باری لە ناوچوونی هەنگەکان - ئێما برایس
-
0:08 - 0:11ئەمڕۆ دیاردەیەکی نهێنی
ژینگەی لە گەشەدایە، -
0:11 - 0:13بە کۆمەڵێک شت دەست پێ دەکات
کە جێی سەرنج نین -
0:13 - 0:17ئەمەش کارەساتێک لەم جیهانە
ڕێژەییەماندا دەخوڵقێنێت. -
0:17 - 0:21ڕۆژێک، تێبینی دەکەیت ئەوهەنگوینەی کە نانە
برژاوەکەتی لە بەیانیان پێ چەور دەکەیت -
0:21 - 0:22نرخی زۆر بەرز بووەتەوە.
-
0:22 - 0:24لە جیاتی ئەوەی بیگۆڕی بە مڕەبا،
-
0:24 - 0:27لە هۆکاری زیاد بوونی نرخەکەی دەکۆڵیتەوە.
-
0:27 - 0:29کاتێک هۆکارەکە دەزانیت دەتاسێیت.
-
0:29 - 0:31ژمارەی هەنگی ماڵی لە ئەمریکا
-
0:31 - 0:35بەردەوام بەشێوەیەکی ترسناک
بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. -
0:35 - 0:36ئەم داکشانەش زۆر گەورەتر بوو لەوەی
-
0:36 - 0:40بتوانرێت بە تەنها بە هۆکارە زانراوەکانی
مەرگی هەنگەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت: -
0:40 - 0:43نەخۆشی، مشەخۆرەکان یان مردن لە برسان.
-
0:43 - 0:46لە شوێنی تاوانە ئاساییەکاندا هیچ
هەنگێکی پێگەیشتوو لە ناو شانەکاندا نییە، -
0:46 - 0:50تەنها شاژنێک لەگەڵ هەندێک
لە ڕزگاربووانی لێیە. -
0:50 - 0:54پرە لە خواردنی ئەمبارکراو و
بەشێک لە کرمۆکەی نەتروکاو، -
0:54 - 0:59پێدەچێت هەنگە پێگەیشتووەکان بێ چاوەڕێ کردنی
تروکانی هێلکەکان شانەکەیان جێهێشت بێت. -
0:59 - 1:01ئەوەی زۆر ترسناکە
-
1:01 - 1:05ئەوەیە کە لەناو شانەکە یان دەورووبەری
هیچ ئاماژەیەک بۆ مردنی هەنگەکان نییە. -
1:05 - 1:07یان ڕێگەی گەڕانەوەیان
بۆ شانەکە ون دەکەن، -
1:07 - 1:11یان بە ئاسانی ون دەبن.
-
1:11 - 1:13ئەم ون بوونە نهێنیئامێزانە شتێکی نوێ نییە.
-
1:13 - 1:16مرۆڤەکان بە درێژای چەندین سەدە
هەنگووینیان کۆ دەکردەوە. -
1:16 - 1:19ئەمە تا ئەو کاتە بەردەوام بوو کە
لە ساڵی ١٦٠٠ەکان داگیرکەرە ئەوروپیەکان -
1:19 - 1:21ڕەگەزی هەنگی (ئەپیس مێڵیفێرا) یان ناساند،
-
1:21 - 1:24لەوێوە دەستمان کرد
بە ماڵی کردنی هەنگەکان. -
1:24 - 1:25لە سەدەی نۆزدەوە،
-
1:25 - 1:28بەخێوکەرانی هەنگ ئاماژەیان
بە ون بوونی زۆری هەنگەکانیان دەدا، -
1:28 - 1:30ناوی نادیاریان بۆ بەکار دەهێنا
-
1:30 - 1:33وەک نەخۆشی خۆ ون کردن،
یان کەم بوونەوەی بەهاری و -
1:33 - 1:35لەناو چوونی زستانی.
-
1:35 - 1:38بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ ون بونێک
ڕوویدا کە کاریگەری -
1:38 - 1:40لەسەر نیوەی سامانی هەنگی ئەمریکا هەبوو،
-
1:40 - 1:43دیاردەکەش ناوێکی نوێی پێبەخشرا:
-
1:43 - 1:45دیاردەی لەناوچوونی بە کۆمەڵ.
-
1:45 - 1:47تۆقێنەرترین شتی ئەم دیاردە نهێنییە
-
1:47 - 1:51ئەوە نییە کە دەبێت بۆ چاییەکانمان دووبارە
بگەڕێینەوە بۆ بەکارهێنانی شەکری ئاسایی. -
1:51 - 1:53ئێمە هەنگ بەخێو دەکەین بۆهەنگوینەکەی،
-
1:53 - 1:56بەڵام ئەوان هەڵدەستن بە پیتاندی
بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیش، -
1:56 - 2:01زیاتر لە ١/٣بەرووبومی
ئەمریکا بەم شێوەیە بەرهەم دەهێنرێت. -
2:01 - 2:04کەواتە، چۆن دەتوانین تاوانباری
؟پشت ئەم کارەساتە بدۆزینەوە -
2:04 - 2:07سێ ئەگەر و گومان هەیە بۆ زانینی تاوانبار.
-
2:07 - 2:11گومانی یەکەم: مشەخۆر و نەخۆشی.
-
2:11 - 2:13بەدناوترین جۆری (ڤاررۆ مایت)ە،
-
2:13 - 2:17ئەم ئافاتە سوورە نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر
هەنگەکان و سەرچاوەی خۆراکیان داگیر دەکات، -
2:17 - 2:20بەڵکو هۆکارەکانی نەخۆشی دەگوازێتەوە و
ڕێگە دەگرێت لە گەشەی هەنگەکان -
2:20 - 2:22و تەمەنیان کورت دەکاتەوە.
-
2:22 - 2:25گومانی دووەم: بۆماوەیی.
-
2:25 - 2:27شاژن چەقی شانەیەکی تەندرووستە.
-
2:27 - 2:30بەڵام ئێستا، ملیۆنەها
لە شاژنەکان دابەش کراون -
2:30 - 2:34بەسەر ئەو شانانەی کە بازرگانین و
کەمێکیان شاژنی ڕەسەنیان هەیە، -
2:34 - 2:36ئەمەش دڵەراوکێی کەمی
هەمەچەشنی بۆماوەیی زیاد دەکات -
2:36 - 2:41دەشێت ئەوە بەرگری هەنگەکان
دژ بە نەخۆشی و ئافاتەکان کەم بکاتەوە. -
2:41 - 2:43گومانی دووەم: ماددەی کیمیایی.
-
2:43 - 2:45ئەو دژە مێرووانەی کە بەمەبەستی بازرگانی و
-
2:45 - 2:48لە ناوبردنی مشەخۆری ناو
کێلگە کشتوکاڵیەکان بەکار دەهێندرێت -
2:48 - 2:51دەشێت بچێتە ناو ئەو خواردن و
ئاوەی هەنگەکان بەکاری دەهێنن. -
2:51 - 2:54لێکۆڵەرەوەکان بۆیان دەرکەوتووە
کە هەندێک لەو دژە مێرووانە -
2:54 - 2:58توانای دروست کردنی هەنگووین لە ناودەبات.
-
2:58 - 3:00کەوایە ئێستا پەڕاوێکمان
هەیە پڕە لە بەڵگە -
3:00 - 3:02بەڵام بەبێ سەرەداوێکی ئاشکرا.
-
3:02 - 3:05لە ڕاستیدا، زاناکان لەم دۆسیەیەدا
ڵێکۆڵەری ڕاستەقینەن، -
3:05 - 3:09ڕووبەروی ناکۆکیەک دەبنەوە دەبارەی
دیاردەی لەناوچوونی بەکۆمەڵی هەنگەکان. -
3:09 - 3:13لە ئێستادا، وای دادەنێین
کە کۆمەڵێک هۆکار بەرپرسن. -
3:13 - 3:16هەنگەکان لە مەترسی لەناوچووندا نیین،
-
3:16 - 3:20بەڵام کەمی هەنگ واتا کەمی پیتاندن و
زیاد بوونی تێچووی خۆراک، -
3:20 - 3:24بۆیە گرنگە زاناکان چارەسەری
دۆسیەی دیارنەمانی هەنگەکان بکەن. -
3:24 - 3:27چونکە گەر کەمی هەنگ پێوەدانێک بێت،
-
3:27 - 3:30ئەوا کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی
پێوەدانێکی بە ئازار دەبێت.
- Title:
- باری لە ناوچوونی هەنگەکان - ئێما برایس
- Speaker:
- ئێما برایس
- Description:
-
بینینی تەواوی وانەکە: http://ed.ted.com/lessons/the-case-of-vanishing-honeybees-emma-bryce
لە چەند دەیەی ڕابردوودا، ژمارەی هەنگەکان لە ویلایەتە یەکگرتوەکان بەشێوەیەکی ترسناک و پێشبینی نەکراو دابەزی. لە کاتێکدا ڕوونە ئەمە هەواڵێکی زۆر ناخۆشە بۆ ئەوانەی شووشەی هەنگ درووست دەکەن و تێی دەکەن، هەروەها هەنگەکان بەجۆرێک یاریدەیەکی گەورەترن بۆ بەخشنی خواردن بە ئێمە -- ئەویش بەهۆی پێیتاندنی بەربوومەکانی نیشتەیمانەکەمان. ئێما برایس لێکۆڵینەوە دەکات لە ئەگەرەکانی هۆکاری دیاردەی ون بوونی بە کۆمەڵی هەنگەکان.
وانەکە لە لایەن ئێما برایس و کاری ئەنیمەیشن لە لایەن لیلیان چان.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:47
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
eman safeen edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
eman safeen edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees | ||
eman safeen edited Kurdish subtitles for The case of the vanishing honeybees |