Return to Video

21 ڕۆژی سەرەتایی ئیانی هەنگەکان

  • 0:01 - 0:07
    (مۆسیقا)
  • 0:14 - 0:19
    ئەم ھەنگانە لە حەوشەی دواوەی ماڵەکەم بوون
    لە بێرکلی کالیفۆرنیا.
  • 0:19 - 0:21
    تاوەکو ساڵی پاریش،
    ھەرگیز ھەنگم بەخێونەکرد بوو،
  • 0:21 - 0:25
    بەڵام ناشناڵ جوگرافی داوایان لێ کردم
    چیرۆکێکی وێنەگرتن دەربارەیان بکەم،
  • 0:25 - 0:28
    و بڕیارم دا، تاوەکو بتوانم وێنەی
    باوەڕپێکراو بگرم،
  • 0:28 - 0:30
    پێویستە خۆم دەست بکەم بە
    بەخێوکردنی ھەنگەکان.
  • 0:30 - 0:32
    وھەروەکو ئێوەش لەوانەیە بزانن،
  • 0:32 - 0:35
    پیتاندنى ھەنگەکان یەک لەسەر سێی
    خواردنەکانی ئێمە،
  • 0:35 - 0:38
    و دواتر ئەوان بە کاتێکی زۆر
    سەختدا تێ دەپەڕن.
  • 0:38 - 0:42
    بۆیە وەک وێنەگرێک، ویستم بە دوای ئەم
    کێشانەدا بگەڕێم کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
  • 0:42 - 0:45
    کەواتە با پیشانتان بدەم کە لەماوەی
    ساڵی ڕابردوودا چیم دۆزیوەتەوە.
  • 0:46 - 0:48
    ئەو بوونەوەرە بچووکە تووکناویە
  • 0:48 - 0:52
    ئەوە ھەنگێکی گەنج و تازەیە لە نیوەی
    ئامێزەخانەکەیدا دەرکەوتووە،
  • 0:52 - 0:55
    و ھەنگەکان لە ئێستادا ڕووبەڕووی
    کۆمەڵێک کێشەی جیاواز دەبنەوە،
  • 0:55 - 1:00
    لەوانەش مێش کوژ، دەرد و نەخۆشی،
    لە دەستدانی ژینگە،
  • 1:00 - 1:04
    بەڵام تاکە گەورەترین ھەڕەشە لە ئاسیا
    مشەخۆری مۆرانەیە،
  • 1:04 - 1:06
    مێرووی لەناوبەر.
  • 1:06 - 1:09
    ئەو مشەخۆرە بەقەدەر سەرە قولابەیە دەچێتە
    سەر هەنگە گەنجەکان
  • 1:09 - 1:12
    و خوێنەکانیان دەمژێت.
  • 1:12 - 1:14
    ئەوە لە کۆتایدا شانە هە نگەکان لەناودەبات،
  • 1:14 - 1:17
    لەبەرئەوەی سیستەمی بەرگری ھەنگەکان
    لاواز دەکات،
  • 1:17 - 1:20
    و ئەوە وایان لێ دەکات زیاتر بکەونە بەر
    مەترسی فشار و نەخۆشی.
  • 1:22 - 1:24
    ئێستا، ھەنگەکان زۆر ھەستیارن
  • 1:24 - 1:27
    ئەو کاتەی کە لەناو ئامێزەخانەکانیاندا
    گەشە دەکەن،
  • 1:27 - 1:30
    و ویستم بزانم لە ڕاستیدا ئەم کردارە
    چۆن دەردەکەوێت،
  • 1:30 - 1:32
    بۆیە لەگەڵ تاقیگەیەکی ھەنگ
    لە زانکۆی کالیفۆرنیا بووم.
  • 1:32 - 1:35
    و چۆنیەتی گەشەی ھەنگم لەبەر دەمی
    کامێرا بۆ دەرکەوت.
  • 1:36 - 1:39
    من سەرەتای (٢١)یەمین ڕۆژ لە ژیانی
    ھەنگەکانتان پیشان دەدەم .
  • 1:39 - 1:42
    لە ماوەی (٦٠) چرکەدا.
  • 1:44 - 1:49
    ئەوە ھێلکەی ھەنگە ھەر کە ھەڵدێت و
    دەبێت بە کرمۆکە،
  • 1:49 - 1:53
    و ئەو کرمۆکە تازە ھەڵھاتوانەش بە
    دەوروبەری خانەکانی خۆیاندا دەسوڕێنەوە
  • 1:53 - 1:57
    لەسەرئەو ماددە سپیانە دەژین
    کە ھەنگە چاودێرەکان بۆخۆیان شاردبۆوە.
  • 2:00 - 2:04
    دواتر، سەریان و قاچیان بە شێوەیەکی
    لەسەرەخۆ لەیەک جیا دەبنەوە
  • 2:04 - 2:08
    کاتێک دەگۆڕێن بۆ قۆزاخە.
  • 2:10 - 2:12
    ئەوەش ھەمان قۆناغى قۆزاخە کردنە،
  • 2:12 - 2:15
    و دەتوانی ببینی کە مێرووەکان لە
    دەورووبەری خانەکانیان دێنە دەرەوە.
  • 2:15 - 2:20
    دواتر خانەکان لەناو لەشی خۆیاندا
    ڕێک دەخەنەوە
  • 2:20 - 2:24
    و ڕەنگ لەناو چاوەکانیاندا بە
    لەسەرەخۆى گەشە دەکات.
  • 2:27 - 2:33
    و کۆتا ھەنگاو لەو قۆناغەدا پێستی
    ڕووخساریان گەشە دەسەنێت
  • 2:33 - 2:35
    و مووەکانیان گەڵاڵە دەکات.
  • 2:35 - 2:39
    (مۆسیقا)
  • 2:49 - 2:52
    کەواتە--(چەپڵەیان لێدا)
  • 2:55 - 2:58
    ھەروەکو لە نیوەی ئەم فیدیۆیەدا دەبینن،
  • 2:58 - 3:00
    کە مۆرانەکان ڕادەکەنە دەوروبەری
    ھەنگە منداڵەکان،
  • 3:00 - 3:04
    و ئەو ڕێگەیە کە ھەنگ بەخێوکەرەکان
    دەتوانن چارەسەری مۆرانەکانی پێبکەن
  • 3:04 - 3:07
    ئەوەیە کە ئەوان شانەکانیان
    بە مادەی کیمیاوی دەپارێزن.
  • 3:07 - 3:10
    بۆ ماوەیەکی درێژ ئەوە
    ھەواڵە ناخۆشەکان بووە،
  • 3:10 - 3:13
    بۆیە تووێژەرەوەکان کار دەکەن بۆ
    دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک
  • 3:13 - 3:15
    بۆ دەستبەسەر داگرتنی ئەو مۆرانانە.
  • 3:16 - 3:19
    ئەوە یەکێکە لەو شوێنگرەوەکان .
  • 3:19 - 3:23
    ئەوە پڕۆگرامێکی ئەزموونی زاوزێکردنە لە
    تاقیگەی ھەنگ لە لە باتون روژUSDA,
  • 3:23 - 3:27
    و ئەو شاژنە و ھەنگە چاودێری کەرەکانی
    بەشێکن لەو بەرنامەیە.
  • 3:28 - 3:31
    ئێستا، تووێژەرەکان بۆیان دەرکەووتوە
  • 3:31 - 3:35
    ھەندێ لە ھەنگەکان توانایەکی سروشتیان
    ھەیە بۆ شەڕ کردن لەگەڵ مشەخۆرەکان,
  • 3:35 - 3:39
    بۆیە ئەوان بەخێو دەکرێن و دەنێردرێن تا
    ھێڵێکی بەرگری بۆ ھەنگەکان بکێشن.
  • 3:41 - 3:43
    ئەوەیە کە پێویستە بۆ زۆر کردنی
    ھەنگەکان لە تاقیگەدا.
  • 3:43 - 3:46
    شاژنە پاکیزەکە بێھۆش دەکرێت
  • 3:46 - 3:51
    و دواتر بەشێوەیەکی دەستکرد بە بەکارھێنانی
    ئەم ئامێرە وردە پەڕینی پێ دەکرێت.
  • 3:51 - 3:53
    ئێستا، ئەم پڕۆسەیە وا دەکات توێژەران
  • 3:53 - 3:58
    کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەن دەقاو دەق
    کام لە ھەنگەکان لادەبرێن،
  • 3:58 - 4:02
    بەڵام سازشێک ھەیە لەسەر
    ھەبوونی ئەم کۆنتڕۆڵکردنە زۆرە.
  • 4:02 - 4:05
    ئەوان سەرکەووتوو بوون لە زۆر کردنی
    ھەنگی دژە وردە کرم،
  • 4:05 - 4:08
    بەڵام لەم پڕۆسەیەدا، ھەنگەکان دەستیان کرد
    بە ونکردنى سیفەتەکانیان
  • 4:08 - 4:12
    وەک نەرمێتی و توانایان بۆ داکردنی ھەنگوین،
  • 4:12 - 4:14
    بۆیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەدا،
  • 4:14 - 4:18
    ئەم تووێژەرانە لە ئێستادا ھەماھەنگی دەکەن
    لەگەڵ ھەنگەوانە بازرگانەکان.
  • 4:18 - 4:23
    ئەوە برێت ئادییە کە یەکێک لە(٧٢,٠٠٠) شانە
    ھەنگەکانی دەکاتەوە.
  • 4:23 - 4:28
    ئەو و براکەی گەورەترین چالاکی ھەنگەوانی
    لە جیھاندا بەڕێوە دەبەن،
  • 4:28 - 4:33
    ھەنگە دژە وردە کرمەکان لەگەڵ
    چالاکیەکانی ئەو یەک دەخەن USDA و
  • 4:33 - 4:35
    بەھیوای ئەوەی بە تێپەڕ بوونی کات،
  • 4:35 - 4:39
    بتوانن ئەو ھەنگانە ھەڵبژێرن کە
    نەک تەنھا دژە وردە کرم بن
  • 4:39 - 4:44
    بەڵکو ھەموو ئەو تایبەتمەندیانە ھەڵبگرن
    کە وایان لێ دەکات بەسوود بن بۆمان.
  • 4:44 - 4:46
    و وتنی ئا بەمشێوەیە
  • 4:46 - 4:49
    وادەکات کە وادەربکەێت ئێمە ھەنگەکان
    بەکار دەھێنین و دەیانچەوسێنینەوە،
  • 4:49 - 4:53
    و ڕاستیەکەش ئەوەیە، ئێمە بۆ ھەزارەھان
    ساڵە ئەوەمان کردووە.
  • 4:53 - 4:58
    ئێمە ئەو بوونەوەرە کێویانە دەگرین و
    دەخەینە ناو سندووقێکەوە،
  • 4:58 - 5:00
    بەکرداری ڕایاندەھێنین,
  • 5:00 - 5:04
    و لە بنەڕەتدا ئەوەمان دەکرد
    بۆ بەدەستھێنانی ھەنگوینەکەیان،
  • 5:04 - 5:07
    بەڵام بە پێی کات پیتێنەرە
    خۆماڵییەکانمان لە دەستدا،
  • 5:07 - 5:08
    پیتێنەرە کێوییەکانمان,
  • 5:08 - 5:11
    و ئێستا زۆر شوێن هەیە کە
    ئەو پیتێنەرە کێویانە
  • 5:11 - 5:15
    چیتر ناتوانن بگەن بە داخوازى
    پیتاندنى کشتوکاڵى ئێمە,
  • 5:15 - 5:21
    لەبەر ئەوە ڕێکخستنى هەنگەکان بۆتە
    بەشێکى تەواوکەر لە سیستەمى خواردنماندا.
  • 5:21 - 5:23
    بۆیە کاتێک خەڵک باسی پاراستنی ھەنگ دەکەن،
  • 5:23 - 5:25
    ڕاڤەکردنی من بۆ ئەوە
  • 5:25 - 5:29
    ئەوەیە پێویستە ئێمە پەیوەندی خۆمان
    لەگەڵ ھەنگەکان بپارێزین،
  • 5:29 - 5:34
    و بۆ ئەوەی نەخشەسازیەک بۆ
    چارەسەرە نوێیەکان، بدۆزینەوە
  • 5:34 - 5:39
    پێویستە ئێمە لە بنچینەی ژیاننامەی ھەنگەکان
  • 5:39 - 5:45
    و کاریگەریەکانی فشار کردن تێ بگەین
    کە ھەندێ کات ئێمە ناتوانین بیانبینین.
  • 5:46 - 5:49
    بە واتایەکی تر، پێویستە ئێمە
    لە نزیکەوە ھەنگەکان بناسین.
  • 5:49 - 5:51
    زۆر سوپاس.
  • 5:51 - 5:53
    (چەپڵەیان لێدا)
Title:
21 ڕۆژی سەرەتایی ئیانی هەنگەکان
Speaker:
ئانەند فلرما
Description:

بیستوومان کە ھەنگەکان دیار نامێنن. بەڵام چی وا لەشارەکانی ھەنگەکان دەکات بکەونە بەر مەترسیەوە؟ وێنەگر ئەناند فارما ھەنگەکانی لە حەوشەی دواوەی خۆی لەبەر دەمی کامێرا بەخێو کرد- بۆ ئەوەی لە نزیکەوە دیمەنەکان بە دەست بھێنێت. ئەو پڕۆژەیە، بۆ ناشناڵ جوگرافی بوو، گۆرانیەکە ئاماژەیەک دەدات بەناو شانەی ھەنگەکان، و یەکێک لە گەورەترین مەترسیەکان بۆ سەر ژیانیان دەردەخات، ئەو مشەخۆرەی کە ڕاو لەسەر سەرەتای (٢١) ەیەمین ڕۆژەکانی ژیانی ھەنگە تازە کە دایک بووەکان دەکات. لەگەڵ ئەودیمەنانەی دراوەتەی پاڵ مۆسیقا لە ئۆکێسترای Rob moose و magik*magik, فارما ئەو کێشانە پیشان دەدات... و چی بکرێت بۆ چارەسەرکردنیان. ( ئەم ئاخاوتنە بەشێک بووە لەدانیشتنەکانی تێد ٢٠١٥ بە سپۆنسەری pop-up magazine :popupmagazine.com or @popupmagon Twitter.)

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:06

Kurdish subtitles

Revisions