1 00:00:01,200 --> 00:00:02,400 دیموکراسیەت. 2 00:00:02,960 --> 00:00:04,296 لە خۆرئاوادا، 3 00:00:04,320 --> 00:00:08,256 زۆر بەهەڵەدا چووین ئەگەر پێزانینمان نەبێت بۆی. 4 00:00:08,280 --> 00:00:09,576 دیموکراسیەت دەبینین 5 00:00:09,600 --> 00:00:14,096 نەک وەک ناسکترین گوڵەکان کە خۆشی وایە، 6 00:00:14,120 --> 00:00:16,960 بەڵکو وەک بەشێک لە پێداویستی ناو ماڵی کۆمەڵگاکەمان دەیبینین. 7 00:00:17,960 --> 00:00:21,960 زۆرتر وا بیری لێدەکەینەوە پێمان درابێت و جێی سازش کردن نەبێت. 8 00:00:22,680 --> 00:00:27,896 بەهەڵە باوەڕمان وایە کە سەرمایەداری بەهەرجۆرێک بێت دیموکراسیەتی لێدەکەوێتەوە. 9 00:00:27,920 --> 00:00:29,256 بەو شێوەیە نییە. 10 00:00:29,280 --> 00:00:33,656 لی کوان یوی سینگاپورە و لاساییکەرەوە گەورەکانی لە پەکین 11 00:00:33,680 --> 00:00:36,616 بێ هیچ گومانێک نیشانیانداوە 12 00:00:36,640 --> 00:00:40,536 کە دەکرێت سەرمایەدارییەکت هەبێت بەردەوام لە گەشانەوەیا بێت، 13 00:00:40,560 --> 00:00:42,160 گەشانەوەیەکی بێوێنە، 14 00:00:42,960 --> 00:00:46,016 لەکاتێکدا سیاسەت بێ دیموکراسیەت بمێنێتەوە. 15 00:00:46,040 --> 00:00:50,456 بێگومان، دیموکراسیەت بەرەو دواوە دەچێت لای خۆمان، 16 00:00:50,480 --> 00:00:52,056 لێرە لە ئەوروپا. 17 00:00:52,080 --> 00:00:55,456 لە سەرەتای ئەمساڵدا، ئەوکاتەی نوێنەرایەتی یۆنانم دەکرد-- 18 00:00:55,480 --> 00:00:58,216 حکومەتە تازە هەڵبژێردراوەکەی یۆنان -- 19 00:00:58,240 --> 00:01:00,936 لە یەکێتی ئەوروپا وەک وەزیری داراییەکەی، 20 00:01:00,960 --> 00:01:05,896 بە چەند دەستەواژەیەکی زۆر ئاشکرا پێموترا کە پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەمان 21 00:01:05,920 --> 00:01:07,336 هەڵبژاردنەکانمان -- 22 00:01:07,360 --> 00:01:09,136 ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت ڕێگر بن 23 00:01:09,160 --> 00:01:12,400 لەبەردەم ئەو پەیڕەوە ئابووریانەی بەکارهێنراوە بەرامبەر بە یۆنان. 24 00:01:13,120 --> 00:01:14,336 لەو ساتەدا، 25 00:01:14,360 --> 00:01:18,656 هەستم کرد هیچ شتێک هێندەی ئەوە ڕەوایی نایات بە قسەکانی لی کوان یو، 26 00:01:18,680 --> 00:01:20,216 یان پارتی کۆمەنیستی چین، 27 00:01:20,240 --> 00:01:23,976 بێگومان چەند هاوڕێیەکی یاخی خۆشم بەردەوام پێیان دەوتم 28 00:01:24,000 --> 00:01:28,320 کۆتایی بە دیموکراسیەت ئەهێندرێت ئەگەر هەڕەشە بێت بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری. 29 00:01:29,640 --> 00:01:32,896 ئەمشەو، لێرە، ئەمەوێ 30 00:01:32,920 --> 00:01:36,080 حاڵەتێکی ئابووریتان پێشکەش بکەم بۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە. 31 00:01:36,600 --> 00:01:41,456 ئەمەوێ داواتان لێبکەم وەک من دووبارە باوەڕتان وابێت 32 00:01:41,480 --> 00:01:43,480 کە لی کوان یو، 33 00:01:44,480 --> 00:01:45,856 پارتی کۆمەنیستی چین و 34 00:01:45,880 --> 00:01:47,256 بێگومان یەکێتی ئەوروپاش 35 00:01:47,280 --> 00:01:50,920 هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت بتوانین دەستبەرداری دیموکراسییەت بین -- 36 00:01:51,600 --> 00:01:55,336 هەروەها پێویستمان بە دیموکراسییەتێکی قایم و ڕاستەقینە هەیە. 37 00:01:55,360 --> 00:01:58,336 بێ دیموکراسیەتیش، 38 00:01:58,360 --> 00:02:01,216 کۆمەڵگاکانمان ناشرینتر دەبن، 39 00:02:01,240 --> 00:02:03,376 داهاتوومان پڕتر دەبێت لە بێهیوایی و 40 00:02:03,400 --> 00:02:06,216 تەکنەلۆجیا مەزنە نوێکانمان بە هەدەر دەڕۆن. 41 00:02:06,240 --> 00:02:07,496 بە باسکردنی بەهەدەردان، 42 00:02:07,520 --> 00:02:10,295 ڕێگەم پێبدەن باسی پارادۆکسێکی سەرنج ڕاکێش بکەم 43 00:02:10,320 --> 00:02:13,096 کە لەم ساتەدا هەڕەشەیە بۆ سەر ئابوورییەکانمان. 44 00:02:13,120 --> 00:02:15,416 پێی دەڵێم پارادۆکسی دوانە لوتکەکە. 45 00:02:15,440 --> 00:02:16,736 لووتکەیەکیان لێی تێدەگەن -- 46 00:02:16,760 --> 00:02:18,376 دەیزانن، دەیناسنەوە -- 47 00:02:18,400 --> 00:02:23,456 ئەو چیا قەرزانەیە کە سێبەرێکی درێژی درووست کردووە 48 00:02:23,480 --> 00:02:26,296 بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، و ئەوروپا، و هەموو جیهانەوە. 49 00:02:26,320 --> 00:02:28,200 هەموو درک بەو شاخە قەرزانە دەکەین. 50 00:02:28,880 --> 00:02:33,000 بەڵام چەند کەسێکی کەم دووانەکەی دەبینن. 51 00:02:33,640 --> 00:02:35,840 یەک شاخ لە پارەی دانراوە 52 00:02:36,840 --> 00:02:40,200 کە هی دەوڵەمەنە پارە هەڵگرەکان و کۆمپانیاکانە، 53 00:02:41,120 --> 00:02:43,696 زۆر دەترسن لەوەی وەبەرهێنانی پێوە بکەن 54 00:02:43,720 --> 00:02:47,016 بۆ چالاکییە بە بەرهەمەکانی کە دەکرێت سەرچاوەیەکی داهاتی بەرچاوی هەبێت 55 00:02:47,040 --> 00:02:50,096 بتوانێت ئەو چیا قەرزە بڕووخێنێت و 56 00:02:50,120 --> 00:02:54,096 هەموو ئەو شتانەش بەرهەم بهێنێت کە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی، 57 00:02:54,120 --> 00:02:55,776 وەک وزەی پاک. 58 00:02:55,800 --> 00:02:58,136 ئێستا با دوو ژمارەتان بەمێ. 59 00:02:58,160 --> 00:02:59,496 بەدرێژایی سێ مانگی پێشوو، 60 00:02:59,520 --> 00:03:02,296 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە بەریتانیا و لە ناوچەی ئیورۆ، 61 00:03:02,320 --> 00:03:06,736 بە هەمووییەوە، وەبەرهێنانمان بە ٣.٤ تریلیۆن دۆلار کردووە 62 00:03:06,760 --> 00:03:09,416 لە هەموو ئەو شتانەدا کە دەوڵەمەندی زیاتر دەهێنێت -- 63 00:03:09,440 --> 00:03:12,456 هەندێک شتی وەک کارگەکان، ئامێر،، 64 00:03:12,480 --> 00:03:14,696 تەلار بۆ نوسینگەکان، قووتابخانەکان، 65 00:03:14,720 --> 00:03:17,856 ڕێگاکان، هێڵەکانی شەمەندەفەر، و ئەم جۆرە شتانە. 66 00:03:17,880 --> 00:03:20,616 ٣.٤ تریلیۆن دۆلار لەوە دەچێت پارەیەکی زۆر بێت 67 00:03:20,640 --> 00:03:24,496 هەتا بەراوردی دەکەیت بە ٥.١ تریلیۆن دۆلار 68 00:03:24,520 --> 00:03:27,216 کە هەر لە هەمان ئەو وڵاتانەدا دانراون، 69 00:03:27,240 --> 00:03:29,056 لە دامەزراوە داراییەکاندا، 70 00:03:29,080 --> 00:03:32,280 لەو ماوەیەدا هیچ شتێکیان پێوە نەکراوە 71 00:03:33,440 --> 00:03:38,296 جگە لە هەڵکشاندنی ئاڵوگۆڕی بۆرسە و زیادکردنی نرخی خانووبەرە. 72 00:03:38,320 --> 00:03:43,576 کەواتە چیایەک لە قەرز و چیایەکیش لە پارەی دانراوە 73 00:03:43,600 --> 00:03:47,296 دوو لووتکەی دوانە پێکدەهێنن، کە ناتوانن یەکتر پووچەڵ بکەنەوە 74 00:03:47,320 --> 00:03:50,136 لەڕێگەی کارە ئاساییەکانی بازاڕەوە. 75 00:03:50,160 --> 00:03:52,480 ئەنجامەکەشی پەنگخواردنی مووچەکانە و هەروەها 76 00:03:53,360 --> 00:03:59,016 زیاتر لە چارەکی تەمەن ٢٤ بۆ ٥٤ەکانی ئەمریکا ژاپۆن، و ئەوروپاش 77 00:03:59,040 --> 00:04:00,536 بێکارن. 78 00:04:00,560 --> 00:04:02,896 لە کۆتاییشدا، کورتهێنانی دابینکردنی کۆی گشتی پێویستییەکان، 79 00:04:02,920 --> 00:04:05,136 کە لە سووڕێکی بێکۆتادایە، 80 00:04:05,160 --> 00:04:07,880 ڕەشبینی وەبەرهێنەرەکان زیاتر دەکات، 81 00:04:08,880 --> 00:04:12,696 کە لە ترسی کەمی داخوازی، بە وەبەرهێنان نەکردن درووستی دەکەنەوە -- 82 00:04:12,720 --> 00:04:15,416 هەر وەک باوکی ئۆیدیپەس، 83 00:04:15,440 --> 00:04:17,935 کە دوای پێشبینی پەیامبەری خواوەندەکان 84 00:04:17,959 --> 00:04:20,696 دەترسا لەوەی کوڕەکەی گەورەبێت و بیکوژێت، 85 00:04:20,720 --> 00:04:22,656 بەشێوەیەکی نادروست بارودۆخەکەی بەشێوەیەک لێکرد 86 00:04:22,680 --> 00:04:25,680 زیاتر ڕێگەی خۆشکرد کە کوڕەکەی ئۆیدیپەس، ئۆدیپەس بکوژێت. 87 00:04:26,560 --> 00:04:28,560 ئەمە کێشەی منە لەگەڵ سەرمایەداری. 88 00:04:29,200 --> 00:04:31,216 بەهەدەردانە زۆرەکەی، 89 00:04:31,240 --> 00:04:32,856 ئەو پارە دانراوە زۆرەی، 90 00:04:32,880 --> 00:04:36,976 پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ باشکردنی ژیانی مرۆڤەکان، 91 00:04:37,000 --> 00:04:38,336 بۆ پەرەدان بە بەهرەی مرۆڤەکان، و 92 00:04:38,360 --> 00:04:41,216 هەروەها بێگوومان بوون بە سەرچاوەی دارایی بۆ هەموو ئەم تەکنەلۆجیایانە، 93 00:04:41,240 --> 00:04:42,496 تەکنەلۆجیای سەوز، 94 00:04:42,520 --> 00:04:45,280 کە بەدڵنیاییەوە زۆر پێویستن بۆ ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی. 95 00:04:46,280 --> 00:04:49,536 من ڕاستم لەوەیا کە باوەڕم بەوەیە دیموکراسییەت وەڵامەکە بێت؟ 96 00:04:49,560 --> 00:04:50,776 لەو باوەڕەدام، 97 00:04:50,800 --> 00:04:52,016 بەڵام پێش ئەوەی بەردەوامبین، 98 00:04:52,040 --> 00:04:53,440 مەبەستمان چییە بە دیموکراسییەت؟ 99 00:04:54,520 --> 00:04:56,936 ئەریستۆ پێناسەی دیموکراسییەتی کردووە 100 00:04:56,960 --> 00:05:01,896 وەک دەستوورێک کە تیایدا ئازادەکان و هەژارەکان، 101 00:05:01,920 --> 00:05:04,080 وەک زۆرینە، کۆنترۆڵی حکومەت بکەن. 102 00:05:05,000 --> 00:05:08,296 بێگومان دیموکراسیەتی ئەسینا زۆرێکی خستبووە دەرەوەی حکومەت. 103 00:05:08,320 --> 00:05:11,360 ژنان، کۆچبەرەکان، و بێگومان کۆیلەکانیش. 104 00:05:12,040 --> 00:05:13,296 بەڵام ئەوە هەڵەیە 105 00:05:13,320 --> 00:05:16,896 لە گرنگی دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینا کەم بکرێتەوە 106 00:05:16,920 --> 00:05:18,920 لەسەر بنەمای ئەوەی کێ بەدەر بووە لێی. 107 00:05:19,680 --> 00:05:20,936 ئەوەی کە زیاتر پەیوەندیدار بووە، و 108 00:05:20,960 --> 00:05:24,816 هێشتا بەو شێوەیەشە لە دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینایا، 109 00:05:24,840 --> 00:05:28,336 بەشداربوونی چینی هەژاری کرێکار بووە 110 00:05:28,360 --> 00:05:33,056 کە نەک تەنیا مافی ئەوەیان هەبووە بە ئازادی قسە بکەن، 111 00:05:33,080 --> 00:05:35,336 بەڵکو لەوەش گرنگتر، وهەستیارتر، 112 00:05:35,360 --> 00:05:37,976 مافی ئەوەیان هەبووە بڕیاری سیاسی بدەن 113 00:05:38,000 --> 00:05:40,376 کە مافێکی یەکسانیان دراوەتێ 114 00:05:40,400 --> 00:05:44,056 لە بڕیارداندا سەبارەت بە کاروباری وڵات. 115 00:05:44,080 --> 00:05:47,136 بێگومان، دیموکراسییەتی ئەسینا زۆر درێژەی نەکێشا. 116 00:05:47,160 --> 00:05:51,576 وەک مۆمێک کە ڕووناکییەکی زۆر دەدات، زۆر زوو سووتا. و 117 00:05:51,600 --> 00:05:52,816 بێگومان، 118 00:05:52,840 --> 00:05:57,096 دیموکراسییەتە ئازادەکانی ئەم سەردەمەمان ڕەگەکانیان لە ئەسینای کۆن نییە. 119 00:05:57,120 --> 00:05:59,456 ڕەگەکانیان لە ماگنا کارتایە، 120 00:05:59,480 --> 00:06:02,736 لە شۆڕشە پڕ شکۆمەندییەکەی ساڵی ١٦٨٨، 121 00:06:02,760 --> 00:06:04,976 لە دەستوورە ئەمریکییەکەدا. 122 00:06:05,000 --> 00:06:10,016 لەکاتێکدا دیموکراسییەتی ئەسینا گرنگی دەدا بە دانیشتووانە ئازادەکان و 123 00:06:10,040 --> 00:06:12,320 هێزی دەدا بە چینی کرێکاری هەژار، 124 00:06:13,240 --> 00:06:17,416 دیموکراسییەتە ئازادەکانمان لەسەر بنەمای دابونەریتی ماگنا کارتا دامەزراوە، 125 00:06:17,440 --> 00:06:20,536 کە هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا دەستوورێک بووە بۆ بەدەسەڵاتەکان. 126 00:06:20,560 --> 00:06:24,856 وە بێگومان، دیموکراسییەتی ئازاد تەنیا کاتێک چەسپێنرا کە بتوانرێت 127 00:06:24,880 --> 00:06:28,736 بە تەواوەتی بتوانرێت گۆی سیاسەت جیابکرێتەوە لە گۆی دارایی، 128 00:06:28,760 --> 00:06:33,816 بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسیەت بە تەواوەتی لە گۆی سیاسیدا بهێڵدرێتەوە، 129 00:06:33,840 --> 00:06:35,696 واز لە گۆی دارایی بهێنێت -- 130 00:06:35,720 --> 00:06:37,656 لە جیهانی کۆمپانیاکان، -- 131 00:06:37,680 --> 00:06:40,360 وەک زۆنێکی بێ دیموکراسیەت. 132 00:06:41,720 --> 00:06:44,696 ئێستا، لە دیموکراسییەتەکانی ئەمڕۆماندا، 133 00:06:44,720 --> 00:06:48,216 ئەم جیاکردنەوەیەی گۆی دارایی لە گۆی سیاسی، 134 00:06:48,240 --> 00:06:50,496 ئەو ساتەی کە ئەمە دەستیکرد بە ڕوودان، 135 00:06:50,520 --> 00:06:54,816 ململانێیەکی سەختی لێکەوتەوە لە نێوان ئەو دووانەدا، و 136 00:06:54,840 --> 00:06:58,056 گۆی ئابووریش توانی دەستبگرێت بەسەر گۆی سیاسیدا، 137 00:06:58,080 --> 00:06:59,600 لە هێزی کەمکردەوە. 138 00:07:00,480 --> 00:07:03,880 قەت بیرتان کردۆتەوە بۆچی سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین؟ 139 00:07:04,560 --> 00:07:06,976 نەک لەبەر ئەوەی دی ئێن ئەیەکانیان پووکاوەتەوە. 140 00:07:07,000 --> 00:07:08,616 (پێکەنین) 141 00:07:08,640 --> 00:07:13,256 بەڵکو لەبەر ئەوەیە لەم ڕۆژەدا دەکرێت یەکێ لە حکومەتدا بێت و لە دەسەڵاتا نەبێت، 142 00:07:13,280 --> 00:07:16,576 چونکە هێز گوازراوەتەوە لە گۆی سیاسییەوە بۆ گۆی ئابووری، 143 00:07:16,600 --> 00:07:17,840 کە شتێکی جیایە. 144 00:07:19,160 --> 00:07:20,736 بێگومان، 145 00:07:20,760 --> 00:07:23,056 باسی ناکۆکی خۆمم کرد لەگەڵ سەرمایەداری. 146 00:07:23,080 --> 00:07:24,816 ئەگەری بیری لێبکەیتەوە، 147 00:07:24,840 --> 00:07:28,160 کەمێک وەک ئەوە وایە کە ژمارەیەک ڕاوچی، 148 00:07:29,080 --> 00:07:33,800 ئەوەنە سەرکەوتوو بن لە ڕاوکردنی ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کە لەسەری دەژین، 149 00:07:34,560 --> 00:07:36,696 لە کۆتاییدا خۆشیان برسی ببن. 150 00:07:36,720 --> 00:07:37,936 بەهەمان شێوە، 151 00:07:37,960 --> 00:07:41,656 گۆی ئابووری خەریکی داگیرکردن و خواردنی گۆی سیاسی بووە 152 00:07:41,680 --> 00:07:45,056 بە ڕادەیەک کە زیانی بەخۆشی گەیاندووە، 153 00:07:45,080 --> 00:07:46,816 بووەتە هۆی قەیرانی دارایی. 154 00:07:46,840 --> 00:07:48,936 هێزی کۆمپانیاکان لە زیادبووندایە، 155 00:07:48,960 --> 00:07:51,176 بەها سیاسییەکان دابەزیون، 156 00:07:51,200 --> 00:07:53,016 نایەکسانی زیادی کردووە، 157 00:07:53,040 --> 00:07:54,616 بەدەمەوەچوونی داواکاری کەمبووەتەوە و 158 00:07:54,640 --> 00:08:00,760 خاوەنی کۆمپانیاکانیش زۆر ئەترسن لەوەی وەبەرهێنان بە پارە دانراوەکانییانەوە بکەن. 159 00:08:01,520 --> 00:08:08,176 کەواتە هەتا سەرمایەداری زیاتر سەرکەوتوو بێت لە دەرکردنی خەڵکی گشتی لە دیموکراسیەتدا، 160 00:08:08,200 --> 00:08:09,536 دوو لووتکە دووانەکە درێژتر دەبن و 161 00:08:09,560 --> 00:08:13,096 بەهەدەردانی سەرچاوە مرۆییەکان و 162 00:08:13,120 --> 00:08:14,560 سامانی مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت. 163 00:08:15,640 --> 00:08:18,496 ئەوە ڕوونە، ئەگەر ئەمە ڕاستبێت، 164 00:08:18,520 --> 00:08:21,576 پێویستە گۆی سیاسی و گۆی ئابووری یەک بخەینەوە و 165 00:08:21,600 --> 00:08:25,096 باشترە بەشێوەیەک بیکەین لە کۆنترۆڵی خەڵکدا بێت، 166 00:08:25,120 --> 00:08:28,056 وەک ئەسینای کۆن بەڵام بێگومان بێ بوونی کۆیلەکان 167 00:08:28,080 --> 00:08:31,040 یان خستنە دەرەوەی ژنان و پەنابەران. 168 00:08:32,120 --> 00:08:33,856 ئێستا ئەمە بیرۆکەیەک نییە هاوشێوەی نەبێت. 169 00:08:33,880 --> 00:08:36,655 مارکسییە چەپەکان ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەکەیان هەبوو و 170 00:08:36,679 --> 00:08:38,360 باش کۆتایی نەهات، وانەبوو؟ 171 00:08:38,840 --> 00:08:42,256 ئەو وانەیەی فێری بووین لە ڕووخانی یەکێتی سۆڤێتەوە 172 00:08:42,280 --> 00:08:48,616 ئەوەیە کە تەنیا بە موعجیزە چینی هەژاری کرێکار هێزیان پێدەدرێت، 173 00:08:48,640 --> 00:08:50,616 هاوشێوەی ئەسینای کۆن، 174 00:08:50,640 --> 00:08:54,400 بێ درووستکردنی شێوەی نوێی بێبەزەێتی و بەهەدەردان. 175 00:08:54,960 --> 00:08:56,200 بەڵام چارەسەرێک هەیە: 176 00:08:56,880 --> 00:08:58,720 لەناوبردنی چینی هەژاری کرێکار. 177 00:08:59,360 --> 00:09:00,616 سەرمایەداری ئەوە دەکات 178 00:09:00,640 --> 00:09:05,520 شوێنی کرێکارە مووچە کەمەکان پڕدەکاتەوە بە ئامێری ئۆتۆماتیک، ئاندرۆید و ڕۆبۆت. 179 00:09:07,080 --> 00:09:08,296 کێشەکە ئەوەیە 180 00:09:08,320 --> 00:09:11,536 هەتا ئەوکاتەی گۆی ئابوری و گۆی سیاسی جیا بن 181 00:09:11,560 --> 00:09:15,880 بە ئامێرکردن دوو لووتکەکە درێژتر دەکات، و 182 00:09:16,640 --> 00:09:18,376 بەهەدەردانەکە زیاتر دەکات و 183 00:09:18,400 --> 00:09:20,456 پێکدادانە کۆمەڵایەتییەکانیش قووڵتر دەکات، 184 00:09:20,480 --> 00:09:21,680 تەنانەت -- 185 00:09:22,320 --> 00:09:23,856 لەو باوەڕەیام بەم نزیکانە -- 186 00:09:23,880 --> 00:09:25,480 لە هەندێک شوێنی وەک چینیش بگرێتەوە. 187 00:09:26,720 --> 00:09:29,136 کەواتە پێویستە چاکی بکەینەوە، 188 00:09:29,160 --> 00:09:32,816 پێویستە گۆی ئابوری و گۆی سیاسی یەک بخەینەوە، 189 00:09:32,840 --> 00:09:38,216 بەڵام باشترە بەشێوەیەک بیکەین گۆ یەکخراوەکە بەدیموکراسی کرابێت، 190 00:09:38,240 --> 00:09:43,936 ئەگەرنا حکومەتێکی زۆردارمان دەبێت و لەلایەک یەک کەسێکەوە بەڕێوە دەبرێت 191 00:09:43,960 --> 00:09:47,976 بەشێوەیەک وا بکات فلیمی ماتریکس، ببێت بە فلیمێکی دیکۆمێنتاری. 192 00:09:48,000 --> 00:09:49,576 (پێکەنین) 193 00:09:49,600 --> 00:09:53,016 کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە ئەگەر سەرمایەداری ڕزگاری ببێت 194 00:09:53,040 --> 00:09:55,360 لەگەڵ داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی لێیکەوتۆتەوە. 195 00:09:55,960 --> 00:09:57,576 پرسیارەکەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە 196 00:09:57,600 --> 00:10:03,336 ئایا ئەوەی شوێنی سەرمایەداری دەگرێتەوە ئەو حوکمە وێرانکەرەی هاوشێوەی ماتریکسە 197 00:10:03,360 --> 00:10:07,776 یان شتێکی نزیکتر لە کۆمەڵگای ناو فلیمی ستار ترێک، 198 00:10:07,800 --> 00:10:10,176 کە ئامێرەکان خزمەتی مرۆڤەکان دەکەن و 199 00:10:10,200 --> 00:10:14,616 مرۆڤەکان زیاتر وزەی خۆیان بە گەڕان بە گەردوون و 200 00:10:14,640 --> 00:10:18,936 مشتومڕکردنی دورودرێژ لەسەر واتای ژیان بەسەر دەبەن لە 201 00:10:18,960 --> 00:10:22,960 کۆمەڵگەیەکی هاوشێوەی ئەسینا، بەڵام بە تەکنەلۆجیای بەرزەوە. 202 00:10:24,360 --> 00:10:27,800 پێموابێت دەتوانین گەشبین بین. 203 00:10:29,400 --> 00:10:30,696 بەڵام پێویست بەچی دەکات، 204 00:10:30,720 --> 00:10:32,696 لە چی دەچێت 205 00:10:32,720 --> 00:10:37,600 ئەم جیهانە بێ کەم و کوڕیەی ستار ترێک هەبێت وەک لە جیهانە شێواوەکەی ماتریکس؟ 206 00:10:38,240 --> 00:10:39,496 لە ڕووی پراکتیزەییەوە، 207 00:10:39,520 --> 00:10:41,256 ڕێگەم پێبەن بە پووختی، 208 00:10:41,280 --> 00:10:42,480 دوو نموونە باس بکەم. 209 00:10:43,080 --> 00:10:44,856 لەسەر ئاستی پرۆژەی نوێ، 210 00:10:44,880 --> 00:10:47,216 بازاڕێکی سەرمایەداری بێنەرە بەرچاوت، 211 00:10:47,240 --> 00:10:49,920 کە تیایدا لەگەڵ ئیشکرندا پارەت دەستکەوێت، و 212 00:10:50,880 --> 00:10:56,216 ئەو سەرمایەدارییەش لە ئیشێکەوە بۆ ئیشێکی تر بەشوێنتەوە بێت، 213 00:10:56,240 --> 00:10:57,736 لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر، 214 00:10:57,760 --> 00:10:59,016 کۆمپانیاکەش -- 215 00:10:59,040 --> 00:11:02,496 هەرکامێکیان بێت کە لەو کاتەدا کاری تێدا بکەیت -- 216 00:11:02,520 --> 00:11:06,840 بەتەنیا لەلایەن ئەوانەوە خاوەنداری دەکرێت کە لەوساتەدا کاری تێدا دەکەن. 217 00:11:07,400 --> 00:11:12,096 ئەوکاتە هەموو داهاتەکە لە سەرمایەدارییەکە، لە قازانجەکە دەدرێت، و 218 00:11:12,120 --> 00:11:16,496 کۆنسێپتی کارکردن بە پارە خۆی لەخۆیدا وایلێدێت کۆنەباو بێت. 219 00:11:16,520 --> 00:11:23,136 چیتر جیاکردنەوە ناکرێت لەنێوان ئەوانەی خاوەنن بەڵام لە کۆمپانیاکەدا ئیش ناکەن و 220 00:11:23,160 --> 00:11:26,416 ئەوانەی کار دەکەن بەڵام خاوەنی کۆمپانیاکە نین؛ 221 00:11:26,440 --> 00:11:29,640 چیتر جەنگ نامێنێت لەنێوان سەرمایەداری و کرێکاری؛ 222 00:11:30,440 --> 00:11:34,576 بۆشایی لەنێوان وەبەرهێنان و هەڵگرتن؛ 223 00:11:34,600 --> 00:11:37,840 وە بێگومان، دوو لووتکەکە بەرزنابنەوە. 224 00:11:38,600 --> 00:11:40,976 لەسەر ئاستی سیاسەتی ئابوری جیهانی، 225 00:11:41,000 --> 00:11:42,936 بۆ ساتێک بیهێنەرە بەرچاوت 226 00:11:42,960 --> 00:11:47,936 دراوە نەتەوەییەکانمان بەهایەکی گۆڕینەوەی ئازادیان هەبێت، 227 00:11:47,960 --> 00:11:51,736 یەک دراوی جیهانی، ژمارەیی هەبێت، 228 00:11:51,760 --> 00:11:55,776 یەکێک لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی و 229 00:11:55,800 --> 00:11:57,016 کۆمەڵەی جی-٢٠ەوە دەرکرابێت، 230 00:11:57,040 --> 00:11:59,576 لەجیاتی هەموو مرۆڤایەتی. 231 00:11:59,600 --> 00:12:00,816 زیاتریش بیهێننە بەرچاوتان 232 00:12:00,840 --> 00:12:05,176 هەموو بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بەم دراوە بشکێنرێتەوە 233 00:12:05,200 --> 00:12:07,016 با بە دراوەکە بڵێین "کۆسمۆس (گەردوون)،" 234 00:12:07,040 --> 00:12:08,440 بە یەکەی کۆسمۆس -- 235 00:12:09,720 --> 00:12:14,096 هەموو حکومەتێکیش ڕازیبێت بڕێک پارە بداتە خەزێنەیەکی گشتی 236 00:12:14,120 --> 00:12:19,656 کۆی یەکەی کۆسمۆکان هاوتەریبە لەگەڵ کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکە، 237 00:12:19,680 --> 00:12:23,080 یان بێگومان زیادەی بازرگانی وڵاتەکە. 238 00:12:23,460 --> 00:12:28,936 بیشیهێننە بەرچاوتان ئەگەر ئەو پارەیە بەکاربهێنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای سەوزدا، 239 00:12:28,960 --> 00:12:34,280 بەتایبەتی لەو بەشانەی جیهاندا کە پارەی وەبەرهێنان زۆر کەمە. 240 00:12:34,840 --> 00:12:36,416 ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نییە. 241 00:12:36,440 --> 00:12:39,776 ئەوەیە کە جۆن ماینارد کینس بەشێوەیەکی کاریگەر پێشنیاری کرد 242 00:12:39,800 --> 00:12:43,120 لە کۆنگرەی بریتۆن ودسی ١٩٤٤. 243 00:12:44,080 --> 00:12:45,296 کێشەکە ئەوەیە 244 00:12:45,320 --> 00:12:48,616 ئەوکاتە، تەکنەلۆجیای پێویستیان نەبوو بۆ ئەوەی بیخەنە جێبەجێکردنەوە. 245 00:12:48,640 --> 00:12:49,856 ئێستا هەمانە، 246 00:12:49,880 --> 00:12:55,800 بەتایبەتی لە چوارچێوەی گۆیەکی ئابوری-سیاسی یەکخراودا. 247 00:12:56,640 --> 00:12:59,056 ئەو جیهانەی من باسی ئەکەم بۆتان 248 00:12:59,080 --> 00:13:01,536 لە هەمان کاتدا ئازادیخوازانەیە، 249 00:13:01,560 --> 00:13:06,136 لەوەدا کە کەسە هێزپێدراوەکان دەخاتە پێشەوە، 250 00:13:06,160 --> 00:13:07,376 مارکسیشە، 251 00:13:07,400 --> 00:13:10,616 لەوەدا کە بەهەمان شێوە خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە 252 00:13:10,640 --> 00:13:13,096 ناکۆکی نێوان سەرمایەداری و کرێکاری، و 253 00:13:13,120 --> 00:13:14,680 بیرۆکەی کەینسیانی ئابوری، 254 00:13:15,320 --> 00:13:16,800 کەینسیانی جیهانی. 255 00:13:18,320 --> 00:13:19,896 بەڵام لەسەروو هەمووشییەوە، 256 00:13:19,920 --> 00:13:24,840 جیهانێکە ئەتوانین تێیدا دیموکراسیەتی ڕاستەقینە بهێنینە بەرچاومان. 257 00:13:25,760 --> 00:13:27,520 جیهانێکی وا لەدایک دەبێت؟ 258 00:13:28,400 --> 00:13:32,896 یان ئەبێت ئێمەش بەرەو جیهانێکی شێواوی فلیمی ماتریکس بڕۆین؟ 259 00:13:32,920 --> 00:13:37,040 وەڵامەکە لەو هەڵبژاردنە سیاسیەدایە کە هەموومان پێکەوە دەیکەین. 260 00:13:37,720 --> 00:13:39,336 هەڵبژاردنەکە هی خۆمانە، و 261 00:13:39,360 --> 00:13:41,680 باشترە بەشێوەیەکی دیموکراسی بیکەین. 262 00:13:42,280 --> 00:13:43,536 زۆر سوپاس. 263 00:13:43,560 --> 00:13:46,920 (چەپڵەلێدان) 264 00:13:49,480 --> 00:13:50,680 برونۆ: یانیس... 265 00:13:51,880 --> 00:13:56,320 لە کورتەی ژیانامەی خۆتدا وەک مارکسییەکی ئازادیخواز باسی خۆت کردووە. 266 00:13:58,400 --> 00:14:00,920 گرنگی و پەیوەندیداری شیکردنەوەکانی مارکس چیبوو بە باسەکەی ئەمڕۆ؟ 267 00:14:02,000 --> 00:14:05,336 یانی: ئەگەر هیچ شتێکی پەیوەندیدار و گرنگ هەبووبێت لەوانەیا کە وتم، 268 00:14:05,360 --> 00:14:06,576 کەواتە ئەوەی مارکسیش وایە. 269 00:14:06,600 --> 00:14:10,096 چونکە مەبەستی یەکخستنی ئابوری و سیاسەت ئەوەیە -- 270 00:14:10,120 --> 00:14:11,336 ئەگەر نەیکەین، 271 00:14:11,360 --> 00:14:13,616 ئەوکاتە داهێنانە تەکنەلۆجیییەکان 272 00:14:13,640 --> 00:14:15,936 ڕووخانێکی گەورە درووست دەکات لە بەدەمەوەچوونی داواکاری خەڵک 273 00:14:15,960 --> 00:14:20,736 ئەوەی لاری سەمەر پێی دەڵێت پەنگ خواردنی عیلمانی. 274 00:14:20,760 --> 00:14:23,616 ئەم قەیرانەش لە بەشێکی جیهانەوە پەلدەکێشێت بۆ بەشێکی تر، 275 00:14:23,640 --> 00:14:25,176 وەک ئێستا. 276 00:14:25,200 --> 00:14:27,896 نەک بەتەنیا هاوسەنگی دیموکراسییەکانی خۆشمان تێکدەدات، 277 00:14:27,920 --> 00:14:32,136 بەڵکو جیهانە پیاهەڵکەوتووەکانیش کە بەپەرۆش نین بۆ دیموکراسییەتی ئازادیخواز. 278 00:14:32,160 --> 00:14:35,976 کەواتە ئەگەر ئەم شیکردنەوەیە ئاو بگرێت، کەواتە قسەکانی مارکس پەیوەندیدارە. 279 00:14:36,000 --> 00:14:37,736 بەڵام بەهەمان شێوە هی هایکیش، 280 00:14:37,760 --> 00:14:39,576 بۆیە من مارکسیستێکی ئازادیخوازم، 281 00:14:39,600 --> 00:14:40,816 بەهەمان شێوە بیروباوەڕی کەینیسیش، 282 00:14:40,840 --> 00:14:42,736 بۆیە تەواو سەرملێشێواوە. 283 00:14:42,760 --> 00:14:43,976 (پێکەنین) 284 00:14:44,000 --> 00:14:46,056 برونۆ: بێگومان، لەوانەیە ئێمەش وابین ئێستا. 285 00:14:46,080 --> 00:14:47,376 (پێکەنین) 286 00:14:47,400 --> 00:14:49,376 (چەپڵەلێدان) 287 00:14:49,400 --> 00:14:52,176 یانی: ئەگەر سەرتان لێنەشێوێت واتا بیرناکەنەوە. وانیە؟ 288 00:14:52,200 --> 00:14:55,296 برونۆ: ئەو قسەیە زۆر زۆر لە قسەی فەلسەفی یۆنانی ئەچێت -- 289 00:14:55,320 --> 00:14:56,976 یانی: ڕاستییەکەی هی ئەنشتاین بوو -- 290 00:14:57,000 --> 00:14:59,616 برونۆ: لەکاتی قسەکانتدا باسی سینگافۆرە و چینت کرد، و 291 00:14:59,640 --> 00:15:01,696 دوێنێ شەویش لەکاتی نانی ئێوارەدا، 292 00:15:01,720 --> 00:15:06,896 بۆچوونێکی زۆر بەهێزت خستەڕوو دەربارەی ئەوەی خۆرئاوا چۆن سەیری چین دەکەن. 293 00:15:06,920 --> 00:15:08,496 دەتوانیت لێرەش باسی بکەیت؟ 294 00:15:08,520 --> 00:15:10,680 یانی: دووڕووییەکی ئێجگار زۆر هەیە. 295 00:15:11,400 --> 00:15:15,696 لە دیموکراسییەتە ئازادیخوازەکانماندا، دیموکراسییەتێکی ڕووکەشیمان هەیە. 296 00:15:15,720 --> 00:15:18,456 چونکە وەک لە قسەکانیشمدا باسم کرد دیموکراسییەتەکەمان 297 00:15:18,480 --> 00:15:20,136 لە گۆ سیاسییەکەدا هێشتۆتەوە، 298 00:15:20,160 --> 00:15:23,616 لەکاتێکدا ئەو گۆیەی کە هەموو شتێکی تێدا ڕوودەدات -- 299 00:15:23,640 --> 00:15:24,856 گۆی ئابووری -- 300 00:15:24,880 --> 00:15:26,720 بە تەواوەتی بێ دیموکراسی بەجێمان هێشتووە. 301 00:15:27,280 --> 00:15:28,536 لەو ڕووانگەیەوە، 302 00:15:28,560 --> 00:15:30,760 ئەگەر ئاسایی بێت ئەم قسەیە بکەم، 303 00:15:31,880 --> 00:15:36,296 چین ئەمڕۆ زیاتر لە بەریتانیای سەدەی نۆزدە دەچێت. 304 00:15:36,320 --> 00:15:37,576 چونکە بیرتان بێت، 305 00:15:37,600 --> 00:15:39,936 ئێمە دیموکراسی بە ئازادییەوە دەبەستیینەوە -- 306 00:15:39,960 --> 00:15:41,456 ئەوە هەڵەیە، لەسەر ئاستی مێژووش. 307 00:15:41,480 --> 00:15:44,016 ئازادی، ئازاد، وەک جۆن ستوارت میڵ. 308 00:15:44,040 --> 00:15:48,736 جۆن ستوارت میڵ بەتایبەتی زۆر ڕەشبین بوو بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی. 309 00:15:48,760 --> 00:15:54,136 کەواتە ئەوەی ئێستا دەیبینیت لە چین زۆر هاوشێوەیە 310 00:15:54,160 --> 00:15:57,336 لەگەڵ ئەوەی لە بەریتانیا هەمانبوو لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازیدا، 311 00:15:57,360 --> 00:16:00,336 بەتایبەتی لە گۆڕین لە یەکەمەوە بۆ دووەم. و 312 00:16:00,360 --> 00:16:03,656 نەفرەت کردن لە چین 313 00:16:03,680 --> 00:16:06,816 لەسەر ئەوەی ئەو شتەی کردووە کە ڕۆژئاوا سەدەی نۆزدە کردویانە، 314 00:16:06,840 --> 00:16:08,160 بێگومان دووڕووییە. 315 00:16:09,520 --> 00:16:13,176 برونۆ: دڵنیام زۆر کەس لێرە حەز دەکەن زیاتر بزانن لەسەر ئەزمونی تۆ 316 00:16:13,200 --> 00:16:15,936 وەک وەزیری دارایی یۆنان لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا. 317 00:16:15,960 --> 00:16:17,341 یانی: ئەمزانی ئەم پرسیارە ئەکرێت. 318 00:16:17,365 --> 00:16:18,616 برونۆ: بەڵێ 319 00:16:18,640 --> 00:16:19,976 برونۆ: شەش مانگ دوای ئەوە، 320 00:16:20,000 --> 00:16:22,400 چۆن سەیری نیوەی یەکەمی ساڵەکە دەکەیت؟ 321 00:16:23,920 --> 00:16:26,536 یانی: لەڕوانگەیەکی کەسییەوە زۆر ساڵێکی خۆشبوو، و هەروەها 322 00:16:26,560 --> 00:16:27,816 زۆریش نائومێدکەر، 323 00:16:27,840 --> 00:16:31,736 چونکە دەرفەتێکمان هەبوو بۆ نوێکردنەوەی ناوچەی ئیورۆ. 324 00:16:31,760 --> 00:16:33,856 نەک تەنیا یۆنان، ناوچەی ئیورۆ. 325 00:16:33,880 --> 00:16:36,816 دوورکەوتنەوە لە بێباکی بوون و 326 00:16:36,840 --> 00:16:39,296 نکوڵی کردنی بەردەوام لەوەی کە -- 327 00:16:39,320 --> 00:16:42,176 لەوەی کە هێڵێکی هەڵەی گەورە هەیە 328 00:16:42,200 --> 00:16:44,376 بەناو ناوچەی ئیورۆدا دەڕوات، 329 00:16:44,400 --> 00:16:48,816 کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ سەر تەواوی پرۆسەی یەکێتی ئەوروپا. 330 00:16:48,840 --> 00:16:52,016 دەرفەتێکمان هەبوو لەسەر بنەمای پرۆگرامێکی یۆنانی -- 331 00:16:52,040 --> 00:16:53,376 کە ئەوە، 332 00:16:53,400 --> 00:16:57,776 یەکەم پرۆگرام بوو بۆ بەرپەچدانەوەی نکوڵی کردنەکە -- 333 00:16:57,800 --> 00:16:59,016 بۆ ڕاستکردنەوەی. 334 00:16:59,040 --> 00:17:00,256 وە بەداخیشەوە، 335 00:17:00,280 --> 00:17:02,096 هێزەکانی ناوچەی ئیورۆ، 336 00:17:02,120 --> 00:17:03,320 لە کۆمەڵەی ئیورۆ، 337 00:17:04,079 --> 00:17:06,056 نکوڵیکردنیان هەڵبژارد. 338 00:17:06,079 --> 00:17:07,336 بەڵام دەزانن چی ڕوودەدات. 339 00:17:07,359 --> 00:17:09,415 ئەمە ئەزموونی یەکێتی سۆڤێتە. 340 00:17:09,440 --> 00:17:11,935 کاتێک دەتەوێت سیستمێکی ژینگەیی 341 00:17:11,960 --> 00:17:15,839 بهێڵێتەوە کە لەڕووی تەلارسازییەوە ناتوانێت ڕزگاری ببێت، 342 00:17:16,520 --> 00:17:19,175 لەڕێی ویستی سیاسی و لەڕێگەی بیروباوەڕی زۆردارییەوە، 343 00:17:19,200 --> 00:17:20,856 لەوانەیە سەرکەوتوو بیت لە درێژکردنەوەی، 344 00:17:20,880 --> 00:17:22,455 بەڵام کاتێک گۆڕانکارییەکان ڕوودەدات 345 00:17:22,480 --> 00:17:24,976 زۆر بەخێرایی ڕوودەدات و کارەساتبار دەبن. 346 00:17:25,000 --> 00:17:27,007 برونۆ: تۆ پێشبینی چ جۆرە گۆڕانکارییەک دەکەیت؟ 347 00:17:27,031 --> 00:17:28,285 یانی: گومان لەوەیا نییە 348 00:17:28,309 --> 00:17:30,976 ئەگەر تەلارسازی ناوچەی ئیورۆ نەگۆڕین، 349 00:17:31,001 --> 00:17:32,895 ناوچەی ئیورۆ داهاتوی نابێت. 350 00:17:32,920 --> 00:17:35,816 برونۆ: هیچ هەڵەیەکت کرد ئەوکاتەی بوویت بە وەزیری دارایی؟ 351 00:17:35,840 --> 00:17:37,056 یانی: هەموو رۆژێک. 352 00:17:37,080 --> 00:17:39,616 برونۆ: بۆ نموونە؟ یانی: هەر کەسێک بە کارەکانیا بچێتەوە -- 353 00:17:39,640 --> 00:17:41,720 (چەپڵەلێدان) 354 00:17:44,120 --> 00:17:45,496 نا، بەڵام هەر بەڕاست. 355 00:17:45,520 --> 00:17:49,096 ئەگەر هەر وەزیرێکی دارایی هەبێت، یان هەر جۆرە کەسێکی تری لەو بابەتە، 356 00:17:49,120 --> 00:17:51,336 کە دوای شەش مانگ مانەوە لە کارەکەی، 357 00:17:51,360 --> 00:17:55,056 وە بەتایبەتی لە دۆخێکی پڕ سترێسی ئاواهیدا 358 00:17:55,080 --> 00:17:57,776 بڵێت کە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە، ئەوانە کەسانێکی مەترسیدارن. 359 00:17:57,800 --> 00:17:59,096 بێگومان هەڵەم کردووە. 360 00:17:59,120 --> 00:18:01,936 گەورەترین هەڵە ئیمزاکردنی داواکاری بوو 361 00:18:01,960 --> 00:18:04,056 بۆ درێژکردنەوەی ڕێکەوتنی قەرزەکە 362 00:18:04,080 --> 00:18:05,696 لە کۆتایی شووباتدا. 363 00:18:05,720 --> 00:18:06,936 ئەمهێنایە بەرچاوم 364 00:18:06,960 --> 00:18:09,936 بەرژەوەندییەکی پاکیان هەبێت لەلایەنی قەرزدەرەکانەوە 365 00:18:09,960 --> 00:18:11,216 کەوا یارمەتیمان دەدەن. 366 00:18:11,240 --> 00:18:12,456 هیچی واش نەبوو. 367 00:18:12,480 --> 00:18:15,096 زۆر بە سادەیی حەزیان دەکرد حکومەتەکەمان تێک بشکێنن، 368 00:18:15,120 --> 00:18:16,576 تەنیا لەبەر ئەوەی نەیاندەویست 369 00:18:16,600 --> 00:18:19,736 چارەسەری ئەو کەم و کوڕیانە بکەن 370 00:18:19,760 --> 00:18:21,776 کە لە تەلارسازی ناوچەی ئیورۆدا هەبوو. 371 00:18:21,800 --> 00:18:23,616 هەروەها نەشیان دەویست دان بەوەدا بنێن 372 00:18:23,640 --> 00:18:27,256 کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پرۆگرامێکی پڕ کارەساتیان بەکارهێناوە بۆ یۆنان. 373 00:18:27,280 --> 00:18:30,176 یەک لەسەر سێی کۆی داهاتی ناوخۆمان لەدەستدا. 374 00:18:30,200 --> 00:18:32,136 ئەوە لە داڕمان مەزنەکە خراپترە. و 375 00:18:32,160 --> 00:18:33,416 کەس بێ زیان لێی نایەتە دەرەوە 376 00:18:33,440 --> 00:18:36,376 لە گالیسکەی قەرزدەرەکانی ئەم پەیڕەوەیان سەپاندووە 377 00:18:36,400 --> 00:18:39,376 هەروەها بڵێن، "ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو." 378 00:18:39,400 --> 00:18:40,616 برونۆ: سەرەڕای هەموو ئەمە، و 379 00:18:40,640 --> 00:18:42,976 سەرەڕای هەستیاری باسەکە، 380 00:18:43,000 --> 00:18:45,416 هێشتا لەوە ئەچێت لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بیت. 381 00:18:45,440 --> 00:18:46,656 یانی: بەدڵنیاییەوە. 382 00:18:46,680 --> 00:18:50,816 سەیرکە، ڕەخنەگرتنم لە یەکێتی ئەوروپا و ناوچەی ئیورۆ 383 00:18:50,840 --> 00:18:54,880 لە کەسێکەوەیە کە لە ئەوروپا دەژی و هەوای ئەوێ هەڵدەمژێ. 384 00:18:55,680 --> 00:18:59,256 گەورەترین ترسی من ئەوەیە کە ناوچەی ئیورۆ بەرگە نەگرێت. 385 00:18:59,280 --> 00:19:00,736 چونکە ئەگەر ڕزگاری نەبێت، 386 00:19:00,760 --> 00:19:03,616 هێزە لە ناوک دوورخەرەوەکانی کە دەردەچن 387 00:19:03,640 --> 00:19:05,336 شەڕانگێزانە دەبن، و 388 00:19:05,360 --> 00:19:07,336 یەکێتی ئەوروپا لەناو دەبەن. 389 00:19:07,360 --> 00:19:09,776 ئەوەش بەتەنیا بۆ ئەوروپا کارەسات نییە 390 00:19:09,800 --> 00:19:11,416 بەڵکو بۆ ئابوری هەموو جیهان. 391 00:19:11,440 --> 00:19:15,536 لەوانەیە ئێمە گەورەترین ئابوری جیهان بین. و 392 00:19:15,560 --> 00:19:17,296 ئەگەر ڕێگە بەخۆمان بەین 393 00:19:17,320 --> 00:19:20,136 بکەوینە سەر ڕێگەی دوای ١٩٣٠ییەکان، 394 00:19:20,160 --> 00:19:22,816 کە لەوە ئەچێ ئێستا ئەوە بکەین، 395 00:19:22,840 --> 00:19:24,656 ئەوا ئەو شتە یەکلاکەرەوە دەبێت 396 00:19:24,680 --> 00:19:28,096 بۆ داهاتووی ئەوروپییەکان و نائەوروپییەکانیش وەک یەک. 397 00:19:28,120 --> 00:19:30,536 برونۆ: بەدڵنیاییەوە هیوادارین لەوەیا هەڵە بیت. 398 00:19:30,560 --> 00:19:32,256 یانیس، زۆر سوپاس بۆ هاتنت بۆ تێد. 399 00:19:32,280 --> 00:19:33,496 یانی: زۆر سوپاس 400 00:19:33,520 --> 00:19:38,343 (چەپڵەلێدان)