Return to Video

مێژوو لە دژی جەنگیز خان - ئاڵێکس گێندڵەر

  • 0:07 - 0:11
    یەکێک بوو لە ترسناکتری سەرکردە
    سەربازیەکانی جیهان تا ئێستا ژیابێت،
  • 0:11 - 0:16
    داگیرکاری نەوەستێنداروی سەرنجڕاکێشی
    لە کیشوەری ئۆڕاسیا ئەنجامداوە.
  • 0:16 - 0:19
    بەڵام ئایا دڕندەیەکی بەربەری بووە
  • 0:19 - 0:24
    یان یەکخەرێکبووە کە ڕێگای بەرەو
    جیهانی هاوچەرخ کردووەتەوە؟
  • 0:24 - 0:29
    ئەوە لە "مێژوو لە دژی جەنگیز خان" دەبینین
  • 0:29 - 0:32
    "گوێبگرن، گوێبگرن. تۆمەتباری ئەمڕۆ کێیە؟
  • 0:32 - 0:36
    خان!"
  • 0:36 - 0:39
    "دەبینم کە جەنابتان ئاشنان
    لەگەڵ جەنگیز خان،
  • 0:39 - 0:44
    سەرکردەی جەنگی سەدەی ١٣ـیە کە پەلاماردانی
    سەربازی ئەنجامداوە و میۆنانیشی کوشتووە
  • 0:44 - 0:48
    هیچی جێنەهێشتووە جگە لە وێرانکاری نەبێت
  • 0:48 - 0:53
    "ناڕەزاییم هەیە، سەرەتا، بە چێنگیز هان
    ناوەکەی دەخوێندرێتەوە
  • 0:53 - 0:54
    "بەڕاست"؟
  • 0:54 - 0:56
    "لە مەنگۆڵیا، بەڵێ.
  • 0:56 - 1:00
    بە چاوپۆشیکردنە لەوە، یەکێک بوو لە
    مەزنترین سەرکردەکانی مێژووی مرۆڤایەتی
  • 1:00 - 1:05
    بەناوی تیمۆجین لەدایک بوو، تەمەنێکی
    منداڵی بێ باوک و هەژاری بەسەربردووە
  • 1:05 - 1:10
    بەڵام ژیانێکی تێکۆشەرانەی هەبوو
    لەپێناو یەکخستنی هۆزە مەغۆلیە شەڕکەرەکان
  • 1:10 - 1:14
    بەمەش مەزنترین ئیمپڕاتۆریەتی دامەزراند
    کە جیهان تا ئێستا بینیویەتی،
  • 1:14 - 1:19
    لە کۆتایدا سنوری ئیمپڕاتۆریەتەکە لە دەریای
    هێمن تا دڵی ئەوروپا درێژەی کێشا."
  • 1:19 - 1:22
    "مەزنی چی لە سەربڕین و پەلاماردان دا هەیە؟
  • 1:22 - 1:25
    باکووری چین نزیکەی
    ٢\٣ دانیشتوانەکەی لەدەست دا"
  • 1:25 - 1:30
    "بەڵام خانەوادەی جین'ی فەرمانڕەوا بۆ
    ماوەیەکی زۆر هۆزە باکووریەکانیان بێزارکرد
  • 1:30 - 1:34
    بە پارەدان پێیان تا شەڕیان بۆ بکەن
    هەروەها بۆ هێرشکردنی بەردەوام.
  • 1:34 - 1:37
    بەڵام جەنگیز خان بەنیاز نەبوو بەدەست
    هەمان چارەنووسەوە بناڵێنێت
  • 1:37 - 1:41
    وەک چۆن کۆتا خان کە هەوڵیدا
    مەنغۆلیان یەکبخان،
  • 1:41 - 1:44
    هەروەها گۆڕانی دیمۆگرافی ڕەنگە ببێتە هۆی
    وێنەدانەوەی خراپی سەرژمێری،
  • 1:44 - 1:49
    وەک چۆن باسنەکرا کە ژمارەیەکی زۆری
    جوتیار خرانە پاڵ سوپاکەی خانەوە."
  • 1:49 - 1:52
    "دەتوانیت بەدڵی خۆت ژمارەیەک هەڵببژێریت،
  • 1:52 - 1:58
    بەڵام هەر ئەوان ژمارەیەکی زۆر شاریان
    سڕیەوە بە دانیشتوانەکانیانەوە."
  • 1:58 - 2:01
    خان حەزیدەکرد دوژمەکانی خۆیان
    ،بەدەستەوە بدەن و سەرانە بدەن
  • 2:01 - 2:05
    بەڵام بەتەواوی بڕوای بە دڵسۆزی و
    یاسای دیمۆکراتی هەبوو.
  • 2:05 - 2:10
    ئەو شارانەی دانیشتوانەکانیان سەربڕدارن
    هەمان ئەوانە بوون کە خۆیان بەدەستەوە دا و،
  • 2:10 - 2:12
    دواتر یاخی بوون یاخود وەک باڵیۆز کوژران،
  • 2:12 - 2:17
    تێگەیشتنی بۆ دادپەروەری زۆر توندوتیژ بوو."
  • 2:17 - 2:21
    "زۆرێک لە تۆمارەکان ئەوە دەردەخەن کە
    دادی سوپاکەی زۆر دڕندانە بوو
  • 2:21 - 2:24
    منداڵی لەدایک نەبوو لەناو
    منداڵدانی دایکان پارچەپارچە دەکرد،
  • 2:24 - 2:27
    زیندانیەکانیان وەک پارێزەری
    مرۆیی بەکاردەهێنا،
  • 2:27 - 2:30
    یاخود کەندەکانیان پڕدەکردنەوە پێین
    بۆ تێپەڕینی ماکینەکانی ئابلۆقەدان،
  • 2:30 - 2:33
    هەموو ئافرەتەکانی شارە
    داگیرکراوەکانیان دەبرد و--"
  • 2:33 - 2:35
    "بەسە! چەندە خراپەکارانەیە!"
  • 2:35 - 2:39
    ئایە بەڕاستی ئەوە لەو کارە خراپترە کە
    سوپاکانی سەدەی ناوەڕاست ئەنجامیدا؟"
  • 2:39 - 2:42
    "بەڵام ئەوە پاساو بۆ کارە دڕندەکانی
    جەنگیز خان ناهێنێتەوە."
  • 2:42 - 2:45
    "بەڵام جەنگیز خانی نەکردبووە
    ناوازە لە سەردەمەکەی
  • 2:45 - 2:48
    لەشوێنی دڕندەیەکی خوێن مژ.
  • 2:48 - 2:52
    لە ڕاستید، دوای یەکخستنی هۆزەکان چیدی
    ڕفاندنی بووکەکان لەناویان نەما،
  • 2:52 - 2:55
    ئافرەتەکانی مەغۆل لە ڕیزی باشتریەنەکان
    بوون بۆ بە بەراورد بە ئەوانی تر.
  • 2:55 - 2:57
    کۆنتڕۆڵی کاروبارە ناوخۆییەکانیان دەکرد،
  • 2:57 - 2:59
    دەشیانتوانی لە هاوسەرەکانیان جیاببنەوە،
  • 2:59 - 3:01
    هەروەها ئامۆژگاریکەرێکی باوەڕپێکراو بوون.
  • 3:01 - 3:04
    تیمۆجین بەدرێژایی ژیانی لەگەڵ
    هاوژینەکەی مایەوە،
  • 3:04 - 3:08
    هەروەها کوڕە ناشيرعیەکەی وەک
    کوڕی خۆی گەورەکرد."
  • 3:08 - 3:12
    "بە چاوپۆشیکرد لە هەموو شتێک،
    میراتی جەنگیزخان وێرانەبوو:
  • 3:12 - 3:17
    زیاتر لە ٤٠ میلۆن خەڵکی کوشت لەکاتی
    هێرشی کوڕەزاکانی بۆ سەر ئۆڕاسیا.
  • 3:17 - 3:21
    کە دەکاتە ٪١٠ی دانیشتوانی جیهان.
  • 3:21 - 3:24
    ئەوەش جگە لە مردنی خەڵک
    بە مەرگی ڕەش (تاعوون)
  • 3:24 - 3:28
    کە ئەم نەخۆشیە بەهۆی ئابڵۆقەدانی هۆزی
    ئاڵتوونی کەفا بۆ سەر ئۆڕاسیا بڵاوبوویەوە."
  • 3:28 - 3:30
    "بەڵام ئەوەیان بە مەبەست ئەنجام نەدا."
  • 3:30 - 3:33
    "لەڕاستیدا، کاتێک بینیان سەربازەکانیان
    بە تاعوون دەمرن،
  • 3:33 - 3:37
    بە مەنجەنیق لاشە تووشبووکانیان
    بەسەر دیوارەکاندا هاویشتە ناو شار."
  • 3:37 - 3:39
    "یاع."
  • 3:39 - 3:41
    "ئەو تۆمارانەی باسی دەکەیت
  • 3:41 - 3:44
    دوای زیاتر لە سەدان ساڵ لە ڕووداوە
    ڕاستەقینەکانەوە نووسرانەوە.
  • 3:44 - 3:46
    پێتوایە تا چەند شوێنی باوەڕن؟
  • 3:46 - 3:51
    هەروەها، ڕزگاربووەکانیش بەیانە لەو سوودانە
    وەرگرتووە کە جەنگیز خان بەدەستی کەوتوە."
  • 3:51 - 3:52
    "سوود؟"
  • 3:52 - 3:56
    "ئیمپڕاتۆریەتی مەغۆلی لێبووردەیی ئاینی
    لەگەڵ هەموو چینوتوێژەکان هەبووە،
  • 3:56 - 4:01
    جوان ڕەفتاریان لەگەڵ سەربازەکانیان کردوون
    لەسەر بنەمای چاکە ڕەفتاریان لەگەڵ کردوون ،
  • 4:01 - 4:03
    نەک بنەچەیان. سیستەمێکی پۆستەی
    گەورەیان دامەزراندووە،
  • 4:03 - 4:06
    یاسایی جیهانیان پەیڕەوکردووە،
  • 4:06 - 4:08
    جگە لە باسکردنی بابەتی
    پێشنیارکردنی کلتوری."
  • 4:08 - 4:12
    "مەبەستت قڕکردنی هۆلاکۆ خانی بەغدادا،
  • 4:12 - 4:14
    پایتەختی سەردەمی کلتوری؟
  • 4:14 - 4:19
    کتێبخانە، نەخۆشخانە و کۆشکەکان سووتێندران
    جۆگەکانی ئاویشیان لەناوبران؟"
  • 4:19 - 4:22
    "بەغداد بەدبەخت بوو،
  • 4:22 - 4:25
    بەڵام ئەمەش لەبەر ئەوەبوو کە خەلیفەکەیان
    خۆبەدەستەوەدانی ڕەتکردەوە،
  • 4:25 - 4:30
    دواتر هۆلاکو لەسەر دەستی بێرکا خان
    سزادرا لەسەر خراپەکاری و داوێن پیسی.
  • 4:30 - 4:33
    لە سیاسەتی مەغۆلیەکاندا نەبوو کە
    کلتور لەناو ببەن.
  • 4:33 - 4:37
    هەردەم ژیانی پزیشکان، توێژەران و هونەرمەند
    ەکانیان دەپاراست لە شوێنە داگیرکراوەکان،
  • 4:37 - 4:39
    بەدرێژایی شانشینەکەیان دەیانگواستنەوە،
  • 4:39 - 4:42
    زانیاریان بە جیهاندا بڵاودەکردەوە."
  • 4:42 - 4:45
    "ئەی چی دەربارەی قڕکردنی کیڤان ڕووس و،
  • 4:45 - 4:48
    بەجێهێشتنی خەڵکەکەی لە سەدەی تاریکی
  • 4:48 - 4:51
    تەنانەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی سەردەمی
    ژیانەوەش لە خۆرئاوای ئەوروپا؟"
  • 4:51 - 4:54
    "هەرخۆی خۆرئاوای ئەوروپا
    لەم سەردەمە لە ئاشتیدا نەبوو.
  • 4:54 - 4:59
    جێگیری یاسای مەغۆلی وایکرد
    دووبارە ڕێگای ئاوریشم بگەشێتەوە،
  • 4:59 - 5:02
    بووە ڕێگەخۆشکەر بۆ گۆڕینەوەی بازرگانی و
    کلتوری لەنێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا،
  • 5:02 - 5:07
    کۆششی بەردەوامیان وایکرد کۆتایی بە دژایەتی
    میرنشینیەکان بێت لە چین و ڕووسیا
  • 5:07 - 5:09
    کۆتاییان پێبێت وەک وڵاتێکی یەکگرتوو.
  • 5:09 - 5:12
    لە ڕاستیدا، ماوەیەکی زۆر
    دوای ئیمپڕاتۆریەت،
  • 5:12 - 5:14
    دەتوانین نەوەکانی جەنگیز خان لە
  • 5:14 - 5:17
    فەرمانڕەوا خانەدانەکانی
    سەرتاسەری ئەوروپا بدۆزینەوە."
  • 5:17 - 5:21
    "شتێکی سەرسامکەر نییە کە ستەمکار
    سروش لە ستەمکاری تر وەربگرێت."
  • 5:21 - 5:24
    "ئاگادار بە چی نازناوێکی
    پێدەڵێیت ڕەنگە خزمی بیت."
  • 5:24 - 5:26
    "چی؟"
  • 5:26 - 5:29
    لە سەردەمی ئەمڕۆدا ١٦ ملیۆن
    کەس نەوەی جەنگیز خانن.
  • 5:29 - 5:32
    ئەوەش واتای ئەوەیە لە هەر
    ٢٠٠ کەس دانەیەک نەوەی ئەوە."
  • 5:32 - 5:36
    بۆ هەر بەزێنەرێکی مەزن
    ملیۆنان بەزێنەر هەن.
  • 5:36 - 5:38
    کەواتە چیرۆکی کێ بە زیندوویی دەمێنێتەوە؟
  • 5:38 - 5:41
    بەڵام ئایا گرنگی سەرکردە مێژویی و
    کلتورییەکان ئەوەدەگەیەنێت کە
  • 5:41 - 5:45
    لەو مردنانەی بووەنەتە هۆکاری گرنگتر بێت؟
  • 5:45 - 5:50
    ئەوە ئەو پرسیارانەن کە دێنە پێشەوە
    کاتێک مێژوو دەخەینە دادگەوە.
Title:
مێژوو لە دژی جەنگیز خان - ئاڵێکس گێندڵەر
Description:

تەواوی وانەکە لەم بەستەرەوە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/history-vs-genghis-khan-alex-gendler
یەکێک بوو لە ترسناکتری سەرکردە سەربازیەکانی جیهان تا ئێستا ژیابێت، داگیرکاری نەوەستێنداروی سەرنجڕاکێشی لە کیشوەری ئۆڕاسیا ئەنجامداوە. بەڵام ئایا دڕندەیەکی بەربەری بووە یان یەکخەرێکبووە کە ڕێگای بەرەو جیهانی هاوچەرخ کردووەتەوە؟
ئاڵێکس گێندڵەر ئرم گفتوگۆیەی خستووەتە بەردەمی دادگا لە وانەی مێژوو لە دژی جەنگیز خان.
وانەکە لەلایەن ئاڵێکس گێندڵەر.
کاری ئەنیمەیشن لەلاین بڕێت ئەندەرهیڵ ئەنجامدراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:07

Kurdish (Central) subtitles

Revisions