WEBVTT 00:00:08.187 --> 00:00:10.645 ئەمڕۆ دیاردەیەکی نهێنی ژینگەی لە گەشەدایە، 00:00:10.825 --> 00:00:13.285 بە کۆمەڵێک شت دەست پێ دەکات کە جێی سەرنج نین 00:00:13.285 --> 00:00:17.139 ئەمەش کارەساتێک لەم جیهانە ڕێژەییەماندا دەخوڵقێنێت. 00:00:17.139 --> 00:00:20.851 ڕۆژێک، تێبینی دەکەیت ئەوهەنگوینەی کە نانە برژاوەکەتی لە بەیانیان پێ چەور دەکەیت 00:00:20.851 --> 00:00:22.177 نرخی زۆر بەرز بووەتەوە. 00:00:22.177 --> 00:00:24.063 لە جیاتی ئەوەی بیگۆڕی بە مڕەبا، 00:00:24.063 --> 00:00:26.823 لە هۆکاری زیاد بوونی نرخەکەی دەکۆڵیتەوە. 00:00:26.823 --> 00:00:28.555 کاتێک هۆکارەکە دەزانیت دەتاسێیت. 00:00:28.555 --> 00:00:30.951 ژمارەی هەنگی ماڵی لە ئەمریکا 00:00:30.951 --> 00:00:34.549 بەردەوام بەشێوەیەکی ترسناک بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. 00:00:34.549 --> 00:00:36.316 ئەم داکشانەش زۆر گەورەتر بوو لەوەی 00:00:36.316 --> 00:00:39.974 بتوانرێت بە تەنها بە هۆکارە زانراوەکانی مەرگی هەنگەکان لێکدانەوەی بۆ بکرێت: 00:00:39.974 --> 00:00:42.871 نەخۆشی، مشەخۆرەکان یان مردن لە برسان. 00:00:42.871 --> 00:00:46.347 لە شوێنی تاوانە ئاساییەکاندا هیچ هەنگێکی پێگەیشتوو لە ناو شانەکاندا نییە، 00:00:46.347 --> 00:00:50.085 تەنها شاژنێک لەگەڵ هەندێک لە ڕزگاربووانی لێیە. 00:00:50.085 --> 00:00:53.823 پرە لە خواردنی ئەمبارکراو و بەشێک لە کرمۆکەی نەتروکاو، 00:00:53.823 --> 00:00:58.659 پێدەچێت هەنگە پێگەیشتووەکان بێ چاوەڕێ کردنی تروکانی هێلکەکان شانەکەیان جێهێشت بێت. 00:00:58.659 --> 00:01:00.685 ئەوەی زۆر ترسناکە 00:01:00.685 --> 00:01:04.569 ئەوەیە کە لەناو شانەکە یان دەورووبەری هیچ ئاماژەیەک بۆ مردنی هەنگەکان نییە. 00:01:04.569 --> 00:01:07.202 یان ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ شانەکە ون دەکەن، 00:01:07.202 --> 00:01:10.534 یان بە ئاسانی ون دەبن. 00:01:10.534 --> 00:01:12.965 ئەم ون بوونە نهێنیئامێزانە شتێکی نوێ نییە. 00:01:12.965 --> 00:01:15.616 مرۆڤەکان بە درێژای چەندین سەدە هەنگووینیان کۆ دەکردەوە. 00:01:15.616 --> 00:01:18.973 ئەمە تا ئەو کاتە بەردەوام بوو کە لە ساڵی ١٦٠٠ەکان داگیرکەرە ئەوروپیەکان 00:01:18.973 --> 00:01:21.440 ڕەگەزی هەنگی (ئەپیس مێڵیفێرا) یان ناساند، 00:01:21.440 --> 00:01:23.809 لەوێوە دەستمان کرد بە ماڵی کردنی هەنگەکان. 00:01:23.809 --> 00:01:25.160 لە سەدەی نۆزدەوە، 00:01:25.161 --> 00:01:28.335 بەخێوکەرانی هەنگ ئاماژەیان بە ون بوونی زۆری هەنگەکانیان دەدا، 00:01:28.335 --> 00:01:29.985 ناوی نادیاریان بۆ بەکار دەهێنا 00:01:29.985 --> 00:01:33.493 وەک نەخۆشی خۆ ون کردن، یان کەم بوونەوەی بەهاری و 00:01:33.493 --> 00:01:35.435 لەناو چوونی زستانی. 00:01:35.435 --> 00:01:38.149 بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٦ ون بونێک ڕوویدا کە کاریگەری 00:01:38.149 --> 00:01:40.443 لەسەر نیوەی سامانی هەنگی ئەمریکا هەبوو، 00:01:40.443 --> 00:01:42.524 دیاردەکەش ناوێکی نوێی پێبەخشرا: 00:01:42.524 --> 00:01:45.211 دیاردەی لەناوچوونی بە کۆمەڵ. 00:01:45.211 --> 00:01:47.219 تۆقێنەرترین شتی ئەم دیاردە نهێنییە 00:01:47.219 --> 00:01:51.074 ئەوە نییە کە دەبێت بۆ چاییەکانمان دووبارە بگەڕێینەوە بۆ بەکارهێنانی شەکری ئاسایی. 00:01:51.074 --> 00:01:52.857 ئێمە هەنگ بەخێو دەکەین بۆهەنگوینەکەی، 00:01:52.857 --> 00:01:56.118 بەڵام ئەوان هەڵدەستن بە پیتاندی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیش، 00:01:56.119 --> 00:02:00.962 زیاتر لە ١/٣بەرووبومی ئەمریکا بەم شێوەیە بەرهەم دەهێنرێت. 00:02:00.962 --> 00:02:03.940 کەواتە، چۆن دەتوانین تاوانباری ؟پشت ئەم کارەساتە بدۆزینەوە 00:02:03.940 --> 00:02:06.690 سێ ئەگەر و گومان هەیە بۆ زانینی تاوانبار. 00:02:06.690 --> 00:02:10.783 گومانی یەکەم: مشەخۆر و نەخۆشی. 00:02:10.783 --> 00:02:12.710 بەدناوترین جۆری (ڤاررۆ مایت)ە، 00:02:12.710 --> 00:02:16.663 ئەم ئافاتە سوورە نەک تەنها هێرش دەکاتە سەر هەنگەکان و سەرچاوەی خۆراکیان داگیر دەکات، 00:02:16.663 --> 00:02:19.877 بەڵکو هۆکارەکانی نەخۆشی دەگوازێتەوە و ڕێگە دەگرێت لە گەشەی هەنگەکان 00:02:19.877 --> 00:02:21.917 و تەمەنیان کورت دەکاتەوە. 00:02:21.917 --> 00:02:24.672 گومانی دووەم: بۆماوەیی. 00:02:24.672 --> 00:02:26.924 شاژن چەقی شانەیەکی تەندرووستە. 00:02:26.924 --> 00:02:29.794 بەڵام ئێستا، ملیۆنەها لە شاژنەکان دابەش کراون 00:02:29.794 --> 00:02:33.795 بەسەر ئەو شانانەی کە بازرگانین و کەمێکیان شاژنی ڕەسەنیان هەیە، 00:02:33.795 --> 00:02:36.378 ئەمەش دڵەراوکێی کەمی هەمەچەشنی بۆماوەیی زیاد دەکات 00:02:36.378 --> 00:02:40.545 دەشێت ئەوە بەرگری هەنگەکان دژ بە نەخۆشی و ئافاتەکان کەم بکاتەوە. 00:02:40.545 --> 00:02:42.968 گومانی دووەم: ماددەی کیمیایی. 00:02:42.968 --> 00:02:45.497 ئەو دژە مێرووانەی کە بەمەبەستی بازرگانی و 00:02:45.497 --> 00:02:48.326 لە ناوبردنی مشەخۆری ناو کێلگە کشتوکاڵیەکان بەکار دەهێندرێت 00:02:48.326 --> 00:02:51.486 دەشێت بچێتە ناو ئەو خواردن و ئاوەی هەنگەکان بەکاری دەهێنن. 00:02:51.486 --> 00:02:54.129 لێکۆڵەرەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە هەندێک لەو دژە مێرووانە 00:02:54.129 --> 00:02:58.175 توانای دروست کردنی هەنگووین لە ناودەبات. 00:02:58.175 --> 00:03:00.209 کەوایە ئێستا پەڕاوێکمان هەیە پڕە لە بەڵگە 00:03:00.209 --> 00:03:01.751 بەڵام بەبێ سەرەداوێکی ئاشکرا. 00:03:01.751 --> 00:03:04.836 لە ڕاستیدا، زاناکان لەم دۆسیەیەدا ڵێکۆڵەری ڕاستەقینەن، 00:03:04.836 --> 00:03:08.710 ڕووبەروی ناکۆکیەک دەبنەوە دەبارەی دیاردەی لەناوچوونی بەکۆمەڵی هەنگەکان. 00:03:08.710 --> 00:03:13.213 لە ئێستادا، وای دادەنێین کە کۆمەڵێک هۆکار بەرپرسن. 00:03:13.213 --> 00:03:16.140 هەنگەکان لە مەترسی لەناوچووندا نیین، 00:03:16.140 --> 00:03:20.102 بەڵام کەمی هەنگ واتا کەمی پیتاندن و زیاد بوونی تێچووی خۆراک، 00:03:20.102 --> 00:03:24.355 بۆیە گرنگە زاناکان چارەسەری دۆسیەی دیارنەمانی هەنگەکان بکەن. 00:03:24.355 --> 00:03:26.898 چونکە گەر کەمی هەنگ پێوەدانێک بێت، 00:03:26.898 --> 00:03:30.319 ئەوا کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی پێوەدانێکی بە ئازار دەبێت.