوە 00:12:05.200 --> 00:12:07.016 با بە دراوەکە بڵێین "کۆسمۆس (گەردوون)،" 00:12:07.040 --> 00:12:08.440 بە یەکەی کۆسمۆس -- 00:12:09.720 --> 00:12:14.096 هەموو حکومەتێکیش ڕازیبێت بڕێک پارە بداتە خەزێنەیەکی گشتی 00:12:14.120 --> 00:12:19.656 کۆی یەکەی کۆسمۆکان هاوتەریبە لەگەڵ کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکە، 00:12:19.680 --> 00:12:23.080 یان بێگومان زیادەی بازرگانی وڵاتەکە. 00:12:23.460 --> 00:12:28.936 بیشیهێننە بەرچاوتان ئەگەر ئەو پارەیە بەکاربهێنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای سەوزدا، 00:12:28.960 --> 00:12:34.280 بەتایبەتی لەو بەشانەی جیهاندا کە پارەی وەبەرهێنان زۆر کەمە. NOTE Paragraph 00:12:34.840 --> 00:12:36.416 ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نییە. 00:12:36.440 --> 00:12:39.776 ئەوەیە کە جۆن ماینارد کینس بەشێوەیەکی کاریگەر پێشنیاری کرد 00:12:39.800 --> 00:12:43.120 لە کۆنگرەی بریتۆن ودسی ١٩٤٤. 00:12:44.080 --> 00:12:45.296 کێشەکە ئەوەیە 00:12:45.320 --> 00:12:48.616 ئەوکاتە، تەکنەلۆجیای پێویستیان نەبوو بۆ ئەوەی بیخەنە جێبەجێکردنەوە. 00:12:48.640 --> 00:12:49.856 ئێستا هەمانە، 00:12:49.880 --> 00:12:55.800 بەتایبەتی لە چوارچێوەی گۆیەکی ئابوری-سیاسی یەکخراودا. NOTE Paragraph 00:12:56.640 --> 00:12:59.056 ئەو جیهانەی من باسی ئەکەم بۆتان 00:12:59.080 --> 00:13:01.536 لە هەمان کاتدا ئازادیخوازانەیە، 00:13:01.560 --> 00:13:06.136 لەوەدا کە کەسە هێزپێدراوەکان دەخاتە پێشەوە، 00:13:06.160 --> 00:13:07.376 مارکسیشە، 00:13:07.400 --> 00:13:10.616 لەوەدا کە بەهەمان شێوە خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە 00:13:10.640 --> 00:13:13.096 ناکۆکی نێوان سەرمایەداری و کرێکاری، و 00:13:13.120 --> 00:13:14.680 بیرۆکەی کەینسیانی ئابوری، 00:13:15.320 --> 00:13:16.800 کەینسیانی جیهانی. 00:13:18.320 --> 00:13:19.896 بەڵام لەسەروو هەمووشییەوە، 00:13:19.920 --> 00:13:24.840 جیهانێکە ئەتوانین تێیدا دیموکراسیەتی ڕاستەقینە بهێنینە بەرچاومان. NOTE Paragraph 00:13:25.760 --> 00:13:27.520 جیهانێکی وا لەدایک دەبێت؟ 00:13:28.400 --> 00:13:32.896 یان ئەبێت ئێمەش بەرەو جیهانێکی شێواوی فلیمی ماتریکس بڕۆین؟ 00:13:32.920 --> 00:13:37.040 وەڵامەکە لەو هەڵبژاردنە سیاسیەدایە کە هەموومان پێکەوە دەیکەین. 00:13:37.720 --> 00:13:39.336 هەڵبژاردنەکە هی خۆمانە، و 00:13:39.360 --> 00:13:41.680 باشترە بەشێوەیەکی دیموکراسی بیکەین. NOTE Paragraph 00:13:42.280 --> 00:13:43.536 زۆر سوپاس. NOTE Paragraph 00:13:43.560 --> 00:13:46.920 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:13:49.480 --> 00:13:50.680 برونۆ: یانیس... 00:13:51.880 --> 00:13:56.320 لە کورتەی ژیانامەی خۆتدا وەک مارکسییەکی ئازادیخواز باسی خۆت کردووە. 00:13:58.400 --> 00:14:00.920 گرنگی و پەیوەندیداری شیکردنەوەکانی مارکس چیبوو بە باسەکەی ئەمڕۆ؟ NOTE Paragraph 00:14:02.000 --> 00:14:05.336 یانی: ئەگەر هیچ شتێکی پەیوەندیدار و گرنگ هەبووبێت لەوانەیا کە وتم، 00:14:05.360 --> 00:14:06.576 کەواتە ئەوەی مارکسیش وایە. 00:14:06.600 --> 00:14:10.096 چونکە مەبەستی یەکخستنی ئابوری و سیاسەت ئەوەیە -- 00:14:10.120 --> 00:14:11.336 ئەگەر نەیکەین، 00:14:11.360 --> 00:14:13.616 ئەوکاتە داهێنانە تەکنەلۆجیییەکان 00:14:13.640 --> 00:14:15.936 ڕووخانێکی گەورە درووست دەکات لە بەدەمەوەچوونی داواکاری خەڵک NOTE Paragraph 00:14:15.960 --> 00:14:20.736 ئەوەی لاری سەمەر پێی دەڵێت پەنگ خواردنی عیلمانی. 00:14:20.760 --> 00:14:23.616 ئەم قەیرانەش لە بەشێکی جیهانەوە پەلدەکێشێت بۆ بەشێکی تر، 00:14:23.640 --> 00:14:25.176 وەک ئێستا. 00:14:25.200 --> 00:14:27.896 نەک بەتەنیا هاوسەنگی دیموکراسییەکانی خۆشمان تێکدەدات، 00:14:27.920 --> 00:14:32.136 بەڵکو جیهانە پیاهەڵکەوتووەکانیش کە بەپەرۆش نین بۆ دیموکراسییەتی ئازادیخواز. 00:14:32.160 --> 00:14:35.976 کەواتە ئەگەر ئەم شیکردنەوەیە ئاو بگرێت، کەواتە قسەکانی مارکس پەیوەندیدارە. 00:14:36.000 --> 00:14:37.736 بەڵام بەهەمان شێوە هی هایکیش، 00:14:37.760 --> 00:14:39.576 بۆیە من مارکسیستێکی ئازادیخوازم، 00:14:39.600 --> 00:14:40.816 بەهەمان شێوە بیروباوەڕی کەینیسیش، 00:14:40.840 --> 00:14:42.736 بۆیە تەواو سەرملێشێواوە. NOTE Paragraph 00:14:42.760 --> 00:14:43.976 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:14:44.000 --> 00:14:46.056 برونۆ: بێگومان، لەوانەیە ئێمەش وابین ئێستا. NOTE Paragraph 00:14:46.080 --> 00:14:47.376 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:14:47.400 --> 00:14:49.376 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:14:49.400 --> 00:14:52.176 یانی: ئەگەر سەرتان لێنەشێوێت واتا بیرناکەنەوە. وانیە؟ NOTE Paragraph 00:14:52.200 --> 00:14:55.296 برونۆ: ئەو قسەیە زۆر زۆر لە قسەی فەلسەفی یۆنانی ئەچێت -- NOTE Paragraph 00:14:55.320 --> 00:14:56.976 یانی: ڕاستییەکەی هی ئەنشتاین بوو -- NOTE Paragraph 00:14:57.000 --> 00:14:59.616 برونۆ: لەکاتی قسەکانتدا باسی سینگافۆرە و چینت کرد، و 00:14:59.640 --> 00:15:01.696 دوێنێ شەویش لەکاتی نانی ئێوارەدا، 00:15:01.720 --> 00:15:06.896 بۆچوونێکی زۆر بەهێزت خستەڕوو دەربارەی ئەوەی خۆرئاوا چۆن سەیری چین دەکەن. 00:15:06.920 --> 00:15:08.496 دەتوانیت لێرەش باسی بکەیت؟ NOTE Paragraph 00:15:08.520 --> 00:15:10.680 یانی: دووڕووییەکی ئێجگار زۆر هەیە. 00:15:11.400 --> 00:15:15.696 لە دیموکراسییەتە ئازادیخوازەکانماندا، دیموکراسییەتێکی ڕووکەشیمان هەیە. 00:15:15.720 --> 00:15:18.456 چونکە وەک لە قسەکانیشمدا باسم کرد دیموکراسییەتەکەمان 00:15:18.480 --> 00:15:20.136 لە گۆ سیاسییەکەدا هێشتۆتەوە، 00:15:20.160 --> 00:15:23.616 لەکاتێکدا ئەو گۆیەی کە هەموو شتێکی تێدا ڕوودەدات -- 00:15:23.640 --> 00:15:24.856 گۆی ئابووری -- 00:15:24.880 --> 00:15:26.720 بە تەواوەتی بێ دیموکراسی بەجێمان هێشتووە. NOTE Paragraph 00:15:27.280 --> 00:15:28.536 لەو ڕووانگەیەوە، 00:15:28.560 --> 00:15:30.760 ئەگەر ئاسایی بێت ئەم قسەیە بکەم، 00:15:31.880 --> 00:15:36.296 چین ئەمڕۆ زیاتر لە بەریتانیای سەدەی نۆزدە دەچێت. 00:15:36.320 --> 00:15:37.576 چونکە بیرتان بێت، 00:15:37.600 --> 00:15:39.936 ئێمە دیموکراسی بە ئازادییەوە دەبەستیینەوە -- 00:15:39.960 --> 00:15:41.456 ئەوە هەڵەیە، لەسەر ئاستی مێژووش. 00:15:41.480 --> 00:15:44.016 ئازادی، ئازاد، وەک جۆن ستوارت میڵ. 00:15:44.040 --> 00:15:48.736 جۆن ستوارت میڵ بەتایبەتی زۆر ڕەشبین بوو بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی. 00:15:48.760 --> 00:15:54.136 کەواتە ئەوەی ئێستا دەیبینیت لە چین زۆر هاوشێوەیە 00:15:54.160 --> 00:15:57.336 لەگەڵ ئەوەی لە بەریتانیا هەمانبوو لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازیدا، 00:15:57.360 --> 00:16:00.336 بەتایبەتی لە گۆڕین لە یەکەمەوە بۆ دووەم. و 00:16:00.360 --> 00:16:03.656 نەفرەت کردن لە چین 00:16:03.680 --> 00:16:06.816 لەسەر ئەوەی ئەو شتەی کردووە کە ڕۆژئاوا سەدەی نۆزدە کردویانە، 00:16:06.840 --> 00:16:08.160 بێگومان دووڕووییە. NOTE Paragraph 00:16:09.520 --> 00:16:13.176 برونۆ: دڵنیام زۆر کەس لێرە حەز دەکەن زیاتر بزانن لەسەر ئەزمونی تۆ 00:16:13.200 --> 00:16:15.936 وەک وەزیری دارایی یۆنان لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا. NOTE Paragraph 00:16:15.960 --> 00:16:17.341 یانی: ئەمزانی ئەم پرسیارە ئەکرێت. NOTE Paragraph 00:16:17.365 --> 00:16:18.616 برونۆ: بەڵێ NOTE Paragraph 00:16:18.640 --> 00:16:19.976 برونۆ: شەش مانگ دوای ئەوە، 00:16:20.000 --> 00:16:22.400 چۆن سەیری نیوەی یەکەمی ساڵەکە دەکەیت؟ NOTE Paragraph 00:16:23.920 --> 00:16:26.536 یانی: لەڕوانگەیەکی کەسییەوە زۆر ساڵێکی خۆشبوو، و هەروەها 00:16:26.560 --> 00:16:27.816 زۆریش نائومێدکەر، 00:16:27.840 --> 00:16:31.736 چونکە دەرفەتێکمان هەبوو بۆ نوێکردنەوەی ناوچەی ئیورۆ. 00:16:31.760 --> 00:16:33.856 نەک تەنیا یۆنان، ناوچەی ئیورۆ. 00:16:33.880 --> 00:16:36.816 دوورکەوتنەوە لە بێباکی بوون و 00:16:36.840 --> 00:16:39.296 نکوڵی کردنی بەردەوام لەوەی کە -- 00:16:39.320 --> 00:16:42.176 لەوەی کە هێڵێکی هەڵەی گەورە هەیە 00:16:42.200 --> 00:16:44.376 بەناو ناوچەی ئیورۆدا دەڕوات، 00:16:44.400 --> 00:16:48.816 کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر تەواوی پرۆسەی یەکێتی ئەوروپا. NOTE Paragraph 00:16:48.840 --> 00:16:52.016 دەرفەتێکمان هەبوو لەسەر بنەمای پرۆگرامێکی یۆنانی -- 00:16:52.040 --> 00:16:53.376 کە ئەوە، 00:16:53.400 --> 00:16:57.776 یەکەم پرۆگرام بوو بۆ بەرپەچدانەوەی نکوڵی کردنەکە -- 00:16:57.800 --> 00:16:59.016 بۆ ڕاستکردنەوەی. 00:16:59.040 --> 00:17:00.256 وە بەداخیشەوە، 00:17:00.280 --> 00:17:02.096 هێزەکانی ناوچەی ئیورۆ، 00:17:02.120 --> 00:17:03.320 لە کۆمەڵەی ئیورۆ، 00:17:04.079 --> 00:17:06.056 نکوڵیکردنیان هەڵبژارد. NOTE Paragraph 00:17:06.079 --> 00:17:07.336 بەڵام دەزانن چی ڕوودەدات. 00:17:07.359 --> 00:17:09.415 ئەمە ئەزموونی یەکێتی سۆڤێتە. 00:17:09.440 --> 00:17:11.935 کاتێک دەتەوێت سیستمێکی ژینگەیی 00:17:11.960 --> 00:17:15.839 بهێڵێتەوە کە لەڕووی تەلارسازییەوە ناتوانێت ڕزگاری ببێت، 00:17:16.520 --> 00:17:19.175 لەڕێی ویستی سیاسی و لەڕێگەی بیروباوەڕی زۆردارییەوە، 00:17:19.200 --> 00:17:20.856 لەوانەیە سەرکەوتوو بیت لە درێژکردنەوەی، 00:17:20.880 --> 00:17:22.455 بەڵام کاتێک گۆڕانکارییەکان ڕوودەدات 00:17:22.480 --> 00:17:24.976 زۆر بەخێرایی ڕوودەدات و کارەساتبار دەبن. NOTE Paragraph 00:17:25.000 --> 00:17:27.007 برونۆ: تۆ پێشبینی چ جۆرە گۆڕانکارییەک دەکەیت؟ NOTE Paragraph 00:17:27.031 --> 00:17:28.285 یانی: گومان لەوەیا نییە 00:17:28.309 --> 00:17:30.976 ئەگەر تەلارسازی ناوچەی ئیورۆ نەگۆڕین، 00:17:31.001 --> 00:17:32.895 ناوچەی ئیورۆ داهاتوی نابێت. NOTE Paragraph 00:17:32.920 --> 00:17:35.816 برونۆ: هیچ هەڵەیەکت کرد ئەوکاتەی بوویت بە وەزیری دارایی؟ NOTE Paragraph 00:17:35.840 --> 00:17:37.056 یانی: هەموو رۆژێک. NOTE Paragraph 00:17:37.080 --> 00:17:39.616 برونۆ: بۆ نموونە؟ یانی: هەر کەسێک بە کارەکانیا بچێتەوە -- NOTE Paragraph 00:17:39.640 --> 00:17:41.720 (چەپڵەلێدان) NOTE Paragraph 00:17:44.120 --> 00:17:45.496 نا، بەڵام هەر بەڕاست. 00:17:45.520 --> 00:17:49.096 ئەگەر هەر وەزیرێکی دارایی هەبێت، یان هەر جۆرە کەسێکی تری لەو بابەتە، 00:17:49.120 --> 00:17:51.336 کە دوای شەش مانگ مانەوە لە کارەکەی، 00:17:51.360 --> 00:17:55.056 وە بەتایبەتی لە دۆخێکی پڕ سترێسی ئاواهیدا 00:17:55.080 --> 00:17:57.776 بڵێت کە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەوانە کەسانێکی مەترسیدارن. 00:17:57.800 --> 00:17:59.096 بێگومان هەڵەم کردووە. NOTE Paragraph 00:17:59.120 --> 00:18:01.936 گەورەترین هەڵە ئیمزاکردنی داواکاری بوو 00:18:01.960 --> 00:18:04.056 بۆ درێژکردنەوەی ڕێکەوتنی قەرزەکە 00:18:04.080 --> 00:18:05.696 لە کۆتایی شووباتدا. 00:18:05.720 --> 00:18:06.936 ئەمهێنایە بەرچاوم 00:18:06.960 --> 00:18:09.936 بەرژەوەندییەکی پاکیان هەبێت لەلایەنی قەرزدەرەکانەوە 00:18:09.960 --> 00:18:11.216 کەوا یارمەتیمان دەدەن. 00:18:11.240 --> 00:18:12.456 هیچی واش نەبوو. 00:18:12.480 --> 00:18:15.096 زۆر بە سادەیی حەزیان دەکرد حکومەتەکەمان تێک بشکێنن، 00:18:15.120 --> 00:18:16.576 تەنیا لەبەر ئەوەی نەیاندەویست 00:18:16.600 --> 00:18:19.736 چارەسەری ئەو کەم و کوڕیانە بکەن 00:18:19.760 --> 00:18:21.776 کە لە تەلارسازی ناوچەی ئیورۆدا هەبوو. 00:18:21.800 --> 00:18:23.616 هەروەها نەشیان دەویست دان بەوەدا بنێن 00:18:23.640 --> 00:18:27.256 کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پرۆگرامێکی پڕ کارەساتیان بەکارهێناوە بۆ یۆنان. 00:18:27.280 --> 00:18:30.176 یەک لەسەر سێی کۆی داهاتی ناوخۆمان لەدەستدا. 00:18:30.200 --> 00:18:32.136 ئەوە لە داڕمان مەزنەکە خراپترە. و 00:18:32.160 --> 00:18:33.416 کەس بێ زیان لێی نایەتە دەرەوە 00:18:33.440 --> 00:18:36.376 لە گالیسکەی قەرزدەرەکانی ئەم پەیڕەوەیان سەپاندووە 00:18:36.400 --> 00:18:39.376 هەروەها بڵێن، "ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو." NOTE Paragraph 00:18:39.400 --> 00:18:40.616 برونۆ: سەرەڕای هەموو ئەمە، و 00:18:40.640 --> 00:18:42.976 سەرەڕای هەستیاری باسەکە، 00:18:43.000 --> 00:18:45.416 هێشتا لەوە ئەچێت لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بیت. NOTE Paragraph 00:18:45.440 --> 00:18:46.656 یانی: بەدڵنیاییەوە. 00:18:46.680 --> 00:18:50.816 سەیرکە، ڕەخنەگرتنم لە یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی ئیورۆ 00:18:50.840 --> 00:18:54.880 لە کەسێکەوەیە کە لە ئەوروپا دەژی و هەوای ئەوێ هەڵدەمژێ. 00:18:55.680 --> 00:18:59.256 گەورەترین ترسی من ئەوەیە کە ناوچەی ئیورۆ بەرگە نەگرێت. 00:18:59.280 --> 00:19:00.736 چونکە ئەگەر ڕزگاری نەبێت، 00:19:00.760 --> 00:19:03.616 هێزە لە ناوک دوورخەرەوەکانی کە دەردەچن 00:19:03.640 --> 00:19:05.336 شەڕانگێزانە دەبن، و 00:19:05.360 --> 00:19:07.336 یەکێتی ئەوروپا لەناو دەبەن. 00:19:07.360 --> 00:19:09.776 ئەوەش بەتەنیا بۆ ئەوروپا کارەسات نییە 00:19:09.800 --> 00:19:11.416 بەڵکو بۆ ئابوری هەموو جیهان. NOTE Paragraph 00:19:11.440 --> 00:19:15.536 لەوانەیە ئێمە گەورەترین ئابوری جیهان بین. و 00:19:15.560 --> 00:19:17.296 ئەگەر ڕێگە بەخۆمان بەین 00:19:17.320 --> 00:19:20.136 بکەوینە سەر ڕێگەی دوای ١٩٣٠ییەکان، 00:19:20.160 --> 00:19:22.816 کە لەوە ئەچێ ئێستا ئەوە بکەین، 00:19:22.840 --> 00:19:24.656 ئەوا ئەو شتە یەکلاکەرەوە دەبێت 00:19:24.680 --> 00:19:28.096 بۆ داهاتووی ئەوروپییەکان و نائەوروپییەکانیش وەک یەک. NOTE Paragraph 00:19:28.120 --> 00:19:30.536 برونۆ: بەدڵنیاییەوە هیوادارین لەوەیا هەڵە بیت. 00:19:30.560 --> 00:19:32.256 یانیس، زۆر سوپاس بۆ هاتنت بۆ تێد. NOTE Paragraph 00:19:32.280 --> 00:19:33.496 یانی: زۆر سوپاس NOTE Paragraph 00:19:33.520 --> 00:19:38.343 (چەپڵەلێدان)