Return to Video

ئەفسانەی پشت بورجە چینییەکان - مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین

  • 0:09 - 0:11
    ھێماکەی تۆ چییە؟
  • 0:11 - 0:12
    لە گەردوونناسی ڕۆژھەڵاتی دا،
  • 0:12 - 0:16
    ئەمە ھەسارەیەکە دیاریکراوە بەپێی
    ڕۆژی لە دایک بوونت.
  • 0:16 - 0:20
    بەڵام بە پێی بورجە چینییەکان، یان
    شەنگکساو
  • 0:20 - 0:24
    ئەوە شویسای تۆیە، واتە ئەو ئاژەڵانەی
    پەیوەندیان ھەیە بە ساڵی لە دایک بوونتەوە.
  • 0:24 - 0:28
    لە نێو زۆرێک ئەفسانە، کە ئەم نیشانانە و
    چۆنێتی ڕێکخستنیان ڕوون دەکەنەوە،
  • 0:28 - 0:32
    بەھێزترین بریتییە لە ئەفسانەی
    پێشبڕکێی گەورە.
  • 0:32 - 0:36
    وەک چێرۆکەکە دەڵێت، یو دی، یان ئیمپراتۆر
    جەید، فەرمانڕەوای ئاسمانەکان،
  • 0:36 - 0:41
    ویستی شێوازێک دابڕێژێت بۆ پێوانە کردنی
    کات، و بۆیە پێشبڕکێیەکی ڕێکخست.
  • 0:41 - 0:44
    دوانزە یەکەمین ئاژەڵەکان کە بپەڕنەوە
    بە ڕوبارەکەدا
  • 0:44 - 0:48
    شوێنێک بەدەست دەھێنن لەسەر ساڵنامەی
    بورجەکان، بەپێی ڕیزبەندی گەیشتنیان.
  • 0:48 - 0:51
    مشک لەگەڵ خۆردا ھەلستا
    تا زوو دەست پێ بکات،
  • 0:51 - 0:52
    بەڵام لە ڕێگەی بۆ ڕوبارەکە،
  • 0:52 - 0:55
    چاوی کەوت بە ئەسپ، پڵنگ، و گا.
  • 0:55 - 0:58
    لەبەر ئەوەی مشکەکە بچووک بوو و
    نەیدەتوانی بە باشی مەلە بکات،
  • 0:58 - 1:00
    داوای یارمەتی لە ئاژەڵە گەورەکان کرد.
  • 1:00 - 1:02
    لە کاتێکدا پڵنگ و ئەسپ ڕەتیان کردەوە،
  • 1:02 - 1:05
    گایە میھرەبانەکە ڕازی بوو کە مشکەکە
    بپەڕێنێتەوە.
  • 1:05 - 1:08
    کەچی، ھەر کە خەریک بوو بگەن
    بە لایەکەی تر،
  • 1:08 - 1:13
    مشکەکە لە سەر سەری گایەکەوە بازی ھەڵدا و
    شوێنی یەکەمی مسۆگەر کرد.
  • 1:13 - 1:15
    گایەکە دووەم ئاژەڵ ھات،
  • 1:15 - 1:17
    لەگەڵ پڵنگێکی بەھێز لە پشتییەوە.
  • 1:17 - 1:19
    کەروێشکەکە زۆر بچووک بوو،
    نەیدەتوانی بپەڕێتەوە،
  • 1:19 - 1:23
    بزێوانە ھەوڵی دەدا بەسەر تەختەو بەردەکاندا
    بپەڕێنێتەوە تا چوارەم بێت.
  • 1:23 - 1:26
    دواتر ئەژدیھاکە ھات، کە دەیتوانی
    بفڕێت و بپەڕێتەوە،
  • 1:26 - 1:29
    بەڵام دەوەستا بۆ یارمەتیدانی ھەندێک
    بونەوەر کە لە ڕێگەدا دەیبینین.
  • 1:29 - 1:33
    دوای ئەو ئەسپەکە ھات، غاری دەدا
    بەسەر ڕوبارەکەدا.
  • 1:33 - 1:36
    بەڵام ھەر کە پەڕیەوە، مارێک
    خشا بە لایدا
  • 1:36 - 1:40
    ئەسپە ترساوەکە گەڕایەوە پاش، ڕێیدا
    بە مارەکە بچێتە شەشەم پلە.
  • 1:40 - 1:42
    ئیمپراتۆر جەید سەیری ڕوبارەکەی کرد
  • 1:42 - 1:46
    و مەڕ و مەیمونی دیت، لەگەڵ
    کەڵەشێر لەسەر کەڵەکێک،
  • 1:46 - 1:49
    بەیەکەوە ھەوڵیان دەدا پاڵی نێن
    بە ناو گژوگیا کەدا.
  • 1:49 - 1:50
    کاتێک پەڕینەوە ئەو بەر
  • 1:50 - 1:53
    ھەرسێکیان ڕازی بوون کە ھەشتەم شوێن بدەن
    بە مەڕەکە،
  • 1:53 - 1:56
    کە لە ھەموویان ئاسودەتر و دڵنەواییکەرتر و
    گونجاوترە،
  • 1:56 - 1:58
    بەدواییدا مەیمون و کەڵەشێرەکە دێن.
  • 1:58 - 2:01
    دواتر سەگ ھات، بە کەنارەکەدا
    سەرکەوت.
  • 2:01 - 2:03
    ئەو مەلەوانێکی مەزن بوو.
  • 2:03 - 2:07
    بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ یاری کرد لە نێو
    ئاوەکە بۆیە ١١ یەمین بوو.
  • 2:07 - 2:09
    کۆتا شوێن مافی بەراز بوو،
  • 2:09 - 2:12
    کە برسی ببوو و وەستا بوو بۆ
    خواردن و سوکە خەوێک
  • 2:12 - 2:15
    پێش ئەوەی بە ئیسراحەت بگاتە
    ھێڵی کۆتایی.
  • 2:15 - 2:20
    و بۆیە، ھەر ساڵێک پەیوەستە بە یەکێک لەم
    ئاژەڵانەوە بەم ڕیزبەندییە،
  • 2:20 - 2:23
    ھەر ٦٠ ساڵ جارێک و زیاتر خولێک
    دەست پێ دەکات.
  • 2:23 - 2:24
    بۆچی ٦٠، بۆچی ١٢ نەبوو؟
  • 2:24 - 2:29
    ڕۆژژمێری کلتوری چینی دروست بووە
    لە دوو سیستەمی تێکھەڵکێشراو.
  • 2:29 - 2:32
    ئاژەڵەکانی بورجەکان پەیوەستن بە
  • 2:32 - 2:37
    دوانزە لقەکەی زەویەوە، یان shí'èrzhī.
  • 2:37 - 2:41
    سیستەمەکەی تر، دە قەدە ئاسمانییەکە، یان
    tiāngān،
  • 2:41 - 2:44
    پەیوەندی ھەیە بە پێنج ڕەگەزە دێرینەکەوە
  • 2:44 - 2:45
    کانزا، تین
  • 2:45 - 2:47
    دار، مو
  • 2:47 - 2:49
    ئاو، شوەی
  • 2:49 - 2:50
    ئاگر، ھوئە
  • 2:50 - 2:52
    و زەوی، توو".
  • 2:52 - 2:56
    ھەر ڕەگەزێک نێر و مێی قەدە ئاسمانییەکانی
    دەدرێتە پاڵ،
  • 2:56 - 2:58
    و خولێکی دە ساڵەیی دروست دەکەن.
  • 2:58 - 3:00
    کاتێک دوانزە ئاژەڵەکەی لقەکانی
    زەوی
  • 3:00 - 3:02
    دەخرێنە پاڵ ٥ ڕەگەزەکە
  • 3:02 - 3:05
    و نێر و مێی قەدە ئاسمانییەکان
  • 3:05 - 3:08
    ئەوا ٦٠ ساڵ لە پێکھاتەی جیاواز
    دروست دەکات
  • 3:08 - 3:11
    ناسراو بە خولی شەست ساڵە، یان
    گانج.
  • 3:11 - 3:16
    بۆیە یەکێک کە لە ١٩٨٠ لە دایک دەبێت ھێمای
    یاو مەیمونی کانزایی دەبێت،
  • 3:16 - 3:21
    لە کاتێکدا کەسێک لە ٢٠٠٧ لە دایک بووە
    دەبێتە بەرازی ئاگر ین.
  • 3:21 - 3:25
    لە ڕاستیدا، تۆ دەتوانیت ئاژەڵێکی ناخیت
    ھەبێت بە پێی مانگی لە دایک بوونت،
  • 3:25 - 3:28
    و ئاژەڵێکی ڕاستی بە پێی
    ڕۆژی لە دایک بوونت،
  • 3:28 - 3:32
    و ئاژەڵێکی نھێنی بە پێی کاتژمێری
    لە دایک بوونت.
  • 3:32 - 3:34
    ئەوە پێشبڕکێ گەورەکە بوو بۆ دیاری کردنی
  • 3:34 - 3:37
    کام ئاژەڵ دەچێتە نێو بورجی
    چینیەوە،
  • 3:37 - 3:39
    بەڵام ھەر کە سیستەمەکە بە ئاسیادا
    بڵاو بۆوە،
  • 3:39 - 3:42
    کلتورەکانی تر گۆڕانکاریان کرد بە پێی
    ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەکانیان.
  • 3:42 - 3:45
    بۆیە ئەگەر سەیری بورجی ڤێتنامی بکەیت،
  • 3:45 - 3:48
    لەوانەیە بۆت دەرکەوێت کە تۆ ھێماکەت،
    پشیلەیە،نەک کەروێشک،
  • 3:48 - 3:49
    و ئەگەر تۆ لە تایلەند بیت،
  • 3:49 - 3:53
    ماری ئەفسانەیی کە پێی دەگوترێت ناگا شوێنی
    ئەژدیھا دەگرێتەوە.
  • 3:53 - 3:56
    بۆیە ڕاست بێ یان نا
    ئەوەی شوێنی بورجەکەت دەیڵێت
  • 3:56 - 3:58
    دەربارەی تۆ وەک تاک،
  • 3:58 - 4:01
    زیاتر دەرخەری ئەو کلتورەیە
    کە بورجەکەی لێوە ھاتووە.
Title:
ئەفسانەی پشت بورجە چینییەکان - مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین
Speaker:
مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/the-myth-behind-the-chinese-zodiac-megan-campisi-and-pen-pen-chen

ھێماکەت چییە لە گەردووناسی ڕۆژھەڵاتیدا؟ ھەسارەیەکە دیاری دەکرێت بە پێی ڕۆژی لە دایک بوونت. بەڵام بە پێی بورجی چینی، ئەوە ئاژەڵە کە پەیوەستە بە ساڵی لە دایک بوونتەوە. لە نێو چەندین ئەفسانە کە ھێمای ئەم ئاژەڵانە و چۆنێتی ڕێکخستنیان ڕوون دەکەنەوە. بەھێزترینیان ئەفسانەی پێشبڕکێی گەورەیە. مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین ئەم ئەفسانەیە باس دەکەن.

وانەیەک لەلایەن مێگن کامپیسی و پێن ـ پێن چین، وێنە جوڵاوەکان لەلایەن ماریا پرۆکۆپۆڤا ئامادە کراون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:23

Kurdish subtitles

Revisions