ئەمڕۆ دیاردەیەکی نهێنی ژینگەی لە گەشەدایە، بە کۆمەڵێک شت دەست پێ دەکات کە جێی سەرنج نین ئەمەش کارەساتێک لەم جیهانە ڕێژەییەماندا دەخوڵقێنێت. ڕۆژێک، تێبینی دەکەیت ئەوهەنگوینەی کە نانە برژاوەکەتی لە بەیانیان پێ چەور دەکەیت نرخی زۆر بەرز بووەتەوە. لە جیاتی ئەوەی بیگۆڕی بە مڕەبا، لە هۆکاری زیاد بوونی نرخەکەی دەکۆڵیتەوە. کاتێک هۆکارەکە دەزانیت دەتاسێیت. ژمارەی هەنگی ماڵی لە ئەمریکا بەردەوام بەشێوەیەکی ترسناک بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. ئەم داکشانەش زۆر گەورەتر بوو لەوەی بتوانرێت بە تەنها بە هۆکارە زانراوەکانی مەرگی هەنگەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت: نەخۆشی، مشەخۆرەکان یان مردن لە برسان. لە شوێنی تاوانە ئاساییەکاندا هیچ هەنگێکی پێگەیشتوو لە ناو شانەکاندا نییە، تەنها شاژنێک لەگەڵ هەندێک لە ڕزگاربووانی لێیە. پرە لە خواردنی ئەمبارکراو و بەشێک لە کرمۆکەی نەتروکاو، پێدەچێت هەنگە پێگەیشتووەکان بێ چاوەڕێ کردنی تروکانی هێلکەکان شانەکەیان جێهێشت بێت. ئەوەی زۆر ترسناکە ئەوەیە کە لەناو شانەکە یان دەورووبەری هیچ ئاماژەیەک بۆ مردنی هەنگەکان نییە. یان ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ شانەکە ون دەکەن، یان بە ئاسانی ون دەبن. ئەم ون بوونە نهێنیئامێزانە شتێکی نوێ نییە. مرۆڤەکان بە درێژای چەندین سەدە هەنگووینیان کۆ دەکردەوە. ئەمە تا ئەو کاتە بەردەوام بوو کە لە ساڵی ١٦٠٠ەکان داگیرکەرە ئەوروپیەکان ڕەگەزی هەنگی (ئەپیس مێڵیفێرا) یان ناساند، لەوێوە دەستمان کرد بە ماڵی کردنی هەنگەکان. لە سەدەی نۆزدەوە، بەخێوکەرانی هەنگ ئاماژەیان بە ون بوونی زۆری هەنگەکانیان دەدا، ناوی نادیاریان بۆ بەکار دەهێنا وەک نەخۆشی خۆ ون کردن، یان کەم بوونەوەی بەهاری و لەناو چوونی زستانی. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ ون بونێک ڕوویدا کە کاریگەری لەسەر نیوەی سامانی هەنگی ئەمریکا هەبوو، دیاردەکەش ناوێکی نوێی پێبەخشرا: دیاردەی لەناوچوونی بە کۆمەڵ. تۆقێنەرترین شتی ئەم دیاردە نهێنییە ئەوە نییە کە دەبێت بۆ چاییەکانمان دووبارە بگەڕێینەوە بۆ بەکارهێنانی شەکری ئاسایی. ئێمە هەنگ بەخێو دەکەین بۆهەنگوینەکەی، بەڵام ئەوان هەڵدەستن بە پیتاندی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیش، زیاتر لە ١/٣بەرووبومی ئەمریکا بەم شێوەیە بەرهەم دەهێنرێت. کەواتە، چۆن دەتوانین تاوانباری ؟پشت ئەم کارەساتە بدۆزینەوە سێ ئەگەر و گومان هەیە بۆ زانینی تاوانبار. گومانی یەکەم: مشەخۆر و نەخۆشی. بەدناوترین جۆری (ڤاررۆ مایت)ە، ئەم ئافاتە سوورە نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر هەنگەکان و سەرچاوەی خۆراکیان داگیر دەکات، بەڵکو هۆکارەکانی نەخۆشی دەگوازێتەوە و ڕێگە دەگرێت لە گەشەی هەنگەکان و تەمەنیان کورت دەکاتەوە. گومانی دووەم: بۆماوەیی. شاژن چەقی شانەیەکی تەندرووستە. بەڵام ئێستا، ملیۆنەها لە شاژنەکان دابەش کراون بەسەر ئەو شانانەی کە بازرگانین و کەمێکیان شاژنی ڕەسەنیان هەیە، ئەمەش دڵەراوکێی کەمی هەمەچەشنی بۆماوەیی زیاد دەکات دەشێت ئەوە بەرگری هەنگەکان دژ بە نەخۆشی و ئافاتەکان کەم بکاتەوە. گومانی دووەم: ماددەی کیمیایی. ئەو دژە مێرووانەی کە بەمەبەستی بازرگانی و لە ناوبردنی مشەخۆری ناو کێلگە کشتوکاڵیەکان بەکار دەهێندرێت دەشێت بچێتە ناو ئەو خواردن و ئاوەی هەنگەکان بەکاری دەهێنن. لێکۆڵەرەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک لەو دژە مێرووانە توانای دروست کردنی هەنگووین لە ناودەبات. کەوایە ئێستا پەڕاوێکمان هەیە پڕە لە بەڵگە بەڵام بەبێ سەرەداوێکی ئاشکرا. لە ڕاستیدا، زاناکان لەم دۆسیەیەدا ڵێکۆڵەری ڕاستەقینەن، ڕووبەروی ناکۆکیەک دەبنەوە دەبارەی دیاردەی لەناوچوونی بەکۆمەڵی هەنگەکان. لە ئێستادا، وای دادەنێین کە کۆمەڵێک هۆکار بەرپرسن. هەنگەکان لە مەترسی لەناوچووندا نیین، بەڵام کەمی هەنگ واتا کەمی پیتاندن و زیاد بوونی تێچووی خۆراک، بۆیە گرنگە زاناکان چارەسەری دۆسیەی دیارنەمانی هەنگەکان بکەن. چونکە گەر کەمی هەنگ پێوەدانێک بێت، ئەوا کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی پێوەدانێکی بە ئازار دەبێت.