Return to Video

قەڵەوى چييە؟- ميا نەكەمولى.

  • 0:08 - 0:13
    كارى سەرەكى قەڵەوى خۆ
    كۆكردنەوەيە لە يەدەگى خۆراك.
  • 0:13 - 0:16
    لە پێشتردا، هەڵبژاردنى
    سروشتى ماوەيى پەسەند كردووە
  • 0:16 - 0:20
    كە بەرگەى بارودۆخە سەختەكان بە
    هەڵگرتنى قەڵەوي لە ڕادە بەدەر دەگرێت.
  • 0:20 - 0:24
    چونكە بەدخۆراكى ستانداردى بەردەوام
    بووە بە درێژايى مێژووى مرۆڤايەتى،
  • 0:24 - 0:27
    بۆماەىيى گەشەيان سەند
    بۆ ئەوەى چەورى كۆبكاتەوە.
  • 0:27 - 0:30
    كەى قەڵەوى بووە بە كێشە؟
  • 0:30 - 0:34
    كاريگەرييە نەرێنيەكانى كێش
    لە ئەدەبياتى پزيشكيدا باس نەكراوە
  • 0:34 - 0:37
    تا كۆتايى سەدەى ١٨.
  • 0:37 - 0:40
    پێشكەوتنى تەكنەلۆجيا كە پەيوەستن
    بە پێوانەى تەندروستى گشتى
  • 0:40 - 0:45
    بۆ باشتركردنى چەنديەتى و چۆنيەتى
    ژيان، جگە لە هەمەجۆرى خۆراك.
  • 0:45 - 0:49
    بەردەوامى خواردنى باش
    خەڵكى تەندروست چالاك دەكات
  • 0:49 - 0:51
    لە خۆشگوزەرانى ئابووريدا.
  • 0:51 - 0:54
    بەرهەمدارى و كاتە خۆشەكان زيادى كرد
  • 0:54 - 0:56
    و كێشى كەمەر زيادى كرد.
  • 0:56 - 1:01
    لە ناوەڕاستى سەدەى ١٩ دا قەڵەوى
    يان كێشى لىەڕادەبەدەر زيادى كرد،
  • 1:01 - 1:04
    وەك هۆكارى نائەمنى تەندروستى،
  • 1:04 - 1:07
    سەدەيەك دواتر بە كوشندە پێناسە كرا.
  • 1:07 - 1:12
    جياوازى لە نێوان قەڵەوبوون و قەڵەوى؟
  • 1:12 - 1:17
    ئەو ژمێريارەى پێى دەوترێت
    BMI فەرمانەكەمان نيشان دەدات.
  • 1:17 - 1:20
    بۆ نموونە كەسێك كێشەكەى ٦٥ كيلەگرام بوو
  • 1:20 - 1:23
    درێژيەكەى يەك مەتر و نيوە،
  • 1:23 - 1:26
    و MBIى لەش نزيكەى ٢٩.
  • 1:26 - 1:29
    قەڵەوى حاڵەتى زيادبوونى چەورى لەشە
  • 1:29 - 1:33
    كاتێك ڕوودەدات كە BMI لە ٣٠ زياتر بێت،
  • 1:33 - 1:37
    كێش زياد كردنەكە لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٩.٩ بێت.
  • 1:37 - 1:41
    لەكاتێكدا BMI بەسوودە لە
    هەڵسەنگاندنى كێشى تەندروستيدا،
  • 1:41 - 1:44
    دەتوانرێ ناوەڕۆكى چەورى
    لەشى ڕاستەقينە بخەمڵێنرێ
  • 1:44 - 1:48
    بە لەرچاو گرتنى داتاكانى وەك چێوەى كەمەر
  • 1:48 - 1:50
    قەبارەى ماسەلكە.
  • 1:50 - 1:53
    BMI جەستەى وەرزشوانان
    بەشێوەيەكى سروشتى بەرزە.
  • 1:53 - 1:56
    چۆن كەسێك دەبێتە كەسێكى قەڵەو؟
  • 1:56 - 2:00
    زۆر بەئاسانى ، قەڵەوى لە
    ناهاوسەنگى وزەدا دروست دەبێت.
  • 2:00 - 2:03
    ئەگەر وزە لە كالۆرى زياد بێت
  • 2:03 - 2:07
    وزەيەكى زياتر لە چالاكى
    جەستەييدا بەكار دێت.
  • 2:07 - 2:10
    جەستە وزە زيادەكان لەشێوەى
    چەوريدا كۆدەكاتەوە.
  • 2:10 - 2:14
    لەزۆربەى حاڵەتەكاندا ناهاوسەنگى لەئەنجامى
    تێكەڵبوونى بارودۆخەوە ڕوودەدات
  • 2:14 - 2:16
    و بژاردەيى كەسى.
  • 2:16 - 2:21
    پێويستە هەنرزەكاران لە هەفتەيەكدا بۆماوەى
    دوو كاتژمێر و نيو لە ڕۆژێكدا وەرزش بكەن،
  • 2:21 - 2:24
    منداڵانيش بۆماوەى كاتژمێرێك لە ڕۆژێكدا.
  • 2:24 - 2:28
    لە ئاستى جيهانيدا، لەگەڵ ئەوەشدا لە ٤ كەس
    ١ كەس و لە ١٠ هەرزەكار ٨ كەس هەن
  • 2:28 - 2:30
    چالاكى تەواو ئەنجام نادەن.
  • 2:30 - 2:33
    خواردنى زۆر كالۆرى بەرهەمهێنرا
    و زياد كردنى بەشە خۆراكييەكان
  • 2:33 - 2:36
    جگە لە بازاڕ كردنى چڕ
  • 2:36 - 2:38
    بەرەو زۆر خواردنى نەرێنى.
  • 2:38 - 2:39
    و نەبوونى سەرچاوەى بەردەست،
  • 2:39 - 2:42
    تواناى كڕينى خۆراكى
    تەندروست و هەرزانە نەبێت
  • 2:42 - 2:47
    مەترسى زياتر لە كۆمەڵگا
    هەژارەكان دروست دەكات.
  • 2:47 - 2:49
    لەگەڵ ئەوەشدا تێكەڵكردنە
    بۆماوەياكان ڕۆڵ دەبينێت.
  • 2:49 - 2:52
    لێكۆڵينەوەكان دەريان خستووە كە خێزان
    و دووانە لەيەكترى جيانەكراون
  • 2:52 - 2:56
    بە ئاشكرا دەريدەخات منداڵ
    بوون هۆكارێكە بۆ قەڵەو.
  • 2:56 - 2:59
    لێكۆڵينەوەكانى ئەو دوايانەش
    لينكێكى نێوان قەڵويان دۆزيتەوە
  • 2:59 - 3:04
    لەنێوان جۆرەكانى زيندەوەرە بەكتريايەكاندا
    كە لە كۆئەندامى هەرسكردنمان دەژين.
  • 3:04 - 3:09
    هەر هۆكارێك بێت قەڵەوى وەك پەتايەكى
    جيهانى گەشەسەندوو دەمێنێتەوە.
  • 3:09 - 3:13
    بەشێوەيەكى بەرچاو ئەگەرى
    نەخۆشيەكان زياد دەكات،
  • 3:13 - 3:14
    وەك شەكرە،
  • 3:14 - 3:15
    نەخۆشە دڵ،
  • 3:15 - 3:17
    و پەستانى خوێن،
  • 3:17 - 3:18
    و قەلەقى،
  • 3:18 - 3:20
    و شێرپەنجە.
  • 3:20 - 3:24
    هەروەها كار دەكاتە سەر هەموو تەمەنێك
    و ڕەگەزێك و چينەكانى كۆمەڵگا
  • 3:24 - 3:28
    لە جيهانى گەشەسەندوودا.
  • 3:28 - 3:32
    قەڵەوى مناڵانى جيهان لە ماووەى
    دوو دەيەى ڕابردوو گەيشتە ٦٠%،
  • 3:32 - 3:36
    ناكرێت چيتر كێشەيەكى
    وا گرينگ پەراوێز بخرێت.
  • 3:36 - 3:41
    كاتێك كەسێك قەڵەو دەبێت، ڕێگەى
    چاكبوونەوەش بەپێى كات زياد لە پڕ دەبێت.
  • 3:41 - 3:46
    گۆڕانكارى هۆڕمۆتى و ميتابۆلى وەڵامى
    جەستە بۆ زۆر خواردن كەم دەكاتەوە.
  • 3:46 - 3:50
    دواى ئەوەى كێش لەدەست دەدات
    و كالۆرى كەمتر دەسووتێنێت
  • 3:50 - 3:52
    لە كاتى ئەنجامدانى ڕاهێنانە هاوشێوەكان
  • 3:52 - 3:55
    بۆ كەسێك كە بەسروشتى هەمان كێشى هەيە،
  • 3:55 - 3:59
    ئەمە وادەكات لە چەورى
    لەڕادەبەدەر ڕزگارمان ببێت،
  • 3:59 - 4:00
    كاتێك كێش زياد دەكات،
  • 4:00 - 4:04
    زيان گەياندن بە ڕێڕەوەكانى
    ژماردن دژوارتر دەكات
  • 4:04 - 4:07
    مێشك بڕى خواردنى خورا
    و چەورى هەڵگيراو دەژمێرێت.
  • 4:07 - 4:09
    بەڵام هەندێك بەڵگە هەيە
  • 4:09 - 4:12
    ئەوە دەردەخات كە گۆڕاكارى ڕەفتار
    بۆ ماوەيەكى درێژ و چاودێرييەكى باش
  • 4:12 - 4:15
    دەتوانرێت ئەو كێشە تەندروستيەى
    پەيوەندى بە قەڵويەوە هەبێت.
  • 4:15 - 4:18
    و دابەزاندنى كێش لەئەنجامى بەردەوامى
    گۆڕانكارى لە شێوازى ژيان،
  • 4:18 - 4:21
    يان چارەسەرى دژە نەخۆشى وەك
    نەشتەرگەرى نەخۆشە بەرتريك،
  • 4:21 - 4:25
    دەتوانێت بەرهەڵايى ئەنسۆلين باشتر
    بكات و سووتان كەم بكاتەوە.
  • 4:25 - 4:30
    ئەوەى دوێنێ هێڵى ژيانى ئێمە
    بوو، ئەمڕۆ ئازار و مەينەتيمانە.
  • 4:30 - 4:33
    لەگەڵ ئەوەى جوڵەى خەڵكى جيهان بەردەوام
    خاو دەبێتە و قەبارەيان زياد دەكات،
  • 4:33 - 4:37
    جوڵە و هۆشياريمان لە خواردنى تەندروست
    يارمەتيمان دەدات بگەينە كێشى تەواو.
  • 4:37 - 4:40
    بێگوومان بۆ تەندروستى گشتيمان پێويستە
  • 4:40 - 4:43
    و كاريگەرى ئەم پەتايە
    لەسەر هەموو وڵاتانى جيهان
  • 4:43 - 4:45
    و لەبەر هۆكارى جياوازى
    كۆمەڵايەتى و ئابوورى،
  • 4:45 - 4:49
    ناتوانرێت قەڵەوى وەك
    كێشەيەكى دابڕاو دابندرێت.
  • 4:49 - 4:51
    ڕێوشوێنە جيهانيەكان
    بۆ كەمكردنەوەى قەڵەوى
  • 4:51 - 4:53
    بۆتە پێويستيەك تاوەكو
    جيهان ئەو كێشە ڕێكبخات.
Title:
قەڵەوى چييە؟- ميا نەكەمولى.
Speaker:
ميا نەكەمولى.
Description:

قەڵەوى پەتايەكى جيهانييە، بەشێوەيەكى بەرچاو ئەگەرى نەخۆشيەكانى وە شەكرە نەخۆشى دڵ و جەڵتە و پەستانى خوێن و شێرپەنجە بەرز دەكاتەوە. بەڵام جياوازى لەنێوان قەڵەووبوون و قەڵەوى چييە؟ و چۆن مرۆڤ قەڵەو دەبێت؟ ميا نەكەمولى لێكۆڵينەوە دەكات.

وانە لەلايەن ميا نەكەمولى، وێنەى جوڵێنراو لەلايەن ستۆديۆى وێنەى جوڵاوى كۆزمۆنۆت.

https://amara.org/en/videos/IvWsefwVkBb3/info/what-is-obesity/

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:11
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Bekhall Peshraw edited Kurdish (Central) subtitles for What is obesity?
Show all

Kurdish (Central) subtitles

Revisions