1 00:00:08,187 --> 00:00:10,645 ئەمڕۆ دیاردەیەکی نهێنی ژینگەی لە گەشەدایە، 2 00:00:10,825 --> 00:00:13,285 بە کۆمەڵێک شت دەست پێ دەکات کە جێی سەرنج نین 3 00:00:13,285 --> 00:00:17,139 ئەمەش کارەساتێک لەم جیهانە ڕێژەییەماندا دەخوڵقێنێت. 4 00:00:17,139 --> 00:00:20,851 ڕۆژێک، تێبینی دەکەیت ئەوهەنگوینەی کە نانە برژاوەکەتی لە بەیانیان پێ چەور دەکەیت 5 00:00:20,851 --> 00:00:22,177 نرخی زۆر بەرز بووەتەوە. 6 00:00:22,177 --> 00:00:24,063 لە جیاتی ئەوەی بیگۆڕی بە مڕەبا، 7 00:00:24,063 --> 00:00:26,823 لە هۆکاری زیاد بوونی نرخەکەی دەکۆڵیتەوە. 8 00:00:26,823 --> 00:00:28,555 کاتێک هۆکارەکە دەزانیت دەتاسێیت. 9 00:00:28,555 --> 00:00:30,951 ژمارەی هەنگی ماڵی لە ئەمریکا 10 00:00:30,951 --> 00:00:34,549 بەردەوام بەشێوەیەکی ترسناک بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. 11 00:00:34,549 --> 00:00:36,316 ئەم داکشانەش زۆر گەورەتر بوو لەوەی 12 00:00:36,316 --> 00:00:39,974 بتوانرێت بە تەنها بە هۆکارە زانراوەکانی مەرگی هەنگەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت: 13 00:00:39,974 --> 00:00:42,871 نەخۆشی، مشەخۆرەکان یان مردن لە برسان. 14 00:00:42,871 --> 00:00:46,347 لە شوێنی تاوانە ئاساییەکاندا هیچ هەنگێکی پێگەیشتوو لە ناو شانەکاندا نییە، 15 00:00:46,347 --> 00:00:50,085 تەنها شاژنێک لەگەڵ هەندێک لە ڕزگاربووانی لێیە. 16 00:00:50,085 --> 00:00:53,823 پرە لە خواردنی ئەمبارکراو و بەشێک لە کرمۆکەی نەتروکاو، 17 00:00:53,823 --> 00:00:58,659 پێدەچێت هەنگە پێگەیشتووەکان بێ چاوەڕێ کردنی تروکانی هێلکەکان شانەکەیان جێهێشت بێت. 18 00:00:58,659 --> 00:01:00,685 ئەوەی زۆر ترسناکە 19 00:01:00,685 --> 00:01:04,569 ئەوەیە کە لەناو شانەکە یان دەورووبەری هیچ ئاماژەیەک بۆ مردنی هەنگەکان نییە. 20 00:01:04,569 --> 00:01:07,202 یان ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ شانەکە ون دەکەن، 21 00:01:07,202 --> 00:01:10,534 یان بە ئاسانی ون دەبن. 22 00:01:10,534 --> 00:01:12,965 ئەم ون بوونە نهێنیئامێزانە شتێکی نوێ نییە. 23 00:01:12,965 --> 00:01:15,616 مرۆڤەکان بە درێژای چەندین سەدە هەنگووینیان کۆ دەکردەوە. 24 00:01:15,616 --> 00:01:18,973 ئەمە تا ئەو کاتە بەردەوام بوو کە لە ساڵی ١٦٠٠ەکان داگیرکەرە ئەوروپیەکان 25 00:01:18,973 --> 00:01:21,440 ڕەگەزی هەنگی (ئەپیس مێڵیفێرا) یان ناساند، 26 00:01:21,440 --> 00:01:23,809 لەوێوە دەستمان کرد بە ماڵی کردنی هەنگەکان. 27 00:01:23,809 --> 00:01:25,160 لە سەدەی نۆزدەوە، 28 00:01:25,161 --> 00:01:28,335 بەخێوکەرانی هەنگ ئاماژەیان بە ون بوونی زۆری هەنگەکانیان دەدا، 29 00:01:28,335 --> 00:01:29,985 ناوی نادیاریان بۆ بەکار دەهێنا 30 00:01:29,985 --> 00:01:33,493 وەک نەخۆشی خۆ ون کردن، یان کەم بوونەوەی بەهاری و 31 00:01:33,493 --> 00:01:35,435 لەناو چوونی زستانی. 32 00:01:35,435 --> 00:01:38,149 بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ ون بونێک ڕوویدا کە کاریگەری 33 00:01:38,149 --> 00:01:40,443 لەسەر نیوەی سامانی هەنگی ئەمریکا هەبوو، 34 00:01:40,443 --> 00:01:42,524 دیاردەکەش ناوێکی نوێی پێبەخشرا: 35 00:01:42,524 --> 00:01:45,211 دیاردەی لەناوچوونی بە کۆمەڵ. 36 00:01:45,211 --> 00:01:47,219 تۆقێنەرترین شتی ئەم دیاردە نهێنییە 37 00:01:47,219 --> 00:01:51,074 ئەوە نییە کە دەبێت بۆ چاییەکانمان دووبارە بگەڕێینەوە بۆ بەکارهێنانی شەکری ئاسایی. 38 00:01:51,074 --> 00:01:52,857 ئێمە هەنگ بەخێو دەکەین بۆهەنگوینەکەی، 39 00:01:52,857 --> 00:01:56,118 بەڵام ئەوان هەڵدەستن بە پیتاندی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیش، 40 00:01:56,119 --> 00:02:00,962 زیاتر لە ١/٣بەرووبومی ئەمریکا بەم شێوەیە بەرهەم دەهێنرێت. 41 00:02:00,962 --> 00:02:03,940 کەواتە، چۆن دەتوانین تاوانباری ؟پشت ئەم کارەساتە بدۆزینەوە 42 00:02:03,940 --> 00:02:06,690 سێ ئەگەر و گومان هەیە بۆ زانینی تاوانبار. 43 00:02:06,690 --> 00:02:10,783 گومانی یەکەم: مشەخۆر و نەخۆشی. 44 00:02:10,783 --> 00:02:12,710 بەدناوترین جۆری (ڤاررۆ مایت)ە، 45 00:02:12,710 --> 00:02:16,663 ئەم ئافاتە سوورە نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر هەنگەکان و سەرچاوەی خۆراکیان داگیر دەکات، 46 00:02:16,663 --> 00:02:19,877 بەڵکو هۆکارەکانی نەخۆشی دەگوازێتەوە و ڕێگە دەگرێت لە گەشەی هەنگەکان 47 00:02:19,877 --> 00:02:21,917 و تەمەنیان کورت دەکاتەوە. 48 00:02:21,917 --> 00:02:24,672 گومانی دووەم: بۆماوەیی. 49 00:02:24,672 --> 00:02:26,924 شاژن چەقی شانەیەکی تەندرووستە. 50 00:02:26,924 --> 00:02:29,794 بەڵام ئێستا، ملیۆنەها لە شاژنەکان دابەش کراون 51 00:02:29,794 --> 00:02:33,795 بەسەر ئەو شانانەی کە بازرگانین و کەمێکیان شاژنی ڕەسەنیان هەیە، 52 00:02:33,795 --> 00:02:36,378 ئەمەش دڵەراوکێی کەمی هەمەچەشنی بۆماوەیی زیاد دەکات 53 00:02:36,378 --> 00:02:40,545 دەشێت ئەوە بەرگری هەنگەکان دژ بە نەخۆشی و ئافاتەکان کەم بکاتەوە. 54 00:02:40,545 --> 00:02:42,968 گومانی دووەم: ماددەی کیمیایی. 55 00:02:42,968 --> 00:02:45,497 ئەو دژە مێرووانەی کە بەمەبەستی بازرگانی و 56 00:02:45,497 --> 00:02:48,326 لە ناوبردنی مشەخۆری ناو کێلگە کشتوکاڵیەکان بەکار دەهێندرێت 57 00:02:48,326 --> 00:02:51,486 دەشێت بچێتە ناو ئەو خواردن و ئاوەی هەنگەکان بەکاری دەهێنن. 58 00:02:51,486 --> 00:02:54,129 لێکۆڵەرەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک لەو دژە مێرووانە 59 00:02:54,129 --> 00:02:58,175 توانای دروست کردنی هەنگووین لە ناودەبات. 60 00:02:58,175 --> 00:03:00,209 کەوایە ئێستا پەڕاوێکمان هەیە پڕە لە بەڵگە 61 00:03:00,209 --> 00:03:01,751 بەڵام بەبێ سەرەداوێکی ئاشکرا. 62 00:03:01,751 --> 00:03:04,836 لە ڕاستیدا، زاناکان لەم دۆسیەیەدا ڵێکۆڵەری ڕاستەقینەن، 63 00:03:04,836 --> 00:03:08,710 ڕووبەروی ناکۆکیەک دەبنەوە دەبارەی دیاردەی لەناوچوونی بەکۆمەڵی هەنگەکان. 64 00:03:08,710 --> 00:03:13,213 لە ئێستادا، وای دادەنێین کە کۆمەڵێک هۆکار بەرپرسن. 65 00:03:13,213 --> 00:03:16,140 هەنگەکان لە مەترسی لەناوچووندا نیین، 66 00:03:16,140 --> 00:03:20,102 بەڵام کەمی هەنگ واتا کەمی پیتاندن و زیاد بوونی تێچووی خۆراک، 67 00:03:20,102 --> 00:03:24,355 بۆیە گرنگە زاناکان چارەسەری دۆسیەی دیارنەمانی هەنگەکان بکەن. 68 00:03:24,355 --> 00:03:26,898 چونکە گەر کەمی هەنگ پێوەدانێک بێت، 69 00:03:26,898 --> 00:03:30,319 ئەوا کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی پێوەدانێکی بە ئازار دەبێت.