ئەفسانەی پشت بورجە چینییەکان - مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین
-
0:09 - 0:11ھێماکەی تۆ چییە؟
-
0:11 - 0:12لە گەردوونناسی ڕۆژھەڵاتی دا،
-
0:12 - 0:16ئەمە ھەسارەیەکە دیاریکراوە بەپێی
ڕۆژی لە دایک بوونت. -
0:16 - 0:20بەڵام بە پێی بورجە چینییەکان، یان
شەنگکساو -
0:20 - 0:24ئەوە شویسای تۆیە، واتە ئەو ئاژەڵانەی
پەیوەندیان ھەیە بە ساڵی لە دایک بوونتەوە. -
0:24 - 0:28لە نێو زۆرێک ئەفسانە، کە ئەم نیشانانە و
چۆنێتی ڕێکخستنیان ڕوون دەکەنەوە، -
0:28 - 0:32بەھێزترین بریتییە لە ئەفسانەی
پێشبڕکێی گەورە. -
0:32 - 0:36وەک چێرۆکەکە دەڵێت، یو دی، یان ئیمپراتۆر
جەید، فەرمانڕەوای ئاسمانەکان، -
0:36 - 0:41ویستی شێوازێک دابڕێژێت بۆ پێوانە کردنی
کات، و بۆیە پێشبڕکێیەکی ڕێکخست. -
0:41 - 0:44دوانزە یەکەمین ئاژەڵەکان کە بپەڕنەوە
بە ڕوبارەکەدا -
0:44 - 0:48شوێنێک بەدەست دەھێنن لەسەر ساڵنامەی
بورجەکان، بەپێی ڕیزبەندی گەیشتنیان. -
0:48 - 0:51مشک لەگەڵ خۆردا ھەلستا
تا زوو دەست پێ بکات، -
0:51 - 0:52بەڵام لە ڕێگەی بۆ ڕوبارەکە،
-
0:52 - 0:55چاوی کەوت بە ئەسپ، پڵنگ، و گا.
-
0:55 - 0:58لەبەر ئەوەی مشکەکە بچووک بوو و
نەیدەتوانی بە باشی مەلە بکات، -
0:58 - 1:00داوای یارمەتی لە ئاژەڵە گەورەکان کرد.
-
1:00 - 1:02لە کاتێکدا پڵنگ و ئەسپ ڕەتیان کردەوە،
-
1:02 - 1:05گایە میھرەبانەکە ڕازی بوو کە مشکەکە
بپەڕێنێتەوە. -
1:05 - 1:08کەچی، ھەر کە خەریک بوو بگەن
بە لایەکەی تر، -
1:08 - 1:13مشکەکە لە سەر سەری گایەکەوە بازی ھەڵدا و
شوێنی یەکەمی مسۆگەر کرد. -
1:13 - 1:15گایەکە دووەم ئاژەڵ ھات،
-
1:15 - 1:17لەگەڵ پڵنگێکی بەھێز لە پشتییەوە.
-
1:17 - 1:19کەروێشکەکە زۆر بچووک بوو،
نەیدەتوانی بپەڕێتەوە، -
1:19 - 1:23بزێوانە ھەوڵی دەدا بەسەر تەختەو بەردەکاندا
بپەڕێنێتەوە تا چوارەم بێت. -
1:23 - 1:26دواتر ئەژدیھاکە ھات، کە دەیتوانی
بفڕێت و بپەڕێتەوە، -
1:26 - 1:29بەڵام دەوەستا بۆ یارمەتیدانی ھەندێک
بونەوەر کە لە ڕێگەدا دەیبینین. -
1:29 - 1:33دوای ئەو ئەسپەکە ھات، غاری دەدا
بەسەر ڕوبارەکەدا. -
1:33 - 1:36بەڵام ھەر کە پەڕیەوە، مارێک
خشا بە لایدا -
1:36 - 1:40ئەسپە ترساوەکە گەڕایەوە پاش، ڕێیدا
بە مارەکە بچێتە شەشەم پلە. -
1:40 - 1:42ئیمپراتۆر جەید سەیری ڕوبارەکەی کرد
-
1:42 - 1:46و مەڕ و مەیمونی دیت، لەگەڵ
کەڵەشێر لەسەر کەڵەکێک، -
1:46 - 1:49بەیەکەوە ھەوڵیان دەدا پاڵی نێن
بە ناو گژوگیا کەدا. -
1:49 - 1:50کاتێک پەڕینەوە ئەو بەر
-
1:50 - 1:53ھەرسێکیان ڕازی بوون کە ھەشتەم شوێن بدەن
بە مەڕەکە، -
1:53 - 1:56کە لە ھەموویان ئاسودەتر و دڵنەواییکەرتر و
گونجاوترە، -
1:56 - 1:58بەدواییدا مەیمون و کەڵەشێرەکە دێن.
-
1:58 - 2:01دواتر سەگ ھات، بە کەنارەکەدا
سەرکەوت. -
2:01 - 2:03ئەو مەلەوانێکی مەزن بوو.
-
2:03 - 2:07بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ یاری کرد لە نێو
ئاوەکە بۆیە ١١ یەمین بوو. -
2:07 - 2:09کۆتا شوێن مافی بەراز بوو،
-
2:09 - 2:12کە برسی ببوو و وەستا بوو بۆ
خواردن و سوکە خەوێک -
2:12 - 2:15پێش ئەوەی بە ئیسراحەت بگاتە
ھێڵی کۆتایی. -
2:15 - 2:20و بۆیە، ھەر ساڵێک پەیوەستە بە یەکێک لەم
ئاژەڵانەوە بەم ڕیزبەندییە، -
2:20 - 2:23ھەر ٦٠ ساڵ جارێک و زیاتر خولێک
دەست پێ دەکات. -
2:23 - 2:24بۆچی ٦٠، بۆچی ١٢ نەبوو؟
-
2:24 - 2:29ڕۆژژمێری کلتوری چینی دروست بووە
لە دوو سیستەمی تێکھەڵکێشراو. -
2:29 - 2:32ئاژەڵەکانی بورجەکان پەیوەستن بە
-
2:32 - 2:37دوانزە لقەکەی زەویەوە، یان shí'èrzhī.
-
2:37 - 2:41سیستەمەکەی تر، دە قەدە ئاسمانییەکە، یان
tiāngān، -
2:41 - 2:44پەیوەندی ھەیە بە پێنج ڕەگەزە دێرینەکەوە
-
2:44 - 2:45کانزا، تین
-
2:45 - 2:47دار، مو
-
2:47 - 2:49ئاو، شوەی
-
2:49 - 2:50ئاگر، ھوئە
-
2:50 - 2:52و زەوی، توو".
-
2:52 - 2:56ھەر ڕەگەزێک نێر و مێی قەدە ئاسمانییەکانی
دەدرێتە پاڵ، -
2:56 - 2:58و خولێکی دە ساڵەیی دروست دەکەن.
-
2:58 - 3:00کاتێک دوانزە ئاژەڵەکەی لقەکانی
زەوی -
3:00 - 3:02دەخرێنە پاڵ ٥ ڕەگەزەکە
-
3:02 - 3:05و نێر و مێی قەدە ئاسمانییەکان
-
3:05 - 3:08ئەوا ٦٠ ساڵ لە پێکھاتەی جیاواز
دروست دەکات -
3:08 - 3:11ناسراو بە خولی شەست ساڵە، یان
گانج. -
3:11 - 3:16بۆیە یەکێک کە لە ١٩٨٠ لە دایک دەبێت ھێمای
یاو مەیمونی کانزایی دەبێت، -
3:16 - 3:21لە کاتێکدا کەسێک لە ٢٠٠٧ لە دایک بووە
دەبێتە بەرازی ئاگر ین. -
3:21 - 3:25لە ڕاستیدا، تۆ دەتوانیت ئاژەڵێکی ناخیت
ھەبێت بە پێی مانگی لە دایک بوونت، -
3:25 - 3:28و ئاژەڵێکی ڕاستی بە پێی
ڕۆژی لە دایک بوونت، -
3:28 - 3:32و ئاژەڵێکی نھێنی بە پێی کاتژمێری
لە دایک بوونت. -
3:32 - 3:34ئەوە پێشبڕکێ گەورەکە بوو بۆ دیاری کردنی
-
3:34 - 3:37کام ئاژەڵ دەچێتە نێو بورجی
چینیەوە، -
3:37 - 3:39بەڵام ھەر کە سیستەمەکە بە ئاسیادا
بڵاو بۆوە، -
3:39 - 3:42کلتورەکانی تر گۆڕانکاریان کرد بە پێی
ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەکانیان. -
3:42 - 3:45بۆیە ئەگەر سەیری بورجی ڤێتنامی بکەیت،
-
3:45 - 3:48لەوانەیە بۆت دەرکەوێت کە تۆ ھێماکەت،
پشیلەیە،نەک کەروێشک، -
3:48 - 3:49و ئەگەر تۆ لە تایلەند بیت،
-
3:49 - 3:53ماری ئەفسانەیی کە پێی دەگوترێت ناگا شوێنی
ئەژدیھا دەگرێتەوە. -
3:53 - 3:56بۆیە ڕاست بێ یان نا
ئەوەی شوێنی بورجەکەت دەیڵێت -
3:56 - 3:58دەربارەی تۆ وەک تاک،
-
3:58 - 4:01زیاتر دەرخەری ئەو کلتورەیە
کە بورجەکەی لێوە ھاتووە.
- Title:
- ئەفسانەی پشت بورجە چینییەکان - مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین
- Speaker:
- مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-myth-behind-the-chinese-zodiac-megan-campisi-and-pen-pen-chen
ھێماکەت چییە لە گەردووناسی ڕۆژھەڵاتیدا؟ ھەسارەیەکە دیاری دەکرێت بە پێی ڕۆژی لە دایک بوونت. بەڵام بە پێی بورجی چینی، ئەوە ئاژەڵە کە پەیوەستە بە ساڵی لە دایک بوونتەوە. لە نێو چەندین ئەفسانە کە ھێمای ئەم ئاژەڵانە و چۆنێتی ڕێکخستنیان ڕوون دەکەنەوە. بەھێزترینیان ئەفسانەی پێشبڕکێی گەورەیە. مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین ئەم ئەفسانەیە باس دەکەن.
وانەیەک لەلایەن مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین، وێنە جوڵاوەکان لەلایەن ماریا پرۆکۆپۆڤا ئامادە کراون.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:23
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Ayan Organization accepted Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac | ||
Rebar Atta edited Kurdish subtitles for The myth behind the Chinese zodiac |