0:00:01.200,0:00:02.400 دیموکراسیەت. 0:00:02.960,0:00:04.296 لە خۆرئاوادا، 0:00:04.320,0:00:08.256 زۆر بەهەڵەدا چووین ئەگەر[br]پێزانینمان نەبێت بۆی. 0:00:08.280,0:00:09.576 دیموکراسیەت دەبینین 0:00:09.600,0:00:14.096 نەک وەک ناسکترین گوڵەکان[br]کە خۆشی وایە، 0:00:14.120,0:00:16.960 بەڵکو وەک بەشێک لە پێداویستی[br]ناو ماڵی کۆمەڵگاکەمان دەیبینین. 0:00:17.960,0:00:21.960 زۆرتر وا بیری لێدەکەینەوە[br]پێمان درابێت و جێی سازش کردن نەبێت. 0:00:22.680,0:00:27.896 بەهەڵە باوەڕمان وایە کە سەرمایەداری[br]بەهەرجۆرێک بێت دیموکراسیەتی لێدەکەوێتەوە. 0:00:27.920,0:00:29.256 بەو شێوەیە نییە. 0:00:29.280,0:00:33.656 لی کوان یوی سینگاپورە و لاساییکەرەوە[br]گەورەکانی لە پەکین 0:00:33.680,0:00:36.616 بێ هیچ گومانێک نیشانیانداوە 0:00:36.640,0:00:40.536 کە دەکرێت سەرمایەدارییەکت [br]هەبێت بەردەوام لە گەشانەوەیا بێت، 0:00:40.560,0:00:42.160 گەشانەوەیەکی بێوێنە، 0:00:42.960,0:00:46.016 لەکاتێکدا سیاسەت بێ [br]دیموکراسیەت بمێنێتەوە. 0:00:46.040,0:00:50.456 بێگومان، دیموکراسیەت بەرەو[br]دواوە دەچێت لای خۆمان، 0:00:50.480,0:00:52.056 لێرە لە ئەوروپا. 0:00:52.080,0:00:55.456 لە سەرەتای ئەمساڵدا،[br]ئەوکاتەی نوێنەرایەتی یۆنانم دەکرد-- 0:00:55.480,0:00:58.216 حکومەتە تازە هەڵبژێردراوەکەی یۆنان -- 0:00:58.240,0:01:00.936 لە یەکێتی ئەوروپا وەک[br]وەزیری داراییەکەی، 0:01:00.960,0:01:05.896 بە چەند دەستەواژەیەکی زۆر ئاشکرا پێموترا[br]کە پرۆسەی دیموکراسی وڵاتەکەمان 0:01:05.920,0:01:07.336 هەڵبژاردنەکانمان -- 0:01:07.360,0:01:09.136 ناکرێت ڕێگەیان پێبدرێت ڕێگر بن 0:01:09.160,0:01:12.400 لەبەردەم ئەو پەیڕەوە ئابووریانەی[br]بەکارهێنراوە بەرامبەر بە یۆنان. 0:01:13.120,0:01:14.336 لەو ساتەدا، 0:01:14.360,0:01:18.656 هەستم کرد هیچ شتێک هێندەی ئەوە[br]ڕەوایی نایات بە قسەکانی لی کوان یو، 0:01:18.680,0:01:20.216 یان پارتی کۆمەنیستی چین، 0:01:20.240,0:01:23.976 بێگومان چەند هاوڕێیەکی یاخی خۆشم[br]بەردەوام پێیان دەوتم 0:01:24.000,0:01:28.320 کۆتایی بە دیموکراسیەت ئەهێندرێت ئەگەر[br]هەڕەشە بێت بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری. 0:01:29.640,0:01:32.896 ئەمشەو، لێرە، ئەمەوێ 0:01:32.920,0:01:36.080 حاڵەتێکی ئابووریتان پێشکەش بکەم[br]بۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە. 0:01:36.600,0:01:41.456 ئەمەوێ داواتان لێبکەم[br]وەک من دووبارە باوەڕتان وابێت 0:01:41.480,0:01:43.480 کە لی کوان یو، 0:01:44.480,0:01:45.856 پارتی کۆمەنیستی چین و 0:01:45.880,0:01:47.256 بێگومان یەکێتی ئەوروپاش 0:01:47.280,0:01:50.920 هەڵەن ئەگەر پێیان وابێت[br]بتوانین دەستبەرداری دیموکراسییەت بین -- 0:01:51.600,0:01:55.336 هەروەها پێویستمان بە دیموکراسییەتێکی[br]قایم و ڕاستەقینە هەیە. 0:01:55.360,0:01:58.336 بێ دیموکراسیەتیش، 0:01:58.360,0:02:01.216 کۆمەڵگاکانمان ناشرینتر دەبن، 0:02:01.240,0:02:03.376 داهاتوومان پڕتر دەبێت لە بێهیوایی و 0:02:03.400,0:02:06.216 تەکنەلۆجیا مەزنە نوێکانمان[br]بە هەدەر دەڕۆن. 0:02:06.240,0:02:07.496 بە باسکردنی بەهەدەردان، 0:02:07.520,0:02:10.295 ڕێگەم پێبدەن باسی[br]پارادۆکسێکی سەرنج ڕاکێش بکەم 0:02:10.320,0:02:13.096 کە لەم ساتەدا هەڕەشەیە[br]بۆ سەر ئابوورییەکانمان. 0:02:13.120,0:02:15.416 پێی دەڵێم پارادۆکسی دوانە لوتکەکە. 0:02:15.440,0:02:16.736 لووتکەیەکیان لێی تێدەگەن -- 0:02:16.760,0:02:18.376 دەیزانن، دەیناسنەوە -- 0:02:18.400,0:02:23.456 ئەو چیا قەرزانەیە کە سێبەرێکی[br]درێژی درووست کردووە 0:02:23.480,0:02:26.296 بەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، و[br]ئەوروپا، و هەموو جیهانەوە. 0:02:26.320,0:02:28.200 هەموو درک بەو شاخە قەرزانە دەکەین. 0:02:28.880,0:02:33.000 بەڵام چەند کەسێکی کەم دووانەکەی دەبینن. 0:02:33.640,0:02:35.840 یەک شاخ لە پارەی دانراوە 0:02:36.840,0:02:40.200 کە هی دەوڵەمەنە پارە هەڵگرەکان و[br]کۆمپانیاکانە، 0:02:41.120,0:02:43.696 زۆر دەترسن لەوەی وەبەرهێنانی پێوە بکەن 0:02:43.720,0:02:47.016 بۆ چالاکییە بە بەرهەمەکانی کە دەکرێت[br]سەرچاوەیەکی داهاتی بەرچاوی هەبێت 0:02:47.040,0:02:50.096 بتوانێت ئەو چیا قەرزە بڕووخێنێت و 0:02:50.120,0:02:54.096 هەموو ئەو شتانەش بەرهەم بهێنێت[br]کە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی، 0:02:54.120,0:02:55.776 وەک وزەی پاک. 0:02:55.800,0:02:58.136 ئێستا با دوو ژمارەتان بەمێ. 0:02:58.160,0:02:59.496 بەدرێژایی سێ مانگی پێشوو، 0:02:59.520,0:03:02.296 لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، [br]لە بەریتانیا و لە ناوچەی ئیورۆ، 0:03:02.320,0:03:06.736 بە هەمووییەوە، وەبەرهێنانمان[br]بە ٣.٤ تریلیۆن دۆلار کردووە 0:03:06.760,0:03:09.416 لە هەموو ئەو شتانەدا کە[br]دەوڵەمەندی زیاتر دەهێنێت -- 0:03:09.440,0:03:12.456 هەندێک شتی وەک کارگەکان، ئامێر،، 0:03:12.480,0:03:14.696 تەلار بۆ نوسینگەکان، قووتابخانەکان، 0:03:14.720,0:03:17.856 ڕێگاکان، هێڵەکانی شەمەندەفەر، و[br]ئەم جۆرە شتانە. 0:03:17.880,0:03:20.616 ٣.٤ تریلیۆن دۆلار لەوە دەچێت[br]پارەیەکی زۆر بێت 0:03:20.640,0:03:24.496 هەتا بەراوردی دەکەیت بە ٥.١ تریلیۆن دۆلار 0:03:24.520,0:03:27.216 کە هەر لە هەمان ئەو[br]وڵاتانەدا دانراون، 0:03:27.240,0:03:29.056 لە دامەزراوە داراییەکاندا، 0:03:29.080,0:03:32.280 لەو ماوەیەدا هیچ شتێکیان[br]پێوە نەکراوە 0:03:33.440,0:03:38.296 جگە لە هەڵکشاندنی ئاڵوگۆڕی بۆرسە و[br]زیادکردنی نرخی خانووبەرە. 0:03:38.320,0:03:43.576 کەواتە چیایەک لە قەرز و[br]چیایەکیش لە پارەی دانراوە 0:03:43.600,0:03:47.296 دوو لووتکەی دوانە پێکدەهێنن،[br]کە ناتوانن یەکتر پووچەڵ بکەنەوە 0:03:47.320,0:03:50.136 لەڕێگەی کارە ئاساییەکانی بازاڕەوە. 0:03:50.160,0:03:52.480 ئەنجامەکەشی پەنگخواردنی[br]مووچەکانە و هەروەها 0:03:53.360,0:03:59.016 زیاتر لە چارەکی تەمەن ٢٤ بۆ ٥٤ەکانی ئەمریکا[br]ژاپۆن، و ئەوروپاش 0:03:59.040,0:04:00.536 بێکارن. 0:04:00.560,0:04:02.896 لە کۆتاییشدا، کورتهێنانی[br]دابینکردنی کۆی گشتی پێویستییەکان، 0:04:02.920,0:04:05.136 کە لە سووڕێکی بێکۆتادایە، 0:04:05.160,0:04:07.880 ڕەشبینی وەبەرهێنەرەکان زیاتر دەکات، 0:04:08.880,0:04:12.696 کە لە ترسی کەمی داخوازی،[br]بە وەبەرهێنان نەکردن درووستی دەکەنەوە -- 0:04:12.720,0:04:15.416 هەر وەک باوکی ئۆیدیپەس، 0:04:15.440,0:04:17.935 کە دوای پێشبینی [br]پەیامبەری خواوەندەکان 0:04:17.959,0:04:20.696 دەترسا لەوەی کوڕەکەی گەورەبێت و بیکوژێت، 0:04:20.720,0:04:22.656 بەشێوەیەکی نادروست بارودۆخەکەی[br]بەشێوەیەک لێکرد 0:04:22.680,0:04:25.680 زیاتر ڕێگەی خۆشکرد کە کوڕەکەی[br]ئۆیدیپەس، ئۆدیپەس بکوژێت. 0:04:26.560,0:04:28.560 ئەمە کێشەی منە لەگەڵ سەرمایەداری. 0:04:29.200,0:04:31.216 بەهەدەردانە زۆرەکەی، 0:04:31.240,0:04:32.856 ئەو پارە دانراوە زۆرەی، 0:04:32.880,0:04:36.976 پێویستە بەکاربهێنرێت بۆ باشکردنی[br]ژیانی مرۆڤەکان، 0:04:37.000,0:04:38.336 بۆ پەرەدان بە بەهرەی مرۆڤەکان، و 0:04:38.360,0:04:41.216 هەروەها بێگوومان بوون بە سەرچاوەی[br]دارایی بۆ هەموو ئەم تەکنەلۆجیایانە، 0:04:41.240,0:04:42.496 تەکنەلۆجیای سەوز، 0:04:42.520,0:04:45.280 کە بەدڵنیاییەوە زۆر پێویستن[br]بۆ ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی. 0:04:46.280,0:04:49.536 من ڕاستم لەوەیا کە باوەڕم بەوەیە[br]دیموکراسییەت وەڵامەکە بێت؟ 0:04:49.560,0:04:50.776 لەو باوەڕەدام، 0:04:50.800,0:04:52.016 بەڵام پێش ئەوەی بەردەوامبین، 0:04:52.040,0:04:53.440 مەبەستمان چییە بە دیموکراسییەت؟ 0:04:54.520,0:04:56.936 ئەریستۆ پێناسەی دیموکراسییەتی کردووە 0:04:56.960,0:05:01.896 وەک دەستوورێک کە تیایدا[br]ئازادەکان و هەژارەکان، 0:05:01.920,0:05:04.080 وەک زۆرینە، کۆنترۆڵی حکومەت بکەن. 0:05:05.000,0:05:08.296 بێگومان دیموکراسیەتی[br]ئەسینا زۆرێکی خستبووە دەرەوەی حکومەت. 0:05:08.320,0:05:11.360 ژنان، کۆچبەرەکان، و بێگومان کۆیلەکانیش. 0:05:12.040,0:05:13.296 بەڵام ئەوە هەڵەیە 0:05:13.320,0:05:16.896 لە گرنگی دیموکراسیەتی کۆنی[br]ئەسینا کەم بکرێتەوە 0:05:16.920,0:05:18.920 لەسەر بنەمای ئەوەی کێ بەدەر بووە لێی. 0:05:19.680,0:05:20.936 ئەوەی کە زیاتر پەیوەندیدار بووە، و 0:05:20.960,0:05:24.816 هێشتا بەو شێوەیەشە[br]لە دیموکراسیەتی کۆنی ئەسینایا، 0:05:24.840,0:05:28.336 بەشداربوونی چینی هەژاری[br]کرێکار بووە 0:05:28.360,0:05:33.056 کە نەک تەنیا مافی ئەوەیان هەبووە[br]بە ئازادی قسە بکەن، 0:05:33.080,0:05:35.336 بەڵکو لەوەش گرنگتر، وهەستیارتر، 0:05:35.360,0:05:37.976 مافی ئەوەیان هەبووە[br]بڕیاری سیاسی بدەن 0:05:38.000,0:05:40.376 کە مافێکی یەکسانیان دراوەتێ 0:05:40.400,0:05:44.056 لە بڕیارداندا سەبارەت بە[br]کاروباری وڵات. 0:05:44.080,0:05:47.136 بێگومان، دیموکراسییەتی ئەسینا[br]زۆر درێژەی نەکێشا. 0:05:47.160,0:05:51.576 وەک مۆمێک کە ڕووناکییەکی زۆر دەدات،[br]زۆر زوو سووتا. و 0:05:51.600,0:05:52.816 بێگومان، 0:05:52.840,0:05:57.096 دیموکراسییەتە ئازادەکانی ئەم سەردەمەمان[br]ڕەگەکانیان لە ئەسینای کۆن نییە. 0:05:57.120,0:05:59.456 ڕەگەکانیان لە ماگنا کارتایە، 0:05:59.480,0:06:02.736 لە شۆڕشە پڕ شکۆمەندییەکەی[br]ساڵی ١٦٨٨، 0:06:02.760,0:06:04.976 لە دەستوورە ئەمریکییەکەدا. 0:06:05.000,0:06:10.016 لەکاتێکدا دیموکراسییەتی ئەسینا[br]گرنگی دەدا بە دانیشتووانە ئازادەکان و 0:06:10.040,0:06:12.320 هێزی دەدا بە چینی کرێکاری هەژار، 0:06:13.240,0:06:17.416 دیموکراسییەتە ئازادەکانمان لەسەر[br]بنەمای دابونەریتی ماگنا کارتا دامەزراوە، 0:06:17.440,0:06:20.536 کە هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا[br]دەستوورێک بووە بۆ بەدەسەڵاتەکان. 0:06:20.560,0:06:24.856 وە بێگومان، دیموکراسییەتی ئازاد[br]تەنیا کاتێک چەسپێنرا کە بتوانرێت 0:06:24.880,0:06:28.736 بە تەواوەتی بتوانرێت گۆی سیاسەت[br]جیابکرێتەوە لە گۆی دارایی، 0:06:28.760,0:06:33.816 بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسیەت[br]بە تەواوەتی لە گۆی سیاسیدا بهێڵدرێتەوە، 0:06:33.840,0:06:35.696 واز لە گۆی دارایی بهێنێت -- 0:06:35.720,0:06:37.656 لە جیهانی کۆمپانیاکان، -- 0:06:37.680,0:06:40.360 وەک زۆنێکی بێ دیموکراسیەت. 0:06:41.720,0:06:44.696 ئێستا، لە دیموکراسییەتەکانی ئەمڕۆماندا، 0:06:44.720,0:06:48.216 ئەم جیاکردنەوەیەی گۆی دارایی[br]لە گۆی سیاسی، 0:06:48.240,0:06:50.496 ئەو ساتەی کە ئەمە دەستیکرد بە ڕوودان، 0:06:50.520,0:06:54.816 ململانێیەکی سەختی لێکەوتەوە[br]لە نێوان ئەو دووانەدا، و 0:06:54.840,0:06:58.056 گۆی ئابووریش توانی[br]دەستبگرێت بەسەر گۆی سیاسیدا، 0:06:58.080,0:06:59.600 لە هێزی کەمکردەوە. 0:07:00.480,0:07:03.880 قەت بیرتان کردۆتەوە بۆچی[br]سیاسەتمەدارەکان وەک پێشتر نین؟ 0:07:04.560,0:07:06.976 نەک لەبەر ئەوەی[br]دی ئێن ئەیەکانیان پووکاوەتەوە. 0:07:07.000,0:07:08.616 (پێکەنین) 0:07:08.640,0:07:13.256 بەڵکو لەبەر ئەوەیە لەم ڕۆژەدا دەکرێت [br]یەکێ لە حکومەتدا بێت و لە دەسەڵاتا نەبێت، 0:07:13.280,0:07:16.576 چونکە هێز گوازراوەتەوە[br]لە گۆی سیاسییەوە بۆ گۆی ئابووری، 0:07:16.600,0:07:17.840 کە شتێکی جیایە. 0:07:19.160,0:07:20.736 بێگومان، 0:07:20.760,0:07:23.056 باسی ناکۆکی خۆمم[br]کرد لەگەڵ سەرمایەداری. 0:07:23.080,0:07:24.816 ئەگەری بیری لێبکەیتەوە، 0:07:24.840,0:07:28.160 کەمێک وەک ئەوە وایە[br]کە ژمارەیەک ڕاوچی، 0:07:29.080,0:07:33.800 ئەوەنە سەرکەوتوو بن لە ڕاوکردنی[br]ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ کە لەسەری دەژین، 0:07:34.560,0:07:36.696 لە کۆتاییدا خۆشیان برسی ببن. 0:07:36.720,0:07:37.936 بەهەمان شێوە، 0:07:37.960,0:07:41.656 گۆی ئابووری خەریکی داگیرکردن و[br]خواردنی گۆی سیاسی بووە 0:07:41.680,0:07:45.056 بە ڕادەیەک کە زیانی بەخۆشی گەیاندووە، 0:07:45.080,0:07:46.816 بووەتە هۆی قەیرانی دارایی. 0:07:46.840,0:07:48.936 هێزی کۆمپانیاکان لە زیادبووندایە، 0:07:48.960,0:07:51.176 بەها سیاسییەکان دابەزیون، 0:07:51.200,0:07:53.016 نایەکسانی زیادی کردووە، 0:07:53.040,0:07:54.616 بەدەمەوەچوونی داواکاری کەمبووەتەوە و 0:07:54.640,0:08:00.760 خاوەنی کۆمپانیاکانیش زۆر ئەترسن لەوەی[br]وەبەرهێنان بە پارە دانراوەکانییانەوە بکەن. 0:08:01.520,0:08:08.176 کەواتە هەتا سەرمایەداری زیاتر سەرکەوتوو بێت[br]لە دەرکردنی خەڵکی گشتی لە دیموکراسیەتدا، 0:08:08.200,0:08:09.536 دوو لووتکە دووانەکە درێژتر دەبن و 0:08:09.560,0:08:13.096 بەهەدەردانی سەرچاوە مرۆییەکان و 0:08:13.120,0:08:14.560 سامانی مرۆڤایەتی زیاتر دەبێت. 0:08:15.640,0:08:18.496 ئەوە ڕوونە، ئەگەر ئەمە ڕاستبێت، 0:08:18.520,0:08:21.576 پێویستە گۆی سیاسی و گۆی[br]ئابووری یەک بخەینەوە و 0:08:21.600,0:08:25.096 باشترە بەشێوەیەک بیکەین[br]لە کۆنترۆڵی خەڵکدا بێت، 0:08:25.120,0:08:28.056 وەک ئەسینای کۆن بەڵام[br]بێگومان بێ بوونی کۆیلەکان 0:08:28.080,0:08:31.040 یان خستنە دەرەوەی ژنان و پەنابەران. 0:08:32.120,0:08:33.856 ئێستا ئەمە بیرۆکەیەک نییە[br]هاوشێوەی نەبێت. 0:08:33.880,0:08:36.655 مارکسییە چەپەکان[br]١٠٠ ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەکەیان هەبوو و 0:08:36.679,0:08:38.360 باش کۆتایی نەهات، وانەبوو؟ 0:08:38.840,0:08:42.256 ئەو وانەیەی فێری بووین لە[br]ڕووخانی یەکێتی سۆڤێتەوە 0:08:42.280,0:08:48.616 ئەوەیە کە تەنیا بە موعجیزە چینی[br]هەژاری کرێکار هێزیان پێدەدرێت، 0:08:48.640,0:08:50.616 هاوشێوەی ئەسینای کۆن، 0:08:50.640,0:08:54.400 بێ درووستکردنی شێوەی نوێی[br]بێبەزەێتی و بەهەدەردان. 0:08:54.960,0:08:56.200 بەڵام چارەسەرێک هەیە: 0:08:56.880,0:08:58.720 لەناوبردنی چینی هەژاری کرێکار. 0:08:59.360,0:09:00.616 سەرمایەداری ئەوە دەکات 0:09:00.640,0:09:05.520 شوێنی کرێکارە مووچە کەمەکان پڕدەکاتەوە [br]بە ئامێری ئۆتۆماتیک، ئاندرۆید و ڕۆبۆت. 0:09:07.080,0:09:08.296 کێشەکە ئەوەیە 0:09:08.320,0:09:11.536 هەتا ئەوکاتەی گۆی ئابوری و[br]گۆی سیاسی جیا بن 0:09:11.560,0:09:15.880 بە ئامێرکردن دوو لووتکەکە[br]درێژتر دەکات، و 0:09:16.640,0:09:18.376 بەهەدەردانەکە زیاتر دەکات و 0:09:18.400,0:09:20.456 پێکدادانە کۆمەڵایەتییەکانیش[br]قووڵتر دەکات، 0:09:20.480,0:09:21.680 تەنانەت -- 0:09:22.320,0:09:23.856 لەو باوەڕەیام بەم نزیکانە -- 0:09:23.880,0:09:25.480 لە هەندێک شوێنی وەک چینیش بگرێتەوە. 0:09:26.720,0:09:29.136 کەواتە پێویستە چاکی بکەینەوە، 0:09:29.160,0:09:32.816 پێویستە گۆی ئابوری و[br]گۆی سیاسی یەک بخەینەوە، 0:09:32.840,0:09:38.216 بەڵام باشترە بەشێوەیەک بیکەین[br]گۆ یەکخراوەکە بەدیموکراسی کرابێت، 0:09:38.240,0:09:43.936 ئەگەرنا حکومەتێکی زۆردارمان[br]دەبێت و لەلایەک یەک کەسێکەوە بەڕێوە دەبرێت 0:09:43.960,0:09:47.976 بەشێوەیەک وا بکات فلیمی ماتریکس،[br]ببێت بە فلیمێکی دیکۆمێنتاری. 0:09:48.000,0:09:49.576 (پێکەنین) 0:09:49.600,0:09:53.016 کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە ئەگەر[br]سەرمایەداری ڕزگاری ببێت 0:09:53.040,0:09:55.360 لەگەڵ داهێنانە تەکنەلۆجییەکانی[br]لێیکەوتۆتەوە. 0:09:55.960,0:09:57.576 پرسیارەکەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە 0:09:57.600,0:10:03.336 ئایا ئەوەی شوێنی سەرمایەداری دەگرێتەوە[br]ئەو حوکمە وێرانکەرەی هاوشێوەی ماتریکسە 0:10:03.360,0:10:07.776 یان شتێکی نزیکتر لە کۆمەڵگای[br]ناو فلیمی ستار ترێک، 0:10:07.800,0:10:10.176 کە ئامێرەکان خزمەتی مرۆڤەکان دەکەن و 0:10:10.200,0:10:14.616 مرۆڤەکان زیاتر وزەی خۆیان بە[br]گەڕان بە گەردوون و 0:10:14.640,0:10:18.936 مشتومڕکردنی دورودرێژ لەسەر[br]واتای ژیان بەسەر دەبەن لە 0:10:18.960,0:10:22.960 کۆمەڵگەیەکی هاوشێوەی ئەسینا،[br]بەڵام بە تەکنەلۆجیای بەرزەوە. 0:10:24.360,0:10:27.800 پێموابێت دەتوانین گەشبین بین. 0:10:29.400,0:10:30.696 بەڵام پێویست بەچی دەکات، 0:10:30.720,0:10:32.696 لە چی دەچێت 0:10:32.720,0:10:37.600 ئەم جیهانە بێ کەم و کوڕیەی ستار ترێک[br]هەبێت وەک لە جیهانە شێواوەکەی ماتریکس؟ 0:10:38.240,0:10:39.496 لە ڕووی پراکتیزەییەوە، 0:10:39.520,0:10:41.256 ڕێگەم پێبەن بە پووختی، 0:10:41.280,0:10:42.480 دوو نموونە باس بکەم. 0:10:43.080,0:10:44.856 لەسەر ئاستی پرۆژەی نوێ، 0:10:44.880,0:10:47.216 بازاڕێکی سەرمایەداری بێنەرە بەرچاوت، 0:10:47.240,0:10:49.920 کە تیایدا لەگەڵ ئیشکرندا[br]پارەت دەستکەوێت، و 0:10:50.880,0:10:56.216 ئەو سەرمایەدارییەش لە ئیشێکەوە[br]بۆ ئیشێکی تر بەشوێنتەوە بێت، 0:10:56.240,0:10:57.736 لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر، 0:10:57.760,0:10:59.016 کۆمپانیاکەش -- 0:10:59.040,0:11:02.496 هەرکامێکیان بێت کە لەو کاتەدا[br]کاری تێدا بکەیت -- 0:11:02.520,0:11:06.840 بەتەنیا لەلایەن ئەوانەوە خاوەنداری[br]دەکرێت کە لەوساتەدا کاری تێدا دەکەن. 0:11:07.400,0:11:12.096 ئەوکاتە هەموو داهاتەکە لە[br]سەرمایەدارییەکە، لە قازانجەکە دەدرێت، و 0:11:12.120,0:11:16.496 کۆنسێپتی کارکردن بە پارە خۆی لەخۆیدا[br]وایلێدێت کۆنەباو بێت. 0:11:16.520,0:11:23.136 چیتر جیاکردنەوە ناکرێت لەنێوان ئەوانەی[br]خاوەنن بەڵام لە کۆمپانیاکەدا ئیش ناکەن و 0:11:23.160,0:11:26.416 ئەوانەی کار دەکەن بەڵام[br]خاوەنی کۆمپانیاکە نین؛ 0:11:26.440,0:11:29.640 چیتر جەنگ نامێنێت لەنێوان[br]سەرمایەداری و کرێکاری؛ 0:11:30.440,0:11:34.576 بۆشایی لەنێوان وەبەرهێنان و هەڵگرتن؛ 0:11:34.600,0:11:37.840 وە بێگومان، دوو لووتکەکە بەرزنابنەوە. 0:11:38.600,0:11:40.976 لەسەر ئاستی سیاسەتی ئابوری جیهانی، 0:11:41.000,0:11:42.936 بۆ ساتێک بیهێنەرە بەرچاوت 0:11:42.960,0:11:47.936 دراوە نەتەوەییەکانمان بەهایەکی[br]گۆڕینەوەی ئازادیان هەبێت، 0:11:47.960,0:11:51.736 یەک دراوی جیهانی، ژمارەیی هەبێت، 0:11:51.760,0:11:55.776 یەکێک لەلایەن سندوقی نێودەوڵەتی و 0:11:55.800,0:11:57.016 کۆمەڵەی جی-٢٠ەوە دەرکرابێت، 0:11:57.040,0:11:59.576 لەجیاتی هەموو مرۆڤایەتی. 0:11:59.600,0:12:00.816 زیاتریش بیهێننە بەرچاوتان 0:12:00.840,0:12:05.176 هەموو بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان[br]بەم دراوە بشکێنرێتەوە 0:12:05.200,0:12:07.016 با بە دراوەکە بڵێین "کۆسمۆس (گەردوون)،" 0:12:07.040,0:12:08.440 بە یەکەی کۆسمۆس -- 0:12:09.720,0:12:14.096 هەموو حکومەتێکیش ڕازیبێت بڕێک[br]پارە بداتە خەزێنەیەکی گشتی 0:12:14.120,0:12:19.656 کۆی یەکەی کۆسمۆکان هاوتەریبە[br]لەگەڵ کورتهێنانی بازرگانی وڵاتەکە، 0:12:19.680,0:12:23.080 یان بێگومان زیادەی بازرگانی وڵاتەکە. 0:12:23.460,0:12:28.936 بیشیهێننە بەرچاوتان ئەگەر ئەو پارەیە[br]بەکاربهێنرێت بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای سەوزدا، 0:12:28.960,0:12:34.280 بەتایبەتی لەو بەشانەی جیهاندا کە[br]پارەی وەبەرهێنان زۆر کەمە. 0:12:34.840,0:12:36.416 ئەمە بیرۆکەیەکی نوێ نییە. 0:12:36.440,0:12:39.776 ئەوەیە کە جۆن ماینارد کینس[br]بەشێوەیەکی کاریگەر پێشنیاری کرد 0:12:39.800,0:12:43.120 لە کۆنگرەی بریتۆن ودسی ١٩٤٤. 0:12:44.080,0:12:45.296 کێشەکە ئەوەیە 0:12:45.320,0:12:48.616 ئەوکاتە، تەکنەلۆجیای پێویستیان نەبوو[br]بۆ ئەوەی بیخەنە جێبەجێکردنەوە. 0:12:48.640,0:12:49.856 ئێستا هەمانە، 0:12:49.880,0:12:55.800 بەتایبەتی لە چوارچێوەی[br]گۆیەکی ئابوری-سیاسی یەکخراودا. 0:12:56.640,0:12:59.056 ئەو جیهانەی من باسی ئەکەم بۆتان 0:12:59.080,0:13:01.536 لە هەمان کاتدا ئازادیخوازانەیە، 0:13:01.560,0:13:06.136 لەوەدا کە کەسە[br]هێزپێدراوەکان دەخاتە پێشەوە، 0:13:06.160,0:13:07.376 مارکسیشە، 0:13:07.400,0:13:10.616 لەوەدا کە بەهەمان شێوە[br]خراوەتە زبڵدانی مێژووەوە 0:13:10.640,0:13:13.096 ناکۆکی نێوان سەرمایەداری و کرێکاری، و 0:13:13.120,0:13:14.680 بیرۆکەی کەینسیانی ئابوری، 0:13:15.320,0:13:16.800 کەینسیانی جیهانی. 0:13:18.320,0:13:19.896 بەڵام لەسەروو هەمووشییەوە، 0:13:19.920,0:13:24.840 جیهانێکە ئەتوانین تێیدا دیموکراسیەتی[br]ڕاستەقینە بهێنینە بەرچاومان. 0:13:25.760,0:13:27.520 جیهانێکی وا لەدایک دەبێت؟ 0:13:28.400,0:13:32.896 یان ئەبێت ئێمەش بەرەو[br]جیهانێکی شێواوی فلیمی ماتریکس بڕۆین؟ 0:13:32.920,0:13:37.040 وەڵامەکە لەو هەڵبژاردنە سیاسیەدایە کە[br]هەموومان پێکەوە دەیکەین. 0:13:37.720,0:13:39.336 هەڵبژاردنەکە هی خۆمانە، و 0:13:39.360,0:13:41.680 باشترە بەشێوەیەکی دیموکراسی بیکەین. 0:13:42.280,0:13:43.536 زۆر سوپاس. 0:13:43.560,0:13:46.920 (چەپڵەلێدان) 0:13:49.480,0:13:50.680 برونۆ: یانیس... 0:13:51.880,0:13:56.320 لە کورتەی ژیانامەی خۆتدا[br]وەک مارکسییەکی ئازادیخواز باسی خۆت کردووە. 0:13:58.400,0:14:00.920 گرنگی و پەیوەندیداری شیکردنەوەکانی[br]مارکس چیبوو بە باسەکەی ئەمڕۆ؟ 0:14:02.000,0:14:05.336 یانی: ئەگەر هیچ شتێکی پەیوەندیدار و گرنگ[br]هەبووبێت لەوانەیا کە وتم، 0:14:05.360,0:14:06.576 کەواتە ئەوەی مارکسیش وایە. 0:14:06.600,0:14:10.096 چونکە مەبەستی یەکخستنی[br]ئابوری و سیاسەت ئەوەیە -- 0:14:10.120,0:14:11.336 ئەگەر نەیکەین، 0:14:11.360,0:14:13.616 ئەوکاتە داهێنانە تەکنەلۆجیییەکان 0:14:13.640,0:14:15.936 ڕووخانێکی گەورە درووست دەکات[br]لە بەدەمەوەچوونی داواکاری خەڵک 0:14:15.960,0:14:20.736 ئەوەی لاری سەمەر پێی دەڵێت[br]پەنگ خواردنی عیلمانی. 0:14:20.760,0:14:23.616 ئەم قەیرانەش لە بەشێکی جیهانەوە[br]پەلدەکێشێت بۆ بەشێکی تر، 0:14:23.640,0:14:25.176 وەک ئێستا. 0:14:25.200,0:14:27.896 نەک بەتەنیا هاوسەنگی[br]دیموکراسییەکانی خۆشمان تێکدەدات، 0:14:27.920,0:14:32.136 بەڵکو جیهانە پیاهەڵکەوتووەکانیش کە[br]بەپەرۆش نین بۆ دیموکراسییەتی ئازادیخواز. 0:14:32.160,0:14:35.976 کەواتە ئەگەر ئەم شیکردنەوەیە ئاو بگرێت،[br]کەواتە قسەکانی مارکس پەیوەندیدارە. 0:14:36.000,0:14:37.736 بەڵام بەهەمان شێوە هی هایکیش، 0:14:37.760,0:14:39.576 بۆیە من مارکسیستێکی ئازادیخوازم، 0:14:39.600,0:14:40.816 بەهەمان شێوە بیروباوەڕی کەینیسیش، 0:14:40.840,0:14:42.736 بۆیە تەواو سەرملێشێواوە. 0:14:42.760,0:14:43.976 (پێکەنین) 0:14:44.000,0:14:46.056 برونۆ: بێگومان،[br]لەوانەیە ئێمەش وابین ئێستا. 0:14:46.080,0:14:47.376 (پێکەنین) 0:14:47.400,0:14:49.376 (چەپڵەلێدان) 0:14:49.400,0:14:52.176 یانی: ئەگەر سەرتان لێنەشێوێت[br]واتا بیرناکەنەوە. وانیە؟ 0:14:52.200,0:14:55.296 برونۆ: ئەو قسەیە زۆر زۆر[br]لە قسەی فەلسەفی یۆنانی ئەچێت -- 0:14:55.320,0:14:56.976 یانی: ڕاستییەکەی هی ئەنشتاین بوو -- 0:14:57.000,0:14:59.616 برونۆ: لەکاتی قسەکانتدا باسی[br]سینگافۆرە و چینت کرد، و 0:14:59.640,0:15:01.696 دوێنێ شەویش لەکاتی نانی ئێوارەدا، 0:15:01.720,0:15:06.896 بۆچوونێکی زۆر بەهێزت خستەڕوو دەربارەی [br]ئەوەی خۆرئاوا چۆن سەیری چین دەکەن. 0:15:06.920,0:15:08.496 دەتوانیت لێرەش باسی بکەیت؟ 0:15:08.520,0:15:10.680 یانی: دووڕووییەکی ئێجگار زۆر هەیە. 0:15:11.400,0:15:15.696 لە دیموکراسییەتە ئازادیخوازەکانماندا،[br]دیموکراسییەتێکی ڕووکەشیمان هەیە. 0:15:15.720,0:15:18.456 چونکە وەک لە قسەکانیشمدا باسم کرد[br]دیموکراسییەتەکەمان 0:15:18.480,0:15:20.136 لە گۆ سیاسییەکەدا هێشتۆتەوە، 0:15:20.160,0:15:23.616 لەکاتێکدا ئەو گۆیەی[br]کە هەموو شتێکی تێدا ڕوودەدات -- 0:15:23.640,0:15:24.856 گۆی ئابووری -- 0:15:24.880,0:15:26.720 بە تەواوەتی بێ دیموکراسی بەجێمان هێشتووە. 0:15:27.280,0:15:28.536 لەو ڕووانگەیەوە، 0:15:28.560,0:15:30.760 ئەگەر ئاسایی بێت ئەم قسەیە بکەم، 0:15:31.880,0:15:36.296 چین ئەمڕۆ زیاتر لە[br]بەریتانیای سەدەی نۆزدە دەچێت. 0:15:36.320,0:15:37.576 چونکە بیرتان بێت، 0:15:37.600,0:15:39.936 ئێمە دیموکراسی بە ئازادییەوە [br]دەبەستیینەوە -- 0:15:39.960,0:15:41.456 ئەوە هەڵەیە، لەسەر ئاستی مێژووش. 0:15:41.480,0:15:44.016 ئازادی، ئازاد، وەک [br]جۆن ستوارت میڵ. 0:15:44.040,0:15:48.736 جۆن ستوارت میڵ بەتایبەتی زۆر[br]ڕەشبین بوو بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی. 0:15:48.760,0:15:54.136 کەواتە ئەوەی ئێستا دەیبینیت[br]لە چین زۆر هاوشێوەیە 0:15:54.160,0:15:57.336 لەگەڵ ئەوەی لە بەریتانیا هەمانبوو[br]لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازیدا، 0:15:57.360,0:16:00.336 بەتایبەتی لە گۆڕین لە یەکەمەوە[br]بۆ دووەم. و 0:16:00.360,0:16:03.656 نەفرەت کردن لە چین 0:16:03.680,0:16:06.816 لەسەر ئەوەی ئەو شتەی کردووە[br]کە ڕۆژئاوا سەدەی نۆزدە کردویانە، 0:16:06.840,0:16:08.160 بێگومان دووڕووییە. 0:16:09.520,0:16:13.176 برونۆ: دڵنیام زۆر کەس لێرە حەز دەکەن[br]زیاتر بزانن لەسەر ئەزمونی تۆ 0:16:13.200,0:16:15.936 وەک وەزیری دارایی یۆنان[br]لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا. 0:16:15.960,0:16:17.341 یانی: ئەمزانی ئەم پرسیارە ئەکرێت. 0:16:17.365,0:16:18.616 برونۆ: بەڵێ 0:16:18.640,0:16:19.976 برونۆ: شەش مانگ دوای ئەوە، 0:16:20.000,0:16:22.400 چۆن سەیری نیوەی یەکەمی[br]ساڵەکە دەکەیت؟ 0:16:23.920,0:16:26.536 یانی: لەڕوانگەیەکی کەسییەوە زۆر[br]ساڵێکی خۆشبوو، و هەروەها 0:16:26.560,0:16:27.816 زۆریش نائومێدکەر، 0:16:27.840,0:16:31.736 چونکە دەرفەتێکمان هەبوو[br]بۆ نوێکردنەوەی ناوچەی ئیورۆ. 0:16:31.760,0:16:33.856 نەک تەنیا یۆنان، ناوچەی ئیورۆ. 0:16:33.880,0:16:36.816 دوورکەوتنەوە لە بێباکی بوون و 0:16:36.840,0:16:39.296 نکوڵی کردنی بەردەوام لەوەی کە -- 0:16:39.320,0:16:42.176 لەوەی کە هێڵێکی هەڵەی[br]گەورە هەیە 0:16:42.200,0:16:44.376 بەناو ناوچەی ئیورۆدا دەڕوات، 0:16:44.400,0:16:48.816 کە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە[br]بۆ سەر تەواوی پرۆسەی یەکێتی ئەوروپا. 0:16:48.840,0:16:52.016 دەرفەتێکمان هەبوو لەسەر بنەمای[br]پرۆگرامێکی یۆنانی -- 0:16:52.040,0:16:53.376 کە ئەوە، 0:16:53.400,0:16:57.776 یەکەم پرۆگرام بوو [br]بۆ بەرپەچدانەوەی نکوڵی کردنەکە -- 0:16:57.800,0:16:59.016 بۆ ڕاستکردنەوەی. 0:16:59.040,0:17:00.256 وە بەداخیشەوە، 0:17:00.280,0:17:02.096 هێزەکانی ناوچەی ئیورۆ، 0:17:02.120,0:17:03.320 لە کۆمەڵەی ئیورۆ، 0:17:04.079,0:17:06.056 نکوڵیکردنیان هەڵبژارد. 0:17:06.079,0:17:07.336 بەڵام دەزانن چی ڕوودەدات. 0:17:07.359,0:17:09.415 ئەمە ئەزموونی یەکێتی سۆڤێتە. 0:17:09.440,0:17:11.935 کاتێک دەتەوێت سیستمێکی[br]ژینگەیی 0:17:11.960,0:17:15.839 بهێڵێتەوە کە لەڕووی تەلارسازییەوە[br]ناتوانێت ڕزگاری ببێت، 0:17:16.520,0:17:19.175 لەڕێی ویستی سیاسی و [br]لەڕێگەی بیروباوەڕی زۆردارییەوە، 0:17:19.200,0:17:20.856 لەوانەیە سەرکەوتوو بیت[br]لە درێژکردنەوەی، 0:17:20.880,0:17:22.455 بەڵام کاتێک گۆڕانکارییەکان ڕوودەدات 0:17:22.480,0:17:24.976 زۆر بەخێرایی ڕوودەدات و[br]کارەساتبار دەبن. 0:17:25.000,0:17:27.007 برونۆ: تۆ پێشبینی چ جۆرە[br]گۆڕانکارییەک دەکەیت؟ 0:17:27.031,0:17:28.285 یانی: گومان لەوەیا نییە 0:17:28.309,0:17:30.976 ئەگەر تەلارسازی ناوچەی ئیورۆ نەگۆڕین، 0:17:31.001,0:17:32.895 ناوچەی ئیورۆ داهاتوی نابێت. 0:17:32.920,0:17:35.816 برونۆ: هیچ هەڵەیەکت کرد ئەوکاتەی[br]بوویت بە وەزیری دارایی؟ 0:17:35.840,0:17:37.056 یانی: هەموو رۆژێک. 0:17:37.080,0:17:39.616 برونۆ: بۆ نموونە؟[br]یانی: هەر کەسێک بە کارەکانیا بچێتەوە -- 0:17:39.640,0:17:41.720 (چەپڵەلێدان) 0:17:44.120,0:17:45.496 نا، بەڵام هەر بەڕاست. 0:17:45.520,0:17:49.096 ئەگەر هەر وەزیرێکی دارایی هەبێت،[br]یان هەر جۆرە کەسێکی تری لەو بابەتە، 0:17:49.120,0:17:51.336 کە دوای شەش مانگ مانەوە لە کارەکەی، 0:17:51.360,0:17:55.056 وە بەتایبەتی لە دۆخێکی پڕ سترێسی ئاواهیدا 0:17:55.080,0:17:57.776 بڵێت کە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە،[br]ئەوانە کەسانێکی مەترسیدارن. 0:17:57.800,0:17:59.096 بێگومان هەڵەم کردووە. 0:17:59.120,0:18:01.936 گەورەترین هەڵە ئیمزاکردنی[br]داواکاری بوو 0:18:01.960,0:18:04.056 بۆ درێژکردنەوەی ڕێکەوتنی قەرزەکە 0:18:04.080,0:18:05.696 لە کۆتایی شووباتدا. 0:18:05.720,0:18:06.936 ئەمهێنایە بەرچاوم 0:18:06.960,0:18:09.936 بەرژەوەندییەکی پاکیان هەبێت[br]لەلایەنی قەرزدەرەکانەوە 0:18:09.960,0:18:11.216 کەوا یارمەتیمان دەدەن. 0:18:11.240,0:18:12.456 هیچی واش نەبوو. 0:18:12.480,0:18:15.096 زۆر بە سادەیی حەزیان دەکرد[br]حکومەتەکەمان تێک بشکێنن، 0:18:15.120,0:18:16.576 تەنیا لەبەر ئەوەی نەیاندەویست 0:18:16.600,0:18:19.736 چارەسەری ئەو کەم و کوڕیانە بکەن 0:18:19.760,0:18:21.776 کە لە تەلارسازی ناوچەی ئیورۆدا هەبوو. 0:18:21.800,0:18:23.616 هەروەها نەشیان دەویست دان بەوەدا بنێن 0:18:23.640,0:18:27.256 کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پرۆگرامێکی[br]پڕ کارەساتیان بەکارهێناوە بۆ یۆنان. 0:18:27.280,0:18:30.176 یەک لەسەر سێی کۆی داهاتی [br]ناوخۆمان لەدەستدا. 0:18:30.200,0:18:32.136 ئەوە لە داڕمان مەزنەکە خراپترە. و 0:18:32.160,0:18:33.416 کەس بێ زیان لێی نایەتە دەرەوە 0:18:33.440,0:18:36.376 لە گالیسکەی قەرزدەرەکانی[br]ئەم پەیڕەوەیان سەپاندووە 0:18:36.400,0:18:39.376 هەروەها بڵێن، "ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو." 0:18:39.400,0:18:40.616 برونۆ: سەرەڕای هەموو ئەمە، و 0:18:40.640,0:18:42.976 سەرەڕای هەستیاری باسەکە، 0:18:43.000,0:18:45.416 هێشتا لەوە ئەچێت[br]لایەنگری یەکێتی ئەوروپا بیت. 0:18:45.440,0:18:46.656 یانی: بەدڵنیاییەوە. 0:18:46.680,0:18:50.816 سەیرکە، ڕەخنەگرتنم لە یەکێتی[br]ئەوروپا و ناوچەی ئیورۆ 0:18:50.840,0:18:54.880 لە کەسێکەوەیە کە لە ئەوروپا[br]دەژی و هەوای ئەوێ هەڵدەمژێ. 0:18:55.680,0:18:59.256 گەورەترین ترسی من ئەوەیە[br]کە ناوچەی ئیورۆ بەرگە نەگرێت. 0:18:59.280,0:19:00.736 چونکە ئەگەر ڕزگاری نەبێت، 0:19:00.760,0:19:03.616 هێزە لە ناوک دوورخەرەوەکانی[br]کە دەردەچن 0:19:03.640,0:19:05.336 شەڕانگێزانە دەبن، و 0:19:05.360,0:19:07.336 یەکێتی ئەوروپا لەناو دەبەن. 0:19:07.360,0:19:09.776 ئەوەش بەتەنیا بۆ ئەوروپا کارەسات نییە 0:19:09.800,0:19:11.416 بەڵکو بۆ ئابوری هەموو جیهان. 0:19:11.440,0:19:15.536 لەوانەیە ئێمە گەورەترین[br]ئابوری جیهان بین. و 0:19:15.560,0:19:17.296 ئەگەر ڕێگە بەخۆمان بەین 0:19:17.320,0:19:20.136 بکەوینە سەر ڕێگەی[br]دوای ١٩٣٠ییەکان، 0:19:20.160,0:19:22.816 کە لەوە ئەچێ ئێستا ئەوە بکەین، 0:19:22.840,0:19:24.656 ئەوا ئەو شتە یەکلاکەرەوە دەبێت 0:19:24.680,0:19:28.096 بۆ داهاتووی ئەوروپییەکان و[br]نائەوروپییەکانیش وەک یەک. 0:19:28.120,0:19:30.536 برونۆ: بەدڵنیاییەوە هیوادارین[br]لەوەیا هەڵە بیت. 0:19:30.560,0:19:32.256 یانیس، زۆر سوپاس بۆ هاتنت بۆ تێد. 0:19:32.280,0:19:33.496 یانی: زۆر سوپاس 0:19:33.520,0:19:38.343 (چەپڵەلێدان)